پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
17-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,263
وێنە 106,552
پەرتووک PDF 19,263
فایلی پەیوەندیدار 97,044
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
ژیاننامە
قادر ڕەسوڵ مەحمود
ژیاننامە
دڵپاک سەعید
ژیاننامە
ڕەوەند سەڵاح
ژیاننامە
ڕۆستەم سابیر
سەلەفیەت و شار
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەلەفیەت و شار

سەلەفیەت و شار
$سەلەفیەت و شار$
نووسینی: #مەریوان وریا قانع#
$سەرەتا$
ئەمڕۆ بزاوتێکی سەلەفیی لە کوردستاندا ئامادەیە کە بۆ هەموان دیار و بینراوە، سەلەفییەکان خۆشیان سڵ لەوە ناکەنەوە لەناو شارەکانی کوردستاندا خۆیان وەک “دینداری جیاواز”نمایشبکەن. لەناو”روبەری گشتیی”دونیای ئێمەدا بەشێوازی جیاواز دەردەکەون. هەم شێوازی جلوبەرگ و خۆپۆشینیان جیاوازە، هەم چۆنیەتی ڕێکخستنی لەش و ڕوخساریان، هەم ئەو ڕوانین و دیدانەی بۆ دین و دینداریی هەیانە. ئەمە جگە لەئامادەبونیان لەناو چەندەها مزگەوت و ناوەندی دینیی و فێرگەو پۆلی خوێندنی زانکۆکاندا. هاوکات بەشێوەیەکی بەرچاو لەناو دونیای پەیوەندییە تەکنۆلۆژییە مۆدێرنەکاندا ئامادەن، ئەم بزووتنەوە تازەیە هەم تەلەفیزۆن و ڕادیۆیان هەیە، هەم ئەکاونتی تایبەت لەسەر فەیسبووک و هەم چەندان وێبسایت و پێگەی ئەلکترۆنیی. زۆربەشیان لەدەوری ئەم یان ئەو”زانا”و”شێخ”و”بانگخواز”ی دینی کۆدەبنەوەو ئەو کەسانە ڕۆڵی سەرکردەی دینیی دەبینن کە دەشتوانێت دەستبخاتە ناو ژیانی شەخسی هەوادارەکانەوە. نموونەکانیان لەکوردستاندا کەسانی وەک د.عەبدولواحیدو مەلا شوشکەیی و مەلا عەبدوللەتیفن.
ئەم سەلەفیانە پەڕتووکی دینیی و نادینیی تایبەت بەخۆیان هەیەو لە کۆمەڵێک پەڕتووکخانەی تایبەتدا دەفرۆشرێن. سەلەفییەکانی کوردستان زیاد لەناوی خوێندەوار و تیوریستێکی دینییان هێناوەتە ناو دونیای ئێمەوە کە زۆرینەیان سعودیی و خەلیجین و پێشتر ئەو ناوانە نە لەکایەی دین و نە لەکایەی ڕۆشنبیریی ئێمەدا بونیان نەبوە، لەناوە هەرە دیارەکانیان ئەبو محەمەدی المقدسی، سفر الحوالی، ساڵح الفوزان، شێخ عبدالرحمن البراک و بدیع مدخلی و زۆرانێکی تر.. هاوکات ئەم گروپانە زمانێکی دینیی و سیاسیی و کۆمەڵایەتی تایبەت بەخۆیان هەیە، کە زمانێکی دینیی داخراوەو جیاکردنەوەی حەڵاڵ لەحەرامی دینیی یەکەی سەرەکیی ناو ئەو زمانەیە. خۆ نمایشکردنی خۆیان وەک “هەوادارانی سونەتی پێغەمبەر” ناودەبەن و لەڕوی دینییەوە گرنگییەکی گەورە بە”حەدیس”و”سونە”ی پێغەمبەر ئەدەن، نەک بەقورئان. ئەم زمانە تایبەتەو زاراوە سەرەکییەکانی لەناو مێژوی فیکری ئیسلامیی کلاسیکییەوە دێت و لەزۆر ڕوەوە درێژەدانە بەو شێوازە لەزمان کە لەئەدەبیاتی”سیاسەتی شەرعیی”و”ئەحکامی سوڵتانیی”دا ئامادەیە.
هاوکات بڕبڕەپشتی بیرو بۆچونە سیاسییەکانیان لەناو کایەی سیاسیی ئێمەدا لەسەر پێداگرتن لەسەر”ئیتاعەتی سیاسیی”و وەلا بۆ”وەلی ئەمر” کاردەکات، هەمو ڕەخنەو ناڕەزایی دەربڕینێک وەک”خروج”لەدین و لەئیسلام وێنا دەکەن و وەک شکان و دەرچون لە”بەیعەت”و هەڵگیرساندنی”فیتنە”دەبینن.
