ناو: هەستی
نازناو: حسێن پەناهی
ساڵی لەدایکبوون: 2006
ڕۆژی برینداربوون: #10-11-2022#
شوێنی برینداربوون: #دێولان#
$ژیاننامە$
هەستی حسێن پەناهی، قوتابیی تەمەن 16 ساڵ و خەڵکی دێولان لە ڕۆژی 10-11-2022 لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزەکانی ڕێژێمی ئێرانی داگیرکەر، بە باتووم لە سەری دەدرێت و تووشی جەڵتەی مێشک دەبێت. پاش تێپەربوونی دوو مانگ، لە کۆمادا بوون و هاڵەتی بێ هۆشیدا پزیشکەکان بێ هیوا بوون لە بەهۆش هاتنەوەی (هەستی)، هەر بەم هۆیەشەوە هەستی حسێن پەناهی لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری #سنە# دەگواسرێتەوە بۆ ماڵەوە.
جێی باسە لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەسەڵاتی ئێرانی داگیرکەر، ڕێگربوون لەوەی کە خێزانی هەستی منداڵەکەیان بەرنەوە بۆ ماڵی خۆیان و لەوێ هەستی لەژێر چاودێری پزیشکدا بێت، بەڵکوو ماڵێکیان بۆ خێزانی ناوبراو دابینکردووە، و سەردانیکردن و چوونە دەرەوەیان لێ قەدەغەکردون. [1] [2]