پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
ئامار
بابەت 519,076
وێنە 106,683
پەرتووک PDF 19,299
فایلی پەیوەندیدار 97,295
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ

هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ
ناونیشان: هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ.
(سەرچاوەی ململانێ ناوچەی قۆقاز).
ئامادەکار و نووسەر: حوسێن عەبدولکەریم ڕۆستەم

$پێناسە نارگۆنۆ کاراباخ$
هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ ناوچەیەکی جیاخوازە، زۆربەی دانیشتوانی ئەرمەنیین و دەسەڵاتی ئازەربایجان لە هەرێمەکە ڕەددەکەنەوە.
پاش هەڵوەشانوەی یەکێتی سۆفێتی جاران، هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ داوای جیابوونەوەی لە ئازەربایجان کرد و چوونە پاڵ ئەرمینیا، و لە کۆتایی ساڵی 1992 سەربەخۆی خۆی لە ئازەربایجان ڕاگەیاندن، بێ ئەوەی هیچ ڵاتێک پاڵپشتی بکات یان دانی پێ بنێت تەنانەت ئەرمینیایش، و شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەردوو لا لە مانگی نیسانی 2016 ڕوویدا، و بۆ هۆی کوشتنی نزیکەی 30 هەزار کەس لە هەردوو لا.
$بنچینەی ناوی نارگۆنۆ کاراباخ$
وشەی نارگۆنۆ، وشەیەکی ڕوسییە بە واتای بەرزای یان چیا، بەڵام وشەی کاراباخ بە واتای باخچەی ڕەش دێت، کەواتە زاراوەی نارگۆنۆ کاراباخ بەواتای، بەرزاییەکانی باخچەی ڕەش دێت، و زۆربەی دانیشتوانی ناوچەکە پێی دەڵێن ئارتساخ، بنچەی وشەی ئارتساخ ئەرمینیە کە لە دوو بڕگە پێک دێت، بڕگەی یەکەمی ئار کە مانای خودای خۆر لە زمانی ئەرمینی کۆن و بڕگەی دووەم تساخ مانای دارستانە، بەمەیش وشەی ئارتساخ بە واتای دارستانی خودا دێت، بەڵام لای ئەزەرییەکان بەواتای یوخاری کاراباخ یان کاراباخی سەرەوە دێت.
$شوێنی جوگرافی نارگۆنۆ کاراباخ$
هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ دەکەوێتە ناوەڕاستی ئازەربایجان، و شاری سیتباناکیرت پایتەختی هەرێمەکەیە، ڕوبەی هەرێمەکە 4,800 کم2، ونزیکەی 270 کم لە ڕۆژئاوای شاری باکۆ پایتەختی ئازەربایجان دوورە، زۆر نزیکە لە سنوری ئەرمینیاوە، هەروەها وڵاتێکی دەورە دراوە، سنووری بریتییە لە ئازەربایجان لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە و ئەرمینیا لە ڕۆژئاواوە و ئێران لە باشوورەوە، کۆماری بەرزاییەکانی نارگۆنۆ کاراباخ دەکەوێتە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی ناوچەی قۆقازی بچووک.
$دانیشتوانی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ$
ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ 145هەزار کەسە، و لە 95 % ئەرمەنیین و لە 5% ڕەگەزی دیکەدا، بەهۆی گرنگی شوێنی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ، و خاڵی بەیەکگەیشتنی چەندین ئیمپراتۆریەت بووە وەکو ئیمپراتۆریەتی ڕوسی و عوسمانی و فارسی کە چەندین شەڕ و پێکدادان لە نێوانیاندا ڕویدا و هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ گۆڕەپانی ئەو چەنگانەدا بوو، بۆیە کاریگەری لەسەر پێکهاتەی هەرێمەکە هەبوو.