“دانبەخۆداگرتن”و”تەحەمولکردنی حاکم”بەها سیاسییە سەرەکیی و گرنگەکانیانەو شتێک بەناوی”دەوڵەتی یاسا”، “جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان لەیەکتری”، ”حوکمڕانیی دەستوریی”و زۆرێک لەپێدراوە مۆدێرنەکانی تری حوکمڕانیکردن لای ئەمانە ئامادە نییە. نەک هەر ئەمە بەڵکوو دیموکراتیەت وەک سیستم لای ئەمانە وەک کوفر مامەڵەدەکرێت و بەداهێنراوێکی خۆراوایی ناودەبرێت کە هیچ پەیوەندییەکی بەئیسلام و بەکەلەپوری ئیسلامییەوە نییە. “نەسیحەت”کردنی حاکم و دەسەڵاتدار ئامڕازی سەرەکیی بەشداریکردنی سیاسییەو خیلافەکەیان لەسەر ئەوەیە ئایا ئەم”نەسیحەت”ە بەنهێنی ئەنجامبدرێت یان بەئاشکرا. بەڵام هەندێک گروپی تریان هەڵگری گوتارێکی سیاسیی ڕادیکاڵیی ڕەخنەیین و داوای کۆتایی سیستمی سیاسیی دەکات بەوشێوەیەی کە هەیە. بەڵام هەمویان لەڕوی کۆمەڵایەتیی و دینییەوە تەواو داخراو و کۆنەپارێزن و دیدێکی هێجگار سادەو خورافیی یان نیمچە خورافییان بۆ چۆنیەتی کارکردن و ڕێکخستنی کۆمەڵگا هەیە، بنچینەی ئەم ڕێکخستنەش لەسەر جیاکردنەوەی تەواوی نێر لەمێ لەیەکتری و داپۆشین و گەمارۆدانی جەستەی ئافرەت، کاردەکات. لەمڕوەوە هەڵگری داخراوترین دیدی پاتریارکین بۆ چۆنیەتی ڕێکخستنی کۆمەڵگاو چۆنیەتی پەیوەندیی نێوان نێرو مێ تیایدا.
پرسیاری سەرەکیی ئەوەیە چۆن لەم دیاردەیە تێبگەین؟ بەبۆچونی من بەبێ گەڕاندنەوە بۆ سۆسیۆلۆژیای دین تێگەیشتن لەم دیاردەیە مەحاڵە، بەتایبەتی ئەو شێوازە لەسۆسیۆلۆژیا کە دین بەژیانی ناو شارە گەورەکانەوەو بەپڕۆسە ئاڵۆزەکانی بەشاربونەوە گرێئەدات، واتە بەو پرۆسانەوە کە بەئینگلیزیی پێیدەڵێن ئوربانیزەیشن urbanization.
دیاردەی سەلەفیەت دیاردەی دونیای دوای ڕاپەڕینە، دونیایەک تیایدا تەنیا مۆدێلێکی سوڵتانیی تایبەت درووستنابێت، بەڵکوو پڕۆسەی تایبەتیی بەشاربون چییەتی و ناوەرۆکی فەزا گشتییەکانی ئەو کۆمەڵگایە دەستنیشاندەکات.
من تا ئێستا لەزیاد لەنووسینێکدا باسم لەوەکردووە کە سوڵتانیزمی سیاسیی لە کوردستاندا پێویستی بەو گوتارە سەلەفییە هەیە کە لەڕوی سیاسییەوە باس لەنەسیحەت و ئیتاعەتکردنی وەلیئەمر دەکات، ئەم پڕۆسەیەشم لەزیاد لە نووسینێکدا بەپڕۆسەی “بەسعودییکردنی کوردستان”ناوناوە، ئەوەی لەم وتارەدا دەمەوێت جەغتی لێبکەم پەیوەندیی نێوان سەلەفیەت و پڕۆسەی بەشاربونە لە کوردستاندا.
$سۆسیۆلۆژیای شار$
تا سەرەتای ساڵانی هەفتا لەسۆسیۆلۆژیای شارو شارنیشینیدا ئەو گریمانەیە باڵادەستبو کە ژیانی شار ژیانێکی نادینیی دەبێت، ڕاستە دین لەشاردا دەمێنێت، کەسانی دینیی لەناو شاردا بونیان دەبێت، بەڵام ژیانی گشتیی شارو ڕوبەرە گشتییەکانی ناو شار، ژیان و ڕوبەرێکی دینیی نابن. ئەم ڕوانینە بەشێکبو لەتێزی بەعەلمانیبونی حەتمیانەی دونیا وەک بەشێک لەپڕۆسەی تازەبونەوەی کۆمەڵایەتیی. لێرەشەوە لەم شێوازەدا لەسۆسیۆلۆژیای دین پڕۆسەی بەشاربون، ئەوەی بەئینگلیزیی پێیدەڵێن ئوربانیزەیشن، urbanization، وەک پڕۆسەی لاوازبونی دین و پەراوێزکەوتنی دینداریی وێنادەکرا. لەنێوان هاتنەکایەی شاری گەورەو بەهێزیی دینداریدا پەیوەندییەکی پێچەوانە هەبو. بێگومان ئەم گریمانەیە لەهەندێک ئاست و لەناو هەندێک لەڕوبەرە شارییەکاندا ڕاستبو، بەڵام بۆ گشتێتی پڕۆسەی بەشاربون ڕاستنەبو. بۆیە کۆمەڵناسە تازەکان گەشە بەدیدێکی تر بۆ پڕۆسەی بەشاربون ئەدەن جیاواز لەو دیدە سەرەتاییە. لەڕاستیدا لەهەفتاکان بەدواوە یەکلایەنیی ئەو گریمانەیە پەکیدەکەوێت و ژمارەیەکی زۆر کۆمەڵناس ئەو ڕاستییەیان بۆ دەردەکەوێت کە شارە گەورەکان، لەپاڵ لاوازبونی هەندێک دەرکەوتی دینیی و کۆتاییهاتنی هەندێک شێوازی تایبەتی دینداریدا، هاوکات ژینگەیەکی نوێن بۆ درووستبونی چەندان بزووتنەوەی ئایینیی بەهێزو چەندان شێوازی تازەی دنیداریش، شارە گەورەکانی ئەمڕۆکەی دونیا نموونەی ئەو شوێنانەن کە تیایاندا دین و نادین، مرۆڤی باوەڕدارو مرۆڤی بێباوەڕ، بزووتنەوەی دینیی و بزووتنەوەی نادینیی فرەشێوەو هەمەجۆریان تیادایە. ئەم وتارە هەوڵدانێکە بۆ بەستنەوەی بزووتنەوەی سەلەفیەت بەپڕۆسەی بەشاربونەوە لەکوردستانی دوای ڕاپەڕیندا.
