ناو: عەلی
ناوی باوک: کاک ئەمین
ساڵی لەدایکبوون: 1886
ڕۆژی کۆچی دوایی: نەزانراو
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
مامۆستا عەلی کاک ئەمین لە ساڵی 1886 لە دایکبووە، بڕوانامەی لە قوتابخانەی جەنگی (المدرسە الحربیە) لە ئەستانە (ئیستەنبوڵ) بە دەستهێناوە، پسپۆڕی هەبووە لە وانەکانی پۆلی یەکەم، لە وانە وتنەوەدا گەلێک سەرکەوتوو بووە، دەنگێکی خۆشی هەبووە و سرودی بۆ قوتابیان وتووە وەک سرودی (دڵ لە دەردی وەتەن پەست و گیراوە..... وەک کەوی ناو قەفەس شەوقی نەماوە).
قوتابیانی دەگێڕنەوە مامۆستا عەلی کاک ئەمین هەمیشە گیرفانی پڕبووە لە نوقڵ و پارەی وردە، ئەو قوتابیانە هەژارانەی بەیانیان لە ڕێی قوتابخانە چاویان پێی کەوتووە چوونەتە لای و پێیان وتووە (عەلیە فەنی) معاشەکەم ئەویش دەستی بەگیرفانیدا کردووەو پارەی بەخشیوەتە قوتابیان،
لە پێشتردا ئەفسەری دەوڵەتی عوسمانی بووە، پاش جەنگی جیهانی یەکەم گەڕاوتەوە شاری سلێمانی و وەک مامۆستای گرێبەست لە قوتابخانەکانی(فەیسەڵییە و ئەیوبیە و خالیدییە) وانەی وتۆتەوە.
هەروەها بەشداری لە خوێندنی مەولودی ئەو کات کردووە لەگەڵ (حەمدی ئەفەندی و عەلی دەلاک و جەلال کابان). [1]