پێش زیادبوونی ڕق و دوژمنایەتی نێوان ڕەگەزی ئازەری و ئەرمەنی، ئەرمەنەکان لە پایتەختی کاراباخ نیشتە جێ بوون، لە کاتێکدا ئازەریەکان لەشاری شوشا نیشتە جێ بوون، بەڵام پاش شەڕی ساڵی 1992 لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا، و داگێرکردنی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ لە لایەن سوپای ئەرمینیاوە، ئەزەریەکان لە کاراباخ دەرکران، و ئەزەریەکان پێش دەرکردنیان لە کاراباخ زۆربەییان موسڵمانی شیعە بوون لەگەڵ کەمێنەیەکی کوردی سونە، بەڵام ئەرمەنەکان مەسیحی بوون.
$زمانی نارگۆنۆ کاراباخ$
زمانی ئازەری لە زمانی ئەنادۆڵی تورکێ دەچێت، و زمانی ئەرمەنی بریتییە لە زمانی هیندو ئەوروپی، و زمانی ئەرمەنی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ لە زمانی ئەرمەنی کۆماری ئەرمینا جیاوازە.
$ئاو و هەوا نارگۆنۆ کاراباخ$
ئاو و هەوا لە هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ هەمەجۆرە بە پێی شوێن و جیاوازی بەرزونزمی ڕووی زەوی، لە ناوچە شاخاوییەکان لە ڕۆژئاوا و باشووری ڕۆژئاوای هەرێمەکە پلەی گەرمی لە وەرزی زستاندا لە نێوان 6 و 510 دەبێت، و لە دەشتەکان پلەی گەرمی نزمترە و لە نێوان 2 و 53 دەبێت، لە وەرز هاویندا تیکڕای پلەی گەرمی لە نێوان10 و 515، و لە ناوچە شاخاوییەکان لە نێوان 20 و 525 دەبێت.
هاوینی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ باراناوییە، و ڕێژەی بارانی ساڵانە لە نێوان 400 و 600 ملم لە دەشتەکان و دەگاتە 800 ملم لە ناوچە شاخاوییەکان، و ئاووهەوا لە دەشتەکان نیمچە ووشکە.
$دەرامەتە ئابوورییەکان و چالاکی مرۆیی لە هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ$
هەرێمەکە لە ڕووی دەرامەتە ئابووریەکانەوە هەژارە و پشت بە کشتوکاڵ دەبەستێت کە پیشەی زۆربەی دانیشتوانە، هەروەها پیشەسازی هەندێک بەروبوومی کشتوکاڵی وەکو پیشەسازی دانەوێڵە و لۆکە و تووتن.
پیشەی دانیشتوانی دەشتەکان لە بەخێوکردنی ئاژەڵ وچاندنی گەنم و لۆکە و تووتن پێک دێت، بەڵام دانیشتوانی ناوچە شاخاوییەکان بە بەخێوکردنی ئاژەڵەوە خەریکن.
$چیا و ڕوباری هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ$
هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ ناوچەیەکی شاخاویە، بەرزترین لوتکە، لوتکەی چیای گیامیش، بەرزی دەگاتە 3724 م، بەرزترین لوتکەی چیایە لە هەرێمەکدا، و کۆمەڵە ڕوبارێکی تێدایە کە بۆ بەرهمهێنانی کاربا و ئاودێری بەکاردێت.
$هۆکارەکانی ناکۆکی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان$
بۆچوونی مێژوو نووسەکان دەربارەی هۆکاری ناکۆکی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر ناوچەی نارگۆنۆ کاراباخ جیاوازە.
1- ناکۆکی ڕەگەزی.
بریتییە لە پێشبڕکێیی جيۆپۆلیتیک، کە ئازەری و ئەرمینی تێدەپەڕێت بۆ تورکیا و ڕوسیا و وڵاتە یەکگرتووەکان و ئێران و یەکێتی ئەوروپا، و ڕق و کینەی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، بریتییە لە بەردەوامی دوژمنایەتی مێژوویەکی پڕ لە ڕق و کینە لە نێوان ئەرمینیا و (ئازەربایجان و تورکیا).
