پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
13-05-2024
سارا سەردار
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
10-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,162
وێنە 106,480
پەرتووک PDF 19,249
فایلی پەیوەندیدار 96,940
ڤیدیۆ 1,379
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
قوربانی وەک قوربانیی دیندار و دژە دین!
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوربانی وەک قوربانیی دیندار و دژە دین!

قوربانی وەک قوربانیی دیندار و دژە دین!
$قوربانی وەک قوربانیی دیندار و دژە دین!$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
قوربان Kurban لە بنەڕەتدا وشەیەک عیبرییە، بە واتای موقەدەس کردن یا پیرۆز کردن لە ڕێگای ڕژاندنی خوێنەوە دێت. بەڵام لە عەرەبیدا ماناکەی دەبێتە قوربییەت واتە نزیک بوونەوە لەڕێگای ڕژاندنی خوێنەوە، گەر چی لە ڕووکەشدا ماناکەی هەمان ئەوەی عیبرییەکە نییە بەڵام لە ناوەرۆکدا هەمان واتا دەبەخشێت. جیهاد لەجۆرە قیتالییەکیە زۆرجار لە ئیسلامدا جێی بەم جۆرە مانایەی قوربان لێژ دەکات و خۆی جێگای دەگرێتەوە. عەلی کوڕی ئەبوو تالیب گوتوویەتی الصلاة قربان کل تقی- نوێژ قوربانی هەموو موتەقییەکە. دیارە کە لە عەرەبیدا مەبەست لە قوربان قوربییەتە زیاتر. ئەم وشەیە لە زمانی فەرەنسیدا دەبێتە ساکرە یا سێکرە- Sacre واتە پیرۆزاندنی شتێکی ناپیرۆز لەڕێگای ڕموزاتەوە، ساکریفایزی Sacrifice ئینگلیزیش هەر لەم ڕیشەیەوە وەرگیراوە کە دەبێتە پیرۆزکردنێک بە ڕژاندنی خوێن. جووەکان لەپاش جینۆسایدەکەی هیتلەر وشەی هۆڵۆکۆست holocaust یان بۆ ئەو جورە لە قوربانی دانا، هۆڵۆکوست لە لاتینیدا هەمان واتای قوربانی دەدات بەڵام بە مەرجی ئەوەی جۆری قوربانییەکە لەڕێگای سەربڕین و ڕژاندنی خوێنەوە نەبێت، زیاتر بۆ کوشتن یا قوربانیدان لە ڕێگای سووتاندن یا سووتاندنی بەکۆمەڵ دێت. لە ئەڵمانیدا نزیکترین وشە بۆ قوربانی وشەی opfer ە کە زیاتر بە مانای بەخشش یا دیاری دێت کە بدرێت بە خودا. جۆرەکەی دیاریکراو نییە لە ڕژاندن یا نەڕژاندنی خوێن. لە کۆندا بەشێکی دیکەی قوربانییەکان میوە و دانەوێڵە بوون، کەسی قوربانیکەر ئەو بەرهەمانەی لەسەر تەپۆڵکەیەک داناوە، باوەڕیان وابووە سووتانی ئەو بەرهەمانە لە ڕێگای ئاگرێکەوە نیشانەی قەبوڵ بوونیانە. ئەم وشە ئەڵمانییە زیاتر ئەو مانایە دەدات. دەشێت وشەی offer ی ئینگلیزیش هەر لەم ڕیشە جێرمەنییەوە وەرگیرابێت. لە فارسی و کوردیدا قوربانی مانایەکی چەتریی هەیە بۆ هەموو جۆرەکان لە قوربانیکردن. بەڵام کە دەڵێین قۆچی قوربانی مەبەستمان لێی قوربانیدانە لەڕێگای ڕژاندنی خوێنەوە. فەرهەنگی خاڵ پێی وایە وشەی قۆچ بەتەنیا خۆی دەتوانێت مانای قوربانییە عیبرییەکە بدات.لە سادەترین مانایدا قوربانی واتە تەقدیس کردنی کارێکی سێکیولار، بەستنەوەی کارێکی ماددی و فۆڕمدار بە دونیایەکی نامادیی بێ فۆڕم لەڕگەی سیمبۆلیزەکردن دیاردە فۆڕمدارەکەوە. سەربڕین یا کوشتنی ئاژەڵێک بەبێ ناوی خوا خۆی لە خۆیدا کارێکی سێکیولارە، دابڕاوە لە موقەدەس. تۆ بەناوی خوداوە دێیت ئەم کارە تەقدیس دەکەیت، شتێک لە خۆت ئەکەیتەوە دەیبەخشی بەڵام بە پێچەوانەی هەر بەخشینێکی دیکەوە دێیت پەیمان دەدەیت کە دەتوانیت لەبەرانبەر موقتدەسدا تەعەلوقات لەخۆت جیابکەیتەوە.
