پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
27-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سیاسەتی زمانی و نەتەوەسازی لە کوردستاندا
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,942
وێنە 106,352
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,301
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبە...
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کوردستان و ئابووری جەنگ
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
د. لەتیف کەریم واحید

ئابووری جەنگ ئەو ئابووریەیە کە لە کاتی پێویستدا سەرچاوەکانی ئابووری و مرۆیی تەرخان بکرێت بۆ سەرکەوتنی جەنگ. لە ڕاستیدا ئابوورییەک نییە بەتایبەت تەنیا بۆ جەنگ ڕێکخرابێت، چونکە جەنگ خۆی لە خۆیدا بە کردارێکی کاتیی هەژمار دەکرێت و هەر کاتێک مەبەستی خۆی بەدیهێنا، یا گەیشتە بنبەست ئەوە کۆتایی پێدێت. ئەو جەنگە درێژخایەنانەی کە پێنج ساڵ زیاتر دەخایەنن هێز و توانای ئابووری و کۆمەڵگە لاواز دەکەن و لە ڕێڕەوی سرووشتی گەشەکردنی خۆی لادەدەن. زۆربەی زۆری جەنگە درێژخایەنەکان بە ماڵوێرانی و نەهامەتی و قاتوقڕی کۆتاییان پێ هاتووەو مرۆڤایەتی لێیان زەرەرمەند بووە. زۆرجاریش ئەو جەنگانە شارستانیەتی پێشکەوتوویان ڕووخاندوە و ڕێچکەی گەشەکردنی ئابووری و کۆمەڵایەتیان دەیان و سەدان ساڵ بۆ دواوە بردووە.
بێگومان خەرجیی سەرەکیی جەنگ کاتێک دەست پێدەکات کە بە کردار وڵات دووچاری جەنگ دەبێتەوە، لەو کاتەدا ئەو دەزگایەی کە بۆ جەنگ ئامادە دەکرا لە کاتی ئاشتیدا دەکەوێتە کار، ئینجا ئایا ئەو جەنگە سەپێنراوە، یا وڵات دەستپێشخەری لە هەڵگیرسانیدا کردووە، لە سرووشت و تێچووەکانی ناگۆڕێت؟
وڵات لە هەموو بارێکی جەنگیدا پێویستی بە سەرچاوەی ئابووری هەیە بۆ ئەوەی جەنگەکە یا بە مەرامی خۆی بگات، یا کۆتایی پێ بێت. قورسایی ئابووری جەنگ پەیوەستە بە درێژەی ماوەکەیەوە.

لە سەرەتای مانگی ئابەوە کوردستان کەوتووەتە بەر هێرشێکی دڕندانەی گرووپی چەکداری بە ناو دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و شام ناسراو بە داعش. هێرشەکە هێزی پێشمەرگەو تواناکانی خستە ژێر تاقیکردنەوەیەکەوە و لاوازییەکانی بەتایبەتیی لە ڕووی ئامادەیی شەڕ و چەکەوە خستە بەرپرسیارەوە. لە هەمان کاتدا، گرتنی ناوچەیەکی بەربڵاوی پێکهاتەی سوننەی ئێراق کێشەی وزەو ئابووری ڕووبەڕووی کوردستان کردەوە، بەربڵاویی کێشەکە زۆر گەورەتر بوو لە توانای ئابووری و لۆجیستیکی حکومەتی کوردستان، لە بارودۆخێکی ئاوادا، هەندێ هەڵوێستی سیاسی، لە بری کۆبوونەوەو درووستکردنی یەکدەنگی و یەکڕیزی، بەتایبەت لە قۆناغێکی هەستیاری ئاوادا، بوونە مایەی دڵەڕاوکێ و پرسیاری نەخوازراو لەلایەن هەندی توێژی کۆمەڵایەتییەوە.
