پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,745
وێنە 105,971
پەرتووک PDF 19,359
فایلی پەیوەندیدار 97,454
ڤیدیۆ 1,396
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
سکرتێرە 71
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 71

سکرتێرە 71
سکرتێرە 71

لە ڕێیێ گۆتمە جەعۆی : بەو حارەی لەگەرەمن هاتیە مفاوەزاتی ؟ گۆتی : کوو ئەو خۆشیەت لەمن تێکدا، دەلێگەڕابای بڕەکیدیش هەرپەڕیبام ! گۆتم : ئەمن ئەتووم لۆ هەرپەڕینێ هینابوو، یان پێکەوە هەیبەتووڵلای ڕازیکەین واز لەمن و مام عەوڵای بینی.؟ گۆتی : فشەیە فشە گدۆ، خۆت مشەوەش مەکە، کار نیە خوا چاکینەکا..! گۆتم : وەڵلا ساحێبی تووبم کاروبارم زۆر جوان دەبی، ئەگەر دەزانی هەیبەتوڵلاو سەیفوڵلا چ شەرتو شروتەکیان لەسەر داناینە، چاوت دەچتە پشتێ سەری ! گۆتی : کورە دەسەی لەشروتی بەردە، کەنگی بێینەوە ئێرەو دیسان تێرتێر ئەکلەنجەی بکەین ؟ گۆتم : ڕەببی کوڕم خوا ئاقرەکت بداتێ پێ بەڕێوەبچی..!
گەیشتینەوە لای مارێ و لاماندا لۆماری مام عەوڵای، پاش چاک و چۆنی و ئەحوار پرسینی، مام عەوڵا گۆتی : چتانکرد ؟ جەعۆ گۆتی : ئەوجە چمان نەکرد، بەخوای بابە ئەو جاشانە خۆش دەژین، وەڵلا لۆوان هەر ئەو هەوارو ئەو بوارە، وەنەبوو وەختی خۆی ئەمەش بباینە جاش و فەوجەکمان وەرگرتبایە، هەونکە پاروومان دەکەتە ڕونی..! مام عەوڵا گۆتی : جەعۆ بێدەنگ دەبی یان هەستم خۆم بەو پانکەی وەکەم، دەدوو قسەم لۆبکە ئوستاج، وا درم دەتەقی ! گۆتم : کاکە، چووین و قسەمان لەگەر کردن، بەران بڕوابکە لەبەردی ڕەقتربوون، خۆزگەمان بەهەیبەتوڵلای، سەیفوڵلا لەوی کەرتربوو، مام عەوڵا گۆتی : سەیفوڵلا لۆ ؟ گۆتم : وەڵلا دەرێ ئەمنیش دەفتەرەکم دەوێ، هەقی ئەوەی لەمەزرەعەی من ئەو سوڵحە کرایە ! جەعۆ گۆتی : باشە سەیفوڵلا ئەوەندەی بوێ، ئەدی هەیبەتوڵلا چەندی دەوێ ؟ مام عەوڵا گۆتی : ئەدی ئەتوو لەوێنەبووی، لۆ پرسیار لەئوستاجی دەکەی ؟ جەعۆ گۆتی : ئەوەی ڕاستی بی، لەوێبووم و لەوێنەبووم ! گۆتمە مام عەوڵای : واز لەجەعۆی بینە، لۆ ئەو لەبەر قونبادانێ ئاگای لەخۆبوو ! مام عەوڵا گۆتی : قونبادانی چ ؟ گۆتم : وەڵلا سەیفوڵلا سێچار چاوەشی هینابوو، دیاربوو گەعدەیان هەبوو، مام عەوڵا گۆتی : دەتوو لەوەی گەڕێ، پێمبرێ شروتیدیان هەبوو یان نا ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا حاروحساب ئەوەیە ! مام عەوڵا چاوی چووە پشتی سەری و گۆتی : ئەگەر خانێ جارەکیدی چاوی بەو مارەی کەتەوە ئەمن عەوڵا نیمە، یەک دیناریش چیە نایدەمە هەیبەتوڵلاو سەیفوڵلای، ئەوجە چیان لەدەست دێ بابیکەن..! گۆتم : وەڵلا ئەگەر ئەوە وەرامی تووبی، خۆت حازرکە لۆ شەڕی سەیفوڵلاو هەیبەتوڵلای، مام عەوڵا گۆتی : ڕوعیشم لەسەر دانابی تەسمیل نابم، ئەوجە چدەبی باببی..! جەعۆ هەستاوەو گۆتی : کاکە ئەمن خواعافیز، وەڵلاهی شەڕی کەونە جاشان بەمن ناکرێ، ئەوانە دنیاو بنیایان لەگەرە..!
