پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
پەردەلادان لەسەر مۆنمێنتی چوار براکە لە کەرکووک
26-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
باشوورەی سەروو
26-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
26-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
یەکەم ساتی دەرهێنانی نەوت لە کەرکووک لە ساڵی 1929
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان 2
22-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 519,026
وێنە 106,460
پەرتووک PDF 19,312
فایلی پەیوەندیدار 97,293
ڤیدیۆ 1,395
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
شای ئێران و کوردی عێراق و شیعەی لوبنان
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئارش رەیسینەژاد

ئارش رەیسینەژاد
ئارش ڕەیسینەژاد
وەرگێڕانی/ عەتا قەرەداغی

بەشی یەکەم: پێشەکی
“پێویستە ئێمە بجەنگین دژی هەڕەشە لەسەر کەناری دەریای ناوەڕاست و دەوری بگرین بۆ ڕێگاگرتن لە ڕشتنی خوێن لەسەر خاکی ئێران”(1). ئەم وشانە لەسەر زمانی کۆڵۆنیل موجتەبای پاشاییەوە درکێندران، کە سەرۆکی بەڕێوەبەرێتی #ساواک# بوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ساواک دامەزراوەی هەواڵگری و ئاساییشی نیشتیمانی ئێران بوو، بۆ لاوازکردنی پان عەرەبیزم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لەدوای کودەتای ساڵی 1958ی ئێڕاق. ئەوە دەستپێکردنی ستراتیژی نەخشەی سەوز بوو لە باشووری لوبناندا. نەخشەی سەوزی ئێرانی تۆوی پێکەوەبەستنەکانی لەگەڵ کۆمەڵی- پێکهاتەی- شیعەی لە لوبنان چاند. لەگەڵ ڕۆیشتنی کەسێتی کاریزمی لەداێکبووی ئێران سەید موسا سەدر بۆ لوبنان، پەیوەندییەکانی تاران لەگەڵ شیعەی لوبنان خولێکی نوێی دەستپێکرد.
شاهەنشای پەهلەوی ئێران دیسان لایەنگیری کوردی ئێڕاقی کرد دژی ئێڕاق. کودەتای ساڵی 1958ی ئێڕاق پاشایەتی سەر بە ڕۆژاوای ژێرەوژوورکرد و کۆمارێکی پان عەرەبی سەر بە مۆسکۆی لە سنووری ڕۆژاوای ئێراندا دامەزراند. لەم چوارچێوەیەدا، ساواک لە لایەن شاوە ڕێنومایی کرا کە پێکەوەبەستنێکی ستراتیژی لەگەڵ کوردی باکووری ئێڕاقدا دروست بکات، کە لە لایەن مەڵا مستەفای بارزانیەوە سەرکردایەتی دەکرا، گەریلا کوردەکان- پێشمەرگە- سوپای ئێڕاقیان لەجووڵە خستبوو، بەغدایان لە دروستکردنی هەڕەشە بۆسەر پارێزگاکانی ڕۆژاوای ئێران و کەنداوی فارسی دوورخستبووەوە. بە پێچەوانەی بیروڕای گشتیەوە، پەیوەست بە سیاسەتی دەرەوەیی شا، وڵاتە یەکگرتووەکان لە سەرەتاوە پشتگیری ستراتیژی ئێرانی بەرانبەر بە کوردەکان لە ماوەی نێوان 1961 و 1972 نەکرد. سەرباری پاراستنی پەیوەندیە نزیکەکانی لەگەڵ شادا، کۆشکی سپی بەشداری هەڕەشەی هەڵسەنگاندنی شای بەرانبەر بە ئێڕاق نەکرد. تەنیا دوای لوتکەی تارانی ساڵی 1972، سەرۆک ڕیچارد نێکسۆن فەرمانی کرد بە برێکاری هەواڵگری گشتی (سی ئای ئەی) تاوتوێی هاریکاری لەگەڵ ساواک لە کوردستانی ئێڕاق بکات.
پەیوەستبوونە ستراتیژییەکانی ئێران لەگەڵ کوردەکانی ئێڕاق و شیعەی لوبنان مژدەی ستراتیژێکی بەرانبەر بە پێکهاتە نادەوڵەتیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەخشی. ئەوەش سەرەتای “سیاسەتی دەرەوەی نادەوڵەتی ئێران” بوو، واتە سیاسەتێکی تایبەتی دەرەوە کە مەبەستی بنیادنانی پەیوەندییەکان بوولەگەڵ گروپە سیاسی و میلیشیاییەکان و بزووتنەوەکان. سیاسەتی دەرەوەی نادەوڵەتی ئاماژە دەکات بۆ پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتێک و کارکەرێکی نادەوڵەتی سیاسی میلیشیایی. ئەم سیاسەتە پەیوەندی هەیە بەوەی چۆن دەوڵەتێک ڕایەڵەکان لەگەڵ کارکەرێکی- کارکەرانێکی- نادەوڵەتی بینا دەکات و بەڕێوەدەبات لە ڕێگای چەند مێکانیزمێکەوە لە پشتی سیاسەتی گشتی دەرەوەدا. سەرباری ئێرانی شۆڕشگێڕ، سیاسەتی دەرەوەی نادەوڵەتی لە لایەن یەکێتی سۆڤێتەوە جێبەجێکراوە لە پشتگیریکردنی پارتە کۆمۆنیست و بزووتنەوە چەپ و میلیشیا لیبرالەکاندا لەماوەی جەنگی سارددا. وڵاتانی تریش لە جۆری چین و کوبا و بەشێوەیەکی زۆر گرنگتریش وڵاتە یەکگرتووەکان دوای هەمان سیاسەت کەوتوون.
نزیکەی نیو سەدە دواتر، سیاسەتی دەرەوەی نادەوڵەتی ئێران فراوانبوو بۆ ئاستێکی پێشتر لە وێنە نەبوو. لە کۆتایی ساڵی 2004دا، مەلیک عەبدوڵڵای ئۆردۆن دەربڕینێکی جێگا مشتومڕی بڵاوکردەوە کە تاکو ئێستا هەژموونی بەسەر دڵی جیۆپۆلەتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە، کە بریتییە لە “هیلالی شیعی”. ئەگەر پارت یان سیاسیەکانی سەر بە ئێران دەسەڵات بەسەر حکومەتی نوێی ئێرانیدا بکەن، “هیڵالێکی نوێ”ی بزووتنەوە هەژمووندارە شیعەکان یان حکومەتەکان لە ئێرانەوە درێژدەبێتەوە بۆ سووریا و لونبان، کە دەشێت ئەوە وا دەربکەوێت بۆ گۆڕینی هاوسەنگی نەریتیانەی هێز بێت لە نێوان دوو تایەفە سەرەکیەکەی ئیسلامدا و لە ڕووداوەستانی نوێ بۆ بەرژەوندیەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان و هاوپەیمانان دروست بکات. لە چاوی سەرکردە عەرەبە سونەکانەوە، هیلالی شیعی پێکدەهات بەدەوری قەڵغانی پەیوەندیە ستراتیژییەکانی نێوان ئێران و پێکهاتە شیعیە نادەوڵەتیەکاندا. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەم بۆچوونە شکستیهێنا لە ناسینەوەی ڕەگوڕیشەی سیاسەتی دەرەوەی نادەوڵەتی ئێران لە پێش کۆماری ئیسڵامیدا. لە واقیعدا، سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێران لە ناوەڕاستی جەنگی سارددا دەرکەوت.