جەنگ زۆربەی جار لایەنێک بەسەر لایەنێکی دیکەدا دەیسەپێنێ. جا جەنگ تەنانەت گەر لە ناچاری و کتوپڕیشدا درووست بێت، ئامادەبوون بۆی لە ڕووی ئابووری و مرۆییەوە پێویستی بە پلان و بیرلێکردنەوەی پێشوەخت هەیە. هەرچەندە ڕەنگە جەنگێکی داسەپێنراو لە پڕێکدا درووست ببێت، بەڵام زۆرجار نیشانەکانی پێشوەخت هەستی پێدەکرێت و دەزگا هەواڵگرییەکان دەتوانن پێشبینیان بۆ بکەن. بۆیە خۆئامادەکردن بۆ جەنگ بە تایبەت جەنگی خۆپاراستن ئەرکێکی سەردەمی ئاشتییە و هەموو دەوڵەتانی جیهان، تەنانەت ئەوانەش کە سەدان ساڵە نەکەوتوونەتە جەنگەوە، هەموو کات خۆیانی بۆ ئامادە دەکەن. بۆیە تێچووی هێزی بەرگری (Defence expenditure) بووەتە بەشێکی گرنگی ئابووری وڵاتانی زلهێزی جیهان. لە لایەکی دیکەوە، پیشەسازی جەنگ لەم سەردەمەدا بەشێکی زۆر گرنگ و گەورەی سیستەمی ئابووریی سەرمایەدارییە.
لێرەدا پێویستە دوو چەمکی ئەم باسە لەیەک جیا بکەینەوە، ئابووری جەنگ تا ڕادەیەک جیاوازە لە تێچووی هێزی بەرگری. لەلایەکەوە، هەموو وڵاتێک بەپێی قەوارەو بارودۆخی سیاسیی خۆی لەگەڵ دراوسێکانیدا هەمیشە پێویستی بە هێزێکی بەرگری هەیە. هێزی بەرگریش پێویستی بە چەک و ڕاگرتن هەیە، ئەمانەش تێچووی ئابووری و مرۆییان هەیە. لەلایەکی ترەوە، گەر جەنگێک سەپێنرا بە سەر وڵاتێکدا، چۆنیەتی وەڵامدانەوەی ئەو جەنگە پێویستی بە شێوازێکی بەڕێوەبردنی ئابوورییە کە جیاوازە لە ئابووری سەردەمی ئاشتی. بۆیە بەڕێوەبردنی ئابووری بەشێوازێک کە هێز و توانا ئابووری و مرۆییەکان لە خزمەتی ئامانجی سەرکەوتنی جەنگدا بێت، دەتوانرێت پێی بگوترێت: ئابووری جەنگ. ئەم وتارە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ شیکردنەوە بۆ ئابووری جەنگ دەکات و ناڕاستەوخۆش پێوەندی لەگەڵ ئابووری سەردەمی ئاشتیدا دەبەستێتەوە.
تێچووەکانی هێزی بەرگری لە کاتی ئاشتیدا
یەکێک لە ئەرکەکانی دەوڵەت کە تەنانەت ئابووریناسە دژ بە دەوڵەتەکانیش کۆکن لە سەری بەرگریکردنە لە خاکی نیشتمان. بۆ ئەم مەبەستەش، وڵاتانی جیهان، گەورە و بچوک، تێچوونێکی داهاتی نەتەوەییان بۆ ئەم مەبەستە تەرخان دەکەن. لە زۆربەی وڵاتاندا، سوپایەکی هەمیشەیی ڕاگیر دەکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوە و بەرپەرچدانەوەی هەر شاڵاوێکی نەخوازراو بۆ سەر وڵات. بێگومان ئەم خۆئامادەکردنە ڕێگەی خۆش کردووە بۆ سەرهەڵدانی پیشەسازی جەنگ کە کەرتێکی گرنگی ئابووری زۆر وڵاتە و لە ڕووی دەسەڵاتی سیاسیشەوە لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتانی زلهێزدا سەنگێکی قورسی هەیە.
تێچووی سوپایی بە پێی قەبارەو پێگەی وڵات لە سیاسەتی نیودەوڵەتیدا دەگۆڕدرێت. لە لایەکی دیکەوە، هەبوونی ململانێ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جێگیرنەبوونی باری سیاسیی وڵات دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی ڕاگرتنی سوپا. بەڵام ئەو تێچووە مەرج نییە ڕاستەوخۆ پەیوەست بێت بە ململانێی سنووری خاکەوە. زۆربەی ئەو وڵاتانەی کە تێچووی سوپایان زۆرە، هیچ شەڕ و ئاژاوەیەکیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی خۆیاندا نییە. خشتەی ژمارە یەک ئەوە پیشان دەدات کە وڵاتانی وەک (ئەمریکا، یەمەن، ئیماراتی عەرەبی و سەنگاپور) کێشەی ململانێی خاکیان لەگەڵ دراوسێکانیاندا نییە، بەڵام خەرجی سوپایان لە ڕیزی ڕێژە بەرزەکاندایە. خشتەکە لە هەمان کاتدا ئەوە نیشان دەدات کە کێشەی ئاڵۆز و پشێوی ناوخۆ بووەتە مایەی خەرجییەکی زۆر بۆ ئەو وڵاتانەی کە سەقامگیرییان بەدەست نەهێناوە. بۆ نموونە ئەفغانستان و باشووری سوودان و یەمەن کە سێ وڵاتی هەرە هەژاری جیهانن بەشێکی گەورەی داهاتی نەتەوەییان بۆ سوپا تەرخانکردووە.
