پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
10-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
شوێنەکان
مەڵکەندی-سلێمانی
08-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
08-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
08-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
08-06-2024
سارا سەردار
ئامار
بابەت 518,626
وێنە 105,483
پەرتووک PDF 19,434
فایلی پەیوەندیدار 97,461
ڤیدیۆ 1,394
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
ژیاننامە
تاهیر عەبدوڵڵا عوسمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
حسێن ئارسان
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
قوماش 143
هاوکارانی کوردیپێدیا، لە هەموو بەشەکانی کوردستانەوە، زانیارییە گرنگەکان بۆ هاوزمانانیان ئەرشیڤدەکەن.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe1
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 143

قوماش 143
قوماش 143
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

وەختەکی لەوبەریڕا دەببەک هات، بەهێوری تەرەنتەرەک ڕایدەکێشا، چاوەڕێمان کردو گەیشت، پیرەمێردەکە گۆتیە من: یاڵلا با سواربین و بپەڕینەوە، گۆتم: ئەوە جێی ترسێ نییە؟ گۆتی: ناوەڵلا، نەک هەر زەلام، تڕومبێلیش دەپەڕێنتەوە، گۆتم: ئەگەر ئەو چووپەی بنی تەقی! گۆتی: دەزانی چییە، هەتا پێت دەکرێ لە دنیایێ بەس فکر و خەیاری باشبکە، قەت فکر لە چشتی ناخۆش مەکەوە، ئەمن تەمەنی خۆم بە فکرکردنەوە لە شتی خراپ بردەسەری و وا لەبن خەمان داڕزام، ئەتوو وەکی من مەکەو بە هومێدەوە بژی! گۆتم: ئەوەی ئەتوو گۆتت ئەمە پێی دەرێین گەشبینی، یەعنی ئەتوو دەتەوێ ئەمن هەموو دەمێ گەشبینبم، گۆتم: ڕەحمەت لە بابت، یاڵلا سواربە با بپەڕینەوە!
سواری دەببەی بووین و ئایەتەلکورسی و قولوەڵلام خیند و گۆتم: خوایە بەتەمای توو! تەرەنتەرەک لەوبەریڕا ڕایکێشا و دەببە خشی لۆ ناو ڕوباری، کە تەماشا خۆم و ئەو دەببەو شەپۆلی ڕوباری و برندایی چیای ئەوبەر و ئەوبەرم دەکرد، ڕێک فیلمەکەی ڕامبۆم بەبیرهاتەوە کە دەچیتە ڤێتنام هەتا هەندە سەربازی ئەمریکی لە بەندیخانەی دەربینی! ژیان سەراوو دەراوی زۆرەو بە ئاسانی تەواو نابی، بنیادەم چەند بژی، ئەوەندە شتی سەیرتر دەبینی، عەشق وای لەمن کرد تەفروتوونابم و ئێستاش دامەزران و بوون بە مامۆستا ئەو هەموو چیاو چۆل و ڕوبارەم پێدەبڕی، تەماشا ڕوبارەکەم دەکردو هاژەی بەتینی دەتگۆ چەقوەو پەردەی خەون و خەیارم دەبڕی، لە فکری خۆم گۆتم: نەکا تیمساحەکمان لێ پەیدابی و هەتا بەمە ڕادەگا دەببەکەش هەمووی هەرلووشی، دوایێ هەر لەخۆمەوە گۆتم: تیمساح لەو وراتەیمە چدەکا، ئەتوو لۆ ئەوەندە گێلی!
