پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,860
وێنە 106,092
پەرتووک PDF 19,349
فایلی پەیوەندیدار 97,413
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
قوماش 141
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 141

قوماش 141
قوماش 141
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

گۆتم: وەڵلا دختۆر شێرۆ ئەتوو لۆمن بوویە ئیزاعەی مۆنتیکارلۆی، ئاخیر خەبەر کە لە فڕنی دێتە دەرێ لەکنەتووە! گۆتی: دختۆر شێرۆ بەخۆی ئیشی خۆی دەزانی و بەخۆشی دەزانی چدەکاو چناکا، گۆتم: ئیعتیرافت پێدەکەم، وەلەو زەوق و میزاجت تێکدام! گۆتی: لۆ بابە؟ گۆتم: باسی خەجەو مەجەت کرد، گۆتی: دە وەڵلاهی ئەمن لە جێی تووبم لێ دەکشێمەوەو ڕاست خەجەی دەینم، بەشەرەفی گاو گۆلکی ژن هەر ژنەو هەموویان یەک چشتن، بەوەڵلا ئەو خەجەیە خەنیت دەکا لەگە دۆڵمەو پراوساوار و کەنگروڕوونی، هەتیم ئەتوو هەورینت بهینابا، دەبا هەموو سبەینان سعاتەک لە سڕەی سەموونی ڕاوەستابای، بەخوای دەبا بەس کێک و شیری بخۆی، ئەو هەورینە نییە لەسەری دەی تەماتەوڕوونەکی نازانی لێنێ، بابە کیژی قادرەفەندی بە کەتەلۆک گەورە ببوون، ئەوە کوو لەگەر ئەو پێشکە نووک تیژانەی گەڕەیکیمە ڕادەهات، پێشکە چ پێشکە دەرێی کۆپتەری سەمتینە! بەو قسانەی دختۆر شێرۆی زۆر پێکەنیم و گۆتم: قسەکەت وەیە بەران خۆشەویستی قوربانی تێدایە، هەر کەسەک ئێکەکی خۆشبوێ دەبی قوربانی لۆبدا، شێرۆ گۆتی: هەتا ئەتوو ساعێبی ئەو ئاقرەیبی ژیانت هەر لە عەپسخانەن دەبی، ممکینە ئەوانی پێشەتوو زۆریان ئیستیفادە لە عاشقاتی کردبی، هەتا ئەتوو کردبت، گۆتم: ئەوانی پێشەمن کێنە؟ گۆتی: لەیلێ و مەجروم، شیرن و فەرهاد، معەمەد و سێوێ، خاسێ و شێمعەمەد! گۆتم: خاسێ و شێمحەمەد کێنە؟ گۆتی: چسوانم کێنە، هەر ناوەکبوو هاتە سەر زارم! زۆر پێکەنیم و لە پێکەنینان پشتم بە کەللەی کووشینی دا و گۆتم: ئەشەدەن و بیللا ئەتووش بەزمی شێرۆ، گۆتی دە ئەوها پێبکەنە ڕەعمەت لە بابت، ژیان ئەو هەموو خەموخەفەتەی ناوێ، هەر دەمرین و دوو مەترە قوماشیش هەردەبی لێمان لوولدەن، بە نامووسم ئێستا مەجروم، یان فەرهاد زندی بیتەوە، لەیلێ یان شیرنی بە کراسی بەری بدەنێ، نایهەوێ، دەرێن ئەو کەراتییە چبوو کردمان، خوا یەکجار ژیانی پێداین، ئەویشمان کردە قوربانی ژنەکی! بەینەکی تەماشا دختۆر شێرۆم کرد و پێم عەنتیکەبوو ئەو قسانە دەکا، لۆیێ گۆتم: دختۆر شێرۆ دری توو ئەوها دەرێ، بەران دری من ئەوها نارێ و نارێ!
گەیشتینەوە لای مارێ و لە تڕومبێلی هاتینە خوارێ، دختۆر گۆتی: ئەمن دەڕۆم و خواعافیز، گۆتم: قەت ناڕۆی، ئەتوو بەخۆت بە داکمتگۆ: پراوساوارەکی لێنێ و دێمەوە، گۆتی: لۆ سوعبەتی وەمگۆ، دەنا دەمزانی داکت خواردنەکی چەور لێدەنێ، گۆتم: دە مادام وەیە قەت ناڕۆیی و هەر دەبی مێوانبی، گۆتی: کاکە ئەمن دەزانم ئەنگۆ لەگەر ماری خەجەی ئیشی تایبەتیتان هەیە، لۆیی نێم باشترە! گۆتم: کاکە نانەکەی بخۆو بڕۆ، گۆتی: زۆر باشە، ئیدی چووینە مارێمە.