لێرەدا پرسیاری گرنگ ئەوەیە: ئایا ڕێژەیەکی سەدی کۆی داهاتی گشتی (Gross Domestic Product) هەیە بۆ خەرجی سوپا لە کاتی ئاشتیدا کە ئابووریناسان لەسەری کۆک بن و بە ڕێژەیەکی تەندرووست و پەسەندکراوی دابنێن؟ وەڵامی ئەم پرسیارە زۆر ئاسان نییە و بەشێوەیەکی گشتی وەڵامێکی ڕاست و ڕەوانی نییە، بەڵام زۆربەی ئابووریناسان پێیانوایە بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دەبێت بەراوردێک بکرێت لەنێوان خەرجی سوپا و خەرجییە گرنگەکانی دیکەی وڵات وەک پەروەردەو کەرتی تەندرووستی. زۆربەشیان پێیانوایە کە نابێت خەرجی سوپا لەو خەرجیە گرنگانەی کۆمەڵگە بەرزتر بێت. بۆ نموونە گەر بڕوانینە خشتەی ژمارە دوو بۆمان دەردەکەوێت کە سەرەڕای گەشەنەکردنی باری ئابووری و کۆمەڵایەتی وڵاتانی عوممان و شانشینی سعودیە و باشووری سوودان و ئیماراتی عەرەبی ڕێژەیەکی زۆر کەمتر لە خەرجی سوپا بۆ کەرتی تەندرووستی تەرخان دەکەن. لە هەمان کاتدا بە شێوەیەکی گشتی، بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی پێشکەوتووی ئابووریدا، وڵاتانی گەشەنەکردوو ڕێژەیەکی کەمی داهاتی نەتەوەییان بۆ تەندرووستی کۆمەڵگە تەرخان دەکەن.
ئابووری جەنگ
ئابووری جەنگ ئەو ئابووریەیە کە لە کاتی پێویستدا سەرچاوەکانی ئابووری و مرۆیی تەرخان بکرێت بۆ سەرکەوتنی جەنگ. لە ڕاستیدا ئابوورییەک نییە بەتایبەت تەنیا بۆ جەنگ ڕێکخرابێت، چونکە جەنگ خۆی لە خۆیدا بە کردارێکی کاتیی هەژمار دەکرێت و هەر کاتێک مەبەستی خۆی بەدیهێنا، یا گەیشتە بنبەست ئەوە کۆتایی پێدێت. ئەو جەنگە درێژخایەنانەی کە پێنج ساڵ زیاتر دەخایەنن هێز و توانای ئابووری و کۆمەڵگە لاواز دەکەن و لە ڕێڕەوی سرووشتی گەشەکردنی خۆی لادەدەن. زۆربەی زۆری جەنگە درێژخایەنەکان بە ماڵوێرانی و نەهامەتی و قاتوقڕی کۆتاییان پێ هاتووەو مرۆڤایەتی لێیان زەرەرمەند بووە. زۆرجاریش ئەو جەنگانە شارستانیەتی پێشکەوتوویان ڕووخاندوە و ڕێچکەی گەشەکردنی ئابووری و کۆمەڵایەتیان دەیان و سەدان ساڵ بۆ دواوە بردووە. بۆ نموونە جەنگی عەرەبەکانی سەردەمی بڵاوەپێکردنی ئیسلام و لە دوای ساڵی 633ی زایینییەوە، جەنگاکانی مەنگۆلەکان (1206-1370) ، جەنگەکانی ناپلیۆن پۆناپارت (1803-1815) ، جەنگە جهانییەکانی یەکەم و دووەم و جەنگی ئێراق و ئێران (1980-1988) لە ڕیزی ئەو جەنگە ماڵوێران و ڕووخێنەرانە هەژمار دەکرێن.