شتێکی ئاشکرایە مەسەلە قوربانی مێژوویەکی کۆنتری لە ئیسلام و تەنانەت دینە ئیبراهیمییەکانیش هەیە.گرنگە ئەوە ڕوونبێت مەسەلەی قوربانی سەر بە ئەفسانەی دینەکانە نەوەک شوناسی دینێکی تایبەت. ئەوانەی قوربانیکردنیان تەنیا و تەنیا لە بۆنەیەکی ئیسلامدا بیر دەکەوێتەوە و بەڕاست و چەپ دەکەونە وێزەی ئەوەی گوایە نەریتێکی جاهیلی و بتپەرەستانەی چواردە سەدە پێش ئێستایە، پێبزانن یا نەزانن مەلەوانێکی تەمام عەیاری جەهلی مورەکەب زیاتر نین. گەر ڕەخنەکان لەوە بن ئەم باسە میثۆلۆجییە کەمترین ڕەخنەی عەقڵی هەڵناگرێت و گەورەترین دژوانەیە لەگەڵ ڕێسا ئەخلاقییەکاندا، دەشێت مرۆڤ تێبگات و ڕەخنە ئەخلاقی و عەقڵییەکان بە هەند ورەبگرێت. بەڵام تۆ کەدێیت بابەتە ئەفسانەییەکە دەبەستیتەوە بە شوناسێکی دیاریکراوە وە و لەڕێی ئەو بەستنەوە هەڵەیەوە سانتێزیکی پارادۆکس سەرڕێ دەخەیت و خۆشت بە ئەفلاتونی دینناسی دەزانیت نەکردەیە مرۆڤ بتوانێت بێدەنگ بێت لێت. ئەوەی ڕوونە قوربانی شتێکە بەشی هەرە زۆری دینە ئاسمانی و مرۆییەکان باوەڕیان پێیەتی. ئەوەندەی من ئاگادار بم تەنیا دوو ئایینی وەک بودایی و هیندۆسی بە ئاشکرا دژی ئەم جۆرە لە قوربانیکردنن کە لە ڕێگای ڕشتنی خوێنەوە. پڕۆسەی قوربانیکردن لە یەکەمین کۆمەڵگا مرۆییەکانی سەر ئەم ئەستێرەیەوە تا دەگاتە دوو بەرەبابەکەی ئیبراهیم و دواتریش بە نێو یەهودییەت و کریستیانەتدا تا ئیسلام شۆڕدەبێتەوە. ئیسلام بەسوود وەرگرتن لە خودی ئیبراهیم دێت دووبارە ئەم باسە بە جۆرێکی دیکە تەوزیف دەکاتەوە. بەڵام لە ئیسلامدا مەسەلەی قوربانی هێندەی ئەوەی لە کریستیانەت و یەهودیەتدا جەختی لێکراوەتەوە جەختی لێناکرێتەوە. لەبەرانبەردا چەمکی جیهاد ئەو گرنگییە وەردەگرێت کەپێشتر لا یەهوودی و کریستیانیەت قوربانی هەیبووە. لای یەهوودییەت مرۆڤ و لای مەسیحەتیش خودی عیسا سیمبۆلی گەورەترین قوربانی خوێنین. لەتەوراتدا هاتووە خوا گووتویەتی: من پیرۆزم تۆش دەبێت پیرۆز بیت Iam holy you should be holy ئەم پیرۆزکرنە گرێداروی قوربانی خوێنییە.
بەگوێرەی وردبوونەوە لە بنەچەی وشەکە لە زمانی عەرەبیدا و تێگەیشتن لە ماهیەتی جەژنی قوربان لە ئیسلامدا کە وەک گرنگترین بۆنەی دینی چاوی لێدەکرێت قوربانی لە ئیسلامدا خۆی لە خۆیدا شتێکی سەربەخۆ نییە، بەڵکوو وابەستەی بۆنەیەکی گرنگی دینیی وەک جەژنی قوربانە. قوربانی لە ئیسلامدا ئەنجامە، ئەنجام بۆ کارێکی وەک نزیکبوونەوە تەقەروب. ئەوەی دەگوترێت ئەو قۆچەی کە دەبێت بکرێتە قوربانی دەبێت ساخ و سەلامەت بێت، ددانی نەکەوتبێت، قەڵەو بێت و شەل نەبێت، کامڵ بێت هەموویان هێماو مەجازن بۆ خودی کەسی قوربانیکەر خۆی. پێش سەربڕین دەبێت خۆی کەسێکی ساخ و تەوا و و بێکێشە بێت، لەخۆی بورابێت بۆ مەبەستێکی گەورەتر. لەکاتێکدا لای دینە ئیبراهیمییەکان و بە دیاریکراویش یەهوودیەت و کریستیانەت قوربانی کردن هۆکارە، هۆکارە بۆ ئەنجامێکی دیاریکراو.