وەکی چووینە ژۆرێ دیتم داکم و پلکە مامز و خەجە مەشغولی شیولێنانێنە، هەر چاویان بەمنکەت، دەستیان لە شیوەکەی هەرگرت، پلکە مامز بەرەو ڕووم هات و دوو ماچی لێکردم و گۆتی: وەی لۆت گریایمە کوڕی گەورەم، ڕەبی ئەوەی ئەتووی ئەوها لێکرد خوا لە عاردی بباتە خوارێ، زۆر مەمنوونی بووم و بە گەرمی بەخێراتنمکرد، خەجەش هات و زۆر بەگەرمی سەلامی لێکردم و گۆتی: مامەستا کوی باشی، زۆر درم خۆشبوو کە ئەوجارەش قورتارتبووی! گۆتم: مەمنونم و مارت ئاوابی، لەگەر دختۆر شێرۆی چووینە کن بابم و مام حەمەدەمینی و سەلاممانکرد، مام حەمەدەمین قیت بۆوەو تووند باوەشی پێکردم و ئەولاو ئەولای ماچکردم، گۆتی: یاڕەبی کوڕم خوا بتپارێزی! دەستی بابم ماچکردو دانیشتین، بابم گۆتی: ئەوە چتان بەسەر هات، زۆر تاخیربوون، گۆتم: وەڵلا چووینە تەربیەیی و بەدوو تەعیناتەکەی داچووین، بابم گۆتی: وەڵلا ئیشەکی باشتانکردیە، ئەدی چییانگۆ؟ گۆتم: وەڵلا بابە مەلایوسفی برادەرت لەوێبوو، زۆر هاوکاری کردم و ئیشەکەی لۆ ئاسانکردم، سبەینێ فەحسی خەستەخانەی تەواوبکەم، ئەمری دامەزراندنم دەردەچی، مام حەمەدەمین گۆتی: یا ڕەبی خوا موبارەکیکا، وەڵلاهی زۆرم پێخۆشبوو تەعین دەبی، تەواو مەعنای وەیە دەبیە معاشخۆر، ئەوجە لێبکشێوەو ڕاست ژنەکی بینە! بابم سەری نویکردو هیچ قسەی نەکرد، دختۆر شێرۆ بەڕەکی هاویشتە مزگەفتێ و گۆتی: دەبڕوابکەن، ئەوە یەک سعاتە قسەی لۆ دەکەم و دەرێم زووبە ژنەکی بینە، کاکە ژنهینان سجنی موئەبەدە و هەردەبی بیبینی و بیهینی!

بابم گۆتی: ئەویش دەبی ئیشاڵلا، جارێ با مەسەلەی دامەزرانەکەی تەواوکا، هەنگینێ خەمەکی لێدەخۆین و نایێلم جستانی دابێ بنپاری چۆلبی، دختۆر شێرۆ گۆتی: وەڵلاهی مامەستا برینت کولاندمەوە، بابم گۆتی: لۆ دختۆر، خۆ ئەتوو ژنت هەیەو بنپارت چۆل نییە! دختۆر گۆتی: عیسابکە چۆلەو ئەه! گۆتم: ئێ لۆ؟ گۆتی: لۆ ئەو گوجیلە سەیانە دێلن ئەمە پێکەوە بنووین! بابم گۆتی: ئێ وەڵلاهی خەتای خۆتە، مارت خرانەبی، ئەنگۆ دەرێی کێروشکی تورکینە، هەر شەش مانگ جارەک مندارەکتان دەبی، هەر مندارەکی لە کۆرانێ دەنگیبێ، دەرێم ئەوە ئی کێیە؟ دەرێن ئی دختۆر شێرۆیە، دەبڕەکی لێبگرەوە لێ!
