پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,790
وێنە 105,979
پەرتووک PDF 19,359
فایلی پەیوەندیدار 97,469
ڤیدیۆ 1,396
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
سکرتێرە 66
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 66

سکرتێرە 66
سکرتێرە 66

خزمەکەی سەرۆک وەزیرانی غاریداو کەتە سەر کابرای بە پێلەقان، وەڵلاهی شاپ شاپانێیەکیان پێکرد نەبیتەوە، ئەمن هەموو زەوق و میزاجم تێکچوو، یەکسەر لۆلای تڕومبێلەکەی خۆمان چووم و گۆتمە مام عەوڵاو جەعۆی : سواربن با بڕۆین، سوار بووین و جەعۆ سلفی لێدا، چەکدارەک بە غاردان هات و گۆتی : ئەوە کێوە دەچن ؟ گۆتم : دەچینەوە مارێ، گۆتی : سەرۆک وەزیران دەرێ لێنگەڕێن بڕۆن ! گۆتم : ئەمن تاقەتی ئەو وەزعەم نیەو دەڕۆم..! کابرا ئێک دوو دایسی تووند کردو گۆتی : بێیە خوارێ باشە، ناچارمان مەکە شتەکی بکەین بە درت نەبی ! جەعۆ و مام عەوڵا تەماشایەکی منیان کرد و گۆتیان : دابەزی باشترە، باتووشی کێشەکت نەکەن، ئیدی دابەزیم و چوومەوە کن سەرۆک وەزیرانی، دیتم کابرا لە عاردی کەتبوو، خین لە کەپوو و دەوی فڕکەی دەکرد، خزمەکەی سەرۆک وەزیرانی گۆتیە کابرای : گێ بدە من هەی سەگی سەگباب ! هەر ئێستا تەلەفۆن لۆ حدودی دەکەیی و پێیان دەرێی ئەو مەوادانەی من داخیل کەن، ئەگەر نا وەڵلا وەبیللا دەتکوژم و دەرخواردی ئەو سەیانەت دەدەم، ئاوڕم داوە، دیتم دوو سەی گەورە، سەرو زنجیریان لە ملی بوو، لە دەست کابرایەکی بوون، هەر خۆیان برندو نووی دەکرد، وەکی برێی برسیان بوو و خوا خوایان بوو پڕدەنە ئێکەکی و بە قەمپاران هەریزڕڕێنن، کابرا بە ناچاری مۆبایلی دەریناو تەلەفۆنی لۆ کارمەندەکانی حدودی کرد و گۆتی : ئەو کەل و پەلانەی ڕاگیرایە، لێیگەڕێن با تێپەڕی..!
خزمەکەی سەرۆک وەزیرانی لە قریتەی پێکەنینێی داو دەستی لەسەر سینگی دانا لۆ سەرۆک وەزیرانی و زۆر مەمنونی بوو و لێیدا ڕۆیی، سەرۆک وەزیرانیش گۆتیە دوو سێیەکان : وەرن ئەو سەگبابەی لێرە لابەن، گێبدە من کورە، هەردوو چاوت دەردەینم بچیەوە دەوامێ، لەماری خۆت وەردەکەوی و جوولەی ناکا، وەڵلا وەبیللا لۆ یەک تەلەفزیۆن و جەریدە و مەریدە و فەیس بووکی قسەی بکەی، زمانت لە کوونی گێت دەردەینم..! کابرای بەستەزمان زەندەقی چوو بوو، خوا خوایبوو بە تکەی خۆی هەستی و قوورتاری بی، ئیدی قۆری کابرایان گرت و بردیان و لەمەیان دوور هێخستەوە..!
سەرۆک وەزیران چووە کن مەغسەلەکی ئاوێ کە لەوسەری داندرابوو، دەستی جوان شووشت و خزمەت کارەک خاولیەکی سپی دا دەستی و ئەویش دەستی هیشک کردەوەو ئەوجە هاتەوە لای من، گۆتیە ئێکەکی دوو شەربەتی لیمۆمان لۆ بینن کورە، با نەعناشی تێدابی ! کابرا گۆتی : بەسەر چاو گەورەم هەر ئێستا، ئیدی لەسەر کورسیەکی دانیشت و هەر دوو لاقی درێژ کرد و هاویشتیە سەر ئەو تەبلەی لە پێشی بوو، لاقی ڕاستەی هاویشتە سەر چەپەیی و گۆتیە من : ئەوە لۆ ڕاوەستای دانیشە دا، ئیدی ئەمنیش دانیشتم و دەستی ڕاستەم هاویشتە بن چەناگەم، گۆتیە من : وەزعت کووە ؟ گۆتم : زۆر خراپم، گۆتی : لۆ نەخۆشی ؟ گۆتم : ناوەڵلا ئەلحەمدو لیللا باشم، گۆتی : ئەدی پێویستت بە پارەیە ؟ گۆتم : ناوەڵلا مەمنون پێویستم بە پارەش نیە، بەران ئەوە دوو جارە دێمە ئێرەو ئەو لێدان و کووتانەی دەبینم زەوقم تێک دەچی ! سەرۆک وەزیران تەماشایەکی کردم و گۆتی : هەر گێش مەدێ، ئەو هوردە شتانە لە سیاسەت و لە ئیدارەی وڵاتی دەبی، دەزانی لۆ لەو کابرایەم دا ؟ گۆتم : بەرێ دەزانم، گۆتی : ئەوە لە برسان دەمرد، نان نەبوو بخوا، لەو جێیە باشەم دانایە ئیشمان بڕوێنی و ئیستیفادەکیش بکا، کەچی کێشەمان لۆ دروست دەکاو نایێلی مەواد داخیل بی ! گۆتم : کابرا لە سەر هەق بوو، ئەو نەیهێشتیە مەوادی ئێکسپایەر داخیل بی، کوو دەبی ئەو ژەهرە بۆگەنە لە هەناوی میللەتی بکرێ ! گۆتی : میللەتی مە بە کیمیایی نەمرد، بە مەوادی ئێکسپایەر کوو دەمری، با پێت برێم، ژیان هەمووی ئێکسپایەر بووەو دنیا لەسەر ئێکسپایەری دەڕوا، بڕوات هەبی هەموو وڵاتانی دنیا ئەوهای داژۆن، وا مەزانە هەندەکیان لە هەندەکی باشترن، لە سیستەمی سەرمایەداری ژیان ئاشەو میللەتی دەهاڕی، ئەوی بە نەوعەکیدی لە ژیان بگا زۆر بە سەهوو چووە..!

