پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دەروازەیەک بۆ مێژووی مێژوونووسیی
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەسەلەی توتنەکە؛ بەرگی سێیەم: پاشەکشێی هەرزان، رۆژگاری سیاسەتی گۆڕان 2008-2010
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
06-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
06-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چوارباخی پێنجوێن؛ بەندی سێیەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باخچەی کوردستان؛ بەندی دووەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,656
وێنە 105,780
پەرتووک PDF 19,383
فایلی پەیوەندیدار 97,459
ڤیدیۆ 1,396
ژیاننامە
ئەحمەدی قازی
ژیاننامە
فوئاد حەمە خورشید
ژیاننامە
سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
ژیاننامە
ڕەفعەت عەبدوڵڵا - ڕەفعەت هە...
ژیاننامە
عائیشە ڕەسوڵ
زانست و فەلسەفەی ویستی ئازاد 01
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: زانستە سروشتییەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
$زانست و فەلسەفەی ویستی ئازاد$
بەشی یەکەم
نووسینی: #کامۆ ئاراز#
دەتوانم بە متمانەوە بڵێم؛ کە لە خاڵی دەسپێکی فەلسەفەوە تاوەکو ئەمڕۆ هیچ چەمک و بابەتێک نەبووە بەبێ مشتومڕ و بۆڵەبۆڵ دەربازی بوو بێت. دەردی شۆن کاڕۆڵی فیزیاناس دەڵێت: کە ئەگەر سێ فەیلەسووف لە ژوورێکدا گفتوگۆیان بێت، نەک لەسەر ئەو شتەی باسی دەکەن تەبا نابن، بگرە دڵاودڵن لەوەی ئایە بەڕاست ژمارەیان سێ فەیلەسوفە یان جارێ ئەوان و ژوورەکە بەڕاستی بوونیان هەیە؟! هەر بۆیە زۆرجار لە سەرەتای دەسپێکی نووسینی ئەم جۆرە وتارانە، هەمیشە دەڵێم کە ئەم پاژۆیە هەویرەکەی ئاو زۆر هەڵدەکێشێت، هێندە ئەو دەربڕینەم دووبارە کردووەتەوە خەریکە لە گفتوگۆی ئاسایی ڕۆژانەش هەمان هەڵوێستم دەبێت بەرانبەر وەڵامی پرسیارێکی ئاسایی وەک ‘ حەز بە کامە ڕەنگ دەکەیت؟’ بەهەرحاڵ، لەبەر ئەوەی ویستی ئازاد بابەتێکی فراوانە و پێ دەنێتە ناو زانست، فەلسەفە و ئایین ئەوا دەتوانین دەیان هەزار وشەی لەسەر بنووسین و هێشتاکەش نەگەینە خاڵێک کە وەڵامەکان ئاسوودەمان بکەن، هەر بۆیە ئەم وتارەی بەردەستت پێشەکییەکی گەلێک چکۆلەیە بۆ بابەتەکە و پێناساندنێکە سەبارەت بە بیرۆکە سەرەکییەکانی ویستی ئازاد.
ویستی ئازاد کێشەیەکی کۆن و قووڵی فەلسەفەیە، بە درێژایی دوو هەزار ساڵ لە سەرەتای فەلسەفەی یۆنانیەوە بووەتە گرێ کوێرە بۆ بیرمەندەکان. ئارێشەکە بە پوختی ئەمەیە: ئایە ئێمە ئازادین لەو شتانەی کە دەیانکەین؟ لەوانەیە ئەو پرسیارە سەرەتا بە خەندەمان بهێنێت لەوەی ئایە فەیلەسوفەکان بەڕاستیانە لە کردنی پرسیارێک کە وەڵامەکەی زۆر ڕوونە. ئاخر ئێمە هەرگیز پرسیار لە خۆمان ناکەین کاتێک لە خواردنگەیەک ژەمێک لە نێو چەندان ژەمدا هەڵدەبژێرین، هیچ هێزیک نییە بە زەبری تفەنگ هەڵبژاردەکەت پێ بگۆڕێت، بەڵکوو ئەوە بە ویستی تەواوی خۆت ئەو ژەمەت هەڵبژاردووە. ڕەنگ بێ دوای ئەم خەندەیەت، ئەم بیرۆکەیەش خۆی بخزێنێتە ناو جیهانی بیرکردنەوەت: بەڵام خۆ من دیاریم نەکردووە کەی و لە کوێ و چۆن لە دایک ببم، دیاریم نەکردووە کەی ئەم جیهانە جێدێڵم، تەنانەت ڕەنگی پێست و قژیشم دەرەئەنجامی بڕیاردانی من نین، دەکرێت ژەمێکیش هەڵبژاردەی من نەبێت لەبەرئەوەی بۆی هەیە بەرانبەر بەو خواردنە هەستیار بم. کەواتە پرسیار دەربارەی ئەوەی ئێمە لە بڕیار و بژاردەکان ئازادین یاخود نا، دێتە کایەوە.
