لەبەیانییەوە تا ئێوارە خۆڵ دەکا بەسەریا، ئێوارەش وەک بووک ئەچیتە ژوور ماڵ.
مەبەستی مەتەڵەکە (گاسن) ە، کۆمەڵگەی کوردەوار بەدرێژایی مێژوو کۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵی بووە، جوتیارەکان زەویان بە ئامێری (نیروئامور) کێڵاوە، لەسەدەی ڕابردوودا، مەکینەی گاسن بۆ جووت کردن پەیدابوو، مەبەستی مەتەڵەکە دەمی گاسنە کە لەکاتی زەوی کێڵاندا گڵەکە دەچێتەوە بەسەریا، ئێوارەش کە کار تەواوبوو، گاسن پاک دەکرێتەوە و دەبرێتەوە ماڵەوە. وەڵام (گاسن) . [1]