داکم هات و گۆتی: ئەوە نان حازرە و دە فەرموون، بابم هەستاوەو فەرمووی لە مام حەمەدەمین و دختۆر شێرۆی کرد و چووینە ئەودیووی لەسەر سفرەی دانیشتین، کفتەکیان لێنابوو ئەممان کفتە، دەست و پەنجەت لەگەر دەخوارد، ئەو کودییە زەردە بریقەی دەداوە لەناو قاپان، بابم فەرمووی لە مێوانەکان کردو ناوی خوای لێهینا، دوو پاروومان نەخواردبوو، لە دەرکەی درا، گۆتم: یا ئەڵلا خێر دەبی کێبی بەو نیوڕانەی؟ مام حەمەدەمین گۆتی: غازییە!، گۆتم: غازی کێیە؟ گۆتی: غازی تکریتی، بابم گۆتی: غازی تکریتی کێیە، وەڵلا هەر لە غازی تکریتیمان کەمبوو، دە هەڕوو کوڕم فەرمووی لێبکە با بێتە ژۆرێ، هەستامەوە بچم دەرکەی بکەمەوە، دیتم داکم دەرکەی کردبۆوە، غازی هاتە ژۆرێ و سەلامی کردو سەلاممان وەرامداوە، پلکە مامز و خەجە زۆر بە گەرمی بەخێراتنیان کرد، مام حەمەدەمین لەبەری هەستاوەو لە تەنیشتە خۆی دانا، گۆتی: یاخوا بەخێر بێی غازیۆکە، چاوەڕێم دەکردی، ئەمەش بەخێراتنمان کردو لە ئەحواریمان پرسی، بابم فەرمووی لێکردو داکم قاپەکی بەتارو مراکەکی لۆهینا، بابم گۆتی: ئەرێ کاک حەمەدەمین، ئەتوو گۆتت غازی تکریتییە و ئێستا وادەبینم بە کوردی قسان دەکا، مام حەمەدەمین گۆتی: کوردە کورد ڕەعمەت لە بابت، بەران ئەوە پێنج شەش ساران لە تکریت وەستای کاشی بووە، ئیدی ئەو ناوەی کەتیتە دوێ! بابم گۆتی: ئا ئێ ئێ، ئەدی نەمانزانی ئەو کاک غازییە کێیەو چیتووە؟ مام حەمەدەمین گۆتی: ئەوە غازی زاوامە و دەزگیرانی خەجەی کیژمە، ئیشاڵلا جمحەی دابێ دەیگوازتەوە! وەکی مام حەمەدەمین ئەو قسەی کرد تەزییەکم بە هەموو لەشی داهات، زەردەخەنەکم کردو لە دری خۆم گۆتم: ئای های خەجەی سەختەچی، لە دەقەی ئاخیری گۆلی خۆت کردو زەڕبە قازیەت لە هەناوی مندا! بابم لە شیوەکەی دەستی ساردبوو و بەینەکی داما، دوایێ لێی بووە عەیبەو نەدەکرا بێدەنگبی، لۆیێ گۆتی: یا ڕەبی خوا موبارەکیکاو خێر لێکببینن و خوا ئەولادی سالحیان بداتێ، شێرۆ گۆتی: نەخشەبی لە ئەفەندیش، ئیشاڵلا ئەویش کیژەکی باشی بە نسیب دەبی، وەختەکی قاپەکی پڕی کفتەیان لۆ غازی هینا، دیاربوو ئەو قاپە تایبەتبوو، زانیم خەجە ئەو قاپەی لۆ غازی تکریتی ناردیە! غازی وەریگرت و هەر لە سلۆری کفتەکی ئاواکرد، مام حەمەدەمین گۆتی: کوو دەزانم خوا بە عەقە، ئەوهاش دەزانم ئەو کفتەی غازیۆکەی خەجە تێیکردیە، شێرۆ گۆتی: کوو دەزانی؟ ئەویش گۆتی: پەراسووی تێدا، خەجەی کیژم مەرەقی پەراسووی ناو کفتەیە! دختۆر شێرۆ گۆتیە من: ئەمن تەئکیدم ئەتوو ژنێ بینی، ژنت قوونەجۆرەت(قنەجووجە)لۆ دادەنێ! جەماعەت دەستیان بە پێکەنینێ کرد، هەستم کرد بابم زەوقی تێکچووەو ئەوەندەی مراکی لە شیوێ وەردەدا نیو ئەوەندە ناوێتە دەوی، مام حەمەدەمین تەماشایەکی منی کردو گۆتی: خەجەی کیژم خواردنی هەموو کەس نەبوو، لۆیی نەمدەدا هەموو کەس، ئەممان غازی، غازییە! زانیم ئەو پەلارەی لەمندا، لۆیێ گۆتم: وەڵلاهی هەموو شتەک قسمەت و نسیبە!
نان خوراو لەگەر شێرۆی قاپەکانمان بردە ئەودیووی، تەماشامکرد داکم هەردوو چاوی پڕی فرمێسکن و زەوقی بە تەواوی گیرایە، دوو جاران گۆتم: دایە ئەو قاپانە لەکێ دانێم وەرامی نەدامەوە، زانیم لێم توڕەیە، لۆیێ چیدی لەسەری نەڕۆیشتم، ئەو زۆر حەزی دەکرد ئەمن خەجەی بینم و نەجاتم ببی لە کێشەو دۆخەی عەشقی هەورینی و ئەو هەموو کووشتن و بڕینەی بەسەرم هاتبوو، داکم بە نەوعەکی بیری دەکردەوەو ئەمن بە نەوعەکی دی، لە کنەمن هەورین هەموو شت بوو، ژیان و گیان و عەشق بوو، ئەی عەشق گەردەنت ئازاد نەبی، کە تووشی ئەو هەموو دەردەت کردم!