گۆتم : ئێ دە ئەنگۆ وا مەبن، خزمەتی خەرکی بکەن و گەندەڵی مێلن و هەتا پێتان دەکرێ وراتی ئاوەدان کەنەوە، سنوری ئازادی زیاتر بکەن و لێگەڕێن با هەربژاردنی بێ تەزویرو ئازاد بکرێ، لەباتی ئەوەی ئەو هەموو خەرکەی بەچەکدار دامەزرێنن، دەرچووی زانکۆیەکان دامەزرێنن و ئاگاتان لە مندارە فەقیرو هەژاری بی، دە دوازدە کارگەی گەورەو کۆمپانیای زەبەلاح بینن و ئیشی لۆ خەرکی ببیننەوە، لێمەگەڕێن جاحێری وراتان بێنە ئێرە و ببنە ساحێب ئیش و گەنجی خۆشمان بێ ئیش بن..! بەینەکی داماو گۆتی : ئەتوو سعودیەو وراتانی کەنداو دەبینی ؟ گۆتم : بەرێ ! گۆتی : ئەوانە چەند سارە حوکم دەکەن ؟ گۆتم : دەوری سەت سارەکی دەبی ؟ گۆتی : دەزانی ئەوانە ئەو سەت سارەی بە زەبری چ حوکم دەکەن، ئەوانە دوو چشتیان لەبەر دەستیە، یەک نەفت و واریدات، دووش هێزو چەک، ئەمەش وەکی وان پشت بەو دوو چشتەی دەبەستین و هەتا ئەو دووەشمان لەبەر دەستی بی ناڕوخێین و ئیدارەی ئەو وراتەی دەکەین، ئەوەی لەگەرەمەش نەبی حسابی هاوڵاتیشی لۆ ناکەین، ئەوجە با بێینەوە سەر مەسەلەی خۆمان لەو یەک دوو ڕۆژەی خۆت حازرکە دەچینە پەرلەمانی هەتا سووندی یاسایی بخۆی وەکو وەزیری شارەوانی..! گۆتم : وەڵلاهی ئەمن داوای لێبوردن دەکەم، گۆتی : داوای لێبوردن لە چ دەکەی ؟ گۆتم : لەوەی ببمە وەزیری شارەوانی ! لاقی لەسەر تەبلەکەی هینا خوارێ و گۆتی : ئەتوو بەڕاستیتە ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا ! گۆتی : خەرک مەمنونە و دەستمان ماچ دەکا، بەشەوەکی سەر لەماری دە مەسوول و ئەندام مەکتەب سیاسی دەدا هەتا قسەی خێری لۆ بکەن و برێن پیاوەکی باشە با دایبنێین، ئەتووش دەرێی نایکەم !؟ تێم ناگەینی لۆ نایکەی ؟ گۆتم : دەزانی چیە، ئەمن کابرایەکم ڕاست و دروستم، گەندەڵیم پێناکرێ، پێم ناکرێ هەموو ڕۆژێ چار پێنج مەسوول تەلەفۆنم لۆ بکەن و برێن ئەو عاردەی بدە فرانی و معامەلەی فرانیش بڕوێنە، ئەمنیش برێم نایکەم و ئەتووش گازم کەیە ئێرەو بەخۆت و بە پاسەوانەکان شاپ شاپانێم پێبکەن..! گۆتی : دەزانی چیە، ئەمە چت پێ دەرێین بیکەو چاو پۆشیش لێدەکەین دەکەین لەوەی لۆخۆشت بایی خۆت لێدەی..! گۆتم : ئەمن سوپاسی جەنابت دەکەم کەوا ئەمنت لۆ ئەو پۆستەی هەربژارد، بەران بەڕاستی پێت دەرێم، داوای لێبوردن دەکەم و نایکەم، حەز دەکەم لە ماری خۆم دانیشم و تێکەری هیچ نەبم، بەڕاستی تاقەتی بینەو بەردەم نەمایە، زۆریشم پێخۆشە وازم لێبینم بەسەلامەتی بژیم لەگەر مارو مندارم..!
دەوری سعات و نیوەکی قسەمان کردو نەگەیشتینە هیچ، ئەو پێی دادەگرت بیکەم، ئەمنیش لە قسەی خۆم نەدەهاتمە خوارێ و دەمگۆ نایکەم، ئان ئاخیری هەستاوەو گۆتی : هەتا حەفتەکی دیش ماوەت هەیە فکر کەیەوە، لە ماوەی ئەو حەفتەی ویستت بکەی ئاگادارم بکەوە، گۆتم : تەئکید بە پاشی نەک حەفتەکی سارەکیدیش بی وەرامی من هەر ئەوەیە کە ئێستا پێم گۆتی..! سەرۆک وەزیران پەرداخە لیمۆیەکەی داناو هەستاوە، ئەمنیش هەستامەوەو دەستی بە پیاسەی کرد، گۆتی : دونێ زەلامەک لە حزبەکی خەبەری ناردیە، ئەو زەلامە لەو حزبەی زۆر گەورەو دیاریشە، دەرێ بەس لەکنە خۆتان وەرم گرن، چی دەرێن لۆتان دەکەم، ئەمە هێشتان وەراممان نەدایتەوە، وەرامەکەش تاخیر دەکەین، دەمانەوێ دری بکەوتە قرت و فرت و ئاخیری بە پێی خۆی بێ، پێش ئەوەی بڕۆی با چشتەکت پێ برێم، سەردەمی مەبدەئو ڕێبازو فکر بەسەر چوو، ئێستا سەردەم سەردەمی پۆست و پارەو بەرژەوەندیە، کێ زیاترت بداتێ وەگەوی کەوە، ئەمە باش دەزانین ئەوانەی وەگەمە دەکەون درۆی دەکەن و بەس لۆ پارەو کورسی هاتینە، بەران بەو بەردەی دوو کێشکەی دەکوژین، یەکەم کابرای داوێینە بەر دەستی خۆمان و بێدەنگی دەکەین، دووەمیشیان کە ئەوی بە پارەو کورسی خەنی دەکەین، خەرکی دیش چاوی لێدەکەن و بە غاردان دێن، گۆتم : بەران ئەو نەوعانە لەناو جەماوەری ناشیرن دەبن و خەرک لەعنەتیان لێدەکا، گۆتی : ئەوجە خەرک هەرچی دەرێ بابرێ، کابرا کە گەیشتە نانی خۆی چ منەتی بە خەرکیە، چ منەتی بە سندوق و هەربژاردنیە..!
