پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,733
وێنە 105,968
پەرتووک PDF 19,356
فایلی پەیوەندیدار 97,451
ڤیدیۆ 1,396
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
سکرتێرە 78
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 78

سکرتێرە 78
سکرتێرە 78

مۆبایلەکەم داناو بەعەستەم پەردەی پەنجەرەم لابرد، دیتم کۆران کش و ماتە، لەژۆری خۆم هاتمە دەرێ و چوومە خوارێ، لە پەردەی پەنجەرەی ناندینی ڕا تەماشا دەرێم کرد چشتەکی وەها نەبوو، پەردەم پێوەداو ڕۆناکیەکی زۆر لەپەردەیڕا هاتە ژۆرێ، پەردەم لادا دیت پێنج شەش تڕومبێل بەکۆرانێ وەربوون، بەتووندی ئیستاپیان کردو دە پازدە زەلام لەکۆرانێ پەرت بوون، وەنەبوو بەکڕو بێدەنگیش دابەشبن، هەراو هۆریایان بوو، یەک بەدەنگی هاواریان دەکرد : وەرنە خوارێ، دابەشبن، بڕۆن بیگرن، لێنەگەڕێن کەس بێتەدەرێ، زووبن درەنگە دەی ! دەرکەی ناندینم کردەوەو هاتمە حەوشێ، ئەمن گەیشتمە حەوشێ چار پێنج زەلام بەسە دیواریدا ئاودیوو بوونە ماری من، هەرچاویان بەمن کەت چەکیان ڕاکێشاو گۆتیان نەبزووی، ئێکیان هاتە پێش و گۆتی : فەرمانی دەستگیر کردنت دەرچووەو فەوری وەگەرمان کەوە ! گۆتم : ئەوجە بەو نیوە شەوەی ؟ گۆتی : وەختی ئەرکی سەرشانیمە ئەتوو داینانێی، بەرکو بەخۆمان دایدەنێین، کلیلی دەرکەی حەوشێ بینە زوو، ویستم بچمە ژۆرێ، دوو چەکدار قۆریان گرتم و گۆتیان یاڵلا لۆ ژۆرێ با کلیلەکەی بینین، ئەمن گەیشتمە دەرکەی ناندینی، مندار هەمووی لەخەوێ هەستابوون، وەکی چاویان بەو هەموو چەکدارەی کەت کردیانە قیژو هۆڕ، چەکدارەکان گێیان بە منداران نەداو کلیلەکەیان لەسە دەرکەی دەریناو ئەمنیان لەگەخۆ برد، مندار ویستیان لە دوومە بێنە دەرێ، نەیانهێشت و دەرکەیان پێوەدا، لۆلای دەرکەی حەوشێ چووین، دەرکەیان کردەوە، دەوری بیست زەلام زیاتر لەدەرێ بەچەکەوە ڕاوەستابوون، زۆربەیان دەموچاویان پێچابوو، بەئاسانی نەدەناسرانەوە، ئێکەک هاواری کرد : یاڵلا سوار بن، گرتمان و بابڕۆین، لەو هەرایەی دەرکەی ماری مام عەوڵای کراوە، ئێکەک هاواری کرد : بڕۆ ژۆرێ و دەرکەی پێوەدە، بانێم لوولت دەم، دەرکەکە بەتووندی پێوەدرا، هەستم دەکرد جیرانەکان هەموویان لەپشت دەرکەی ڕاوەستاینە، بەران کەس نەدەوێرا بێتە دەرێ..!
