دارەبەنێ لەبن کەنێ
شیخ و مەلاش دەستی دەدەنێ
دارەبەن: دارێکە لە ناوچە کوێستانییەکاندا لە شوێنی سەخت و عاسیدا دەڕوێت، چەندین بەری جۆراوجۆر دەگرێ وەک بنێشت و قەزوان، دارەبەنێ، مەبەست لە تاڵی مووی لووتە، لە بن کەنێ، مەبەست لە لووتە، واتە تاڵی مووی لووت، شێخ و مەلاش دەستی دەدەنێ، واتە هەموو کەسێک دەست بۆ لووتی دەبا و دەیخورێنێ. وەڵام (لووت) . [1]
ڕەنگە بۆ ئاسانکردنی لەسەر زمان، بەم شێوەیەش گۆ بکرێت:
دارەبەنێ
لەبن کەنێ
شیخ و مەلاش دەستێ دەنێ