بڕەکیدی پیاسەمان کردو گەیشتینە پاش مەغریبێ، دوایێ ڕوخسەتم لێ وەرگرت و گۆتم : ئەمن دەڕۆم ! گۆتی : بڕۆ بەخێرچی، بەران تەئکیدبە ڕۆژەک دادێ پەشیمان دەبیەوە، گۆتم : ئەو وەختی بە چاوم دادەوە و پێم برێ پەشیمانی داد نادا..! سەرۆک وەزیران بەینەکی تەماشای کردم، ئەمن خوا حافیزیم لێکرد، نە ئەو دەستی درێژ کرد لۆ دۆقەی نە ئەمن..! هاتمەوە لای مام عەوڵاو جەعۆی، گۆتم : بابڕۆین، گۆتیان فەرموو، سواری تڕومبێلی بووین و چووینە دەرێ، وەکی لە مەزرەعەکەی سەرۆک وەزیرانی هاتینە دەرێ، جەعۆ گۆتی : گدۆ برێین پیرۆزە وەزارەتی شارەوانی ؟ گۆتم : ناوەڵلا نەمکرد..! مام عەوڵا ئاوڕەکی لەمن داوەو پاشان قایشەکەی خۆی بەست و گۆتی : جەعۆ قایشی ببەستەو خۆت عازرکە لۆ لۆری..!

جەعۆ قایشی بەست و ئایەتەلکورسی خیندو سێ چار پفی لە خۆی کرد و گۆتی : گدۆ ئەگەر ئەمن مردم و ئەتوو مای لە تازیەکەم شیعرەکی زۆر بە قووەت بخینەوەو بنووسە دۆستەکی درسۆزی ژینگەی بووی، ژیانی خۆی لەگەر تەیرو تاری بردەسەری، مام عەوڵا گۆتی : ئەوەش بنووسەو برێ زەلامەکی زۆر خۆڕیش بوو، بیست چار سعات خەریکی فتنەو فتنەکاری بوو ! جەعۆ گۆتی : ئەگەر عەوڵارۆکیش وەکی سەی تۆپی بنووسەو برێ عاشقەکی گەمبۆر مرد، بنووسە زێخە قوڕی بەسەری خۆت داکە عەوڵارۆک دایەوە کەندێ..! گۆتم : بابە هیچ نابی ئیشاڵلا، ئەنگۆ لۆ ئەوها زەندەقتان چووە، مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا هەتا ساعێبی ئەو عینادی و کەللە ڕەقیەی تووبین، ڕۆژەک دێ سەرمان بە فەتارەت بچی، کورە دە ڕێک کەوە هەی ڕەعمەت لە بابت، ئەتوو نابینی ئەو خەرکە چ فڕکان فڕکانیتی لۆ پارەو کورسی، بڕۆ ڕێککەوەو خۆت بکە کادیری مریشک خۆر..! گۆتم : مام عەوڵا کادیری مریشک خۆر چیە ؟ گۆتی : ئەوی بەس لەبەر سێبەریەو کوڕە فەقیری بەکووشتن دەدا و لەسەر قەبریشی جلکی عەسکەری لەبەر دەکا و وتاری دەخینتەوە و دەرێ عەیف لۆ شەهیدی فەرماندە فرانی کوڕی فرانی، سێ جەمەش لاقە مریشکی دەڕنێنتەوە، بەین بەینیش ڕسمەکی لە پشت سەیتەرەی براو دەکاتەوەو هەشت نۆ مەخزەنی بەستیەو بە قاتەکی خاوین و باوین ڕاوەستایەو دەنووسی ئەوڕۆ لەبەرەکانی جەنگدا لەگەر برا پێشمەرگەکان..! گۆتم : مام عەوڵا ئەتووش زۆری دەزانی ! گۆتی : ئوستاج ئەمن دنیام دیتیەو سەی عەفت گوندانم پێ ڕەویە..! جەعۆ گۆتی : ناوەڵلا ئەتوو بەهەرچی سەی دنیایێ هەیە ڕەوی..! مام عەوڵا دەستی برند کرد لە جەعۆی بدا، وەختەکی بووە گڕەگڕی عەلی کۆپتەران (هیلۆکۆپتەر)، مام عەوڵا سەری بردە دەرێ و گۆتی : تەواو، بەنامووسم ئەوجارە بە هێزی عاسمانی لە ناومان دەبەن، گۆتم : کورە بابە فشەیە، ئەمە چینە هەتا کۆپتەرمان لۆ بنێرن ! جەعۆ گۆتی : وەڵلا دەنا هەروا نێزیک دەبنەوە، وابزانم لۆمە هاتینە..! زۆر پێکەنیم، گۆتم : ئەنگۆ سوحبەت دەکەن یان بەڕاستیتانە ؟ مام عەوڵا گۆتی : وەڵلاهی ئوستاج چاوەڕێی هەموو چشتەکی بکە لەو عوکمەتەی خۆمان..!
