پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,372
وێنە 105,656
پەرتووک PDF 19,144
فایلی پەیوەندیدار 96,362
ڤیدیۆ 1,306
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
سامی شۆڕش وەک شاعیرێک.. (1970 _ 1975)
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت؛ کێ، کێیە! کوێ، کوێیە! چی، چییە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سامی شۆڕش

سامی شۆڕش
نووسەر:#حەمەسەعید حەسەن#

لە نیوەی دووەمی ساڵانی شەستی سەدەی ڕابردوودا، کە گیڤارا، دەچووەوە بە گژ هەژموونی دۆلارا، کە هۆشی مین، ئەمریکای هێنابووە لەرزین، کە هاواری خوێندکارانی فەرەنسا، دەگەییشتە هەموو گۆشەیەکی دنیا، کە فەلەستینییەکان لە نسکۆی حوزەیران یاخی بووبوون، کە چرای شۆڕشی ئەیلوول گەش گەش دەسووتا، کە باڵە چەپڕۆیەکەی حیزبی شیوعی ئێڕاق، لە زۆنگاوەکانی باشوورەوە، ئاڵای خەباتی چەکداریی بڵند کردبووەوە، سامی شۆڕش (1950 _ 2010) خەریکی ئەوە دەبێت ڕاست و چەپی خۆی بناسێت. له و کەشوهەوا بە بروسکە بارگاوییەدا، لە دنیا ڕادەمێنێت و لە کۆتایی 1969 دا بۆ خوێندن لە بەشی کوردیی کۆلێژی ئەدەبیات، دەگاتە بەغدا، لەوێ هەر زوو بە حسێن عارف و جەلالی میرزا کەریم ئاشنا دەبێت و 1970 یەکەمین پارچەشیعری لە (هاوکاری)دا بڵاو دەکاتەوە.

ئەو سەروەختەی سامی شۆڕش دەست بە نووسینی شیعر دەکات، سەردەمی سەرهەڵدانی نەوەیەکی نوێ دەبێت، نەوەیەک هەموو شتێک دەخاتە ژێر پرسیارەوه، پرسیاری ڕووکەش نا، هی قووڵ و ڕیشەیی. ئەو سەردەمە شاعیرانی نوێخوازی کورد، عەوداڵی نووسینی دەقێک دەبن، جیاواز له شیعری داخراوی زاڵ، دەقێک کە هەڵگری شتی نوێ بێت. ئەو سەروەختە سامی شۆڕش لە هەوڵی سەلماندنی خودی خۆیدا دەبێت، خۆ سەلماندن لە ڕێی داهێنانەوە، نەک لە ڕێی کوشتنی ئەم یان ئەو باوکەشاعیری دێرینەوه.

لە کۆتایی ئەپریلی 1970 دا بەیاننامەی ڕوانگە بڵاو دەکرێتەوە، سامی شۆڕشی سەرسام بە حسێن عارف و جەلالی میرزا کەریم، دەبێتە شاعیرێکی چالاکی ئەو شەپۆلە ئەدەبییه. گۆڤاری ڕوانگە کە سێ ژمارەی لێ دەردەچێت، لە دووەم و سێیەمیاندا، شیعری ئەو بڵاو دەکاتەوە. ئەو سەروەختەی سامی شۆڕش ڕێگەی شیعر هەڵدەبژێرێت، شاعیرانی کورد یان بە کامێرای وشە، وێنەی شتە ڕۆژانەیییەکانیان دەگرن و شیعریان ئاسۆیی دەڕوانێت، یان خاوەنی دنیابینییەکی ستوونی دەبن و بە ناخی شتەکاندا ڕۆ دەچن. سامی شۆڕش لە بەرەی دووەمیانەوە نزیکتر دەبێت، ئەوە بۆیە لە هەندێک لە شیعرەکانیدا، لەودیو زمانە ئاسانە فریودەرەکەیەوە، مانای قووڵ خۆی حەشار دەدات.

هەموو شیعرێک لێکدانەوەی جیاواز هەڵدەگرێت، هەر هیچ نەبێت لە سۆنگەی ئەوەوە، خوێنەران خاوەنی هەمان پێشینەی ڕۆشنبیری نین، یان سەروەختی خوێندنەوە، لە ڕووی دەروونییەوە هەمان ئامادەیییان نییە و بە هەمان مەودا لە تێکستەکە نزیک نابنەوە، ئاخر هەیانە بە جۆرێک لە نووسینەوەی دەقەکەدا بەشدار دەبێت، هەر تەواو وەک ئەوەی گوێی لە هەناسه و لێدانی دڵی شاعیرەکەی بێت. نزیکترین خوێنەر لە شاعیرەوه، ئەو خوێنەرەیە، بە جۆرێک خۆی لە دەقەکەدا دەبینێتەوە، وا هەست دەکات، دەق ڕووی دەمی لەوە و بەتایبەتی بۆ ئەو نووسراوە. کە شیعری سامی شۆڕش دەخوێنمەوە، هەست دەکەم بەشدارییەکی کارام لە نووسینیدا کردووە، یان هیچ نەبێت پێم وایە، سەروەختی نووسین منی لەبەر چاو بووە و چێژ و ئاستی ڕۆشنبیری و ڕەوشی دەروونیی منی ڕەچاو کردووە.