$بەعەلمانیبونی دونیا یان بەپلورالبونی؟$
لە سۆسیۆلۆژیای سونەتیدا کۆچکردن و گواستنەوە لە لادێکانەوە بۆ شارەکان سەرەتا وەک بەشێک لەپڕۆسەی بەعەلمانیبونی دونیا وێنادەکرا، کە تیایدا کۆچبەران ژینگە تەقلیدییە دینییەکەی خۆیان بەجێدەهێڵن و لەناو شارەکاندا بەهاو ئەخلاقیاتی نوێی نادینیی وەردەگرن، بەڵام دەرکەوت لێرەشدا ئەم شێوازە گواستنەوەو کۆچکردن بۆ بەشێکی کۆچبەران ڕاستەو بۆ گشتێتی دیاردەی کۆچکردن ڕاستنییە. کۆچکردن لە لادێوە بۆ شار هەندێک کەس و هێزی کۆمەڵایەتیی لە دین دوردەخاتەوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتیی ئەم کۆچبەرانە لەشارەکاندا ژینگەیەکی بەهێزو لەباریش بۆ گەشەکردنی دینداریی نوێ و درووستبونی بزووتنەوە دینییەکان دەدۆزنەوە. ئەگەر زانا کۆمەڵایەتییەکان و مێژونووسان پێشتر باوەڕیان وابوبێت کە پڕۆسەی بەشاربون و تازەبونەوەی دونیا، مانای درووستبونی کۆمەڵێک شاربێت خاڵیی لەدین، یان بەبونی دیندارییەکی لاوازەوە. ئێستا بەشی هەرەزۆری ئەوانەی باس لەپڕۆسەی بەشاربون دەکەن، باس لەوەدەکەن کە دەشێت ئەم پڕۆسەیە هاوشانبێت بەدرووستبونی دینداریی نوێ و درووستبونی بزووتنەوەی ئایینیی جەماوەریی، وەکچۆن دەشێت بەشێکبێت لەدرووستبونی ژینگەیەکی پڕ لەململانێ و ناکۆکیی دینیی کە تیایدا زیاد لەڕوانینێک بۆ دین و زیاد لەفۆرمێک لەدینداریی بەریەکبکەون و ململانێ لەگەڵیەکدا بکەن. بەڵام وەک وتم ئەم پڕۆسەیە دەشێت هاوکات هۆکارێک بێت بۆ کەمبونەوەو لاوازبونی دین لای کەسان و هێزگەلی دیاریکراو. هەمو ئەمانەش هێما بۆ بەپلورالبونی ژیانی ویژدانیی و عەقڵیی و ئایدیۆلۆژیی ناو شارەکان دەکات و پڕۆسەی بەشاربون وەک پڕۆسەیەک بۆ بەرهەمهێانی پلورالیزم وێنادەکرێت، نەک وەک پڕۆسەیەک بۆ عەلمانیبونی دونیا. ئەم تێزە، ئەگەرچی لێرەدا شوێنی شیکردنەوەی زیاتریم نییە، بەڵام یەکێکە لەتێزە سەرەکیی و گرنگەکانی کۆمەڵناسیی ئەمریکی پیتەر بێرگەر. ئەم کۆمەڵناسە پێیوایە مەرج نییە پڕۆسەی مۆدێرنیزەکردن هاوشانبێت بەپڕۆسەی بەعەلمانیبونی بەردەوام، واتە عەلمانیەت هەمیشەو هەردەم هۆکار یان دەرەنجامێکی حەتمی پڕۆسەی مۆدێرنیزەکردن نییە، بەڵام ناکرێت بیر لەپڕۆسەی مۆدێرنیزەکردن بکەینەوە بەبێ بەرهەمهێنانی پلورالیزم، بەبێ بەرهەمهێنانی جیاوازیی هەمەڕەنگ لەزیاد لەکایەیەکی کۆمەڵایەتیی و لەناو زیاد لەشێوازێکی بیرکردنەوەو خۆڕێکخستن و خۆنمایشکردن لەڕوبەری گشتییدا. پلورالیزمێک کە تیایدا دینیی و نادینیی، عەلمانیی و ناعەلمانیی، باوەڕدارو بێباوەڕ بەیەکەوەو لەپاڵیەکدا درووستدەکات و دادەنێت.