بەینەکی باش دانیشتین و نەگەیشتینە هیچ ئەنجامەکی، جەعۆ گۆتی : باشە ئەتوو لۆ لەگەر وەزیری ناوخۆ قسەی ناکەی خۆ برادەرتە، بەشکوو ئەو ئیشەت لۆبکا، مام عەوڵا گۆتی : وەڵلاهی ئوستاج ئەگەر ئەو پیاوەتیەمان لەگەر بکەی قەت قیمەتی تەواو نابی ! گۆتم : بافکرەکی لێبکەمەوە، هەنگی بڕیارەکی دەدەین، بەران مام عەوڵا هەیبەتوڵلا هەتا سبەی شەوێ ئەو وەختەی مەجالی داینێ، وەڵلا زۆرزۆر ئاسایشە ئەوشۆش بێ فیشەکبارانمان بکاتەوە، ئەو کارخانچیە جێی بەقای نیە، مام عەوڵا گۆتی : ئەوجە ئەمن نانووم و وا تفەنگم لەکۆشیە، لەخوام دەوێ ئەوجارە بەکۆرانێ دابێتەوە..!
نیوەی شەوێ پارم دابۆوە، بەران هەر خەوم لێنەدەکەت، ترسی ئەوەم هەبوو، هەیبەتوڵلا دیسان دووسێ سارۆخمان پێوەنێ، لۆیێ دەبانچەم لەبن بالیفی دانابوو، وەختەکی گێم لەدەنگی مانتۆڕەکی بوو، دەستم دا دەبانچەیی و لەپەنجەرەی تەماشام کرد گلۆپی ماری مام عەوڵای هەموو کوژایتەوەو ئەوە ڕۆناکیبی لەماریان نیە ! هاتمە خوارێ و لەپشت دەرکەی ڕاوەستام، دەنگی مانتۆڕی گەیشتەکن ماری مام عەوڵای، هەرهەندەم زانی ڕمبەک هات..!

دەبانچەم سوارکردو دەرکەم کردەوە، دیتم ڕمب و هۆڕە، وەکی برێی بە کوتکان لە زەلامەکی دەدەن، هاوارمکرد : نەبزوون کورە ! مام عەوڵا وەرامی داوە : ئوستاج بەخۆمم و هەیبەتووڵلام مارکوژ کرد، غارمداو دیتم مام عەوڵا وا بەکوتکی ساواری کەتتە سەر هەیبەتوڵلایی و ئێکەکی دی و لێدەو بووکتە، ئەوانیش یەک بەدەنگی هاواریان دەکرد : سەیدا خۆدێ مە غەریبین..! وەکی بە بادینی هاواریان دەکرد، کەتمە شک و گومان ئەو زەلامە هەیبەتووڵلابی، گۆتمە مام عەوڵای دەبڕۆ ئەو گلۆپەی پێکە بزانین کێنە، ڕەحمەت لەبابت ئەتوو ئەو زەلامانەت نەهێشت ! گۆتی : لێمگەڕێ باکوری دری خۆم لە هەیبەتولشەیتانی دەرینم، گۆتم : پێناچی هەوبن، ئەو کوتکەی بدەمن و بڕۆ ئەو گلۆپەی پێکە، مام عەوڵا گلۆپی پێکرد، وەکی تەماشا دەکەم دوو جاحێری پرچ درێژی لوسکۆکەنە، گۆتم : کورە مام عەوڵا وەڵلا هەونینە ! گۆتی : کوو وەیە ئوستاج، ئەدی ئەوانە کێنە ؟ گۆتم : هەستن کاکە هەستن، ئەنگۆ کێنەو لێرە چدەکەن ؟ ئێکیان گۆتی : سەیدا مە خەلکێ ڕۆژئاڤاینەو ئەم دیلیڤەری هیناینە ! گۆتم : خەرکی کێندەرێنە لە ڕۆژئاوای ؟ ئێکیان گۆتی : #عەفرین#، ئەویدیش گۆتی : کۆبانێ..! گۆتم : باشە مام عەوڵا، دەبینی چت کرد، وەڵلا ئەو بەستەزمانانەت نەهێشتیە، وەرنەژۆرێ دەم و چاوتان بشۆن، گۆتی : سەیدا گەلەک مەمنون، ئەم دبی ئەڤ خارنە ببەینە ڤێ مالێ..! ئیدی بە شەلەشەل سواری مانتۆڕی بوون و تێیان تەقاند..!
