پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەهیدانی ئەشکەوتی داری خلە
18-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
17-05-2024
ئەوین کامەران
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
17-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
کانی خان- سوورداش
15-05-2024
سەریاس ئەحمەد
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,447
وێنە 106,566
پەرتووک PDF 19,265
فایلی پەیوەندیدار 97,099
ڤیدیۆ 1,384
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
ئەحمەد تورک
ژیاننامە
نەوشیروان مستەفا
شوێنەکان
نوگرە سەلمان
ژیاننامە
فیگەن یوکسەکداغ
لە پەراوێزی کتێبەکەی سەرۆک بارزانی: (شۆڕشی گوڵان 1975-1991)
هاوکارانی کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤی نەتەوەییمان تۆماردەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەینى قادر خضر

هەینى قادر خضر
پەڕتووکی شۆڕشی گوڵان (1975-1991) کە ساڵی ڕابردوو (2021) لە دوو بەشدا چاپ و بڵاوکرایەوە پەڕتووکی چوارەمی مەوسوعە مێژووییەکەی سەرۆک بارزانی یە کە لە ژێر ناونیشانی (بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد) پێشتر سێ بەرگی تری لێ دەرچووە.
ئەم پەڕتووکە بابەتێکی مێژووی سیاسی هاوچەرخی کوردە، گرنگی خۆی هەیە چونکە باس لە گەورەترین شۆڕشی کوردستان دەکات کە شۆڕشی ئەیلولی مەزنە تێیدا زۆر لاپەڕەی شاراوەی ئەم شۆڕشەی پیشانداوە کە شایانی خوێندنەوەیەکی ورد و هەڵوەستەکردنە لە سەری بە تایبەتی لەو بەشەی کە پەیوەندی بە خەباتی یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە هەیە بەڕێزیان چەند زانیارییەکی گرنگی لەم بارەیەوە خستۆتەڕوو کە بۆ من بووە هاندەرێک تاکو دەست بدەمە قەلەم و بە پێ ی ئاگاداربوون و کارکردنم لەو ڕێکخستنە چەند زانیارییەکی نوێ وەک ئیزافەیەک بخەمە سەر زانیارییەکانی بەڕێزیان بەو هیوایەی سودی هەبێت و جێگای ڕەزامەندی بەڕێزیان بێت.
سەرۆک بارزانی لە بەشی دووەمی ئەم پەڕتووکەدا باس لە ڕێکخراوە جەماوەرییەکان لە شۆڕشی ئەیلول دەکات کە حەڤدە لاپەڕەی لە فەسڵی دەیەمی پەڕتووکەکە بۆ تەرخان کردووە (ل155-172).
ئەم بابەتە تەواو سەرنجی ڕاکێشام چونکە بۆ من بایەخ و گرنگی خۆی هەیە لە بەر ئەوەی یەکێک بووم لە ئەندامەکانی ئەم ڕێکخستنە نهێنی یەی پارتیمان لە ناو شاری هەولێر کە بەڕێزیان لە ژێر ناوی ڕێکخراوی شیرین ئاماژەی پێکردووە بەو شێوەیە وەسفی دەکات و دەیناسێنێ: (یەکەم ڕێکخراوی نهێنی یەکێتی قوتابیان لە ساڵی 1976 لە پارێزگای هەولێر بە ناوی ڕێکخراوی شیرین دامەزرا، ئەم ڕێکخراوە توانی لە سەرهەڵدانەوەی ڕێکخستنی قوتابیان دا ڕۆڵی کاریگەی خۆی ببینێت (ل156-بەشی دووەم).
ئەم وەسف و ناساندنەی بەڕێزیان هانیدام ئەگەر بە کورتیش بێت شتێک لە سەر ئەم ڕێکخستنە نهێنی یەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بنووسم چونکە وەک پێویست ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە و حەقی خۆی پێ نەدراوە خەتی ڕێکخستنەکەی ئێمە (خەتی شیرین/سەر بەلقی دوو- باڵی ڕاست) بەشێک بوو لە ڕێکخراوی شیرین کە بەندە یەکێک بوو لە ئەندامەکانی و لە ساڵی 1981 بە فەڕمی یەپوەندیم پێوە کردووە، هەروەکو لە نووسراوی مەکتەبی سیاسی پارتیمان ژمارە (1283) لە (25/7/1992) داهاتووە کە ئاڕاستەی لقی دوو کراوە بۆیە ئاگاداری بەشێک لە کار و چالاکییەکانی ئەم ڕێکخستنە نهێنیەی ناو شارم، سەرەتا وەکوو من زانیومەوە ئەم ڕێکخستنە ڕێکخستنێکی حزبی بوو هەروەکو کاک عەبدوڵڵا خەلۆ سکرتێری (ی.ق.ل.د.ک) بوو دوای ڕاپەڕین لە وەڵامی پرسارێکمدا بۆی گێڕامەوە و وتی لە بەر ئەوەی ئەم ڕێکخستنەی ئێوە ئەندامەکانی هەموو قوتابی بوون بە فەرمانی سەرۆک بارزانی لە ساڵی 1987 خرایە سەر ڕێکخستنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان.