ئێمە لە گەردوونێک دەژین کە ڕووداوەکان زنجیرەیەکی پێکبەستوون لە کار و کاردانەوە، هەموو شتێک هۆکارێکی هەبووە بۆ ڕوودان و خۆیشی بۆی هەیە ببێتە باوان بۆ ڕووداوی دواتر. ئەگەر ئەمە بە هەند وەربگرین، تەنانەت دەتوانین ئاڕگیومێنتی ئەوەش بکەین کە ئەو ژەمەی لە خواردنگەکە هەڵمان بژارد لە ڕاستیدا دەستکردی نیورۆبایۆلۆژیای مێشکمان بووە، ئەوە خانەکانی مێشکمان بوون پاڵیان پێوەناین تاوەکو ئەو بژاردەیە هەڵبژێرین، سا کەوایە ئێمە هەرگیز ئازاد نین لەوەی کە دەیکەین و دەیڵێین، تەواوی ڕەفتارەکانمان کە لە دەرەئەنجامی جوڵە و چالاکییەکانی مێشکمانەوە دەکەونەوە لەگەڵ جوڵەی تەنەکانی دیکەی گەردوون هەموویان لە ژێر کاریگەری هاوکیشە فیزیکاڵییەکانن، بۆیە ئێمە ئازاد نین. بەڵام؛ ئایە بەڕاست ناکرێت ئازادی بوونی هەبێت؟ ناتوانین نەپرسین: ئایە ئێمە پاروە بێدەستەڵاتەکەی ژێر چنگی چارەنووسین؟
ڕاستیەکەی بوون یان نەبوونی ویستی ئازاد دەکرێت کێشەی بەرپرسیاریەتی ئەخلاقیش درووست بکات، ئەگەر کەسێک ویستی ئازادی لەسەر تاوانێک نەبوو بێت، بۆچی سزای بدەین؟ کاتێک دەبیستین ویستی ئازاد بوونی نییە، بۆی هەیە لە ناخماندا تووشی نیگەرانی ببین، یان تەنانەت بترسین لەوەی ئێمە لە بوکەڵەیەکی بەتەلبەستراو زیاتر نین کە لەلایەن هێزەکانی بەدەر لە ‘خۆمان’ دەستەمۆ کراوین. بەڵام؛ دیسان دووبارەی دەکەمەوە، ئەم بابەتە بەم ساکارییە نییە، هەندێک ئاڕگیومێنتی ئەوە دەکەن ئەگەر ویستی ئازاد هەبێت یاخود نا، بە هیچ شێوەیەک کار ناکاتە سەر ئەوەی ڕەفتارێک باشە یان خراپ، هەندێکی دیکە لایان وایە فیزیای کوانتەم دەکرێت چارەسەر بێت بۆ ئەم پرسە و پرسگەلێکی دیکەی هاوشێوەی مەسەلەی هۆش، دەکرێت ببیستین ویستی ئازاد ڕەفتاری بایۆلۆژییە و پەرەیسەندووە. بە پوختی، لە ناو بوخچەی کێشەی ویستی ئازاد’دا چەندین هزری جیاواز سەبارەت بەم کێشەیە بوونیان هەیە، با دانە بە دانە لێکیان هەڵبوەشێنین.
تاکسۆنۆمی ویستی ئازاد
لە سەرەتای سەدەی بیستەمەوە قوتابخانە هزرییەکانی سەبارەت بە ویستی ئازاد پەرەیانسەند و بیرۆکەی جوداجودا هاتنە کایەوە، بە شێوەیەک هەر ڕێچکەیەک پشتگیری لە ئایدیایەکی دیاریکراو و تەنگ دەکرد سەبارەت بە پرسی ویستی ئازاد. هەر چۆنێک بێت، کاتێک دێتە سەر ئەوەی ئایە ئێمە بوکەڵەی ژێر دەستی چارەنووسین یان تاودەری ئەسپی خۆمانین بە مەچەکەکانی خۆمان، سێ بیرۆکەی بنەمایی بوونیان هەیە:
1. ئێمە بە تەواوی خاوەنی ویستی ئازادین لەو کردارانەی کە دەیانکەین.
2. ویستی ئازاد بوونی نییە و بە هیچ شێوەیەک ئازاد نین لەو کردارانەی دەیانکەین.
3. ئێمە خاوەنی ویستی ئازادین لە دونیایەک کە تێیدا پێشهاتەکان دیاریکراون؛ بە واتایەکی دیکە ئەم تێڕوانینە تێکەڵەیەکە لە هەردوو خاڵی یەکەم و دووەم.
ئەم سێ خاڵەی سەرەوە ئاماژەن بۆ سێ قوتابخانەی سەرەکی سەبارەت بە پرسی ویستی ئازاد: خاڵی یەکەم؛ هاوشانی لیبرتاریانیزمە libertarianism کە بە کوردی دەتوانین پێی بڵێین؛ ‘ئازادگەرایی’ یان ‘سەربەستگەرایی، ’ هەرچی خاڵی دووەمە هاوشانی دیتێرمێنیزمە determinism کە بە کوردی دەکاتە ‘دیاریکراوگەرایی’ یان ‘زەبڕگەرایی’ یان ‘جەبڕگەرایی’ بە واتایەکی دیکە ئەو شتانەی ڕوودەدەن و دەیانکەین بە زەبر و زۆرەملێیە و خۆمان هیچ هەڵبژاردەیەکمان نییە. خاڵی سێیەمیش دەستەواژەی کۆمپاتیبڵزمی compatibilism بۆ بەکار دەهێنرێت و بە کوردی دەتوانین پێی بڵێین؛ ‘سازگارگەرایی’ یان ‘گونجاوگەرایی’ یان ‘تەباگەرایی’ بەو مانایەی بۆی هەیە لە جیهانێکی دیتێرمێنیستیانەدا ویستی ئازاد بە شێوەیەک لە شێوەکان بوونی هەبێت.