بەینەکی ڕۆیشتین، وەختەکی کۆپتەرەکان زۆر نێزیک بوونەوەو لە دەورەی مە دەسوڕان، جەعۆ ئیستاپی کرد و تڕومبێلی کوژاندەوەو بە تووندی خۆی فڕێدا، مام عەوڵاش خۆی ڕاپووچڕی خۆ فڕێدا، چونکە خۆی بەستابۆوەو سەراو سەر گەڕاوە پاش، گۆتی : ئەی داکی خێوی ب...م، ئەوە وەزعە تێکەتیمە، قایشی کردەوەو خۆی فڕێ دا..! ئەمن چاوم زەق بۆوە، گۆتم : کورە ئەوە خۆ بەڕاستیتیان، هاوارم کرد : کورە بابە وەرنەوە، ئەی هاوار ئەنگۆ لۆ ئەوەندە خۆش باوەڕن، جەعۆ گۆتی : وەختی هەندێ نیە خۆ فڕێدە، هەتا عەلی کۆپتەر سارۆخەکی پێوەنەنای..! کۆپتەرەکان نووی دەبوون و لە دەوری مە دەسوڕانەوە، هاتمە خوارێ و تەماشای عاسمانێم کرد، دیتم کۆپتەرەکان هیچ پەیوەندیان بەمە نیەو لۆ ئیشی دی لەوناوەی دەسوڕانەوە، گۆتم : دێنەوە یان بە پێیان بڕۆم، وەرن کاکە بابڕۆین وەرن، ئەمەی بەستەزمان چینە هەتا کۆپتەرمان لۆ بنێرن، درەنگە وەرنەوە بابڕۆین..!
وەکی دیتیان هیچ لە گۆڕێ نیە، سەریان قیت کردەوەو گۆتیان بێینەوە ؟ گۆتم : وەرنەوە وەرنەوە، چ لە گۆڕێ نیە، باشبوو بەگێیان کردم و هاتنەوە، وەکی گەیشتنەوە کن تڕومبێلی دیتم مام عەوڵا یەک پارچە بوویتە قوڕ، تومەز لە مشەوەشیان خۆی بەگۆماوەکی دادا بوو، هیچ جێی نەمابوو لەبەر قوڕێ، دەتگۆ قەڵابە قوڕەکت گرتیتەوەو مام عەوڵات لەناو هەرینایە، گۆتم : مام عەوڵا ئەوە چیە ؟ گۆتی : جەعۆی خۆڕی بزانی، وەها زەندەقی منی نەبردیە ببیتەوە، گۆتم : ئێ باشە ئەتوو کوو بڕوات کرد ؟ گۆتی : سەگبابەی هەند لە هیکڕا ئیستاپی کرد و خۆی فڕێدا گۆتم : وەڵلا تەواو ئەوجارە بە عەلی کۆپتەران خلاسمان دەکەن، گۆتم ڕاوەستە بزانین تڕومبێل هیچی تێدانیە هیشکت کەینەوە، ئاخر بەو قالبی بە قوڕ کوو بچینەوە مارێ، مام عەوڵا گۆتی : گێمەدێ ئوستاج قوربانی توو بی، مهیم ئەوەیە سەلامەت بین، یاڵلا سوار بن با بڕۆین، سواری تڕومبێلی بووین و بەڕێکەتین، جەعۆ گۆتی : ئەرێ مام عەوڵا بە ئاقر چەند عەلی کۆپتەر دەبوون ؟ مام عەوڵا گۆتی : دەوری بیست و قسووری بوون..!

جەعۆ گۆتی : ئەی لە قوڕێت نێم، ئەو هەموو عەلی کۆپتەرەت کوو ژمارد، مام عەوڵا گۆتی : جار جار لەناو قوڕاوێ سەرم دەردەهیناو تەماشا عاسمانێم دەکرد، وای ئەگەر بیکەیسیەکم پێدەبوو، وەڵلاهی هەتا سۆری سبیانێ شەڕم لەگەر دەکردن، بەران عەیف و مخابن ! گۆتم : لۆ حەیف و مخابن مام عەوڵا ؟ گۆتی : پاشی دە پازدە ساریدی لۆ مندارو تاران بگێڕمەوە کەس باوەڕم پێناکا..! گۆتم : گێمەدی مام عەوڵا مهیم سەلامەت دەرچووین ! جەعۆ گۆتی : لە سایەی سەری توو زۆر زەعمەتە بە سەلامەتی دەرچین ! کورە دە وەگرە پۆستەکی وەگرە هەتا قەدرو قیمەتت هەیەو سەرۆک وەزیران بەخۆی پێشوازیت لێدەکا، وەڵلا ئەوها منجڕ بی، ڕۆژەک دادێ خدر بێگەلاسیش ئامادەنابی بتبینی..! گۆتم : کورە هەی جەعۆی کۆتر باز، ئەدی جارێدی پۆستم وەرنەگرت ؟ گۆتی : با، گۆتم : نەبوومە وەزیر ؟ گۆتی : با، گۆتم : لایان نەدام ؟ گۆتی : با، گۆتم : نەیانهاویشتمە حەپس خانەی ؟ گۆتی : با، گۆتم : ئێ بڕوات هەبی، ئەوجارەش هەر ئەوهام لێدەکەن، ئەوان هەرهەندە ئێکەکیان دەوێ هەتا تەسلیم دەبی، وەکی کەتە بن دەستیان ئەوجە سەی تێبەردەدەن..! مام عەوڵا گۆتی : ئێ دەبڕۆ کاکە بڕۆ، لەو وراتەی مەمینێ، ئەتوو بەتەمای ئەوها بەسەلامەتی تێدا بسوڕێیەوە !؟ گۆتم : خوا کەریمەو ئیشاڵلا هیچ نابی..!
