پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
13-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ڕەفیقی وێنەگر کە باس لە مێژووی خۆی و ستۆدیۆ ڕەفیق دەکات
12-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,385
وێنە 105,207
پەرتووک PDF 19,477
فایلی پەیوەندیدار 97,468
ڤیدیۆ 1,395
ژیاننامە
سادق بەهائەدین ئامێدی
شەهیدان
جەلال شارەزووری - جەلال حەم...
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ملوانکه
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ملوانکه

ملوانکه
ملوانکه
نووسە ڕ: گی دو مۆپاسان
وەرگێران: #ڕۆزا حەمە ساڵح#


ماتیلد لوازێل کچێکی زۆر جوان و دڵڕفێن بوو، بەڵام چارەنووسی وەهابوو، کە لە خێزانێکی هەژاردا لەدایکبووبوو. ڕازیبوو بەوەی، کە هاوسەرگیریی لەگەڵ کارمەندێک لە وەزارەتی خوێندن بکات.
لە ماڵێکی سادە و نیمچەهەژاردا ژیانێکی ئاسایی دەژیا، خۆزگە و خەونەکانی چاوی ئەوی تێر نەدەکرد، لەو ژیانەی توڕە و پەست بوو، لە خەونە ونبووەکانی بێزار ببوو.
ئەو هاوڕێیەکی دەوڵەمەندی هەبوو ناوی خاتوو فۆرستیە بوو، ماتیلد زۆر حەزی بە چارە و سەردانیکردنەکانی نەدەکرد، چونکە هەر جارێک ئەو بهاتایە بۆ لای، ئەوا لە دوای ڕۆیشتنی ژیانی تاڵ دەبوو، خەمۆکی دایدەگرت.
ئێوارەیەک هاوسەرەکەی، بەڕێز لوازێل، بە زەرفێکی نامەوە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە، زەرفەکە کارتی بانگهێشتنامەی تێدابوو، بانگهێشتکرابوون بۆ ئاهەنگێک، کە وەزارەتی خوێندن بۆ کارمەندە باڵاکانی ڕێکیخستبوو.
زەرفەکەی دایەدەست هاوسەرەکەی، ئەویش بە نابەدڵی خوێندییەوە، هیچ دڵخۆشی پێوە دیار نەبوو، وەک ئەوەی لوازێل چاوەڕێی دەکرد، لە هۆکاری بێتاقەتبوونەکەی پرسی، ئەویش لە وەڵامدا بە ناڕەزاییەکەوە پێی گووت؛ ناتوانێت بچێتە ئەم ئاهەنگە نایابە، چونکە پۆشاکی شایستە و گونجاوی بۆ لەبەرکردن نییە، هەروەها خشڵ و زێڕیش.
دوای ئەوەی هاوسەرەکەی بەو شێوەیە ڕووخساری ماتیلدی بینی، کە بەهۆی بارودۆخی ژیانیانەوە بە دڵتەنگییەکەوە دەگری، دڵی نەرم دەبێت و بڕیاردەدا ئەو بڕە پارەی بداتێ کە پاشەکەوتی کردبوو بۆ کڕینی تاپڕێکی ڕاوکردن.
هاوسەرەکەی قوربانی بە ئارەزووەکانیدا، بۆ ئەوەی ماتیلد دڵخۆش بکات.
هەرچۆن بێت بەو بڕە پارەیە توانی کراسێکی جوان بۆ ئاهەنگەکە بکڕێت، بەڵام هێشتا هەر غەمبار بوو، چونکە هیچ خشڵ و زێڕێکی نەبوو کە لەگەڵیدا بە خۆییەوە بکات. هاوسەرەکەی پێشنیاری بۆ کرد، کە سەردانی هاوڕێ دەوڵەمەندەکەی، خاتوو فۆرستیە بکات، تاوەکو هەندێ خشڵی لێ قەرز بکات.
ماتیلد بیرۆکەی هاوسەرەکەی بەدڵ بوو، جێبەجێی کرد.
ڕۆیشت بۆ لای هاوڕێ دەوڵەمەندەکەی و داوای لێکرد چەند خشڵێکی بە قەرز پێبدات. هاوڕێ بەخشندەکەی درێغی نەکرد و سندوقی زێڕ و خشڵە گرانبەهاکانی بۆ واڵاکرد، تاوەکو بە دڵی خۆی چی بووێت هەڵیبژێرێت.