$لە قاهیرەوە بۆ سلێمانی$
قاهیرە نموونەی یەکێکە لەو شارانەی کە پڕۆسەی بەشاربون و پڕۆسەی بەعەلمانیبون و پڕۆسەی لەدایکبونی بزووتنەوەی ئایینیی نوێ و شێوازی نوێی دینداریی بەیەکەوە لەئامێزدەگرێت. لەگەڵ گەشەکردنی زیاتری شارەکەداو کۆچی ژمارەیەکی زۆر لەگوندنشینان بۆ ئەو شارە زیاد لەپڕۆسەیەکی کۆمەڵایەتیی دێتەکایەوە کە هەریەکەیان بەئاڕاستەیەکدا دەڕۆن و بکەری جیاوازو زۆرجار ناکۆک بەیەکیان هەیە، وەکچۆن کەسایەتییەکی لیبرال و عەلمانیی و مۆدێرنیستی وەک تەها حسێن لەلادێیەکی میسرەوە کۆچ بۆ قاهیرە دەکات و لەوێ دەبێت بەیەکێک لەبکەرە سەرەکییەکانی ناو ژیانی مەدەنیی و ڕۆشنبیریی و پەروردەیی، تەها حسێن چەندەها زانکۆی لەمیسردا درووستکرد. هاوکات یەکێکی وەک حەسەن بەناو سەید قوتبیش لەهەمان سەردەمدا لەگوندێکی چەپەکی میسرەوە بۆ قاهیرە کۆچدەکەن و ئیسلام سەرلەنوێ وەک یەکێک لە ئایدیۆلۆژیا سەرەکییەکانی سەدەی بیستەم درووستدەکەن، ئەمە جگە لە درووستکردنی بزووتنەوەی ئیخوانی موسەلیمین کە قاهیرە شوێنی لەدایکبونیەتی. لەدوای ئەم لەدایکبونە لەسییەکان و چلەکانی سەدەی بیستەمدا، ئیتر لەهەفتاکانی سەدەکەدا زانکۆکانی ناو قاهیرەو سەندیکاو ڕێکخراوە پیشەییەکانی پڕ دەبن لەخوێندکارو مامۆستای ئیسلامیی و ئیسلامی سیاسیی لەو ناوەندە تازەو مەدەنییە نوێیانەدا گەشەدەکەن. ئەم گەشەکردنەی باڵە جیاوازەکانی ئیسلامی سیاسیی، بەئیخوانیی و سەلەفیی و سەلەفیی جیهادییەوە، هاوشانە بەگەشەکردنی قاهیرە خۆیشی وەک شارێک. چ لەڕوی درووستبونی شاری تەنەکەو پەراوێزخراوی گەڕەکە دورەدەستەکانی ناو شارەکەوە کە ملیۆنان مرۆڤیان تیادەژین، چ لەڕوی گەشەی گەورەی دانیشتوان و بێتوانابونی دەوڵەت لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بەو دانیشتوانە، چ لەڕوییدرووستبونی چەندەها “شاری تایبەت”و”گیتۆی کۆمەڵایەتیی”ەوە کە دەوڵەمەندەکانی شار لەهەژارەکانی دادەبڕێت و جیادەکاتەوە، چ لەڕوی باڵادەستبونی گەندەڵیی و دزیی و جەردەیی بێوێنەی بەرپرسانی وڵاتەکەوە. مۆدێلی گۆڕانەکانی ناو قاهیرە مۆدێلی بەشێکی زۆری شارەکانی تری ناوچەکەیەو هەر سۆسیۆلۆژیایەک بیەوێت لەبزووتنەوە دینییەکانی ناو ئەم شارانەو لەشێوازە تازەکانی دینداریی لەم شوێنانەدا تێبگات سەیرکردنی ئەم وێنە گشتییەی بەشاربون گرنگییەکی گەورەی هەیە.
ئەوەی لەشارەکانی کوردستاندا ڕودەدات و ڕویداوە پڕۆسەی هاوشێوەی ئەو پرۆسانەیە کە پێشتر لەشارێکی وەک قاهیرەدا ڕویانداوە. بەڵام بەخێراییەکی زۆر زیاترو بەناو شێوازێکی زۆر گەورەتر لەگەندەڵیی و بەگیتۆکردنی هەمەلایەنی ژیانی کۆمەڵایەتیدا، هەموشیان لەسەر ڕوبەرێکی جوگرافیی زۆر بچوکترو لەماوەیەکی زەمەنی هێجگار کورتدا. وەکچۆن ئیسلامی سیاسیی لەقاهیرەدا دیاردەیەکی شارییە، ئاواش لەهەرێمەکەی ئێمەدا دیاردەیەکی شارییە، ڕاستە بەشێکی زۆری سەرکردەو کەسایەتییە سەرەکییەکانی ئەم بزووتنەوەیە لەکوردستاندا بەڕەچەڵەک خەڵکی لادێکانی کوردستانن، بەڵام بزووتنەوەکەیان لەشارە گەورەکانی کوردستاندا گەشەدەکات و بڵاودەبێتەوەو هەواداری زۆر درووستەکات، نەک لەگوندەکاندا. تەنیا لەدونیای دوای ڕاپەڕیندا دینی بەسیاسیکراو وەک دیاردەیەکی جەماوەریی و پەڕڵەمانیی لەدایکببێت، شوێنی لەدایکبونەکەشی هەولێرو سلێمانیی و دهۆکە، نەک گوندو شارۆچکە چەپەکەکانی کوردستان.
بەبۆچونی من هەمو قسەکردنێک لەسەر سەلەفیەتی دینیی لەکوردستاندا لەدەرەوەی پڕۆسەی بەشاربونی خێراو هەمەلایەنەی شارەکانی کوردستان و لەدەرەوەی پڕۆسەی کۆچکردن و گواستنەوە لەلادێکانەوە بۆ ئەم شارانەو هاوکات لەدەرەوەی درووستبونی ململانێی دینیی گەورە لەناو کایەی دین خۆیدا(لەنێوان ئیسلامی ئیخوانیی و ئیسلامی سەلەفیی و ئیسلامی سوفیی و ئیسلامی میلییدا) و لەدەرەوەی تێکەڵبونی دین بەدەسەڵات و بەستنەوەی بەپڕۆژەی بەسوڵتانیکردنی سیستمی سیاسیی لەسەر مۆدێلی سعودی(پڕۆسەی بەسعودیکردنی کوردستان)، لەدەرەوەی کردەی درووستکردنی هەزاران مزگەوت لەماوەیەکی هێجگار کورت لەهەرێمدا، (نزیکەی شەش هەزار مزگەوت لەکوردستاندا هەیە)، لەدەرەوەی درووستبونێکی خێراو بەرچاوی”گیتۆی کۆمەڵایەتیی “لەفۆرمی “شاری خەون”ەکان و” بە بەرخۆرییکردنی ئارەزوەکان”دا، دەڵێم لەدەرەوەی ئەم دیاردە گەورەو فرەلایەنانەدا هەمو قسەکردنێک لەسەر سەلەفیەتی دینیی قسەکردنێکی بێسەمەر دەبێت و ڕێگردەبێت لەوەی لەم دیاردە تازەیەو لەزۆرێکی تری دیاردەکانی ناو کۆمەڵگای کوردستانی ئەمڕۆکە تێبگەین.