گەیشتینە ئەوبەری و لە دەببەی دابەزین، لەناو داروبارەکان کۆمەرە چەکدارەکمان لێ پەیدابوو، چەکیان ڕاکێشاو گۆتیان نەبزوون! ئەمە هەموو ڕاوەستاین و چدەنگمان نەکرد، ئێکیان گۆتی: لەدوو ئێک ڕێزبن و سەبر سەبر وەرنە پێش، ئەوەی دەست ببزێوی دەیکوژین! پیرەمێردەکە بە پێشەمە کەت و گۆتی: لەدووم وەرن، ئەمەش چارەمان نەماو لەدووی ڕۆیشتین، هەر لۆ ئەوەی بمانترسێنن، یەک مەخزەنیان بەسەر سەری وەناین، ئەمە هەموو خۆمان بە عاردی دادا، گۆتیان: هەستنەوەو وەرنە پێش، هەستاینەوە بچینە پێش، لەوبەری ڕوباری بووە تەقە، تومەز کە گێیان لەو تەقەی ئەوبەرەی بوو، ئەوانەی ئەوبەری وەرامیان داوەو دەستڕێژییان کرد، بووە شەڕە تەقەک نەبیتەوە، ئەمە هەرکەسەو خۆی بە عاردی داداو خشین لۆناو داروبارەکان، ئەوان هەر بە کلاشینکۆفی ڕانەوەستان، بووە شەڕە ئارپێچی و بیکەیسیش، بەغلۆرە ڕۆیشتین و خوا ڕەحمی کرد گەیشتینە نشێوەکی، شۆڕبووینەوە خۆمان لە پەنا داروبارەکان ماتکرد، کەس نەدەوێرا سەر دەربینی و بزانی چبووە، دەفەرموو دەی، کوڕ لۆ دامەزراندنێ هاتبوو، ئێستا تووشی شەڕی ماروێرانی برسییەکانی دونێ و هارەکانی ئەوڕۆبوو، ئەمن ترسی ئەوەم هەبوو شەڕەکە ڕاوەستی و ئەوانەی ئەوبەرەی بە تۆمەتی جاسووسی بمانکوژن!

شەڕوشۆڕەکە زیاتر لە پەنجا دەقەی بەردەوامبوو، ئەمە بەتەواوی خۆمان ماتکردبوو، ترسی گەورەمان گوللە ئارپێچییەکانبوو، زۆر دەترساین لە نێزیکیمە بە عاردی بکەوی و پارچە پارچەمان بکات، هەرکەس لە ڕاستەخۆی دوعای دەکردو لە خوای دەپاڕەوە بمانپارێزی، کێشەکە ئەوەبوو هەردوولای شەڕکەر پێشمەرگەو هاوسەنگەربوون، هەردوولاش جوونیان پێکدەداو بە جاش بانگی ئێکدیان دەکرد، لە هەردوولای کوژراو بریندار هەبوو، پاش بینەو بەردەکی زۆر خوا ڕەحمیکردو شەڕەکە ڕاوەستا، ئەمە هێشتا خۆمان ماتکردبوو، بەڕاستی نەدەوێراین سەردەربینین، دەترساین قەناس بەدەستەکان بە فیشەکەکی سەرمان پەلدەن، ئێکی جاحێر لە تەنیشتمبوو، گۆتیە من: باشە ئەمە خەرکی ئەو گوندانەینەو لێرە دەژین، بەمن نارێی ئەتوو لەچ دەگەڕێی؟ گۆتم: وەڵلا بەحسابان هاتیمە مەکتەبتان لۆبکەمەوەو مندارەکانتان فێرە خیندەواری بکەم، دەنا ئەمن لۆ دێمە ناو ئەو ئاگرەی! کابرا بەینەکی تەماشای کردم و گۆتی: ئەتوو برێی لەسایەی سەری وانە مندارەکانمان خیندەوار دەرچن؟ گۆتم: ئیشاڵلا خیندەوار دەردەچن، ئەگەر فێرە خیندەواری بن، شەڕی براکوژی ناکەن! گۆتی: ئەتوو بەڕاستیتە؟ گۆتم: ئەرێوەڵلا، گۆتی: دەبا شتەکت پێبرێم، گۆتم: فەرموو! گۆتی: ئەو ئارپێچی بەدەستەی دەبینی؟ گۆتم: بەرێ! گۆتی: ئەوە خزمەکی دووری منەو موهەندیسی کارەباییە، ئەو زەلامەی دەبینی لەسەر بیکەیسی؟ گۆتم: بەرێ! گۆتی: ئەوە ئامۆزای خێزانەکەمەو معاون توببیە! با پێت برێم؛ مەسوولەکەشیان لە یەکێتی سۆڤیەت ماجستێری لە مافی مرۆڤ هینایتەوەو تەئکیدم ئەوانەی ئەوبەریش زۆربەی شهادەدارن، ئەفەندی شەرت نییە شهادە بنیادەمی بگۆڕی، تەربیەت دەیگۆڕی تەربیەت!ئەو وراتەیمە داروبەردی بۆگەنی بووە، ئەتووش لە خیندەواری و شهادەی دەپێچیەوە! هیچ قسەم نەکردو بەینەکی باش بێدەنگبووم و لە دری خۆم گۆتم: ئەمن ئەو غەرەتەم کوو کردو هاتمە ناو ئەو ئاگرەی! دوایێ گۆتم: سارد مەبەوەو بەردەوامبە، تەئکیدبە خوای مەزن لە ئاخیری باشت لۆ دەینی!