پشتگیری ئێرانی پێش شۆڕش بۆ پێکهاتە بێ دەوڵەتەکان لە چوارچێوەی پشتگیریدا بۆ کوردی ئێڕاق و شیعەی لوبنان نەدرابوو. شا پاڵپشتی هێزە شاهەنشاییەکانی متەوەکیلی دژی پشتگیری سۆڤێتی و کۆمارییە سەربە ناسرییەکانیەمەنی باکووری لە ساڵانی شەستەکاندا کرد. لە دوا مانگەکانی فەرمانڕەواییەکەیدا، دەستیکرد بە لایەنگیری موجاهیدینی ئەفغانستان دژی کابوولی کۆمۆنیست و سوپای سووری ئەفغانستان. شا لە ڕووی دارایی و لۆجیستێکیەوە پاڵپشتی ئەنیتایەکی دووری سەربە ڕۆژاوای کرد (یەکێتی نیشتیمانی بۆ سەربەخۆیی تەواوی ئەنگۆلیا) لە شەڕکردنی پاڵپشتکراو لە لایەن سۆڤێتەوە، ماپلا (بزووتنەوەی خەڵک بۆ ئازادی ئەنگۆلا) لە ئەنگۆلا(2). ئەوانە سەرباری گرنگییان، هیچ کامیان دەوری سەرەکیان لە سیاسەتی دەرەوەی نادەوڵەتی ئێراندا وەکوو کوردی ئێڕاق و شیعەی لوبنان نەبوو.
یەکەم/ پەیوەندییەکان لەگەڵ کوردی ئێڕاق و شیعەی لوبنان هێشتا گرنگن. لە شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە، ئێران لایەنگری هەردوو کارکەرە نادەوڵەتیەکەی دژی نەیارە هەرێمایەتیەکانی کە ئیسرائیل و بەعسی ئێڕاقی کردووە.
دووەم/کوردی ئێڕاق و شیعەی لوبنان لە ڕووی جیۆگرافی و کەلتوورییەوە نزیکترن لە ئێرانەوە. شیعەی ئیسلامی لە سەرەتای سەدەی شانزەیەمەوە ئایینی باڵادەستبووە لە ئێراندا. کوردەکان گروپێکی ئیتنێکی ئێرانین، کە کەلتورو زمانەکەیان زۆر نزێکترە لەو خەڵکانەوە لە ئێرانی هاوچەرخدا دەژین لەچاو تورکەکان یان عەرەبەکاندا.
سێیەم/ هەردوو کوردی ئێڕاق و شیعەی لوبنان کاریان لە کۆمەڵگای ئێرانی و سیاسەتی ناوخۆی کردووە. لەگەڵ ئەوەی کوردی ئێڕاق لە لایەن شاو کۆماری ئیسلامیەوە پشتگیری کراون، جیاخوازی کوردی لە ئێڕاقدا کاریگەری زۆر بڵاوی لەسەر کوردی ئێران هەبوو. لە سەردەمی پێش شۆڕشدا، ژمارەیەک شۆڕشگێڕی ئێرانی لە باشووری لوبنان مەشقیان لەسەر بنەما سەربازییەکان پێکرا. سەرباری ئەوە، ڕایەڵە ئایینیەکانی نێوان سەدر لەگەڵ مەرجەعی شیعە، ئایەتوڵای خومەینی کاریگەری گەورەیان لەسەر داینامیکیەتی شۆڕشی ساڵی 1979 هەبوو.
پەیوەندییەکانی ئێران بۆ نزیکەی چوار دەیەیە لەگەڵ پێکهاتە میلیشیا سیاسیە نادەوڵەتیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ناوچەرگەی ئاساییشی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیدا ئامادەبوونی هەیە، لەکاتێکدا پشتگیری کۆماری ئیسلامی بۆ پێکهاتە نادەوڵەتیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لەجۆری حیزبووڵا لەبەرچاوەو، وێنەی وڵاتەکەی واتە ئێرانی وەکوو دەگوترێت بە دەوڵەتی لوتکەی “پشتگیریکەری تیرۆریزم” کێشاوە. پشتگیری شا بۆ کوردی ئێڕاق و شیعەی لوبنان هەرگیز وەکوو هەڕەشەیەکی جدی بۆ سەر ئاشتی و ئاساییشی نێودەوڵەتی وێنە نەکراوە. سەرباری ئەوە، پانی و قوڵی ئەم پەیوەندییانە، بەدرێژایی لەگەڵ پێگەی جیۆستراتیژی ئێران و پەیوەندی نەیارانەی لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکاندا لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەی ڕابردوودا، بوو بەهۆی دەرکەوتنی پێکهاتەیەکی ئەدەبی لەبارەی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانەوە. لەکاتێکدا زۆر پەیوەستبوون لەسەر ئەم دۆزە سەرڕێژیان کردووە، بۆشاییەک هەبوو لە شیکردنەوەی پەیوەستبوونەکانی وڵاتەکەدا لەگەڵ پێکهاتە نادەوڵەتیەکان. سەرباری کاریگەری قوڵیان لەسەر ڕێکخستنی دەسەڵات یان هێزی ناوچەکەو ئاساییشی نەتەوەیی وڵاتە یەکگرتووەکان، ئەم پەیوەندییانە بەشێوەیەکی نیمچەیی نەزانراو بوون بۆ جەماوەری ڕۆژاوا. لەراستیدا، هەستیاری و ئاڵۆزی ئەم دۆزە، هەروەها کەمی گەیشتنی سەرچاوە ئێرانی و بەرپرسەکان، بووە بەهۆی ئەوەی زۆرینەی شارەزایان کۆششی تایبەتکراوی فراوان بۆ ئەم مەسەلەیە بەلاوە بنێن.
ئەدەبیاتی ئێستا لەسەر پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ کارەکتەرە نادەوڵەتیەکان دەشێت پۆلین بکرێت بۆ چوار جۆر.