شۆڕەسوارێ
سەری نایە ناو بێدەنگیی زامەکانمان،
ماچی کردین،
شه و درەنگە لە (ڕێ)کاندا
کلۆ کلۆ بەفرەبارێ،
ئەوی ئاشقی هەتاو بێ،
هەموو دنیاشی لێ بکەن بە نیوەشەو،
خەوی نایە.(1)

وێنەی شیعری له و وشە و دەربڕینانە پێک دێت کە مانا یان بیرۆکە بەرجەستە دەکەن، فۆرمێکە لە ناخیدا هەڵگری چەندان مانا و بیرۆکەیە و جەستە بە بەر شێوازی دەربڕین و داڕشتنی شاعیردا دەکات. سامی شۆڕش دەڵێت: (شاعیری تازەی کورد، ئیستیعارە بە شیاوترین شیوە دەزانێت، بۆ ئەوەی ناوەرۆکی واقیعە پڕ ئەشکەنجەکەی بگرێتە خۆی.)(2) وێنەی شیعری ئەگەر دەربڕی حەقیقەتێکیش بێت، پشتی بە خەیاڵ قایمە، ڕەنگە هەموو مێتافۆرێک وێنەیەکی شیعری بێت، بەڵام مەرج نییە هەموو وێنەیەکی شیعری زادەی میتافۆر بێت، ئاخر میتافۆر یەکێکە لە شێوەکانی وێنەی شیعری. ڕاستە میتافۆر وێنەی شیعری دەخوڵقێنێت، بەڵام هەمیشە بۆ لە دایکبوونی وێنەی شیعری پێویستمان بە مێتافۆر نابێت و دەشێت هونەری وێنەی شیعری لەوەدا چڕ ببێتەوە کە لە ڕێی ئەبستراکتەوە، بگەینە دنیایەک لە کۆنکرێت. وێنەی شیعری دەتوانێت لە ڕێی موزیک و خەیاڵ و خوازەوە، هەست و بیر و ویژدانی شاعیر بهێنێتە بەر دیدەی خوێنەر.

وەک فەرهادێ
قوڵنگم سواری ڕەشەبای زام کردووە و
بێستوونم داوەتە پشت و
شیرین لە کوێی؟
کام غەریبیی ڕێگای دڵت دەشواتەوە؟
کەی سواری جوانەمایینی ئەستێرەی بەربەیان دەبی؟

وێنەی شیعری شاعیر لەوە دەپارێزێت کە بیرۆکەکانی ڕاستەوخۆ و بە شێوەیەکی وشکوبرینگ پێشکەش بکات. ئەوە وێنەی شیعرییە، ئەم شاعیر لەوی دیکە، شیعری نوێ لە هی دێرین جیا دەکاتەوە و لە کۆتایییشدا ئەوە وێنە شیعرییە جوانەکانن، بە نەمریی دەمێننەوە. هیچ ڕێگەیەک هێندەی وێنەی شیعری، بۆ گەیاندنی ئەزموونی شاعیر لەبار نییە، ئاخر هەست و بیر و خەیاڵی شاعیر ئەگەر لە وێنەدا چڕ نەبنەوە، بەهایەکی هونەریی ئەوتۆیان نابێت، ئاخر ئەوە وێنەی شیعرییه، دەربڕینی هونەری لە ئاخاوتنی ئاسایی جیا دەکاتەوه و تەنانەت هەر بیرۆکەیەک شاعیر لە ڕێی وێنەی شیعرییەوە، دەری ببڕێت، زێتر جێی متمانەی خوێنەر دەبێت. ڕەنگە وێنەی شیعری کرۆکی نەگۆڕی شیعر بێت، شیعر بەردەوام گۆڕانی بەسەردا دێت، وێنەی شیعرییش ملکەچی یاسای گۆڕانە، ئەوەی کە جێگیرە هەبوونی وێنەی شیعریییە بە درێژایی مێژووی شیعر. وێنەی شیعری مانای جیاواز دەبەخشێت و لەوە بەرفراوانترە کە لە بازنەی یەک لێکدانەوەدا گیر بخوات، ڕەنگە هەر وێنەیەکی شیعریی جوان، هێندەی ژمارەی خوێنەرانی لێکدانەوە هەڵبگرێت.

من شیرینم،
شیرینیش وەک چەپکێ هەتاو،
کە دەیگرن نایەتە دەست،
کاتێ بەرەڵاشی دەکەن
لە لەپی دەست نابێتەوە.

لە ڕوانگەی (د. عیززەدین مستەفا ڕەسوول)ەوە، سامی شۆڕش له و وێنە شیعرییەیدا، (ژیان دەباتەوە سەر یەکیەتیی بوون.)(3) سەرنجی ئەو سیحرە بدەن کە له و وێنە شیعرییەدا هەیە! شیرین هەتاوە، نە بە دەست دەگیرێت، نە لە دەست دەبێتەوە، تەواو وەک خودا کە بێ ئەوەی بتوانین دەستی لێ بدەین، هەستی پێ دەکەین و ڕۆحی داگیر کردووین. سۆفییەکان خودا له و خوڵقاوە جوانانەدا کە خودا خۆی ئەفراندوونی و یەکێکیان ژنە و یەکێکی دیکەیان هەتاو، دەبینن، سامی شۆڕشیش، شیرین کە هەر ژن نییە، نیشتمانیشە، وەک هەتاو دەبینێت. نزیکەی هەمیشە تامەزرۆیی بۆ ژن، لە کن سامی شۆڕش، تامەزرۆییی ڕۆحی شاعیرە بۆ نیشتمانێکی بزربوو، ئاخر ئەو شیعرێکی نەنووسیوە تەنیا تایبەت بووبێت بە خودی خۆی، باشی کردووە یان خراپ ئەوە مەسەلەیەکی دیکەیە، بەڵام ئەوە هیچ گومانێک هەڵناگرێت، ئەوە خوێنی خۆیەتی بە دەماری شیعریدا دەگەڕێت، ڕێی خۆی گرتووەتە بەر، شوێنپێی کەسی هەڵنەگرتووە و لە قسەی خۆیەوە دەستی بە گوتن کردووە.

کچە هاوڕێم!
تەنیا هەر چوار یاساوڵ نین،
نایەڵن چی لە دڵمایە
پێتی بڵێم.

