پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خەلیل سەلمان خابوو
24-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ژیاننامە
ئەبوزێد ساڵح
24-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هایدە ڕەحیمی
23-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
فاتیمە موڕاد مەلا
23-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
دیاری محەمەد وەلی عەلی
23-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
چیمەن عەلی یابه
23-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بەیداء مەحمود مەجید
23-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بەهار محەمەد کەریم
23-09-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
فێربوونی زمان و ئاستەنگەکانی فێربوونی زمانی منداڵ لە تەمەنی (2-3) ساڵیدا
23-09-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تایبەتمەندییە ھونەرییەکانی گۆرانی فۆلکلۆری و میللی دەڤەری برادۆست
23-09-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت
  537,086
وێنە
  109,699
پەرتووک PDF
  20,247
فایلی پەیوەندیدار
  103,936
ڤیدیۆ
  1,535
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,947
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,998
عربي - Arabic 
30,673
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,081
فارسی - Farsi 
9,731
English - English 
7,554
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,686
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
128,909
پەرتووکخانە 
25,658
ژیاننامە 
25,461
کورتەباس 
18,170
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,723
پەند و ئیدیۆم 
13,588
شوێنەکان 
11,998
شەهیدان 
11,729
کۆمەڵکوژی 
10,907
هۆنراوە 
10,293
بەڵگەنامەکان 
8,348
وێنە و پێناس 
7,361
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,344
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,458
ڤیدیۆ 
1,433
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
821
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
762
شوێنەوار و کۆنینە 
637
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
255
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
324
PDF 
31,323
MP4 
2,531
IMG 
201,063
∑   تێکڕا 
235,241
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
فەتانە وەلیدی
ژیاننامە
جیهاد دڵپاک
ژیاننامە
عەباس ژاژڵەیی
ژیاننامە
جەلال جۆبار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
25-09-2017
گرفتەکانی پیتی (وو : ئوو) و چارەسەر - گرفتۍ پیتۊ (وو : ئوو)ی و چارەسەر
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS1
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

گرفتەکانی پیتی (وو : ئوو) و چارەسەر

گرفتەکانی پیتی (وو : ئوو) و چارەسەر
گرفتی پیتی (وو : ئوو) و چارەسەر
ئاکۆ مارانی
19و ئۆگوستو 2020
بەرایی :
لەوانەیە من یەکەم کەس نەبم، کە گرفتەکانی (وو) دەرک کردبن و لە بارەی (وو) نووسیبێتی و بیریکردبێتەوە و بۆ چارەسەر گەڕابێت. بەڵام بەداخەوە تاکو ئێستە، لەو بارەوە هیچ سەرنجێک یان بابەتێک پێش چاوی من نەکەوتۇوە. ئەگەر لەو بارەوە بابەتێک نۇسرابێت، هیوادار هەم، کە بابەتەکەی من درێژە یان تەواوکەری بابەتەکانی پێشۇتر بێت و هەنگاوێک ڕۆشنکردنەوەکانی پێشۇتر بەرەو پێشتر ببات. نەگوتراو نەمێنێت، بیست و پێنچ ساڵێک هەیە، کە من لە کاتی تاییپکردن لەتەک گرفتەکانی (وو) ڕۇبەڕۇ هەم و لە ماوەی ساڵانی ڕابوردۇ زۆر جار من لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (فەیسبۇک و تێلەگرام) بەم پرسە ئاماژەمداوە.
پێشتر لە ماوەی دۇ دەیەی دوایی، زمانناسەکان و ناوەندەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان و کۆششکارەکانی بواری زمان بۆ چارەسەرکردنی گرفتی پێکەوە هاتنی (وو+ە) و چارەسەرکردنی پێکەوە نەگونجانیان وەک دۇ پیتی بزوێن، کە لە نیوەی دۇوەمی سەدەی پێشین (وو+و+ە) واوی سێیەم لەبەرچاو نەگیراوە، کە لەوێدا ڕۆڵی پیتی نەبزوێنی هەیە. ئەوان لەجیاتی چارەسەرکردنی گرفتی هێمای دەنگی (وو)، کە بە دۇپاتی پیتی (و) وێناکراوە و هەڵە هەیە، بە لابردنی (وو) و گەڕاندنەوەی (و) سێیەم، کە پێشتر قرتێندرابۇ، هەم گرفتەکەیان چارەسەر نەکردۇوە و هەم کۆمەڵێک ناڕۆشنیی تریشیان درۇست کردۇن.
ئەو شتەش بەرەنجامی دەرکەوتنی ناجۆریی نۇسینی کرداری ڕابوردۇی تەواو بۆ سێیەم کەسی تاک و کۆمەڵێک ناو بۇوە، کە لەنێو ڕێنۇسی کۆن (و)ی سێیەم قرتێندراوە و بەس (وو) یەکەم نۇسراون و لە دوای ئەو پیتی بزوێنی (ە) هاتۇوە. ئەوان بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەی چەندین ساڵە و لەجیاتی پەنابردن بۆ گۆڕینی پیتە ناقۆڵا و نەگونجاو و گرفتسازەکەی (وو)، بەپێچەوانەی ئەوە بۆ قرتاندن و نەنۇسینی هێمای دەنگی (وو) یان بە خەیاڵی خۆیان لەتکردنی (وو)، یان گەڕاندنەوەی واوی سێیەم پەنایان بردۇوە، ئەو قرتاندنەش یان ئەو لەتکردنەش گرفتەکانی چارەسەر نەکردۇن، بەڵکو زیاتری کردۇن، کە نماییش نەکردنی گشت دەنگەکانی ئەو کردار و ناوانە بۇوە و ئەوەش پچڕان و وەستانی ناپێویست درۇستدەکات.
لێرەدا ئاماژەدان بە سێ ڕۆشنکردنەوە پێویست دەکات:
1. دەنگ لەت ناکرێت، تاکو پیت لەت بکرێت.
2. پیتە تەواو بزوێنەکان [ ا، ۊ، ۆ، ۇ=وو، ە، ێ، ې ] لە سەرەتای بڕگە و واژە نایێن، چۇنکە بەبێ بۇنی پیتێکی نەبزوێن لەپێشی ئەوان، گۆناکرێن.
3. بۇن و هاتنی پیتی (و : وۍ) وەک پیتێکی نەبزوێن لەنێوان پیتی (وو : ئوو) و پیتی (ئەه : ە) پێویستیی زمانە، نەگوتن و نەنۇسینی (و) لەوێدا شێواندنی گوتنی بڕگەکانی واژەکان درۇستدەکات.
لەسەر ئەو بنەمایانە، من پاش شیکاریی و لێکدانەوە و زۆر گەڕان لە دوای چارەسەری درۇست، سەرەنجام بەو بۆچۇنە گەییشتم، کە پێویست دەکات وەک پیتەکانی تر، بۆ نماییشدانی درێژیی و جیاواز بۇنی دەنگی (وو) لە دەنگی (و)، دەبێت بۆ ئەو مەبەستە هێمای تری یەک-پارلە دابنرێت. ئاوا کە زانراوە، دەنگی (وو : ئوو) لە دەنگی (و : وۍ) درێژتر هەیە، لە دەنگی (ۆ : ئۆ) نزمتر هەیە، لە دەنگی (ۊ : ئۊ) تیژتر هەیە. کەۋاتە پێویست دەکات، نیشانەی سەر پیتەکە نماییشدانی درێژیی دەنگەکەی بێت. لە بارێکی ئاوا، پاش لەدواگەڕانی بەردەوام لەنێو خشتەکی پیتەکانی یونیکۆد، گونجاوترین هێما | پیت (ۇ : ئۇ) بۇ، کە هەم بتوانێت لەنێو ئاوەزی ئێمەی گەورە ساڵ ڕۆڵی (وو) نیشان بدات و وێنا بکات، هەم بۆ زارۆکانیش کە لە ئێستاوە نۇسین فێردەبن، ئاسانکارییەک بێت، هەم پیتێکی یەک-پارچەیە و گرفتی دۇ جار سڕینەوە نامێنێت و هەم لە باری جوان_نۇسییەوە واژەکان کورتتر و جوانتر نیشان دەدات.
ئاوا کە زانراوە، ئەرک و ڕۆڵی پیتە بزوێنەکان ئاسان کردنی قسەکردن و گوتنی واژەکان بۇوە و هەیە، بەوەی کە بەردەوامیی هەناسە لە کاتی قسەکردن مسۆگەر دەکەن و دەنگ بڕان ناهێڵن؛ سەختیی گوتنی واژەکان و دسەواژەکان لەنێودەبەن. لەسەر ئەو بنەمایە و ئەو پێویستییە، قرتاندنی (وو) لەبەر هاتنی پاشگری (وە) لە دوای، سەختیی گوتن و دەنگ بڕان درۇستدەکات و هەر ئاواش نۇسینی (وو) و قرتاندنی (و) بە هەمان شێوە سەختیی گوتن و دەنگ بڕان درۇستدەکات، سەرەنجامیش شێواندنی هارمۆنیی زمان ڕۇدەدات. لەبەر ئەوە پێویست دەکات، ئێمە پێشتر گرفتەکانی (وو) دەستنیشان بکەین، شی بکەینەوە، لە بارەی ئەوان بەدواداچۇن بکەین، تاکو چارەسەر و ئەڵتەرناتیڤ بۆ (وو) بدۆزینەوە.
