پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سیاسەتی زمانی و نەتەوەسازی لە کوردستاندا
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەیران بۆ سەرێکانی، بیرۆکە بۆ پشتیوانی کوردی رۆژئاڤا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
کوردستان چاوەڕێی تینە
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شیکردنەوەی پراگماتیکی گوتاری ڕۆشنبیری گۆڤاری ڕامان
27-05-2024
هەژار کامەلا
ڤیدیۆ
پەردەلادان لەسەر مۆنمێنتی چوار براکە لە کەرکووک
26-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
باشوورەی سەروو
26-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
26-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
یەکەم ساتی دەرهێنانی نەوت لە کەرکووک لە ساڵی 1929
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,058
وێنە 106,483
پەرتووک PDF 19,321
فایلی پەیوەندیدار 97,306
ڤیدیۆ 1,397
ژیاننامە
تۆفیق وەهبی
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ئەو خاکەی کوردستان لەدەستی داوە
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەو خاکەی کوردستان لەدەستی داوە

ئەو خاکەی کوردستان لەدەستی داوە
ناونیشانی بابەت: ئەو خاکەی #کوردستان# لەدەستی داوە
ئامادەکردنی: #چۆمان حەمە تەقێدین#

ئەو خاکەی کوردستان لە وڵاتی ئازەربایجانی گەورە (هەرێمی ئازەربایجانی باشوور؛ ئازەربایایجانی ئێرانی ئێستا) و هەرێمی ئازەربایجانی باکوور (کۆماری ئازەربایجانی ئێستا) و کۆماری تورکیای ئێستا لە دەستی داوە.
$یەکەم - کوردستانیبوونی تەواوی خاکی وڵاتی ئازەربایجانی گەورە (هەرێمی ئازەربایجانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان):$
لە سەردەمی دەسەڵاتی دەوڵەتی خەلافەتی عەباسیدا سێ میرنشینی کورد فەرمانڕەوایی هەرێمی ئازەربایجانی ئێران (هەرێمی ئازەربایجانی باشوور) و کۆماری ئازەربایجان (هەرێمی ئازەربایجانی باکوور)یان دەکرد؛ میرنشینی ڕەوادی (845-1221ز)، پایتەختەکەی شاری تەورێز بووە کە ئێستا ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی خۆرهەڵاتی سەر بە هەرێمی ئازەربایجانی ئێران (هەرێمی ئازەربایجانی باشوور)ە و، میرنشینی سالاری، یان موسافیری (919 یان 942-1096 ز)، پایتەختەکەی شارۆچکە (قەزا)ی تارۆم بووە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوای سەر بە هەرێمی ئازەربایجانی ئێران (هەرێمی ئازەربایجانی باشوور)ە و میرنشینی شەدادی (951-1198ز)، پایتەختەکەی شارۆچکە (قەزا)ی دوینی سەر بە پارێزگای ئاراراتی کۆماری ئێستای ئەرمینیایە.