پەیوەندی کردنم بە حیزب:

بۆ یەکەمین جار لە هاوینی ساڵی 1981 پەیوەندی پارتایەتیم لە ڕێی برادەرێکمەوە بە ناوی (حەسەن عەلی قادر ڕواندزی) بەم ڕێکخستنەوە کرد ئەو کاتە پۆلی چواری ئامادەیی بووم لە ئامادەیی ئازادی کوڕان، هێشتا بە فەڕمی پلەی ئەندامیێتیم وەرنەگرتبوو کە دەستم بە چالاکی نووسینی دروشم کرد لە سەر دیواری بەشێک لە گەڕەکەکانی ناو شاری هەولێر، باش لە بیرمە دروشمەکان و شوێنەکانی کە لە سەریم نووسیوە بۆ یادگاری لە دەفتەرێکی کۆنی مەکتەب تۆمارم کردووە و ئێستاش ماومە، دروشمەکان و شوێنەکان کە لەسەرم نووسیون ئەمانەی خوارەوەن:

(بژی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، نەمری بۆ بارزانی، بڕوخێ ڕژێمی بەعسی فاشی، بمرێ سەدامی دیکتاتۆر، عاش الحزب الدیمقراتی الکردستانی، یسقت نظام البعث)

1- دیواری قوتابخانەی 11ی ئازار لە #مەنتکاو#ە.

2- دیواری باخچەیەکی ساوایان لە مەنتکاوە.

3- دیواری ماڵی مەحمود حلمی لە ڕوناکی نزیک جادەی کەرکووک.

4- دیواری پشتەوەی مەخفەری خانەقا (بنکەی پۆلیسی خانەقا) ئێستا شوێنەکەی نەماوە و بۆتە بازاڕی نیشتیمان (بۆ زانین حکومەتی بەعس بۆ ئەوەی ڕێگری بکات لە دووبارە بونەوەی ئەم کارە، دیوی پشتەوەی مەخفەرەکەی تێل بەند کرد).

5- دیواری گۆرستانی چراغ دیوی لای شێخ اللە کە ئەو کات دوکانی قەسابەکانی لە تەنیشتەوە هەبوو (ئێستا ئەم شوێنە نەماوە و بۆتە بازاڕی نیشتیمان).

6- ئاو بارەکەی شیرین و فەرهاد کە لە شێوەی دیوارێکی بازنەیی بوو ئێستا شوێنەکەی نەماوە، بەڵام فلکەکە هەر ماوە و کەوتۆتە پێش بازاڕی کوتاڵ فرۆشەکانی شێخی چۆلی.

7- دیواری مزگەوتی ألتی برماغ ناو بازاڕی قەیسەری بەرانبەر دوکانی باوکم، بۆ بەیانی خۆم ئاگاداربوم ئەمنەکانی ڕژێم هاتن ڕەشیان کردەوە، چونکە ئەو کاتە من لە دوکان بوم بە دیاریانەوە وەستام تا ڕەشیان کردەوە.