لە ڕووی ئابوورییەوە، جەنگ و تێچووەکانی بەرگری لە زۆر ڕووەوە زیانبەخشن. لە لایەکەوە کەرەسەکانی جەنگ تەنیا بۆ مەبەستی کوشتن و ڕووخاندن بەکار دەهێنرێن. واتە هیچ بەکاربردنێکی دیکەیان نییە بۆ هاووڵاتیان. لە لایەکی دیکەوە، ئەو هێزە مرۆییەی لەو کردارە کۆمەڵایەتییەدا بەکار دەهێنرێت، بەرهەمی ڕەنجەشانی کەسەکانی دیکەی کۆمەڵگە بەکار دەبەن. واتە لەلایەکەوە بەرهەم لە ناو دەبەن و، لەلایەکی دیکەوە بەرهەمەکانی کۆمەڵگە بەفیڕۆ دەدەن.
پێویستە لێرەدا ئاماژە بەوە بدەین کە گوایە مەبەستی ئەو هەموو خەرجکردنانە لەسەر سوپا و هێزی بەرگری هێنانەدی و جێگیرکردنی ئاشتییە کە زۆر پێویستە بۆ گەشەکردنی ئابووری و کۆمەڵایەتی. لێرەدا زۆرجار ئەو پرسیارە دێتەکایەوە کە ئایا هەموو ئەو خەرجییانە بۆ مەبەستی بەدیهێنانی ئاشتییە، یا بیانووی دیکەی لە پشتەوە هەیە؟! لەمەڕ ئەم کێشەیەدا، نامەنتیقی بڕیاردەران و کارتێکەری کۆمپانیاکانی پیشەسازی چەک بووەتە جێگەی مشتومڕ لەنێوان لێکۆڵەرەکاندا. بۆ نموونە نەخشەی سەرەوە ئەوە پیشان دەدات کە تەنیا خەرجی سوپای دوو وڵات (ئەمریکا و چین) لە ساڵی 2013 نیوەی کۆی گشتی (1، 747bn) خەرجی هەموو جیهان بووە. ئەو دوو وڵاتەش لەگەڵ هیچ وڵاتێکدا لە حاڵەتی جەنگدا نین.
بێگومان خەرجیی سەرەکیی جەنگ کاتێک دەست پێدەکات کە بە کردار وڵات دووچاری جەنگ دەبێتەوە، لەو کاتەدا ئەو دەزگایەی کە بۆ جەنگ ئامادە دەکرا لە کاتی ئاشتیدا دەکەوێتە کار، ئینجا ئایا ئەو جەنگە سەپێنراوە، یا وڵات دەستپێشخەری لە هەڵگیرسانیدا کردووە، لە سرووشت و تێچووەکانی ناگۆڕێت؟
وڵات لە هەموو بارێکی جەنگیدا پێویستی بە سەرچاوەی ئابووری هەیە بۆ ئەوەی جەنگەکە یا بە مەرامی خۆی بگات، یا کۆتایی پێ بێت. قورسایی ئابووری جەنگ پەیوەستە بە درێژەی ماوەکەیەوە. هەتا زیاتر درێژە بخایەنێت، هێندە تێچووەکانی گرانتر دەبن و کارتێکەری ئابووری و کومەڵایەتییان زیاتر و درێژخایەنتر دەبێت. زۆربەی جار زۆری پێناچێت کە وڵات یەدەگی دارایی و ئابووری خۆی لە بن دەهێنێت. بۆیە سیاسەتمەداران زۆر بە زوویی دەکەونە هەوڵی پەیداکردنی سەرچاوەی دارایی و ئابووری بۆ بەڕێوەبردنی جەنگ و خۆلادان لە شکست. بۆ ئەم مەبەستەش دوو ڕێگەی ئابووری هەن کە زۆربەی وڵاتانی جیهان دووچاری گرتنەبەری بوون.
یەکەم، کەمکردنەوەی خەرجییەکانی دیکەی دەوڵەت و هاووڵاتیان و بەکارهێنانی ئەو پاشەکەوتکردنە بۆ بەرەکانی جەنگ. تەنانەت زۆرجار کە جەنگ درێژە بخایەنێت، وڵاتان ناچار دەبن، خواردن و خواردنەوەش سنووردار بکەن (Food rationing) کە لە کاتی جەنگەکانی جیهانی یەکەم و دووەمدا زۆر باو بووە. بۆیە برسێتی و قات و قڕی لە نەهامەتییەکانی جەنگی درێژخایەندا دیاردەیەکی ئاسایی بووە.
