ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: مەلود ئەحمەد سەعید
ساڵی لەدایکبوون: 1898
ساڵی شەهیدبوون: 1965
شوێنی لەدایکبوون: گوندی#ئاقۆبان# ی شارەدێی #هەریر#
شوێنی شەهیدبوون: بناری چیای #سەفین#
$ژیاننامە$
ئەحمەد مەولود لە ساڵی 1897 لە گوندی ئاقوبانی سەر بە شارەدێی هیران لە شارۆچکەی #شەقڵاوە# لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە. خێزانی ناوی (فاتیمە عەبدوڵڵا) بووە و خاوەنی سێ کوڕ بووە بە ناوەکانى (واحید-محەمەد-حامد)، هەروەها پێنج کچیشى هەبوون کە ئەمە ناوەکانیانە: (مریەم-نەخشین-خەجیج-خاتون-زەینەب). لە ساڵی 1965 لە بناری چیای سەفین شەهید دەبێت.
$خەباتنامە$
لە ساڵی 1961 مەحمود کاوانی گوند بە گوند دەگەڕێت بۆ کۆکردنەوەی پێشمەرگە بۆ ئامادەکاریی شۆڕشی ئەیلوول، دەچنە گوندی ئاقوبان و چاویان بە خەڵکی گوند دەکەوێت، ناوبراو ڕاستەوخۆ پەیوەندیی دەکات و لەگەڵ هێزی پێشمەرگە، گوند جێدەهێڵێت.
لە ساڵی 1965 لە بناری چیای سەفین لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێزێکی جاشی سەر بە ڕژێمی بەعسی ڕووخاو، فیشەکی ڕەشاشی بەردەکەوێت و شەهید دەبێت. دواتر هاوسەنگەرانی تەرمەکەى دەبەنەوە گوندی ئاقوبان و بە خاکی دەسپێرن. [1]