لەو قسانە دابووین، لە ڕێیێ گەیشتینە سەیتەرەکی، لەو سەری وەکی هاتین ئەو سەیتەرە نەبوو، دیاربوو تازەیان دانابوو، جەعۆ گۆتی : تەواو، سەرەتای لەناوچوونمان لێرەوە دەست پێدەکا، جەعۆ گلۆپی ناو تڕومبێلی پێکرد و ڕایگرت، جامی کردەوەو سەلامی لە جەماعەتی کرد، جاحێرەک سەری هینا ژۆرێ و تەماشایەکی کردین، گۆتی : بێ زەعمەت هەویەکانتان ! ئەمەش هەر سێک هەویەمان دەریناو دامانێ، وەریگرتن و بەینەکی تەماشای کردن و هەرگێڕ و وەرگێڕی کردن، دوایێ هەویەکانی برد و ڕۆیی، بەینەکی پێچوو، ئەمە هەر چاوەڕێ بووین، جەعۆ گۆتیە ئێکەکی دی لەوێبوو : ئەرێ کاکە ئەمە چبکەین، ئەو برادەرە هەویەکەی مەی برد و هەرنەهاتەوە، ئەویش گۆتی : دە لەسەر جادەی لادەو بڕۆ سەر خۆرێ و چاوەڕێکەن، جەعۆ گێڕی گۆڕی و تڕومبێلەکەی بردە سەر خۆرێ، دەوری چارێگەکی چاوەڕێمان کرد کابرا هەر دەنگی نەبوو، جەعۆ گۆتی : با بێمە خوارێ و بزانم مەسەلە چیە ! مام عەوڵا گۆتی : ئەمنیش دێمە خوارێ، گۆتم : وەڵلا مادام وەیە ئەمنیش دێمە خوارێ، ئیدی هەرسێک هاتینە خوارێ و دەرکەی تڕومبێلمان پێوەدا، جەعۆ گۆتی : ئەنگۆ لێرەبن ئەمن وادەچم بزانم مەسەلە چیە ! هەر ئێک دوو شاقاو لەمە دوورکەتەوە، چەکدارەک هاواری کرد : لەجێی خۆت ڕاوەستەو نێیە پێش ! جەعۆ گۆتی : ئێ کاکە نابی بزانین ئەمەتان لۆ ڕاگرتیە !؟ کابرای چەکدار هات و گۆتی : ئەوە کێ بەنگۆی گۆتیە لە تڕومبێلی وەرنە خوارێ ؟ مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا کەس وەینەگۆتیە، بەران بێزار بووین و بە خۆمان هاتینە خوارێ ! کابرا گۆتی : یاڵلا دەی سواری تڕومبێلی بنەوەو حەرەکەی نەکەن هەتا ئەمە پێتان نەرێین..! ئیدی ناچار بووین بچینەوە ناو تڕومبێلی..!
دەوری سعاتەکی تێپەڕی و جەماعەتی سەیتەرەی هیچ دەنگیان نەبوو، تەواو بێزار بووین، ئاخر نەیاندەهێشت لە تڕومبێلیش بێینە خوارێ و هەوایەکی هەرمژین، مام عەوڵا گۆتی : دە تەلەفۆنەکی بکە لۆ مەسوولەکی، وەزیرەکی، ئێکەکی، ئاخر ئەوە وەزع نیە ئەمە تێدانیە، گۆتم : وەڵلا خۆ ڕاست دەکەی ! مۆبایلم دەریناو تەلەفۆنم لۆ وەزیری ناوخۆ کرد، مۆبایلەکەی قەپات بوو، لۆ سکرتێری سەرۆک وەزیرانم کرد، وەرامی نەداوە، لۆ پارێزگارم کرد، وەرامی داوە و گۆتی : وەڵلا نازانم مەسەلە چیە، وا تەلەفۆن دەکەم و خەبەرت دەدەمەوە، نیو سعات پێچوو هیچ وەرامی نەبوو، دوو سێ جار تەلەفۆنم لۆ کردەوە وەرامی نەداوە..! جەعۆ بەرگەی نەگرت و چووە خوارێ، گۆتی بشمکوژن هەر دەچم و بزانم لۆ وەلەمە دەکەن، گۆتمان : کورە مەچوو تووشی کێشەکی دەبی ! وەلحاسر بەگێی مەی نەکرد و ڕۆیی، وەختەکی بووە قڕەقڕو هەرا، جەعۆیان قۆر بەست کرد و دوو سێ شاپیان لێدا و بردیان لە دووریمە لەپەنا تڕومبێلەکیان دانیشاند، دەوری نیو سعاتەکی پێچوو، ئەوجارە چەکدارەک هات و گۆتی : کا ئەو سندوقی تڕومبێلەی بکەنەوە، گۆتم : وەڵلا ئەوێهێ شوفێرەکەیە بەوی برێ بابێ بکاتەوە، چوو جەعۆی هیناو هاتەوە، کابرا سندوقی کردەوەو بەینەکی تەماشای کرد، دەستی بەناو سندوقی کووتاو ئەوسەر و ئەوسەری کرد، سندوقی قەپات کرد و قۆری جەعۆی کردەوە و گۆتی : بە ئاقری لە ناو تڕومبێلی دادەنیشی و ورتەت لێوەنایێ، دەنا کارەکت پێدەکەم با بە دەواری شڕی نەکردبی، جەعۆ چ قسەی نەکرد و سواری تڕومبێلی بۆوە..!
دەوری سعاتەکیدی تێپەڕی و هیچ دەنگ نیە، هەر تڕومبێلەکی دەهات ئیزنیان دەدا، هەر ئەمە نەبینی ڕاگیرابووین، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج داوەکە لۆمەیە، گۆتم : وەڵلا لۆمنەو ئەنگۆش کەتینە بەرێ، مام عەوڵا گۆتی : ئەوە کێشە نیە، جەعۆ گۆتی : ئەدی چ کێشەیە سەرکە سە ؟ مام عەوڵا گۆتی : هەندم میز دێ هەندم میز دێ، وەختە لە بنە خۆ بکەم..! جەعۆ گۆتی : ئێ دەدابەزەو بڕۆ ئێرێهێ بیکە، مام عەوڵا گۆتی : ئەگەر کردیانە هەراو گۆتیان لۆ دابەزی، جەعۆ گۆتی : برێ میزم دێ و ئیللەڵلاو بڕایەوە، ئەوانە قوڕگیان قەپات کردینە قابیلە ناو گەریشمان قەپات کەن..!

