گۆزەڵەی شەش کونە
شەش مەن بارییە
ئادەم سوارییە
گۆزەڵە: لە کوردەواردا لە قوڕ درووستدەکرێ و سوور دەکرێتەوە، ئاو یان کەرەستەی خۆراکی تێدەکرێ، گۆزەڵەی شەش کون، مەبەست لە ناڵی ژێر پێی وڵاخە کە شەش کونی تدایە، شەش مەن بارییە، (مەن: بڕێکی پێوانەیی کوردییە، بۆ پێوانەی دانەوێڵە بەکاردێ) مەبەست لە وڵاخە، ئادەم سواریەتی، واتە: مرۆڤ سواری پشتی وڵاخ دەبێت. وەڵام (ناڵی وڵاخ) .[1]