جۆری وشە: چاوگ
واتا: ئارەق دەردان.[1]
ئارەق کردن/areq kirdin: کتن: (کردنەوە)
1 – ئارەق دەردان، ئارەق ڕشتن.
2 – شەرمەزاربوون، خەجاڵەت بوون، بەخۆداشکانەوە.
3 – پەشۆکان، ئاڵۆزان، شڵەژان.[2]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
لەدوای هەموو ئاژاوتن و غارکردنێ،
لەدوای هەموو چوڕچوڕەی ئارەق کردنێ
ڕام تر ئەبووی
یاڵت چڕتر
گەردنت ڕێک و بڵند تر
شانەی هەنگوینی بیریشت شیرینتر و
پڕتر... پڕتر
#شێرکۆ بێکەس#
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!