ناو: کەمال
ناوی باوک: میرزا غەفوور
ساڵی لەدایکبوون: 1933
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
کەمال میرزا غەفوور لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلیێمانی لەدایکبووە، قوناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی خالیدیە تەواو کردووە، پاشان قۆناغی ناوەندی لە ناوەندی سلێمانی کوڕان تەواو کردووە، لە ساڵی (1951-1952) چووەتە خانەی مامۆستایان لە بەغدا بەشی ئینگلیزی ساڵی 1954 خانەی مامۆستایانی تەواو کردووە، لە ساڵی 1955 وەک مامۆستا دەست بەکار بووە، لە چوارتا بۆ ماوەی دوو مانگ پاشان گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی قوتابخانەی کانی ئاسکان 'لەدوای شۆڕشی 14ی تەموز دیسان گواستراوەتەوە بۆ چوارتا.
لەبەرئەوەی مامۆستای ئینگلیزی کەمبوە لەسەر داوای مامۆستا حەمە حەوێز گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی بارزان کە پێشتر ناوی عەبد ئیلا) بووە کەدواتر بووە بە بارزان و پاسان ئیبن خەلەکان و پیرەمێرد.
لە ساڵی 1966 بووەتە یاریدەر لە قوتابخانەی چوارباخ، لە ساڵی 1969 بووەتە بەڕێوەبەری قوتابخانەی بێکەس. ساڵی 1973 بووەتە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، ئەندامی سکرتاریەتی ئەو یەکێتییە بووە.
خاوەنی چەندین نووسین و وتارە لە ڕۆژنامەو گۆڤارەکان. بۆ ماوەی چوار ساڵ دور دەخرێتەوە بۆ ڕومادی.
لە ساڵی 1955 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە خاوەنی چوار منداڵە.
دوای 27 ساڵ خزمەت لە ساڵی 1983 لەسەر داوای خۆی خانە نشینبووە. [1]