وەختەکی تەقە بەتەواوی نەماو چەکدارەکانیش قیت بوونەوەو دەستیان بە جوولەی کرد، ئەمە چاوەڕێی ئەوان بووین برێن هەستنەوەو بڕۆن، هەر دەنگیان نەکرد، ئێکەک لەخۆمان گۆتی: کاکە فرسەتە، هەستنەوە بابڕۆین! بەشکو تەرەنتەرەک جێبەکمان لێپەیابی و لە گوندیمان نێزیک بکاتەوە، هەستاینەوە ویستمان بڕۆین، ئێک لە چەکدارەکان هاواریکرد: ئەوە کێوە دەچن؟ گۆتمان: دەچینە گوندی! گۆتی: لۆ ڕۆیشتن ئەوها ئاسانە، ڕاوەستن با تەحقیقتان لەگەر بکەین، کێ دوری ئەنگۆ جاسووس نەبووینە! گۆتمان: بکەن لەڕاهی خوای ئیزنمان دەن، ئەمە چیشمان لە جاسووسیە ئەی هاوار! ئەوان چونکە کوژراو برینداریان هەبوو، زۆر توڕەبوون و ئاگریان لە نیوچەوانی دەباری، زانیم بەس دەنگمان لێوەبێ خلاسمان دەکەن، لۆیێ ئیشارەتم دا هەمووان و گۆتم: بێدەنگبن! بەینەکی پێچوو یەک یەک بانگیان کردین و دەستیان بە پرسیاران کرد، زۆریان لە هەندەکاندا، بەران باشبوو کەسیان نەکووشت، نۆرەی من هاتوو چوومە پێش، مەسوولەکە گۆتی: بە چڕوچاوتڕا دیارە خەرکی ئێرەنی، پێمبرێ بزانم لێرە چدەکەی؟ گۆتم: ناوم بە مامەستا دەرچووەو هاتیمە موباشەرەی بکەم، یەکسەر کتابەکم دەریناو پیشانمدا، کتابەکەی وەرگرت و تەماشایکرد، گۆتی: ئەوجە بەو هاوینەی کا دەوام؟ گۆتم: مدیری مەکتەبێ ماری لەگوندیە، دەبی کتابەکەی لۆوی ببەم و موباشەرەم بنووسی! بەینەکی تەماشایکردم و گۆتی: وای ئەگەر ئەو کتابەت پێنەدەبوو، بە قوربانی یەک گووللەم دەکردی، ئەتوو دەموچاوت زۆر بە جاسووسان دەچی! هیچ قسەم نەکرد، ترسام وەرامی بدەمەوەو بمکوژی! نیو سعاتەک پێچوو و گۆتیانەمە: یاڵلا بڕۆن و دەفنبن، ئەوەی ئاوڕ بداتەوە دەیکوژم، بێ سێ و دوو یەکسەر بەڕێکەتین، بڕەک ڕۆیشتین و تەماشامکرد پیرەمێردەکەمان لەگەر نییە، گۆتم: ئەتوو برێی ئەمەی بەجێهێشتبی و ڕۆیشتبی، لە جەماعەتم پرسی: ئەرێ ئەو پیرەمێردەی لەگەرمانبوو چیبەسەرهات؟ گۆتیان: وەڵلا نازانین، دوعای بکە نەکوژرابی! وەکی ئەو قسەیانکرد ڕنگەم لە هەناوی وەهات و گۆتم: خوایە فریامانکەوی، بەترسەوە گەڕامەوە لای چەکدارەکان، ئێکەک چەکی ڕاکێشا بمکوژی، مەسوولەکە گۆتی: مەیکوژە، بابێ بزانم چیدەوەێ!