هۆکاری هاتنی تورکان بۆ ئەو وڵاتە نوێیە، واتا وڵاتی ئازەربایجانی گەورە، بەپێی قسەی مێژوونووسی کورد، #سۆران حەمەڕەش#، لە پەڕتووکی ''کورد کێیە؟''دا، لە سەدەی دەیەمی زایینییەوە بۆ یەکەم جار لە مێژوودا وردە وردە خێڵە تورکە دڕندەکان ڕوویان کردە ئەو ناوچەیە، سەرەتا میری کوردی ڕەوەندی، کۆمەڵێک لەو تورکانەی وەک جەنگاوەری کرێگرتە هێنایە ناوچەی خۆی، ئەو هەنگاوەی میری ڕەوەندی، میری شەدادیی نیگەران کرد و لەسەر ئەوە پەیوەندییان تێک چوو و دواتر میری ڕەوەندی بۆی دەرکەوت کە زەحمەتە تورکە دڕندەکان لەغاو بکرێن و وەک جەنگاوەری کرێگرتە بەکار بهێنرێن، بۆیە لە داوەتێکدا نزیکی سی سەرکردەی گەورەی تورکە غوزەکانی کوشت و لە ئازەربایجان ڕاوی نان و ئەم هەنگاوە بووە هۆی ئاشتبوونەوەی میری ئەم دوو دەوڵەتە کوردییە، دواتر خێڵە تورکە دڕندەکان هێرشی گەورەتریان کردە سەر ناوچەکە و وردە وردە کەوتنە دزی و جەردەیی و ڕاووڕووت لە هەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورددا. بەرەبەرە ژمارەی تورکەکان لە زیاد بووندا بوو لەناو خاکی کورداندا و توانییان بەهۆی نالەباریی دۆخی سیاسیی دەوڵەتی خەلافەتی عەباسی و کوردستانی ئەوکات، دەسەڵاتی خۆیان بسەپێنن لەو ناوچانەدا، ئیدی لە هەموو لایەکەوە و بەتایبەت لە هەر کوێ گرووپێکی کەمی تورکی لێ بووایە وا تورکەکان هەوڵی بەتورککردنی ئەو ناوچانەیان دەدا، کە یەکێک لەوانە وڵاتی ئاتۆپاتیانی گەورە (ئازەربایجانی گەورە) بوو، کە وای لێ هات لە زۆرینە کوردەوە بووە زۆرینە تورک و دواتر بە کوردانی وڵاتی ئاتۆپاتیانی گەورە (ئازەربایجانی گەورە) دەوترا ئازەربایجانی، واتا ئەو خەڵکەکەی بە نەتەوەی ئازەری ناسراوە، زۆربەی زۆریان بە بنچینە سەر بە نەتەوەی کوردن و تەنیا کەمینەکەیان تورکی ڕەسەنن.
دانیشتوانی وڵاتی ئازەربایجانی گەورە نزیکەی 17 ملیۆن کەسە. ئازەر 76.2%، کورد 11.3%، نەتەوەکانی تر 12.5%. ڕووبەری وڵاتی ئازەربایجانی گەورە نزیکەی (187.450) کیلۆمەتری چوارگۆشەیە:
ئەلف- کۆماری ئازەبایجان (ئازەبایجانی باکوور) کە دانیشتوانی نزیکەی (10.500.000) کەسە؛ ئازەر 75.6%، کورد 16%، بەڵام حکوومەتی ئازەربایجان دەڵێت: ژمارەی کورد لەو وڵاتە نزیکەی (15.000) کەسە، نەتەوەکانی تر 8.4%. ڕووبەرەکەی کۆماری ئازەربایجان نزیکەی (86.660) کیلۆمەتری چوارگۆشەیە.
یەک- هەرێمی ئازەربایجان، ڕووبەرەکەی نزیکەی (69.580) کیلۆمەتر چوارگۆشە و 62 ڕایۆن (پارێزگا) و دانیشتوانی نزیکەی (9.850.000) کەسە.
دوو- هەرێمی ناگۆرنۆ-قەرەباغ (#کوردستانی سوور#)، ڕووبەرەکەی نزیکەی (11.489) کیلۆمەتر چوارگۆشە و 8 ڕایۆن (پارێزگا) و دانیشتوانی نزیکەی (150.000) کەسە.
سێ- هەرێمی نەخچەوان، ڕووبەرەکەی نزیکەی (5.560) کیلۆمەتر چوارگۆشە و 8 ڕایۆن (پارێزگا) و دانیشتوانی نزیکەی (500.000) کەسە.
دووەم- هەرێمی ئازەربایجانی ئێران (ئازەبایجانی باشوور)، کە دانیشتوانی نزیکەی (6.500.000) کەسە. ئازەر 77.1%، کورد 3.7%، نەتەوەکانی تر 19.2%. ڕووبەرەکەی هەرێمی ئازەربایجانی ئێران (ئازەبایجانی باشوور) نزیکەی (100.790) کیلۆمەتر چوارگۆشەیە، لە (4) پارێزگا پێک هاتووە، کە ئەوانیش پارێزگاکانی (ئازەربایجانی ڕۆژاوا، تەورێز، زەنگان، ئەردەویڵ، قەزوین).
