دارێکم هەیە بێ گوڵە
میوەی هەتا بڵێی شریرن و بە دڵە
دارێکم هەیە بێ گوڵە، مەبەست لە داری هەنجیرە کە بەر دەگرێ گوڵ ناکات، ڕاستەوخۆ هەنجیر دەگرێ، میوەی هەتا بڵێی شیرین و بە دڵە، مەبەست لەوەیە کە میوەی هەنجیر شیرین و بەتامە، یەکێکە لەو میوانەی کە بە دڵی مرۆڤە. وەڵام (هەنجیر) . [1]