سامی شۆڕش دەستی دایە نووسینی شیعر، بێ ئەوەی گوێ بۆ مۆچیارییەکانی نەوەکانی پێش خۆی ڕادێرێت، تاقە ڕێسایەک ڕەچاوی دەکرد، ئەوەبوو کە دەڵێت: (شاعیری لاو! هەموو توانات بەکار بێنە، دژی ڕێسای دێرینی باو.) سامی شۆڕش یەکێک بوو له و شاعیرە جادووگەرانەی توانای ئەوەی هەبوو، ڕاستگۆیانه گیانی هەستی خۆی بەبەر جەستەی وشەدا بکات، قاوغی ڕەوانبێژیی دێرین بشکێنێت و وا بکات شیعرەکانی کە هەندێک جار حیکایەتی میللی و ئەفسانەیشیان بەسەر دەکردەوە، وەکوو ئاوێکی ڕوون هەڵبقوڵێن. ئەو بە کۆمەکی فەنتازیای زەنگینی، شتگەلێکی دەبینی کە ئێمە پێمان ناکرێت بیانبینین و ئەوی سەرەتای ساڵانی حەفتا سامی شۆڕش بینیبێت، هەستی کردووە، ڕووخسار و ڕەوتاری لە سیما و کرداری شاعیر دەچێت، شاعیرێک کە بە دەستی پرسیار لە دەرگای مەعریفە دەدات و بە ڕۆنانی گومان، خە ڕیکی خاپوورکردنی تەلاری یەقینە و (شاعیرێکە ژیاندۆست کە بە شیعر بە گژ لەشکری مەرگدا دەچێتەوە.)(4)

بنوو ڕۆڵە!
دنیا یەک پارچە سەهۆڵە،
بنوو ئەی حەبیبی نەججاڕ!
خودا یەکە و دەرگەی هەزار.()

ئەو سەروەختەی جەلالی میرزا کەریم پرسیاری (ئەی بۆچی کورد، ئاڵای ڕزگاری هەڵنەکرد؟)ی دەورووژاند، شێرکۆ بێکەس، (تینوێتیی خۆی بە گڕ دەشکاند، ) سامی شۆڕش سەرقاڵی قەرزکردنی ئاگر بوو لە پرۆمیتیۆس، تا بەرچاوی چەوساوەکانی پێ ڕۆشن بکاتەوە. ئەو لە نیوەی یەکەمی ساڵانی حەفتادا بڕوای وا دەبێت (خۆر لە کەلی تفەنگی سوورەوە هەڵدێت) و (چەوساوەکان تەنیا بە زەبری چەک، بە دەسەڵاتی سیاسی دەگەن، )(5) ئیدی ئەوە چاوەڕوانکراوە خۆی لە ڕیزەکانی ڕێکخستنی (سەرکردایەتیی ناوەندیی حیزبی شیوعیی ئێڕاق)دا ببینێتەوە و ئەو پێنج شەش ساڵەی (1970 _ 1975) شیعر دەنووسێت، ئەو پرسیارە لە خۆی نەکات، ئایا ئەدەب دەبێت لایەنگیر بێت یان نا؟ ئاخر لە نووسینی یەکەمین شیعرییەوە، وەڵامی ئەو پرسیارەی بە بەڵێ دابووەوە و تەنانەت هەر شیعرێکی نووسیبێت، نەک هەر ئەدەبێکی لایەنگیر، بەڵکوو سەر بە ئەدەبی بەرەنگاربوونەوەیش بووه، ئەوە نییە بە برژانگ خۆڵی سەنگەر بۆ گوڵدانی پێشمەرگە دەگوێزێتەوە؟

گەورەکانم!
بڕوای بیری نوێخوازی هۆنراوەکانم،
مشتەخۆڵی سەنگەرێکیان
بۆ گوڵدانی پێشمەرگەکانتان هێناوە،
بانگی پێغەمبەرێکیان بۆ مزگەوتەکانتان هێناوە،
تەقینەوەی کانییەکیان
بۆ تینوێتیی تفەنگەکانتان هێناوە.(6)

سامی دەڵێت: (شاعیر دەبێت شۆڕش بەرپا بکات و خۆی ببێتە لرفەی گڕی شۆڕش و ئازار و دوورەوڵاتی و مردنیش، بە لایەوە درێژەپێدانی ئەو شۆڕشە بن.)(7) ئەوە وردبینییەکی زۆری ناوێت، بگەیەنە ئەو ئەنجامەی، شیعر لە کن سامی، کانیاوێکە دەڕژێتە نێو ڕووباری شۆڕشەوە و تفەنگێکی بەرەنگاربوونەوەیە، ڕووی لە داگیرکاران و چەوسێنەرانه، ئەوەتا لەگەڵ (گیڤارا)دا دەڵێت: (تفەنگێکم دەوێ، سەنگەرێکم دەوێ و هیچی تر نا.)(8) سامی شۆڕش ئەو شیعرانەی کردووە بە کوردی کە دەکەونە خانەی ئەدەبی بەرەنگاربوونەوەوە، هەر لە (گۆرانیی شۆڕش)ی ڤیرۆنیکا ساسۆت)ەوە کە دەڵێت: (هەموو شتێک بۆنی وەڕسیی لێ دێت، بەڵام ژیان پێویستە جۆرێکی تر بێت، )(9) تا شیعری بەرگریی ڤێتنامی(10) و شیعرەکانی مەحموود دەرویش کە فەلەستینییەکان بۆ بەرگری هان دەدەن.(11)

