ناو: سەیفەدین
نازناو: توانا هیرانی
ناوی باوک: عەلی
ساڵی لەدایکبوون: #1970#
ڕۆژی شەهیدبوون: #17-6-1998#
شوێنی لەدایکبوون: #شەقڵاوە#
شوێنی شەهیدبوون: #هەولیر#
$ژیاننامە$
مێژوو و شوێنی لە دایکبوون: 1970 - هیران - شەقڵاوە
مێژووی بەشداربوون: 1991
مێژووی شەهیدبوون: 17-06-1998
شوێنی شەهیدبوون: بەردەناز - حاجی ئۆمەران - #هەولێر#
ئەرک: ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی #پەکەکە# لە باشووری کوردستان و فەرماندەی هێزی گەریلا
هەڤاڵ توانا لە بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز و نیشتیمانپەروەری شارۆچکە جوانەکەی هیرانی مەڵبەندی شەهیدان و وڵاتپارێران لە دایکبووە.
کۆتایی ساڵانی هەشتا ئاشنای تێکۆشانی ئازادی دەبێت بە ڕێبەرایەتی پەکەکە.
. لە ئاداری 1991 بەشدارییەکی کارای کردووە لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی باشووری کوردستان..٭ لە دوای کۆچە بە کۆمەڵەکەی جەماوەر و لە کۆتایی بەهاری 1991 کاتێک دەسەڵاتی بەرەی کوردستانی دەستیان لە ناو دەستی دکتاتۆری بەغدا بوو، هەڤاڵ توانا هیرانی هەرزوو لە جیهانبینی ئەو لایەنانە تێگەیشت کە ناتوانن سەرکەوتن بە دەستبێنن و وەڵامی داخوازییەکانی جەماوەر بدەنەوە، بۆیە ڕاستی خۆی و میللەتەکەی لە خەباتکردن لە ڕیزەکانی پەکەکەدا دەبینێتەوە و پەیوەندی دەکات بە تەڤگەری ئازادی پەکەکە.
هەڤاڵ توانا هیرانی بەهۆی زیرەکی و لێهاتووویی لە دوای بەشداریکردنی لە خوولێکی پەروەردەی سیاسی و گەریلایی، هەر زوو وەکو کادیرێکی پێشەنگی پارتی ئازادی کوردستان کە یەکەم ڕێکخستنی تێکۆشانی ئازادی بوو لە باشوور، لە هەردوو پارێزگای هەولێر و #سلێمانی# ئەرکی ڕێکخستن و وشیارکردنەوەی جەماوەری پێدەسپێردرێت.
هەڤاڵ توانا لە ڕۆژی 26-08-1992 لە ناوەندی شاری هەولێر لەگەڵ شەهیدان حەسەن حاجۆ و ڕەئوف ئاکرەیی و نەژبیر و ژمارەیەک هەڤاڵی دیکە ڕۆڵی سەرەکی و پێشەنگیان گێڕا لە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێکی جەماوەری دژ بەو کۆمەڵکوژییەی کە ڕژێمی تورکیا لە شرناخ ئەنجامی دابوو. لەو خۆپیشاندانەدا کە دەسەڵات به دەستانی باشوور بە تەقە وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە، لە ئەنجامدا هەڤاڵ نەژبیر وکوردستانی
حەوت ساڵان شەهید کران. و هەڤاڵان توانا و حەسەن حاجۆ و ڕەئوف ئاکرەیی و دەیان خۆپیشاندەری دیکە زیندانیکران. دوژمنانی ئازادی بە ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی نەیانتوانی چۆک بە هەڤاڵ توانا دابدەن، بۆیە لە پاش چەندین هەفتە ناچاربوون هەڤاڵ توانا و هەڤاڵ و هاوڕێ زیندانییەکانی دیکەی ئازاد بکەن.
هەڤاڵ توانا لە هاوینی 1996 دەچێتە گۆڕەپانی سەرۆکایەتی و لە ژێر سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ڕێبەر ئۆجەلان بەشداری لە خوولێکی هزری سیاسی و ئایدیۆلوژی دەکات.
لە بەهاری 1997 بە هێز و تین و ورەیەکی بەرزی شۆڕشگێڕی دەگەڕێتەوە باشووری کوردستان.
. لە شەڕەکانی ساڵی 1997-1998 لە بەرەی ڕوژهەڵاتی باشووری کوردستان ئەرکی فەرماندەی بلۆک (یەکەکانی گەریلا)ی پێدەسپێردرێت.
هەڤاڵ توانا هیرانی لە کۆنفرانسی یەکەمی پەکەکە - باشوور لە شوباتی 1998 بە ئەندامی ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی پەکەکە لە باشوور هەڵدەبژێردرێت.
لە ڕۆژی 17-06-1998 لە شاخی بەردە نازێی ناوچەی حاجی ئۆمەران لە ئەنجامی شەڕێکی سەختدا بەرامبەر دوژمنانی ئازادی شەهید دەبێت و دەگاتە کاروانی نەمران.
لە دوای شەهیدبوونی تەرمی پیرۆزی شەهیدی سەرکردە توانا هیرانی بە ڕێوڕەسمێکی بە شکۆ دەگەیەنرێتە شاری ڕانیە و لە گۆڕستانی شەهیدان (گۆرستانی شەهید هەڵوێست پارتیزان) بە خاکی وڵاتی ئاگر و ڕۆژ دەسپێردرێت.
هەڤاڵ توانا خاوەن کەسایەتیەکی کاریزما و هەموو تایبەتمەندییەکانی سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕی لە خۆ گرتبوو. ئەو فەرماندە و سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕ و خۆشەویستی دڵی جەماوەر و هەڤاڵانی بوو.
هەڤاڵان: شەهید جەنگی هیرانی، شێخ هاوار، مامۆستا تاهیڕ، بیلال شەقڵاوەیی، شێخ کامەران و دەیان شەهیدی دیکەی قارەمان لە ژێر کاریگەری و بە ڕێگای شەهیدی سەرکردە توانا هیرانییەوە ئاشنایەتیان لەگەڵ شۆڕش کردووە یان ڕاستەوخۆ بە ڕێگای ئەوەوە پەیوەندییان بە تێکۆشانی ئازادی پەکەکە کردووە.
لە دوای شەهیدبوونیدا دەیان شیعری شۆڕشگێڕی و پەخشان و وتار و بیرەوەری لەسەر هەڤاڵ توانای پێشەنگ نووسراوە.
لە بیرەوەری بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونتدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ گەورەییت... هەڤاڵ توانا تۆ نامریت، تۆ هەمیشە لە دڵی هەڤاڵانت و میللەت و مێژوودا زیندوویت و لاپەڕەیەکی گەشی مێژووی شۆڕشگێڕیت.[1]