چوومە پێش و گۆتی: لۆ گەڕایەوە؟ گۆتم: پیرەمێردەکمان لەگەربوو، ئێستا دیارنییە، گۆتم بزانم چیلێهاتیە، گۆتی: ئەمە نەمانگێڕایتەوە، یان هەراتیە یان کوژرایە، گۆتم: دەتانم لەدووی بگەڕێم بزانم نایبینمەوە، گۆتی: ناسیارتە؟ گۆتم: ناوەڵلا، هەر ئەوەندە لەڕێیێ لەناو جێبی ناسیم، پیاوەکی بەڕێزو قسەزان شیرن بوو، گۆتی: مادام ئەو قسە خۆشانەی کردیە، ئەوە جاسووس بووەو ئەتوو بەو قسانە هەرخەرەتاندیە، ئەوانەی قسەخۆشن، زۆربەیان لەبنەوە دڕندەو جاسووسن، لەبەر ئەوە پێویست ناکا لەدووی بگەڕێی، بڕۆ دەفنبە، ئەمەش بیبینینەوە دەیکوژین! گۆتم: خێرت دەگاتێ ئیزنم بدە با لەدووی بگەڕێم! مەسوولەکە بەینەکی باش پێکەنی و گۆتی: ئەگەر ئەمن ئیمانم بە خێروشەڕی هەبایە، یان بە خواو قەبرو قیامەتی هەبایە، لێرە لەسەر بیکەیسی دانەدەنیشتم و برای خۆم نەدەکووشت! بڕۆ ڕامەوەستە هەتا ئەتووشم نەکردیتە قوربانی یەک فیشەکی! پێشمەرگەک لەولاتربوو نازانم کوو دری نەرمبوو، گۆتیە مەسوولەکەی: دەلێیگەڕێ با بگەڕێ بەشکوو بیبینتەوە، مەسوولەکە بەینەکی داماو گۆتی: بڕۆ بگەڕێ بڕۆ! ئەمنیش زۆر بەپەلە لەناو داروبارەکان دەستم بەگەڕانێ کرد، کۆمەرە مەیتەک لەوناوەی کەتبوون، چارپێنج برینداریش هەبوو، دیاربوو مەسوولەکە چاوەڕێی دەکرد هاوکارییان لۆبێ، هەتا کوژراو بریندارەکان بگوازتەوە، چوومە ناو مەیتەکان و ئێک ئێک وەرمگێڕان، هیچیان پیرەمێردەکە نەبوو، گۆتم: دیارە هەراتیەو خۆی قورتار کردیە، هەستامەوەو بگەڕێمەوە لای مەسوولەکەی، لە قۆرتاییەکەی ئەوسەری لەبن سێ چار داری بڕاوە، شتەکم دیت، هەر لەخۆمەوە هەستەکم لا دروستبوو پیرەمێردەکەبی، ویستم بچم، پێشمەرگەک هاواریکرد: ئاگات لەخۆبی ئەوناوە پڕی ئەلغامە! ترسام و ڕاوەستام، دوایێ دیقەتم دا، جێی پێی بنیادەمی دیاربوو، گۆتم: بەجێی ئەو پێیانە دابچم باشە، هێدی هێدی ڕۆیشتم گەیشتمە لای دارەکان، نێزیکبوومەوە، دیتم زەلامەو لەوێ کەتیە، چونکە لەسەر دەو کەتبی، نەمزانی کێیە، بەران جل و بەرگی ڕێک ئی کابرای پیرەمێرد بوو، چوومە سەری و مەیتەکەم وەرگێڕا، وەکی چاوم پێیکەت، ئاگرم تێبەربوو، تەماشامکرد پیرەمێردەکەیەو گووللەکی بە تەختی نیوچەوانی کەتیە، هەر وەختبوو شێتبم، خۆم پێڕانەگیراو لە هۆڕژنی گریانێمدا، سەریم بە سینگم وەناو تێر تێر گریام، هاوارم کردە چەکدارەکی و گۆتم: خێرت دەگاتێ وەرە لەبن ئەو دارانە دەری بینین، گۆتی: کورە دەبڕۆ عارەبانەکەت ڕاکێشە، ڕۆژێ سەتانی ئەوها دەمری و لەتڕی سەی دەچی، ئەتوو دەتەوێ بێم مەیتی ئەو پیرە سەیەی دەربینم!

