ناو: شەوکەت
نازناو: ئەندازیار شەوکەوت ئاکرێی
ناوی باوک: ئەحمەد عەزیز ئەحمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1927
ڕۆژی کۆچی دوایی: #10-11-1980#
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی #ئاکرێ#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری بەغدا
$ژیاننامە$
شەوکەت ئەحمەد عەزیز ئەحمەد، ناسراو بە (ئەندازیار شەوکەت ئاکرەیی)، ئەندازیار و سیاسەتمەدار، ساڵی 1963 لەبەشی ئەندازیاری ڕادیۆی دەنگی کوردستان کاری کردووە، ساڵی 1963 بەشداری کۆنگرەی کۆیه (یەکەمی گەل) ی کردووە، ساڵی 1966 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی حەوتەم بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەڵبژێردراوە.
ساڵی 1927 لە شاری ئاکرێ لە دایک بووە، ساڵی 1956 بەکالۆریۆسی بەشی ئەندازیاری پیشەسازی لە زانکۆی لیدس لە بەڕیتانیا وەرگرتووە، ساڵی 1957 بە فەرمانبەر لە شاری #سلێمانی# دامەزراوە، ساڵی 1958 بەپلەی سەرۆکی ئەندازیاران لە وەزارەتی شارەوانی حکومەتی ئێڕاق دەستبەکار بوو، لەسەرەتای ساڵی 1961 ئەندامی شاندی سەندیکای ئەندازیارانی ئێڕاق بۆ سەردانی کۆماری میللی چین و یەکێتی سۆڤێت بووه، لە ڕێکەوتی 10-11-1980 لە شاری بەغدا لەلایەن دەزگای هەواڵگری و ئاساییشی حکومەتی ئێڕاقەوە بە مادەی سالیۆم ژەهرخوارد کراوە و لەژێر کاریگەری ئەو ژەهر خواردنە کۆچی دوایی کردووە و لە شارۆچکەی ئاکرێ بە خاک سپێردراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بووە.
$خەباتنامە$
ساڵی 1940 پەیوەندی بە ڕیزەکانی حزبی هیوای کوردەوە کردووە، ساڵی 1945 پەیوەندی بە ڕیزەکانی حزبی ڕزگاری کوردەوە کردووە، ساڵی 1945 ماڵەکەی لە شاری بەغدا حەشارگەی میرحاج ئەحمەد تاهیر (1911 -1988) ناسراو بە ئاکرەیی بووە و لەڕێی محەمەد ئەمین ئاغای ئاکرەیییەوە هەوڵی دەربازکردنی داوە بۆ دەڤەری بارزان، ساڵی 1945 لەبەر پشتگیری لە شۆڕشی دووەمی بارزان گیراوە و فەرمانی بەندکردنی یەک ساڵی لە بەندیخانەی ناوەندیی بەغدا بەسەردا سەپێنراوە، شەوکەت ئەحمەد عەزیز ئەحمەد ساڵی 1946 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردەوە کردووە، لە مانگی کانونی دووەمی 1949 لە شاری لوزانی سویسرا ئەندامی دەستەی دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا بووە، ساڵی 1959 نوێنەری کۆنگرەی چوارەمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق بووە، لە شاری بەغدا، ساڵی 1960 نوێنەری کۆنگرەی پێنجەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، لە شاری بەغدا، ساڵی 1961 بە هاوکاری پارێزەر جەرجیس فەتحوڵا (1920 -2006) ڕۆژنامەی خەباتی ئۆرگانی پارتی دیموکراتی کوردستانی بە شێوەیەکی نهێنی لە شاری بەغدا لەچاپ داوە، ساڵی 1962 بۆ ماوەیەکی کورت لە بەندیخانەی ئاساییشی گشتی بەغدا دەستبەسەر بووە، ساڵی 1963 ئاگاداری کودەتای #08-02-1963# لە دژی فەریق ڕوکن عەبدولکەریم قاسم (1914 1963) بووە، ساڵی 1963 پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە کردووە، ساڵی 1963 لە بەشی ئەندازیاریی ڕادیۆی دەنگی کوردستان کاری کردووە، ساڵی 1963 بەشداری کۆنگرەی کۆیەی کردووە، لە ڕیکەوتی #30-03-1963# بە نوێنەرایەتی کۆنگرەی یەکەمی گەل بە ئەندامی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ دانووستاندن لەگەڵ حکومەتی کۆماری ئێڕاق گەیشتە شاری بەغدا، ساڵی 1963 نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بۆ شاری قاهرەی کۆماری میسری عەرەبی، ساڵی 1963 ئەندامی کۆمکاری نەتەوەیی ئێڕاقی (التجمع القومي العراقي) بووە لە قاهیرە دژ بە ڕژیمی عەبدولکەریم