گرفتەکانی پیتی (وو)
- دەنگی پیتەکە وەک گرتنی [شەددە]، یان وەستان لەسەر پیتەکە نییە، تاکو دۇپاتی پیتەکە بنۇسرێت.
- دەنگەکە دۇپات کردنەوەی دەنگێک نییە، تاکو بۆ دۇپات نۇسینی پیتەکە پەنا ببرێت.
- لە کاتی هەڵەنۇسین و سڕینەوەی پیتی (وو)، نۇسەر بە دۇ جار سڕینەوەی پیتەکە ناچار بێت.
- لە باری جوان_نۇسییەوە، (وو) نۇسین جەنجاڵ و درێژتر و ناشیرین دەکات.
- کاتێک سێ (وووە) و چوار (ووووە) بنۇسرێن، شیکاریی و جیاکردنەوەی واوەکان و بزوێنیی vowel و نەبزوێنیی consonant ئەوان ئاڵۆز دەکات.
- کاتێک لە (وووە، ووووە) دۇوان لە ئەوان (وو) بقرتێندرێن و نەنۇسرێن، یان یەکێک لە ئەوان (و) بقرتێندرێت و نەنۇسرێت، لە کاتی خوێندنەوەی واژەکان لەنگیی و بڕانی دەنگ درۇستدەکات.
- بێجگە لەوەش، کاتی ڕیفۆرم کردنی ئەو ئەلفابێتە کورڎیییە هاتووە، کە سەد ساڵە هەیە، سەرەتا لەنێو حوجرەکان بە ئەلفابێتی عەرەبیی و فارسیی دەستپێکردۇوە و نیو سەدە زیاترە هەیە، کە بە شێوەی ئێستە هەیە و لە توانای نەبۇوە، گرفتی (وو) و لەنێوچۇنی دەنگی ژێرە (کەسرەی : ې) چارەسەر بکات. دۇ دەهەی ڕابوردۇ، کە بزۇتنەوەی کولتۇریی و ڕۆشنبیریی گێڕانەوەی زمانی هۆرامی1 بۆ بواری خوێندن و نۇسین و خوێندنەوە و پەیوەندییە تازە دیجیتاڵییەکان بەڕێکەوتۇوە، یەکێک لەو گرفتانە کە لەتەکی ڕۇبەڕۇ بۇوە و هەیە، هەمان گرفتی (وو) لەنێو زمانی هۆرامی وەک زمانە کوردییەکانی تر. بۆ من وەک نۇسەرێکی سۆرانی-نۇس و هۆرامی-نۇس، چارەسەرکردنی گرفتی (وو) گرفتێکی بچۇک و شیاوی لەبەرچاو نەگرتن نییە، بەڵکو یەکێکە لەو گرفتانە، کە کارایی فراوان لەسەر بارە ڕێزمانییەکان و هەر ئاوایش لەسەر ڕێنۇس دادەنێت.
ئەی چارەسەر؟
پێش ئەوەی بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکانی پیتی (وو) هەنگاو بنێین، لەوانەیە باشتر بێت، سەرەتا گرفتەکانی شی بکەینەوە:
- دەنگی پیتەکە وەک گرتنی [شەددەی]، یان وەستان لەسەر پیتەکە نییە.
ئەگەر دەنگێک کە پیتی (وو) نماییشی دەکات، وەک دەنگی (ماددە، ..تد) جۆرە گرتن و وەستانێکی لەنێو هەبۇوایە، ئاسایی بۇ، کە بە پیتێکی دۇبارە نماییش بدرێت، هەڵبەتە ئەگەر پاش دۇپات-بۇنەکەی، پیتە بزوێنی تر نەهاتبا، یان پیتی بڕگەی دواتری واژەکە هەمان پیت (کردوووە، کەروووە) نەبۇوایە.
- دەنگەکە دۇپات کردنەوەی دەنگێک نییە.
ئەگەر دەنگێک کە پیتی (وو) نماییشی دەکات، وەک دەنگی (ددان، گوللە، کوللە، شش، شەڵڵای، بەڕەڵڵا...تد) دۇپات بۇوایە، دەکرا بە جۊت (وو) نۇسرابۇوایە، هەرچەند لەتەک ئەوەش دیسان پیتی (وو) گرفتساز هەیە و دەمێنێتەوە، کاتێک کە پیتی بزوێنی تر لە دوای بێت، نمۇنە (ە)، بۇنی تاک (و) وەک پیتی نەبزوێن پێویست هەیە، تاکو گرفتی نەگونجانی پێکەوە هاتنی (وو-ە) وەک دۇ پیتە بزوێن چارەسەر بکات.
- لە کاتی هەڵەنۇسین و سڕینەوەی پیتی (وو)، نۇسەر بە دۇ جار سڕینەوە ناچار دەبێت.
کات و وزە بە فېڕۆ دەدرێت و هەڵە کردن ڕۇدەدات؛ کات و وزە بەفیڕۆدان بۆ شتێک کە دەکرێت ئاوا نەبێت، پێویست نییە. بێجگە لەوە، دۇ پارچەیی ئەو پیتە (وو) هیچ بیانۇ و بەڵگەیەکی زانستیی نییە، بەتایبەت لەم سەردەمەی پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیا و تەکنیکی نۇسین و کیبۆردی ئەلەکترۆنیی و تاچ-سکرین. ئەم سەردەمە سەردەمی خێرایی نۇسین و گەیاندنی زانیارییەکانە لە ماوەی چاوترۇکانێک، ئیتر سەردەمی پەڕ-نۇسین و قامیش-نۋیسین و قەڵەم-نۇسین بەسەرچووە و نۇسین دیجیتاڵیزە بۇوە و لەتەک ئەوەش پیت و هێما و ئاماژەکانیش دیجیتاڵیزە بۇن و گرفت و کەمییەکانی سەردەمی تایپکردنی پیتچنەکان نەماون.
- لە باری جوان_نۇسییەوە، (وو) نۇسین جەنجاڵ و درێژتر و ناشیرین دەکات.
لە باری جوان-نۇسیی و کورت و پوخت نۇسینەوە، (وو) جەنجاڵیی و درێژیی و ناشیرینیی نۇسین درۇستدەکات، بەتایبەت کاتێک کە پیتی تاک (و) لەپێش و دوای بێت. ئیتر دەبێت بە قەتارەی واوان (وووە | ووووە) و دۇ جار نۇسین و سێ جار سڕینەوەی پیتێک سەختیی درۇستدەکات، بەتایبەت بۆ زارۆکان، کە هێشتا دەبێت نۇسین فێرببن و گشت ڕۆژێک بە نۇسین و دیکتەکردنی پیتەکان چەند لاپەڕەیەک ڕەش بکەنەوە.
- کاتێک سێ (وووە) و چوار (ووووە) بنۇسرێن، شیکاریی و جیاکردنەوەی واوەکان و بزوێنیی و نەبزوێنیی ئەوان قورستر دەکات.
لەوانەیە جیا کردنەوەی (وو) و (و) لە کاتی پێکەوە هاتنی (وووە) و (ووووە) بۆ گەورە ساڵێک کە شارەزایی زمانەوانیی هەبێت، ئاسان بێت و نۇسینیشی ئاسان بێت. هەرچەند ئێستە ئیتر وەک بۆ نۇسەران و ڕۆژنامەنۇسان، بۆ زۆربەی کەسە تەمەن گەورەکان دەستنۇس وەک بۊ زارۆکان گرفت نییە، چۇنکە گشت کەس بە ئامرازە دیجیتاڵییەکان دەنۇسێت. بەڵام بۆ فێرخوازانی قۆناخی خوێندنی بنەڕەتیی و تەنانەت خوێندنی نێوەندییش سەختی و ئاڵۆزبۇن و سەرلێشێوان درۇستدەکات.
- کاتێک لە (وووە، ووووە) دۇوان لە ئەوان (وو) بقرتێندرێن و نەنۇسرێن، یان یەکێک لە ئەوان (و) بقرتێندرێت و نەنۇسرێت، لە کاتی گوتن و خوێندنەوەی واژەکان لاسەنگیی درۇستدەکات.
لەنێو ئەدەبیاتی هۆرامی و سۆرانی پیتی (وو) نماییشدەری دەنگی [واوێکی دەنگ درێژ و تېژ] بۇوە و هەیە، کە ڕادەی کەم لەنێو ئاخاوتنی زمانی هۆرامی و زمانی سۆرانی بوونی هەیە و تاکو ئێستە بۆ هێماسازیی ئەو دەنگە (وو) بەکاربراوە و دەبرێت. گرفتی بەکاربردنی جۇت واو (وو) بۆ ئەو دەنگە لەنێو نۇسینی زمانی هۆرامی و سۆرانی زۆربەی بارە ڕێزمانییەکان یەخەگیری نۇسەر و خوێنەر دەبێت؛ بەتایبەت لە باری کردار و ناو.