$یەکەم - کوردستانیبوونی پارێزگا تورکنشینەکانی کۆماری تورکیای ئێستا:$
لە سەدەی (11)ی زایینی خاکی باکووری کوردستان بووە مەیدانی یەکلاکردنەوەی کێشە و ملمڵانێیەکانی نێوان دەوڵەتی سەلجووقیی تورک بەگشتی و سەلجووقییەکانی ڕۆم بەتایبەتی لەگەڵ ئیمپراتۆریای بێزەنتی، کە بووە هۆکاری بەتورککردنی بەشێکی گەورەی ئاناتۆلیا (باکووری کوردستان) لە زۆرینەی کوردەوە بۆ زۆرینە تورک کە ئەوەش وای کرد، دیمۆگرافیای خاکی کوردستان گۆڕانی زۆری بەسەردا هات.
لە ساڵی (1048ز) بەرپابوونی شەڕی کاپێترۆن لە شاری پاسینلیر، ناوەندی شارۆچکە (قەزا)ی پاسینلیر لە پارێزگای #ئەرزەڕۆم#ی باکووری کوردستان، لەنێوان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم و جاشە کوردەکان و هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزەنتی و دۆکنشینی کلدێکاری بەرپا بوو کە بووە هۆی کشانەوەی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم و جاشە کوردەکان لە مەیدانی شەڕ و لە ساڵی (1054ز) بەرپابوونی شەڕی ملازگەردی یەکەم، لە شاری ملازگەردی ناوەندی شارۆچکە (قەزا)ی ملازگەرد لە پارێزگای #مووش#ی باکووری کوردستان لەنێوان هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزەنتی و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم بەرپا بوو، کە تێیدا هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزەنتی شکستیان بە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم هێنا و لە ساڵی (1067ز) بەرپابوونی شەڕی کایسەریە (قەیسەریە)ی ناوەندی پارێزگای کایسەریە (قەیسەریە) لە کۆماری تورکیای ئێستا کە لەنێوان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم و هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزەنتی بەرپا بوو، کە سەرەنجام هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم شکستیان بە هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزەنتی هێنا و لە ساڵی (1069ز) هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزەنتی گەمارۆی شاری لکۆنیوم (ئیقونیە)یان دا و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم ڕووبەڕوویان بوونەوە، کە تێیدا هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزەنتی شکستیان بە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم هێنا و لە ڕێکەوتی (26-8/ئاگوستۆس-1071ز) بەرپابوونی شەڕی ملازگەردی دووەم، لە شاری ملازگەردی ناوەند شارۆچکە (قەزا) ی ملازگەرد لە پارێزگای مووشی باکووری کوردستان لەنێوان هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزەنتی و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم بەرپا بوو، کە هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزەنتی پێک هاتبوو لە (150) هەزار بۆ (200) هەزاری بێزەنتی و سەربازە بەکرێگراوەکانی ئەنگلۆساکسۆن و ڤاکینگ و تورکە خەزەرییەکان و ڕووس و ئەرمەن و کەرەج (گورجی) و فڕانک (فەرەنسی) و بولگار بە سەرکردایەتیی ئیمپراتۆر ڕۆمانۆسی چوارەم (دیۆگینیس) (1068-1071ز)، ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بێزەنتی و هەر یەکە لە ژەنەڕاڵە