2- بۆماوەی دۆژمنایەتی مێژوویی ؟
گیانی دوژمنایەتی لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ناوچەی قۆقاز کۆنە، بریتییە لە هۆکاری ڕەگەزی و ئاینی و مێژوویی و بەتایبەتی پاش کۆنتروڵ کردنی ناوچەکە لە لایەن ئیمپراتۆریەتی عوسمانی پێش چەندین سەدە، بەڵام تەقینەوەی ناکۆکی لە هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ دەگەڕێتەوە بۆ بیستەکانی سەدەی ڕابردوو، و بۆ تێگەیشتن لە ڕەهەندەکانی ناکۆکی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، پێویستە بزانین کە هەرێمەکە لە ڕووی جوکرافیاوە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئازەربایجان و لە ڕووی دیموکرافیاوە لە 95% دانیشتوانی ئەرمەنن.
3- سیاسەتی ستالین (ئاژاوە و دوبەرەکێنی بنێرەو کەڵک ئەبینی) ؟
سیاسەتی سەرۆکی یەکێتی سۆفیتی جاران ستالین بریتی بوو لە چاندنی تۆی ناکۆکی و دوژمنایەتی لە نێوان ڕەگەز و نەتەوە جیاوازەکانی کۆمارەکانی ناو یەکێتی سۆفیتی جاران، بۆ ئەوەی ئەو ڕەگەز و نەتەوانە هەمیشە پێویستیان بە حکومەتی ناوەند بێت لە مۆسکۆ، جا لە بەر ئەوەی ئەرمینیا و ئازەربایجان دوو کۆماری یەکێتی سۆفیت جاران بوون، ستالین لە ساڵی 1923 هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخی خستە پاڵ ئەرمینیا هەرچەندە دەکەوێتە ناوەڕاستی ئازەربایجان، و بۆ زیادکردنی ناکۆکی لە نێوان ئەو دوو وڵاتە ناوچەی ناکتشیڤانی خستە پاڵ
ئازەربایجان هەرچەندە دەکەوێتە ناوەڕاستی
ئەرمینیا و زۆربەی دانیشتوانی ئازەرین، ئەمەش بۆ هۆی سەرهەڵدانی ناکۆکی لە هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ. 4- زۆربەی دانیشتوانی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ ئەرمەنن، بۆیە ناوچەکە بۆتە ناوچەی ناکۆکی لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان، و پاش هەڵوەشانوەی یەکێتی سۆفێتی جاران، شەڕ لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ناوچەکە ڕوویدا و ناسرا بە ناکۆکییەکانی بەرزاییەکانی کاراباخ.
5- لەناوچەرگەی ناوچەی قۆقاز و لە نزیک سەرچاوەکانی نەوتی دەریای قەزوین ناکۆکی لەسەر هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ بەردەوامە لە نێوان وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕوسیا و ئێران و تورکیا و سەرەڕای لایەنە سەرکییەکانی کێشەکە وەکو ئەرمینیا و ئازەربایجان و سەرکردەکانی کاراباخ.
$هەڵوێستی هەرێمی و نیودەوڵەتی لە سەربەخۆی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ$
1- تورکیا
تورکیا پشتگیری ئازەربایجان دەکات دژی ئەرمینیا، وهەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئازەربایجان دەدات، و ئەوەی هەستیاری ڕۆڵی تورکیا لە ناوچەکە زیاد دەکات، تاوانبارکردنی تورکیا بە ئەنجامدانی کوشتاری ئەرمەنەکان لە جەنگی جیهانی یەکەم لە ساڵی 1915.
2- ڕوسيا
ڕوسیا پشتگیری ئەرمینیا دەکات، ڕوسیا لە شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لە ساڵی 1992 و ساڵی 1994، هاوکاری سەربازی پێشەکشی ئەرمینیای کرد، و هاوپەیمانی نێوان ڕوسیا و ئەرمینیا لەسەر بنەمای گەشەپێدانی ئابووری ئەرمینیا لە بوارەکانی وزە و سەربازی لە لایەن ڕوسیاوە.