گۆتم: دەکرێ گازی ئەو نەفەرانە بکەم و مەیتەکەم لەگەر دەربینن؟ گۆتی: کەیفی خۆتە بەران خینی خۆتان لە ملە خۆتان! چوومەوە کن نەفەرەکان و دیتیان بێتاقەتم، گۆتیان: چبووە؟ گۆتم: پیرەمێردەکە کوژرایە، وەرن بچین مەیتەکەی دەرینین و بیبەینەوە گوندی، گۆتیان: ئەوجە ئەو فەقیرە کێی مایە لەگوندی، کوڕەکی لە هەشتاکان لە شەڕی عێراق ئێران کوژراو ئێکیشی لە پێشمەرگاتی بزربوو، پار ئەو وەختانەش خێزانەکەی بە سەرەتانی مرد، بە تاقی تەنێ لەو گوندەی دەژیا، ئەگەر ڕاستت دەوێ ئیسراحەتی کرد، گۆتم: ئێ دەبا بچین دەریبینین و بیبەینەوە، گۆتیان: وەرە واز بینە، بڕوا بکە بگەڕێینەوە دەکوژرێین، پاش مەغریبێ ئەو چەکدارانە لێرە دەڕۆن، هەنگی چار پێنج زەلام دێین و دەیهاوێینە ناو تەرەنتەری و دەیبەینەوە لەگوندی لە قەبری دەنێین! هەرچەندی خۆم هیناوبرد فایدەی نەبوو، ئان ئاخیری قەناعەتیان پێکردم و لەگەوان بەڕێکەتم لۆ گوندی.
بەینەکی باش بە پێیان ڕۆیشتین، وەختەکی تەرەنتەرەکمان لێ پەیدابوو، ڕایگرت و سواربووین، لەو هەورازو نشێوەیی و تڕەتڕی تەرەنتەریش لەوێ ڕاوەستی، گۆتمە ئێکەکی: ئیشاڵلا تەرەنتەر هەتا گوندیمان دەبا، گۆتی: هەتا گوندی چ و حاری چ، لەوجێی داتدەنێ دەبی سێ چارێگی ڕێک بەپێیان بڕۆین، یان ئەگەر کەرەکت لێڕاستبێ و بەسواری کەری بڕۆی ئەوجە دەگەیە گوندی! ئەو هەموو خەم و هیلاکییە بەلایەکی و خەمی کوژرانی پیرەمێردەکەش بەلایەکی، دەموچاوو و ئەو خینەی بە نیوچەوانی دا هاتبووە خوارێ لەبەرچاوم لانەدەکەت، بەقەدەر هەموو دنیایێ خەمم لۆی خوارد، ئەتوو بزینە ئەو پیاوە داناو ئاقرە کوو بووە قوربانی براکانی دونێ و دوژمنەکانی ئەوڕۆ، ژیان زۆر قورسە، لەهەمووش قورستر ئەوەیە؛ کەسانەک دێنە ئەو دنیایەیی و لەڕۆژی هاتنیان هەتا مردنیان بەشیان بەس خەم و خەفەت و تێهەردان و ئەزیەت و ئازارە!