لیبێرتاریانیزم:
سەربەستگەرایی، هەروەکو ئاماژەی پێدرا، لای وایە کە مرۆڤەکان ئازادن. سەربەستگەراکان بە تەواوی دژن لەگەڵ تێزی دیتیرمێنیزمدا، نەک تەنیا دیتێرمێنیزمی فیزیکاڵی کە پێی وایە لە دونیای فیزیکاڵیدا ئازادی بوونی نییە چونکە هەموو شتێک پێشتر بەهۆی یاسا و دیاردە فیزیکییەکانەوە دیاریکراوە، بەڵکوو دژی تەواوی فۆڕمەکانی دیکەی دیتێرمێنیستیشە (لە بەشی داهاتوو ئاماژە بە هەندێکیان دراوە.) ئەگەرچی درووشمەکەی ئەمان ئەوەیە: ‘مرۆڤ بوونەوەرێکی سەربەستە.’ لێ هەر سەربەستگەرایەک دەکرێت خاوەنی شرۆڤەی جیاواز بێت بۆ چەند و چۆنی ئەو سەربەستییە.
بەشێکی زۆری سەربەستگەراکان لە کۆندا بڕوایان بە تێزە مێتافیزیکییەکەی دێکارت هەبوو- دواڵیزمی ئەقڵ-لاشەی دێکارت. دێکارت وا تێدەفکرا کە گەردوون لە دوو جۆر شت پێکهاتبێت کە ئەوانیش ماددەی فیزیکی و ماددەی مێنتاڵین. شتە فیزیکییەکان وەکو دەست و بەرد و ئۆبژێکتەکانی دیکەی دەوروبەرمان کە دەتوانین لە ڕێگەی هەستەکانمانەوە پەیان پێ ببەین و وابستەی هاوکێشە فیزیکییەکانن، هەرچی ماددەی مێنتاڵیشە لە دونیای فیزیک جودایە و ناتوانین بە مێتۆدی فیزیایی پەی پێ ببەین، یان بە ئەندامە هەستەوەرەکانمان هەستیان پێ بکەین، هەر ئەم ماددە مێنتاڵیەشە کە بەهۆی مامەڵە کردنی لەگەڵ دونیای ڕەق و تەق دەبێتە هۆی هێنانە کایەی هۆش، ‘ڕۆح’ و ئەزموونە نافیزیکییەکانی دیکە.
ئەو سەربەستەگەرایانە لە سۆنگەی ئەم مۆدێلە مێتافیزیکیەی دێکارتەوە ئازادبوونی ویستی ئێمەیان لێک دەدایەوە. هەر بۆیە بە گوێرەی ئەمان سەربەستبوونی ویست و ڕەفتاری مرۆڤ بە شێوەیەک لە شێوەکان بەندە بە ماددەی مێنتاڵەوە کە توانای ئەوەی هەیە لە دونیای فیزیکدا بە پێچەوانەی پێشهاتە فیزیکاڵییەکان مامەڵە بکات. تەنانەت کانتیش هەر لای وا بوو دەبێت ویستی ئازاد پەیوەندی هەبێت بە دونیایەکی ترانسیدێنتاڵی دەرە-فیزیا. ڕاستیەکەی ئەم دەمەتەقێ مێتافیزیکییە تفەنگ نانە بە تاریکییەوە و چارەسەر نییە بۆ پرسەکە، پرسیارێکی هاوشێوەی ئەمە: چۆنایی ماددەی مێنتاڵی ئازادیمان پێ دەبەخشێت؟ هەر بە نادیاری دەمێنێتەوە، چونکە نازانرێت کە ئەگەر ماددەی مێنتاڵی هەبێت چۆن چۆنی مرۆڤ سەربەست دەکات.
سەربەستگەرای دیکە هەن کە دەیانەوێت بە کۆمەکی بیروباوەڕی ئایینی ئاگری ئارێشەکە بکوژێننەوە. ئەم سەربەستگەرا ئایینخوازانە دەڵێن؛ کە خودا مرۆڤی سەرپشک کردووە ئازاد بێت، بەڵام؛ لە هەمان کاتتدا خودا زانیاری پێشوەختەی هەیە کە ئێمە چی دەکەین و چی ناکەین. ئەم هزرە لە دیتێرمێنیزمدا وەکو یەکێک لە فۆڕم و ئاڕگۆمێنتەکان بەکار دەهێنریت بۆ ڕەت دانەوەی هەبوونی ویستی ئازاد. بەڵام؛ هەر چۆنێک بێت، ئەم تێزەش هاوشێوەی ئەوەی پێشوو لە غێمی زیاتر کەش و هەوای تێگەیشتن لە سرووشتی ئەو ئازادییە کەم ناکاتەوە.
ئەگەر ئاڕگیومێنتی سەربەستگەرا نوێیەکانی ئەمڕۆکەمان وەربگریت، دوو تێزیان سەرەکی و بەرچاون. هەندێکیان لایان وایە کە مرۆڤ ئازادە و ئەو ئازادیەشی بەشێوەیەک لە شێوەکان پەیوەستە بە بوونێکی مێتافیزیکیانەوە کە ناتوانین شڕۆڤەی بکەین لە دونیای فیزیکاڵیدا. هەرچەندە ئەمانیش هاوشێوەی دێکارتییە دواڵیستەکان ڕەچاوی تێزێکی مێتافیزیکی دەکەن، وەلێ مەرج نییە ڕووت و قووت دێکارتی بن. هەرچی تیزەکەی دیکەیە، پشتگیریکەرانی لایان وایە هەندێک لە ڕووداو و پێشهاتە فیزیکاڵییەکان یان ئەوانەی مێشک بێهۆکارن یان هەر هیچ نەبێت هۆیەکان نادیاریکراوگەران. بەڵام؛ دیسان، ئەم بیرۆکەیە بە تەواوەتی ڕزگارمان ناکات لەوەی کە ئەو کردارانەی دەیانکەین لە دەرەئەنجامی هۆکارێکی پێشووەوە نەبووە، جا چ هۆکارەکە میانڕەو بێت یان بە پێچەوانەوە.