یەکەمجۆر/ جەخت دەکاتە سەر گروپە میلیشیا سیاسیە هەرێمیەکان وەکوو خۆیان و تەنیا ناڕاستەوخۆ و ڕووکەشانە تاوتوێی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێراندا دەکات. ئامانجی سەرەکی بۆ ئاشکراکردنی سندوقە ڕەشە شاراوەکەی چوارچێوە کۆمەڵایەتیە- سیاسیەکەو ملمڵانێی هێزە ناوخۆییەکان و پرۆسێسەکانی دروستکردنی بڕیارو ڕێ وشوێندانانە دامەزراوەییەکانی هەر پێکهاتەیەکی نادەوڵەتیە(3).
جۆری دووەم/ بەگشتی ئەدەبیاتی سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی ئێرانی لەخۆدەگرێت، بەتایبەتی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتە یەکگرتووەکان(4). لەگەڵ ئەوەشدا، ئەدەبیاتێکی تایبەتی ڕۆڵی سیاسەتی دەرەوەی نادەوڵەتی ئێرانی کەمکردەوە لە ڕێگای کەمکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و وڵاتە یەکگرتووەکان لەسەر حیسابکردنەکانی کودەتای 1953 و سەرکەوتنی شۆڕشی ئێرانی ساڵی 1979. چاندنی” تۆوی پەیوەندیە تایبەتیەکانی” ئێران- ئەمەرێکا وەکوو ڕێبازێکی ڕاست لە کودەتاکەوە بۆ شۆڕشەکە، وەکوو گێڕانەوەیەکی زۆر ئاسان قۆناغی یەکلاییکەرەوە لە نێوان ئەو دوو ڕووداوە سەرکیەدا فەرامۆش دەکات.
جۆری سێیەم/ سەیری تۆڕەکانی تیرۆریستی دەکات لە بەهێندگرتنی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ ئەو گروپانەدا، کە جێگای گومانی گەورەیە. نابیناکردنی ئەو شتانە بە گوتاری مەحکومکردن، ئەم دەقە پەڕتووکیانە چوارچێوەی پەیوەستبوونەکانی ئێران دەکێشێت وەکوو سەرچاوەی ناسەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا(5).
دواین جۆر/ جەخت دەکاتە سەر شیعەگەرێتی و کۆمەڵەو پێکهاتە شیعەکان و هەروەها کۆمەڵەو پێکهاتە کوردییەکان. ئەم پەڕتووکانە گرنگن بۆ سەرنجدانێکی درێژ لە میژووی شیعەو کوردەکان(6). هاوەشێوە، پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێراندا تەنیا ناونیشانە دووەمیەکانن لەم جۆرە پەڕتووکەدا.
شاڵاوی سەرەکی دەستنووسەکان لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئێرانی پێش شۆرش لەلایەن شاوە داڕێژراوە، لە دوا وشەدا، ئەو دەسەڵاتە وەکوو بووکەشووشەی وڵاتە یەکگرتووەکان نیشان دەدات، کە سیاسەتی دەرەوەی شا، بەنزیکەیی تەواو لەسەر هێڵی کۆشکی سپی بوو. بە پێچەوانەوە، دەستنووسی پێداچوونەوەکراوی ئەو ئەدەبیاتە کە وەکوو لە ڕێگالادەر باس دەکرێت، لەم دواییانەدا شایان لە چوارچێوەیەکدا بەرجەستەکرد، کە وەکوو سەرۆکێکی چاوچنۆک ناسەرکەوتووانە هەوڵیدەدا بۆ بەدەستهێنانی سیاسەتێکی زیاتر سەربەخۆ لە ناوچەکەو دەرەوەی ناوچەکەشدا. بەپێچەوانەی ڕوانینی هەردوو شەپۆلی سەرەکی و لە ڕێگالادەر بەرانبەر بە سیاسەتی دەرەوەی شا، ئەم پەڕتووکە نیشانی دەدات چۆن پەهلەوی ئێران سیاسەتێکی دەرەوەیی کاریگەری نادەوڵەتی بنیادنا بۆ ئیحتیواکردنی- ڕکێفکردنی یان لەکارخستنی هەڕەشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و ناوخۆییەکان. هەروەها نیشانی دەدات کە چۆن شا سەرکەوتووانە ڕووبەڕووی بەرژەوەندییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان بووەوە لە ناوچەکەدا و بەکاریهێنا لە بەڕێوەبردنی سیاسەتی دەرەوەی نادەوڵەتی ئێراندا. بەکورتی، ئەم پەڕتووکە باسی پاش ڕیڤیژنیستە- باسی پاش لە ڕێگالادەرانە.
لەم ڕاونگەیەوە، ئەم پەڕتووکە ڕوناکیەکی نوێ دەخاتە سەر پەیوەندیە بەپەلەو ناجێگیرەکانی ئێران لەگەڵ پێکهاتە نادەوڵەتیەکان لە ئێڕاق و لوبنان لە سەردەمی شیعەدا. ئەم پەڕتووکە مەبەستی نەبوو لایەنە جیاوازەکانی سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە سایەی فەرمانڕەوایی شادا تاوتوێ بکات. لەبری ئەوە، چیرۆکی سیاسەتی دەرەوەی نادەوڵەتی ئێران دەگێڕێتەوە لە ڕێگای چڕکردنەوەی ڕوانین لەسەر هەڕەشە جیۆپۆلەتێکی و جیۆکەلتووریەکان و دەرفەتەکان لە ماوەی نێوان 1958 بۆ 1979دا. دیسان ئەم پەڕتووکە ئەو دامەزراوە ناوخۆییانە هەڵدەسەنگێنێت کە پاڵیان نا بە ڕژێمی پەهلەویەوە بۆ بنیادنانی سیاسەتی دەرەوەی نادەوڵەتی. ئەم کتیبە بە چەندین ڕێگا بەشداری دەکات لەو ئەدەبیاتەدا. شوینی داجوون و هەڵچوونەکان دەکەوێت لەناو سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێراندا لە سایەی فەرمانڕەوایی شادا. جەختکردنی سەرەتایی- سەرەکی لەسەر پەیوەندییەکانی دەوڵەتێک کە ئێرانە لەگەڵ ئەکتەرە نادەوڵەتیەکاندایە کە کوردی ئێڕاق و شیعەی لوبنانن.
دووەم/ ئەم پەڕتووکە لە ڕوودا دەوستانی ڕوانینی فراوانی هاوپەیمانە نادەوڵەتیەکانی ئێران دەکات وەکوو تاکە هاوپەیمان لە دوای شۆڕشی ئیسلامی ساڵی 1979، بە ڕووناکی خستنە سەر دەوری شا لە پێک ێنانی سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێراندا.