لەگەر مام عەوڵای چوومە ژۆرێ و گۆتم : بەس پێم برێ ئەو زەلامانەت کوو گرت ؟ گۆتی : وەڵلا نیوەی شەوێ گوریسەکەم لەوبەریڕا ڕاکێشا لۆ پێش مارێ و خۆم مات کرد، گۆتم هەر مانتۆڕی هەیبەتوڵلای بێ، گوریسی برند دەکەم و دوو تەقلەی پێ لێدەدەم و ئەوجە دەکەومە سەری بەکوتکان، وەختەکی مانتۆڕ بەدەرکەت، گوریسم برندکردو ڕمبەیان لێوەهات، ئیدی دەستم دا کوتکەبۆرەیی و لێدەو بووکتە، وەڵلا ئەتوو نەگەیشتبایێ هەردووکم دەکوشت..! گۆتم : ئێباشە نابی تەئکیدکەی هەون یان نا، ئەتوو لەو گۆڕەی وەردەگەڕێیە خەرکی، بەس پێم برێ ئەو کوتکەی ساوارت لەکێ پەیدا کرد ؟ گۆتی : وەڵلا ئی بابی ڕەحمەتیمەو چەند سارە هەرمگرتیە لۆ ڕۆژەکی ئەوها، گۆتم : وەڵلا تەڕ کوتکی بابت بەکارهینا، عەلاکوللین ئەمن وادەچمەوە مارێ، ئەتووش پاردەوە، بەشکو سبەینێ دانیشین و بگەینە ئەنجامەکی باش، گۆتی : وەڵلاهی ئوستاج ناوێرم بنووم، کو دەزانم خوا بەهەقە ئەوها دەزانم هەر پاردەمەوە هەیبەتوڵلا بەخۆو بە تفەنگەوە بەدەردەکەویتەوە..!

گۆتم : نانا تەئکیدبە ئەوشۆ نایێ، ئەوجە لێپاردەوەو بێخەم بنوو، گۆتی : بابزانین کوو دەبی، خواحافیزیم لێکردو مام عەوڵام بەجێهێشت، چوومەوە مارێ، دیتم داکی ئەحمەدی بەخەبەرە، گۆتی : وەڵلا ئەمن ترسای، ئەتوو لەکێ ؟ گۆتم : وەڵلا لە ڕاوە هەیبەتوڵلای دێمەوە ! گۆتی : ئێ ئەو گرت هەیبەتوڵلا ؟ گۆتم : ئائا، هەندمان لێدا بەکوتکان، هەندمان لێدا، هەتا خوا دەرێ بەس، گۆتی : وەڵلا ئەو خەبەر زۆر باش، لازم ئەو تەسلیم شرطة ! گۆتم : کچی شورتەی چو حاری چ، هەیبەتوڵلای تڕڕووهات بەمە دەگیرێ، بنوو لۆخۆ بنوو، سەرەکی باداو چۆوە بن بەتانی، ئەمنیش ناوی خوام هیناو لێکەتمە خەوێ..!