قاسم، ساڵی 1963 چاوی بە محەمەد ڕەزا شای پەهلەوی شای ئێران کەوتووە، ساڵی 1963 لەگەڵ ڕۆژنامەنووس ئەریک ڕولێو (RouLeau) لە ڕۆژنامەی لوموندی فڕەنسی سەبارەت بە دۆزی کورد و دونیای ڕۆژاوا قسەیان کردووە، ساڵی 1964 نوێنەری کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە شارۆچکەی #قەڵادزێ# لە پارێزگای سلێمانی، ساڵانی (1964- 1966) بەرپرسی دووەمی ئێزگەی دەنگی کوردستان بووه، ساڵی 1965 هاوکاری دانا ئادمز شمێدتی کردووە بۆ نووسینی پەرتوکی گەشتێک بەناو پیاوە ئازاکاندا، لە ناوەڕاستی ساڵی 1965 لەسەر داخوازی حکومەتی ئێڕاقی لەلایەن کاربەدەستانی میسر لە شاری قاهیرە دەرکراوە، ساڵی 1965 پەنادەباتە بەر پاشایەتی ئوردن و لەلایەن وەسفی ئەلتەل ( 1919- 1971) سەرۆکوەزیران هاوکاری کراوە تا بە شێوەێکی یاسایی و بە پاسپۆرتی ئوردنی بگاتە شانشینی ئێران، لەوێش چووە بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی شۆڕشی ئەیلوول، ساڵی 1966دا لەلایەن کۆمیتەی ناوەندیی بە ئەندامی لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرەی حەوتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستنیشان کراوە، ساڵی 1966 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی حەوتەم) هەڵبژێردراوە، ساڵی 1966 کراوەتە بەرپرسی لێژنەی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە مانگی ئایاری 1967 دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی برایەتی پاشکۆی ڕۆژنامەی عەرەبی زمانی التآخي چاپی بەغدا بووە، ساڵی 1967 لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی عەرەبیزمانی التآخي بووە، لە ڕۆژی شەممەی #29-04-1967# لە یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی عەرەبیزمانی التآخي ئەندامی دەستەی نووسەران بووه، لە ناوەڕاستی ساڵی 1967 نووسینگەی ئەندازیاری خۆی لە شاری بەغدا کردووەتەوە، ساڵی 1967 یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بووە لە وەزارەتی شارەوانی حکومەتی ئێڕاق، ساڵی 1968 ئەندامی شاندی دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە بۆ لای حکومەتی ئێڕاق، ساڵانی (1968- 1971) بەڕێوەبەری گشتی کارەبای گوندەکان و پڕۆژە بچوکەکان بووە لە وەزارەتی شارەوانی حکومەتی ئێڕاق، ساڵی 1967 دەستەی نووسەرانی گۆڤاری برایی بووە لە بەغدا، ساڵی 1970 نوێنەری کۆنگرەی هەشتەمی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە لە گوندی ناوپردانی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە ڕێکەوتی 8 کانونی یەکەمی 1974 بە فەرمانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی بەعس لە پلەی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پڕۆژەکانی ئاو و کارەبا لە وەزارەتی شارەوانییەکان خانەنشین کراوە، ساڵی 1975 لەدوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول پەیوەندی بە ڕیزەکانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی کوردستانەوە کردووە، بەڵام لە ساڵی 1976 گەرایەوە نێو حکومەتی ئێڕاق و ساڵی 1977 ڕاوێژکاری وەزیری پیشەسازی و کانزاکانی حکومەتی ئێڕاق بووە، ساڵی 1977 بەڕێوەبەری گشتی کارگەی چیمەنتۆی سەماوە بووە (بەمەبەستی دوورخستنەوەی لە گردبوونەوەی کوردان لە بەغدا) ، لە ڕێکەوتی #10-11-1980# لە شاری بەغدا لەلایەن دەزگای هەواڵگری و ئاساییشی حکومەتی ئێڕاقەوە بە مادەی سالیۆم ژەهرخوارد کراوە و لەژێر کاریگەری ئەو ژەهر خواردنە کۆچی دوایی کردووە و لە شارۆچکەی ئاکرێ بە خاک سپێردراوە. شارەزای زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بووە. [1]