سێیەم/ ئەم پەڕتووکە هێشتا نموونەیەکی تری ئەوە پێشکەش دەکات کە چۆن درێژەی جەنگی ساردو سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست داڕێژرا لە لایەن یەکێک لە هیزە باڵا هاوپەیمانەکانەوە لە جیهانی سێیەمدا، کە ئەویش ئێرانە. شا وەکوو سەرکردەیەکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشێوەیەکی چالاک لە ڕێگای بەکارهێنانی زلهیزەکانەوە هەڕەشەکانی لەکارخست. ئەم پەڕتووکە لەگەڵ لێکۆڵینەوەی هەمەلایەنەیدا لە سیاسەتی دەرەوەی نادەوڵەتی ئێران، نیشانی دەدات کە ئێران و وڵاتە یەکگرتووەکان شڵەژانێکی گرنگیان لەسەر شەڕی کورد هەبوو لە ماوەی نێوان 1961 بۆ 1972. ئەم پەڕتووکە تێگەیشتنی ئێمە لە پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمەریکا ڕوون دەکاتەوەو پرسی پەیوەندییەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان و ئێران لە لوتکەیدا لە 1960 ەکان و 1970 کان دادەڕێژێتەوە.
چوارەم/ ئەم پەڕتووکە جەخت دەکاتە سەر گرنگی پێکهاتە میلیشیاییە سیاسیە نادەوڵەتیەکان لە جیهاندا، بەگشتی و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەتایبەتی. تەشەنەکردنی ئەم پێکهاتانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ڕووی گریمانە تەوەرییەکانی واقیعیەتدا وەستاوەو سیاسەتی نێودەوڵەتی چەقبەستوو لەسەر دەوڵەت و ئیدیعای دەوڵەتی نەتەوەیی نەریتی وێستفالیانی- یان سەروەری دەوڵەتی- بێ ناوەرۆک کردووە. لە دەستپێکردنی بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی و چەکدارییەوە بۆ کارکەری نیمچە دەوڵەت، کارکەرە نادەوڵەتیەکان کاریان کرد لەناو و لەسەر سیستێمی نێودەوڵەتی. لەم تیشکە نیگایەوە، ئەم پەڕتووکە هەنگاوێکە بۆ باشتر تێگەیشتن لە پەیوەندی نێوان دەوڵەت و پێکهاتە نادەوڵەتیەکان.
پێنجەم/ ئەم پەڕتووکە لە ڕووی ڕوانینی باڵادەستی پرۆسێسەکانی بڕیاردروستکردنی سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا دەوەستێت. ڕوانینی باڵادەست سیاسەتی دەرەوەی ئێرانی وەکوو سیاسەتی دەرەوەی شا داڕشتووە. بەپێچەوانەوە، ئەم پەڕتووکە نیشانی دەدات کە دامەزراوەکانی تر بەتایبەتی ساواک دەوری سەرەکی بینیووە لە پێکهێنانی ڕێڕەوی سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێراندا.
شەشەم/ ئەم پەڕتووکە ڕێڕەوی سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێران هەڵدەسەنگێنێت بە ڕووناکی خستنەسەر هەڕەشە جیۆپۆلەتیکی و جیۆکەلتوورییەکان و دەرفەتەکان، لەبری ئایدیۆلۆجیا لە ناوچەکەدا.
حەوتەم/ کتیبەکە تەنیا جەخت ناکاتە سەر سیاسەت، لەبری ئەوە لێکۆڵینەوەیەکی فرە پسپۆڕیە، تاوتوێی بوواری جۆراوجۆرو زانستی کۆمەڵایەتی دەکات. شانبەشانی سیاسەت، ئەم پەڕتووکە گرنگی کەلتوورو ئایین بۆ توێژینەوەی ئەوەی چۆن پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێراندا کاریان کردووە لە پتەوی کۆمەڵێ پێکهاتە نادەوڵەتیەکان دەردەخات. لە دوایدا، ئەم پەڕتووکە مێژوویەکە. گرێچنێکی تیۆریی بۆ گێڕانەوەی چیرۆکێک پێشکەش دەکات، چیرۆکی مێژووی سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێران لە سایەی فەرمانڕەوایی شادا.
ئەم پەڕتووکە هەوڵدەدات بۆ ڕاوکردنی سیاسەتی نادەوڵەتی دەوەرەی ئێران لە مەرج و بەندی خواست و ویستی سەرکردایەتی ئێراندا بۆ هێز. هەروەها دەشێت ئەوە تەنها وەکوو شێوەیەکی ئیتنیکی یان ئایینی ڕوونبکرێتەوە. پاڵپشتیکرنی ئێران بۆ کورد دژی ئێڕاق دەشێت وەکوو خولێکی تری بەربەرەکانێی درێژخایەنی نێوان ئێرانیەکان و عەرەب دابنرێت. وەکوو گروپێکی بنەماداری گەلی ئێران، کورد لە ڕووی کەلتووری و زمانیەوە پەیوەندیدارە بە شارستانێتی ئێرانیەوە. یارمەتیدانی ئێران بۆ شیعە لە باشووری لوبنان دیسان دەشێت وەکوو ئاڵۆزی درێژخایەنی نێوان شیعەو سونەی جیاواز لە ئیسلامدا لێکبدرێتەوە. بە دانیشتوانی هێجگار زۆری شیعەیەوە، ئێران تەوەری شیعە بووە لە جیهانی ئیسلامدا. دەشێت کەسێک جەخت بکاتە سەر کێبڕکێی بەغداو تاران و قاهیرەو تاران بۆ زاڵبوونی دەسەڵاتی هەرێمایەتی وەکوو پاڵنانی هێزەکان لە لایەن ئێرانەوە بۆ پشتگیری کردنی کوردی ئێڕاق و شیعەی لوبنان. لەبەرئەوەی هەریەکە لە ئێران و ئێڕاق لە ناوچەکەدا خاوەنی بڕی گەورەی یەدەکی نەوتبوون و هەوڵیاندا هەژموون بەسەر سیاسەتی نەوتیدا بکەن لە بەرژەوەندی خۆیان. هەروەها کێبڕکێی وزەی ئابووری دەشێت وەکوو دواین سەرچاوەی سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێران دابنرێت. لە هەمان کاتدا، ئێرانی پەهلەوی گەورەترین هاوپەیمانی وڵاتە یەکگرتووەکان بوو لە سەردەمی جەنگی سارددا، لەکاتێکدا بەغدا بەشێوەیەکی گشتی لە نێوان کامپی سۆڤێتی و بێ لایەنیدا دەهات و دەچوو. لەبەرئەوە، مەودای تەواوبوونی جەنگی سارد دەشێت وەکوو دواین جوڵاندنی هێز بۆ سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێران بناسێنرێت.