دەوری سعات دەی بەیانی قاوەڵتیەکم کردو هاتمە دەرێ، دیتم پیرداود بێددان لەپێش دەرکەی ماری مام عەوڵای ڕاوەستایەو لەگەر مام عەوڵای قڕەقڕیتی، چووم سەلامم کردو گۆتم : ئەرێ ئەوە چیە ئەو قڕەقڕە ؟ مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج ڕجات لێدەکەم وەرە پیرەم لەکۆرکەوە، هەتا ئەو کوتکەم نەهینایەو وەکی کابرای شەوێ مارهەنجنم نەکردیە ! گۆتم : پیرداود چت دەوێ ؟ گۆتی : قابیلە چمدەوێ ئوستاج، پێی دەرێم ئەگەر ئەوجارە چوونە مەزرەعەی سەیفۆی ئامۆزای هەیبەتوڵلای دەبی ئەمنیش ببەن ! گۆتم : ئەوجە ئەتوو لۆدێی ؟ گۆتی : وەڵلا لۆ دگ و ڕەقس و قونبادانی ! گۆتم : ئەوجە ئەتوو لەکێت زانیە ئەوێ دگ و ڕەقسی لێیە ؟ گۆتی : وەڵلا ئەوڕۆ سبەینێ جەعۆ لۆی باس کردم و بە مۆبایلیش پیشانیدام چ هەرایەکبوو، بەخوای بابە چشتی ئەوها خۆشە..! گۆتم : هەی یا پیرداود ئەمە خۆ لۆ هەرپەڕین و ڕاقیسەی نەچووبووین، ئەمە لۆ خین و مەسرەتی چووبووین، بەران قەزاوقەدەر وابوو بەسەر گەعدەی داچووین، گۆتی : ئێ دەئەوجارە ئەگەر چوون ئەمنیش ببەن کێ دەرێ دیسان گەعدە نیە، گۆتم : دەترسێم وەکی کابرامان لێبێ، بەدوو بۆنی کەبابی داچووبوو، وەکی دەچی دەبینی کەر داخکردنە..! گۆتی : بابە ئەمن بەکەر داخکردنێش ڕازیمە..! لۆئەوەی لەکۆرە خۆمانی کەمەوە، گۆتم : کاکە ئەگەر چووین هاتنی توو عایدی من، گۆتی : زۆر باشەو مەمنونم، وادەچمە ئەوبەری لەبەر ئەو سێبەرەی لەسەر ئەو بلۆکەی ڕەسیفی دادەنیشم وەبی هەر سلفی تڕومبێلتان لێدا خۆ فڕێدەمە ناو تڕومبێلی..! گۆتم : کورە کاکە کێ دەرێ ئەوڕۆ دەچین، لەوانەیە هەتا سێ ڕۆژیدیش نەچین، لەوانەشە هەرنەچین، ئەتوو بڕۆوە مارێ، ئەگەر چووین، بەخۆم خەبەرت دەدەمێ..! باشبوو پیرداود بێددانم لەکۆر بۆوەو گۆتی : مادام وەیە هەتا ئەوبەری دەچم بزانم هەندە حەب ناکڕم ! گۆتم : چ خێرتە، خۆ نەخۆشنی ؟ گۆتی : ناوەڵلا باشم لەخوای بەزیادبی، مەخسەدم حەبە شینەکەیە، گۆتم : دەبڕۆ هەی بێددان، کورە ئاگات لەخۆبی لەنیو حەبی زیاتر نەخۆی دەنا بەقوربانی جەلتەکی دەبی ! گۆتی : لەبرات مەترسێ خەبیرم، ئەوە باشترە لەچای مۆرینگۆو پەلکە شفتی، چونکە فەوری و سەوریە..!
گەڕامەوە کن مام عەوڵایی و گۆتم : وابزانم تەلەفۆنەکی لۆ وەزیری ناوخۆی بکەم باشترە، بزانین ئەو هەیبەتوڵلایەمان لەکۆر ناکاتەوە، گۆتی : وەڵلاهی خێرەکی گەورە دەکەی ئوستاج، بڕوات هەبی خواردن و خەوم نەمایە..! لەودەمی تەلەفۆنی مام عەوڵای لێیدا، تەماشای کردو گۆتی : هەوە، خدری موختارە ! گۆتم : خدری موختار کێیە ؟ گۆتی : زێخەی ماری کمە، لەترسی کیژەکان نەکو لۆ داکیان بگێڕنەوە بەو ناوەم نووسیە ! گۆتم : وەڵلاهی مام عەوڵا ئەتووش فێربازی، دە وەرامی دەوە، بزانە خدری موختار چیدەوێ ! مام عەوڵا لەگە زێخەی کەتە قسەو هەردەیگۆ باشە باش، دێم دێم بەچاوان، تێگەیشتم گەیشتم..! بڕەکیدی قسەی کردو مۆبایلەکەی قەپاتکرد.. گۆتم : خێرە مام عەوڵا ؟ گۆتی : وەڵلا زێخەی ماری کمە، دەرێ چوویمە سۆنەرم کردیە، مندارەکە کوڕ دەرچووە..! گۆتم : نەبابە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، ئەوجە نازانم ڕاست یان درۆ..! گۆتم : دەتوو لەوەی گەڕێ با تەلەفۆنەکی لۆ وەزیری ناوخۆ بکەم، مۆبایلم دەریناو تەلەفۆنم کرد، هەندەی نەبرد وەرامی داوە، گۆتی : ئۆهۆ، هەرباشە لێمان دەپێچیەوە جەنابی وەزیر ! گۆتم : وەختی هەندێ نیە، دەمەوێ بتبینم ! گۆتی : قاتی لەترسی هەیبەتوڵلای نایێی، هەی هەناوت بپسێ لەدەست هەیبەتوڵلای..! وەکی وەزیری ناوخۆ ئەو قسەی کرد هۆپەکم لەخۆم دیتەوە..!