بێزەنتییەکان بە ناوەکانی ژەنەڕاڵ نیکڤۆرس پرینووس و ژەنەڕاڵ سیودۆر ئالیاتس و ژەنەڕاڵ ئەندرۆنیکۆس دۆکاس و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم لە (20) هەزار بۆ (30) هەزار کەسی سەلجووقی و جاشە کوردەکان بە سەرکردایەتیی سوڵتان ئەڵپ ئەرسەڵان (1063-1072ز) سوڵتانی دەوڵەتی سەلجووقییەکانی تورک و سوڵتان سولێمان کوڕی قولتولمیش (1077-1086ز) سوڵتانی دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم و ژەنەڕاڵ ئەفشین بەگ و ژەنەڕاڵ ئارتوق کوڕی ئاکسپی تورکمانی، کە لەنێوان ساڵانی (1086-1091ز) والیی ئورشەلیمی دەوڵەتی سەلجووقییەکانی تورک بووە و ئەو جەنگە بە سەرکەوتنی سوپای دەوڵەتی تیرۆریستی سەلجووقییەکانی ڕۆم کۆتایی هات و نزیکەی (2) هەزار بۆ (8) هەزار سەربازی سوپای ئیمپراتۆریای بێزەنتی کوژران و نزیکەی (2) هەزاریان بەدیل گیرا بە خودی ئیمپراتۆر ڕۆمانۆسی چوارەم (دیۆگینیس) (1068-1071ز)ەوە و لە ساڵی (1116ز) بەرپابوونی شەڕی فیلۆمێلیۆن لە شاری فیلۆمێلیۆنی ناوەندی شارۆچکە (قەزا)ی فیلۆمێلیۆنی سەر بە پارێزگای کۆنیا لە کۆماری تورکیای ئێستا، لەنێوان هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزەنتی و هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆمدا کە سەرەنجام هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بێزەنتی شکستیان بە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم هێنا و لەنێوان ساڵانی (1205-1206ز) هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم بۆ جاری یەکەم گەمارۆی شاری تەرابزۆنی پایتەختی ئەو کاتەی ئیمپراتۆریای تەرابزۆن و ناوەندی ئێستای پارێزگای تەرابزۆن لە کۆماری تورکیای ئێستایان دا کە لە ئەنجامدا هێزەکانی ئیمپراتۆریای تەرابزۆن شکستیان بە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم هێنا و هەوڵی شاری تەرابزۆنی پایتەختی ئەو کاتەی ئیمپراتۆریای تەرابزۆن لەلایەن هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم شکستی پێ هێنرا و لە ڕێکەوتی (1-11/تشرینی دووەم-1214ز) بەرپابوونی شەڕی سینۆپ لە شاری سینۆپی ناوەندی پارێزگای سینۆپ لە کۆماری تورکیای ئێستا، کە لەنێوان هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم و هێزەکانی ئیمپراتۆریای تەرابزۆن بەرپا بوو، کە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم شکستیان بە هێزەکانی ئیمپراتۆریای تەرابزۆن هێنا و شارەکە داگیر کرا لەلایەن هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم، لەنێوان ساڵانی (1222-1223ز) هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم بۆ جاری دووەم گەمارۆی شاری تەرابزۆنی پایتەختی ئەو کاتەی ئیمپراتۆریای تەرابزۆن و ناوەندی ئێستای پارێزگای تەرابزۆن لە کۆماری تورکیای ئێستایان دا، کە لە ئەنجام دا هێزەکانی ئیمپراتۆریای تەرابزۆن شکستیان بە هێزەکانی سوپای دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم هێنا و ئەو شەڕانە و شەڕەکانی تری دەوڵەتی سەلجووقییەکانی ڕۆم کە لەگەڵ ئیمپراتۆریای بێزەنتی و ئیمپراتۆریای تەرابزۆن و ئیمپراتۆریای نیکاێا (نیقیە) بەرپا بوو، بووە هۆی بەتورککردنی بەشێکی