سەرباڵ بازوو، بن باڵ سوێسکە، ئەرنەمووک ئەولادی چ پێغەمبەرێکە.
مەبەست لە جۆرە مێشیکە بەناوی (مۆزە: ڕەنگی شینە، لەگاوگۆڵ دەئاڵێ و ناڕەحەتیان دەکات) لەمەتەڵەکەدا ڕەنگی باڵی لە جوانیدا بە باڵی سوێسکە چووێنراوە، ئەرنەمووک ئەولادی چ پێغەمبەرێکە، مەبەست لەوەیە ئەو جۆرە مێشە زۆر بێزارکەرە بۆ ئاژەڵ، نازانرێ نەوەی کێیە و لە کوێوە هاتووە. وەڵام (مۆزە) . [1]