$شار وەک چوارچێوە$
شار شوێنی کۆبونەوە گەورەکانە، شوێنی کۆکردنەوەی ژمارەی گەورەی خەڵکە لەدەوری ئەم یان ئەو بیرۆکەی ئایینیی یان نائایینی. ئەوەی کە هەندێکجار نزیکەی دە هەزار کەسێک لەدەوری مزگەوتێک و مەلایەک و بانگخوازێک کۆدەبنەوە، تەنیا لەناو فەزای جوگرافیی شارەکاندا دەکرێت درووستببن. شار جوگرافیایەکی گەورەو فراوانە کە توانای کۆکردنەوەی ژمارەی گەورەی لەخەڵک هەیە، بەبێ شار پڕۆسەی بەجەماوەریکردنی دین و بەجەماوەریکردنی هیچ ئایدیۆلۆژیایەکی دیکە مەحاڵە. جگە لەمە شارەکان ئەوەتەی هەن شوێنی درووستکردن و بونیادنانی پارت و ڕێکخراوی سیاسیی و ناسیاسیی هەمەجۆرن. شوێنی بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی ئایدیۆلۆژیا جیاوازەکانن. شوێنی هەستکردنێکی ڕاستەوخۆیە بەبونی زیاد لەتێگەیشتن و خەون و چاوەڕوانییەک. شوێنی پێکەوەبونی کەسانی جیاوازو فرەڕەنگە کە دەشێت هەم لەسەر زۆرشت هاوڕابن بەڵام لەسەر زۆرشتیش ناکۆک و دژبەیەک. بەکورتی شار ژینگەیەکی پڕ دینامیکیەتی تازەیە کە ئەگەری جیاواز دەخاتە بەردەمی گروپی جیاواز، بەگروپە دینییە سیاسیی و ناسیاسییەکانیشەوە.
جگە لەمە شار هەمیشە جوگرافیایەکی تایبەت کە هەندێک کەس و هەندێک گروپی کۆمەڵایەتیی توشی جۆرێک لەنامۆبون دەکات، شێوازێک لە”داچڵەکین”و”شۆک”ی کولتوری بەرهەمدەهێنێت. کەسانێک هەن پێیانوایە شار لەدونیای ئێمەدا بونی نییەو ئەوەی هەیە درێژکراوەی لادێ و کولتوری لادێکانە. ئەم جۆرە ڕوانینە، کە زۆجار بەناوی فیکرو فەلسەفەو بیرکردنەوەی قوڵەوە دەردەبڕدرێت، جگە لەتەمەڵییە فیکرییەکەی پشتیی کە وایکردووە توانای پشکنینی ڕاستەقینەی هیچ دیاردەیەکی کۆنکرێتی نەبێت، هاوکات ڕێگرێکی گەورەن لەبەردەم تێگەیشتن لەسادەترین دیاردەکانی ناو دونیای ئێمەدا. هەر بۆ نموونە وێنەی”روبەری گشتیی”شارێکی وەک سلێمانی لەهەفتاکان و هەشتاکاندا وەربگرەو بەراوردی بکە بەوێنەی”روبەری گشتیی” لەمڕۆدا. لەهەفتاکان و هەشتاکاندا ئەو ڕوبەرە گشتییە پڕبو لەئافرەتی بێحیجاب و مینیجۆب و تەنورەی کورتلەبەر، پڕبو لەمەیخانەو یانەو دوکانی فرۆشتنی مەشروب، سینەمای تێدابو کە هەمو جۆرە فیلمێکیان نیشان ئەدا بەفیلمی ئیرۆتیکیشەوە، ئەمە جگە لە بونی چەندان پەڕتووکخانە کە پڕبون لەئەدەبیاتێکی تەواو چەپگەرا. هەمو ئەمانە سەرچاوەی نامۆبون و شۆکی کولتوریین بۆ کەسانێک، نەک تەنیا ئەندامی ئەم یان ئەو هێزی سەر بەئیسلامی سیاسیی بن، بەڵکوو بۆ ئەوانەش کە مەیلی دینیی کۆنەخوازو داخراویان هەیە. بۆیە گرێدانەوەی درووستبونی ئیسلامیی سیاسیی و سەلەفیەتی بەدینیی بەجۆرە جیاوازەکانی “نامۆبونی کۆمەڵایەتیی”و”شۆکی کولتوریی”ەوە کارێکی سەیرو سەمەرە نییەو بەشێکە لەهەر دیدێک بخوازێت بەشێوەیەکی زانستیی لەم دیاردانە تێبگات و لەچوارچێوەی پڕۆسەی تازەبونەوەو پڕۆسەی بەشاربوندا نیشتەجێیان بکات. مرۆڤ تەنیا لەناو ژینگەیەکی شاریداو لەناو شارەکاندا هەست بەدیارە کولتورییە جیاوازەکان دەکات، هەست بەوە دەکات کە کولتورێک دۆڕاوەو یان خەریکە دەدۆڕێ و کولتورێکی دیکە دێت و شوێنی دەگرێتەوە.