گەورەی ئاناتۆلیا (باکووری کوردستان) لە زۆرینەی کورد و گریک (یۆنان)یەوە بۆ زۆرینە تورک. کۆماری تورکیا ئێستا لە ڕووی کارگێرییەوە بەسەر (81) پارێزگادا دابەش کراوە، کە (28) پارێزگا کوردستانن و (53) پارێزگا تورکنشینن و ڕووبەری تورکیا (783.356) کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و (291.045) کیلۆمەتر چوارگۆشە کوردستانە، کە دەکاتە (37.1%)ی خاکی تورکیا و (492.311) کیلۆمەتر چوارگۆشە کە دەکاتە (62.8%)ی خاکی تورکیا، خاکی تورکە و پارێزگاکانی باکووری کوردستان واتا باکووری کوردستان، بریتین لە #سەمسوور# (#ئادیامان#)، ئێلح (#باتمان#)، #ئامەد# (ئامەد)، دیلۆک (#غازی ئانتەب#)، کیلیس، #مێردین# (#ماردین#)، هەڕان (#ئورفا#)، #شڕناخ#، #ئاگری#، ئەردێخان (ئەردەهان)، چەولیگ (بێنگوڵ)، بتلیس، ئەرزەنگان (ئەزنجان)، ئەرزەڕۆم، هەکاری (#جۆلەمێرگ#)، ئێدر، #قارس#، مەلەدی (مەڵاتیا)، مووش، دێرسیم (مامەکییە) وان، هاتای (ئەسکەندروونە)، مەرعەش (گورگوم-کاهرامان ماڕاش)، کنکان (ئوسمانییە)، #سێواس#، خارپیت (ئەلئەزیز)، ئەدانا، سێرت و ئەو پارێزگا تورکنشینانەی کە لە بنچینەدا کورد بوون، بریتین لە (ئەرتوین، ڕیزە، تەرابزۆن، گۆموشخانە، بایبورت، گیرسۆن، ئۆردو، توگاد (توقاد)، سامسۆن، ئاماسیا، یۆزگات، چۆروم، کایسەریە (قەیسەریە)، نیگدە، نۆشەهر، مێرسین (ئەیچڵ)، کارەمان (قارەمان)، گیریگ قەڵا، ئاک سەرای، چانکیری، سینۆپ، ئەنکەرا، ئاسکی شەهر، کیرشەهر، کۆنیا)، کە ڕووبەریان دەکاتە (259.136) کیلۆمەتر چوارگۆشە و دەکاتە (33.1%)ی خاکی تورکیا و واتا ڕووبەری خاکی کوردستان لە ئەنادۆڵو (550.181) کیلۆمەتر چوارگۆشە، کە دەکاتە (70.2%) ی خاکی ئەنادۆڵو.
$سەرچاوەکان$
1 - #عەبدولڕەقیب یوسف#: دەوڵەتی دۆستەکی لە کوردستانی ناوەڕاستدا، و: ئەبوبەکر عەلی - هەولێر 1998ز.
2- ئی. م. دیاکۆنۆف: میدیا، و: بورهان قانع - سلێمانی 2005ز.
3- عەلی کەندی: فەرهەنگی ڕووداوەکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان - هەولێر 2005ز.
4- یاسین سابر ساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی - سلێمانی 2005ز.
5- #مەحمەد ئەمین زەکی#: خوڵاسەیەکی تاریخی کورد و کوردستان - ئا: ڕەفیق ساڵح - هەولێر 2006ز.
6- د. نیشتمان بەشیر مەحمەد: کورد و سەلجووقییەکان، و: ئیدریس عەبدوڵڵا مەستەفا - سلێمانی 2006ز.
7- ئینبو ئەزەرق فارقی: مێژووی میافارقین و ئامەد، وە: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد - هەولێر 2007ز.
8- مەهدی عوسمان هەروتی: ڕۆڵی سەربازیی کورد لە میرنشینە نا کوردییەکان لە سەردەمی عەبباسییدا - هەولێر 2008ز.
9- مەنسوور مەخدوم: گرنگی کورد و کوردستان لە قۆناغە مێژووییەکانی ئێران تا سەردەمی ئەفشاریەوە: ڕەفعەت مورادی - هەولێر2008ز.
10- ئیمام جەلالەدین سیوتی: مێژووی خەلیفەکانی ئیسلام ڕاشیدین، ئەمەوی، عەباسی، و: نەسرەدین عەبدولڕەحمان قادر - سلێمانی 2007ز.
11- حەبیبوڵڵای تابانی: زنجیرە لێکۆڵینەوەکانی (هاونەتەوەیی کورد و ماد) (چاوگە - ڕەگەز - مێژووی شارستانیەت)وە: جەلیل گادانی - هەولێر2010ز.
12- د. یوسف ئەلعش: عەباسی مێژووی سەردەمی خەلافەت، و: ڕووپاک کاخدر حەمەد - هەولێر2010ز.