دووەم، دەوڵەت ناچار دەبێت بە دوای سەرچاوەی داهاتی دیکەدا بگەڕێت. بۆ نموونە بەرزکردنەوەی یا درووستکردنی باج و خەراجی نوێ و تەنانەت پەنابردنە بەر قەرزکردن لەدەرەوەی وڵات. بێگومان هەردوو جۆری کردار دەچنە چوارچێوەی کەمکردنەوەی بەکاربردنی هاووڵاتییانەوە؛ یەکەمیان کەمکردنەوەی بەکاربردنی هەنوکەییە و دووەمیان کەمکردنەوەی بەکاربردنی پاشەڕۆژە.
وەک لە سەرەوە ئاماژەی پێکرا، ئابووری کاتی جەنگ پێویستی بەوەیە کەرتەکانی دیکەی ئابووری بۆ پشتگیریکردنی هەوڵەکانی سەرکەوتن لە جەنگدا بەکاربهێنرێن. بۆ نموونە پێویست دەکات پیشەسازییە مەدەنییەکان کەرەسەی جەنگ درووست بکەن، هێزی کار لەسەر کارەکانیان دەرکرێن و بۆ بەرەکانی جەنگ ڕەوانە بکرێن، سووتەمەنی و وزەی تایبەت بۆ جەنگ تەرخان بکرێ. لێرەشدا خەڵکێکی زۆری نیشتمان لەسەر کاری بەرهەمهێنانی خۆیان جێلەق دەکرێن و دەچنە بەرەکانی جەنگەوەو پێویستە بەردەوامییش بەم هێزە بدرێت. لە هەموو بارێکدا، ئەرکی سەرشانی کۆمەڵگە و هاووڵاتیان بەرزدەبێتەوە، ئەمە جگە لە دەرئەنجامەکانی جەنگەکە خۆی کە زۆرجار دەبێتە مایەی ڕووخاندن و ماڵوێرانی کە ساڵانێکی درێژ و سەختیان دەوێت بۆ چاککردنەوەیان لە پاش جەنگدا. ئەزموونی جەنگی جیهانی دووەم بەتایبەتیی ئەوە دەخاتەڕوو کە زۆربەی پیشەسازییە مەدەنییەکانی وەک مارسیدس و فۆڵکس واگن و تۆیۆتا و هۆندە و ئەوانی تر لە کاتی جەنگدا کەرەسە و ماشینی جەنگیان بەرهەم دەهێنا.
کوردستان و جەنگێکی سەپێنراو
کوردستان جەنگێکی بەسەردا سەپێنراوە کە لە هیچ ڕوویەکەوە ئامادەکاری بۆ نەبووە. سەرەڕای دابەشبوونی هێزی بەرگری (هێزی پێشمەرگە) بە سەر حزبە سیاسییەکاندا، کوردستان ماوەی هەشت مانگە هیچ بودجەیەکی لە حکومەتی ناوەندییەوە پێ نەگەیشتووە. لە لایەکی دیکەوە هێزی پێشمەرگە نەک هەر بێبەشکراوە لە چەک و تەقەمەنی، بەڵکوو مووچەی ئاسایی ڕۆژانەشی وەک هێزێکی بەرگری ئێراقی پێنەدراوە. واتە ئەم جەنگە لە کاتێکدا ڕوویدا کە ئامادەکاری مرۆیی و دارایی لە خوارترین ئاستەکانیدا بوو.
لێرەدا ئەو پرسیارە دێتەکایەوە کە ئایا حکومەتی کوردستان لە ڕووی ئابوورییەوە لە بارێکی ئاوا نالەباردا چی بکات باشە؟ لەوەڵامدا، ئەزموونی وڵاتانی دیکە کە بە جەنگدا تێپەڕ بوون، ئەوە نیشان دەدەن کە دەبێت حکومەت، کەم تا زۆر، هەڵبستێ بەم هەنگاوانەی خوارەوە:
1. کەمکردنەوە و عاقڵانەکردنی خەرجییەکانی دامودەزگاکانی خۆی و ئەو خەرجییانە بنەبڕ بکات کە کۆمەک بە هەڵمەتی جەنگ ناگەیەنن.