مام عەوڵا لە تڕومبێلی هاتە خوارێ و گۆتیە چەکدارەکی : کاکۆکە، کاکۆکە ! کابرا بەتووندی هات و گۆتی : کێ بەتووی گۆتیە لە تڕومبێلی وەرە دەرێ ؟ مام عەوڵا گۆتی : کورە بکە لە ڕاهی خوای، زۆرم میز دێ، وەڵلا وەبیللا خەریکە لە بنەخۆ بکەم، ئیزنم بدە هەر لەو بەر بەیارەی میزەکی بکەم ! کابرا گۆتی : پێت دەرێم بڕۆوە ناو تڕومبێلی و دەنگت نێ، مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا فڕۆستاتم (پڕۆستات) هەیەو خۆ ڕاناگرم، ئاخر بووە لێنەگەڕێن میزەکی بکەی..! وەکی مام عەوڵا ئەو قسەی کرد، زۆر توڕەبووم و بەرچاوم تاری بوو، هاتمە خوارێ و گۆتم : باشە بەس بزانم ئەنگۆ لۆ وەلەمە دەکەن، کابزانم کێ مەسوولتانە هەتا دوو قسەی لەگەر بکەم، ڕۆیشتم لۆ لای ئەو چەکدارانەی ڕاوەستابوون، ئەو چەکدارەی بەجێم هێشت، چەکی ڕاکێشاو گۆتی : نەگەڕێیەوە دەتکوژم ! گۆتم : بمکوژی لەو حارەی باشترە، قابیلە ئەو وراتە بێ حاکم و میر بی ئەنگۆ ئەوها دەکەن ! وەکی کابرا چەکی ڕاکێشاو ئەمنیش هاوارم کرد، جەعۆ و مام عەوڵاش دابەزین و لۆلای من هاتن، ئەو چەکدارانەی لەوسەریش لە دەو جادەی ڕاوەستابوون، لۆ لای مە هاتن، ئێکەکیان هاتە پێش، دیاربوو سێ ئەستێرەی لەسەر شانی بوو، گۆتی : ئەوە چیە ئەو هەرایە ؟ گۆتم : ئەتوو ئەمن دەناسی و دەزانی وەزیر بوویمە، تێمناگەینی ئەمەتان لۆ ڕاگرتیە، ئەوە لۆ دوو سعاتی دەچی ئەمە لەناو تڕومبێلینە، هەویەتان لەمە ستاندیەو نەپرسیارەکمان لێدەکەن، نە دێلن بێینە خوارێ، یان بەڕێمان بکەن، یان دوو قسەمان لە دەستی بنێن..! نەقیبەکە بەینەکی تەماشای کردم، دوایێ جیهازەکی دەریناو دووگمەکی داگرت و کەتە قسە، بڕەک لەمە دوورکەتەوەو دەوری چارێگەکی قسەی کرد، تەماشا جەعۆ و مام عەوڵام کرد، زەندەقیان چووبوو، دەم و چاویان دەیگۆ : وەڵلا داکی مەت بە گ...ن دا، ئەمن چدەنگم نەکردو چاوەڕێی نەقیبەکەی بووم، وەختەکی هاتەوە و دەستی لە بەڕکی ڕاستەی ڕاکردو هەویەکانی دەرینا و دایەوە دەستە من و گۆتی : دەتانن بڕۆن..! مام عەوڵا گۆتی : باشە چ خێرەکی خوایبوو ئەوهاتان لەمەکرد، وەڵلاهی وە بیلاهی..، نەمهێشت تەواو کا، قۆرم گرت و گۆتم بابڕۆین، باشبوو بەگێی کردم و لەگەرم هات، چووینەوە ناو تڕومبێلی و جەعۆ سلفی لێدا و پێی لێنا، بەینەکی لە سەیتەرەکەی دوور کەتینەوەو ڕایگرت، گۆتیە مام عەوڵای : وەرە خوارێ پیرە سە، بڕۆ تانکیت بەتارکە..! مام عەوڵا دابەزی و گۆتیە جەعۆی خوا خێرت نەنووسی..! هەر ئەوەندەبوو مام عەوڵا لە تڕومبێلی دوور کەتەوە و دۆخینی شەرواری کردەوە، جەعۆ گێڕی گۆڕی و پێی لێنا، مام عەوڵای فەقیر لە مشەوەشیان میز کردنی لە بیر نەماو کەتە دوومان، هەندی غاردا و هاوار کا، شەرواری هاتبووە خوارێ و لە دووی دەخشا، ئەمن هەر هاواری جەعۆم دەکرد : کورە ڕاگرە ئەو تڕومبێلەی ڕاگرە ! جەعۆ دەیگۆ وەڵلا ڕاناگرم، ئەو تۆڕیەی دەبی بکمە پیاو، بەمن دەرێ خوا خێرت نەنووسی، زۆر توڕەبووم و گۆتمە جەعۆی : ڕانەگری خۆ لە تڕومبێلی فڕێ دەدەم ! وەکی ئەو قسەم کرد جەعۆ ڕایگرت، گۆتی : ئەوە ڕامگرت، بەران دنیا خرابی بەگی لێنادەم و ناچمەوە دووی..!
هاتمە خوارێ و بە دوو مام عەوڵای داچووم، لایتی مۆبایلم پێکرد و گەڕامەوە، وەختەکی دیتم وا دەنگی دێ و هاوار دەکا، گۆتم : مام عەوڵا، مام عەوڵا..! گۆتی : ئوستاج ئەوە ئەتووی ؟ گۆتم : ئا ئا ئەمنم، دەوەرە، وەرە..! وەڵلا باشبوو وەختەکی مام عەوڵا گەیشتەوە من، فەقیرەی لەبەر غاردانەی تووشی تەنگە نەفەسی ببوو، گۆتم : میزەکەت کرد ؟ گۆتی : میزی چ و عاری چ، هەمووم بەخۆ داکرد، ئەدی کا ئەو سەگبابە کێوە چوو، هەتا لە بن پێلەقانی بڕزێنم..!