سواری تڕومبێلیان کردم و چاویان تووند بەستام و گۆتیانە شوفێرەکەی پێلێنێ، ئەویش گێڕی گۆڕی و بەتووندی پێی لەبەنزینی ناو بە تەناش هەستا و هەستم بەبۆنی دوکەری بن تایەکانی پشتەوە کرد ! بووە دیدە دیدو تڕومبێلەکان هەمووی کەتنە دوو ئێکدی، بەو نیوەشەوەیی و بەو دنیا کش و ماتەی دیسان لوولیان دام، کارەساتترین شت ئەوەیە نیوەی شەوێ بێن بتگرن و لوولت دەن، خۆ ئەوان دەیانتانی بەتەلەفۆنەکی یان نوسراوەکیان بهینابا مارێ و بیانگۆتبا سبەینێ سەرمان لێدە، تەئکید ئەمن دەچووم، بەران ئەو شێوازە گرتنە لە ڕەشهەراتی ناوەڕاست بوویتە بەشەک لەکەلتوری تۆقاندنو ئیهانە کردنی هاوڵاتی، ئەو هاوڵاتیەی بەردەوام مەسولەکان لە وتارو چاو پێکەوتنەکانیان دەرێن هاوڵاتی بەڕێز، هاوڵاتی خۆشەویست ! کەچی لە واقیعدا هاوڵاتی داماو نەڕێزی هەیەو نەخۆشەویستیشە، بەرکو دەسەڵات لە گچکەترین کێشە وەکی دوژمنەکی سەرسەختی خاک و نیشتمان و تێکدەرەکی دڕندەی ئاسایشی نەتەوەیی مامەڵەی لەگەر دەکا..!
با سەرتان نێشینم، تڕومبێل دەتگۆ فیشەکە جادەو تاریکی دەبڕی، چار پێنج زەلامم لەگەر بوو لەناو تڕومبێلەکەی، بەران ئێکەکیان نقەی لێوەنەدەهات، یان ڕادیۆ بوو یانیش سیدی بوو پێکرابوو، لاوکی کاوێس ئاغەی لێدەداو کاوێس ئاغە یەک بەقوڕگە سیحراویەکەی دەیگۆ : کورد خائینۆ..! لەو دەمی فکرو خەیارم لۆ ئەوەی چوو دەبی ئەمن چ خیانەتەکم کردبی، هەتا بەو نیوەشەوەیی و بەو تاریکیەی پەل بەست و چاوبەستم بکەن و بمبەن لۆ چارەنووسەکی نادیار کەنازانم نەئێستام و نە سبەینێم چیەو چی بەسە دێ..!
لەو خەیارانە دابووم و ئایەتەلکورسیم دەخیندو دوعام دەکرد خۆم و مارو مندارم بەسەلامەتی لەو وەزعەی دەرچین، لەهیکڕا تڕومبێلەکە هێواشی کردەوە، زانیم لەدەرکەکی گەورە چووە ژۆرێ، بەینەکی لەژۆرێ ڕۆیی، دوایی ڕایگرت، دەرکەکان کرانەوەو دوو کەس قۆریان گرتم و ئەمنیان برد، هەستم کرد چووینە ژۆرێ، چونکە بەسەر قاندرمەکی سێ پێبلقەیی کەتم، وەختەکی ڕایانگرتم، ئێکەک سەلامی لۆ ئێکەکی کردو گۆتی : گەورەم، دەستگیرمان کردو هینامان ! ئەویش هەر ئەوەندەی گۆ : بڕۆن فڕێی دەنە ژۆرێ..!

دوو زەلامەکە ئەمنیان برد، دەوری سێ چار دەقەکی ڕۆیشتین، دوایێ دەرکەک کراوە، بەجیڕەی کرانەوەی دیار بوو زۆر کەون و ئەستوور بوو، جیڕەی ئەو دەرکەی ترسەکی گەورەی لەدری پیاوی دروست دەکرد، بەران دەبی لەو جێیانە هەر لەخۆتەوە خۆت وا پیشان بدەی ورەت بەرزە، پەڕۆکەکەی سەر دەموچاویان لابردم و پارەکیان پێوەنام و فڕێیان دامە ژۆرێ، دەرکەکەیان پێوەداو لەو دیوو دەرکەی ئێکەک گۆتی : نیو سعاتی دی کارەبات لەسەر دەکوژێنینەوە..! هەتا سبەینێش داوای ئاودەست و شتی نەکەی، دەنا لەبن پێلەقانت دەڕزێنین..! هیچ دەنگم نەکرد، گۆتی : ئەوە لۆ وەرامم نادەیەوە ؟ بێمە ژۆرێ و بە مەترەقان هەموو پشتت بشکێنم ! ناچار بووم وەرامی بدەمەوە، گۆتم : باشە باش بەسەرچاو..! دەرکەکەی کلیل داو گۆتی : سندان و قوزەلقورت، ئەوجە لێیدا ڕۆیی..!