ماری مام حەمەدەمینی هەتا پاش عەسرەکی درەنگ لە ماریمە دانیشتن، غازی تکریتی و دختۆر شێرۆ زووتر ڕۆیشتن، نیوەی قسەکانی مام حەمەدەمینی مەدح و سەنای غازی بوو، جارجاریش بە ناڕاستەوەخۆ پەلارەکی لەمن دەدا، دەیگۆ بەس غازی شایانی خەجەیە، خەجە خواردنی هەموو کەس نەبوو، بابزانن ئەوانەی خەجەیان لە دەستچوو، زەرەرەکی زۆر گەورەیان کرد! بابم ئەعسابی نەمابوو، بەران چونکە ئەوان مێوانیمە بوون نەدەکرا هیچ برێ، لە هەمووش ناخۆشتر قسەی خەجەی بوو، هات و گۆتییە بابی: بابۆ، وابزانم غازی هیچی نەخوارد، تەماشا قاپەکەییم کرد شیوی تێدامابوو، مام حەمەدەمینیش گۆتی: وەڵلا کیژم غازەی زاوام هەنکی یەک کەری خوارد، ئەگەر دەتدیت کوو ئەو پەراسووەی دەڕناندەوە، سەرت سوڕدەما! کیژم کفتەی دەستی توو شایانی هەموو کەسەکی نییە! دوو جاران ویستم لەدەوی بدەمەوە، بەران شەیتانم بە لەعنەت کردو گۆتم مادام بابم قسان ناکا با ئەمنیش بێدەنگبم، ئەمن هیچ کاتەکی بەتەمای خەجەی نەبووم، بڕیاری کۆتاییم دابوو کەوا نەیهینم، ڕاستە کیژەکی زۆر بەڕێزو بە خزماتیبوو، ئازاو چووستبوو، بەران ئەمن و ئەو پێکەوە نەدەگونجاین، ئاسان نەبوو هەموو تەمەنی خۆم کە نازانم چەندە لەگەرەوی ببەمەسەری، ڕەبی ڕووی سپیبی و خوای گەورە دەرکەی خێرو بەرەکەت لەخۆیی و غازی بکاتەوە!
بەرەبەری هێوارێ ماری مام حەمەدەمینی ڕۆیشتن و هەناسەکم هەرکێشا، داکم هەر لێم لالووتبوو، بابم چدەنگی نەکرد، هەر ئەوەندە نەبی کە هەستیکرد داکم جەوی تەواو نییە، گۆتی: هەموو شت قسمەت و نسیبە و خوای گەورە کووی خێر تێدایە لۆ هەموو لایەکی ئەوەمان لۆبکا، پاشی نوێژی هێوارێ داکم نان و ماست و چایەی داناو زۆر بە نابەدری بەمنیگۆ: وەرە پارە نانەکی بخۆ! گۆتم: دەستت خۆشبی هیچم پێناخورێ، گۆتی: دیارە سەرودرت گیرایە لۆیێ، گۆتم: ناوەڵلا بەران حەزم لێنییە هێواران هیچ بخۆم، بابم گۆتی: دوایێ هەندە میوەی لۆ دانێ بابخوا، خۆ ناکرێ بە زگی بەتار بنووی! ئەمە لەو قسانە دابووین، ئامۆزایەکانم بەژۆرێ کەتن، هەموو چەکیان لەخۆ بەستبوو، سەلامیان کردو گۆتیان: دختۆر شێرۆ خەبەری لۆ هیناینە، دیارە ئەو سەگبابە هەر واز ناینی، وەڵلا وەبیللا ئەوجارە دنیاش خرابی هەر دەیکوژین، ئەگەر ئەو وەتێدەگا پشتی قەیمە، ئەوە بابزانی ئەمەش پشتمان قەیمەو ئەوەی میران بەگیبی چەکی بە شانی وەدەکا لۆمە! بابم گۆتی: کوڕم وەرن دانیشن با دوو قسەتان لۆبکەم، ئەمە هەتا ئێستا وەتی ئەو کوڕەم بەربووە شتەکی وام هەست پێنەکردیە کە تاقیبیمە بکا، تەئکیدیش بن لەو شەڕو هەراو هۆریایەی شتەکیان بەسەردێ، ئەمە دەبی دوعای بکەین و برێین: خوایە بە دەستمان نەبی و بە درمانبی! ئەنگۆ یەک دووەک لێرەبن بەسە، ئەوانیدی بابچنەوە مارێ، ئەگەر خوانەخواستە شتەکبوو خەبەرتان دەدەینێ!