لەنێو زمانی سۆرانی، کە ڕادەی کەم لە سەرەتای سەدەی پێشین تاکو ئێستە زمانی خوێندن و نۇسین و میدیا و ڕامیاریی و... بۇوە و دەیان و سەدان بەدواداچۇنی زمانەوانیی لە بارەی ئەلفابێت و ڕێزمان و ڕێنۇسی کراون، پاش دیجیتاڵیزەبۇنی زمانی سۆرانی2، گرفتەکانی (وو) هەر وەک خۆیان ماونەتەوە و گرفتەکانی بۆ نێو نۇسینی هۆرامیش هاتۇن؛ ئاوا کە ئاماژەمدا گرفتی ناچاریی دۇ جار سڕینەوەشی بۆ زیاد بۇوە. بەداخەوە، زمانناسانی ئەم سەردەمە لەجیاتی ناسینی گرفتەکان و چارەسەرکردنیان، بۆ (لەتکردنی) یان قرتاندنی هێمای دەنگەکە [وو] پەنایان بردۇوە، کە شتێکی هەڵە بۇوە و هەیە و هەڵەی تریش لە دوای خۆی درۇستدەکات و دەهێنێت. بە هەمان شێوە نۇسینی (وو) بە تاک (و) یان نۇسینی (ووو) بە یەک (و) وەک ڕێنۇسی زمانی فارسی، کۆمەڵێک مەتەڵ و (ئەگەر و مەگەر) درۇستدەکات، کە سەرەنجام بە سەرلێشێواندن و جەنجاڵ کردنی هۆشی زارۆکان بە شتێکەوە کۆتایی دێت، کە دەکرێت بە شێوەیەکی ئاسانتر چارەسەر بکرێت، ئاوا پێشینان گوتۇیانە “گرێیەک بە دەست دەکرێتەوە، مەیخەرە ددان”.
گرفتەکانی (وو) لەنێو زمانی هۆرامی
گرفتە ڕێزمانییەکان، ئەوەی کە سرۇشتی زمانی هۆرامی وەک زمانە کوردییەکانی تر3 پێکەوە هاتنی دۇ پیتی بزوێن (vowels) بوار نادات و ئەگەر پێکەوە بێن، ناچار یەکێک لە بزوێنەکان دەگۆڕێت بە پیتێکی نەبزوێن (consonant) نمۇنە :
(ڕۊ – ڕۋەکە| ڕوەکە)، (لۊ – لۋەکە| لوەکە)، (دۊ – دۋەکە| دوەکە)، (چۊ – چۋەکە | چوەکە)، ...تد. لەنێو دیالێکت و بنەدیالێکتە میانییەکانی زمانی هۆرامی گرفتی پێکەوە هاتنی سێ واو (ووو) بوونی نییە. ئەو گرفتە بەس لەنێو دیالێکت و بنەدیالێکتە سنۇرییەکانی هۆرامان، یان لەنێو دیالێکتە هۆرامییەکانی دەرەوەی هۆرامان بوونی هەیە، کە لەژێر کارایی زمانی هۆنراوەی هۆنەرە زمان-ناهۆرامییەکان و کارایی زمانی سۆرانی وەک هاوسێ و خوێندن بە زمانی عەرەبی و فارسی دەنگی (ۋ) لەنێوچۇوە و گۆڕدراوە بە (و) و پیتی (و) وەک لەنێو زمانی سۆرانی و کەلهوڕیی بە دۇ ڕۆڵ بەکاربراوە. بەڵام لەنێو ئەو ناوچانەی کە دەنگی (ۊ) دەگۆڕێت بە (ۋ) و ئەو ناوچانەی کە دەنگی (ۊ) دەگۆڕێت بە (و)، هێشتا جۆرێک لە مانی (ۊ+ۋ | ۊ+و) بەر گوێ دەکەوێت، ئەگەر بە هەستەۋەریی زمانیی چۆنیەتی گوتنی واژەکان ببیستین:
ڕۊ – ڕۊۋەکە – ڕۊۋانە
ڕۊ – ڕۊوەکە – ڕۊوانە
ڕۊ – ڕۋەکە – ڕۋانە | ڕۊ – ڕوەکە – ڕوانە
گرفتەکانی (وو)، کاتێک پاشگری (وە) لە دوای (وو) بێت، دەبێت بە (وووە) بنۇسرێن (موو - موووەکە)، کە بێجگە ناشیرینی (ووو)، بۆ کەسی نەشارەزا سەرلێشێوان درۇستدەکات، کە کام (ووو) پیتێکی نەبزوێن هەیە و کام پیتێکی بزوێن هەیە، یەکەم، دوەم یان سێیەم، لەبەر چی؟یان لەوێدا دەبێت چەند واو بنۇسرێن؛ یەک، دۇ، یان سێ؟
هەرچەندە زمانی هۆرامی4 بەتایبەت زاراوەی (دیالێکتی) لهۊنی بەگوێرەی پارێزراویی و کەمیی کارایی زمانەکانی دەوروبەر لە سەر ئەو، ئەو میکانېزمە خۆکردە زمانییەی هەیە و ماوە، کە هاتنی دەنگێکی (بزوێن) لە دوای بزوێنێکی تر، دەنگی بزوێنێکیان دەگۆڕێت بە (نەبزوێن). بەڵام لەتەک ئەوەش، ئەگەر ئێمە نۇسەرانی هۆرامی-زمان بە هەمان شێوازی ڕێنۇسی فارسی بنۇسین، بۆ گەوران و گچکان بەتایبەت بۆ فێرخوازانی قۆناخی خوێندنی بنەڕەتیی [مەتەڵ] درۇست دەکەین و ئەگەر بە هەمان شێوازی ڕێنۇسی سۆرانی بنۇسین، سەرباری بۇنی ئەو میکانېزمە خۆکردەیشە، نۇسینی دەنگی (ئوو) بە (وو) گرفتی تر درۇستدەکات.
نمۇنە: بارەکانی کرداری (ئەژنەۋیەی) بۆ یەکەم کەسی تاک (قسەکەری)
دیالێکتی لهۊنیی
من مژ ْ نە ْ ۋوو
Mn mẑneṿẅ
من مژ ْ نە ْ ۋوو ْ ۋە
Mn mẑneṿẅṿe
من مەژ ْ نە ْ ۋوو
Mn meẑneṿẅ
من مەژ ْ نە ْ ۋوو ْ ۋە
Mn meẑneṿẅṿe
من بژ ْ نە ْ ۋوو
Mn bẑneṿẅ
من بژ ْ نە ْ ۋوو ْ ۋە
Mn bẑneṿẅṿe
من نەژ ْ نە ْ ۋوو
Mn neẑneṿẅ
من نەژ ْ نە ْ ۋوو ْ ۋە
Mn neẑneṿẅṿe
دیالێکتە مەرزییەکۍ
من مژ ْ نە ْ ووو
Mn mẑnewẅ
من مژ ْ نە ْ و ْ وو ْ وە
Mn mẑnewẅwe
من مەژ ْ نە ْ ووو
Mn meẑnewẅ
من مەژ ْ نە ْ ووو ْ وە
Mn meẑnewẅwe
من بژنەووو
Mn bẑnewẅ
من بژ ْ نە ْ ووو ْ وە
Mn bẑnewẅwe
من نەژ ْ نە ْ ووو
Mn neẑnewẅ
من نەژ ْ نە ْ ووو ْ وە
Mn neẑnewẅwe
هامۋاتای سۆرانی
من دەبیستم
من دەبیستمەوە
من نابیستم
من نابیستمەوە
من ببیستم
من ببیستمەوە
من نەبیستم
من نەبیستمەوە
چارەسەرو (وو) دیالێکتی لهۊنیی
من مژنەۋۇ
Mn mẑneṿẅ
من مژنەۋۇۋە
Mn mẑneṿẅṿe
من مەژنەۋۇ
Mn meẑneṿẅ
من مەژنەۋۇۋە
Mn meẑneṿẅṿe
من بژنەۋۇ
Mn bẑneṿẅ
من بژنەۋۇۋە
Mn bẑneṿẅṿe
من نەژنەۋۇ
Mn neẑneṿẅ
من نەژنەۋۇۋە
Mn neẑneṿẅṿe
چارەسەرو (وو) دیالێکتە مەرزییەکۍ
من مژنەوۇ
Mn mẑnewẅ
من مژنەوۇوە
Mn mẑnewẅwe
من مەژنەوۇ
Mn meẑnewẅ
من مەژنەوۇوە
Mn meẑnewẅwe
من بژنەوۇ
Mn bẑnewẅ
من بژنەوۇوە
Mn bẑnewẅwe
من نەژنەوۇ
Mn neẑnewẅ
من نەژنەوۇوە
Mn neẑnewẅwe
سەرنج [3 ] : لەنێوان پیتەکانی بڕگەی سەرەتای واژە کە بە دۇ پیتی نەبزوێن دەستپێدەکەن، دەنگی ژێرە (ې :) هەبۇوە و لەنێوچۇوە و هێشتا هەستپێدەکرێت و فەوتانی لەنگیی دەنگی درۇستکردۇوە.