هەرچەندە ئێمە هەستێکی بەهێزمان هەیە لەوەی کە ئێمە سەد لە سەد سەربەستین لەم ژیانەدا. هەموو ئەو هەڵبژاردە و بڕیارانەی داومانە، جا لە هەڵبژاردنی هاوژینەکەتەوە بگرە تاوەکو ئەوەی لە مینۆی ڕێستۆرانتەکەدا سوشیت هەڵبژاردووە، هەر هەمووی بە ویستی تۆ بووە. ڕاستیەکەی ئەوەیە کاتێک ورد دەبینەوە ناکرێت لیبێرتاریانیزم درووست بێت، هەر بۆیە پشتگیریکەرانێکی زۆر بوونیان نییە بۆ ئەم دۆزە فەلسەفیەی کێشەی ویستی ئازاد. تۆ سەیر بکە، تەنانەت ئەگەر تێزی سەربەستگەرایی ئایینداریت لە لا پەسەند بێت، ئەوا خۆ خۆت نەبوویت کە لە سەرەتادا بڕیارت دابێت بێیتە ناو دونیاوە. ئەگەر بڕوات بە تێزەکانی دیکەی سەربەستگەرایش بێت جا چ پشت بەستوو بن بە تێزێکی ناپاراوی مێتافیزیک یان نامێتافیزیک، هێشتا بەشێکی زۆری هەڵبژاردە و هەبوونەکانی ژیانت، بە ویستی خۆت دیاریت نەکردوون: ناوت، ڕەنگی پێستت، جیۆگرافیای ژینکردنت، شووناسی خێزانی و نەتەوەیت، تووشبوونت بە نەخۆشی جێنەتیکی و هتد.
دیتێرمێنیزم:
لە کن دیاریکراوگەراکان ئەوەی لە گەردوون ڕوودەدات و ئەو کردەوانەشی مرۆڤەکان پێی هەڵدەستن ئازاد نین، سا کەواتە مرۆڤ بە هیچ شێوەیەک ئازاد نییە لەوەی کە دەیکات، هەموو ئەو شتانەی ڕوودەدەن و دەیانکەیت، بەهۆی ڕووداوێکی پێشووترەوە هاتۆتە بوون. شووناسی دیتێرمێنیزم وابەستەی دوو پنتی سەرەکییە: یەکەمیان؛ ئەوەیە هەرچی ئەوەی ڕوو دەدات بەهۆی ڕووداوێکی پێش خۆیەوە بووە، شتێک دەبێتە هۆی ڕوودانی شتێکی دیکە، بە مانایەکی دیکە پێشهاتەکان لە ژێر چنگی کار و کاردانەوەدان. خاڵی دووەمیش بریتییە لەوەی: کە ئەو شتەی ڕوودەدات دەبووایە هەر بەو جۆرە ڕووی بدایە و دەرفەتێک بوونی نییە کە بە شێوازێکی دیکە ڕوویبدایە.
لە یەکەم وشەوە تا ئێستا کە لەم وتارە نووسراوە، هەر یەکەیان بووە بە بابی ئەوەی دوای خۆی، نە دەشکرا بە شێوەیەکی دیکە ئەمە ڕوویبدایە، بە واتایەکی دیکە ئەگەر بتوانم کات بگەڕێنمەوە سەرەتای دەسپێکی نووسینی ئەم وتارە، هەموو وشەکان هەر وا دادەڕێژرانەوە و بە هیچ شێوەیەکیش ئەگەری ئەوە نەبوو بە جۆرێکی دیکە ئەم ڕووداوانە ڕوویانبدایە. جگە لەمەش دیتێرمێنیستەکان بڕوایان وایە کە بە تەواوی هەموو پیشهاتەکان دەتوانرێت پێشبینی بکرێن. بێگومان لەوانەیە لامان سەیر بێت، خۆ ئێمە پێشبینیکاری باش نین لە بوارگەلێکی هاوشێوەی سایکۆلۆژیای ڕەفتاری مرۆڤ، ڕووداوە ڕامیارییەکان، و هتد. وەلێ بە گوێرەی دیاریکراوگەرایی دەتوانرێ پێشبینی بکرێن. لە بنەمادا بە پێی شیکاریی هاوکێشە فیزیاییەکان ئەم پێشبینیکردنە ئەستەم نابێت. بۆیە گەر سوپەرکۆمیوتەرێک درووست بکەیت و لە توانایدا بێت تەواوی دۆخی گەردوون لە ساتێکدا هەژمار بکات، دەتوانیت پێشبینی ڕووداوی دواتر بکەیت.
بەم پێیەی دیاریکراوگەرایی بێت، دەتوانین وەکو پارچەکانی یاری دۆمینۆ یەک بە یەکی ڕووداوەکانی گەردوون بگەڕێنینەوە دواوە تا سەرەتای هاتنە کایەی گەردوون. واتە ئێستا کە من وا خەریکی داتاشینی ڕستەکانی ئەم وتارەم— کار و کاردانەوەکانی ئەوەی ئێستا بەسەرمدا ڕوودەن و ڕوویانداوە— دەگەڕێتەوە بۆ بیگ بانگ. بە واتایەکی دیکە تەواوی ئەوەی ڕوویداوە پێشووتر هەمووی دیاریکراوە و نەدەشکرا بە جۆری دیکە ژیانی ئێمە و کۆزمۆس دابڕێژرانایە، ئەم بیرۆکەیە پێی دەگوترێت: پێش-دیاریکراوگەرایی pre-determinism کە وا باشترە بە جیاواز بیبینین لە خودی دیتێرمێنیزم.