سعات و نیوەک تێپەڕیبوو، دانیشتبووین شفتی و گندۆرەمان دەخوارد، وەختەکی بازۆ بەدەرکەت، دوو زەلامی بە چەکی لەگەربوو، بەخۆشی دەبانچەکی چاردەخۆری بەستبوو، بابم باوەشی پێکردو تێر تێر ماچیکرد، بازۆ وەکی چاوی بە داکم و بابم کەت زۆر گریا، ناهەق نەبوو، بەشەکی زۆری تەمەنی منداری لەماریمە بردبووە سەری، وەختی خۆی جزو عەممە و تەبارەکەشی لەکن بابم خیندبوو، بازۆ لە قورئان خیندنێش دەنگی زۆر خۆشبوو، بەران وەکی جاحێربوو، لەبەر خیندنێ ئاگای لە دەرس و دەوری کن بابم نەما، هەموو جارێ بابم دەیگۆ: ئەگەر بازۆ لە قورئان خیندنێ بەردەوامبا، هەموو قورئانی لەبەر دەکرد، چونکە مێشکی زۆر سافەو زمانیشی زۆر پاراوە، هەندە حەرفی عارەبی وەها دەردەبڕی عارەبیش نازانن ئەوها دەریببڕن! بازۆ دانیشت و بەخێراتنمان کرد، پاش چاکوچۆنی و چایە خواردنەوەی بابم گۆتیە بازۆی: بەتەمای چی کوڕم؟ بازۆ گۆتی: وەڵلا مامەستا هاتیمەوە خۆخی دەزگیرانم لەگەر خۆم ببەم و بڕۆمەوە سوێد!

بابم گۆتی ئەوجە دەردەچی؟ بازۆ گۆتی: دەیبەمە سوریای، ماوەک لەوێ دەبی هەتا معامەلەو شتەکانی تەواو دەبی و لە سەفارەش چاوپێکەوتنی لەگەر دەکەن، بابم گۆتی: باشە کوڕم باشە، خوا لۆتان ئاسان بکا و بە سەلامەتی دەربچن ئیشاڵلا، بازۆ زۆر خەفەتباربوو بە وەزعی من، بە بابمی گۆ: حەز دەکەم زۆر بە جددی خەمەکی لەو کوڕەی بخۆیی و لەو وەزعەی دەربازیبکەی، بابم گۆتی: وەڵلاهی کوڕم تاکە چارەی وی دەستپێکردنی ژیانەکی تازەیە، ئەتوو باش دەزانی تازە هەورین ڕۆیشت و لۆوی نابی، ئێ کە ئیشەکە ئەوهایە نازانم ئەو کوڕە بەدیار چ دانیشتیە! بازۆ گۆتی: کێشەکە ئەوەیە ئێستا ئەو سەرۆک جاشە پشتی زۆر قەییمەو کەس پێی ناوێری، ئەمن زۆر تەئکیدم کێ لەسەر کورسی بی لەگەرەویە، ئەوجە سەدام بی، یەکێتی بی، پارتی بی، یان هەر حزبەکیدیبی، ئەو خۆی لەگەر هەموویان دەگونجێنی! ئەمە لەو قسانە دابووین بووە تەق و تۆق و شەڕە ئارپێچی، بابم گۆتی: هەستن بابچینە ژۆرێ هەتا چشتەکمان پێنەکەتیە، بەخوای ئەوانە دەست لە هیچ ناپارێزن، هەستاین و چووینە ژۆرێ، وەختەکی بووە قیژەقیژ لە دەرێ، بابم گۆتی: کوڕم غاردەن بزانن چبووە لە دەرێ! ئەمە هەموو تێکڕا بە چەکەوە چووینە دەرێ، دیتمان سێ چەکدار ملیان لەبەر ملی دختۆر شێرۆی نایەو دەیانەوێ تڕومبێلەکەی لێبستینن، دختۆر شێرۆ خۆی دەپووچڕیەوەو دەیگۆ: ئەی هاوار ژیانی ئەو مارومندارەی لەسەر ئەو تڕومبێلەیە ئەنگۆ کوو لێمدەستینن، ئەوانیش دەیانگۆ: بابە هەتا سەر ڕێی کۆیێ دەچین و لۆت دەینینەوە، شێرۆ گۆتی: کوو دەزانم خوا بەهەقە ئەوها دەزانم ئەو تڕومبێلە نایێتەوە، وەڵلا وەبیللا بشمکوژن ناتاندەمێ، گۆتیان: ئێ ئەتوو لەگەرمان وەرە، گۆتی: لەگەرتان بێم و لە فلکەی سێتاقان بمدەنە بەر قۆنداغە کلاشینکۆفان و لە تڕومبێلم فڕیدەنە خوارێ، یان گووللەکم لە تەپلی سەری بدەن و بمکوژن! بازۆ چووە پێش و گۆتی: چیە ئەوە، لۆ ئێقەی دختۆر شێرۆتان گرتیە؟ ئێکەک گۆتی: ئەتوو خۆ تێکەرمەکەو بکشێوە! کە کابرا ئەو قسەی کرد، بازۆ یەک قونکە دەبانچەی لە تەپلی سەریداو لەسەر ئێکی سوڕاند، ئیدی ئەو خزمانەی من و دوو چەکدارەکەی بازۆی ڕووبوونە زەلامەکانیدی و لەبن دەست و پێی خۆیاننان، یەکسەر هەموویان چەککردو دەستیان بەستن، بازۆ گۆتی بیانهاوێنە سندوقی ئە تڕومبێلانەو با بیانبەینە کن مەسوولەکەیان بزانین ئەو ئەوانەی لۆ ڕاووڕووتی ناردیە! جەماعەت فەوری زەلامەکانیان هاویشتە ناو سندوقی تڕومبێلی ڕۆیشتن، دختۆر شێرۆ گۆتی: ئەی خوا خێرتان بنووسی، وەڵلاهی نەگەیشتبانێ خۆم و تڕومبێلەکەم لە تڕی سەی چووبووین!
ئەمن و ئێک لە خزمەکانم چووینەوە ژۆرێ و مەسەلەکەمان لە بابم گەیاند، گۆتی: دوعای بکەن بازۆو جەماعەت بە سەلامەتی بێنەوە، تەئکیدبن لەگەر ئەو مەسوولەی تووشی کێشەو دۆخەی دەبی، گۆتم: ئەتوو برێی بابە؟ گۆتی: کورە کوڕم ئەگەر مەسوولەکە بەخۆی دز نەبی و لە دوو ڕاووڕووتی نەگەڕێ چەکدارەکانی کوو دەتانن وابکەن! ئەو قسەی بابم چووە ناو مێشکی خەمی بازۆو چەکدارەکانیدی دایگرتم، گۆتمە بابم دەبی هیچمان پێنەکرێ؟ بابم گۆتی: نەخێر، دەبی چاوەڕێ بکەین بزانین بازۆ چدەکا!
سعات بووە یازدەو نیوی شەوێ و بازۆو جەماعەت هاتنەوە، بابم گۆتی: کوو قورتاربوون؟ بازۆ گۆتی: خۆ خەشیم نیمە بچمە کن مەسوولەکەی، تەئکیدم ئەو ئەوانەی لە ڕاووڕووتی بەردایە، هەرسێکمان بردە پشت شێخ ئەحمەدی و تێرمان لێدان و چەکەکانما بەبی فیشەک پێدانەوەو گۆتم: لە خوامان دەوێ جارەکیدی بێنەوە ئەو کۆرانەی، ئیدی بەجێمانهێشتن و هاتینەوە، گۆتم: وا تێناگەی بێنەوە؟ گۆتی: تەئکیدبە نایێنەوە، ئەوانە جەبان و ترسنوکن و بەس بە فەقیری دەوێرن!
سبەینێ دەوری سعات نۆی لەگەر دختۆر شێرۆی چووینەوە خەستەخانەی سێتاقان، ئەشیعەکەمان گرت و فەحسەکانمان تەواکرد، گۆتیان: دەوری سعاتەکیدی دەردەچن! شێرۆ گۆتی: با هەر لێرەبین و نەچینە دەرێ، دەرێ ئیوەی نییە بچی پیاسەی لێبکەی، دوو سێ چەکدارمان لێڕاستبێن و تڕومبێلەکەمان لێبستینن چمان پێدەکرێ، ئەوە تڕومبێل وا لەناو خەستەخانەیەو تەئمینە! گۆتم: قسەکەت تەواوە، لێرە چاوەڕێ دەکەین!