هەموو ئەو چالاکی دیوار نووسینەم بە پەمپی بۆیاغ بەشەو بە پایسکیل ئەنجام دەدا هەروەها زۆر هەوڵم دا لە سەر دیواری خانوەکانی ناو گەڕەکی مستەوفی (ناو قەسران) نزیک دائرەی ئەمن دروشم بنووسم وەک تەحەدایەک بۆ ڕژێمی بەعس و دام و دەزگایەکانی، بەڵام نەمتوانی بینووسم چونکە زوو زوو سەیارە لە سەری فەرعەکان بە دیار دەکەوتن ئەوە بووە هۆی ئەوەی نەتوانم ئەم کارە بە دڵی خۆم بکەم بۆیە وازم لێهێنا و موجازەفەی زیاترم بە خۆم نەکرد.

ئەوەی شایەنی باسە دوای زیادبوونی هەڵمەتی دیوار نووسین، دائیرەی ئەمن لە هەولێر ئاگاداری دوکاندارەکانی سبوغ فرۆشی کرد لە ناو قەیسەری کە بە بێ ئاگاداری ئەوان قوتوی پەمپی سبوغ بە کەس نەفرۆشن، ئەوەم لە سبوغ فرۆشەکانی ناو قەیسەری زانیەوە، بەمجۆرە حکومەتی بەعس بە هەموو ڕێگایەک هەوڵی دەدا ڕێگری لە چالاکی ڕێکخستنی حزبە کوردییەکان بکات بەڵام هەر دادی نەدا بگرە ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم چالاکیانە زیاتر دەبون.

ساڵی 1982 بۆ من ساڵێکی شووم بوو:

لە ڕاستیدا ساڵی 1982 بۆ من ساڵێکی ناخۆش و بەخەم بوو ئەویش لە بەر دوو هۆکار:

هۆکاری یەکەم: لە مانگی شوبات بە دیاریکراوی لە (10/2/1982) برایەکم کە بە حەوت ساڵ لە خۆم گەورەتر بوو (لە دایک بووی 1956) ناوی (محەسەن) بوو کە تازە سێ ساڵ بوو بە مامۆستا دامەزرابوو لە تەمەنێکی کورتی 26 ساڵیدا بە ڕووداوی ئۆتۆمبێل گیانی لە دەستدا و ماڵئاوایی لێکردین ئەوە بۆ من کۆستێکی زۆر گەورەبوو کاریگەریەکی زۆری لەسەر دەرونم کرد.

هۆکاری دووەم: هێشتا چلەی برای جوانەمەرگم نەچوبوو کاتێ هەواڵی ئاشکرابوونی ڕێکخستنە نهێنی یەکەمان لە لایەن حەسەنی برادەرمەوە بێراگەیاندرا، بەم خەبەرە تەواو وەزعی خێزانەکەمان شڵەژاو و تێکچوو خەمی مەرگی برایەکەمان هەر لە بیر کرد دایک و باوکم لە خەمی من بە تەواوی چۆکیان شکا، چونکە لەوە دەترسان منیش بکەومە دەستی ڕژێم و نەمبیننەوە.

شەهید بوونی هەڤاڵ سەردار مەنتک ناسراو بە (ئاری) و دەستگیرکردنی هەڤاڵ ڕەجەب پێش نەورۆزی ساڵی 1982:

پلان و بڕیار وابوو هەڤاڵانی ڕێکخستنەکەمان بە بۆنەی هاتنی #جەژنی نەورۆز# هەندێ چالاکی دیوار نووسین و بڵاوکردنەوەی مەنشوراتی پارتی لە ناو شاری هەولێر ئەنجام بدەن، بەڵام برادەرانی ئێمە دوو لە هەڤاڵانمان بە ناوی (رەجەب و سەردار) دەستی خۆیان بە پێش خست و پەلەیان لە کارەکە کرد و بە تەنیا لە نزیک ماڵی خۆیان لە گەڕەکی ئازادی لە شەوی 16لەسەر 17/3/1982 لە کاتی بڵاوکردنەوەی مەنشورات و هەڵواسینی لافیتە دەکەونە بەر هەڵمەتی مەفرەزەی گەڕۆکی ڕژێم کە شەوانە لە گەڕەک و شەقامەکانی هەولێر دەسوڕانەوە و تەقەیان لێ دەکرێت و هەڤاڵ سەردار کە ناسرابوو بە (ئاری) دوو گولەی پێ دەکەوێت و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە تا دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە لە ڕێگا گیانی لە دەست دەدات، هەڤاڵ ڕەجەبیش دەستگیر دەکرێت، هەردووکیان قوتابی دوا قۆناغی دار المعلمین بوون بۆ ڕۆژی دوایی حەسەنی برادەرم چونکە ماڵیان لە ماڵی ئەم دوو هەڤاڵەمان نزیک بوو هەواڵەکە دەزانێت و بێ دواکەوتن خۆی دەگەیەنێتە قوتابخانە کە ئو کاتە من لە دەوام بووم لە (ئامادەیی ئازادی کوران) کە نزیک بوو لە ماڵیان، لەم هەواڵە ناخۆشە ئاگاداری کردمەوە منیش بە ناچاری بێ خۆ تاخیرکردن دەستم دایە پەڕتووکەکانم و بە پەلە قوتابخانەم جێهێشتوو خۆم گەیاندە ماڵەوە، جارێ هەر زوو ئەو مەنشورات و پەڕتووکە قاچاغانەی هەمبوون کۆم کردنەوە و لە گەڵ خۆم بردم و خۆم گەیاندە ماڵی پلکم خێزانی شەهید مورشید کاوانی لە گەڕەکی شەهیدانی سێتاقان لە ناو حەوشەکەیان لە بن خاکم کردن و شاردمەوە.

بۆ ڕۆژی دواتر لەوێ نەمامەوە دایکم هات منی گەیاندە گوندی کاوانیان چەند ڕۆژێک لەوێ مامەوە ئینجا باوکم هات منی گەیاندە ماڵی باپیرم (ماڵی باوکی خۆی) لە گوندی شێخ مەمودیان لەوێ مامەوە تا سەرهەڵدانی خۆپێشاندانەکانی قوتابیانی زانکۆ کە لە سەرەتای مانگی ئایار لە ناو شاری هەولێر دەستی پێکرد وەک پشتگیریەک بۆ مانگرتنی خۆپێشاندانەکانی قەڵادزێ و چوارقوڕنە کە لە بیرەوەری 8ساڵەی بۆردومانی قەڵادزێ (24/4/1974 – 24/4/1982)کە سەرەتا لەم دەڤەرە دەستی پێکردبوو، ئینجا لە سەرەتای مانگی ئایار هەولێریشی گرتبۆوە.