لەسەر ئەو بنەما ڕێزمانییە نزیکەی گشت کردارە هۆرامییەکان لە باری ڕانەبوردۇ و داهاتۇ بۆ یەکەم کەسی تاک [قسەکەر] ئەو گرفتانەیان هەیە و بەو جۆرە هەن و گرفتی (وو) کاتێک گەورەتر دەبێتەوە، کە ئەو کردارانە بە دیالێکتە سنۇرییەکان، یان دەرەکییەکانی زمانی هۆرامی بنۇسین، کە دەنگی|پیتی (ۋ) لەنێو قسەکردنی ئەوان نەماوە و لەجیاتی (ۋ: ۋۍ) ئەوان (و: وۍ)دەڵێن و بەکاردەبەن.
بەو جۆرەی کە دەردەکەوێت، لە باری کرداری ڕانەبوردۇ سێ (ووو) ڕیز دەبن و لە باری کرداری داهاتۇ چوار (وووو) ڕیز دەبن. ئیتر با ناشیرینیی نۇسینەکە لەو لاوە بوەستێت، کە چاوی خوێنەر لێڵ دەکات و لە ئەو سەر تێکدەدات.
ئەگەر لەو بارەدا، لەنێو ڕێنۇسی هۆرامیی دیالێکتە سنۇرییەکان، وەک چارەسەرکەی ئێستەی ڕێنۇسی سۆرانی پیتی (وو) بقرتێندرێت، باری کرداری ڕانەبوردۇ و داهاتۇ بۆ یەکەم کەسی تاک گرفت درۇستدەبێت، کە لە باری کرداری ڕانەبوردۇی سادە گۆڕانی واتای واژەکان درۇستدەکات و لە باری کرداریی داهاتۇ سەختیی گوتن و خوێندنەوەی واژەکان درۇستدەکات.
شێوانی چۆنیەتی گوتنی واژەکان بە قرتاندنی دەنگی پیتی (وو)
بارو قرتنای وو دیالێکتی لهۊنیی
من مژنەۋ_[1]
من مژنەۋ_وە[2]
من مەژنەۋ_[1]
من مەژنەۋ_وە[2]
من بژنەۋ_[1]
من بژنەۋ_وە[2]
من نەژنەۋ_[1]
من نەژنەۋ_وە[2]
بارو قرتنای وو دیالێکتە مەرزییەکۍ
من مژنەو_[1]
من مژنەو_وە[2]
من مەژنەو_[1]
من مەژنەو_وە[2]
من بژنەو_[1]
من بژنەو_وە[2]
من نەژنەو_[1]
من نەژنەو_وە[2]
ئایا هیچ کەس هەیە، لەنێو بارانە [1]، [2] بە قرتاندنی (وو)، واژەکان بە درۇستی و ئاسانی و ڕەوان بڵێت و بخوێنێتەوە و لە واتای ئەوان تێبگات؟
بە قرتاندنی دەنگێک کە سەدان و هەزاران ساڵە هەیە، قسەکردنێک کە خەڵک لەتەکی ڕاهاتۇوە و نەوە بە نەوەی گەیاندۇوە، دۇ شت ڕۇدەدەن:
1. ئاوا کە زانراوە، لە سەرەتای بڕگە گوتنی دەنگی بزوێن|پیتی بزوێن ئەستەم هەیە و بۆ گۆکردنی بۇنی پیتێکی نەبزوێن پێویست دەبێت، ئەگەر نا بەبێ بۇنی پیتی نەبزوێن لە سەرەتای بڕگە، دەنگی پیتی بزوێن گۆ ناکرێت و دەفەوتێت؛ ئەم دەنگانە| ئەم پیتانە (ا، ۊ، ۆ، ۇ=وو، ە، ێ، ې) کە پیتی تەواو بزوێن هەن و وەک (و، ی) دۇ ڕۆڵ نین، هەردەم لەنێو بڕگە دەکەونە پاش دەنگی یەکەمی | پیتی یەکەمی بڕگە. کاتێک کە وەک چارەسەرکردنی قەتارەی واوان یەکێک یان دۇ لە (وووە، ووووە) بقرتێندرێن، پێکەوە هاتنی دۇ پیتی بزوێن ڕۇدەدات، کە ئەویش نەگونجاوە و پێکەوە گۆکردنیان لە توانای هیچ کەسێک نییە.
2. فەوتانی دەنگێک لەنێو واژەیەک گۆڕانی زمان درۇستدەکات. ئەوەش لەژێر کارایی زمانەکان لەسەر یەکتر ڕۇدەدات و لەو ناوچانەی کە زمانەکان تێکەڵ دەبن و بنە-دیالێکتێک یان دیالێکتێکی تر درۇست دەبێت، کە تاییبەتمەندی هەر دۇ زمانەکە لە خۆی دەگرێت ؛ نمۇنە ئەم واژانە کە لە بنەڕەتدا [مژنەۋووۋە : مژ ْ نە ْ ۋوو ْ ۋە cc.cv.cv.cv] و لە ناوچە سنۇرییەکانی زمانی هۆرامی بەرە بەرە تاکو زیاتر بەرەو زمانی هاوسێ ڕۆیشتۇوە، ئاوای بەسەر هاتووە [ مژنەووووە : مژ ْ نە ْ ووو ْ وە cc.cv.cv.cv] و سەرەنجام [ مژنەو_وە : مژ ْ نەو ْ _ ْ وە cc.cvc.cv]. پاش ئەوەی کە دەنگی یەکەمی بڕگەی سێیەم (ۋ) گۆڕدراوە لەنێوچۇوە، دەنگی دۇوەمی بڕگە سێیەم کە (وو) هەیە، وەک دەنگێکی بزوێن لەتەک پیتە بزوێنەکەی پێش خۆی گوتنی سەخت بۇوە و ناچار گۆڕدراوە بە دەنگی (و)، کە دەنگێکی | پیتێکی دۇ ڕۆڵە بزوێن|نەبزوێنی هەیە. بێجگە لە فەوتان و گۆڕینی دەنگەکان، پێکهاتەی بڕگەکانیش گۆڕدراوە؛ بڕگەی دوەم و سێیەم کە لە بنەڕەتدا [ ْ نە ْ ۋوو ْ ] و هەنگاو بە هەنگاو بەگوێرەی دۇرکەوتنەوەی گۆڕدراوە بە [ ْ نە ْ ووو] و سەرەنجام بە [ ْ نەو ْ _].
هەڵبەتە ڕەوتی ئەو گۆڕان و لەنێوچۇنە بە ئەوەندە کۆتایی نەهاتۇوە و نایێت و لەتەک تێپەڕینی ڕۆژگار و زیادبۇنی کارایی زمانی سۆرانی و فارسی لەسەر هۆرامی-زمانەکان لە ڕێگەی سیستەمی خوێندن و میدیای دیجیتاڵ کە لە ئێستا سەرتاپای پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی داگرتۇوە، دەنگی تر دەگۆڕدرێن و لەنێودەچن، کە هەر ئێستە لەبەر ترنجاندنی نۇسینی زمانی هۆرامی لەنێو قاڵبی ئەلفابێتی زمانی سۆرانی و لەپاڵ ئەویش بە هەڵە بەکاربردنی ئەم دۇ پیتە (ئۆ: ۆ، یێ : ێ) لەجیاتی دەنگی بۊرە و ژێرە (ئۊ : ۊ، یۍ : ې) سەدان ناو و نیوەی کردارە هۆرامییەکان لە گشت بارە ڕێزمانییەکان دەکەونە بەردەم مەتەرسی گۆڕان و تێکەڵبۇن و لەنێوچۇن، چۇنکە هەڵە نۇسین و هەڵە خوێندنەوە، هەڵە گوتنیش درۇستدەکات.
لە بارەی چۆنیەتی گۆڕان و هەڵە گۆڕانی قسەکردنی قسەکەرانی زمانێک، سەرنجدانی قسەکردنی گەنجەکان لە دۇ دەیەی ڕابوردۇ باشترین و زیندۇترین و نزیکترین نمۇنە هەیە، کە لەنێو شارەکان بە تایبەت شارە سۆرانی-زمانەکان گەنجەکان وەک لاساییکردنەوە و چاوبڕین لە گەنجە سۆرانی-زمانەکانی ئۆرۇپا قسەکردنی زۆربەی گەنجەکانی هەرێم گۆڕدراوە، کە ئەوان لەژێر کارایی زمانەکانی ئۆرۇپا زمانی ماڵیی (دایکیی) خۆیان درۇست نازانن و بە جۆرێکی شێوە گوتنی ئینگلیزی یان زمانەکانی تری ئۆروپا قسەدەکەن. هەڵبەتە لە سەرتاسەری جیهان نمۇنەی لەو جۆرە زۆر هەن؛ عەرەبیی قسەکردنی جەزائیرییەکان، تونسییەکان، لوبنانییەکان لەژێر کارایی سەپاندنی زمانی داگیرکەری فەرەنسیی و لاساییکردنەوەی ئەو گەنجانەی کە لە فەرەنسە دەژین، یان گۆڕینی قسەکردنی گەنجە فارسەکان لەژێر کارایی لاساییکردنەوەی ئەو گەنجە ئێرانییانەی کە لە ئەمەریکا دەژین و زمانی یەکەمی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی ئەوان ئینگلیزی هەیە، ...تد. بەڵام ئەگەر سەرنج بدەین، خۆشبەختانە هێشتا ئەو کاراییە نەرێنییە بۆ سەر زمانی هۆرامی نەگەیشتۇوە.