دەوری سعاتەکی تێپەڕی و ناویان خیندینەوە، چووین ئەشیعەو فەحسەکانمان وەرگرتەوە، لەگەر دختۆر شێرۆی بەڕێکەتین لۆ تەربیەی، گەیشتینەوێ و فەحسەکانمان دانێ، گۆتیان: لە دەرێ چاوەڕێکەن، فەرمانی کارگێڕیەکەی دەربچی ناوتان دەخینینەوە، چووینە دەرێ و لە گەراجی تەربیەی لەگەر دختۆر شێرۆی دەستمان بە پیاسەی کرد، گۆتی: ئەگەر بەگێی برات دەکەی، لەو جێی دەبیە مامەستا لێبکشێوەو ژنەکی نازدار لەوێ بینە، گۆتم: جارێ بابزانم ئەو گوندە کووەو کوونییە، هەنگی حسابەکی لۆ دەکەین، دختۆر شێرۆ بەینەکی تەماشای کردم و گۆتی: ئەمن ئەتوو بناسم هەتا ئەو هەورینە لەسەر ئەو عاردەی بی، ژنێ ناینی، گۆتم: کوو دەزانی؟ گۆتی: لەچاوت ڕادیارە، هەتیم ئەتوو چ بەشەرەکی، کورە ئاوایکە ئاوا! گۆتم: ئاوا نابی نا! گۆتی: خۆ ئەمن ئەگەر وەکی توو ئاشقبام، فەلیمم دەسووتا، گۆتم: چانەبوو ئاشق نەبووی، خۆی دەبایە ئەتوو یەکەم ئاشق بای، گۆتی: لۆ؟ گۆتم: چونکە تەماشای ئەو هەموو فیلمەی ئیبراهیم تاتڵسی دەکەی! گۆتی: وەڵلا خۆ ئەوەندەش وەیە، بەران ئەمن دنیام بە فشە گرتیە، هەر دەمری، ئەوجە مادام دەمرم خەمی لەکێ بخۆم و لۆکێ بخۆم، بریا وەکی من بڕەک گێلبای! گۆتم: وەڵلاهی دختۆر بەو قسانەی توو هەندەجار لەخۆم دەکەومە شک و دەرێم ئەمن گێلم و دختۆر شێرۆ ئاقرە! گۆتی: دختۆر شێرۆ بەخۆی ئیشی خۆی باش دەزانی و بەخۆشی دەزانی چدەکاو چناکا! گۆتم: وەڵلا دونێ شەوێ لە تڕی سەشت نەزانی، ئەگەر بازۆت نەگەیشتبایێ، بە تڕومبێلەوە لوول درابووی! گۆتی: ممکینە ئەمن ئێستا قسەکی بکەم و فشەت پێبێ، گۆتم: برێ بزانم، گۆتی: ڕۆژەک دادێ ئەو میللەتە وەها بێزار دەبی لەو عیزبانە، دەچتە ماری خوایی و دوعای دەکاو دەرێ: خوایە ئەوانەمان لەکۆرکەیەوە! گۆتم: ئەتوو بەڕاستیتە؟ گۆتی: دەیبینی، ئەمن مردی و ئەتوو زندی، ئەگەر قسەکەم دەرنەچوو، وەرە ئەو سمێرە قەیتانییەی دختۆر شێرۆی بتراشە!
بەینەکی پیاسەمان کرد، وەختەکی ناویان خیندمەوە، چووم کتابەکەم وەرگرتەوە، تەماشام کرد ئەمرەکەم لۆ گوندەکی زۆر دووری ناو چیای دەرچووبوو، لەسەر حدودیش بوو، گۆتیان: مدیری مەکتەبەکەی ماری لەناو گوندیە، بڕۆ وێ و موباشەرەت لۆ دەنووسی و بەخۆی لۆمان دەینی!گۆتم: پەکوو ئەوە بەچ دەگەمەوێ، دختۆر شێرۆ گۆتی: وەڵلا دەبی بە قەللابەی بچی، سێ چارێگیش لۆ گوندەکەی دەمینێ، دەبی جانتای لەملت کەیی و بە پێیان بڕۆی، گۆتم: کوو دەزانی؟ گۆتی: دختۆر شێرۆ بەخۆی ئیشی خۆی باش دەزانی و باشیش دەزانی چدەکاو چناکا! گۆتم: دەبا جارێ بڕۆینەوە لای مارێ و خەبەرەکەی بدەینە داکم و بابم، بزانین ئەوان چدەرێن، گۆتی: زۆر باشە، یاڵلا با بڕۆین، سواری تڕومبێلەکەی شێرۆی بووین و پێمان لێنا لۆ مارێ!