شیعر ملکەچی هیچ ڕێسایەک نابێت، ئاخر شیعر زادەی ڕێسا نییە، بەڵام شاعیرانی یاخی و ئەزموونگەر و نوێخواز، ئەوانەن کە شارەزای کەلەپووری شیعرین. یاخیبوونی سامی شۆڕش لە کەلەپووری شیعری کوردی لە بۆشایییەوە سەر هەڵنادات، ئەو بە هۆشیارییەوە لە هەوڵی ئەوەدا دەبێت، شیعری جیاواز لەوەی نەوەی دوای (گۆران)ی بنووسێت و ڕێچکەیەکی تازە و تایبەت بە خۆی بدۆزێتەوە. ڕەنگە سامی شۆڕش وشەیەکی تازەی دانەهێنا بێت، وەلێ چونکه بە شێوازی تایبەت بە خۆی وشە دێرینەکانی دەخستە ڕستەوە، مامەڵەیەکی نوێی لەگەڵ دەکردن و پێوەندیی تازەی لەنێوانیاندا دەبینییەوە، دەیتوانی وێنەی شیعری نوێ و مێتافۆر و دەربڕینی تازە، بهێنێتە نێو شیعری کوردییەوە.

من نیازم نییە، بیۆگرافیای شاعیر بنووسمەوه، وەلێ پێم خۆشە ئەوە بڵێم، شاعیرێک ئەگەر دراما لە ژیانیدا نەبێت، ڕەنگە توانای ئەوەیشی نەبێت، شیعرێک بنووسێت درامای تێدا بێت. ئەگەر سەرنجێکی خێرای ژیاننامەی سامی شۆڕش بدەین، دەبینین تەژییە لە هەڵچوون و گۆڕانکاریی درامایی. ئیدی هەر لە پێوەستبوون بە ڕێکخستنێکی نهێنی و قەدەغەوە کە ئاشکرابوونی ئەندامەکانی کوشتنی بە دوادا دەهات، تا پێشمەرگایەتی و هەڵاتن بۆ تاراوگە. سامی شۆڕش لە یادی چلساڵەی حیزبی شیوعیدا دەڵێت:

تۆ چل ساڵە هەم دەردیت و هەم دەرمانی،
تۆ چل ساڵه هەم خەنینی، هەم گریانی،
تۆ چل ساڵە لە دەریای بێ سەروشوێنما
هەم شەویت و هەم بەیانی.

چل ساڵە وەک داوەخوێنێ،
بە لالێوی ئێڕاقەوه دێمە خوارێ و ناگەمە خاک،
چل ساڵە وەک قومەئاوێ،
جۆگە دەمداتە دەست جۆگە و
ناگەمە ڕووبارێکی پاک.

سەرنجی ئەم وێنە شیعرییە نوێ و نایابە بدەن: (وەک داوەخوێنێ، بە لالێوی ئێڕاقەوه دێمە خوارێ، ) هەر دەڵێیت، تابلۆیەکی سووریالییە و سیلڤادۆر دالی کێشاوێتی. ئەمە وێڕای ئەوەی له و شیعرەدا، دوو دەنگ هەیە، دەنگی شاعیر و دەنگی حیزب، کە بەهۆی ئەو تەکنیکەوە هەست دەکەین شیعرێکی درامایی دەخوێنینەوە. ئەوەیش هەر وێنەیەکی دەگمەنی سووریالییە کە دەڵێت: (وەک چۆڕەخوێنێکی گەڕۆک، برینی خۆم ون کردووە.) یەکێکی دیکە له و تەکنیکە نوێیانەی سامی شۆڕش لێی سوودمەند بووە، پارادۆکسە کە خۆی لە زمانێکی ناکۆک و دژەباودا دەنوێنێت، وەک: (تا کەی لێوی گەشمان لەناو لێوی سەهۆڵدا بسووتێ؟) سەرنجی ئەو دەربڕینە تازەیە بدەن: (سووتان لەناو سەهۆڵدا!) یان: (با، نووستووە، ڕووبار، پێڵووی داخستووه.) ئەوەیش هەر پارادۆکسە، با کە سیمبۆلی جووڵەیه، بنوێت و ڕووباری هەمیشە بێدار و چاوکراوەیش، پێڵووەکانی دابخات.

لە شیعری (سامی شۆڕش)دا کێش هەیە، وەلێ کێشە دێرینەکە، نا، کێشێک هەیە تایبەت بە خۆی کە لە زەنگ و ڕیتمێکی نوێدا بەرجەستە دەبێت. کێش لە کن وی، پێوەندیی بە باری دەروونی خۆی و خێرایی یان خاویی لێدانی دڵییەوە هەیە، ڕیتم لە کن ئەو شتێکە خۆڕسک هەڵدەقوڵێت، زادەی ئەو کێشە دەرەکییە نییە کە لە چوارچێوەیەکی ئاسنین دەچێت. ئەوە بۆیە بۆ هەستکردن بە ڕیتمی شیعری ئەو، تەنیا گوێگرتن بە هانامانەوە نایەت، دەبێت دەرک به و هەژانە دەروونییە بکەین کە شاعیر وەختی نووسین تووشی هاتووە. ئەوە نییە ئونسی ئەلحاج دەڵێت: (شیعر زمانە، زمانی شیعری، پێش هەموو شتێک پێوەندیی بە سووڕی خوێن و هەناسە و لێدانی دڵی شاعیرەوە هەیە.) ڕەنگە ئەو خوێنەرانەی کێشی دێرین دەکەن بە پێوانە، هەندێک دێڕەشیعری سامی شۆڕشیان پێ لەنگ بێت، بەوەی باشە، شیعر زادەی کێش نییە، ئەگەر نا، دەبوو شیعری وەرگێڕدراو هیچ بایەخێکی نەبووایە.