لە قولینچکەکی ژۆرەکەی دانیشتم و سەرم لەبەرخۆنا، دوایێ سەرم برند کرد بزانم ژۆرەکە چی تێدایە، تەماشام کرد دۆشەکەکی ڕزی و بالیفەکی چرکن و بەتانیەکی دوو کەرتک کرای، دۆلکەکی پلاستیکی پیسیش داندرابوو هەندە ئاوی تێدابوو، هەستم زۆر بەتێنیتی دەکرد، لۆیێ چووم قیچەک ئاوی بخۆمەوە، دولکەکەم برند کرد تەماشام کرد یەک دوو پێشکەی لەناو مردیەو گەرم گەرمیشە، بەران چونکە تێنیم بوو، چارەم نەبوو دەبا بڕەکی بخۆمەوە، هەرکووی هەبوو بەسەر دەوم وەکردو قوومەکم لێدا..!
ئەوجە چووم لەسەر دۆشەکەکەی دانیشتم و فکرم دەکردەوە سبەینێ گازم دەکەن و پرسیارو وەرام و لێدان و کووتان دەست پێدەکاتەوە، لەکێ دەست پێبکەم و کوو وەرام بدەمەوە.! هەر لەخۆمەوە خوا لە دووڕ دری نابووم ئەوجارە دەرچوونم زۆر زەحمەتە، ئەمن وام لێک دەداوە بمدەنە دادگایی و بە هەشت نۆسار حوکمم بکەن و ئەو حوکمە قابیلی کەمکردنەوەو لێبوردنی گشتی نەبی، تووشی ژانەسەرەکی زۆر بووم، لۆیێ بڕیارم دا چیدی فکر نەکەمەوەو خۆم تەسلیمی خوای کەم و لێ ڕاکشێم، ناوی خوام لێهیناو پارم داوە، هێشتا چاوم نەچووبووە سەر ئێکدی وەکی کارەبایان کوژاندەوە..! ئیدی ناوی خوام هیناو لێی نووستم..!
وەختەکی بەخەبەر هاتم، بەگێرەی دەنگە دەنگی دەرێ هەستم کرد دنیا ڕۆناک ببی، هەرچەندە ژۆرەکە هیچ پەنجەرەی تێدا نەبوو، بەران لەسەر دەرکەی یەک دوو کون هەبوون لۆ هات و چووی هەوای، دۆلکەکەم هیناو دەستنوێژم شووشت، نەمدەزانی قیبلە لەکیلایە، لۆیێ ڕووم لەلایەکی کردو دوو ڕکەعات سونەتم کرد، ئەوجە نوێژی سبەینێم کردو زۆرم دوعا کرد خوا باری شانم سوک بکاو زوو لەو وەزعەی قورتار بم، پاش نوێژو تەسبێحاتی لەسەر دۆشەکە ڕزیەکەی ڕاکشام، هەرچەندی کردم خەوم لێنەکەتەوە..!
بەینەکی پێچوو لەدەرکەیان دا، ئێکەک گۆتی : هەستە نانەکەی سندان کە، هەی بەسندان و ڕەشاوت بی، خائینی خۆفرۆش، هەمووی ئەنگۆنە نایلێن ئەمە ببینە هیچ..! هەستامەوەو هیچ قسەم نەکرد، دەرکەی کردەوە، سنیەکی لەدەست بوو، دایە دەستم و گۆتی : ئیشاڵلا پێ دەتۆپی..! لێم وەرگرت، ئەویش چووە دەرێ و دەرکەکەی پێوەدا، گۆتی : زوو نانەکەی سندان کە، هەونکە تۆزەکیدی گازت دەکەت لۆ تەحقیقی ! تەماشا سنیەکەم کرد سەموونەکی ڕەق و تەق و قۆغەکی پڕی چایەی لەسەربوو، هەرچەند کردم سەموونەکەم پێنەخورا، لۆیێ لەچایەکەم هەرینا، بەشکوو نەرم بیتەوەو بتانم بیخۆم، باشبوو نەرم بۆوەو هەرکووی هەبوو خواردم و چایەکەم لەدوو فڕکرد..!