پری-دیتێرمێنیزم ڕیسەی هەموو ئەو ئایدیایانەی تۆزقاڵێک سەربەستیان تێدا بێت دەکاتەوە خوری، ئاخر بە گوێرەی ئەم دیدگایە هەموو ڕووداوێکی ڕابوردوو و ئێستا و داهاتووش دیاریکراوە و بە هیچ شێوەیەکیش خۆلادان لێی بوونی نییە. بە گوێرەی دیتێرمێنیزم ژیان و ڕەفتارەکانی ئێمەی مرۆڤ و گەردوونەکەمان وەکو ڤیدیۆیەکی ماڵپەڕی یوتوب وایە، گەر ڤیدیۆکە چەندبارە بکەیتەوە، دیمەنەکان بە هەمان شێوەی یەک لە دوای یەک نیشان دەدرێنەوە. هەر چۆنێک بێت، لە ئێستادا فیزیای کوانتەم هاتۆتە ناو باسەکەوە، هەندێک لە بیرمەندەکان باوەڕیان وایە فیزیای کوانتەم چارەسەرە بۆ پرسی ویستی ئازاد، بە گوێرەی ئەمان لە تەواوی گەردوون تاکە شتێک کە نادیاریکراو بێت دیاردەی کوانتەمە بۆیە دەبێت پەیوەندیەکی بە ویستی ئازادەوە هەبێت، گەر ئەمە ڕاست بێت ئەوا مەرج نییە هەموو شتێک دیاریکراو بێت (دواتر لە بەشی کوانتەم میکانیکی ویستی ئازاد زیاتر لێی دەدوێین.)
شایەنی باسە دیتێرمێنیزم خۆی لە چەندین فۆڕمی جیاواز دەبینێتەوە، هەر جۆرێکیان زۆرجار ئاڕگیومێنتە بۆ دیاریکراوگەرابوونی پێشهاتێکی دیاریکراو. بەڵام؛ لە نێوان ئەم جۆرە جیاوازانەی دیتێرمێنیزمدا هەموویان هەمان درووشمیان هەیە و زۆریشیان لە یەکدیەوە نزیکن و خاوەنی چەندین خاڵی یەکتربڕن. یەکێک لە فۆڕمەکانی دیتێرمێنیزم بریتییە لە: دیتێرمێنیزمی ئایینی [Theological Determinism] ئەمەش ئەوەیە کە بە هەبوونی خودایەک کە زانایە بە هەموو شتێک و ئاگای لە تەواوی وردەکارییەکانی ڕابوردوو، ئێستا و داهاتوو هەیە و دەزانێت چی دەگوزەرێت لە داهاتوودا، ئەوا مەحاڵە ویستی ئازاد بوونی هەبێت. ئەگەر خودا تەنانەت لە پیش درووستکردنی گەردوونەوە بزانێت کە من لە نێوان ڕێگای A و B لە ڕۆژی 18ی مانگی شەشی ئەمساڵ لە فڵان پاڕک ڕێچکەی A هەڵدەبژێرم، من چ توانا و ویستێکم دەبوو کە Bم هەڵبژاردایە؟
ئەم هزری دیتێرمێنیزمە ئایینییە زۆر نزیکە لە پری-دیتێرمێنیزم و فەیتاڵیزمیشەوە Fatalism کە بە کوردی دەتوانین پێی بڵێین؛ ‘چارەنووسگەرایی’ یان ‘قەدەرگەرایی، ’ ئەو بیرۆکەیەیە کە ئەو شتانەی ڕوودەدەن قەدەر بووە ڕووبدەن، ئەو شتانەی کە دەیکەیت هەموویت لە چارەت نووسراوە. بەهەرحاڵ ئەمەی خوارەوە ئاڕگیومێنتی دیتێرمێنیزمی ئایینییە:
1. پێشگریمانەی یەکەم: وادابنێ خودایەک هەیە بەڕەهایی زانایە بە هەموو شتەکان.
2. پێشگریمانەی دووەم: ئەگەر خودا بە ڕەهایی زانا بێت بە هەموو شتەکان، ئەوا بێ هیچ کەمایەسیەک زانایە بە هەموو ڕاستییەکانی ڕابوردوو، ئێستا و داهاتوو.
3. دەرەئەنجامی پێشگریمانەکانی یەکەم و دووەم: کەواتە، خودا بێ کەموکوڕی هەموو شتێک دەزانێت دەربارەی ڕابوردوو، ئێستا و داهاتوو.
4. لە پێشگریمانەی سێیەمەوە: کەواتە، خودا ئاگادارە بەوەی کردووتە و ئێستا دەیکەیت و ئەوەیشی لە داهاتوودا بەسەرتدا دێت.
5. پیشگریمانەی پێنجەم: ئەگەر خودا بە بێ کەموکورتی ئاگاداری هەموو ئەو شتانە بێت، ئەوا مەحاڵە تۆ بتوانیت هیچ شتێک بکەیت بە پێچەوانەی زانینی خوداوە؛ هیچ هەڵبژاردەیەکت نییە.
6. دەرەئەنجامی پێشگریمانەکانی چوارەم و پێنجەم: کەواتە تۆ هیچ بژاردەیەکت نییە لەوەی کە دەیکەیت.
7. پێشگریمانەی حەوتەم: ئەگەر تۆ ویستی ئازادت نەبێت لەوەی کە دەیکەیت کەواتە تۆ سەربەست نیت.
7. دەرەئەنجام: ویستی ئازاد بوونی نییە.
