پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
10-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
شوێنەکان
مەڵکەندی-سلێمانی
08-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
08-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
08-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
08-06-2024
سارا سەردار
ئامار
بابەت 518,395
وێنە 105,450
پەرتووک PDF 19,429
فایلی پەیوەندیدار 97,433
ڤیدیۆ 1,394
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
ژیاننامە
تاهیر عەبدوڵڵا عوسمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
حسێن ئارسان
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
سکرتێرە 65
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 65

سکرتێرە 65
سکرتێرە 65

لەلایەکی پێکەنینم بە میرۆ و برادەرەکانی دەهات، لە لایەکیش زگم پێیان دەسووتا، ئەو زەلامانەی وەکی میرۆی فکر دەکەنەوە و هەر لەخۆیانەوە دەچن ئیشی بێ پرس دەکەن، چارەنووسیان هەر ئەوها دەبی، گۆتیان : ئاغەکی ئەو دەوروبەرەی گۆتبوویە پیاوەکی خۆی وەرە سواری هەسپەکی بەو بڕۆ کن فران کەسی لە #هەولێر#ێ، ئەویش وەکی میرۆی کەر پیاو بووە، ڕاست سواری هەسپی بووەو پێی لێنایە لۆ هەولێرێ، ڕانەوەستایە هەتا گەیشتتە کن کابرایی و سەلامی لێکردبوو، گۆتبووی : ئاغەم ئەمنی ناردیتە کنە توو، ئەویش گۆتبووی یاخوا بەخێر بێی، دەبرێ بزانم ئاغەت چ ئیشی هەیە ؟ کابراش گۆتبووی وەڵلاهی نازانم چ ئیشی هەیە، وەنەبوو لێی بپرسم بزانم چ ئیشی هەیە، هەر گۆتی بڕۆ کن فرانی ڕاست سواری هەسپی بووم و هاتم، کابرا گۆتبووی، دە وەڵلاهی نانت نادەمێ، کوو هاتی دەبی ئەوها بچیەوە کن ئاغەت، ئیدی بێنان ناردبوویەوە کن ئاغەی، وەکی گەیشتبۆوە کن ئاغەی، ئاغەش گۆتبووی شەرتبی دانابەزی، دەبڕۆوە کن کابرایی و برێ ئاغە ئەو ئیشەی هەیە، ئیشەکەی پێگۆتبوو و ناردبوویەوە شاری..!
با بێینەوە سەر باسی خۆمان، چ ئیشمان لە ئاغەو ماغانە، گۆتم : میرۆ وەڵلاهی پێم ناخۆش بوو ئەوهاتان بەسەر هاتیە، باشە ئەوانە لۆ ئەوها بێ حەیابوون بێ حەیا ! عەزۆی پلکە نەعیمی گۆتی : مامەستا لۆ توو هەر منەتی تێدانیە، هەونکە لەوەی گەڕێ، کەنگی دەعوەتەکەمان دەکەی ؟ گۆتم : پەلەتان چیە، با سەرو گێلاکتان بێتەوە سەرەخۆ، بەچاوان، میرۆ گۆتی : وەڵلا سەرو گێلاکمان چ عەیبی نیە، ئەوجە ئەتوو وەکی مەسەلەی کفتەکە و عاجی کاروانی لێمەکە، دەعوەتەکەمان بکەو تەواو، دوایێ ئەتوو ئیشت بەمە دەبتەوە، تەئکید بە ڤارین ڕامان دەکێشتە مەعکەمەی و دەرێ ئوستاج چەکداری ناردیتە سەرەمەو گەفی لێکردینە، ئێ ئەتوو ئەگەر دەعوەتەکەی بکەی، ئەمەش دێین دیفاعت لێدەکەین و دەرێین وەنیەو ئەمە لۆ سولعی چووبووین نەک شەڕە تفەنگ..! گۆتم : بابە سبەی نیوڕانێ دەعوەتی منن و مام عەوڵا ئەتووش وەرە، گۆتی : ئوستاج بەو شەرتەی دێم جەعۆی نەینی، جەعۆ بێ ئەمن پارووی ناوێمە زاری، میرۆ گۆتی : کورە دەبا جەعۆش بێ، عەوڵای برام، غایەتم سەیەکەو هێسکەکی هاویشتە دەوی..!
