قەڵا یان کڵێسەی بازیان
دەکەوێتە ناحیەی تەکیەی ڕۆژئاوای شاری #سلێمانی#ەوە، مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئەشکانی (248-226 پ.ز) و سەردەمی ساسانی دەگەڕێتەوە، کنه و پشکنین لەم شوێنەوارەدا کراوە و دراوی سەردەمی ساسانی تێدا دۆزراوەتەوە، بۆچوونی جیاواز لەسەر قەڵاکە هەیە سەبارەت بەوەی کە کڵێسا بێت یاخود پەرستگای زەردەشتی بێت، بەڵام پاش ئەوەی تیمێکی ئیتاڵی کاری پشکنینی لەم شوێنەوارە کرد زۆرتر ئە ڕایە پەسەند دەکرێت کە ئەم شوێنەوارە کلێسا بووبێت.[1]