$شارو توانای ڕێکخستن$
وەک وتم شار ئەگەرو توانای مۆبیلزەکردن و ڕێکخستن و پەیداکردنی ئەندام و هەواداری زۆر دەخاتە بەردەمی هەر بزاوتێکی سیاسیی و کۆمەڵایەتییەوە. هاوکات ڕوبەرێکی گەورە بۆ کاری پێکەوەیی و دەستەجەمعی دەستەبەر دەکات. بۆ هێزگەلێکی وەک ئیسلامی سیاسیی، بەهێزە سەلەفییەکانەوە، مەسەلەی ڕێکخستن و بەئەندامکردنی ئافرەتان مەسەلەیەکی سەرەکیی و بنەڕەتیی گرنگە. مادامەکی شێوازی جلوبەرگ و خۆپۆشینی ئافرەتان یەکێکە لەڕەمزە هەرە سەرەکییەکانی ئیسلامی سیاسیی و سەلەفیەتی دینیی، بۆیە ژنانی ناو شارەکان ئەگەرێکی گەورەو گرنگی درووستکردن و بڵاوکردنەوەی ئەو ڕەمزە بەم جۆرە بزوتنەوانە دەبەخشێت. لەڕاستیدا هەم شێوازی ڕێکخستنی ئافرەتان لەناو بزووتنەوەکە خۆیدا گرنگە، چونکە زۆرجار دەبێت بەو مۆدێلەی ئەم بزوتنەوانە بۆ ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان نێرو مێ لەسەرجەمی کۆمەڵگادا پێشنیاری دەکەن، هەم بۆ پێوانی بڕی گەشەکردن و سەرکەوتنی خۆیان.
ئەمە جگە لەوەی کە بەشی هەرەزۆری فێرگەو قوتابخانە دینییەکان لەشارەکاندا ئامادەن و ئامادەگی ئەو هەمو مزگەوت و پارتە سیاسییانەش لەناو شارەکاندا وادەکەن ئیشکردن لەسەر ئەو تۆڕانەی تری پەیوەندیکردن و ڕێکخراوەییبون کە پێشتر ئامادەبون، لەوانەش بۆ نموونە ئیشکردن لەسەر چونە ناو مزگەوت و فێرگەو شوێنە دینییەکانی ترەوە، ئەمە جگە لەوەگەڕخستنی چالاکانەی پەیوەندییە شەخسیی و خێزانیی و خزمایەتییەکان، هەروەها پەیوەندی هاوڕێیەتیی و ناسراویی، هەمویان ئەگەری گەورەبونی زیاتر بەم بزوتنەوانە لەشارەکاندا دەبەخشن.
لەدونیای دوای ڕاپەڕیندا، کە لەروە دینییەکەوە، دونیای درووستکردنی هەزاران مزگەوت و بەهێزبونی توانای ڕێکخستن و مۆبیلەکردنی دین بەگشتیی و ئیسلامی سیاسییە بەتایبەتیی، توانای کۆنترۆڵکردنی ئایینییانەی ژیانی تایبەت و ژیانی گشتیی سەدان جار لەدونیای ئێمەدا گەورە کردووە، بە بەراورد بەدەیەکانی بەر لەدونیای ڕاپەڕین. ئەمڕۆ کۆنترۆڵکردنی ئایینییانەی ژیانی گشتیی و بەشێکی گرنگی ژیانی تایبەتیش کۆنترۆڵکردنێکی دینییە، سەلەفیەتی دینیی یەکێکە لەهێزە سەرەکییەکانی ناو ئەم سیستمە نوێیەی کۆنترۆڵ لەدونیای ئێمەدا.
$شارو دینداریی جیاواز$
یەکێک لەدەرکەوتە سەرەکییانی ژیانی شار، شارەکانی ناو دونیای مۆدێرن، شارە گەورەکان، بریتییە لەفرەدینیی و فرەدینداریی. لەگوندو شارۆچکە بچوکەکاندا جۆرێک لەهاوشێوەیی و لێکچونی فەرهەنگیی و دینیی هەیە کە لەشارەکاندا یان بزر دەبێت یان دەچێتە پاڵ شێوازی تری دینداریی جیاواز. ئەمڕۆ لەهەمو شارەکانی کوردستاندا زیاد لەدینێک دەبینرێت، زیاد لەشێوازێکی دینداریی ئامادەیەو زیاد لەجۆرێک لەجۆرکانی نادین و بێدینیش ئامادەیە. گەشەی ئیسلامی سیاسیی خۆیشی لەسەرەتای نەوەدەکانەوە سەرچاوەی کۆمەڵێک دابەشبون و لێکترازانی سیاسیی بو کە خۆی لەپاڵ شێوازی جیاوازدا لەدینداریی نمایشدەکات.
ئەگەر بەهەڵەدا نەچوبم ئەمڕۆ لەکوردستاندا بەڕەسمی لانی کەم چوار پارتی سیاسیی ئیسلامیی هەیەو لەناو هەر پارتێکیشدا زیاد لەباڵ و ئاڕاستەیەک هەیە، کە هەم ڕوانینیان بۆ دین و دینداریی جیاوازەو هەم بۆ ڕۆڵی دین لەژیانی سیاسیی و کۆمەڵایەتیداو هەم بۆ”جەوهەر”ی دین خۆیشی. یەکێک لەمەترسییەکانی سەلەفیەت لەکوردستاندا ئەوەیە کە لەوەدا سەربکەوێت ئەو جیاوازییە دینییانەی سەرەوە لەناوببات و ڕوانینی خۆی بۆ دین و دینداریی بەگشتیی بکات. بەمانایەکی دیکە یەکێک لەمەترسییە گەورەکان ئەوەیە کە سەلەفیەتی دینیی فرەڕەنگییەکانی ناو کایەی دین بەدینی سیاسیشەوە لەناوببات و خۆی ببێت بەئەلتەرناتڤی هەمویان و سەرجەمی کایەی دین بەڕەنگی خۆی ڕەنگڕێژ بکات.
