کونەپەپوو
باڵندەیەکی شەوگەڕە، قەبارەی لە مریشکێک بچووک ترە، کونەپەپوو دوو چاوی گەورەی گەشی هەیە، بەڕۆژ خۆی دەشارێتەوە و بەشەو دەگەڕێ، چونکە بەڕۆژ توانای بینینی کەمە. خەڵکی ناوچەی پشدەر نەریتیان وایە کە ئەم باڵندەیە بەشووم و نالەبار دەزانن، چونکە لەسەر هەر خانوویەک یان هەر شوێنێک بخوێنێ، ئەو شوێنە کاول و وێران دەبێت، بۆیە چارەیان ناوێ و لەخۆیانی دوور دەخەنەوە. [1]