هەروەکو ئاماژەمان پێدا چەندین جۆری دیکەی دیتێرمنیزم هەن، هەندیک لەوانە: دیتێرمێنیزمی لۆژیکی، دیتێرمێنیزمی سایکۆلۆژی، دیتێرمێنیزمی بایۆلۆژی، دیتێرمێنیزمی زمانەوانی، ئاکتواڵیزم و هتد. بەهەرحاڵ، دوو بیرۆکەی دیکە لە دیتێرمێنیزم دێنە کایەوە کە لام وایە گرنگە ئاماژەیان پێ بدەین ئەوانیش بریتین لە: ئیلوزیۆنیزم illusionism و ئیمپۆسیبڵیزم impossibillism. ئیلوزیۆنیزم دەتوانین بە کوردی ئەمانەی پێ بڵێین: ‘وەهمگەرایی’ یان ‘ساوێرگەرایی، ’ ئەم بیرۆکەیە لە کۆنەوە هەر هەبووە، بەڵام؛ پێم وایە ئێستا زیاتر باوە لە نێو بازنە فەلسەفی و زانستییەکاندا، بێگومان قسە زۆر هەڵدەگرێت لێ بە پوختی ئەمەیە کە ویستی ئازاد بوونی نییە و ئەو هەستەشی هەمانە لەوەی ئێمە لە بەربژێرکردنی ڕەفتارەکانماندا ئازادین لە وەهمێک زیاتر نییە. هەندیک فەیلەسوف لەوەدا هاوڕا نین گەر ئەم وەهمە بەسوود بێت یان زیان بەخش، هەر چۆنێک بێت لەگەڵ هاتنە کایەی فیزیای کوانتەم، هەندێک خودی بیرۆکەی دیتێرمێنیزم بە وەهم ودۆگماتیک وێنا دەکەن. هەرچی ئیمپۆسیبڵیزمە [بە کوردی: مەحاڵگەرایی] ئەو هزرەیە کە ویستی ئازاد مەحاڵە بە هیچ شێوەیەک بوونی هەبێت. بەڵام؛ ئەمە زێتر پێداگرییەکی منداڵانەی دۆگماییە، ئاخر تەنیا بە خستنەڕووی ئاڕگیومێنتێک لەوەی دیتێرمێنیزم ڕاستە واتای ئەوە نییە جێ نەماوە بۆ نادیاریکراوگەرایی [ئیندیتێرمێنیزم].
کۆمپاتیبڵیزم:
تەباگەراکان دیپلۆماتگەلێکن هەوڵی ئەوە دەدەن کە بڵێن؛ ویستی ئازاد و دیتێرمێنیزم تەبان لەگەڵ یەکتری و هیچ دژگۆییەک نییە لەوەی ویستی ئازاد بوونی هەبێت لە نێو گەردوونێکی دیاریکراوگەراییدا. ڕاستیەکەی تەباگەرایی پێشووتر و بەتایبەتی لەلایەن ویڵیام جەیمسەوە پێی دەگوترا “دیتێرمێنیزمی نیان Soft Determinism”، ئاخر تەباگەراکان دیتێرمێنیستیان لا پەسەندە، ئەوەی ئەمان دەیکەن لە گونجاندنی سەربەستی و ژێردەستی چارەنووس تەنیا بریتییە لە: یاریەکی سێمانتیکی و پێناسەکردنەوەی دەستەواژەی ویستی ئازاد. دەبێت ئەوەش بگوترێت کە بەشێکی زۆری فەیلەسوف و بیرمەندەکان هاوڕای ئەم ڕێبازەن.
ئەگەر دوو خاڵە سەرەکییەکەی دیتێرمێنیزمت بێتەوە یاد: 1. پێشهاتێک ڕۆڵەی ڕووداوی پێشوو و هۆکاری ڕووداوی دواترە 2. ئەوانەی کە ڕوویان داوە نەدەکرا بەشێوەیەکی دیکە ڕوو بدەن و ئەوانەشی ڕوودەدەن دەبێت بەو جۆرە ڕووبدەن کە دەستنیشانکراوە. تەباگەراکان دەیانەوێت بە لایەنی کەمەوە ویستی ئازاد لەگەڵ یەکێک لەم خاڵانە بگونجێنن. ڕاستیەکەی بەشێکی زۆر لەمان تەنگی بوون و نەبوونی بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی تەنگی پێ هەڵچنیون.
تەباگەراکان لایان وایە کاتێک ئێمە بڕیارێک دەدەین و ئەو بڕیارە لە ناخمانەوە سەرچاوەی گرتووە و هیچ کاریگەرییەکی دەرەکی لەسەر نەبووە، دەتوانین بەمە بڵێین؛ ویستی ئازاد. کاتێک من بە ‘ئازادانە’ ژەمێک لەسەر مینۆی ڕێستۆرانتەکە هەڵدەبژێرم و هیچ یەک لەو کەسانەی کە لەگەڵم دانیشتوون لەسەر مێزەکە زۆریان لێ نەکردووم کامە ژەم بژاردەم بێت، بە گوێرەی تەباگەراکان، تۆ ئازاد بوویت لەوەی هەڵت بژاردووە. بێگومان ئەمە لێوانلێوە لە کێشەی فەلسەفی، بەڵام؛ بۆ ئەمان چارەسەرێکی گونجاوە بۆ پەک نەخستنی بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی.
ئاڕگیومێنتێکی دیکەی تەباگەرایی ئەوەیە کە نەزانینی ئێمە بۆ پێشهاتەکان ویستی ئازاد بە ئێمە دەبەخشێت کە دونیایەکی دیتێرمێنیستیانە. کاتێک تۆ پارە ئاسنینەکەی دەستت هەڵ دەدەیت تاوەکو یاری شێر و خەت بکەیت، گەر فیزیکاڵیانە بدوێین، دەرەئەنجامی شێر یان خەت دیاریکراوە، بە گوێرەی ئەو هێزەی خستووتەتە سەر پارە ئاسنینەکە، کاریگەری هێزی کێشکردن لەسەری و خێرایی و کاتی بەربوونەوەی و هتد. هەموو ئەمانە دیاریکراون لەوەی پارەکە لەسەر لای شێر یان خەت دەکەوێتە ناو لەپی دەستت، وەلێ ئەوەی کە نادیارە زانینی تۆیە دەربارەی دەرەئەنجامەکە، هەر بۆیە نەزانینی ئەو دەرەئەنجامە جۆرێکە لەوەی دیدگای ئەوەت لە لا درووست بکات کە شتەکان بۆیان هەبوو بە شێوازێکی دیکە ڕوویان دابووایە.
