ناو: دڵشاد
ناوی باوک: ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: شاری #هەولێر#
$ژیاننامە$
یاریزانی #یانەی ئەسپسواری نێودەوڵەتی هەولێر#ە، وەک یەکەم کورد بەشداربوو لە پاڵەوانێتی ئەسپسواری قاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسر بە سەرپەرشتی کاپتن حسێن ڕوستەم، لەو پاڵەوانێتیە 300 یاریزان لە جۆری بازدانی سەربەربەست بەشداربوون.
ئەو پاڵەوانێتیە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو ڕۆژی یەکەم بە بە شداری 70 یاریزان بەرێوەچووە، تێیدا توانی پلە دووەم بەدەسبهێنێت و ڕۆژی دووەمیش بە بەشداری 30 یاریزان توانی سێیەم بێت.
لە کۆتایی ڕۆژیش ئه و ئەسپسوارە کوردە توانی بەهەمان شێوە سێیەم بێت.
پاڵەوانێتیەکە لە بەرواوی 4/11/2021 تا 6/11/2021 بەردەوام بوو، ئەو یاریزانە لە چەندین پاڵەوانێتی پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە لە پێشبرکێی ئەسپسواری یانەی نێودەوڵەتی هەولێر.
[1]