لە ئیسلامدا ئەنجامی تەقەروب دەبێتە هۆی ئەوەی مەڕ و برن و وڵاخی بەرز و وشتر لەیەهوودیەتدا وشتر بۆ قوربانیکردن نابێت سەرببڕدرێن، قوربانیکردن ئەنجامی تەقەڕوبە نەوەک هۆکار بێت بۆی، لەڕێگای دیارییەک بەخوێن کەسی قورابانیکەر ئەم تەقەڕوبەی ئاشکرا دەکات. بکەری قوربانی سەرەتا نەفسی خۆی بەستۆتەوە و قوربانی دەکات. پێش ئەوەی وەک سیمبۆلێک الله اکبر لەسەر سەربڕینێکی واقیعی مەڕێک یا بزنێک بخوێنێت پێشتر دەیان جار و لە تقوسێکی وەک نوێژکردندا هەمان ئەم الله اکبرەی لەسەر نەفسی خۆی و خودی خۆی خوێندووە. بە مانایەکی دیکە پێش سەربڕینە ماددیەکە دەیان جار خۆی و ئەنانیەت و خۆپەرەستییەکەی سەربڕیوە و وەک ئەنجامی ئەم کارەی و لەڕێگای سیمبۆڵیزەکردنەوە لە گرنکترین بۆنەی شوناسیی دینەکەیدا کە جەژنی قوربانە-جەژنی نزیکبوونەوە ئەم ڕاستییەی دەسەلمێنێت. ئایەتی لن ینال اله لحومها ولا دمائها ولکن ینالها التقوی منکم دەقیق ئەمە دەسەلمێنێت و شتێکی لەمە زیاتر نییە.
لە هیچ تێکستێکی ئیسلاما نەهاتووە بڵێت خوێن گوناه دەسڕێتەوە. گەر بەم چاوە نەڕواندرێتە قوربانی خوێنی لە ئیسلامدا و کارەکە وەک هۆکار تەماشا کرا ئەوا سەربڕینەکە وەک هەر سەربڕینێکی دیکە دەبێتە شتێکی سێکیولار و ئاسایی، زیاتر لەوەش هەندێ جار وەک قەباخێکی بێ ناوەرۆک و بێ ماناش دەردەکەوێت. چونکە بەگوێرەی یاساکانی قورئان هیچ باوەڕدارێک مافی ئەوە نییە گیانلەبەرێک بۆ حەز وتێرکردنی زکی خۆی بکوژێت. بەڵام کاتێک درووستکەرەکەیان بڕیار دەدات لەژێر ڕازیبوون و مۆڵەتیی خۆیدا مرۆڤ دەتواێت ئەو کارە بکات کارەکەدەبێتە سیمبوڵێک بۆ شتێک لەخۆی گەورەتر، ئەمە مانای دەقیقی ئایەتی فَکُلُواْ مِمَّا ذُکِرَ اسْمُ اللّهِ عَلَیْهِە. بەگوێرەی یاساکانی ئیسلام ئاژەڵێک ناوی خودای لەسەر نەهێندرابێت موسوڵمان بۆی نییە بیخوات. ئێمە دەبێت کودی سیبمۆلە دینییەکان بکەینەوە نەوەک وەک سەلەفییەکان مانای زاهیریی تێرمەکان جێکەوت بکەین، کە زۆر جار نائەخلاقی دەردەکەون.