ئەگەر نۇسین و ڕێنۇسی هۆرامی ڕەدۇی شوێنپێی چارەسەرکەی نۇسین و ڕێنۇسی زمانی سۆرانی بکەوێت، سەرەنجامەکەی ئەوە دەردەچێت، کە لەنێو ئەو نمۇنانە دەردەکەوێت :
دیالێکتو لهۊنی
مژنەۋووۋە cc.cv.cv.cv
مەژنەۋووۋە cvc.cv.cv.cv
بژنەۋووۋە cc.cv.cv.cv
نەژنەۋووۋە cvc.cv.cv.cv
دیالێکتە مەرزییەکۍ ز. هۆرامی
مژنەووووە1 cc.cv.cv.cv
مەژنەووووە1 cvc.cv.cv.cv
بژنەووووە 1 cc.cv.cv.cv
نەژنەووووە1 cvc.cv.cv.cv
سەرەنجامو قرتنای (وو)
مژنەۋە مژنەوە3 cc.cv.cv
مەژنەۋە مەژنەوە2 cvc.cv.cv
بژنەۋە بژنەوە2 cc.cv.cv
نەژنەۋە نەژنەوە3 cvc.cv.cv
ئەگەر بەوردیی ئەو خشتەکە سەنج بدەین، بەتایبەت ستۇنی سێیەم، بێجگە لەوەی، کە لەنێو دیالێکتە سنۇرییەکان قەتارەی (وووو) درۇستدەبێت، لە باری قرتاندنی (وو) واتای کردارەکانیش دەگۆڕێت و لە کەسی یەکەمی تاکەوە (مژنەووووە، مەژنەووووە، بژنەووووە، نەژنەووووە1) بۆ کەسی دوەمی تاک (مەژنەوە، بژنەوە2) دەگۆڕدرێن و تەنانەت کردارەکان بېواتاش دەبن (مژنەوە 3، نەژنەوە 3).
کورت و پوخت، لەنێو زمانی هۆرامی پیتی (وو) لە کرداری ڕانەبوردۇ و داهاتۇ بۆ یەکەم کەسی تاک و کۆمەڵێک واژەی (ناوی) تر گرفت درۇستدەکات، نمۇنە:
موو cv - موووەکۍ cv cv cv، موووان cv cvc، شوو cv – شوووەکۍ cv cv cv، شوووانە cv cv cv، ڕوووە cv cv – ڕوووەکۍ cv cv cv، پوووەلت cv cvcc، پووواز cv cvc، ئارەزوو cv cv cv -ئارەزوووۍ cv cv cv cv، ئاۋەڕوو cv cv cv - بېئاۋەڕوووۍ cv cv cv cv cv، چەڵتاۋەڕوووۍ cvc cv cv cv cv، ..تد
مۇوەکۍ، مۇوان، شۇوەکۍ، شۇوانە، ڕۇوەکۍ، پۇوەلت، پۇواز، ئارەزۇوۍ، ئاۋەڕۇوۍ، بېئاۋەڕۇوۍ، چەڵتاۋەڕۇوۍ، ...تد
لەبەر ئەوە تاکە چارەسەر گۆڕانی هێمای پیتەکە هەیە، نەک قرتاندنی، یان گۆڕینی بە (و) وەک ڕێنۇسی زمانی فارسی. قرتاندنی لەنگیی خوێندنەوە و گوتن درۇستدەکات، نۇسینی بە تاک (و) وەک زمانی فارسی، تێگەیینی بارە ڕێزمانییەکان بۆ زارۆکان و تەنانەت گەورانیش سەخت دەکات، کە شارەزایی زمانەوانییان نییە، دەکات بە مەتەڵ و بۆ هەڵهێنانی ئەو مەتەڵانەش چەندین (ئەگەر) و (مەگەر) پێویست دەبن، تاکو ڕۆشن بکرێتەوە؛ لە کوێ بە (واوی درێژ) دەخوێندرێتەوە، لە کوێ بە (واوی کورت) دەخوێندرێتەوە؛ لە کوێ (و) پیتێکی بزوێن هەیە و لە کوێ پیتێکی نەبزوێن هەیە، کە ئەوەش وەک نیشاندانی گوێی چەپ دەردەچێت، کاتێک کەسێک بە دەسی ڕاستی و لە پشت ملیەوە بۆ نیشاندانی گوێی چەپی خۆی پەنا ببات؛ ئاوا کە پێشینان گوتۇیانە “ گرێیەک کە بە دەست دەکرێتەوە، مەیخەرە ددان”.
گرفتەکانی (وو) لەنێو زمانی سۆرانی
بە هەمان شێوە لەنێو سرۇشتی (زمانی سۆرانی)یش وەک زۆربەی زمانە کوردییەکانی تر، پێکەوە هاتنی دۇ دەنگی | پیتی بزوێن ناگونجێت، بەڵام لەبەر ئەوەی (ئوو) بە دۇ (وو) هێما کراوە، سەرەتا ناچار (و)ی پاش ئەو دەنگە قرتێندراوە، کە تاک (و) هەیە و لەوێدا ڕۆڵی پیتی نەبزوێنی هەیە: وووە = [وو : پیتی بزوێن] – [ و : پیتی نەبزوێن]- [ ە : پیتی بزوێن].
سەرەتا هەر ئاوا، کە لەنێو ئەلفابێت و ڕێنۇسی سۆرانی، پیتەکانی (ۆ)، (ە)، (ێ) و..تد نەبۇن4، هەر ئاوایش گشت واوەکان بە یەک (و) نۇسراون و ئەوەش لەژێر کارایی ڕێنۇسی زمانی عەرەبی و فارسی بۇوە. لەو بارەدا لە سێ (ووو) بەس یەک (و) نۇسراوە، واتا دەنگی (وو) هێماسازیی نەکراوە و ڕێنۇسێکی هەڵە بۇوە. دواتر پیتی (وو) زیاد کراوە و تاکو سەرەتای هەزارەی دوەمیش، لەنێو ڕێنۇسی سۆرانی، سەرەڕای نادرۇستیی پرسەکە، ئاوا باو بۇ، کە ئەگەر لە کۆتایی واژە، (وە) لە دوای (وو) هاتبا، یەکێک لە (وووە) دەقرتێندرا و بە (ووە) دەنۇسرا. لەو بارەدا تاک (و) وەک پیتێکی نەبزوێن لادەبردرا و بە لابردنی (و) دۇ پیتی بزوێن لە پاڵ یەکتر دەهاتن. بەڵام بە گوتنی سێ دەنگ دەبیستران (وو+و) : دانیشتوووە = دانیشتوو + وە = cv cvc cv cv، دانیشتوووان = دانیشتوو + وان = cv cvc cv cvc بە واتایەکی تر ڕێنۇسەکەی دوەمیش هەڵە بۇ.
بۆ زیاتر ڕۆشن بۇنەوەی گرفتەکان، با بە چەند نمۇنەیەک گرفتەکان و سەخت بۇنی گوتن و نەگونجانی قرتاندنی دەنگەکان|پیتەکان سەرنج بدەین:
ۋاچۍ بنچینەییەکۍ
کردوووە krdẅwe
بردوووە brdẅwe
کوشتوووە kuŝtẅwe
چوووە çẅwe
مردوووە mrdẅwe
قرتنای [و] و پېکئاماو ۋاچۍ
کر ْ دوو ْ _ە
cc cv _v
بر ْ دوو ْ _ە
cc cv _v
کوش ْ توو ْ _ە
cvc cv _v
چوو ْ _ە
cv _v
مر ْ دوو ْ _ە
cc cv _v
قرتنای [ وو ] و پېکئاماو ۋاچۍ
کر ْ د_ ْ وە
cc c_ cv
بر ْ د_ ْ وە
cc c_ cv
کوش ْ ت_ ْ وە
cvc c_ cv
چ ْ وە
c_ cv
مر ْ د_ ْ وە
cc c_ cv
سەرنج [3 ] : لەنێوان پیتەکانی بڕگەی سەرەتای واژە کە بە دۇ پیتی نەبزوێن دەستپێدەکەن، دەنگی ژێرە (ې :) هەبۇوە و لەنێوچۇوە و هێشتا هەستپێدەکرێت و فەوتانی لەنگیی دەنگی درۇستکردۇوە.
زمانزانەکان سەرەتا لە نیوەی دۇوەمی سەدەی ڕابوردۇ بەو جۆرە گرفتەکەیان چارەسەر کردۇوە، (و: وۍ) پێش دوایین پیت (ە) کە پیتێکی نەبزوێن هەیە، قرتاندۇوە، یان پەڕاندۇوە [مر ْ دوو ْ _ە] و نەنۇسیوە. بەڵام لە ماوەی دۇ دەیەی کۆتایی زمانزانەکان لەجیاتی ئەوەی گرفتە چارەسەر بکەن، گرفتێکی تریشیان قوت کردۇوەتەوە، کە قرتاندنی پیتی (وو) و گەڕاندنەوەی (و) سێیەم، کە پێشتر لە نیوەی دۇوەمی سەدەی پێشین پیتەکەیان قرتاندبۇ، دیسان بە چارەسەرکەی دۇ دەیەی پێشینیش وەستانێکی نادرۇست لە جێگەی لابردنی پیتی (وو) درۇست بۇوە، کە بە تاک پیت بۇنی بڕگەی یەکەم یان دوەم گوتنی واژەکان لاسەنگ دەکات و گوتنیشی بەو جۆرە ئاسان و خۆش هارمۆنی نییە :
ڕانۋیسی کۊن
کر ْ دوو ْ _ە cc cv _v
بر ْ دوو ْ_ ە cc cv _v
کوش ْ توو ْ _ە cvc cv _v
چوو ْ _ە cv _v
مر ْ دوو ْ _ە cc cv _v
ڕانۋیسی تازە
کر ْ د_ ْ وە cc c_ cv
بر ْ د_ ْ وە cc c_ cv
کوش ْ ت_ ْ وە cvc c_ cv
چ _ ْ و ە c_ cv
مر ْ د_ ْ وە cc c_ cv
چارەسەر
کردۇوە
بردۇوە
کوشتۇوە
چۇوە
مردۇوە
بڕگەبەڼی
کر ْ دۇ ْ وە
بر ْ دۇ ْ وە
کوش ْ تۇ ْ وە
چۇ ْ وە
مر ْ دۇ ْ وە
جۊرو دەنگی|پیتۍ
cc cv cv
cc cv cv
cvc cv cv
cv cv
cc cv cv
ئاوا پێشتر ئاماژە درا، گوتنی دەنگە|پیتە تەواو بزوێنەکان بەبێ هاتنی دەنگێکی|پیتێکی نەبزوێن ئەستەم هەیە و ناچار دەبێت پیتێکی نەبزوێن لەپێشی ئەوان بێت. لە باری ڕێنۇسی کۆنی زمانی سۆرانی لەنێو ئەو واژانە پیتی ئە (ە) تەنیا دەمێنێتەوە؛ ئەگەر لە سەرەتای بڕگەکە پیتێکی نەبزوێن نەیێت، ناچار لە پێشی وەستانێک|بۊشاییەک درۇستدەبێت و بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۊشاییە، گوتنی (ە) بە (ئە) دەسەپێت : (کر ْ دوو ْ ئە، بر ْ دوو ْ ئە، کوش ْ توو ْ ئە، چوو ْ ئە، مر ْ دوو ْ ئە)، هەر ئاوایش بە قرتاندنی (وو) گوتنی بڕگەی پێشین لەنگ بێت و وەستانێکی بۊشایی ئاسا درۇست دەبێت : کر ْ د_ ْ وە، بر ْ د_ ْ وە، کوش ْ ت_ ْ وە، چ_ ْ وە، مر ْ د_ ْ وە).
زمانزان و زمانناسە سۆرانەکان لەجیاتی ئەوەی لەم سەردەمی دیجیتاڵیزە بۇنەی زمان، ئەو پیتە (وو) نادرۇستە و گرفت-درۇستکەرە بگۆڕن، کەچی گرفتەکە گەورەتر و سەختتر و نالۆجیکیتر دەکەنەوە و پیتی (وو) لادەبەن، کە پېکهاتەی بڕگەکان دەگۆڕێت؛ لەنێو هەندێک واژە بڕگەی یەکەم دەگۆڕێت بە بڕگەیەکی پێکهاتۇ لە سێ پیتی نەبزوێن یان بڕگەی دۇوەم دەگۆڕێت بە بڕگەیەکی پێکهاتۇ لە یەک پیتی نەبزوێن، کە لە هەر دۇ بارەکەدا هارمۆنیی گوتنی واژەکان تێکدەدات و وەستانێکی ناپەیوەست و ناپێویست درۇستدەکات. هاوکاتیش لەکاتی خوێندنەوە بە تەواوەتی دەنگی واژەکان دەگۆڕدرێت و دەبێت بە واژەیەکی تر، کە لەنێو زمانی قسەکردن بۇنی نییە، بەڵام پاش ماوەیەک بەردەوامیی هەڵەنۇسین، هەڵە خوێندنەوە (خوێندنەوەی هەڵەکە وەک خۆی) سەرهەڵدەدات و سەرەنجامیش هەڵە قسەکردن و وێران بۇن و سەخت بۇنی زمان ڕۇدەدات.
ئەوەش گرفتێکی تر درۇستدەکات، کە دەبێت بە هۆی شێوانی گشت ئەو واژانەی کە بە دەنگێکی|پیتێکی بزوێن (vcv) کۆتاییان هاتووە و دێت. ئاوا کە دەبینین، وەک نمۇنەی واژە هۆرامییەکان پێکهاتەی بڕگەکان دەگۆڕێت و ئەوەش گرفتێکی تر درۇستدەکات، کە لەنێو زمانی هۆرامی چارەسەرکەی نۇسینی (ۋ) لەجیاتی (و) لەو جێیانەی کە پێش یان لە پاشی یەکێک لەم دەنگانە|پیتانە دێت (ا : ئاۋی، ۊ : دۊۋەکە، وو : کەرووۋە، ێ : گېڵێۋە، ې : کوچېۋ). بەڵام هێشتا گرفتەکانی (وو) هەر دەمێنن، کە تاکە چارەسەری گۆڕینی پیتی (وو) بە (ۇ)، کە لەو بارەدا هاتنی پیتی (و) وەک پیتێکی نەبزوێن، لەنێو زمانی هۆرامی و زمانی سۆرانی هیچ گرفتێکی نۇسینیی درۇستناکات. هەڵبەتە ئەوەش بڵێم، کە گرفتەکانی (وو) گرفتی قسەکردن نین، بەڵکو گرفتی نۇسین هەن و هۆی درۇستبۇنیان نادرۇستیی هېماسازیی دەنگی (ئوو : وو) بۇوە و هەیە.
لە باری ئاسایی نۇسینی گشت دەنگەکانی ئەو واژانە [چ واژە هۆرامییەکان و چ واژە سۆرانییەکان] و هېماسازییکردنی ئەو دەنگە بە دۇ (وو)، کە دەنگی لە (و : وۍ) درێژتر و تیژتر هەیە، ناچار دەبێت سێ (ووو) و (وووو) پێکەوە بنۇسرێن، تاکو ئێمە بتوانین واژەکان بە درۇستیی و وەک خۆیان بخوێنینەوە و بڕگەکان و وەستانی نێوان بڕگەکان وەک خۆیان بڵێین و دەربخەین. لەبەر ئەوە هێماسازییکردنی ئەو دەنگە، کە دەنگی لە (وۍ) درێژتر و تیژتر هەیە، بە دۇ (وو) و هاتنی (و) ئاسایی پێش و پاشی سێ بارە و تەنانەت چوار بارەی هێمایەک (وووو) درۇستدەکات، لە خوێنەر سەردەشێوێنێت. کەچی زمانزانەکان لەجیاتی گۆڕینی هێماکە، ئەوان پیتی (وو) دەقرتێنن و سەرەنجام لە سێ (ووو) بەس یەک (و) دەمێنێتەوە. لە بارێکی ئاوا ناچار بڕگەبەندیی واژەکان دەگۆڕێت و بەدبەختییەکی تر درۇستدەکات و بەو جۆرە دەردەچێت؛ کە خوێندنەوە و گوتنیان دەگۆڕێت و بەس یەک دانە (و) دەخوێندرێتەوە. ئەوەیش گرفتی نەتوانینی گۆکردنی پیتە بزوێنکەی پاش خۆی درۇستدەکات.
هەڵبەتە بە پێچەوانەی پیتە تەواو بزوێنەکان [ ا، ۊ، ۆ، ۇ=وو، ە، ێ، ې ] پیتی (و : وۍ) و (ی : یی) لەبەر ئەوەی کە خۆیان بەگوێرەی جێگەکەیان لەنێو واژە، ڕۆڵیان لەنێوان بزوێن و نەبزوێن دەگۆڕێت، بەبێ بۇنی پیتێکی تر، دەتوانرێت هەم دەنگەکەیان و هەم ناوەکەیان [ وۍ، یی] بگوترێت.
کاتێک کە دەنگی (ئوو) نەنۇسرێت و نەگوترێت و بەس دەنگی (وۍ) بنۇسرێت؛ (ووو – وو = و). لە بارێکی ئاوا، بڕگە و دەنگی واژەکان دەگۆڕدرێن و ئاوا دەردەچن و دەگوترێن؛ نمۇنە لەنێو زمانی هۆرامی :
[دووۋای | دوووای = قسەکردن، بڕیەی = بڕین]
دوووە | د-وو+وە – وو = د_ ْ وە : د : [نەبزوێن] ْ _ ْ و : [نەبزوێن] ْ ە : [بزوێن] c_ ْ cv 5
ب ْ ڕوو ْ وە = بڕ ْ _ ْ وە : = ب : [نەبزوێن] ْ ڕ : [نەبزوێن] ْ _ ْ و: [نەبزوێن] ْ ە : [بزوێن] = cc ْ cv
نمۇنە لەنێو زمانی سۆرانی :
[چوون، بوون ]
چ ْ وو ْ وە - وو = چ ْ وە = چ : [نەبزوێن] ْ و : [نەبزوێن] ْ ە : [بزوێن] = c_ ْ cv
ب ْ وو ْ وە - وو = ب ْ وە = ب : [نەبزوێن] ْ و : [نەبزوێن] ْ ە : [بزوێن] = c_ ْ cv 6
لە بارێکی ئاوا، چارەسەرێک زیاتر بۇنی نییە:
گەڕاندنەوەی نۇسینی دەنگی (وو) لەنێو نۇسین، بەڵام لەتەک گۆڕینی هێماکەی|پیتەکەی. ئەگەر نا، سەرەنجامی قرتاندنی دەنگی (و) لە سەدەی پێشین و قرتاندنی دەنگی (وو) لە دۇ دەیەی ڕابوردۇ و ئێستە، یەک بەرەنجامیان هەیە و دەبێت، کە تێکدان و گۆڕین و سەرخت کردنی گوتنی واژەکان دەردەچێت.