مایتی..
قاوەڵتی : نانی بەیانی.
قڕەقڕ : گارەگار، دەمەقاڵی.
مارهەنجن : کوشتنی مار بەدار بەشێوەیەک وردورد بکرێ.

گۆتم : قاتی بەخۆت هەیبەتوڵلات نەناردیتە سەر سەروکۆکریمە ؟ گۆتی : نەبابە ئیشەکە ئەوهانیە، دەوەرە ئەگەر دێی چاوەڕێت دەکەم..! گۆتم : هەرئێستا دێم، خواحافیزیم لێکردو گۆتمە مام عەوڵای یاڵلا بابڕۆین، گۆتی : بەچاوان با چشتەکی بەسە پێم وەکەم..! مام عەوڵا چوە ژۆرێ و بڕەک پێچوو هاتەوە، گۆتی : یاڵلا بابڕۆین ! گۆتم : خەبەر نەدەمە جەعۆی ئەویش بێ ؟ گۆتی : نابابە پێویست ناکا، کو دەزانم خوا بەهەقە، ئەوها دەزانم بێتەوێ گوی تێدەکا ! گۆتم : دەمادام وەیە بابڕۆین !
پێشی سواری تڕومبێلی بین تەماشامکرد مام عەوڵا دەبانچەکی لەبن پشتێندی دانایە، زانیم لەترسی هەیبەتوڵلایەو نەکو لەڕێیێ بکەوتە دوومان، سواری تڕومبێلی بوین و ناوی خوامان لێهیناو بەڕێکەتین..
گەیشتینە وەزارەتی و چووینە ژۆرێ، مام عەوڵایان بردە ژۆرەکی و، یەک دوو فەرمانبەری قەبە هاتنە پێشوازیم و ئەمنیان هەتا ژۆری وەزیری برد، چاک و چۆنیمان کردو باوەشی تێهەرینام، دەستی گرتم و چووین دانیشتین، بەگەرمی بەخێراتنی کردم و یەکسەر قاوەو ئاوەکیان هینا، فڕەکم لە قاوەیداو کەتینە قسە، گۆتی : ئێ، بەچ خەریکی ؟ گۆتم : وەڵلا هەر لەمارێمەو چاوەڕێی مەحکەمەکەیمە، بەشکو زوو ببەسترێ و ڕزگارم بی، ڤارین بەهەوەنتە وازمان لێناینی ! گۆتی : هەمووی خەتای خۆتە، بەیەک نووکە قەرەمی هەمووی حەل دەبی، گۆتم : کوو ؟ گۆتی : سەرۆک وەزیران چیپێگۆتی، بەگێی بکەو تەواو، ئیدی وەکی جاران پارووت دەکەویتەوە ڕونی ! گۆتم : ئەمن پێشترێ وەرامی سەرۆک وەزیرانم دایتەوە، گۆتیتم جارەکیدی وەزیراتی ناکەم، ئەمن تاقەتی ئەو بینەو بەردەم نەمایە ! گۆتی : جەنابی زۆر بێتاقەت بوو لەو وەرامەی توو، ئەمن بڕەک هێورم کردەوە و گۆتم : نایکا، بانەیکا، خۆ دنیا خرانابی، ئەویش گۆتی : مەسەلەکە نەکردن نیە، بەرکو شکاندنی قسەی منە، هیچ کەسەک ناتانی قسەی من بشکێنی..! گۆتم : دەتوو لەوەی گەڕێ و هەیبەتوڵلامان لەکۆر کەوە، ماخران ئەوە چ بەشەرەکە، زۆریشم پێ عەنتیکەیە ئەنگۆ نایگرن، ئاخر ئەو کابرایە بەسە مەخفەری دادایەو دوو پۆلیسیشی بریندار کردیە ! گۆتی : دەیگرین دەیگرین، بەران نازانم کەنگی، بەس بە عەوڵای پاسەوانت برێ باکێشەی خۆی لەگەر چارەبکا، گۆتم : وەڵا عەوڵا چاوی لەوەیە یاسا سەروەربی و هەیبەتوڵلای تەمبێ بکا..! وەزیری ناوخۆ زۆر پێکەنی و گۆتی : کورە هەیبەتوڵلا چیە هەتا ئەمە خۆمانی پێ مەشغول کەین، ئەتوو چارەی کێشەی خۆت بکە، دەنا تووشی گرفتەکی گەورە دەبی، گۆتم : وەڵلاهی خێرتان دەگاتێ وازم لێبینن چونکە ئەمن وازم لەنگۆ هینایە..!