بەهەرحاڵ، تەباگەرایی بێبەش نییە لە ڕەخنەگەلێک. یەکێک لە ڕەخنە سەرەکییەکان بریتییە لەوەی: کە ئەمان دەستەواژەی ‘ویستی ئازاد’ پێناسە دەکەنەوە تاوەکو بە هەر شێوازێک بوو بێت لەگەڵ دیتێرمێنیزمدا بیگونجێنن، سا ئەمە بریتی نابێت لە: هەبوونی ویستی ئازادی ڕاستەقینە. ئەوەی تەباگەراکان باسی دەکەن دەتوانین ناوی بنێین ‘ئازادی لە ڕەفتار’ یان ‘ ئازادی لە کردار’ بەڵام؛ ئەمە واتای ئەوە نییە کە ئەم پێوانەیە بەس بێت یان ئەم پێناسە داتاشینە بەس بێت بۆ هەبوونی ویستی ئازاد، بەڵکوو ویستی ئازاد بریتییە لە: هەبوونێکی ڕاستەقینەی ئەوەی من ئازاد بم لە هەڵبژاردەی ویست، باوەڕ، ئارەزوو و ڕەفتارەکانم.
هەویری ئەم گفتوگۆ فەلسەفیانەی پەیوەست بە پرسی ویستی ئازاد ئاو زۆر هەڵدەکێشێت، هەر بۆیە با خۆمان تووشی گرێ کوێرەی زیاتر نەکەین، دەنا دەتوانرێت لەسەر ڕێگەیەکی ناکۆتا بخولێینەوە، هەر بۆ نموونە، یەکێک لە تێگەیشتنەکانی ئینکۆمپاتیبیڵیزم incompatibilism [بە کوردی: نادیاریکراوگەرایی] بریتییە لەوەی: نە ویستی ئازاد، نە خودی دیتێرمێنیزم ڕاست نین و بوونیان نییە، بەم دیدگایە زۆرجار دەگوترێت نادیاریکراوگەرایی ڕەشبینیانە pessimistic incompatibilism.
بەرپرسیاریەتی مۆڕاڵی و ویستی ئازاد
پێش ئەوەی خۆمان لە دیدگا فەلسەفییەکان دەرباز بکەین و وردە وردە لە ڕوانگەیەکی زانستیانەوە لە باسەکە بدوێین، یەک باسی دیکە هەیە کە بە کورتی دەمەوێت باسی لێوە بکەم، دەنا دەبێت تەواوی ڕۆژەکە هەر بەو باسەوە خەریک ببین، ئەویش بریتییە لە: پێوەندی نێوان بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی و ویستی ئازاد. ئەگەر ویستی ئازاد بوونی نەبێت و هەموو شتێک جا چ فیزیکیانە یان بایۆلۆژیانە دیاریکراو بێت ئەوا بۆچی پێویستە کەسێکی ئەخلاقی بم؟ یان چ پێویست دەکات کاتێک کەسێک ناماقوڵییەک دەکات سزای بدەین؟ ڕاستیەکەی هەر ئەمەیە توخمێکی گرنگی کۆمپاتیبڵستەکان، ئەوان یەکێک لە ترسەکانیان ئەوەیە ئەگەر هاتوو بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی دابماڵین ئەوا کۆمەڵگە ڕووبەڕووی گیروگرفت دەبێتەوە. بەڵام؛ لە هەمان کاتتدا دیتێرمێنیستەکان دەڵێن: کە ویستی ئازادی مرۆڤ لەوەی بڕیارەکانی بە دەستی خۆیەتی لە وەهمێک زیاتر نییە و کەسمان ئازاد نین، بەڵام؛ ئەوە واتای ئەوە نییە نابێت بکوژێک زیندانی نەکەین.
بێگومان زۆربەمان وا لە بابەتەکە دەڕوانین بە نەبوونی ویستی ئازاد ئەوا بەرپرسیاریەتیش بوونی نابێت، بەڵام؛ ئەمە تێگەیشتنێکی چەوتە. دەبێت بوون و نەبوونی ویستی ئازاد جیا بکەینەوە لە بەرپرسبوون لە ڕەفتارە ئاکارییەکان. ئاخر تۆ بڕوانە، ئێمە نازانین لەوەی گەردوون پری-دیتێرمێنیستیانەیە یان نا، ویستی ئازاد بۆی هەیە بوونی هەبێت لە گەردووندا یان نا، وەلێ گومانمان نییە کە بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی ڕاستیەکی سرووشتیانەی ژیانمانە. ئێمەی مرۆڤ بزانین و نەزانین لەوەی ویستی ئازادمان هەیە یان بە پێچەوانەوە، هێشتاکە هەر خاوەنی ئەو پەرچەکردارانەین کە بەرانبەر کردارێکی باش یان خراپ دەمانبێت. ئەگەر شتێکی نەخوازراوی ئەخلاقی یان نائەخلاقی بە بەرچاوتەوە ڕوو بدات بۆی هەیە یەکێک لەم پەرچەکردارانە لە ئامێز بگریت: دەست خۆشیکردن یان لۆمەکردن، هەست بە تاوانکردن یان شانازیکردن، تاوان و سزا، لێخۆشبوون، پێزانین و هتد.