موزیک یەکێکە لە نهێنییەکانی شیعر، شیعر دەشێت کێشێکی دیاریکراوی نەبێت، وەلێ ناشێت موزیکی نەبێت، ئاخر موزیک لە شیعردا کەرەسەیەک نییە بتوانین بیگۆڕین بە یەکێکی دیکە، یان پشتگوێی بخەین، چونکە شیعر، ڕەنگە هیچ نەبێت، جگە لە دەربڕینێکی تەژی لە موزیک. کێش پێوەندیی بە وشەوە هەیە، ڕیتم لە ڕستەدا خۆی نمایش دەکات و زادەی پێکەوە گونجاندنی وشەکانە. ئەو ڕۆڵەی لە شیعری دێریندا کێش دەیبینی، لە شیعری نوێدا ڕیتم دەیبینێت. ڕیتم لە هەناسەدان، لێدانی دڵ و هاتوچۆی خوێندا هەیە، لە خوڕەی ئاو، لە کۆچی هەور و لە بە دوای یەکدا هاتنی وەرزەکاندا هەیە. کێش شتێکە لەدەرەوەی شیعردا هەیە، ڕیتم لەگەڵ لە دایکبوونی شیعردا دێتە کایەوە. ڕیتمی ناوەکی شتێکی خۆڕسکە و لە چرکەساتی شیعرنووسیندا سەر هەڵدەدات، وەلێ ڕیتمی دەرەکی وابەستەبوونە بە یەکێک لە (کێش)ە دێرینەکانەوە.(12)

ئەگەر شیعر دوو جۆر ڕیتمی هەبێت، دەرەکی کە زادەی کێش و سەروایە و ناوەکی یان دەروونی کە پێوەندیی بە گرژیی یان خاویی باری دەروونی شاعیرەوە هەیە لەسەر وەختی نووسیندا، ئەوا ڕیتمی شیعری سامی شۆڕش زێتر دەروونییە و بەشێکی باش لە شیعرەکانی بۆ ئەوە دەست دەدەن بە بێدەنگی بخوێنرێنەوە، نەک بە دەنگی بڵند بگوترێن. شیعری سامی شۆڕش نە ئازادە، بە هەموو مانای وشەکە، نە له و شیعرانەیشە کە نەوەی دوای گۆران دەیاننووسی، شیعرێکە، ئازاد لە هەندێک کۆت و پێوەندی دێرین، کە شەپۆلی (ڕوانگە) لەگەڵ خۆیدا هێنای. ئەو بۆ نووسینی شیعر ئیلهامی له و ڕێسایانە وەرنەدەگرت کە پێشینیان دایانهێنابوون، کەڵکی لە بیرەوەرییەکانی ڕۆژانەی خۆی دەبینی. ئەو یەکێک بوو له و شاعیرانەی بە پلەی یەکەم پەیامی تێکستەکە بە لایەوە گرنگ بوو، ئەوە لە کن وی جێی بایەخ نەبوو، ئەوانەی مێژووی شیعری کوردی دەنووسنەوە، ئەو لە کوێدا دادەنێن.

لە شیعریدا، نە گوێمان لە تۆنی بڵندی گوتاردان دەبێت، نە هەست بە نمایشکردنی هەڵوێستی فیکری دەکەین، نە لە نیشاندانی ئەو کارەساتانەدا کە بەسەر خەڵکدا هاتوون، زێدەڕۆیی دەکات. شیعرەکانی سامی شۆڕش ڕوونن نەک تەمومژاوی، سادەن نەک ئاڵۆز، کورتن نەک درێژ و بۆ بە شیعرکردنی تێکستەکانی، پشت بە ناکۆکییەکانی ژیانی ڕۆژانە دەبەستێت و موچڕکێکی تازە بە جەستەی شیعری کوردی دەبەخشێت. بە شیعرکردنی سیاسەت تاقیکردنەوەیەکی سەختە، سامی شۆڕش بە سەرکەوتوویی له هؤڵی ئەو تاقیکردنەوەیە هاتە دەرەوە. (13)

تۆ ئەو دەستەی
هەر کە کەوتم
لە خاک گیر دەبیت و بەرزم دەکەیتەوە،
ئەو هەڵبەستەی
شەوان دڵی خەفەتبارم دەدەیتەوە،
خۆشم دەوێیت و دەزانم
بۆ کام ئەنجام دەمهێنیت و دەمبەیتەوە.(14)

شیعر لای سامی شۆڕش جێیەک بوو، بۆ گەییشتن بە خوێنەر، ئاخر ئەویش وەک خۆسیە باچیکۆ حەزی لە سێرکی ئەدەبی نەبوو، پێی وابوو: (شیعر شێوەیەکە لە شێوەکانی ئەوین، یان نییە، یان ئەگەر هەبوو، بە بێدەنگی لە شوێنێکی نهێنیدا، لەنێوان دوو کەسدا (شاعیر و خوێنەر) ڕوو دەدات، کە بە دەگمەن ڕێ دەکەوێت یەکتری بناسن.)(15)

منداڵەکان!
ئەی برسییە ژینتاڵەکان،
لەسەر سنگە نەوتاوییەکەی بابەگوڕگوڕ،
نێزیک تاڤگەی سەرەوژووری زێڕینی گڕ،
گڵکۆیەکی بچکۆلەم دی،
لێی نووسرابوو:
ئا لێرەدا
منداڵێکی چاوگەشی کورد،
لە برسا مرد.(16)

تاڤگەی ئاو زیوینە و بەره و خوار شۆڕ دەبێتەوە، تاڤگەی گڕ زێڕینە و بەره و ژوور هەڵدەکشێت، جگە له و وێنە شیعرییە کە تابلۆیەکە بۆ خۆی، (عەبدوڵڵا پەشێو) له و کۆپلەشیعرەیدا هەم بندەستیی کورد بەرجەستە دەکات و هەم کێشەی چینایەتییش بەسەر دەکاتەوه، وەلێ ئەو سەروەختە چونکە ڕەخنە زێتر لە هەڵوێستی سیاسیی خاوەنی دەق دەگیرا نەک لە دەق، هەڵسەنگاندن زێتر بۆ فیکری ناو شیعر دەکرا، نەک هونەری شیعر، بۆیە سامی شۆڕشی کۆمۆنیست، لە وەڵامی ئەو هەڵوێستەشیعرەی پەشێوی (ناسیۆنالیست)دا دەنووسێت:

منداڵەکان! شاعیرێ هات
ویستی لە دەرگای عاتیفەی ئێوە بدات،
ویستی ژەنگی شمشاڵەکەی
لە ڕووباری چاوتان بشوات،
ویستی ڕەشماڵی دووکەڵی گۆشەگیری
لە ئاسمانی بیرتان ڕاخات.(17)

لێرەیشدا وەک نزیکەی هەمیشە، شیعری سامی شۆڕش جوان و سەرنجڕاکێش دەست پێ دەکات. ئەو لە 1972 دا، پێی وابووە، (دەنگی نەتەوەپەرستان، وڕێنەی دەم گرانەتایە و لە بازاڕی کوردایەتیدا، قیژەقیژی عەتارە، )(18) کە ئەوەیش زادەی ناکۆکیی فیکریی نێوان ناسیۆنالیستان و ئینتەرناسیۆنالیستان بووە و ئەو شیعرە وەک بەڵگەنامەیەکی دیرۆکی، ئەو ململانێیەی تۆمار کردووە.

سامی شۆڕش کە باس لە وشکبوونەوەی کامەران موکری دەکات، دەڵێت: (پێوانەمان لەم لێکۆڵینەوەیەدا، ئەوەیە که ماوتسی تۆنگ دەستنیشانی کردووە. ئەو نووسینەی لە ئایدۆلۆژیایەکەوە هەڵنەقوڵابێت، وشک و بێسوودە. کامەران وەک بۆرژواتایەکی نەفەسکورت، ئیمانی بەم خاک و خۆڵە نەماوە و تووشی پچڕانی فیکری هاتووە.)(19) بە مەرجێک کامەران چەندان جار، لە پێناوی گەلەکەیدا، لە زیندان توند کراوە! (لە کۆتی پێ کەلەپچەی دەست بپرسن، من چیم و کێم، ئەوان چاکم دەناسن.) ئەو هەڵسەنگاندنە کە هیچ پێوەندییەکی بە ڕەخنەی ئەدەبییەوە نییە، زادەی ئەوەیە کامەران شاعیرێکی نەتەوەیی بوو. ئەوەیش بۆ خۆی پارادۆکسێکە سامی شۆڕش کە هەر زوو دەستبەرداری نووسینی شیعر دەبێت، باس لە وشکبوونەوەی کامەرانێک دەکات کە دەیان ساڵ شیعری جوانی نووسیوە!

ئەنوەر قادر مەحەممەد و جەلالی میرزا کەریم کە لە نیوەی یەکەمی ساڵانی حەفتادا، ڕۆڵی گرنگیان لە تازەکردنەوەی شیعری کوردیدا وازی کرد، کەم و زۆر کاریگەریەتییان لەسەر سامی شۆڕشیش جێ هێشت. کە ئەنوەر قادر مەحەممەد لە (وەرزی سەرهەڵدانی فەرهاد)دا دەڵێت: (فەرهاد کەی دێی؟)(20) زایەڵەی ئەو شیعرە لای سامی شۆڕش دەبێت بە: (شیرین لە کوێی؟) سامی شۆڕش هێندە بە شێوازی شیعرنووسینی جەلالی میرزا کەریم سەرسام دەبێت، کە سی و سێ ساڵ دوای سەرهەڵدانی بەیاننامەی ڕوانگە، دەیەوێت پێناسەی شیعری ئەو سەردەمە بکات، هانا بۆ شیعرێکی ئەوسای ناوبراو دەبات و دەڵێت: (شیعر تەقینەوەی زامە، شیعر هەڵسانی شەقامە.)(21) چونکە هیچ شاعیرێک لە هێلانەی یادەوەرییەکی ڤالا و سپییەوە لە شەققەی باڵ نادات، ئەوە شتێکی چاوەڕێکراوە، هەندێک جار لە نائاگایییەوە، ڕستەی شاعیرانی دیکە، لە شیعریدا بەر چاو بکەون.

لە شیعری نوێی فارسیدا، شاعیرانی (گوفتار) ئەوانە بوون کە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا چۆن دەپەیڤین، شیعریشیان وەها دەنووسی، نە گوێیان بە جوانیی گوتە دەدا، نە به و کاریگەریەتییەی وشە لەسەر خوێنەر جێی دەهێڵێت، تەنانەت ڕێساکانی زمانیشیان فەرامۆش دەکرد. شاعیرانی سەر بە (ڕەوتی زمان)یش، زمانێکیان داهێنا کە هیچ بایەخی بە پێوەندیی نێوان پێکهاتەکانی ئاخاوتن نەدەدا و زمانێک بوو لە چرکەساتی لە دایکبوونیدا مانای پەیدا دەکرد.(22) ئەرکی شیعر، دەوڵەمەندکرنی خەیاڵی خوێنەرە، بڵندکردنەوەی ئاستی هەست بە جوانی کردنیەتی و کۆمەککردنە پێی تا لە بواری زماندا لێهاتووتر بێت لەوەی کە هەیە. ئەمانەیش بە دەربڕینی باو و بە قسەی ڕۆژانە جێبەجێ ناکرێن، پێویستیان بە تێپەڕاندنە لە چێژی زاڵ و بە هەژاندنی گۆلی تێڕوانینی زۆربەیە، به و مەبەستە نا، هەستی زۆربە بریندار بکرێت، به و ئومێدەی، د. سەلاح فەزڵ گوتەنی: (بازنەی تۆلێرانسیان بەرینتر و بەرچاویان ڕوونتر بکرێتەوە.)