گۆتم : مام عەوڵا بەگێی من دەکەی خۆ ناینیە ڕێز جەعۆی، ئیهمالیکە و کەئەننەما هیچ نەبووە، سواری تڕومبێلی بەو دەست بە فیتە لێدانێ بکە..! مام عەوڵا دۆخینی شەروارەکەی تووند کردەوەو گۆتی : ئوستاج، جەعۆ ئەوهای لەگەتوو بکردبا، ئەتوو بە فیتە لێدان دەچوویە ناو تڕومبێلی، یان بە سەرە سمکان هەموو قوونت هەردەزڕڕاند !؟ وەرامەکی وەهام پێنەبوو لۆ مام عەوڵای، هەر ئەوە نەبی کەوا گەورەیی لەخۆت دێت و سینگت فراوان بی، مام عەوڵا چ دەنگی نەکرد و وەرامی نەدامەوە، یاغر یاغر گەڕاینەوە لۆ لای تڕومبێلی و نە ئەمن دەنگ و نە ئەو دەنگ.. گەیشتینەوە کن تڕومبێلی، مام عەوڵا غاریدا لای سایەقی کە جەعۆ لەوێ دانیشت بوو، دەرکەی بەتووندی کردەوە و گۆتی : ئەوجە ئەمن عیلاجت دەکەم هەی سەی لە بابێ سەی..! ئەمن مشەوەش بووم و لۆ لای مام عەوڵای چووم، وەختەکی مام عەوڵا گۆتی : کا ئەو سەگبابە خۆ لێرە نەمایە..! بگەڕێ و بسوڕێ لە دوو جەعۆی نەماندیتەوە و نەماندیتەوە، هەرچەند هاوارمان کرد : جەعۆ، کورە جەعۆ، ئەوەی هەست هوست بی نەیما، گۆتم : مام عەوڵا، وەڵلاهی هەبی و نەبی جەعۆ لە ترسی توو هەراتیە، گۆتی : دەبی ئەو کارخانچیە سوویجەکەشی نەبردبی و ئەمەی ئەوها لەو گۆڕەی نەهێشتبیتەوە ؟ گۆتم : وەڵلا برێم چ، دەبا تەماشایەکی ناو تڕومبێلی بکەم، دەرکەی تڕومبێلم کردەوەو ئەولاو ئەولا گەڕام، دیتم سویجی لە جێی پەرداغی بەجێهێشتبوو، گۆتم : وەڵلا مام عەوڵا، ئەوەتە سویجەکە ! گۆتی : دەمادام وەیە، با لێخوڕین و ئەو سەیەی لەو چۆلیەی بەجێبێلین ! گۆتم : گوناحە، خوا قبور ناکا ! گۆتی : نەک هەر گوناع نیە، خێرەکی زۆر گەورەشە، دەزانی ئەو خۆڕیە ئەوشۆ چ دەردەکی دامن..! گۆتم : دەبا سواری تڕومبێلی بین، خوا کەریمە...
سواری تڕومبێلی بووین و سلفم لێدا، گلۆپی تڕومبێلیم پێکرد، تەماشا پێشە خۆمان کرد جەعۆ دیار نیە، فوولم پێکرد و تەماشا دووریم کرد، هیچ دیار نەبوو، دوو سێ هۆڕنم لێدا هەر نەبوو، بەخۆم بڕیارم دا هێدی هێدی باژۆم، بەشکو لە ڕێیێ جەعۆی دەبینین، یان ئەو ئەمە دەبینی و دەنگمان دەدا، وەلحاسر جەعۆم نەبینی، نازانین عاسمان هەریکێشا، عارد قووتی دا، گرتیتیان، بردیتیان !؟ هیچم چنگ نەکەت، ئەمن درم کەتە قرت و فرت، گۆتم : مام عەوڵا، دەبی جەعۆیان نەگرتبی ؟ گۆتی : کا لۆ ئەوێ ڕۆژێ، بیگرن و سێ جەمە بە شووڕکان لێیدەن و قوونی سۆر کەنەوە، گۆتم : دەیاڵلا دەی مام عەوڵا، گەردەنی ئازا کە، دنیا ئەوەندەی ناینی، گۆتی : هەندەم سووندە و هەندەم قورعانە، گەردەنی ئازا ناکەم..!
لەناو مەزرەعەکان هاتینە دەرێ و جەعۆمان هەر نەدیتەوە، گۆتم : با تەلەفۆنەکی لۆ بکەم، مۆبایلم دەریناو تەلەفۆنم لۆ کرد، دیار بوو تەلەفۆنی قەپات بوو، دوو سێ جاری دی لۆم کردەوە هەر قەپات بوو، ئەمن بە ڕاستی مشەوەش بووم، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج خۆت مشەوەش مەکە، لە جەعۆی مەترسێ، ئەوە گورگی باران دیدەیە، وەڵلا وەبیللا بەس خوا دەرەقەتی دێ، هەونکە پێشی مەش گەیشتیتەوە مارێ، بەس ئەمن دەیناسم، گۆتم : ئیشاڵلا وەیەو هەونکە لە مارێیە، هیویمان لە جەعۆی بڕا و پێم لێنا لۆ مارێ، ئەمنیش هەر لۆ ئەوەی چووم جەعۆ ئەمەی بەجێهشتبی و چووبیتەوە مارێ..!
