کەلەک لە دارۆکێ
ناوەند لە چەرمۆکێ
تلیل لە زیرزۆکێ
کەلەک: کەڵەک بەو دیوارە وشکەبەردە دەوترێ کە لەسەریەک دادەنرێ، کەلەک لە دارۆکێ، مەبەست لە لێواری ئامێری دەفە کە لە دار درووستدەکرێ، چووێنراوە بە کەڵەکی بەرد، (دەف: ئامێرێکی کەلەپووری کوردیی پێستدارە) ناوەند لە چەرمۆکێ، مەبەست لەو پێستی ئاژەڵەیە کە دەدرێ لە دەف، تلیل لە زیرزۆکێ، واتە: هەڵپەرکێ و خۆشی لە منداڵ. وەڵام (دەف) . [1]