دەوری سعاتەکی زیاتر دانیشتم و نەگەیشتینە هیچ، لە هەستانێ گۆتم : باشە ئەنگۆ کەنگی میرۆی برای عەوڵای بەردەدەن، ئاخر ئەوە پیاوی خۆتانە و بەخۆشت باشی دەناسی، گوناحە ئەوهاتان لێکردیە ! گۆتی : وەعدبی سبەینێ بەریدەم، ئەمە میرۆمان خۆش دەوێ، بەس هەندەجار کەراتی دەیگری..! سوپاسم کردو خواحافیزیم کردو چوومە دەرێ، لە ژۆری وەزیری سوڕامەوەو لۆ دەرێ دەچووم، دیتم هەیبەتوڵلا لەگەر زەلامەکیدی لە ژۆرەکی هاتنەدەرێ و بەقریت هۆڕ چوونە ژۆرەکیدی..!


گەڕامەوە ژۆری وەزیری و پێی برێم : ئەوە هەیبەتوڵلا دیارە لەبن پاری توو تەقەی بەمە وەدەنێ ! گۆتیان : ببورە جەنابی وەزیری کۆبونەوەی هەیەو ناتانی بتبینی ! گۆتم : وەی بابە لەو درۆیەی، کێڕان ئەو کۆبونەوە ڕێکخرا ! کابرا گۆتی : چدەرێی ؟ گۆتم : هیچ، دەرێم موەفەقن ئیشاڵلا..!
چومە خوارێ و گەیشتمەوە مام عەوڵای، گۆتی : ئوستاج مژدەم بدێ، هەیبەتوڵلا ئەمری قەبزی لۆ دەرچوو ؟ گۆتم : خۆت قورتارکە هەتا هەیبەتوڵلا لەناو وەزارەتی لەخینێی وەرنەداینە ! گۆتی : خێر برێ ئوستاج ! گۆتم : دەتوو لەو تۆڕیەی گەڕێ، ئەمن خەبەرەکی خۆشترم پێیە، گۆتی : برێ بزانم، شەرتبی ئەگەر وەبی، بەداندۆک بەقاورمەی دەوعەتت بکەم ! گۆتم : ئەوجە ئەمن چەندم مەرەق داندۆک بەقاورمەیە ! گۆتی : دەبرێ بزانم خەبەرە خۆشەکە چیە ؟ گۆتم : سبەینێ میرۆ بەردەبی ! گۆتی : نەبابە ؟ گۆتم : بڕوات هەبی ! گۆتی : ئەی خۆش مژدەبی ئوستاج، وەڵلاهی ئەوە خەبەرەکی خۆشە، یاڕەببی خوای گەورە خۆشیت بەسەر داببارێنی..!
سواری تڕومبێلی بووین و گەڕاینەوە لای مارێ، پۆلیسەکمان لەپێش ماری مام عەوڵای دیت ! مام عەوڵا گۆتی : یائەڵلا خێر، پۆلیس مەحکەمەو تەقوتۆق لەمە نابڕێن، گۆتم : دەبابزانین چیە، گۆتمە پۆلیسەکەی : ماندی نەبی ! گۆتی : سەرچاوسەرچاو ! گۆتم : خێرە ؟ گۆتی : وەڵلا ئەوە تەبلیغە لۆ مام عەوڵاو جەعفەرو وەزیری پێشی کاروباری ژنانم هینایەو شکایەتیان لێکرایە ! گۆتم : کێ شکایەتی لەمەکردیە ؟ گۆتی : لۆ جەنابت کێی ؟ گۆتم : ئەمن وەزیرەکەمە ! گۆتی : سەرچاوسەرچاو ! مام عەوڵا ئەعسابی نەما، گۆتی : دەتوو واز لە سەرگوی سەرگوی بینە، کێ شکایەتی لەمەکردیە ؟ پۆلیسەکە گۆتی : وەڵلا هەیبەتوڵلا ناوەک..! گۆتم : باشە هەیبەتوڵلا بەخۆی بەسە مەخفەری پۆلیسی دادایە، ئێستا کوو تانیتی بێ لەمەخفەری شکایەت بکا ؟ گۆتی : بابە ئەو مەلەف داخرا، گۆتیان ئەوە کابرایەکی سەرخۆش ئەو ئیشەی کردیەو کوو موی لەناو هەویری دەیننە دەرێ ئەوها هەیبەتوڵلایان لەو مەسەلەی هینا دەرێ..! گۆتم : دەفەرموو دەی، هەتا ساحێب مار دزی گرت، دز ساحێب ماری گرت..! گۆتی : وەڵلا تۆمەتی دزیشی دایتە پارەنگۆ، دەرێ شەوێ هاتینە بەسەر مەزەعەیمەیان دادایەو ویستیتیان دزی بکەن ! مام عەوڵا گۆتی : یاڕەببی خوایە تووشی چبووین، ئەتوو بڕۆنێ کوو لەگە سەی کەتینە چارێ ! پۆلیسەکە گۆتی : وەڵلا لە شکایەتەکەی دەرێ دووسێ سەی مەزرەعەشیان زەهیر خواردی کردیەو تۆپاندیتیان..! گۆتم : ئێستا ئەمە چبکەین ؟ گۆتی : سبەینێ وەرنە مەخفەری و ئیفادەتان بدەن و ڕەوانی پێش حاکمیتان دەکەین، ئەوجە خۆو بەختی خۆتان..!