هەر چەندە لەو کاتەدا من لە ناو شار دوورکەوتبومەوە، بەڵام بێ ئاگا نەبوم لە دۆخ و هەواڵی ناوشار چونکە ڕۆژانە بەردەوام گوێم لە ئێزگەی دەنگی باشووری کوردستان دەگرت (کە ئێزگەی پارتی دیموکراتی کوردستان) بوو، زیاتر لەو ئێستگەیەوە هەواڵەکانی ناوشاری هەولێرم دەبیست، ئیتر دڵم قراری نەدا لە هەولێر خۆپیشاندان هەبێت منیش لە گوند دابنیشم بۆیە تەحەمولم نەکرد، ئەم دۆخە نوێیەم بە دەرفەت زانی بڕیارمدا بە هەر جۆرێک بێت خۆم بگەیەنمەوە ناو هەولێر، چونکە ئەوە ئەو ڕۆژە بوو کە من دەمویست و چاوەڕوانی بووم هەستم کرد کە مەترسیەکە کەمبۆتەوە بە تایبەتی دوای ئەوەی زانیم کە پیاوانی ڕژێم تاقیبی ماڵمانیان نەکردووە ئەمەش نیشانەی ئەوەبوو کە ڕژێم هیچ زانیارییەکی لەم دوو هەڤاڵەمان دەست نەکەوتبوو چ لە کاتی تەحەری کردنی ماڵەکانیان یان لە کاتی ئەشکەنجەدانی هەڤاڵ ڕەجەب، بۆیە بە بێ ترس و بێ منەت ملم لێنا و خۆم گەیاندەوە ناوشاری هەولێر بەڵام بۆ ماوەیەک شەوانە لە ماڵی خۆمان نەدەنووستم وە بە ڕۆژیش تێکەڵی خۆپیشاندانەکانی قوتابیانی زانکۆ دەبووم و بەشداری هەموو ئەو خۆپیشاندانانەم کرد کە ڕۆژانی (8، 6، 5، 4، 3، 2)ی مانگی ئایاری ساڵی 1982 لە لایەن قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەدین ئەنجام دران کە دەکاتە ڕۆژانی یەک شەمە و دووشەمە و سێ شەمە و چوارشەمە و پێنج شەمە و شەممە لە مانگی ئایار هەروەکو لە ڕۆژمێری تایبەتی خۆم (ڕۆژمێری پیرەمێرد و هاوسەر) ئاماژەم بەم ڕووداوانە کردووە و تا ئێستاش لام پارێزراوە.

دەبێ ئەو ڕاستیەش بلێم ئاشکرا نەبونی من و هەڤاڵانم دەگەڕێتەوە بۆ خۆڕاگری و ئازایەتی هەڤاڵ ڕەجەب چونکە زۆر قارەمانانە خۆی بەرانبەر ئەشکەنجەدانی دائیرەی ئەمنی ڕژێم ڕاگرت و هیچی نەدرکاند و ڕژێم هیچ سوودی لێ نەبینی، بە ڕاستی هەڤاڵ ڕەجەب لە کاتی گرتن و تا زیندانی کردنی خۆراگربوە و هەڵوێستێکی جوامێرانەی نواندووە و خۆی لە بەرانبەر هەموو ئێش و ئازاری ئەشکەنجەدانی بەعسیەکان ڕاگرتووە بەهۆی ئەم هەڵوێستەی هەڤاڵ ڕەجەب ئێمە پارێزراین، بەمەش من و هەڤاڵەکانی خۆی لە ڕێکخستنی نهێنی پارتی ناو شاری هەولێری قەرزار کرد بۆ هەتا هەتایێ لە بیری ناکەین، ئەوە بوە هۆی ئەوەی کە ئێمە سەلامەت دەربچین، بەم خۆڕاگریەی خۆی هەم ژیانی ئێمە و هەم ژیانی خۆی ڕزگارکرد، ئێستا ئەم هەڤاڵەمان لە ژیاندا ماوە بەڵام وازی لە کاری حیزبی و سیاسی هێناوە، خەریکی ژیانی ئاسایی خۆیەتی سەرپەرشتیاری پسپۆری زمانی عەرەبیە و لە هەمان کاتدا قوتابی دکتۆرایە، هەروەکو بۆ خۆی بەم دواییە بۆی باسکردم لە دوای ئازادبونی لە زیندان زۆر لە هەولێر نەماوەتەوە یەکسەر چۆتە شاخ و پەیوەندی بە ڕێزەکانی پێشمەرگەوە کردووە، ئەم بارودۆخەی کە ئێمە دووچاری بوین زۆر سەخت و دژوار بوو بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا بە ئومێدەوە دەمان ڕوانیە ئاسۆی دواڕۆژ و ورەمان بەرنەدا من لە لای خۆمەوە لە سەر ڕێبازی کوردایەتی و بیرو باوەڕی پارتایەتی خۆم بەردەوام بووم، بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 1982-1983 دوای ڕزگاربوونم لەم ڕووداوە جارێکی تر گەڕامەوە قوتابخانە و لە پۆلی پێنجەمی زانستی دەستم بە خوێندن کردەوە بەڵام ئەم جارە بەردەوام نەبوم لە ئامادەیی ئازادی کوران بەڵکوو خۆم نەقلی ئامادەیی هەولێری کوران کرد لە شوێنی ئێستای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر لەوێش ژمارەیەک قوتابی نوێم ناسی بەشێکیان هاوبیرم بون هەندێکیشیان هەڵگری بیر و باوەڕی حزبە جیاوازەکانی کوردستان بون کە لەو کاتەدا جۆرێک لە فرەیی حیزبی هەبوو لە ناو قوتابیانی شاری هەولێر، کە زیاتر دروشمی کوردایەتی و نیشتیمان پەروەری و دژایەتی بەعسیان بەرز کردبوەوە.