3- ئێران
ئێران پشتگیری ئەرمینیا دەکات لە کێشەی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ لەبەر هۆکاری ئابووری، چونکە ئەرمینیا نەوتی ئێران دەکڕێت، بەڵام ئازەربایجان خۆی فرۆشیاری نەوتە وەک ئێران، هەروەها ئازەربایجان هاوپەیمانی تورکیایە.
4- وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
هەڵوێستی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە کێشەی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ دژ بەیەکە، چونکە لە لایەکەوە دەیەوێت پارێزگاری لە بەرژەوەندییەکانی بکات لە ناوچەی قۆقاز، و ئازەربایجان وەکو هاوبەشێکی ڕامیاری و ئابووریە لە قەڵەم داوە لە ناوچەکەدا، هەروەها دەروازەیەکە لە نێوان ئەوروپا و بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای
ناوەڕاست، و یەکێکە لە فرۆشیارە سەرەکییەکانی نەوتە، و لە لایەکی ترەوە کەوتووەتە ژێر فشاری لۆبی ئەرمەنی بە هێز لە کۆنگرسی ئەمریکی.
5- ئەوروپا
ڕۆڵی ئەوروپا لە ناوچەکەدا گرنگی دەدات بە چارەسەرکردنی کێشەی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ بۆ دەستە بەرکردنی ئاسایش و جێگیربوون لە ئەوروپادا، و دەستە بەرکردنی گەیشتنی نەوت لە دەریای قەزوینەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
$شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا$
لە ساڵی 1805 هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ بوو بە بەشێک لە ڕوسیا و گۆڕەپانێک بوو بۆ شەڕی ناخۆ، پاش شۆڕشی ساڵی 1917، و لە ماوەی حوکمی سۆفێتی جاران هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ خرایە سەر ئازەربایجان.
لە ساڵی 1991 یەکێتی سۆفیت جاران هەڵوەشایەوە، و لە سەرەتاکانی ساڵی 1992 هەر یەک لە ئەرمینیا و ئازەربایجان سەربەخۆی خۆیان ڕاگەیاند، و سەرکردەکانی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ ویستیان سەربەخۆی هەرێمەکەیان ڕابگەێنن، بەڵام ئازەربایجان دژی سەربەخۆی کاراباخ وەستا، و سەربەخۆی هەرێمەکە بە کارێکی جیاخوازی لە قەڵم دا، بەڵام ئەرمینیا پشتگیری خۆی بۆ سەربەخۆی کاراباخ ڕاگەیاند.
دانیشتوانی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ لە ڕاپرسێیەکدا دەنگیان دا بۆ جیا بوونەوە لە ئازەربایجان، ئەمەیش بۆە هۆی هەڵگیرساندنی شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لە ماوەی نێوان ساڵانی 1988 بۆ 1994، کە بۆ هۆی کوشتنی 30 هەزار کەس لە هەردوو لا، و سەدان هەزار کەس ئاواربوون کە زۆربەیان ئازەریی بوون. و لە دوای پێنچ ساڵ لە شەڕدا، ئەرمەنەکان توانیان ناوچەیەک داگیر بکەن لە خاکی ئازەربایجان کە دەکەوێتە نێوان کاراباخ و ئەرمینیا، و ڕوبەرەکەی 8 هەزار کم واتا نزیکەی لە 20% خاکی ئازەربایجان، لە ساڵی 1994 شەڕ وەستا پاش سەرکەوتنی ئەرمینیا لە جەنگدا، بەڵام هەردوولا نەیان توانی ڕێککەوتنی ئاشتی واژۆ بکەن، هەرچەندە گفتو گۆکان لە ژێر سەرپەرشتی کۆمەڵەی مینسک ئەنجامدرا، کە سەر بە ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئەوروپایە و پێک دێت لە (روسیا و وڵاتە یەکگرتووەکان و فەڕەنسا)، بەڵام ئازەربایجان وئەرمینیا نەگیشتنە ڕێککەوتن دەرباری بارودۆخی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ.