گەیشتینەوە کۆرانێ، دیتمان کش و ماتە، دەرکەی مارێمە کرابۆوە، وەکی برێی قەرەبارغیەک هەبوو لە مارێ، لە پێش دەرکەی ڕام گرت، دیتم مندارەکان لە حەوشێنەو نەنە خانێی خێزانی مام عەوڵا و کیژەکانی لە مارێمەنە، لەگەر مام عەوڵای هاتینە خوارێ و چووینە ژۆرێ، سەلاممان کرد و ئەوانیش بە لێوە لەرزە وەرامیان داوە، گۆتم : خێرە خۆ چ نەبووە !؟ داکی ئەحمەدی گۆتی : با بسین ئەو جۆر ئوو دەکەین قسە..! گۆتم : دەبا بچینە ژۆرێ، مام عەوڵا فەرموو، وەڵلا چووینە ژۆرێ و گۆتم : دە قسان بکەن درمان تەقی، جەعۆ چی لێهاتیە ؟ داکی ئەحمەدی گۆتی : وەڵلا ئەمن نازانی ئەخبار ئەو جەعۆ، لۆ جەعۆ لەگەر ئەنگۆ نەبووم ؟ گۆتم : واز لەوی بینە، پێم برێ چبووە ؟ گۆتی : وەڵلا هات یەک مەفرەزە، هەموو مسەلەح، ئوو کڵاشینکۆف، گۆتم : ئێ ؟ گۆتی : بڕد ئەو حەموو مۆبایل، ئوو ئەوڕاق و کتاب، ئوو لابتۆپ، گۆتم : کاکا ئەنگۆ کێ ؟ گۆت : ئەتوو نیە ئەو عیلاقەت، ئوو قسە نەکەی کەس ! زۆر بەو قسەی تێکچووم و گۆتم : دەوجە وەرە، وەڵلا هەرئەوە مابوو بەسەر ماریشمان دادەن، ئێ باشە لۆ تەلەفۆنەکتان نەکرد لۆمە، گۆتی : وەڵلا برد حەمموو مۆبایل، ئوو سووم نەنە خانم، ئوو تەلەفون کردم مام عۆلا، ئەو مۆبایل عاتل..! نەنە خانێ گۆتیە مام عەوڵای : تێم ناگەینی لۆ مۆبایلت قەپاتە، دوایێ ئەتوو چووبوویە کن ڕەیس عوکمەتی یان چووبوویە قوڕکاری، ئەتوو لۆ ئەوها خۆت لە قوڕێ وەردایە..! مام عەوڵا گۆتی : ئێ لەبەر ئەو قوڕو لیتەی مۆبایلم تێکچووەو ئیش ناکا، گۆتم : لۆ تەلەفۆنتان لۆ من نەکرد، داکی ئەحمەدی گۆتی : وەڵلا نەوێڕام، ترس هەبوو بگڕن ئەمە حەمموو..!
تەماشا ژۆرەکانم کرد، دیتم هەمووی بەسەریەکدا کەتیەو سەراو بن کرایە، ئەوەی کتێب و دەفتەرو ئەوراق بوو هەموویان بردبوو، هەتا مۆبایل و ئایپاد و لاپتۆپی مندارانیشیان برد بوو، ئەعسام نەما، گۆتم : دە فەرموو دەی، توخوا ئەوە وەزعە مام عەوڵا ؟ گۆتی : مەمنونی خوای بە، مار و منداریشیان لوول نەدایە، ئەتوو جارێ واز لەوەی بینە، ئەمە چبکەین بەو شەوەی ؟ گۆتم : وەڵلاهی بەخۆشم سەرم لێ شێوایەو نازانم چبکەم، گۆتی : باشە داکی ئەعمەدی، نەیانگۆ ئوستاج بێ نێ ؟ داکی ئەحمەدی گۆتی : وەڵلا ئێک زابت گۆت : ئەمن دەکا ئیتیسال بە بابی ئەحمەد..! مام عەوڵا گۆتی : دەی تەواو ئوستاز، خۆتان مشەوەش مەکەن، با خانێ و کیژەکان ئەو مارەی لەگەر داکی ئەحمەدی ڕێک بێخنەوە، ئەوشۆ لێ پاردەوە، کێ دەرێ سبەینێ تەلەفۆنت لۆ ناکەن و خەبەرەکت نادەنێ، دەوەرە ئەمە بابچین لە حەوشێ دانیشین هەتا ئەو ژنانە مارەکەی ڕێک دێخنەوە..!
لەگە مام عەوڵای لە حەوشێ دانیشتین و ژنەکان هەندی دەمێ مارەکەیان تەرتیب کردەوە، مام عەوڵا و مندارەکانی پێشی بڕۆن، گۆتیان : ئەگەر مشەوەشن، ئەمە لێرە دەبین، یانیش ئەنگۆ وەرنە کنەمە، گۆتم : ناوەڵلا پێویست ناکاو ئیشاڵلا هیچ نابی، ئیدی هەتا دەرکەی حەوشێ لەگەریان چووم و بەڕێم کردن، ئەوان چوونەوە ماری خۆیان، مندارەکانیش چوونەوە ژۆرێ، خەریکی دەرکە کلیل دانێ بووم، گێم لە تەقە تەقەکی بوو، ئەوەل جار وام زانی غەرەتم، دوایێ دیتم دیسان تەقەتەق هاتەوەو ئەوجارە بە تووندی، دیقەتم دا دەبینم دەنگەکە لە تڕومبێلی دێ، نێزیک بوومەوە، دەبینم تەقەتەقەکە لە سندوقی تڕومبێلیە، بڕەکی ڕاوەستام و خۆم بێدەنگ کرد، دیتم دیسان لێدراوە، وەڵلا ئەمنیش بە پەنجەی دەستم یەک دوو جارم لە سندوقی دا، وەختەکی دەنگەک لەناو سندوقی هات و گۆتی : گدۆ، گدۆ !
مایتی[1]
ئەم بابەتە 1,005 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 12-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 12-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,005 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
لیزەر .. میزەر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ڕاستی مێژوودا
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
تاوانی دژی پزیشکی
کورتەباس
میللەتانی جیهان لەروانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە-بەشی دووەم
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
ناهەمواری کتوپڕ
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
21-12-2009
هاوڕێ باخەوان
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
26-08-2022
شەنە بەکر
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
04-06-2023
ئاراس ئیلنجاغی
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
30-05-2024
کشمیر کەریم
شاهۆ غەفور حسێن
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,790
وێنە 105,979
پەرتووک PDF 19,359
فایلی پەیوەندیدار 97,469
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
لیزەر .. میزەر
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ڕاستی مێژوودا
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
تاوانی دژی پزیشکی
کورتەباس
میللەتانی جیهان لەروانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە-بەشی دووەم
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
ناهەمواری کتوپڕ
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
ژیاننامە
شەم سامان
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.907 چرکە!