جارێکی تر لە پایزی 1982 خۆپێشاندان دەستی پێکردەوە:

لە پایزی 1982 جارێکی تر خۆپێشاندانی قوتابیان لە ناو شاری هەولێر دەستی پێکردەوە، دەتوانین ناوی بنێین قۆناغی دووەمی خۆپێشاندانەکان بەڵام ئەم جارە قوتابیانی قوتابخانەکانی دواناوەندی و ئامادەیی یەکان بەشداریان تێدا کردوو ڕۆڵی سەرەکیان لە دەست پێکردنەوەی ناڕەزایەتییەکانی قوتابیان بینی لە دژی ڕژێمی بەعس.

یەکەم قوتابخانە کە لە قۆناغی دووەمی خۆپێشاندانەکان واتە لە پایزی 1982 بە دیاریکراوی لە 16/11/1982 دەستی بە خۆپێشاندان کرد قوتابیانی قوتابخانەکەی ئێمە بوو (ئامادەیی هەولێری کوران) کە بە هوتاف کێشان لە دژی ڕژێم لە ناو قوتابخانە هاتینە دەرو بە ناو کۆڵانەکانی گەڕەکی مستەوفی تا بەردەم پارێزگا ڕۆیشتین لەوێ پۆلیس و ئەمن پەرتەیان پێکردین و بەڵام دیسان جارێکی تر دەستمان پێکردەوە ئەم جارە لە شەقامی بن قەڵات لای مەچکۆ تا دەگاتە بەردەم بانکی ڕافیدەین یەکمان گرتەوە جارێکی تر دەستمان بە خۆپێشاندان کردەوە، بەڵام ڕژێم زۆر بە توندی و بێ ڕەحمانە ڕووبەروومان بۆوە نەوەک هەر بە دار و حەیزەران بە ناومان کەوتن بەڵکوو ئەم جارە تەقەشیان لێکردین و قوربانیشماندا هەر لەو ڕۆژە بوو قوتابیەکمان بە ناوی سەڵاح جەوهەر کە یەکێک بوو لە قوتابیەکانی پۆلی پێنجەمی ئامادەیی گوللەی بەرکەوت و شەهید بوو.

دوای ئەم ڕووداوە ئیتر هەر کەسەو هەوڵی خۆ ڕزگارکردنی دەدا بە جۆرێک بڵاوەیان پێ کردین کەس نەبوە برای کەس، دوو ڕۆژ دوای ئەم ڕووداوە هەڵسورێنەرانی ئەم خۆپێشاندانە بڕیارماندا ئەم جارە لە بەردەم قوتابخانەی ئامادەیی هەولێری کچان گردببینەوە، ئەوە بوو لە کات و شوێنی دیاریکراو لە 18/11/1982 لە بەردەم قوتابخانە و فلکەی زەعیم گردبوینەوە دەستمان بە خۆپێشاندان کرد هوتافمان دژی ڕژێم دەدا، دیسان پیاوانی ڕژێم لەوێش ڕاویان ناین و پەرت و بڵاویان کردین ئیتر بە ناو کۆڵانەکانی گەڕەکی کۆماری (جمهوری) خۆمان لە دەستی پۆلیس و ئەمنی بەعس ڕزگارکرد و ڕامان کرد بەڵام هەر کۆڵمان نەدا و لە ڕۆژانی دواتر درێژەمان بە خۆپێشاندان دایەوە.