ماتیلد چاوی کەوتە سەر ملوانکەیەکی جوان، گرانبەها دیاربوو، لە ناو پاکەتێکی ڕەشەدا بوو، بڕیاریدا بە تەنیا ئەوەی لێوەربگرێت و هیچی تر نەبات. هاوڕێکەی بە خۆشحاڵییەوە ڕەزامەند بوو، ئەمەش ماتیلدی زۆر دڵخۆشکرد.
ماتیلد بەپەلە هاوڕێکەی بەجێهێشت، وەک ئەوەی گەنجینەیەکی دەستکەوتبێت.
ڕۆژی ئاهەنگەکە هات، خاتوو لوازێل توانی سەرکەوتنێکی بێهاوتا بەدەستبهێنێت؛ ئەو لەنێو کۆی ئامادەبوواندا لە هەموویان جوانتر و سەرنجڕاکێشتر بوو، تەنانەت سەرنجی وەزیریشی بە لای خۆیدا ڕاکێشابوو. لە ناو ئاهەنگەکەدا چێژی لە کاتەکان دەبینی، بەهۆی ئەو وشە و پەیڤانەی، کە ستایشی جوانی و نازکردنەکەی بوون، دڵخۆشییەکی یەکجار زۆری پێوە دیاربوو.
کاتی بەجێهێشتنی ئاهەنگەکە هات، بەخێرایی لەگەڵ هاوسەرەکەی ڕۆیشتنە دەرەوە بۆ سەر شەقامەکە، لە سەرمای بەستەڵەکدا بە دوای گالێسکەیەکدا دەگەڕان، تاوەکو پێی برۆنەوە بۆ ماڵەکەیان، لەو کەشوهەوا سەختەدا و لە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر هەر چۆن بێت گالێسکەیەکیان دەستکەوت، ڕۆیشتنەوە بۆ ماڵەوە.
بە تەواوبوونی ئەم ئێوارە ئەفسوناوییە دڵتەنگ بوون. هاوسەرەکەی دەستیکرد بە داکەندنی جلەکانی، چونکە دەبووایە بخەوێت، بۆ ئەوەی بەیانی زوو لە خەو هەڵبسێت و بچێتە سەر کاری وەزارەتەکەی، بەڵام ماتیلد لە بەردەم ئاوێنەکەدا دانیشتبوو، لە جوانییەکەی خۆی ڕامابوو، لە ناخی خۆیدا دەیگووت: بۆ کۆتاجار توانی بە جوانترین شێوە خۆی بڕازێنێتەوە، بەڵام لە ناکاو..
تێبینی کرد ملوانکەی هاوڕێکەی لە ملیدا نەماوە، ملوانکەکەی ونکردووە!
دوای ئەوەی چەند گریمانەیەکی دانا بەوەی، ئایا ملوانکەکە لە کوێ ونبووە؟
لە ئاهەنگەکەدا؟ نەخێر.
لە هۆڵی هۆتێلەکەدا؟ لەوێش هەستی پێکردووە، کە لە ملیدا بووە.
ئەی گوایە لە دوای ئەوەی، کە لە ئاهەنگە هاتوونەتەدەرەوە و لەسەر شەقامەکە کەوتۆتە سەر زەوییەکە؟ نەخێر، دەنا گوێیان لە دەنگی ملوانکەکە دەبوو، کاتێک بەردەبوویەوە سەرزەوییەکە.
کەواتا لەوانەیە کەوتبێتە ناو ئەو گالێسکەی کە پێی هاتوونەتەوە بۆ ماڵەوە؟
بەداخەوە ژمارەی گالێسکەکەیان لای خۆیان تۆمار نەکردبوو.
هاوسەرەکەی بڕیاریدا بە هەمان ئەو ڕێگایەدا بڕواتەوە، کە لێوەی هاتوونەتەوە بۆ ماڵەوە، بەشکو ملوانکەکە بدۆزنەوە.
ماتیلد لە ماڵەوە مایەوە و بە شۆک و نیگەرانییەوە لە چاوەروانیدا بوو..