تازە لە خواردنی سەمون و چایەکەی ببوومەوە، دەرکە کراوە، دوو زەلامی تەنگەستوری ڕەشتارە بوون، دیسان چاویان بەستام و گۆتیان : یاڵلا پێشمان کەوە، بابڕەک قالبت نەرم و شل کەینەوە..!

ئەولاو ئەولایان توند گرتم و گۆتیان : یاڵلا دەی بابڕۆین، چونکە چاوم بەسترابوو شاقاوی گچکەم دەهاویشت، ئاخر ئاسان نیە پێشە خۆت نەبینی و بڕۆی، بەینەکی باش ڕۆیشتین، زۆر جار بەلای ڕاست و چەپ دەیانسوڕاندم، وەختەکی بەسەر قاندرمەکیان هێخستم، پێبلقەکانم ژمارد بیست و یەک بوون، بەینەکی باش لەقاتی سەرێ ڕۆیشتین، ئەوجارە دیسان هاتینە خوارێ، پێبلقەکانم ژمارد هەژدە بوون، بەوەی زانیم ئەو قاندرمەی لێی بەسەکەتم جودابوو لەگەر ئەوەی لێی هاتمە خوارێ، دیسان بەینەکی باش ڕۆیشتین، زانیم ئەو هات و چووە بەس لۆ ئەوەیە لەڕووی دەرونی هیلاکم بکەن، وەختەک هەردووک دەستیان بەردام و گۆتیان لێرە ڕاوەستە ! ئەمنیش ڕاوەستام و چاوەڕێم کردن، دەوری زیاتر لە چارێگەکی تێپەڕی کەس دەنگی نەبوو، جێیەکی کش و مات، ویستم دانیشم، بەران گۆتم : شتی وانەکەی دوایێ ئەزیەتت دەدەن و دەرێن : کێ بەتووی گۆتیە دانیشە ! خۆم بێدەنگ کرد، هەردوو لاقم شل ببوون، جار جار پێی ڕاستەم برند دەکردو جارجاریش پێی چەپە، وەبی بڕەک ئازاری لاقم کەم بیتەوە، وەختەکی سەبرم نەماو تەواو هیلاک بووم، گێم لە تەقەتەقی پێراوەکی بوو لە دوور ڕا دەهات، هەستم کرد لێم نێزیک دەبتەوە، بڕیارم دا داوای یارمەتی لێبکەم، وەکی تەواو نێزیک بۆوە گۆتم : زەحمەت نەبی پرسیارەکم هەیە..! ئەمن ئەو قسەم کردو ئێکەک لە پشتەوە هەتا شەپازللە هەبوو لە پشتی ملی دام، دەواو دەو ڕۆیشتم و کەتمە ئەو گۆڕەی ! هات قیتی کردمەوەو سێ چار ڕاژدی دی لێدام، هەرجاری لێی دەدام بەولاو بەولا بەردەبوومەوە، چونکە چاوم قەپات بوو، نەمدەزانی لە کیهان لای دەدا، لۆیێ وەکی لای ڕاستم حازر دەکرد لۆ لێدانێ ئەو لەلای چەپی دەدام، کە لای چەپیشم حازر دەکرد لەلای ڕاستی دەدام، وەکی لە خەیاری خۆم هەردوولام حازر دەکرد، کابرا دەهات لە پشتەوە لێی دەدام و دەوو دەو بەری دەدامەوە..! هەندی لێدام، کەتمە ئەو گۆڕەی، نەمتانی هەستمەوە و لەو گۆڕەی کەتم، کەتمە سەر دەوو ئاگام لەخۆ نەما..