گۆتمە میرۆی : باشە ئەتوو دەنگی وێندەرێت تەسجیل کرد ؟ گۆتی : ئا ئا ئوستاج، خەمی هەندێت نەبی، عەزۆی پلکە نەعیمێ گۆتی : وەڵلا ئوستاج ئەمن ئەوەندەی پێش ڕاگەیشتم تەسویریشم کرد، گۆتم : وەڵلاهی ئەوە زۆر موهیمە، دە لۆم بنێرن.. باشبوو مۆبایلیان دەریناو بە واتس ئاپی لۆیان ناردم، گۆتم : کاکە ئەوجە ئەمن دەبی بڕۆم، چونکە داکی ئەحمەدی هەونکە مشەوەش بووە، مام عەوڵا لۆم گازی نەنە خانێی کە..
هەندەی نەبرد نەنە خانێ هات، گۆتم : خوشکۆرە، ئەوجە واز لە مام عەوڵای بینەو سەبرەکی لێبگرە، ڕاستە زێخەی هینابوو، بەران بڕوات هەبی دەستی لێکردتەوەو هیچ پەیوەندی بەوی نەمایە ! میرۆ وەکی گێی لەناوی زێخەی بوو، گۆتی : ئەرێ عەوڵای برام، ژنەک لە ماری ڤارینی بوو هەر تەماشای دەکردم، گۆتیە من ئەرێ ئەتوو چی عەوڵای زۆر بەوی دەچی ؟ گۆتم : وەڵلا ئەمن برایمە..! گۆتی : توخوا زۆر سەلام لە عەلەولای من بکەو برێ زێخە گۆتی : زۆر غەریبی دەکەم بابێ سەرەکم لێدا..! وەکی میرۆ ئەو قسەی کرد نەنەخانێ شێت بوو، ئاگر لە کوونە کەپووی هاتە دەرێ و گۆتی : عەوڵا تڕکەن، یاڵلا دەی سێ بەردەم لە دەستی نێ..!

مام عەوڵا ئەعسابی نەما و گۆتیە نەنە خانێی : هەی پیرە سە، ئەوە چ تڕکەن تڕکەنت دانایتەوە، خۆ ئەتوو عەیای منت برد لە پێش خەرکی، وەڵلاهی وەبیللاهی سێ بەردەت لە دەستی نانێم، ئەمان ئەو مووەش لە سمێری من نەهاتبی، ئەگەر لەباتی ئێکی سێ ژنت بەسەر نەینم..! نەنە خانێ چاوی زەق بۆوەو بەینەکی تاسا، دوایێ هەر لەجێی خۆی، دوو جار لەسەر ئێک سوڕاو کەتە ئەو گۆڕەی ! بووە قیژو هۆڕی منداران ؛ وەی کۆرە بین داکمان مرد، وەی کۆرەبین دادۆ مرد..! ئەمن و عەزۆی پلکە نەعیمێ و زەلامەکانی دی مشەوەش بووین، میرۆش لە بن سمێران پێدەکەنی و دەیگۆ : وەڵلاهی فلیمەکی خۆشە..! مام عەوڵاش گۆتی : هەی سەی خۆڕی، لەو گۆڕەی هاتیە ناو مەوزوعی و ئەمەت تووشی کێشەو دۆخەی کردیە، یەعنی ئەگەر ئەو قسەی زێخەت نەگێڕاباوە ئەشۆ دەتۆپی !؟ میرۆ گۆتی : ئێ بابە سەلام سەلامی خوایە، یەعنی براژنە زێخە سەلامی لۆ ناردی، ئەمن کوو دەبی سەلامەکەی نەگەینم..! مام عەوڵا گۆتی : بەسە ببڕێنەوە هەی لە تڕی خۆت و زێخەی بەم، مەرێ براژن، برێ برا گوو..! گۆتم : کاکە وەختی هەندێ نیە، با ئەو ژنەی بگەینینە تەواری، هەتا تەواو نەبووە ! مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج خۆت مشەوەش مەکە، ئەمن پەنجا سارە لەگەر ئەو فلیمەی دەژیم، خانێ هەر چشتەکی بەدری نەبی، خۆ پەلەواژ دەکاتەوە، ئەوجە ڕووی لە مندارەکان کردو گۆتی : داکتان ڕاکێشن و بیبەنە ئەو دیووی، هەی داکتان ب....م بە نۆ قەدان، ئەنگۆش ئەولادی ئەو سەیەینە، هەموو پشتی وی و گرتیە بووینە کووتلەک لە زددی من..!