هەڵبەتە بێجگە لە تێکدانی کردارەکان لەنێو (زمانی سۆرانی)یش وەک زمانی هۆرامی، ئەو تاک-ناوانەی کە بە (وو) کۆتاییان دێت و دەکرێن بە کۆ-ناوی نەناسراو، پێش پاشگری (ان) ناچار بۆ توانینی گۆکردنی (ا) لە سەرەتای بڕگە بۇن و نۇسینی (و : وۍ) پێویستدەبێت، بەتایبەت ئەو ناوانەی، کە لە قەدی چاوگی کردار درۇستدەکرێن:
دانیشتوو cvc cvc cv – دانیشتوووان cvc cvc cv cvc، مردوو cv cv – مردوووان cv cv cvc، دەرچوو cvc cv –
دەرچوووان cvc cv cvc، ...تد
دانیشتۇ – دانیشتۇوان، مردۇ – مردۇوان، دەرچۇ – دەرچۇوان، ...تد
لەبەر ئەو هۆ و گرفتانە باشتر ئەوە هەیە، کە بۆ ئەو دەنگە [وو]، پیتێکی یەک پارچەی وەک (ۇ) دابنرێت، کە هەم لەتەک هێمای واوەکانی تر نزیکایەتیی هەیە و هەم بۆ ئاسان و زۇ جێگرتنی لەنێو ئاوەزی فێرخوازان و نۇسەران دەگونجێت. بەگوێرەی ڕێزبەندیی و جۆری واوەکان : بۆ واوی کورت (و)، بۆ دەنگی (بۊرە)ی تایبەت بە زمانی هۆرامی و کەڵهوڕی و لەکی (ۊ)، بۆ واوی درێژ| جۇت واو (ۇ)، کە لەنێو زمانی هۆرامی و سۆرانی و...تد هەیە. ئاوا کە نمۇنەکانی لای سەرەوە نیشان درا، ئەم هێما (ۇ) هەم گرفتی دۇ بەشیی پیتەکە چارەسەردەکات و هەم گرفتی لەتکردن و قرتاندنی دەنگ نامێنێت و هەم وەک پتێکی تەواو بزوێنی جیاواز لە پیتی (و) بەبێ گرفت لەپاڵ پیتی (و) دەنۇسرێت، کە پیتی (و) بەگوێرەی جێگەی لەنێو بڕگە و واژە، ڕۆڵی دەگۆڕێت و پیتێکی بزوێن و نەبزوێن هەیە.
------------------------------------------------------------------------
پەراوێز:
(گرفتۍ : کۆ-ناوی نەناسراو) لەنێو زمانی سۆرانی (کۆ-ناوی نەناسراو) نېیەنە، (ناوەکە) یان بە (تاک-ناوی نەناسراو)، یان بە (کۆ-ناوی ناسراو) دەنۇسرێت : گرفتۍ پیتۊ | گرفتی پیتی | گرفتەکانی پیتی...تد
1. بەداخەوە تاکو ئێستەیش ناوی زمانی هۆرامی (هۆرامی) لەتەک ناوی خەڵکی ناوچەی هۆرامان [ هۆرامۍ، هۆرامەکان] تێکەڵ دەکرێت و وەک یەک بەکاردەربردرێن. ئەوە هەڵە هەیە و هەم نامەکان دەشێوێنێت:
زمانی فارسی – فارسان – فارسەکان؛ زمانی عەرەبی – عەرەبان - عەرەبەکان؛ زمانی ئینگلیزی – ئینگلیزان – ئینگلیزەکان؛ زمانی هیندی – هیندان – هیندەکان؛ زمانی هۆڵەندی – هۆڵەندان – هۆڵەندەکان؛ زمانی زۆلۆیی – زۆلۆیان – زۆلۆییەکان؛ زمانی هۆرامی – هۆرام_ان [هۆرامۍ] - هۆرامەکان. لەنێو بابەتێکی تر لەو بارەوە بە تەسەلیی ڕۆشنکردنەوە هەیە و بە زۇیی بڵاودەکرێتەوە.
2. من لێرەدا زۆر ئامانجدارانە دەستەواژەی (زمانی سۆرانی) بەکاردەبەم، چۇنکە بە بۆچۇنی من یەک زمانی کوردیی بۇنی نییە، کە (دمڵی و کورمانجی و سۆرانی و هۆرامی و کەڵهوڕی و لەکی) دیالێکتی ئەو زمانە بن. بەڵکو کۆمەڵێک زمانی کوردیی هەن، ڕستەبەندیی و ناو و ئاوەڵناو و ئاوەڵکردار و کردارە بنەڕەتییەکانی ئەوان هاوبەش هەن و ئەوەش گشتیان دەکات بە خێزانێکی زمانیی، نەک دیالێکتی یەک “زمانی کوردیی”، کە قسەکەرانیان بەبێ فېربۇنی ئامانجدارانە لە یەکتری تێناگەن و نازانن وەک یەکتری قسە بکەن.
3. بە بۆچۇنی زۆربەی زمانزانەکان، لەنێو زمانە کوردییەکان زۆربەی واژەکان، هاتنی دۇ پیتی نەبزوێن لەنێو بڕگەیەک بەتایبەت لە سەرەتای واژە (ملۇ، منیەو، مژنەۋۇ، مڎرۇ، مسانۇ.، مشیۊ.، بڕۆم، دڕیم، کڕی، بڕنەو، .... تد) لە بنەڕەتدا دەنگی ژێرە|کەسرە لەنێوان پیتی یەکەم و دوەمی سەرەتای واژە|بڕگە (مېلۇ، مېنیەو، مېژنەۋۇ، مېڎرۇ، مېسانۇ.، مېشیۊ.، بېڕۆم، دېڕیم، کېڕی، بېڕنەو، .... تد) هەبۇوە و بەگوێرەی تێپەڕینی کات و سۇوان و گۆڕانی زمان لەژێر کارایی ڕێنۇسی زمانی داگیرکەران ئەو دەنگە (دەنگی ژێرە| کەسرە : ې) لەنێوچۇوە، بەڵام ئەگەر ئێستەش بە هەستەوەریی دەنگ-ناسانە گوتنی واژەکان ببیستین، هێشتا شوێنەواری گوتنی ئەو دەنگە ماوە و پێویستدەکات بنۇسرێت، تەنانەت ئەگەر فەوتابێتیش، چۇنکە بە خوێندنەوەی نۇسینی زمانەکانی ئێمە هارمۆنی دەبەخشێت (مېلۇ، مېنیەو، مېژنەۋۇ، مېڎرۇ، مېسانۇ.، مېشیەکێک.، . تد). هەڵبەتە مەرج نییە، وەک خۆی بخوێندرێتەوە و لە خۆمان زۆر بکەین. بەڵام کاتێک بە ڕێنۇسی لاتینیی بنۇسین، زیاتر و زەقتر گرفتی نەنۇسینی دەبینین (mlẅ, mnyew, mẑneṿẅ, md̑rẅ, msanẅ., mŝyü)، کە پێویستدەکات، ئاوا بنۇسرێن (mᴉlẅ, mᴉnyew, mᴉẑneṿẅ, mᴉd̑rẅ, mᴉsanẅ, mᴉŝyü)
4. نمۇنە ڕۆژنامەی (ژیان)، ئاوا کە دەردەکەوێت، ئەم پیتە بزوێنانە (وو، ۆ، ە، ێ) لەنێو ڕێنۇسی ئەو سەردەمە نەبۇن
https://www.kurdipedia.org/?lng=1&q=2017020720413699474
5. من (پیتی دەنگۆدەر | پیتۍ دەنگۆدەرۍ) وەک هاوواتای چەمکی (vowel letters) و (پیتی دەنگکپ | پیتۍ دەنگکپۍ) وەک هاوواتای چەمکی (consonant letters) بەکاردەبەم. بە بۆچۇنی من، پیتە کۆنسۆنانتەکان consonants “بېدەنگۍ | گیرهەن” نین و پیتە بزوێنەکان vowels “ دەنگدارۍ| گیرنیەن” نین؛ وەک چەمکێکی زمانەوانیی هەر دۇ ناونانەکان نادرۇست هەن. هەر ئاوا یەکاویەک وەرگێڕانی چەمکە لاتاین و یۆنانییە کۆنەکانی بواری زانست و ڕامیاریی و ئابۇریی و زمان و..تد بۆ زمانەکانی تر، لەوانە زمانی هۆرامی، گونجاو و واتابەخش نییە و نابێت. من خۆم ساڵی 2008 لە بارەی نادرۇستیی و نالۆجیکیی “پیتە دەنگدارۍ و بېدەنگۍ” نۇسیومە و کۆشاوم چەمکی درۇستتر و گونجیاتر و نزیکتر لە چەمکە لاتاینییەکان بدۆزمەوە، سەرەتا ماوەیەک “دەنگدرێژ و دەنگکوڵ” بەرکاردەبردن، بەڵام ئەو ناونانانە لەتەک گرفتی دەسەبەندیکردنی پیتە بزوێنەکان vowels بە دەنگ درێژ و دەنگ بەرز و دەنگ نزم و دەنگ کورت ڕۇبەڕۇبۇمەوە و سەرلێشێوانی تری درۇستدەکردن، لەبەر ئەوە، گونجاوترین (دەنگۆدەر | دەنگۆدەرۍ، دەنگکپ | دەنگکپۍ) هەیە.
