مامێکم هەیە لە دەشتی
کەچە شیرێکی لە پشتی
کەچە: بەشتێکی زۆر بەکارهاتوو ئەوترێ (فەرهەنگی شێخانی) مام: مەبەست لە خزم و کەسی زۆر نزیکە، مامێکم هەیە لە دەشتی، مەبەست لە دووپشکە کە هەوڵی پێوەدان دەدا زۆر نزیک دەبێتەوە، لە مەتەڵەکەدا چووێنراوە بە مام، کەچە شیرێکی لە پشتی، مەبەستی لە کلکی دووپشکە کە بەشتێکی زۆر بەکارهاتوو وەسفی دەکات، هەمیشە بەسەر پشتییەوەیەتی و ئامادەیە بۆ پێوەدان. وەڵام (دووپشک) . [1]