ئەم جارە لە جادەی ئیسکان نزیک قوتابخانەی ناوەندی قەندیل دەستمان بە خۆپێشاندان کردەوە، لێرە قوتابیان بەرد بارانی سەیارەی پۆلیسیان کردوو هەندێکیشیان پەلاماری ئامانەی نەفەر هەڵگر (پاس)ی حکومەتیان داو جامیان شکاند بە داخەوە بەهۆی ئەم کردەوەیە پیاوانی ڕژێم هارتر بوون و کۆڵان بە کۆڵان دوای ئێمە کەوتن و ماڵ بە ماڵ بە دواماندا دەگەڕان تا بمان دۆزنەوە، ئێمە ژمارەیەک قوتابی بوین لە ناو ماڵەکانی گەڕەکی موفتی خۆمان شاردبوەوە، ڕۆژی دواتر لە بەردەم قوتابخانەی ئامادەیی ڕۆناکی کچان جارێکی تر دەستمان بە خۆپێشاندان کردەوە ئیتر بەم شێوەیە مانگی یازدەی ساڵی 1982 بوو بە مانگی خۆپێشاندان و ناڕەزایی قوتابیان لە ناو شاری هەولێر بەمەش تەنگمان بە ڕژێم هەڵچنیبوو.

ئەوەی شایەنی باسە لەم خۆپێشاندانانەی شاری هەولێر قوتابیە چالاک و کورد پەروەرەکانی ئەم قوتابخانانە (ئامادەیی ڕزگاری کوران و ئامادەیی کوردستانی کوران و ئامادەیی ئازادی کوران و ئامادەیی زۆزانی کوران و دواناوەندی مزەفەریەی کوران (دەوامی دووەمی ئامادەیی کوردستان) و دار المعلمین و (ثانویة النزال) و ئامادەیی گەلاوێژی کچان و ئامادەیی ڕۆناکی کچان و ناوەندی قەندیلی کوران) وە چەند قوتابخانەیەکی تریش کە ناوی هەموویانم لە بیرنەماوە بەشداریەکی کاریگەریان لەم خۆپێشاندانانە کردوو ڕۆڵێکی سەرەکیان لە گەیاندنی پەیامی کوردایەتی و نیشتیمان پەروەریان گێڕا، بەم هەڵوێستەیان لاپەڕەیەکی گەشیان لە مێژووی خۆپیشاندانەکانی قوتابیان تۆمار کرد کە جێی شانازین.

ئەمەی خوارەوە ناوی بەشێک لە ئەندامانی ئەم ڕێکخستنە نهێنی یەی پارتیمانە کە لە ناو شاری هەولێر لە سەرەتای هەشتایەکانی سەدەی ڕابردوو چالاکیان هەبوو:

1- شەهید سەردار نجم الدین منتک ناسراو بە (ئاری) __ لە شەوی 16لەسەر 17ی ئاداری 1982 لە کاتی ئەنجامدانی چالاکیەک لە گەڕەکی ئازادی کەوتە بەر گولەی ڕژێم و شەهید بوو.

2- ڕجب محەمەد ئۆمەر __ لە هەمان شەوی شەهید بوونی سەردار مەنتک دەستگیر دەکرێت لە دادگایەکی شکلی دا حوکمی بیست ساڵ زیندانی بۆ دەردچێت، بەڵام لە لێبوردنێکی گشتی لە هەمان ساڵدا ئازاد دەکرێت.

3- حەسەن عەلی ڕواندزی

4- محەمەد سعید مزوری

5- مهدی ساڵح مزوری (دیار مزوری)

6- کەریم سبری مزوری

7- محەمەد سلیم مزوری

8- فؤاد عەبدالقادر

9- نجات همزە

10- کەریم ئۆمەر

11- سمکۆ سلیم

12- کامەران تاهیر

13- کامەران عەلی

14- عەزیز حەسەن عەزیز

15- تلعت قادر

16- ڕشید کاکە

17- کاروان منتک برای شەهید (خدر منتک)

18- مولود.......