$ئەنجامەکانی شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا$
1- زیانەکانی ئازەربایجان
ئازەربایجان جەنگەکەی دۆڕاند، چونکە 6 هەرێم، سەرەڕای هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ لە دەست دا کە ئەمەش بریتییە لە نزیکەی 20% خاکی ئازەربایجان، و نزیکەی 600 بۆ 700 هەزار کەس ئاوارەبوون و 60 هەزار کەسیان لە هەرێمی کاراباخ بوون.
2- زیانەکانی ئەرمینیا
ژمارەی کوژراوەکانی ئەرمینیای لە چەنگەکەدا نە زانراوە، بەڵام نزیکەی 300 هەزار کەس ئاوارەبوون.
$کۆسپەکانی چارەسەرکردنی کێشەی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ$
1- نەبوونی متمانە لە نێوان ئەرمەنەکان و ئازەرییەکان سەرەڕای ئەو جەنگە کە بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە نێوان هەردوولا ڕویدا، و داگیرکردنی ئەرمینیای بۆ 7 هەرێم لە خاکی ئازەربایجان.
2- داخوازی ئازەربایجان، کە دەیەوێت پێش ئەنجامدانی هەر گفتوگۆیەک، گێڕانەوەی ئەو هەرێمانە کە لە لایەن ئەرمینیاوە داگیر کراوە و ڕەدکردنەوەی داخوازییەکانی ئازەربایجان لە لایەن ئەرمینیاوە بۆ گێڕانەوەی ئەو خاکانە کە داگیری کردووە لە جەنگی نێوان ساڵانی 1992-1994.
$سیناریۆکانی چارەسەرکردنی کێشەی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ$
سیناریۆکانی چارەسەرکردنی کێشەی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ زۆرە و گرنگترین
1- سيناريۆی مینسیک
بە پێی پلانی مینسیک پێویستە هەر سێ لا (ئازەربایجان و ئەرمینیا و نارگۆنۆ کاراباخ) دانپیانان بە یەکێتی خاکی ئازەربایجان لەگەڵ شێوازی حوکمی ئۆتۆنۆمی لە هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ بۆ ئەرمەنە خۆجەییەکان.
2- سيناريۆی ئەمریکی
سيناريۆی ئەمریکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ لە سەر بنەمای دانپیانانی ئازەربایجانە بە سەربەخۆی هەرێمی نارگۆنۆ کاراباخ و مامەڵەکردن لەگەڵیدا وەکو وڵاتێکی سەربەخۆی خاوەن شکۆ، لە بەرامبەریدا ئەرمینیا دان بنێت بە دەسەڵاتی ئازەربایجان بەسەر ناوچەی موگری، کە ناوچەیەکی گرنگ و ستراتیچیە بۆ ئازەربایجان، چونکە ناوچەیەکە ئازەربایجان لە ناوچەی ناکتشيفان
جیا دەکاتەوە و دەکەوێتە ناوەڕاستی خاکی ئەرمینیا، بەڵام ئەرمینیا بەم پلانە قایل نەبوو، چونکە وا هەستی کرد بە بەستنەوەی ناکتشيفان بە ئازەربایجانەوە ئەوە ئەو تاکە ڕێڕەوە کە بە ئێران دەیبەستێت لەدەست دەدات.[1]
ئەم بابەتە 274 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: جوگرافیا
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-05-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 04-05-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 04-05-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 274 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.182 KB 04-05-2022 ڕۆژگار کەرکووکیڕ.ک.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
ئامار
بابەت 519,076
وێنە 106,683
پەرتووک PDF 19,299
فایلی پەیوەندیدار 97,295
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.265 چرکە!