سەرباری گرنگی، شیکردنەوەیەکی قوڵ دەریدەخات کە ژمارەیەک کارکەر هەبوون لەبری ئەوەی یەک کارکەر هەبووبێت، کە کاریگەرییان لە پێکهێنانی سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێراندا هەبووە. وەکوو دەوڵەتانی تری ناوچەکە، ئێرانی پەهلەوی، ڕووبەرووی “هەڕەشە”و “دەرفەتە” گەورەکان بووەوە کە چڵ و پەلێ یەکلایێکەرەوی هەبوو بۆ سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێران. بۆ نموونە سیستێمێکی پێکەوە گونجاو هەڕەشە-دەرفەت پێکەوە لەسەر سێ ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و ناوخۆ کارێکرد. ڕێکخستنی دامەزراوەیی ناوخۆی ئێران لە سایەی فەرمانرەوای شادا زیادکرا بۆ یەکتربڕینی ئاڵۆزییەکانی سیستێمی هەڕەشە- دەرفەت. لەم ڕوانگەیەوە، ئەم چوارچێوە تیۆرییەی ئیستا گێڕانەوەیەکی هەردوو جیۆپۆلەتێکی و دامەزراوەیی سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێران دەردەخات.
دامەزراوە ناوخۆییەکانی ئێرانی پەهلەوی جەختیان کردە سەر ئاڵۆزی بەردەوامی و گۆڕانکاری سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێران. دامەزراوەکان نموونەی ناسراوی یاساکان و پیادەکردنەکانن. هەر دامەزراوەیەک پەیڕەوی- پێوانەی- ڕەسمی و ناڕەسمی، ڕۆتینەکان، پێوەرەکان و ڕێساکان لەخۆدەگرێت، کە لە بنیادی ڕێکخراوەیی شێوەی فەرمانڕەوایدا ڕەگیان داکوتاوە، کە گۆڕانکارییە سیاسیە- کۆمەڵایتەکان بەرهەمدەهێنن(7). دامەزراوەییبوونی نوێ ڕۆڵی سەرەکی دامەزراوەکان ڕوون دەکاتەوە لە گۆڕانکاریە سیاسیە کۆمەڵایتەکاندا. ئەم لێکۆڵینەوەیە سوود وەردەگرێت لە دامەزراوەییبوونی نوێی مێژوویی کە جەخت دەکاتە سەر کارلێکەکانی نێوان دامەزراوەکان لە بەیەکگەیشتنە دیاریکراوە مێژووییەکاندا. لەبەرئەوە، گواستنەوەکان لە ڕاڕەوی سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێراندا لەناو ڕێکخستنە دامەزراوەییەکاندا لە قۆناغە جیاوازە مێژووییەکانداروویانداوە.
جیۆپۆلەتێک دەکۆڵێتەوە لە پەیوەندییەکانی نێوان جیۆگرافیاو دەسەڵات و ڕێکخستنی جیهان و جەخت دەکاتە سەر ڕۆڵی سنووربۆدانانە جیۆگرافیەکان و دەرفەتەکان لە بەڕێوەبردنی سیاسەتدا. کۆمەڵێکی دیاریکراو لە هەڕەشەو دەرفەت ئێرانی پەهلەوییان قایلکرد بەوەی پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ باکووری میسۆپۆتامیاو کەناری ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا دروست بکات. ئەم کۆمەڵە هەڕەشەو دەرفەتانە لایەنی سیاسی و کەلتوری و ئابوورییان هەبوو. لەم ڕوانگەیەوە، تیۆریی موحێدین میسباهی چوارچێوەیەکی پتەو بۆ گەشەکردن و داینامیکی سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێران پێشکەش دەکات. ئەم چوارچێوەیە” سیانە”روانینێکی سیستێمی نێودەوڵەتی نیشان دەدات ” بە سێ بنیادی پێکەوە لە پەیوەندیدا، بەڵام هێشتا جیاوازدا، کە بریتین لە سەربازیی زۆرەملێ- تجنید- و کۆمەڵایەتی پێوانەیی و ئابووری(8). هاوشان لەگەڵ کارکەرە جیۆگرافیەکاندا، هەر دەوڵەتێک ئەزموونی کاریگەری ناچوونیەک دەکات لە کارلێکی ئاڵوگۆڕدا لەگەڵ سیانە بووارو هێزدا. لەم ڕوانگەیەوە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەردەمی جەنگی سارد سێ پەیوەندی ئاڵوگۆڕی ئاشکرای هەبوو، کە هێشتا جیاواز دیار بوون و بریتیبوون لە بووارەکانی جیۆپۆلەتیک، جیۆکەلتوور و جیۆئابووری. ئەم ناوچەیە لەگەڵ دابەشبوونی ئایینی ئیتنێکی کەلتووری بەهێزی پێش مۆدێرنەدا پارچەپارچە بوون. هەروەها ئەو خاسێتە ئایدیۆلۆجیە دیارانەی لەخۆگرتووە کە بوون بەهۆی دەرکەوتنی هێزە جیۆکەلتووریە بەهێزەکان لەناوچەکەدا. کێڵگە نەوتیە گەورەکان و ناکۆکیەکان و لەسەر نرخی نەوت و هەروەها ڕێگاکانی بۆرییەکانی نەوت، هێزە جیۆئابوورییەکانیان پێکهێنا. لەدوایدا، پێگەی جیۆستراتیژی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دراوسێبوونی بۆ یەکێک لە دوو زلهێزەکەو ناکۆکیە ناوخۆییە هەرێمایەتیەکان و کێبڕکێکانی دەسەڵات لە نێوان دەوڵەتە هەرێمایەتیەکاندا، هێزە گەورە جیۆپۆلەتیکەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێکهێناوە.
لەهەمان کاتدا، سێ بوواری جیۆپۆلەتێک و جیۆکەلتوورو جیۆئابووری لە سێ ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و ناوخۆیدا دەچەسپێنرێت. وەکوو نموونەیەکی تەواوی پێکهاتنی ناکۆکی لە سەردەمی جەنگی سارددا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاستێک لە سەربەخۆیی هەرێمایەتی و ناوخۆیی ئاساییشی هەبوو. نەبوونی ئاساییش لە فەرمانکردنی دەستبژێردا لە ڕووی ناوخۆییەوە، ڕۆڵێکی گرنگی دیاریکرد لە پێکهێنانی داینامیکی ئاساییش لە ناوچەکەدا(9). لە ڕێکەوتننامەی سایکس-پێکۆی ساڵی 1916، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێکهاتن (بێجگە لە ئێران) کە بریتی بوون لە ڕژێمە بێ ئاساییشەکانی پاش کۆڵۆنیالیزم، کە هاوکات کەموکورتی شوناسی دەوڵەت و شوناسی نیشتیمانی و شوناسی ڕژێمیان هەبوو. نەبوونی دەوڵەتێکی بەهێز لە ناوچەکەدا درێژبووەتەوە بۆ سیاسەتی ئاساییشی هەرێمایەتی کە لە هەرەسی ئیمپراتۆرێتی عوسمانیەوە دەرکەوتبوو. ئەوەش لە لایەن ئەجیندایەکی ئاڵۆزی کێبڕکێی ئایدیۆلۆجی و دابەشبوونە ئایینیە ئیتنێکیە درێژخایەنەکان و ناکۆکیەکانی سنوور و دۆخی دەسەڵاتەوە جوڵێنرابوو. هەروەها ڕۆژهەڵاتی ناوەڕات بابەتی کاریگەری بەردەوام و قورسی بەربەرەکانێی جەنگی ساردی نێودەوڵەتی بوو. پێش ئەوە، سیستێمی هەرێمایەتی دەوڵەتەکەی پێکهاتبوو لە میانەی دەستتێوەردانی بەریتانی و فەڕەنسیەوە. لە ئەنجامی کارەساتی جەنگی دووەمی جیهانیدا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەزوویی بوو بە زەمینەی شەڕی سێیەمی جەنگی سارد دوای ئەوروپاو ئاسیا. بەشێوەیەکی قورس نموونەکانی ” دوژمنایەتی- هاوڕێیەتی” ئاشکرابوون(10)، کە دوژمنایەتی ئێرانی-عەرەبی و دوژمنایەتی شیعە- سونەی لەخۆدەگرت، داینامیکە هەرێمایەتیەکان زۆر بەهێزو خۆڕاگربوون کە نە وڵاتە یەکگرتووەکان و نە یەکێتی سۆڤێت دەسەڵاتێکی کاریگەریان بەسەر ناوچەکەدا نەبوو.
