ژنی سکپڕ سێبەری نییە.
هەموو شتێک لەسەر زەوی لە کاتی ڕۆژدا کە هەتاو لێی دەدات، بەشی پشتی هەتاوەکەی دەبێتە سێبەر، ژنی سکپڕ سێبەری نییە، مەبەستی لە مانگە کە لەیەکەم دەرکەوتنیدا تەنیا یەک کەوانە و لە کوردەواردا پێی دەوترێ مانگی یەک شەوە، دواتر سێبەری زەوی لەسەر لادەچێت و لە پازدەیەم ڕۆژدا پڕ دەبێ و بەتەواوەتی خڕدەبێتەوە، لەمەتەڵەکەدا بە ژنی سک پڕ چووێنراوە، لە ئاسماندایە و سێبەریشی دیار نییە. وەڵام (مانگ). [1]