مندارەکان ڕوو بوونە داکیان و بردیانە ئەو دیووی، مام عەوڵا گۆتیە میرۆی : یاڵلا دەی بڕۆ دەفن بەو لەبەر چاوم بزرە، جارەکی دی لێرەت نەبینمەوە، وەڵلاهی ئەو جارە خۆ تێکەر ئیشی ئوستاجیش بکەی سیاسەتی سەت پێدەکەم ! میرۆ گۆتی : ئێ باشە باش، ئەوجە لۆ وەها توڕەی، برێ دەعوەتتان ناکەین و خلاس و بڕاوە، مام عەوڵا گۆتی : بەدی بەدی دەعوەتتان دەکەین، بەران بە سندان و قوزەلقورتی، بڕۆن لێرە ڕانەوەستن بڕۆن..! میرۆ و زەلامەکان بە تووندی چوونە دەرێ، وەختەکی میرۆ گەڕاوەو تەماشایەکی منی کردو دەستی ڕاستەی بادا، مەخسەدی ئەوەبوو کەنگی دەعوەتەکەی دەکەی، هەتا پارووی بادەین..! مام عەوڵا ئەعسابی نەما، چی بە دەست نەکەت، گۆشەی قەنەفەی نەبی، پڕی دایێ و ڕایوەشاندە میرۆی، میرۆ دەرپەڕی و گۆشە بە چڕو چاوی کیژەکی مام عەوڵای کەت، کیژە قیژاندی و گۆتی : وەی بابە کۆرە بووم، ئەویش وەکی داکی تەپەی لێوە هات و کەتە ئەو گۆڕەی..! باقی مندارەکانی مام عەوڵای ما لۆ کیژەی بکەنە قیژەقیژو برێن : وەی کۆرە بین سوهام مرد، وەی کۆرە بین سوهام مرد..! لە دری خۆم گۆتم : یاڕەببی خوایە ئەمن خۆم تووشی چ کرد، نە خۆم کا نە ئەو وەزیراتیەم کا، ئاخر برێ ئەتوو لە چت کەم بوو، ئەو هەموو بەرایەت بەسە خۆت هینا، لە هەمووش ناخۆشتر سەرۆک وەزیران سبەی هێوارێ چاوەڕێی وەرامی منە، ئەگەر ڕەفز دەکەم، تووشی کێشەکی زۆر گەورە دەبم و ئەو جارە لەبن نایێمە دەرێ، ئەگەر دەیکەم، سومعەم لەکەدار دەبی و کوو وەرامی خەرکی بدەمەوە، تەئکیدیشم وەزارەتی شارەوانی وەرگرم هیچم پێناکرێ و ناشهێلن هیچ بکەم، هەموو ڕۆژێش خزمەک ناسیارەکی سەرۆک وەزیرانی دێ و لایەکی ئەو وراتەی دادەبڕی و دەرێ یاڵلا لە سەرم تاپۆکە، ئەگەر دەیکەم خیانەتە لەو میللەتەی، ئەگەر نایکەم وەکی وەزیری شارەوانی پێشترێ تێرو پڕم تێهەردەدەن..!
ئەمن لەو فکرو خەیارانە دابووم، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج، ئوستاج ! گۆتم : نایکەم..! گۆتی : چناکەی، ئەتوو باشی ؟ گۆتم : ها ! هیچ هیچ، مێشکم لێرە نەبوو، فکرم لۆ لایەکیدی ڕۆیشتبوو، گۆتی : دە دانیشە دا، با هەندە شفتی و گندۆرەی بخۆین، گۆتی : شفتی و گندۆرەی چ مام عەوڵا !؟ وا دوو کەلەش لە گۆڕێ کەتینە، گۆتی : فشەیە فشە، هەونکە قیت دەبنەوە، ئەوانە پشیلەی عەفت ڕوعن، وەها بە ئاسانی لە کۆرە من نابنەوە..! گۆتم : کاکە مادام وەیە ئەمن دەڕۆم، بەران چاوەکەم، نەکەی ژنێ بەسەر نەنە خانێی بینی، ئەتوو بەخۆت حارت گەلە جوانە ئەوجە نۆبەتی ژنەکیدیە ! گۆتی : ڕاوەستە، ئەگەر لە گەڕەکێ نەمتەقاندەوە ئەمن چنیمە، وەڵلا وەبیللا دەبی پیشانی خانێی بدەم کیهانمان تڕکەنین..!