بە تفەنگ و خەنجەر بڵێن،
بە کەلاوەی سەنگەر بڵێن،
ڕۆژێ دادێ
ڕەشەبا
بەردەرکی سەرای سلێمانی دەگرێتەوه،
ڕۆژی دادێ
هەوری سووری شۆڕش دەجمێ و
پێشمەرگە هەڵدەسێتەوە.

تی ئێس ئەلیەت دەبێژێت: (جوانترین شیعر، ئەو شیعرانەن، پێش ئەوەی تەمەنمان ببێت بە بیستوپێنج ساڵ دەیاننووسین.) لە (هەڵسانەوه)دا (ئابی 1975) کە ناودارترین و ئاخرین شیعری سامی شۆڕشە و بە بیستوپێنج ساڵی لە تاراوگە (بەرلینی خۆراوا) نووسیویەتی، شاعیر جاڕی لە دایکبوونی ئینسانێکی نوێ دەدات، ئینسانێک کە مل بۆ نسکۆ نادات و لە ڕووی ڕۆحییەوە بە سەریدا زاڵ دەبێت و دیسان ڕا دەبێتەوە. سامی له و قۆناغە نووتەک و دژوارەی دوای نسکۆدا، به و شیعرە هونەرییە ئاگرینەیەوە، لە شتێک دەچوو وەک کاریزما و لەنێو کورددا مەحموود دەرویشێک بوو، دەیگوت: بنووسە من کوردم! ئەو شیعرەی هێندە تەڕ و پاراو بوو، له و پەلکەگیایەی بەربەیان دەچوو کە هێشتا ئاونگی پێوەیە. ئەو شیعرەی هەرچەندە کوردی بۆ بەرەنگاربوونەوە هان دەدا، وەلێ هیچ ڕەخنەگرێکی ویژدانزیندوو، ناتوانێت لە خانەی دروشمبازی و ڕاستەوخۆییدا جێی بکاتەوە. ساڵێک بەسەر نوقڵانە لێدانەکەی (سامی)دا تێناپەڕیت، شۆڕش سەرلەنوێ هەڵدەگێرسێتەوە و شازدە ساڵێک داوتریش لە بەهاری 1991 دا، ڕەشەبا کە مەبەستی ڕاپەڕینە، بەردەرکی سەرای سلێمانی دەگرێتەوە.

ڕەنگە هیچ شاعیرێکی کورد وەک سامی شۆڕش، کە هەر شیعرێکی جوانی هێندەی ڕووداویکی گرنگ دەنگدانەوەی هەبوو، بێفیزانە باسی ئەزموونی شیعری خۆی نەکردبێت: (شیعر لای من هەر لە بنەڕەتەوە، بە نیوەچڵی لە دایک بوو، کە لە دایک بوو، حیزبایەتی دەستی خستبووە بینەقاقای، بۆیە زۆر نەژیا.) ڕاستگۆیییەکیش لە شیعری سامی شۆڕشدا هەیە، هەر زوو (خوێنەری دووڕوو)(23) بێزار دەکات، ئاخر لە (شاڕل بودلێر)ەوە فێر بووبوو، بە گژ ئەوانەدا بچێتەوە کە لە بەخشینەوەی ڕکوکینەدا هەست بە شادی و لە سووکایەتی بەم و به و کردندا، هەست بە شکۆمەندی دەکەن. سامی شۆڕش مرد، وەلێ مەرگ کۆتاییی بوونی ئەو نییە، ئاخر ئەو وەک هاوڕێیەک دەیڕوانییە مەرگ و لێی نەدەترسا، ئەوانەی وەک ئەو جوان بژین، مەرگ قەت ناپاکییان لێ ناکات. ئەو لە ژیان دەترسا، نەک لە مەرگ، ئەو وەک جان کۆکتۆ زەندەقی لە ژیانێکی پووچ و بێ مانا چووبوو.

مەحموود دەوریش کە یەکەمین نەشتەرگەریی دڵی بە سەرکوتوویی بۆ دەکرێت، دواتر بە شیعرێک کە ناوی لێ دەنێت: (في حضرة الغیاب، ) ئەو ئەزموونەی خۆی کە سەردانێکە بۆ لای مەرگ، دەگێڕێتەوە. سامی شۆڕشیش کە 24/ 11/ 1987 سەروەختی پێشمەرگایەتی، لە گوندی (سێروان)ی ناوچەی مەرگە، بە دەستی بەعس ژارخواردوو دەکرێت، لە لێواری قەورەوە، بەسەر باڵی هەورەوە، بۆ ناو ژیان دەگەڕێتەوە و چالاکانە دەست بە نووسین دەکاتەوە، جێی حەسرەتە ئێستا ئیدی دڵی لێ نادات و قەڵەمەکەی چی تر ناحیلێنێت، هەرچەندە زۆر قسەی پێ مابوو، قسەگەلی زێڕین، کە شیاوی ئەوە بوون، ئێمە بە ڕێزەوە، گوێیان بۆ ڕادێرین.