لە ئاکامدا، چواچێوەی تیۆریی ئێستای یەکتربڕینە مێژووییە شلۆقەکان و هێزەکانی(ناوەوەو دەرەوە)و کارکەرەکان (سیاسەت دروستکەران \ دەستەبژێر \ دامەزراوەکان) نیشان دەدات کە ڕۆڵی سەرەکیان بینی لە ڕاڕەوی سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێراندا. هەروەها ئەو چوارچێوەیە نیشانی دەدات کە ڕەگوڕیشەو کاریگەری سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێران دەشیا بەرەو سێ بوواری جیۆپۆلەتێک و جیۆکەلتوری و جیۆئابووری بڕۆیشتایەو لە هەمان کاتدا، بۆ سەر سێ بووارەکەی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و ناوخۆیی بڕوات.
ئەم پەڕتووکە ڕێبازی” شیکردنەوەی مێژوویی” بۆ سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێران بەکاردەهێنێت. من سێ جۆر لە سەرچاوەم بەکارهێناوە. گرنگترین جۆرەکانی زانیاری پۆلێن دەکرێن بۆ بەڵگەکان کە زیاتر لە کۆکراوەی ئارشیفە گەورەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان و ئێران کۆکراونەتەوە.
لە لایەنی ئێرانەوە بۆ ئەم چیرۆکە، پەڕتووکەکە بەشێوەیەکی قورس وەستاوەتە سەر ئەو بەڵگەنامە گەورانەی کە لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەو ساواک دەستکەوتوون و لە لایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی و پەروەردەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەو ناوەندی بەڵگەنامەی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و پەڕتووکخانەی نیشتیمانی و ئارشێفی کۆماری ئیسڵامی ئێرانەوە کۆکراونەتەوە. سەرباری ئەوە، ئەم پەڕتووکە پشتی بەستووە بە بەڵگەنامە بڵاوکراوەکانی حکومەت، تیایاندا ئەوەی پەیوەندی بە موسا سەدرەوە هەیە بەپێی بەڵگەنامەکانی ساواک، سێ بەرگە، پارتی دیموکراتی کوردستان ئێڕاق لە بەڵگەنامەکانی ساواکدا، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئێڕاق بەپێی ساواک، بێجگە لەم بەڵگەنامە فارسیانە، حیساباتی ئەو گفتوگۆ کەسییانەی کە لە لایەن پڕۆژەی زانکۆی هارڤارد بۆ میژووی زارەکی ئێران کۆکراونەتەوەو دامەزراوەی توێژینەوە ئێرانیەکان کە لێخوردبوونەوە گرنگەکان لە هەڵسەنگاندنی هەڕەشەی شا و پرۆسێسەکانی دروستکردنی بڕیاری لەخۆدەگرت. لەپاڵ ئەوەدا، ژمارەیەک سەرچاوەی فارسی هەبوون کە ڕوانینی شا بەرانبەر بە سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێران نیشان دەدەن. ئەمانەش یادەوەرییەکانی ئەسەدوڵا عەلەم، نزێکترین ڕاوێژکاری شا و سەرۆک وەزیرانی پێسترو وەزیری دیوانی دەوڵەت لەخۆدەگرێت، کە ڕووناکی دەخەنە سەر فەرمانڕەوایی ڕۆژ بە ڕۆژی شا بەسەر وڵاتەکەدا. هەروەها لەم یادەوەرییانەدا، یادەوەری کۆڵۆنێل عیسا پەژمان، سەرۆکی بەشی ” کوردستان” لە ساواک و ژەنەرڵ مەنسور قادر، باڵیۆزی ئێران لە بیروت هەن. سەرچاوەی تری گرنگ، بیرەوەرییەکانی شۆڕشگێڕە ئێرانیەکانن، لەناویاندا سادق تەباتەبایی، برازاکەی سەید موسا سەدر و یەکەم جێگری سەرۆک وەزیران لە دوای شۆڕش.
