ئیشی ئەمڕۆ بۆ سبەی هەڵمەگرە، چونکە شەو چی دەبێ نازانی.
هەموو کەسێک بەپێی پێگە و توانای، بەرپرسیارییەتی بەشێک لە ئیشوکاری کۆمەڵگەی لەسەرە، کەسانێک هەن ئیشوکارەکانیان بەردەوام لەکاتی خۆیدا جێبەجێدەکەن، ئەوەشی بمێنێتەوە، شەو دەیکەن، واتە: ئەو کارەی ئەمڕۆ لەسەرشانتە هەر ئەمڕۆ جێبەجێی بکە، بۆ ئەوەی ئیشوکاری بەیانیت دوو هێندە گران نەبێت. [1]