26/ 12/ 2010

(1) سامی شۆڕش، شۆڕەسوارێکی ئاشق، ژمارە (136)ی هاوکاری، 30/ 9/ 1972 بەغدا.
(2) سامی شۆڕش، سەرنجێک لە ڕوواڵەتی شیعری تازه، ژمارە (6)ی هاوکاری، مایسی 1972 بەغدا.
(3) د. عیززەدین مستەفا ڕەسوول، شیعرەکانی ئەم ژمارەیە و چەند سەرنجێک، بەیان، ل44 ژمارە (8)ی سالی 1973 بەغدا.
(4) حەسەن مخافي، تحولات القصیدة المغربیة في الثمانینات.
(5) دەسەڵاتی سیاسی لە لوولەی تفەنگەوە هەڵدەقوڵێت، بە عەرەبی دەبووە: (السلطة السیاسیة تنبع من فوهة البندقیة) کە گوتەی (ماو) بوو.
(6) سامی شۆڕش، دەنگی خوێن، ڕوانگە، ژمارە(3) ساڵی 1972
(7) ئەرسەلان بایز، شیعر لە بەشی کوردیدا، ژمارە (144)ی هاوکاری 1/ 12/ 1972 بەغدا.
(8) سروودێک بۆ فیدل، شیعری گیڤارا، وەرگێرانی سامی شۆڕش، ژمارە (143) ی هاوکاری 24/ 11/ 1972 بەغدا.
(9) گۆرانیی شۆڕش، ڤیرۆنیکا ساسۆت، و. سامی شۆڕش، ژمارە (155) ی، هاوکاری 12/ 1/ 1973 بەغدا.
(10) شیعری ڤێتنامی، و. سامی شۆڕش، ژمارە (152)ی هاوکاری 2/ 2/ 1973 بەغدا.
(11) گۆرانییەکی ساکار دەربارەی خاچی سوور، شیعری مەحموود دەرویش، و. سامی شۆڕش، ژمارە (133) ی هاوکاری 9/ 9/ 1971 بەغدا.
(12) داحو أسیة، الإیقاع المعنوي في الصورة الشعریة مەحمود درویش نموذجا.
(13) معن الطائي، میلر یلامس هموم الناس، 1 نوفمبر 2010 الإتحاد الثقافي.
(14) سامی شۆڕش، دەست، ڕۆشنبیری نوێ، 21/ 10/ 1974 ژمارە (10)
(15) عەبدالقادر الجنابي، خوسیە باتشیکو، نحو إعادة تعریف کلمة شعر، 5 یونیو 2010 إیلاف.
(16) عەبدوڵڵا پەشێو، پشت لە نەوا و ڕوو لە کڕێوە، ل233 چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە 2006 هەولێر.
(17) بریا لەبری (ڕاخات، ) (هەڵدات)ی نووسیبا، ئاخر ڕایەخ ڕادەخرێت، ڕەشماڵ هەڵدەدرێت.
(18) سامی شۆڕش، کۆشیعری هەڵسانەوه، ل42 دەزگای ئاراس 2004 هەولێر.
(19) سامی شۆڕش، زەبری هۆنراوە و کارەساتی وشکبوونەوە، ژمارە(44) ی هاوکاری 4/12/1971 بەغدا.
(20) ئەنوەر قادر مەحەممەد، زریان، ل15 کۆڕی زانیاری کورد 1978 بەغدا. (بەیان، ژمارە (8)ی سالی 1973 بەغدا.)
(21) سامی شۆڕش، کۆشیعری هەڵسانەوه، ل30 دەزگای ئاراس 2004 هەولێر.
(22) حمزة کوتی و أحمد الحیدري، مقدمة للشعر الإیرانی المعاصر.
(23) دەربڕینی بودلێرە.
() لە ڕوانگەی (نەوزاد ڕەفعەت)ەوە، ئەو شیعرە (کاریگەریەتییەکی زۆری، داڕشتنی هونەری و تەکنیکی بڵند حەیدەریی لەسەرە.) نەوزاد ڕەفعەت، أغاني الحارس المتعب یا زامێکی بێدار لە سایەی چەقۆدا، ژمارە (155)ی هاوکاری 23/ 2/ 1973 بەغدا.[1]
ئەم بابەتە 334 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-01-2011 (13 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئەدەبی / ڕەخنەی ئەدەبی
پۆلێنی ناوەڕۆک: فەلسەفە / هزر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: چاپکراو
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 05-12-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 08-12-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 08-12-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 334 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
کورتەباس
ئەدەبی چیرۆکی خەیاڵی زانستی و جیهانی مناڵان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
نووسین بۆ منداڵان و کۆمەڵە چیڕۆکی گوندەکەمان
ژیاننامە
بەناز عەلی

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
26-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
هاوینەهەواری سۆلاڤ ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
هەڵپەڕکێی تیپی مۆسیقای سلێمانی ساڵی 1975
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
پیرمام - سەڵاحەدین ساڵی 1953
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە لە حەسەکە، ڕۆژاوای کوردستان ساڵی 1995
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
ئاهەنگێکی تایبەت لە باکووری کوردستان ساڵی 1992
26-04-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
دێرەلوک ساڵی 2012
26-04-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 517,372
وێنە 105,656
پەرتووک PDF 19,144
فایلی پەیوەندیدار 96,362
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
درووستکردنەوەی دەرگای سەرەکی قەڵات ساڵی 1980
کورتەباس
کوورتەباسێک لەسەر مێژوو و واتای نەورۆز
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
یادەوەری خۆشەویستیەکی کۆپی کراو
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
شانۆگەری دونیا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
سێ گەنجی کەلار لە بەغدا
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی نەیبەسەرەی شارەدێی شوان ساڵی 1983
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
ڕۆمۆلۆسی گەورە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
وزەی گەرمی زەوی
کورتەباس
ئەدەبی چیرۆکی خەیاڵی زانستی و جیهانی مناڵان
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی هەولێر لە هاوینەهەواری شێرەسوار ساڵی 1995
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
تاوان لە بەرگی ئاوریشم
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
گریمانی ئەوەی بەڕاستی ڕویدا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
چوار گەنجی شارۆچکەی شێخان ساڵی 1999
کورتەباس
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
نووسین بۆ منداڵان و کۆمەڵە چیڕۆکی گوندەکەمان
ژیاننامە
بەناز عەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.562 چرکە!