2. کەمکردنەوە و لابردنی پشتگیرییەکانی کەرتەکانی دیکەی ئابووری ئەگەر ڕاستەوخۆ لە خزمەتی جەنگدا نەبن. وەک پاڵپشتییەکانی کەرتەکانی کشتوکاڵی و پیشەسازی و...تاد.
3. ڕاگرتنی بەرنامەی تواناسازی و پشتگیریکردنی ناردنە دەرەوەی قوتابییان بۆ مەبەستی خوێندن.
4. لابردنی پشتگیرییەکانی وزەی بەکاربردن بەتایبەتیی بەنزین و گازۆلین.
5. بەرزکردنەوەی باجی داهاتی تاکەکەس و کۆمپانیاکان و بەکارهێنانیان بۆ مەبەستی سەرکەوتن لە جەنگدا.
6. بەرزکردنەوەی نرخی ئەو بەرهەمانەی کە حکومەت دەیانفرۆشێ وەک ئاو و وزەی کارەبا و...تاد.
لەو هەنگاوانەی سەرەوە کە دەستنیشانکران، دووانیان دەتوانن ڕۆڵی گرنگیان هەبێت لە چاکسازی حکومەت و داهاتەکانیدا کە پێویستیان بە شیکردنەوە و لێدوانی تایبەت هەیە. ئەو دوو لایەنەش سیاسەتی بە عاقڵانەکردنی خەرجییەکانی حکومەت (خاڵی یەک) و دامەزراندنی سیستەمی باجی داهاتە (خاڵی دوو) .
بە کورتی، سیاسەتی خەرجی حکومەتی کوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە هەردوو ڕووی خەرج و داهاتەوە زۆر نابەجێ و ناهاوچەرخانە بووە. لەلایەک دامودەزگاکانی حکومەت بەکارهێنراون بۆ دامەزراندن و شاردنەوەی بێکاری بە ڕادەیەک وایکردووە زیاتر لە 70 %ى بودجەی حکومەت بەکاربهێنرێت بۆ مووچە و کۆمەکی کۆمەڵایەتی، ئەمەش کردارێکی بێ وێنەیە لە جیهانی ئەمڕۆدا. خشتەی ژمارە سێ هەموو ئەو وڵاتانەی جیهان نیشان دەدات کە خەرجی حکومەت تێیاندا لە 40%ی کۆی داهاتی نەتەوەیی تێپەڕ دەکات. ئەو ئامارە ئەوە نیشاندەدات کە لە جیهاندا تەنیا دوو وڵات خەرجیان لە 50%ی کۆی داهاتی نەتەوەیی تێپەڕ دەکات، خەرجی حکومەت لە هیچ وڵاتێکدا ناگاتە ڕیژەی خەرجی حکومەتی کوردستان. بۆیە پێویست دەکات شێوەی خەرجکردنی بودجەی ئێستای حکومەتی کوردستان بە شێوەیەکی نائاسایی لە قەڵەم بدرێت کە لە شێوازی حوکمڕانی لە جیهاندا وێنەی نییە.
لە لایەکی دیکەوە سیستەمی باجی داهات پشتگوێ خراوەو حکومەت تەنیا پشت دەبەستێت بە داهاتی نەوت کە بڕەکەی لە حکومەتی ناوەندەوە دێتە کوردستان. کاردانەوە ناحەزەکانی یەکەم ئەوەیە کە کەلتووری دامەزراندن زۆربەی هێزی کاری کردووە بە مشەخۆری دەوڵەت و هەموو کەس چاویان بڕیوەتە حکومەت بۆ دامەزراندن، کار درووستکردن و کار دۆزینەوە وەک کردارێکی کۆمەڵایەتی لە کۆمەڵگەدا ون بووە. لایەنێکی ناحەزی دیکەی ئەو سیاسەتە دابڕینی خوێندن و پەروەردەیە لە درووستکرن و ئامادەکردنی هێزی کاری کارامە کە بەکەڵکی کاری ڕاستەقینە بێت. لێرەدا بڕوانامە جێگەی فێربوون و لێزانینی کارامەی گرتووەتەوە و مەبەستی پەروەردەو خوێندنی باڵا شێوێنراوە. لە ڕووی کۆمەڵگەوە، زۆربەی زۆری هێزی کار لەدەرەوەی کەرتی گشتی بەرهەمهێنەر نین و بەها -بە واتا ئابوورییەکەی - درووست ناکەن کە حکومەت کەڵکیان لێ وەربگرێت و لە ڕووی باجەوە سوودیان بۆ کەرتی گشتی هەبێت، بەڵکوو باشترین و گورج و گۆڵترین توێژی هێزی کار لە دام و دەزگاکانی حکومەتدا گیردراون و سیستەمی باج لێیان بێبەشە.