19- خالید........

20- ڕسول.........

بە داوای لێبوردنەوە ناوی باوکی ئەم سێ هەڤاڵەی دواییەم نەزانی، لە گەڵ ناوی ئەم بەڕێزانە ناوی دەیان هەڤاڵی تریش هەیە بەڵام من هەموویانم نەناسیوە بۆیە نەمتوانی ناوەکانیان بنووسم، چونکە وەکوو هەندێک لە هەڤاڵان بۆیان باس کردم ژمارەی ئەندامانی ئەم ڕێکخستنە نهێنی یەی ناو شاری هەولێر خۆی دەدا لە (86) ئەندام.

لە کۆتاییدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی کورد و کردستان دادەنوێنین و سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو.
هەینی قادر خزر
ئاداری (2022). [1]
ئەم بابەتە 701 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 08-11-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 12-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 14-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 701 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.163 KB 12-11-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1940
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
مشکۆ هەولێری
20-12-2008
هاوڕێ باخەوان
مشکۆ هەولێری
ژیاننامە
ئەحمەد تورک
24-02-2009
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد تورک
ژیاننامە
نەوشیروان مستەفا
22-07-2009
هاوڕێ باخەوان
نەوشیروان مستەفا
شوێنەکان
نوگرە سەلمان
08-02-2014
هاوڕێ باخەوان
نوگرە سەلمان
ژیاننامە
فیگەن یوکسەکداغ
22-06-2014
هاوڕێ باخەوان
فیگەن یوکسەکداغ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شەهیدانی ئەشکەوتی داری خلە
18-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
17-05-2024
ئەوین کامەران
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
17-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
16-05-2024
کشمیر کەریم
شوێنەکان
کانی خان- سوورداش
15-05-2024
سەریاس ئەحمەد
ڤیدیۆ
چەندین نهێنی ژیانی ئەردەڵان بەکر لەزاری خۆیەوە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆمەڵێک خانمی سلێمانی گرووپێکی گەشتکردنیان بۆ خۆیان درووستکردووە
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دوپشک ئەو پیاوەی جیهان بەدوایدا دەگەڕا و لە سلێمانی دەستگیرکرا
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
چیرۆکی سەرکەوتنی ژنە ئەفسەرێکی کورد مژدە عەبدولحەمید
14-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,447
وێنە 106,566
پەرتووک PDF 19,265
فایلی پەیوەندیدار 97,099
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دیوانی شیبلی
کورتەباس
ڕێوڕەسمی کۆمسای.. 909 ساڵ لە کولتوور و دابونەریتی رەسەنی کوردی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
کەوسەر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نهێنی بپارێزین؟
کورتەباس
دارەسووتاوەکە ... مێژووی بازاڕێک لە بازرگانی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن لەماڵەوە بەتەنیا بین؟
ژیاننامە
داستان محەمەد قادر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
خۆم و ئەستێرە گەشەکان؛ بەرگی 10
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ڕەحیم مەعروف محەمەدئەمین کافرۆشی
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
کورتەباس
گرەیەم بارکەر بۆ رووداو: لە شانەدەردا دۆزیمانەوە نیاندەرتاڵەکان بە ئاگر چێشتیان لێناوە و پێکەوە نانیان خواردووە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
وێنە و پێناس
قەڵاتی هەولێر ساڵی 1940
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
کورد و کیسنجەر، سەرەتایەکی کێشەدار و کۆتاییەکی کارەساتبار
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
کورتەباس
فەرمانبەرانی بادینان لە ئەرشیفی عوسمانیدا
ژیاننامە
ڕێکان بێستون ئەسعەد
کورتەباس
مۆزەخانەیەکی هاوشێوەی لۆڤەر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.812 چرکە!