لە وڵاتە یەکگرتووەکان، من بەڵگەنامەم لە ئارشیفی نیشتیمانی لە پارک کۆلێج، ماریلاند کۆکردەوە. من بەڵگەنامەم لە ماڵپەڕی ئۆن لاینی پەڕتووکخانەی سەرۆکایەتی ڕیچارد نێکسۆن (11)و ماڵپەڕی ئۆن لاینی پەڕتووکخانەی سەرۆکایەتی جیراڵد فۆردەوە بەکارهێناوە(12). ئەم پەڕتووکە سوودی لە بەڵگەنامە بڵاوکراوەکانی حکومەت وەرگرتووە، لەناویاندا بەڵگەنامە مێژووییەکانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکان (FRUS)، CIA) ڕاپۆرتی پایک و نووسینە گشتیەکانی سەرۆکەکان: دوایت دی ئایزینهاوەر 1953، جیراڵد ڕ. فۆرد 1976-1977، پڕۆژەی مێژوویی شەڕی ساردی نێودەوڵەتی لە ناوەندی نێودەوڵەتی ودرۆ وێڵسن بۆ توێژەران، ئارشیفی دەوڵەتی ئیسرائیل لە کۆکراوەی سەر ئۆنلاین و کۆکراوەی تایبەتی: ژیانێک لە هەواڵگریدا- کۆکراوەکانی ڕیچارد هیلمس (CIA- Helms). هەروەها من بەڵگەکانی ئارشیفی ئاساییشی نەتەوەیم لە زانکۆی جۆرج واشینتۆن کۆکردەوە(13). ئامێری توێژینەوەی تۆمارکردنەکانی سی ئای ئەی (CREST) لە ئارشیفی نیشتیمانی کۆلێج پارک و FOIA (ئازادی یاسای زانیاری) ژووری خوێندنەوەی ئەلیکترۆنی(14) و کۆکراوەی مێژووی دەزگای CIA(15). من هەندێ گفتوگۆی قوڵم لەگەڵ ژمارەیەک چاودێری سەرەکی ئەنجامدا، کە ئەوان ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ ئاڵاون لە سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێرانەوە. سەرەکیترین لە نێوانیاندا، ئیبراهیم یەزیدی بوو، دوای شۆڕشی ئیسلامی، ئەو دووەم وەزیری دەرەوە بوو، هەروەها سەید عەلی ئەکبەر موعتەشەمیپور، وەزیری پێشتری ناوخۆ لە ساڵانی هەشتاکاندا. هەردوو یەزدی و موعتەشەمیپور لە ڕیزی شۆڕشگێڕە دیارەکاندا بوون کە ئاڵابوون لە سیاسەتی باشووری لوبنانەوە. من هەروەها چاوپێکەوتنم لەگەڵ سەید حوسێن نەسر کرد کە فەیلەسوفێکی بەناوبانگی ئیسلامیە. وەکوو سەرۆکی ئەکادیمیای فەلسەفەی ئیمپراتۆرێتی ئێرانی، نەسر پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی نزێکی لەگەڵ سەدرو دیوانی شاهانەی ئێرانی هەبوو. ئەم گێڕانەوە زارەکیانە خزمەتیان کرد بۆ ڕاستکردنەوەی بەریەککەوتنە نەگونجاوەکان لە بابەتی نووسراودا. لەگەڵ ئەوەشدا، بۆ دڵنیابوون لە متمانەپێبوونی ئەم چاوپێکەوتنانە، گێڕانەوەکانیان لەبەردەم پشکنیندا بوون. چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانیدا، بەتایبەتی ئەو وردەکارییانەیان ئاشکراکردووە کە هەتا ئێستا بەدەگمەن لە ئێران بەکراوەیی گفتوگۆ کراون- ئەگەر هەرگیز کرابێت-. زۆرێک لەم گێڕانەوانە هەرگیز پێشتر بۆ جەماوەر دەستەبەر نەکراون.
ئەم پەڕتووکە سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێران لە ماوەی نێوان کودەتای 1958ی ئێڕاق و ڕووخاندنی ڕژێمی پەهلەوی لە ساڵی 1979، تاوتوێ دەکات. بەمەبەستی شیکردنەوەی پەرەسەندن و داینامیکی سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێران لە سایەی فەرمانڕەوایی شادا، ئەم پەڕتووکە بنیادێکی کرۆنۆلۆجی- ڕووداوەکان بەپێی کاتی ڕوودانیان- دەگرێتە خۆی. ئەمەش لە هەشت بەشی سەربەخۆدا ئەنجام دەدرێت. بەشی دووەم هەڵسەنگاندنی ئەو هێزە پاڵنەرانە دەکات کە لە پشتی پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی ئێرانەوەن لەگەڵ کوردی ئێڕاق و شیعەی لوبناندا. ئەم بەشە سێ لق لەخۆدەگرێت.
یەکەمیان/ هەڵسەنگاندنی هەڕەشە جیۆپۆلەتیکی و جیۆکەلتورییەکان دەکات کە پاڵیان بە شاوە نا بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ پێکهاتە نادەوڵەتیەکان لە ئێڕاق و لوبنان.
لقی دووەم/ باسی دەرفەتە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیەکان دەکات کە شایان قایل کرد بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێران.
لقی سێیەم/ ئەو دەورە گرنگە دەردەخات کە دامەزراوەکان بینیوویانە لە پەرەسەندن و داینامیکی سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێراندا. باقی بەشەکانی تر، لە بەشی سێیەمەوە بۆ بەشی هەشتەم، لە ڕووی مێژووییەوە شوێن سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێران دەکەون لە سەردەمە جیاوازەکاندا، هەریەکەیان دوو لق لەخۆدەگرێت: یەکێکیان جەختی کردووەتە سەر پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ کوردی ئێڕاقدا، ئەویتریشیان جەختی کردووەتە سەر پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ شیعەی لوبناندا. بەشی سێیەم دەستپێدەکات بە پاشخانێکی مێژوویی سەبارەت بە پەیوەندییەکانی کوردی ئێران-ئێڕاق و پەیوەندییەکانی شیعەی ئێران- لوبنان پێش کودەتای ساڵی 1958ی ئێڕاق. بەشی چوارەم گێڕانەوەیەکی هەمەلایەنی ئەوەیە کە چۆن ئێران تۆڕەکانی بنیادناوە لەگەڵ کوردەکانی ئێڕاق و شیعەکانی لوبنان لە نێوان 1958 و 1963دەتەنێت. بەشی پێنجەم بایەخ دەخاتەسەر پشتگیری بەربڵاوی ئێران بۆ کوردو هەروەها بۆ شیعە لە شەڕی ڕژێمی پان- عەرەبی بەغدا دا. سەرباری ئەوەی بە بایەخێکی کەمترەوە ڕووناکی دەخاتە سەر لە لەڕووداوەستانی ناسریزم لە ڕۆژهەڵاتەوە لە نێوان ساڵانی 1963 و 1958. بەشی شەشەم وردەکاری خولێکی تر نیشان دەدات کاتێ شا دەستێکرد بە کەمکردنەوەی پشتگیری بۆ هاوپەیمانە نادەوڵەتیەکانی ئێران لە ماوەی 1968 بۆ 1973. بەشی حەوتەم نیشانی دەدات چۆن تاران کۆتایی بە پێکەوەبەستنەکانی هێنا لەگەڵ کوردی ئێڕاق و شیعەی لوبناندا لەنێوان ساڵی 1973 و 1977دا. لەکۆتایدا، دوا بەش پەیوەندی بە کۆششە سەرکەوتووەکانی ئێرانەوە هەیە بۆ زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانی. سەرئەنجامی پەڕتووکەکە کۆتایی دەهێنێت بە گێڕانەوەی پەیوەستبوونەکانی ئێران لەگەڵ کوردی ئێڕاق و شیعەی لوبنانداو ئاماژە دەکات بۆ “هێزە شارستانی و جیۆگرافیەکان” لە پشتی سیاسەتی نادەوڵەتی دەرەوەی ئێرانەوە. بە بنیادنانی سیستێماتێکانەو مەنهەجیانەوە، ئەم بەشانە شوێن مێژووی ڕاستەوخۆی پەیوەندییەکانی ئێران دەکەون لەگەڵ کوردی ئێڕاق و شیعەی لوبنان لە قۆناغی پێش شۆڕشدا.