دەرئەنجامی نەبوونی سیستەمی باج لە ڕووی ئابوورییەوە بووەتە مایەی درووستکردنی حکومەتی کرێ وەرگر (Rentier State) و لەپڕدا درووستبوونی توێژێکی دەوڵەمەندی بێ کەلتوور. لەکاتی تەنگانەشدا وەک ئێستای کوردستان، حکومەت دەستەوەستان ماوەو ناتوانێت بە بێ داهاتی نەوت خەرجییە بنەڕەتییەکانی حکومەت دابین بکات. لە ڕووی سیاسیشەوە نەبوونی سیستەمی باجی داهات، پڕۆسەی دیموکراسی ئیفلیج کردووە کە ئێرە جێگەی شیکرنەوەی نییە.
لە کۆتاییدا پێویستە ئەوە دووبارە بکەینەوە کە حکومەتی هاوچەرخ پێویستی بە داهاتی فرەسەرچاوەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی جەنگ و مەترسییە ستراتیژییەکانی لەسەر بوونی نەتەوە. گرنگترین سەرچاوەی حکومەتیش باجی داهاتە. بۆیە دەبێت حکومەتی کوردستان سیستەمێکی باجی پێشکەوتووانە دابمەزرێنێت و هەوڵبدات لە پشتبەستن لە داهاتی تاکە کەرت خۆی لابدات. لە لایەکی دیکەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەرکە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی ڕاپەڕێنێت، پێویستە خەرجەکانی خۆی عاقڵانە بکاتەوەو کەلتووری دامەزراندن بگۆڕێت بە کەلتووری کاردرووستکردن و جێگە دۆزینەوە بۆ وزەی داهێنانی هێزی کاری کوردستان.
پێویستە لێرەدا ئاماژە بەوە بکرێت، کە زۆر جێگەی سەرسوڕمانە کە هەندێ سیاسەتمەداران و ئەندامانی پەڕڵەمان لە کاتێکی ئاوا تەنگانەدا داوای نزمکردنەوەی نرخی سووتەمەنی و بەرزکردنەوەی کۆمەکی حکومەت دەکەن بۆ بەکاربردنی وزەی هاووڵاتییانی ئاسایی تا ئەو ڕادەیەی خەڵکان بۆ مەبەستی سیاسی بهێننە سەر جادە و هانی مانگرتنیان بدەن. ئەو شیکردنەوە کورتەی ئەم وتارە ئەوە نیشان دەدات کە ئەو هەوڵانە جگە لە ساویلکەیەتی سیاسی و زانستی ئابووری ئەوە دەخەنەڕوو کە بەداخەوە ئەو کەسانە لە ئاستی بەرپرسیارێتی مێژوویی ئەم قۆناغەی کوردستاندا نین.[1]
ئەم بابەتە 262 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-09-2014 (10 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئابووری
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 84%
84%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 15-01-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 17-01-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 24-01-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 262 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
یار و نەیار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
پێ پەتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
هەڤپەیڤین لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
یەدوڵڵا ڕەحمانی
29-05-2011
هاوڕێ باخەوان
یەدوڵڵا ڕەحمانی
ژیاننامە
ڕۆژە جەبار
20-08-2016
هاوڕێ باخەوان
ڕۆژە جەبار
ژیاننامە
عادل تۆفیق جەعفەر
28-01-2021
سەریاس ئەحمەد
عادل تۆفیق جەعفەر
کورتەباس
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
27-05-2024
زریان سەرچناری
پوختەی ڕۆمانی نەفرەتی نەوبەهاران
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
سابات محەمەد ساڵح
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
27-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
سیاسەتی زمانی و نەتەوەسازی لە کوردستاندا
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
27-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,942
وێنە 106,352
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,301
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
یار و نەیار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
پێ پەتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
هەڤپەیڤین لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.437 چرکە!