شارەزایانی بواری ئیسلامی سیاسیی باس لەوەدەکەن لەساڵانی هەفتاوە سعودیە خەریکی”بەوەهابیکردن”ی ئیسلامە لەهەمو دونیادا، بێگومان لەڕێگای بەکارهێنانی پیترۆ دۆلارەوە، هەروەها باس لەوەدەکەن بەدرێژایی مێژوی ئیسلام فرەڕەنگیی دینیی بەڕادەی ئەمڕۆ لەلایەن وەهابیزمی سعودییەوە لەژێر هەڕەشەو فشاردا نەبوە. ئەمەش بۆ کۆمەڵگای کوردستانی مەترسیی ئەوە درووستدەکات کە ئەم ئاستە گلۆباڵییەی بەوەهابیزمکردنی ئیسلام لەناوخۆی کوردستان خۆیدا ڕەنگدانەوەی بەهێزی هەبێت. بەتایبەتی بەوەی کە پەیوەندیی نێوان سعودیەو ناوچەکە لەپەرەسەندێکی گەورەو بەرفراواندایەو توانای بەوەهابیکردن و بەسەلەفیکردنی دین توانایەکی گەورەیە. تێکەڵبونی ئەم ئاستە گلۆباڵییە بەئاستە ناوچەیی و ناوخۆییەکان، وادەکات کێشەی سەلەفیەتی دینیی لەکوردستان، جیاوازبێت لەکێشەی ئیسلامی سیاسیی بەگشتیی. سەلەفیەتی دینیی تەنیا دینێکی داخراو و دژەیەکسانیی و دژەئافرەت و دژەکرانەوە گەشە پێنادات، بەڵکوو مەترسیی بەسەلەفیکردنی شێوازەکانی تری دینداریی لێدەکەوێتەوە کە دەشێت لەدینداریی سەلەفییانە کراوەترو ئینسانیترو پێشکەوتوتر بن.
سەلەفیەتی دینیی، بڕێکی زۆر لەمیکانیزمە دینییە سونەتییەکان بۆ تازەکردنەوەی دین و دینداریی وێراندەکات، لەپێش هەموانیشەوە موغامەرەی ئیجتیهادو لێکدانەوەی نوێ بۆ تێکست و کەلەپورە دینییە سەرەکییەکان. لەباتی ئەمانە گەڕانەوە بۆ ژمارەیەکی کەم لەسەلەفەی بەناو ساڵح و شێوازی ڕوانین و لێکدانەوەی ئەوان بۆ دین و شێوازی پیادەکردنی دیندارییان دەکات بەتاقە مۆدێلێکی ڕاستەقینەی دەرەوەی ئەوەوە نەوەک لادان لەدین و بیدعەو کوفر مامەڵە دەکات. سەلەفیەت لەوئاستەدا بەگژاچونەوەیەکی بەرفراوانی فیکریی عەقڵانییە لەهەمو دەرکەوتەکان و لەهەمو بوارەکانیدا، بەدەرکەوتەکانی لەناو فیکری دینیی خۆشیدا. وەک ئۆلیڤەر ڕوا دەڵێت ئەم شێوازە لەدینداریی “دینە بەبێ فەرهەنگ”، دین بلا ثقافە، بەڵام هێزە سەلەفییەکان وەک “دینداریی پاکژ” وێناو نمایشی دەکەن.
$وەهمی دینداریی پاکژ$
یەکێک لەدەسکەوتە گەورەکانی سۆسیۆلۆژیاو ئەنترۆپۆلۆژیای دین ئەوەیە کە وەهمی پاکژبونی دینداریمان نیشانئەدات. زانستە کۆمەڵایەتییەکان لەمێژە شێوازە جیاوازەکانی دینداریی و تێگەیشتن لەدین و ڕۆڵی دینیان لەژیانی کۆمەڵایەتیدا نیشانداوە. سەلەفیەتی دینیی بەم مانایە شێوازێکە لەدینداریی تایبەت کە لەسەر وەهمی “پاکژیی دینیی” کاردەکات و دەژی. ئەم پاکژییەش لەڕێگای گەڕاندنەوە بۆ سەلەفێکەوە بەیاندەکات گوایە هەڵگری تاقە تێگەیشتنی ڕاستە بۆ دین و ئەگەر دیندارییەکی پاکژ بونی هەبێت ئەوا دینداریی ئەو سەلەفە ساڵحانەیە.
لەدونیای ئەمڕۆدا کە کۆمەڵگاکان بەرەو ئەوە دەڕۆن ببن بە”کۆمەڵگای زانیاریی”و “پەیوەندیی کراوە”ی نێوان بەش و مرۆڤ و فەرهەنگە جیاوازەکانی دونیا، سەلەفیەتی دینیی گەڕانێکی نائومێدکەرانەیە بەدوای “دینداریی پاکژ”و “فەرهەنگیی پاکژ”و “باوەڕی پاکژ”دا. بەم مانایە جوڵەیەکە دژ بەسەردەمەکەو دژ بەو خولیا سەرەکیی و ئەگەرە بنەڕەتییانەی ئەمڕۆکە دونیا دەیخاتە بەردەمی کۆمەڵگاکان و تاکەکەسەکان. لەزۆر ڕوەوە سەلەفیەت دینداریی کەسێکە نەیەوێت لەدونیای ئەمڕۆدا بژی، ئامڕازێکی نائومێدکەرە کە کەسایەتیەکی دینیی بریندار هەڵیگرتوە بۆ پینەکردنی نوقسانیە گەورەکانی بونی خۆی لەناو دونیادا. گەڕانە بەدوای مۆدێلێک لەداڕشتنەوەی دونیا کە مێژوی سەرجەمی کۆمەڵگاکانی دونیا بەجێیانهێشتوە. بەڵام سەپاندنی ئەم پڕۆژە تێپەڕو مردوە بەسەر کۆمەڵگادا کارێکی مەحاڵ نییە، ئەوەی پێویستە بۆ سەپاندنی ئەم مۆدێلە لەپاڵ پارەو چا ک و توانای مادیدا، بونی دونیایەکی گەندەڵ و پڕ جیاوازیی چینایەتیی و کۆمەڵایەتیی و پڕ غەدرو بێدادیی ئاشکرایە، کە مرۆڤ لەنائومێدیدا بەرەو هەر پڕۆژەیەکی ئەلتەرناتیڤی پاڵ پێوەبنێت.