تۆ لە بنەمادا ئازاد بیت یان ئازاد نەبیت، هێشتاکە لە ناو کۆمەڵگەدا دەژیت، بە کردنی تاوانێک دەبێت سزا بدرێیت، تەنیا لەبەر ئەوەی دونیا دیتێرمێنیستیانەیە واتای ئەوە نییە ڕێ بە بکوژێکی زنجیرەیی بدەین لە شوێنێکی وەکو سەرچنار پیاسە بکات، سەری کاتژمێرێکیش کەسێک بکاتە قوربانی. بە کورتیەکەی ئەگەر تۆ زیانێکی بە مەبەست بە من بگەیەنیت، با بڵێین قۆڵێکم دەبڕیت، گفتوگۆ ناکەین لەوەی ئەم کردارە بە کار و کاردانەوە دەتوانین بیگێڕینەوە بۆ ساتی بیگ بانگ، بەڵکوو ئەم کردارە سەربەستیانە بوو بێت یان نا کارێکی باش نییە و زیان بەخشە. دیتێرمینیست بوونی ویستی ئازاد ئەفسووناویانە ئەم ڕەفتارە ناکاتە ڕەفتارێکی خاڵی لە زیان یان لە سوود.
سام هارس کە مێشکناس و بیرمەندێکی ئەمەریکیە و دیگایەکی شێلگیری دیتێرمێنیستیانەی هەیە دەربارەی ویستی ئازاد، تەنانەت بە ڕوونی دەڵێت: کە هەستکردن بە ویستی ئازاد لە وەهێک زیاتر نییە. هارسیش پێی وایە کە ‘مێتافیزیکیەتی’ کار و کاردانەوەی مێنتاڵی ئێمە سەبارەت بە هەڵبژاردەی ئازادانە جیاوازە لەو کردارانەی کە دەیانکەم کە دەکرێت بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی بگرنە ئەستۆ. بۆ نموونە، ئەو دەڵێت: ئەگەر بڕۆمە بازاڕگەیەک و چەند پێم بکرێت ماسی قوتوو بدزم، ئەوا من سرووشتی ئاسایی ڕەفتارەکانم
ئەم بابەتە 168 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دابڕان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 17-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 18-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 05-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 168 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.153 KB 17-11-2022 هومام تاهیرهـ.ت.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
مەسەلەی توتنەکە؛ بەرگی سێیەم: پاشەکشێی هەرزان، رۆژگاری سیاسەتی گۆڕان 2008-2010
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
کورتەباس
تووتن-بەشی یەکەم
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
دەروازەیەک بۆ مێژووی مێژوونووسیی
کورتەباس
مادلین
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
عانە لە کەنگیێوە ئیشی پێکرایە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
کورتەباس
لۆکز؛ لۆکس
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی چوارەمی (کاروان)
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەحمەدی قازی
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەدی قازی
ژیاننامە
فوئاد حەمە خورشید
26-10-2010
هاوڕێ باخەوان
فوئاد حەمە خورشید
ژیاننامە
سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
15-06-2018
هاوڕێ باخەوان
سەڵاح ئوسی - باڤێ لاڤا
ژیاننامە
ڕەفعەت عەبدوڵڵا - ڕەفعەت هەڵەبجەیی
07-06-2020
هاوڕێ باخەوان
ڕەفعەت عەبدوڵڵا - ڕەفعەت هەڵەبجەیی
ژیاننامە
عائیشە ڕەسوڵ
07-06-2021
ڕۆژگار کەرکووکی
عائیشە ڕەسوڵ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دەروازەیەک بۆ مێژووی مێژوونووسیی
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەسەلەی توتنەکە؛ بەرگی سێیەم: پاشەکشێی هەرزان، رۆژگاری سیاسەتی گۆڕان 2008-2010
06-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
06-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
06-06-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
06-06-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
دەشتی گەرمیان؛ بەندی پینجەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شاخی هەورامان؛ بەندی چوارەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
چوارباخی پێنجوێن؛ بەندی سێیەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
باخچەی کوردستان؛ بەندی دووەم لە دیوانی قانع
05-06-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 518,656
وێنە 105,780
پەرتووک PDF 19,383
فایلی پەیوەندیدار 97,459
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
مەسەلەی توتنەکە؛ بەرگی سێیەم: پاشەکشێی هەرزان، رۆژگاری سیاسەتی گۆڕان 2008-2010
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
لەهەرێمی کوردستاندا ئەزموونی دواخستنی هەڵبژاردن دەوڵەمەندترە لە ئەنجامدانی
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
کورتەباس
تووتن-بەشی یەکەم
پەرتووکخانە
نوانەسازی و ئاماژەپێوی بۆ نووسینی ئەکادیمیکی کوردی
پەرتووکخانە
چۆن مناڵەکانت پەروەردە ئەکەیت
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
دەروازەیەک بۆ مێژووی مێژوونووسیی
کورتەباس
مادلین
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
عانە لە کەنگیێوە ئیشی پێکرایە
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
کورتەباس
لۆکز؛ لۆکس
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی چوارەمی (کاروان)
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
فۆڵدەرەکان
پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - گەشتنامە پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - فایلی PDF - نەخێر وشە و دەستەواژە - وشە - ناو - سادە، داڕێژراو و لێکدراو وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ئامار و ڕاپرسی - جۆری ئامار و ڕاپرسی - سەرپێچی و تاوان ئامار و ڕاپرسی - شار و شارۆچکەکان - سۆران

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.562 چرکە!