دار لە دارە
سەری بزمارە
بنی هەوسارە
مەبەست لە تەشییە کە بۆ ڕستن بەکاردێت، دار لە دارە. مەبەست لە سەلکە تەشی و کلکە تەشییە، سەری بزمارە، واتە: قولاپی تەشی کە داوی پێدەڕێسرێت، بنی هەوسارە، واتە: ئەو داوەی کە دەڕێسرێ لەسەر کلکە تەشی هەڵدەکرێتەوە، بە هەوسار چووێنراوە. وەڵام (تەشی) . [1]