$کارخانەی درووستکردنی دوژمن$
سەلەفیەت لەبەگژاوچونەوەیدا بۆ شێوازە جیاوازەکانی تری دنیداریی و جۆرەکانی نادینیی و بێدیندا خۆی دەگۆڕێت بۆ ماشێنێکی گەورەی بەرهەمهێنانی دوژمن. ئەم دوژمنایەتییە تەنیا دوژمنایەتییەکی مەدەنیی شارستانیی و فەرهەنگیی نییە، بەڵکوو دادەبەزێت بۆ ئاستی ژیانی ڕۆژانەو دراوسێ دەکاتە دوژمنی دراوسێ و کەسێکی سەر بەم دین دەکاتە دوژمنی کەسی سەر بەدینێکی دیکە. هاوکات سەلەفیەتی دینیی شەپازلەیەکی گەورەیە لەبیرۆکەی هاووڵاتیی یەکسان و دەربازبون لەدابەشکردنی دونیا لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی دیندار لەبێدین و موسڵمان لەناموسڵمان.
$دوبارەکردنەوەی جەنگە کۆنەکان$
سەلەفیەت ناچارمان دەکات سەرجەمی ئەو شەڕانەی کە مۆدێرنەو تازەگەرەکانی دونیای ئێمە لەسەدەی نۆزدەهەمەوە لەگەڵ دونیای تەقلیدیدا دەیکەن، جارێکی دیکە دوبارە بکەینەوە، لەڕێزگرتنی ئافرەتان و هاتنەدەرەوەیان لەماڵ بەرەو کۆمەڵگاو ژیانی گشتییەوە بیگرە، بۆ پەرەدان بەبیرۆکەی هاووڵاتییبونی یەکسان لەدەرەوەی ئینتیمای دینیدا، تا بە بەدەمەوەچونێکی عەقڵانیانەی سەرجەمی بەها تازەکانی دونیا دەگات کە تیایدا ڕێزی زانست و ڕێزی مرۆڤ و ڕێزی بیرکردنەوەی عەقڵانیی بەهای سەرەکین. سەلەفیەت تەنیا نامانگەڕێنێتەوە بۆ دواوە، بەڵکوو دەخوازێت بمانباتەوە بەردەم یەک وێنە لەوێنە زۆرەکانی دونیای کۆن خۆیشی، ئەو وێنەیەی کە دەخوازێت هەموان وەک عەبدولەتیفی سەلەفی لێبکات. ئەم سەلەفیەتە دینییە، چ باڵە جیهادییە داعشیەکەی و چ باڵە مەدخەلیە هێمنەکەی، وامان لێدەکات جارێکی تر زۆر بەتوندی بەرگری لەسەرجەمی ئەو دەسکەوتانە بکەینەوە کە ماوەی سەدەیەکە لەکۆمەڵگای ئێمەدا بەبڕ و ڕادەی جیاواز خەباتیان بۆ کراوەو هاتونەتە کارەوە. ئەو جەنگە فەرهەنگیی و ڕۆشنبیرییانە دوبارە بکەینەوە کە لەگەڵ هەمو ئەو هێزانەدا کراون کە دژ بەیەکسانی مرۆڤەکان و یەکسانی نێرومێ بون لەدونیای ئێمەدا.
$خودا لەشێوەی هیتلەردا$
سەلەفیەت کارگەی بڵاوکردنەوەی سایکۆلۆژیای ترسە، کانگای بەرهەمهێنانی ترسی دینییە. سەلەفیەت وێنە بۆ خودا درووستدەکات تەواو توڕە کە خولیای ئەوەیە مرۆڤ بکاتە بونەوەرێکی تەسەلیمبو و ئیتاعەتکەر. لەمەشدا وێنەی خودا ڕێک لەسەر وێنەی ستەمگەرە گەورەکانی ناو مێژو درووستدەکاتەوە. لەڕاستیدا ئەو خودایەی سەلەفیەت وێنایدەکات و بەکۆمەڵگاو تاکەکەسەکانی نیشانئەدات، خودایەکی تەواو زۆردارو بێڕەحم و نامیهرەبانێکە لەشێوەی هیتلەرو سەدام حسێن. خودایەک چێژی کەموێنە لەسووتاندن و برژاندن و پارچەپارچەکردنی ئینسان دەبینێت. [1]
ئەم بابەتە 487 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی پلاتفۆڕمی دابڕان - 31-08-2016
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 31-08-2016 (8 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ئایین و ئاتەیزم
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 27-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 28-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 487 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فولکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا حەسەن زادە
ژیاننامە
قادر ڕەسوڵ مەحمود
28-04-2018
هاوڕێ باخەوان
قادر ڕەسوڵ مەحمود
ژیاننامە
دڵپاک سەعید
14-05-2019
هاوڕێ باخەوان
دڵپاک سەعید
ژیاننامە
ڕەوەند سەڵاح
16-05-2022
سروشت بەکر
ڕەوەند سەڵاح
ژیاننامە
ڕۆستەم سابیر
07-07-2022
زریان عەلی
ڕۆستەم سابیر
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
17-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
شەم سامان
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,263
وێنە 106,552
پەرتووک PDF 19,263
فایلی پەیوەندیدار 97,044
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
ناو قەڵاتی هەولێر ساڵی 1935
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1937
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
وێنە و پێناس
مۆزەخانەی قەڵای هەولێر لە ساڵی 1983
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
بڕوا عەبدوڵڵا عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
هەولێر؛ فولکەی شێخ مەحموود ساڵی 1959
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
وێنە و پێناس
عەنکاوە ساڵی 1956
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.531 چرکە!