هاوسەرەکەی بە ڕەنگێکی زەرد و ماندووەوە گەڕایەوە ماڵەوە، بەبێ ئەوەی هیچ شوێنەوارێکی ملوانکەکە بدۆزێتەوە!
دوای گەڕانێکی زۆر و تۆمارکردنی سکاڵا لە بەشی پۆلیس و پرسیارکردن لە کۆمپانیای گالێسکە چییەکان، تەنانەت ئاگادارییەکیشیان بڵاوکردووە بەوەی، کە پاداشتی ئەو کەسە دەکەن ئەگەر بێتو ملوانکەکە بدۆزێتەوە، هەموو ئەم هەوڵانە هیچ ئەنجامێکی نەبوو، کە جێگەی ڕەزامەندی بێت، هیچ شتێک لە بەرژەوەندی ئەواندا نەبوو.
هاوسەرەکەی بەڕێز لوازێل بیری لەوە کردەوە، کە تاکە چارەسەر لەبەردەمیاندا ئەوەیە ملوانکەیەکی دی هاوشێوەی ئەم ملوانکە پەید بکەن.
بۆ ئەوەی هەمان شێوەی ملوانکەیان دەستکەوێت، ڕۆیشتنە لای زۆرێک لە زێڕفرۆشەکان، لە دوای گەڕان و زەحمەتێکی زۆر، دواجار توانییان ملوانکەیەک بدۆزنەوە، هاوشێوەی ئەوەی خاتوو فۆرستیە بێت، نرخەکەی سی و شەش هەزار فرانک بوو.
دواجار بڕیاریاندا، کە بە زووترین کات ملوانکەکە بکڕن و بیگەڕێننەوە بۆ هاوڕێکەی خاتوو فۆرستیە، تاوەکو هەست بە هیچ شتێک نەکات، بەڵام ئەوان پارەی پێویستیان بۆ کڕینی گەوهەرێکی ئاوا بەنرخ نییە.
هاوسەرەکەی هەموو ئەو میراتەی، کە لە باوکییەوە بۆی بەجێ مابوو بە زەڕەنگەرەکەی بەخشی و لەگەڵیدا هەندێک پارەی تری قەرز کرد و توانی بەو شێوەیە بڕە پارەی ملوانکەکە پەیدابکات.
ملوانکەکەیان کڕی و ماتیلد بردییەوە بۆ خاتوو فۆرستیە.
ژیانە سەختەکەی ڕابردوویان گۆڕا بۆ ژیانێکی سەختر، هەژاری بەرۆکی گرتن. ئەپارتمانتە سادە و ساکارەکەیان بەجێهێشت و ژورێکیان لە شێوەی زنجێکی بچووک بە کرێ گرت.
بۆ دانەوەی ئەم قەرزە زۆرە، هاوسەرەکەی بە شەو و بەڕۆژ دوو کاری دەکرد، لە کاتێکدا ئەویش کە پێشووتر خزمەتکارێکی هەبوو و جاربەجارێ کاری ناو ماڵی بۆ دەکرد. ئێستاکە لە خزمەتکارەکەی بێبەش بووە، خۆی هەموو کارەکانی ماڵەوەی دەکات، وەک پاککردنەوە و جلشۆردن و بازاڕکردن و کڕینی پێداویستییەکانی ناوماڵ، کە دەڕۆیشتە ناوبازاڕ مامەڵەی لەگەڵ فرۆشیارەکاندا دەکرد، تاوەکو بە کەمترین نرخ پێداویستییەکانی بکڕێت، بەو هۆیەوە زۆرجار ڕووبەڕووی سووکایەتی دەبوویەوە، چونکە پێداگریی لە هەر فرانکێک لە پارە کەمەکەی دەکرد.
دوای دە ساڵ لە هەوڵدانێکی زۆر و بەڕێکردنی ڕۆژانێکی تاڵ، هەموو قەرزەکانیان دایەوە.
ماتیلد لە کچێکی جوان و ناسکەوە گۆڕابوو بۆ پیرەژنێکی بەهێز و ئازا و دڵڕەق، جلوبەرگی هەژارانەی دەپۆشی و بە دەنگی بەرز هاواری دەکرد.