تەبلیغەکەمان ئیمزاکردو پۆلیسەکە لێیدا ڕۆیی، گۆتم : مام عەوڵا کووی تێدەگەی ؟ گۆتی : ئەمن هەقەمستی هەموو چشتیمە، باجی کەراتی خۆم دەدەم ! گۆتم : حاشاکی توو، ئەو قسانە مەکە، گۆتی : دەتوو ڕاوەستە با دوو کورسیان بینم و لەسە دانیشین، منداریش دوو دیشلەمەمان لۆ بینن، ئەوجە مەسەلەکەت تێدەگەینم.. مام عەوڵا چوە ژۆرێ و دوو کورسی پلاستیکی هینا پێش دەرکەیی و لەسەر دانیشتین، سەری لەلای دەرکەی حەوشێناو گۆتی : کچەتیمینە دوو دیشلەمەمان لۆبینن..! ئیدی لەسەر کورسیەکەی دانیشتین و گۆتی : هەرێهاتەکەت لەبیرە ؟ گۆتم : بەرێ بەرێ، کۆڕەوەکەی دەرێی ؟ گۆتی : ئا ئا، وەکی بەملی شکامان ڕاپەڕین، ئەمن بەمندارەوە ئاوارە بووم، دووسێ برادەریشم لەگەربوون، کەتینە لای خانەومانەی، سێ چار مانگان لەوێبووین، دوایێ دالغەی مارێ لەکەللەی دام و گۆتم ئەمن دەڕۆمەوە ! برادەرەکانم گۆتیان کورە مەڕۆوە، پیاوی چاکبە مەڕۆوە، لێرە خۆت ماتکە، بەشکو لایەک بەلایەکی دەبی ! گۆتم : کورە دەبڕۆن، چما ئەمن سعاتەکی شاری خۆم و کۆرانی خۆم بەهەموو دنیایێ دەدەم، هەستام ئەو کەراتیەم کردو هاتمەوە، ئەوان مانەوە، پاش ماوەکی لەوێ نەمان و چووبوونە تورکیای، لەوێش خۆیان تەسمیلی یوئێن و موئێنی کردبوو، کاکە پاش ئێک دوو ساران ناویان دەرچوو، لێیاندا بەمارو مندارەوە ڕۆیشتن، ئیدی کەتنە ئەوڕوپای، ئیقامەیان وەرگرت، پاشان جنسیەیان وەرگرت، قورتاریان بوو لەو ژیانە تڕڕووهاتەی ئێرە، ئەوان بەسەردان دێنەوەو جرتم لێبەردەدەن، دەرێن کوو بێ ئاقر بووی و بەگێیمەت نەکرد عەوڵارۆک..! ئەمنیش دەرێم هەقی خۆتانە گەمەم پێبکەن، ئێستا ئەوان بێ کێشە لەوێ دەژین و ئەمنیش لەلایەک گونم کەتیتە دەست زێخەی، لەلایەکیش ڕدێنم کەتیتە دەست هەیبەتوڵلای..! هەونکە ناهەقم کەدەرێم باجی کەراتی خۆم دەدەم..! گۆتم : نانا وەمەرێ، ئیشاڵلا زەرەرت نەکردیەو ژیان هەرئەوها نابی ! گۆتی : ئوستاج، پیرداودم بمری ئەمە ئەوە سی سارە دەرێین چادەبی ئیشاڵلا، دەلەمنی وەرگرە قەت چانابی، چابوون بەدەستە خۆمانە، هەتا ئەمە نەجولێین، قەت چانابی، ئەتوو ئەو قسەی لەمن وەرگرەو تەواو..! گۆتم : ئەشەدەن و بیللا ڕاست دەکەی، سەتاسەت لەگەرتم..!