وەختەکی تەرەنتەرەکە ڕایگرت و جەماعەت هاتنە خوارێ، کابرای سایەق تەرەنتەر دەستی ڕاگرت و هەرئێکەی هەندە پارەی هاویشتە ناولەپی، پارەکەی وەرگرت و ملی تەرەنتەری باداو گەڕاوە، ئەمەش هەرئێکەی کەلوپەلی خۆی بەشانی داداو یاغریاغر بەرەو گوندی بەڕێکەتین، ئەو گوندەی لێی بوویمە مامەستاو ڕۆمانی (سەمای مارەکان) لەوێ لە دایک دەبی!

هەتا گەیشتینە گوندی دنیا تاریکبوو، نەمزانی لادەمە ماری کێ و بچمە کێندەر، لۆیێ بە ئێکەکم گۆ کە لەو سەفەرەی لەگەرمانبوو: مەکتەب لە کێندەرێیە؟ گۆتی: ئەو خانیە قوڕەی دەبینی لەوسەری؟ گۆتم: بەرێ! گۆتی: ئەوە مەتکەبەو ئەو خانیەی لە تەنیشتیشیتی ئەوە ماری مدیریە، وەرە لەگەرت دێم لۆوێ، ئەگەر مدیر لەمارێبوو باشە، ئەگەرنا ئەوشۆ دەچینەوە مارێمەو خزمەتت دەکەم، گۆتم: زۆر مەمنون و مارت ئاوابی، لەگەر کابرای ڕۆیشتین لۆلای مەکتەبێ، هوردە هوردە وەیلێهات پێش پێی خۆمان نەدەدیت، کابرا عەلەنتریکەکی(لایت)لەبەر پشتی دەریناو پێیکرد، گۆتی: هەتا ئەتوو لەو گوندەیبی دەبی عەلەنتریکەکت پێبی، چونکە گوند تازە ئاوەدان کرایتەوەو هێشتا کارەبای لۆ نەهاتیە، گۆتم: پەیای دەکەم ئیشاڵلا، چووینە پێش ماری مدیری و زۆرمان لەدەرکەیدا کەس نەیکردەوە، دوایێ پیرەژنەک لەمارەکی نێزیک لەماری مدیری هاتە دەرێ و هاواری کرد: کێیە ئەوە؟ کابرا وەرامی داوەو گۆتی: خۆمانین پور ئایش خۆمانین، عەبۆی کاریتەیمە! پور ئایش گۆتی: بەو تاریکستانەی لەچ دەگەڕێی عەبۆکە؟ عەبۆ وەرامی داوەو گۆتی: مامەستایەکی نوێ هاتیتە گوندی و لە عەسەنە فەندی دەپرسی، پور ئایش گۆتی: خاک وەسەر ما نازانی عەسەنە فەندی لەگەر گورەنامی خێزانی چوویتە ئێرانێ، خێزانی ئی گەلە نەخۆشە، بڕوا ناکەم هەتا حەفتەکیدی بێتەوە گوندی! ئەو قسەی پور ئایشی لۆمن لە تەق و تۆقی شەڕی براکوژییەکەی ناخۆشتربوو، ئاخر ئەمن هەتا حەفتەکیدی لێرە چبکەم و کوو وەخت دەڕوا هەتا حەسەنە فەندی دێتەوە! خەم دایپۆشیم و بەتەواوی بێتاقەتبووم، کابرا گۆتی: مامەستا خەمێ مەخۆ، وەرە بابچینەوە مارێمە، پشووەکی بدەو نانەکی بخۆ، جارێ شەوەو هیچ ناکرێ، ئەوشۆ ئیسراحەت بکەو سبەینێ بەکاوەخۆ بڕیارەکی بدە، تەئکیدبە خوای گەورە دەرکەش پێوەدا، پەنجەرەکی هەر دەکاتەوە! بە نابەدری گۆتم: چارەم نییەو دەبی وەبکەم، ویستمان بەڕێکەوین لۆ ماری کابرای، پور ئایش هاواریکرد: عەبۆکە، دەبەخۆو مامەستای وەرنە مارێمە با خزمەتتان بکەم، پارە نانەکی بخۆن و ئیسراحەت بکەن، عەبۆ گۆتی: مەمنونین پور ئایش، وا مامەستای دەبەمەوە ماری خۆمان، ئەتوو ئەزیەت مەخۆ! پور ئایش گۆتی: وەڵلاهی ئی گەلە حەیبە ئەنگۆ لەمارێمە نێزیک بن و لانەدەن، هەر دەبی بێنە ماریخۆن! عەبۆ کاریتە بە هەزار دەردەسەری قەناعەتی بە پور ئایشی کرد دەڕۆین، ئیدی شۆڕبووینەوە لۆ ماری عەبۆی!