لەم ساڵانەی دواییدا بەدەست سەختی ژیانەوە زۆری نەهامەتی بینیبوو، لە مانا ڕاستەقینەکەی ژیانی هەژاری و نەبوونی و ماندووبوون و کارکردنی قورس تێگەیشتبوو، کە هەموو ئەمانە هۆکاربوون بۆ لەدەستدانی جوانی و ناسکییەکەی.
لە بەیانییەکی هەتاوی جوانی یەکشەممەدا، ماتیلد بۆ پیاسەکردن دەچێتە شەقامی شانزەلیزیەی بەناوبانگی شاری پاریس، لەکاتێکدا هەوڵدەدات لە ئەرک و بارگرانییەکانی ژیانی کەشێکی ئارام بەسەربەرێت، چاوی دەکەوێتە سەر هاوڕێ دێرینەکەی خاتوو فۆرستیە، کە هێشتا هەر وەک جاران ڕوخسارێکی گەنج و جوان و ڕووگەشی هەیە.
ماتیلد بڕیاردەدات لێی نزیک ببێتەوە و هەموو ئەو شتانەی بۆ باس بکات، کە بەهۆی ملوانکەکەی ئەوەوە بەسەریان هاتووە.
هاوڕێکەی خاتوو فۆرستیە نەیناسییەوە، تەنانەت سەری سوڕمابوو، کە چۆن ژنێکی هەژار دەیناسی و بە سۆزەوە قسەی لەگەڵ دەکات.
ئەم کاردانەوەی خاتوو فۆرستیە ماتیلدی زۆر دڵتەنگ کرد.
لە دوای ئەوەی کە خۆی پێناساند، هەموو ئەو ئازار و نەهامەتییانەی ژیانیانی بۆ هاوڕێکەی باسکرد، ئەوە قەرزە زۆرەی هاتبووە سەریان، تاوەکو نرخی ملوانکەکە پەیدابکەن، دواتر چۆن ملوانکەیەکی هاوشێوەی ئەوەی ئەویان کڕیبوو و بۆیان بردبووە.
لە کاتێکدا ئەوان لە ڕابردوودا ڕاستە دەوڵەمەند نەبوون، بەڵام تا ڕادەیەک ژیانێکی سادە و ئارام دەژیان.
کاتێک ئەم باسەی بۆ هاوڕێکەی گێڕایەوە، خاتوو فۆرستیە هاواری کرد، تووشی شۆک بوو، ئازار بە دڵی گەیشت، دڵتەنگ بوو، بە سۆزەوە دەستی ماتیلدی هاوڕێی گرت، پێی گووت:
ئۆی ماتیلدی داماو و بەدبەخت، بەڵام ملوانکەکەی من ساختەبوو، نرخەکەی لە پێنج سەد فرانک زیاتر نەبوو![1]
ئەم بابەتە 515 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وەرگێڕدراو لە زمانی: عەرەبی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 08-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 08-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 08-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 515 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
لەڕوانگەی زمانەوانیەوە تێدا
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
کورتەباس
ڕوون کردنەوەیەکی وریلە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
کورتەباس
جووتە وشە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
کورتەباس
لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی کێشەکانی رەخنەی ئەدەبی ی کوردی
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
کورتەباس
دەست
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
سادق بەهائەدین ئامێدی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سادق بەهائەدین ئامێدی
شەهیدان
جەلال شارەزووری - جەلال حەمە حسێن
04-03-2009
هاوڕێ باخەوان
جەلال شارەزووری - جەلال حەمە حسێن
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
30-10-2009
هاوڕێ باخەوان
مەهاباد قەرەداغی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
13-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
ڕەفیقی وێنەگر کە باس لە مێژووی خۆی و ستۆدیۆ ڕەفیق دەکات
12-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,385
وێنە 105,207
پەرتووک PDF 19,477
فایلی پەیوەندیدار 97,468
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
لەڕوانگەی زمانەوانیەوە تێدا
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
کورتەباس
ڕوون کردنەوەیەکی وریلە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
کورتەباس
جووتە وشە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
کورتەباس
لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی کێشەکانی رەخنەی ئەدەبی ی کوردی
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
کورتەباس
دەست
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
فۆڵدەرەکان
پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - موزیک پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێنە و پێناس - دەیە - 60ەکان (60-69) وێنە و پێناس - سەدە - سەدەی 20 (1900-1999) وێنە و پێناس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - چیرۆک

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.266 چرکە!