13- د. #فەرهاد پیرباڵ#: کرۆنۆلۆجیای کوردستان 625پ.ز-1932ز - هەولێر 2011ز.
14- د. مەحمەد سوهەیل تەقوش: مێژووی سەلجووقییەکان، و: دەوەن حەسەن - هەولێر2011ز.
10- د. زرار سدیق توفیق: کورد و کوردستان لە ڕۆژگاری خیلافەی ئیسلامیدا - هەولێر 2012ز
11- #سۆران حەمەڕەش#: کورد کێیە؟- لەندەن ساڵی2013ز.
12- قادر محەمەد محەمەد: کوردستان لە نیوەی یەکەمی سەدەی شەشەمی کۆچی - سەدەی دوازدەیەمی زاینی-هەولێر 2013ز.
13- د. ئەحمەد مەحمود ئەلخەلیل: مەملەکەتی ماد-وە: حەمە سەعید کەلاری - هەولێر 2013ز.
14- محەمەد سوهیل تەقوش: مێژووی دەوڵەتی عەباسی، و: هێمن ئەحمەد - سلێمانی 2015ز.
15- پ. ی. د. کەیوان ئازاد ئەنوەر: کوردستان و کورد لە سەدەکانی ناوەڕاستدا - تاران 2015ز.
16- مارک فان دی میرۆپ: مێژووی خۆرهەڵاتی نزیکی کۆن، و: عەلی نادر - تاران 2018ز.
17- کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان، و: عومەر عەلی غەفوور - تاران 2017ز.
18- پ. د. ئاکۆ بورهان محەمەد: میرنشینە کوردییەکانی سەردەمی عەباسی - هەولێر2019ز.
19- ئاکۆ محمەمەد میرزادەیی: مێژووی دێرینی کورد - هەولێر 2019ز.
20- غوڵامعەلی ئیدریسیان: مێژووی لە مێژینەی کورد و کوردستان، و: عەدنان بەرزنجی - سلێمانی2019ز.
21- ئینتەرنێت - ویکیپیدیای ئازاد.
[1]
ئەم بابەتە 518 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسکورد - 11-12-2022
فایلی پەیوەندیدار: 6
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-12-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
پۆلێنی ناوەڕۆک: جوگرافیا
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: مێژووی کۆن
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 11-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 518 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.1169 KB 11-12-2022 سارا سەردارس.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
شیکردنەوەی پراگماتیکی گوتاری ڕۆشنبیری گۆڤاری ڕامان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سەیران بۆ سەرێکانی، بیرۆکە بۆ پشتیوانی کوردی رۆژئاڤا
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کوردستان چاوەڕێی تینە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
تۆفیق وەهبی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
تۆفیق وەهبی
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
06-10-2013
هاوڕێ باخەوان
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
سیاسەتی زمانی و نەتەوەسازی لە کوردستاندا
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەیران بۆ سەرێکانی، بیرۆکە بۆ پشتیوانی کوردی رۆژئاڤا
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
کوردستان چاوەڕێی تینە
27-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شیکردنەوەی پراگماتیکی گوتاری ڕۆشنبیری گۆڤاری ڕامان
27-05-2024
هەژار کامەلا
ڤیدیۆ
پەردەلادان لەسەر مۆنمێنتی چوار براکە لە کەرکووک
26-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
باشوورەی سەروو
26-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
26-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
یەکەم ساتی دەرهێنانی نەوت لە کەرکووک لە ساڵی 1929
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,058
وێنە 106,483
پەرتووک PDF 19,321
فایلی پەیوەندیدار 97,306
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان 2
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
شیکردنەوەی پراگماتیکی گوتاری ڕۆشنبیری گۆڤاری ڕامان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سەیران بۆ سەرێکانی، بیرۆکە بۆ پشتیوانی کوردی رۆژئاڤا
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
پەرتووکخانە
زەکاتی ئەزموون، گەڕان بە کونوکەلەبەرەکانی ئەزموونی (ستران عەبدوڵڵا) دا
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
زۆرانبازیی لەگەڵ سەدەی بیست و یەکدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کوردستان چاوەڕێی تینە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.953 چرکە!