قوڵنگ لووتیەتی
چوار پەڕ باڵیەتی
عالەم لەچنگی ناڵەناڵیەتی
قوڵنگ: ڕەنگین یان پاچی دووسەر (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) قوڵنگ لووتیەتی، مەبەست لە دەنووکی مێشوولەیە کە درێژە و بە قوڵنگ بەراوردکراوە، چوار پەڕ باڵیەتی، واتە: مێشوولە چوار باڵی هەیە، عالەم لە چنگی ناڵەناڵییەتی، واتە: مێشوولە بە خەڵکەوە دەدات و خەڵکیش لەدەستی بێزارە. وەڵام (میشوولە) . [1]