لەگەر ئاو بە سەروچاو داکردنم بەخەبەر هاتمەوە، نەمزانی چەند بوو لەخۆچوویمە، بەران وەکی بەخەبەر هاتم لەسەر کورسیەکی داندرابووم و هەردوو دەستم لەپشتەوە بەسترابۆوە، سەرم برند لەبەر ڕۆناکی ئەو گلۆپە بە هێزەی بەرامبەرم پێکرابوو هیچم نەدیت، گلۆپەکە هەند بە تووندی لەچاوی دەدام نەمتانی چیدی تەماشای کەم، لۆیێ سەرم نوی کردەوە و چاوەڕێبووم بزانم چم لێدەکەن، وەختەکی کابرایەک هات، بەگێرەی دەنگی پێدەچوو تەمەنی لەبەینی سی و پێنج هەتا چل ساریبی ! گۆتی : دەستی بکەنەوە.! باشبوو دەستیان کردمەوە، دەستەکم بە دەم و چاو داهینا و بڕەک هاتمەوە سەرەخۆ، کابرا گۆتی سەرت برندکە ! گۆتم : ناتانم، چونکە شەوقی ئەو گلۆپەی ئەزیەتم دەدا، گۆتی : ئەو گلۆپەی بکوژێننەوە..! گلۆپەکەیان کوژاندەوەو سەرم برند کرد، کابرا بەرامبەرم ڕاوەستابوو، بەینەکی تەماشای کردم و گۆتی : کوی ؟ نەمزانی کوو وەرام دەمەوە، ترسام برێم باشم و تێرو پڕم تێهەردا، یان برێم خراپم و دیسان تێرو پڕم لێداو برێ : دیارە ئەمە لەگەرت خراپین و دژی پرنسیپەکانی مافی مرۆڤین..! لۆیێ چدەنگم نەکردو بەس تەماشا کابرام کرد.! ئەویش جغارەکی دەریناو پێی کرد، یەک دووقوومی لێداو گۆتی : باپێت برێم، دوازدە شکایەتت لەسەرەو چل و سێ ڕاپۆرتیشت لەسەر نوسرایە ! گۆتم : وەی بابە ! ئەوەی ئەتوو دەرێی دەبی ئەمن حسابی ئوسامە بن لادنم لۆ کرابی..! گۆتی : فەرقت نیە لەگەرەوی، ئەتووش دەبی بەدەردی وی بچی..! چدەنگم نەکردو وەرامم نەداوە، ترسام شتەکی برێم و پێلەقە هورگانێم پێبکا، گۆتی : گێبدە من، هەرچی وەزیرە ڕاپۆرتی لەسەر نووسی کەوا چوویە کنیان و داوات لێکردینە هاوکاریت بکەن لۆ کوودەتاو لەناوبردنی ئەو ئەزموونەی، دەستت لەگەر چەند کەسەکی بیانی تێکەر کردیەو لەگەریان دانیشتی و جاسووسیت لۆ کردینە، لەناو وەزارەت گەندەڵیەکی زۆری ئەخلاقی و دارایت هەیە، تەنانەت پاسەوانەکەی خۆت لەسەرت بوویتە شایەد کەوا کوو بەردەوام خەریکی هات و چوو و نەخشە داڕێشتن بوی لۆ کوشتنی جەنابی سەرۆک وەزیرانی، ویستت ئەوی بەکار بینی لۆ ئەوەی لەکاتی کۆبوونەوەی دوو سێ ڕووممانان باوێتە ناو کۆبونەوەیی و جەنابیان بکوژی ! قۆدیە ژەهرەکت دایتە وەزیری ئابوری هەتا لە چایەی یان شەربەتی جەنابی سەرۆک وەزیرانی بکاو بیکوژی، دەستدرێژیت کردیتە سەر سکرتێرەی خۆت و بەکامیرای وێنەت گرتیەو گەفت لێکردیە ئەگەر بێدەنگ نەبی براوی بکەیەوە، بە سایەقەکەی خۆت گۆتیە ئەگەر گەوادیم لۆنەکەی بەتۆمەتی ئیرهاب دەتهاوێمە ژۆرێ و بەحەیاتی ڕۆناکی نەبینیەوە، لەو وەختی چوویە لوبنان معامەلەی کڕین و فرۆشتنی تریاکت کردیەو ویستت هەشت نۆ تەنی بکڕی و بیهینیە ئێرەو گەنجەکانمان پێ تەفرو تونا بکەی..! گۆتم : ئەوە هەموو بەلایەکی، بەس پێم برێ ئەو سایەقە کێیە کە ئەمن پێم گۆتیە گەوادیم لۆ نەکەی بەتۆمەتی تیرۆر دەتهاوێمە ژۆرێ ؟ گۆتی : جەعفەر..!