بەدوو ڕۆناکی عەلەنتریکەکەی عەبۆی دادەڕۆیشتم و هەندەی نەبرد گەیشتینە ماری عەبۆی، عەبۆ لەپێش دەرکەی کۆخەکۆخەکی کردو وەکی برێی مارێی ئاگادار کردەوە کەوا هاتمەوە، خێزانەکەی لە حەوشێڕا هاواریکرد: عەبۆکە ئەتووی؟ ئەویش گۆتی: خۆمم و مێوانیشم لەگەرە! ژنەکەی گۆتی: ئەتوو و مێوان سەرسەرو سەر چاوان، عەبۆ فەرمووی لێکردم و چووینە ژۆرێ، ژنەکەی فانۆسەکی لەدەستیبوو، لەوسەریڕا هات و گۆتی: یاخوا بەخێربێنەوە سەر چاوان، سەلامم لێکردو ئەحواریم پرسی، ئەویش زۆر بەڕێزەوە وەرامی دامەوە، عەبۆ گۆتیە ژنی: شلێر ئەوە مامەستای تازەیە لۆ گوندەکەمان، هیلاک و ماندیە، دەوجە زوو نانەکمان لۆ حازرکە، وا لەبرسان دەمرین، شلێر خانی خێزانی گۆتی: وەی بەچاوان، ئەمە ڕوحی خۆمان دەناو نانی دەنێین و لەپێش مامەستای دادەنێین، مادام ئەو منداریمە فێرە خیندەواری بکا، ئەمەش لەسەر سەری خۆمانی دادەنێین!
مایتی[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 780 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 150
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 10-06-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 780 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری (کاروان)
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
شانۆگەریی ورچ
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
کورتەباس
دروست کردنی باسوق و سنجوق لە دۆشاوی ترێ
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
کورتەباس
وەرگێڕی: کوردی-هۆرامی بۆ کوردی-کورمانجی
کورتەباس
ئەستێرە گەشەی ئاسمانی شارەزوور (سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی)-بەشی دووەم و کۆتایی
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
18-03-2021
هاوڕێ باخەوان
09-06-1985
ژیاننامە
تاهیر عەبدوڵڵا عوسمان
16-07-2022
سەریاس ئەحمەد
تاهیر عەبدوڵڵا عوسمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
حسێن ئارسان
10-06-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
حسێن ئارسان
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
میلاد مەجید ئیسماعیل
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
10-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
شوێنەکان
مەڵکەندی-سلێمانی
08-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
08-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
08-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
08-06-2024
سارا سەردار
ئامار
بابەت 518,626
وێنە 105,483
پەرتووک PDF 19,434
فایلی پەیوەندیدار 97,461
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری (کاروان)
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
شانۆگەریی ورچ
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
کورتەباس
دروست کردنی باسوق و سنجوق لە دۆشاوی ترێ
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
کورتەباس
وەرگێڕی: کوردی-هۆرامی بۆ کوردی-کورمانجی
کورتەباس
ئەستێرە گەشەی ئاسمانی شارەزوور (سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی)-بەشی دووەم و کۆتایی
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
فۆڵدەرەکان
شوێنەکان - تۆپۆگرافی - دەشت شوێنەکان - جۆری شوێن / شوێنەوار - گوند شوێنەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی سەروو شوێنەکان - ژمارەی دانیشتووان - یەک تا هەزار شوێنەکان - شار و شارۆچکەکان - حەڵەب شوێنەکان - شار و شارۆچکەکان - عەفرین شوێنەکان - وڵات - هەرێم - ڕۆژاوای کوردستان وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.937 چرکە!