گەیشتینەوە لای مارێ، دوو ئامۆزام بەچەکەوە لەپێش دەرکەی بوون، سەلاممان لێکردن و گۆتمان: چ هەیە؟ گۆتیان: وەڵلاهی شتەکی وانییە، ئاوڕم داوە لای خەستەخانەی جمهوری و تەماشام کرد، پڕی سەر بینایەی کولیەی تووب چەکدار بوو، گۆتم: وەڵلاهی ئەوە وەزع نییەو خوا بمانپارێزی، ئاخر بووە خەستەخانەش لە بەینی ئێکدی دابەشکەن! دختۆر شێرۆ گۆتی: بەوەندەی مەمنون بە، ئەگەر ئەو میللەتەی خۆزگەی بە سەدامی نەخواست، وەرە ماری من و هەموو فەلیمەکانی ئیبراهیم تاتڵسی بسووتێنە!
چووینە ژۆرێ و دیتم داکم و بابم لە حەوشێنە، داکم دیاربوو، تەرۆزیەکی زۆری کڕیبوو، حازری دەکرد بیکاتە تورشی، بابیشم گێی دابووە ڕادیۆی، سەلامم لێکردن و وەرامیان داوە، بابم گۆتی: چتان کرد؟ دختۆر شێرۆ گۆتی: تەواو، ئەمرەکەمان وەرگرتەوەو پرتەقار بووە معاشخۆر! بە وشەی پرتەقاری تەزییەکم بە قالبی داهات و بەینەکی دامام، داکم هەر تەماشای دەکردم، هەستاوە دوو ماچی لێکردم و گۆتی: ڕەبی پیرۆزت بی کوڕم، بە سەرودرەکی خۆش، نەخشەبی لە ژنهینانێش، چووم دەستی بابم ماچکردو ئەویش سەری ماچکردم و گۆتی: ڕەبی کوڕم خوا بتپارێزی! گۆتم: ئەرێ دایە جانتایەکی زەمانی عەسکەریم هەبوو، دەبی مابی؟ گۆتی: ئەرێوەڵلا کوڕم مایەو وا لەناو بەیتوونەیە، دەبڕۆ بینە خوارێ، با جوان لۆت بشۆم و حازریکەم، وەبی ئەو کەلوپەلانەی لە گوندی پێویستت پێیە تێیبکەی، گۆتم: زۆر باشە، ئیشاڵلا سبەی نا دوو سبەی دەڕۆم لۆکن مدیری مەکتەبی گوندەکەیی و موباشەرەی دەکەم، وەبی هەر مەکتەب بۆوە، دەست بەکاربم!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
ئەم بابەتە 500 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 150
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 30-05-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 10-06-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 500 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
باڵیۆزی بەریتانیا و شێخ مەحمودی حەفید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
دوو منداڵی کورد لە سییەکانی سەدەی ڕابردوو
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
جووەکانی کوردستان ساڵی 1910
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئێڵماز گۆنای
کورتەباس
شازادەی نووستوو
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
کورتەباس
لەو کێشانەی دووچاری بزووتنەوەی شانۆیی کوردی بوون
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
دڕکی ئەفسووناوی
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
وێنە و پێناس
وێنەی سەربازێکی برینداری بەریتانیا لە شاری کەرکووک

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
شوکری فەزڵی
15-12-2008
هاوڕێ باخەوان
شوکری فەزڵی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا جەوهەر
02-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا جەوهەر
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
01-06-1975
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
01-06-1975
ژیاننامە
کێخوا سێوێ
05-09-2022
ئاراس ئیلنجاغی
کێخوا سێوێ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
31-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
31-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
31-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن نیگەران نەبین؟
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە
31-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
دەربارەی فەلسەفەی پزیشکی
31-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,860
وێنە 106,092
پەرتووک PDF 19,349
فایلی پەیوەندیدار 97,413
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
باڵیۆزی بەریتانیا و شێخ مەحمودی حەفید
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
دوو منداڵی کورد لە سییەکانی سەدەی ڕابردوو
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ناساندنی بەشەکانی ئینگلیزی زانکۆی ڕاپەڕین کۆلێژەکانی (پەروەردە-پەروەردەی بنەڕەت)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
جووەکانی کوردستان ساڵی 1910
پەرتووکخانە
کەروێشکێکی ئەویندار
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
ئێڵماز گۆنای
کورتەباس
شازادەی نووستوو
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
موتیع جەباری
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
کورتەباس
لەو کێشانەی دووچاری بزووتنەوەی شانۆیی کوردی بوون
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
دڕکی ئەفسووناوی
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
لە ڤێستیڤاڵی نموونەی و پێکەوە ژیان دا فێرگەی پێشمەرگە دووەم بوو
وێنە و پێناس
وێنەی سەربازێکی برینداری بەریتانیا لە شاری کەرکووک

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.875 چرکە!