گۆتم : جەعفەر کێیە ؟ گۆتی : جەعۆی سایەقت ! دانی بەهەموو چشتەکی نایەو بوویتە شایەد لەسەرت لە دادگای ! گۆتم : باوەڕ ناکەم و چشتی وەها نیە، گۆتی : بنێرم بیهینن ؟ گۆتم : نا پێویست ناکا، باش دەزانم ئەگەر جەعۆ ببیتە شایەدیش لەسەرم، ئەوە لە بن لێدان و کوتانی بەرگەی نەگرتیەو گۆتیتی هەرچی ئەنگۆ برێن ئەمن حازرم..! گۆتی : ئەوجە ئەتوو هەر لۆخۆت وەبرێ، جەعۆ ماوەکە هاوکاریمە دەکاو ڕۆژانە زانیاری بەمە دەگەیاند.. بەینەکی بێدەنگ بووم، لەدری خۆم گۆتم : ئەتوو برێی جەعۆ خیانەتی لەگەرە من کردبی و لۆی تێکووشیبم، ڕۆژانی پێش وەزیراتی و سەردەمی وەزیراتی و پاشی وەزیراتی وەکی شریتەکی سینەمایی دەهاتەوە پێش چاوم، کە لەگەر جەعۆی چ ڕۆژگارەکی خۆشمان بەڕێ کردو کوو وەکی دوو براو برادەرو دراوسێی باش پێکەوە دەژیان، هەندەک جار بنیادەم لاوازەو بەرگەی هەندە چشتی ناگری، وەکی ئەزیەت دان و چاو سۆر کردنەوەو گەف لێکردن و مەسەلەی ژن و پارەو پولی، بەران قەت باوەڕم نەدەکرد جەعۆ خیانەت لەگەر من بکاو ببیتە شایەدیش لەسەرم..!
لەو خەیارانە دابووم و لەگەر شەپازللەکی کابرای بەخەبەر هاتمەوە، گۆتی : ها خائین، فکر لەچ دەکەیەوە، گۆتم : فکر لەوەی دەکەمەوە دەبی مام عەوڵاش شایەد نەبی لەسەرم ! گۆتی : مام عەوڵا بەخۆی فایلی هەیەو پڕی دایتە کارمەندەکی زگی پڕ کردیە و ئێستاش حاشای لێدەکا ! گۆتم : زێخەی نەرێی ؟ هەتا مست گرتی لە پشتی دام و گۆتی : ناوی خەرکی سووک نەکەی، برێ ست زولێخا، با پێشت برێم، لۆ خۆت باشترە دان بەو تاوانانە بنێی، ئەگەر نا تووشی دەردەکی وەها دەبی بە حەفت پشتان لەبن نایێ دەرێ، گۆتم : بشمکوژن، ئەمن دەرێم بێ تاوانم و ئەوەی ئەنگۆ لەگەمنی دەکەن زولمەکی گەورەیەو خوای گەورە هەقم هەردەکا..! وەکی ئەو قسەم کرد دەماری مێشکی هەموو پێکوەنووسان و هاواری کرد : وەرن سەراو بن بەدارێی وەکەن و بیدەنە بەر کێبلان، ئەوجە با خوا هەقی بکا..!