لەو بارەوە، لەم ساڵانەی دوایی کەسانی تر تێکۆشاون، تاکو چەمکی تری هۆرامی داتاشن؛ بۆ نمۇنە “گیرهەن و گیرنیەن”، کە پێش هەموو شتێک، بە هیچ شێوەیەک ئەوانە فۆڕمی چەمکی زمانەوانیی نیین و زیاتر شەرحی ۋاژە هەن، تاکو چەمک و ناوی یەکگرتۇ و واتابەخش. “گیر|هەن و گیر|نیەن” وەک لێکدانەوە و شەرحکردنی (گیج هەن و گیج نېیەن، گېل هەن و گېل نېیەن، گۆج هەن و گۆج نېیەن، بەڼ هەن و بەڼ نېیەن، ...تد) هیچ کات وەک واژەیەکی یەکگرتۇ و چەمکێک گۆناکرێن و هەردەم وەک دۇ واژە بەر گوێ دەکەون؛ ئاوەڵناو + کردار؛ کردارەکە شەرح-دەکات (ئەرێنی و نەرێنی) بۇنی ئاوەڵناوەکە نیشاندەدات.
6. (ْ) : سکون : هێما بۆ وەستانی نێوان بڕگەکانی واژە.
[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 368 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-08-2020 (4 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: زمانەوانی و ڕێزمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
تایبەت بۆ کوردیپێدیا ئامادەکراوە!
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاکۆ مارانی )ەوە لە: 10-05-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 10-05-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاکۆ مارانی )ەوە لە: 13-05-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 368 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.115 KB 10-05-2022 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
خێزانی شێخ عومەری پانی بەرز دروو
پەرتووکخانە
سۆلفێجی لیریکی و ڕیتمیی خوێندنەوەیەک بۆ پەیژە موزیکییە سەرەکییەکانیی ڕۆژهەڵاتى
وێنە و پێناس
چەند گەنجێکی گوندی باناڵێ ساڵی 1986
وێنە و پێناس
قوتابخانەی چوارتا
ژیاننامە
ئەبوزێد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
ژیاننامە
خەلیل سەلمان خابوو
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
ژیاننامە
سابر حسێن ڕەسوڵ
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
بەیداء مەحمود مەجید
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
پەرتووکخانە
خستنەکاری کەلەپووری گۆرانی له موزیکی هاوچەرخی کوردیدا
کورتەباس
سەرۆکی هوداپار: لە سایەی ئەم دەستوورەدا کەس ناتوانێت باسی فیدراڵی و ئۆتۆنۆمی بکات
کورتەباس
سەرهەنگ عەبدولڕەحمان: وەرگێڕانی ئەدەبیی بۆ منداڵان هێندەی نووسین بۆ منداڵان گرنگ و کاریگەرە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
تایبەتمەندییە ھونەرییەکانی گۆرانی فۆلکلۆری و میللی دەڤەری برادۆست
کورتەباس
ئانا بۆفارۆڵ: ژنی کورد زۆر مۆدێرنە
ژیاننامە
چیمەن عەلی یابه
وێنە و پێناس
شێخ ئیبراهیم ئامادینی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەهار محەمەد کەریم
ژیاننامە
هایدە ڕەحیمی
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
وێنە و پێناس
خێزانی عەلادین شێخ عومەری پانی بەرز دروو
ژیاننامە
دیاری محەمەد وەلی عەلی
پەرتووکخانە
فێربوونی زمان و ئاستەنگەکانی فێربوونی زمانی منداڵ لە تەمەنی (2-3) ساڵیدا
کورتەباس
کوڕێکی دوور لە وڵاتم
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
فاتیمە موڕاد مەلا
پەرتووکخانە
ڕۆستم و زۆراب
ژیاننامە
حسێن مەلا قادر فەرەج
کورتەباس
تایبەتمەندییە هونەرییەکانی گۆرانیی وموزیکی کەلەپووری ومیللیی کوردی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
فەتانە وەلیدی
20-10-2009
هاوڕێ باخەوان
فەتانە وەلیدی
ژیاننامە
جیهاد دڵپاک
29-11-2009
هاوڕێ باخەوان
جیهاد دڵپاک
ژیاننامە
عەباس ژاژڵەیی
13-01-2010
هاوڕێ باخەوان
عەباس ژاژڵەیی
ژیاننامە
جەلال جۆبار
06-01-2013
هاوڕێ باخەوان
جەلال جۆبار
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
25-09-2017
17-06-2017
هاوڕێ باخەوان
25-09-2017
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
خەلیل سەلمان خابوو
24-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ژیاننامە
ئەبوزێد ساڵح
24-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هایدە ڕەحیمی
23-09-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
فاتیمە موڕاد مەلا
23-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
دیاری محەمەد وەلی عەلی
23-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
چیمەن عەلی یابه
23-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بەیداء مەحمود مەجید
23-09-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بەهار محەمەد کەریم
23-09-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
فێربوونی زمان و ئاستەنگەکانی فێربوونی زمانی منداڵ لە تەمەنی (2-3) ساڵیدا
23-09-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تایبەتمەندییە ھونەرییەکانی گۆرانی فۆلکلۆری و میللی دەڤەری برادۆست
23-09-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت
  537,086
وێنە
  109,699
پەرتووک PDF
  20,247
فایلی پەیوەندیدار
  103,936
ڤیدیۆ
  1,535
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,764
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,947
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,998
عربي - Arabic 
30,673
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,081
فارسی - Farsi 
9,731
English - English 
7,554
Türkçe - Turkish 
3,667
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,686
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
128,909
پەرتووکخانە 
25,658
ژیاننامە 
25,461
کورتەباس 
18,170
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,723
پەند و ئیدیۆم 
13,588
شوێنەکان 
11,998
شەهیدان 
11,729
کۆمەڵکوژی 
10,907
هۆنراوە 
10,293
بەڵگەنامەکان 
8,348
وێنە و پێناس 
7,361
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,344
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,458
ڤیدیۆ 
1,433
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
821
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
762
شوێنەوار و کۆنینە 
637
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
255
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
324
PDF 
31,323
MP4 
2,531
IMG 
201,063
∑   تێکڕا 
235,241
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
خێزانی شێخ عومەری پانی بەرز دروو
پەرتووکخانە
سۆلفێجی لیریکی و ڕیتمیی خوێندنەوەیەک بۆ پەیژە موزیکییە سەرەکییەکانیی ڕۆژهەڵاتى
وێنە و پێناس
چەند گەنجێکی گوندی باناڵێ ساڵی 1986
وێنە و پێناس
قوتابخانەی چوارتا
ژیاننامە
ئەبوزێد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
ژیاننامە
خەلیل سەلمان خابوو
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
ژیاننامە
سابر حسێن ڕەسوڵ
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
ژیاننامە
بەیداء مەحمود مەجید
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
پەرتووکخانە
خستنەکاری کەلەپووری گۆرانی له موزیکی هاوچەرخی کوردیدا
کورتەباس
سەرۆکی هوداپار: لە سایەی ئەم دەستوورەدا کەس ناتوانێت باسی فیدراڵی و ئۆتۆنۆمی بکات
کورتەباس
سەرهەنگ عەبدولڕەحمان: وەرگێڕانی ئەدەبیی بۆ منداڵان هێندەی نووسین بۆ منداڵان گرنگ و کاریگەرە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
تایبەتمەندییە ھونەرییەکانی گۆرانی فۆلکلۆری و میللی دەڤەری برادۆست
کورتەباس
ئانا بۆفارۆڵ: ژنی کورد زۆر مۆدێرنە
ژیاننامە
چیمەن عەلی یابه
وێنە و پێناس
شێخ ئیبراهیم ئامادینی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
بەهار محەمەد کەریم
ژیاننامە
هایدە ڕەحیمی
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
وێنە و پێناس
خێزانی عەلادین شێخ عومەری پانی بەرز دروو
ژیاننامە
دیاری محەمەد وەلی عەلی
پەرتووکخانە
فێربوونی زمان و ئاستەنگەکانی فێربوونی زمانی منداڵ لە تەمەنی (2-3) ساڵیدا
کورتەباس
کوڕێکی دوور لە وڵاتم
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
فاتیمە موڕاد مەلا
پەرتووکخانە
ڕۆستم و زۆراب
ژیاننامە
حسێن مەلا قادر فەرەج
کورتەباس
تایبەتمەندییە هونەرییەکانی گۆرانیی وموزیکی کەلەپووری ومیللیی کوردی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.344 چرکە!