دیشلەمەکەمان خواردەوە، وەختەکی جەعۆ بەدەرکەت، سەلامی کردو گۆتی : ئەوڕۆ هەردووکتان دەعوەتی منن، برێن لۆ ؟ گۆتمان : لۆ ؟ گۆتی : ئەوڕۆ دوو جۆتە بەبەغام فرۆشتیەو قازانجەکی باشم کردیە، دەوجە وەرن بچینە لای نەقریاتی و لێدەین لەسەروپێچکی..! مام عەوڵا گۆتی : ئەی خۆش خەبەربی، دەوجە مادام وەها درت خۆشە، بائەمنیش خەبەرەکی خۆشت بدەمێ، جەعۆ گۆتی : وەڵلاهی عەوڵای برام، قەت بەبیرم نایێ ئەتوو خەبەری خۆشت دابتەمن، دائیم دەرێی سماقی دەفرۆشی، دەوجە زوو خەبەرە ناخۆشەکەم بدێ..! مام عەوڵا گۆتی : عامفەریم جەعۆ، باشت زانی، کاکە ئەوە تەبلیغت لەدوو هاتیەو دەبی سبەینێ بچینە مەخفەری ! جەعۆ گۆتی : تەبلیغی چم لەدوو هاتیە، قابیلە چم کردیە، خۆ کەرم....ایە..! مام عەوڵا گۆتی : ئەتوو واز لەو کەراتیەی مەینە باشە، سەی خۆڕی، هەیبەتوڵلا شکایەتی لەمەکردیەو دەرێ بەدووم داهاتینە مەزرەعەیی و ویستیتیان بمکوژن..! جەعۆ گۆتی : ئەمە بیکوژین ؟ گۆتم : بەرێ هەیبەتوڵلا وەدەرێ..! مام عەوڵا گۆتی : ئەرێ جەعۆ، ئەتوو بەمۆبایلی ناو مەزرەعەت تەسویر کردبوو، ئەوڕۆ بەپیرداودت پیشان دابوو، قاتی ئەو تەسویرەت مایە ؟ جەعۆ گۆتی : ئائا ئەرێوەڵلا مایتم، ئەوجە لۆ دەپرسی ؟ گۆتم : ئێ ئەمە بەو تەسویرەی دەتانین هەیبەتوڵلای بەدرۆ بێخینەوەو برێین بابە کوشتنی چ و حاری چ، ئەمە ئەوەتە لەگەوان دانیشتینەو لۆ سولحی چووینە، گۆتی : وەڵلا ڕاست دەکەی ! مام عەوڵا گۆتی : کا دەمۆبایلەکەت دەرینەو پیشانمان بدە ! جەعۆ گۆتی : وەی بەچاوان، جەعۆ بگەڕێ و بسوڕێ لەگیرفانەکانی، مۆبایلی نەدیتەوە، گۆتی : جەماعەت، وەڵلاهی مۆبایلەکەم پێنمایە..!
مایتی[1]
ئەم بابەتە 953 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 20-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 20-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 20-01-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 953 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
کورتەباس
میللەتانی جیهان لەروانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە-بەشی دووەم
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ڕاستی مێژوودا
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
کورتەباس
ناهەمواری کتوپڕ
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
کورتەباس
تاوانی دژی پزیشکی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
لیزەر .. میزەر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
21-12-2009
هاوڕێ باخەوان
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
26-08-2022
شەنە بەکر
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
04-06-2023
ئاراس ئیلنجاغی
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
30-05-2024
کشمیر کەریم
شاهۆ غەفور حسێن
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,745
وێنە 105,971
پەرتووک PDF 19,359
فایلی پەیوەندیدار 97,454
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
کورتەباس
میللەتانی جیهان لەروانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە-بەشی دووەم
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ڕاستی مێژوودا
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
کورتەباس
ناهەمواری کتوپڕ
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
کورتەباس
تاوانی دژی پزیشکی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
لیزەر .. میزەر
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.719 چرکە!