سێ چار زەلام غاریانداو برندیان کردم و ئەمنیان بردە ژۆرەکی دی، سەراوبن هەریانواسیم و کەتنە سەرم بەکێبلان، ئەتوو برێ سعاتەک ئەمن دەرێم دوو، لێدەو بووکتە، خین لە بنی پێم هەتا تۆقی سەرم دەهاتە خوارێ، هاوارو زیڕەم لە ژۆرەکەی تێنەدەپەڕی، چونکە وا دروست کرابوو کەوا کەپس بی و دەنگ نەچتەدەرێ، نازانم چەند سعاتم پێچوو، یان چەندیان لێدام، چونکە وەکی بەخەبەر هاتم لە ژۆرەکەی خۆم کەتبووم..! ویستم بجولێم و خۆم بسوڕێنم بەلای ڕاست یان چەپ، نەمتانی، چونکە زۆریان لێدابووم و هەموو قالبم کوترابوو، هەرچەند کردم نەمتانی خۆم وەرگێڕم، خین بەهەموو لەشم وەبوو، خینەکەش ڕەق ببوو، چونکە گەرم بوو، ئارەقەکی زۆریشم کردبوو، نەمزانی نەشەوە نەڕۆژە، لە مەزەندەی خۆم دامنا دوو ڕۆژ ڕۆیشتبی، یەکەم چشت فکرم لۆچوو نوێژەکانم بوو، چونکە نەمدەتانی هەستم دەستنوێژی بشۆم، هەر بەدۆشەکەکەی تەیەموومم کرد و لەجێوە بێ ئەوەی بزانم قیبلە لەکیلایە، دەستم بەگێڕانەوەی نوێژەکان کرد، هێشتا تەواو نەببووم، بەتووندی لەدەرکەی دراو ئێکەک هاواری کرد : مای یان سەگتۆپ بووی، هەی دڕندەی پیس..!

نەمتانی نە هەستمەوەو نە وەرامی بدەمەوە، دەرکەکەی کردەوەو هاتە ژۆرێ، دیاربوو دوو کەس بوون، ئێکیان سنیەکی بەدەست بوو، هاتە لای سەرم، سەرەپێنەی لە سەرم داو گۆتی : هێشتا نەتۆپی، ئەمن گۆتم ئێستا سندانی گەیشتیتێ، هەستە پارە نانەکی سندان کە، تۆزەکی دی دەتبەینەوە حەفلەی..! گۆتم : ئەمن ناتانم هەستمەوە، چ دەمبەیە حەفلەی، ئەو زەلامەکەی دی، ئەوی لەگەری هاتبووە ژۆرێ، گۆتی : با قیتی کەینەوەو پاری وە دیواری بدەین، بەشکو شتەکی دەخواو بڕەک دێتەوە سەرەخۆ، ئەوە نابی جارێ بمری هەتا تەحقیق تەواو دەبی، هەنگی دادگا بڕیاری لەسەر دەدا..!
بەهەردوکان قیتیان کردمەوەو ڕایانکێشامە بن دیواری، وەکی پاریان بە دیواری دام بڕەک هاتمەوە سەرەخۆ، سنیەکەیان لەپێش دانام دیتم ترش و باینجان و سەموونەکی ڕەقە لەگەر سەرکە پیازەکی، دۆلکە ئاوەکیشیان هینابوو، گۆتم : ئاوەکە ساردە ؟ کابرای سنیەکەی هینابوو، گۆتی : کاکم لەگەری عەلی بەگی دانیشتیە، ئاوی ساردیشی دەوێ، ڕاست ڕووبووە دۆلکە ئاوەکەیی هەمووی بەسەری داکردم، گۆتی : دەوجە سندانی کە..! ئەو هەمووی بەسەر چڕوچاوو لەشم داهاتە خوارێ و عەدم بووم، هیچ قسەم نەکرد زانیم هەرچی برێم لەزەرەرمە، لۆیێ بێدەنگ بووم، گۆتی : گێبدەمن، نانەکەی سندان دەکەیی و بێدەنگ دادەنیشی، هاوار بکەی یان لەدرکەی بدەی بەخۆم دێم بەو دوو دەستانەم دەتخنکێنم، تێگەیشتی، هەتا ئەمە لێت نەپێچینەوە ئەتوو لێرە وەردەکەوی..! هیچ قسەم نەکرد، بەتووندی پرچی گرتم و ڕایکێشا، گۆتی : لەگەتوو نیە، لۆ قسان ناکەی ؟ گۆتم : باشە بەسەرچاو..! ئیدی هەردووکیان چوونە دەرێ، دەرکەیان کلیل دا، بەوەی زانیم ڕۆژە، چونکە کە چوونە دەرێ نەیانگۆ کارەبای دەکوژێنینەوە..!