سەرچاوەکان:
1- بۆ گفتوگۆی زیاتر لەبارەی نەخشەی سەوزەوە. بڕوانە:
-Letter from Isa Pejman، reprinted in Alamuti، Mustafa، Iran dar Asr-i Pahlavi[ Iran in the Pahlavi Era]، Vol.11، Jang-I Qudrat dar Iran[Power Struggle in Iran](London، 1992)، pp. 521-3.
2- جەنگی ناوخۆی مەنگۆڵا (1975- 2002) کە شەڕی نێوان دوو گروپی میلیشیایی پێشتر ئازادیخواز بوو کە ئەوانیش MPLA و UNTTA بوون.
3- حیزبووڵا: چیرۆکی حیزبی خودا، لە شۆڕشەوە بۆ بە دامەزراوەبوون، لە لایەن ئیتان ئازانی-یەوە، “حیزبووڵا” لە لایەن نەعیم قەسیمەوە، “حیزبووڵای دیمەشق: لە 1985 ەوە: نامەیەکی کراوە بۆ بەیاننامەی 2009″ لە لایەن جۆزێف ئەلاگاوە، شوێن پێی گەردوونی پارتی خودای لوبنانی” لە لایەن ماتیۆ لێڤیت، ” حەماس” لە لایەن بیڤێرلێ میڵتۆن- ئیدوارد و ستیڤین فارێڵ و” برایەتی: دوژمنی داهاتووی گەورەی ئەمەرێکا” لە لایەن ئێرێک ستاکیلبێک.
4-“دوای خومەینی” لە لایەن ئەنەوشیروان ئیحتەشەمی و ” خوێندنەوەی سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە دوای 11ی سێپتێمبەر” لە لایەن عەباس مالیکی و کاڤی ئەفراسیاب؛” ئێران لە سیاسەتی دنیادا: پرسی کۆماری ئیسڵامی” لە لایەن ئارشین ئەدیبەوە. موقەدەمە: تێرامان لە سیاسەتی دەرەوەی ئێران” و” ئایدیۆلۆجیا و پراگماتیزم لە سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا” هەردووکیان لە لایەن ڕوحوڵا ڕەمەزانیەوە، ” هاوپەیمانی ناپاکی” لە لایەن ترێتا پارسیەوە، ” بازو شێر- شێڕوخورشید” لە لایەن جەیمس بیڵەوە، ” شەیتانی گەورە لەبەرانبەر مەلا شێڵگیرەکاندا” لە لایەن میهران کامەرانەوەو ” مەتەڵی فارسی” لە لایەن کینیس پۆڵاک.
5- Jihad Ultimatum” by J. D. Randall؛”The Axis of the Evil: Iran، Hizbollah and the Palestinian Terror، Routledge” by Shaul Shay and Iran Hezbollah، hamasand Global jihadi: A New Conflict Paradigm for the West” by Dore Cold and Daniel Diker.
6- “The Shia Revival: How Conflicts within Islam will Shape the Future” by Vali Nasr؛” The Shia Worlds and Iran” edited by Sabrina Marvin؛ Shiism and Politics in the Middle East” by Laurence Louer؛ ” A Modern History of the Kurds” By David McDowall، “ Invisible nation: How the Kurds Quest for Statehood id Shaping Iraq and the Middle East” by Quil Lawrence؛ “ The Kurds: A People in Search of Their Homeland” by Kevin Mckiernan؛ “ No Friends But the Mountains: The Trajic History of the Kurds” by John Bulloch.
7- Hall، Peter and Rosemary C. R. T Taylor، Political Science and The Three New Instittionalism. (1996)، XL1v، p. 938.
8- Mesbahi، Mohiaddin، Free and Confined: Iran and the International System.
9- Buzan، Barry and Ole Waver. Regions and Powers: The Structure of International Security. (Cambridge University Press، 4 Dec 2003). P. 187.
10- Ibid. 11- Available at https://www.nixonlibrary.gov.
12- Available at https://www.fordlibrarymuseum.gov/collections-digital.aspx.
13- Also available at http://nsarchive.gwu.edu.
14- Available at http://www.foia.cia.gov.
15-Available at https//www.cia.gov/offices-of-cia/intelligence. analysis/history.
سەرچاوە:
Arish Reisinezhad، The Shah of Iran، The Iraqi Kurds & The Lebanese Shia(Plagravr: Macmllan، 2019)، pp. 1-12.
تێبینی/ ئێمە ماوەیەکە ئەم کتیبەمان کردووە بە کوردی و ئامادەیە بۆ چاپ، بەڵام تا ئێستا سەرچاویەکی گونجاومان نەدۆزیەوە بۆ چاپکردنی، بۆیە بڕیارمان دا، بەش بەش بڵاوی بکەینەوە.[1]
ئەم بابەتە 591 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | www.wtarikurd.info/
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-09-2022 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: وەرگێڕدراو
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: ئێران
وڵات - هەرێم: لوبنان
وڵات - هەرێم: کوردستان
وەرگێڕدراو لە زمانی: ئینگلیزی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هەژار کامەلا )ەوە لە: 01-11-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-11-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-11-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 591 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.170 KB 01-11-2022 هەژار کامەلاهـ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان 2
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ئەحمەد کایا
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
ئەحمەد کایا
ژیاننامە
خەڵەف زێباری
06-10-2013
هاوڕێ باخەوان
خەڵەف زێباری
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
پەردەلادان لەسەر مۆنمێنتی چوار براکە لە کەرکووک
26-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
باشوورەی سەروو
26-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
26-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
یەکەم ساتی دەرهێنانی نەوت لە کەرکووک لە ساڵی 1929
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
25-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
ئیرۆن
25-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
24-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان 2
22-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
22-05-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
22-05-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 519,026
وێنە 106,460
پەرتووک PDF 19,312
فایلی پەیوەندیدار 97,293
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پوختەی کاروباری کاتی جەنگی جیهانی لە کوردستانی جنووبی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
باڤێ نازێ.. ئەو کوردەی بە خەیاڵی سویدیییەکان کرایە بکوژی ئۆلف پاڵمە
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
پەرتووکخانە
چەمکی شۆڕش و کۆمەڵگای کوردەواری
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
کورتەباس
هەڤپەیڤینی کوردستان24 لەگەڵ ئێما پۆمێرۆی و ریک پۆتس لەبارەی شاندەر زێد
پەرتووکخانە
ئەنیمێشن سینەمای جیهان داگیر دەکات
کورتەباس
پەیامێک لەبارەی حوکمی بەشداربوون لە هەڵمەتی گشتپرسی
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان 2
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
ژیاننامە
خانە دارا نەباتی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
بەهاری عەرەبی و نەورۆزی سەربەخۆیی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!