ناو: تەمەر
ناوی باوک: مستەفا حەسەن
ڕۆژی لەدایکبوون: 1927
ڕۆژی کۆچی دوایی: 1947
شوێنی لەدایکبوون: #بناڤێ# ی شارەدێی #شێروانی مەزن#
شوێنی شەهید بوون: درێ
$ژیاننامە$
تەمەر مستەفا حەسەن، پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی 1927 لە گوندی بناڤێ-ى سەر بە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای #مێرگەسۆر# لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکنەهێناوە، لە 23ی ئایاری 1947 لە کاتى یاوەریکردنى بارزانى بەره و یەکێتی سۆڤێت لە گوندی درێ بە هۆی بوردومانی فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی عێراق شەهید بووە. [1]