هەرکوی هەبوو تانیم دەستم درێژ بکەم لۆ سەموونەکەی، دەستم دایێ دەتگۆ کوچکە بەردە، بەناچاری لە ترش و باینجانە ساردەکەم هەرینا هەتا نەرم بیتەوە، ئیدی هوردە هوردە دەستم بە خواردنی کرد، لەکاتی نان خواردنی یەک دوو جار لاقم ڕادەکێشاو دەمچەماندەوە، گۆتم بزانم دەجولێ، باشبوو دەجولا، نانەکەم خواردو سنیەکەم بڕەک دوور هێخستەوە، هەر لەجێیەوە دەست و لاقم دەجولاند، دەمگۆ بەشکو خینم دەجولێ و ئەو جێیانەی برینداریشن جولەیان دێتەوە بەرێ..!
ئەوڕۆژی کەس لێی نەپێچامەوە، پێنج شەش سعاتەکی پێچوو دیسان هاتنەوە، بەران دوو کەسی دی بوون، ئەو دووە نەخۆیان توڕەکرد، نەقسەیان پێگۆتم، هەر ئەوەندە نانیان لەپێش دانام، دیتم هەندە پەنیرو چایەو سەموونە، بەوەی زانیم نانی هێوارێیە، ئێکیان گۆتی : ئاگاداربە یەک دوو سعاتیدی کارەبا دەکوژێتەوە، پێشی کوژانەوەی هەقی ئەوەت هەیە بچیە ئاودەستی، ئەگەر ویستت لەدەرکەی دە، گۆتم : ڕەنگە نەتانم بەپێی خۆم بڕۆم، گۆتی : ئەمە دەتبەین..! گۆتم : باشە زۆر مەمنون، هیچ قسەیان نەکردو ڕۆیشتن، پێم سەیر بوو ئەوانە ئەوها هێمن و بێدەنگن، گۆتم ڕەنگە پێیان گۆترابی، ئەزیەتی نەدەن !
دەستم بەنان خواردنێ کرد و چایەکەم خواردەوە، بڕەک هاتمەوە سەرەخۆ، بەینەکی باش ئیسراحەتم کرد، هەستم کرد پێویستم بە ئاودەستیە، بەخشەخش خۆم گەیاندە دەرکەیی و یەک دوو جار لێمدا، ئێکەک لەو دیوی دەرکەی هاواری کرد چت دەوێ ؟ گۆتم : ئاودەست، ئاودەست..! گۆتی : دەکەی یان دەخۆی..!
مایتی[1]
ئەم بابەتە 685 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 24-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 25-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 685 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
کورتەباس
نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ڕاستی مێژوودا
کورتەباس
ناهەمواری کتوپڕ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
تاوانی دژی پزیشکی
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
لیزەر .. میزەر
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
کورتەباس
میللەتانی جیهان لەروانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە-بەشی دووەم
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
21-12-2009
هاوڕێ باخەوان
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
26-08-2022
شەنە بەکر
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
04-06-2023
ئاراس ئیلنجاغی
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
30-05-2024
کشمیر کەریم
شاهۆ غەفور حسێن
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,733
وێنە 105,968
پەرتووک PDF 19,356
فایلی پەیوەندیدار 97,451
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
کورتەباس
نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ڕاستی مێژوودا
کورتەباس
ناهەمواری کتوپڕ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
تاوانی دژی پزیشکی
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
لیزەر .. میزەر
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
کورتەباس
میللەتانی جیهان لەروانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە-بەشی دووەم
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.766 چرکە!