$ئەنجام$
بە گوێرەی ئەوەی هەم دینداران و هەم دژە دینەکان ڕوانینەکانیان تەجاوزی ڕوانینی زاهیری، ماتریالیستی و پۆزەیڤیستیانە ناکات، بەهۆی ئەوەی هەموو دین کراوەتە فیقه و فیقهەکەش لە پەنجەرە ماتریالیستییەکانەوە تەرجەمە دەکرێت، بەهۆی ئەوەی یەکێکیان تەنیا بە مانایەکی زاهیری دەق تەدلیل دەکات و ئەوی دیکە تەحریف دەکات، بەهۆی ئەوەی بابەتەکانی ئەفسانەی و میثولوجیا دینییەکان نادیدە دەگیردرێن، سیمبۆڵ و تەئویل و تەفسیر لە دیاردەکان دادەڕندرێت مەیدانەکە بەتەواوی بۆ دووبەرەی لە زاهیردا دژیەک و لە ناواخندا چونیەک بەجێهێڵدراوە. هەردوو بەرەی دیندار و واعیزە زاهیری سەلەفییەکان لەبەرانبەر بەرە دژە دینە زاهیری و سەلەفییەکان. ئەم دوانە هەردوولایان لە سێت مایندی سەلەفیزمدا هاوبەشن. گەر بەم پێودانگە زاهیری و موجەڕەدانە تەماشای دینەکان و میثولوجیاکانیان بکرێت کارەکەی ئیبراهیم بۆ سەربڕینی ئیسماعیل/ ئیسحاق ناعەقڵانیترین و نا ئەخلاقیترین کارێکە کە بشێت مرۆڤێک بیکات. هیچ پێوەرێکی عەقڵی و ئەخلاقی ڕێگا بە وەها کارێک نادات. تۆ کە دێیت نە هێرمۆنۆتیک، نە تەفسیر، نە ئەفسانەی دینی قەبوڵدەکەیت و دەتەوێت لەڕێگای فیقهێکی سەلەفیی- ماتریالیستییەوە شەرعیەت بدەیتە کارێکی نائەخلاقی بە پێوەرە ماتریالییەکان، دەبێت چاوەڕوانی ئەوە بکەیت بەهەمان ئەو پێوەرانەی خۆت لێت قەبوڵناکرێت و لێت دەدرێتەوە پێیان. تۆیەکی دژە دینیش دێیت بە حیساب نەکردن بۆ هەموو ئەو دیاردە دینیانە ڕەخنەی بابەتێکی شێلراو بە تەئویل وئەفسانە دەکەیت و پێت وایە دەبێت حەقیقەتی دینەکان تەنیا بەو پێوەرە پۆزەتیڤیستیانە لێکبدرێنەوە لێکبدرێنەوە کە لە مێشکی تۆدایە دەبێت چاوەڕوانی ئەوەت هەبێت هەمان ئەوانەی لە جەوهەردا وەک خۆت کورت بیردەکەنەوە لێت بدەن تا ڕادەی فەتوا دەرکردن و دەعوا قەید کردن لە دژت بڕۆن. چونکە هەردووڵاتان سەر بەیەک مەنزومەی زاهیریی بیرکردنەوەن. [1]
ئەم بابەتە 564 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-07-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 23-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 564 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
نەسرین کوردە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
ژیاننامە
شانەدەر Z
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
شێخ لەتیفی حەفید
14-05-2014
هاوڕێ باخەوان
شێخ لەتیفی حەفید
ژیاننامە
ڕێبەر زەندی
12-05-2020
سەریاس ئەحمەد
ڕێبەر زەندی
ژیاننامە
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
10-07-2022
زریان عەلی
ئیسماعیل حەقی شاوەیس
ژیاننامە
زوبێر سوورچی
04-06-2023
سروشت بەکر
زوبێر سوورچی
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
نیشتمان سەعید
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
13-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
13-05-2024
سارا سەردار
ڤیدیۆ
هەنگەوانی
13-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فیستیڤاڵی بەهارەی باڵەکایەتی ساڵی 2024
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
11-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
10-05-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
09-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ساتی کوژرانی کارزان کەریم مەغدید لە ڕۆژی 07-05-2024
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
09-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
09-05-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 519,162
وێنە 106,480
پەرتووک PDF 19,249
فایلی پەیوەندیدار 96,940
ڤیدیۆ 1,379
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
پەرتووکخانە
هیچ بڵندێک بە ئەو ناگات
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
نیشتمان سەعید
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
نەسرین کوردە
ژیاننامە
یەسنا حەبیب
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
کورتەباس
ئارامگەی شەیدا لەمەملەکەتی خێڵەکیدا
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
زاراوەسازی لە زمانی کوردیدا
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
پەرتووکخانە
چەمکی ئەنفال لەفەرهەنگ و مێژووی ئیسلامدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
جینۆسایدی گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و پڕۆژەکەی (محەمەد تەڵەب هیلال)
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فلوکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
ژیاننامە
شانەدەر Z
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.859 چرکە!