ناو: مستەفا
نازناو: سەید مستەفا بنەکاولی
ناوی باوک: جەعفەر یوسف
ساڵی لەدایکبوون: 1933
ڕۆژی شەهیدبوون: #05-01-1975#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بنەکاولی# ی شارۆچکەی #ڕواندز#
شوێنی شەهیدبوون: گوندی #بەرسین#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1933 لە گوندی بنەکاولی دۆڵی ئاکۆیانی سەربە شارۆچکەی ڕواندز لەدایکبووە.
$خەباتنامە$
لە ساڵی 1961 لەگەڵ پەیوەندیکردنی بە شۆڕشی ئەیلوول دەبێتە ئەندام لە ڕێکخستنە نهێنیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، وەکوو پێشمەرگەیەکی دلێر و بوێر هەر زوو جێگای خۆی دەگرێت و تا پلەی سەرلق لە بەتالیۆنی هەندرێنی هێزی باڵەک پلەی سەربازی دەبڕێت، ئەمەش بۆ ئازایەتیی شەهید لە و داستانانە دەگەڕێتەوە کە لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداری کردوون، تەنانەت لە د داستانی هەندرێن (1966) یەکەم کەس بووە هێرشی بۆ سەر ڕەبایەی کەپکەموو بردووە و بە لەناوبردنی دوژمن لە و ڕەبایە ترس دەکەوێتە نێو هێزی دوژمن و بە تەواوی چیایەکە بەردەدەن و گەورەترین سەرکەوتن بۆ هێزی پێشمەرگە تۆمار دەکەن.
مستەفا لە داستانەکانی ئەو سەردەم وەکوو (کۆڕەک، دارەهیشک، ئارمووشە، گەلی عەلی بەگ و...ئیدی) چالاکانە ڕۆڵی خۆی دەبینێت، دواجار لە ئەنجامی بۆردومانی بارەگایەکەیان لە 05-01-1975 کە دەکەوتە گوندی بەرسیرینی سەربە شارۆچکەی ڕواندز شەهید دەبێت، تەرمەکەی دەگوازرێتەوە بۆ گۆڕستانی گوندی ئاکۆیان و بەخاک دەسپێردرێت. [1]