گۆتم : کورە مام عەوڵا شتی وا نەکەی، نەنە خانێ گوناحە، گۆتی : وازم لێبینە ئوستاج، ئەو ژنە هەناوی خواردیمە، شەرتبی دەبی لۆ حەفت پشتانی ئاقرکەم..! هەرچەند لەگەر مام عەوڵای خەریک بووم، فایدەی نەبوو، لۆیێ خواحافیزیم لێکردو چوومە دەرێ هەتا بچمەوە مارێ، گەیشتمە دەرکەی حەوشێ، دوو کیژ لە کیژەکانی مام عەوڵای بەدووم داهاتن، گۆتیان : مامەستا، توخوا خێرت دەگاتێ، بابمان ساردکەوەو مێلە ژنێ بینی، وەڵلا داکمان بەزگ دەداو دەمری، گۆتم : وەڵلاهی زۆرم لەگەر حەول دا، بەران بەگێی نەکردم، ئەنگۆ بەخۆتان بابتان دەناسن، وەکی گۆتی لا، لا..! گۆتیان ئەدی چبکەین چارەچیە ؟ گۆتم : وەڵلا با داکتان لەگەری دانیشی و بە قسەی خۆش پەشیمانی کاتەوە، دەنا بابتان دەقەومێنی ! گۆتیان ئەوجە داکمان کوو ڕازی دەبی، نە داکمان سەت و هەشتا دەرەجەی فەرقە لەگەر بابمان، گۆتم : وەڵڵا هەتا داکتان ساحێبی کەلیمەی تڕکەن و مڕکەنی بی خراتری بەسەر دێ، ئەوجە بڕۆن لەگە داکتان خەریک بن..! کیژەکان بە در ساردی گەڕانەوە مارێ، ئەمنیش چوومەوە ژۆرێ و جلکم گۆڕی و نوێژی عیشایێم کردو ناوی خوام لێهیناو لێم پارداوە..!
سعات دەی سەر لە بەیانی بوو، مام عەوڵا بە مشەوەشی هات، گۆتی : کورە ئوستاج بگە میرۆی، خەیرەددینی کوڕی تەلەفۆنی کرد، گۆتی : مەفرەزەک هاتن و بابمیان لوول دا ! گۆتم : مەفرەزەکە پۆلیس بوون، یان چشتی دی بوون ؟ گۆتی : پۆلیس بووینە، گۆتی : دەی تەواو مارێ ڤارینی شکایەتیان لێکردیە و سەریان لە قوڕێ نایە، گۆتی : چارە، چبکەین، گۆتم : وا جلکم لەبەر دەکەم و دەچینە پۆلیسخانەی بزانین هیممەتەکی لۆ ناکەین..! گۆتی : زۆر باشە، دە زووبە..
جلکم لەبەر کردو چوومە دەرێ، هەر ویستمان سواری تڕومبێلی بین، پیرداود بێ ددان بە شەلەشەل هات، گۆتی : مەڕۆن دوو ئیشم هەیە ! گۆتم : وەختی هەندێ نیە ئەمە لەسەر ئاوو ئاگرین ! پیرداود بێ ددان ئەگەر توڕە بایە، کوردایەتی فوول دەبوو، لۆیێ هاواری کرد : بە ئاگری نەورۆز ناڕۆن، بە گۆڕی شەهیدان ناڕۆن، بە خاکی کوردستان ناڕۆن ! مام عەوڵا گۆتیە من : سواری تڕومبێلی بەو واز لەو کەرەی بینە، ئەوە تازە لە ئەی ڕەقیبیە..! گۆتم : پیرداود قسان بکە و زوو نەجاتمان دە، گۆتی : یەکەم : چای مۆرینگۆم لێبڕایەو فریام کەوە، هەتا وەکی سەی فڕێیان نەدایمە بن قاندرمەی ! دووەم : هەواڵەکی خۆش و کەللە تەزێنم بیستیە، دەرێن میرۆ گیرایە، ئەگەر وەیە ئیشاڵلا بە گوونی بەدارێ وەدەکەین..! گۆتم : ئی یەکەم، خۆ ئەمن مەعمەل مۆرینگۆم دانەنایە، لەکێ لۆ توو پەیاکەم، هەر ئەوەندە بوو کە هەبوو، بڕۆ بگەڕێ لەو مارکێتانە یان ئەوانەی داوو دەرمانی کوردەواریان هەیە با عیلاجەکت لێبکەن ! دەتانی پەلکە شفتیش بڕنێنیەوە، دەرێن بنەکەی قووەتی ڤیاگرای هەیە..! لۆ دووەمیش، بەرێ میرۆ گیرایەو وا دەچین بزانین بەری نادەین..! گۆتی : کورە دە لەو سەیەی گەڕێن با وەکی سەی بتۆپی، ئەدی هەر ئەو نەبوو وەختی خۆی بیست عەلەمی لەخۆی لوول دابوو، بەکۆرانێ دادەهات و خۆی بادەدا، دەیگۆ : کوڕینە ئەگەر شەهید بووم بە نەفتی #کەرکووک#ێ بمشۆن و لەسە چیای عەمرینیش بمشێرنەوە..! مام عەوڵا ئەعسابی نەمابوو، خۆی لە پیرداود بێ ددانی توڕە کردو گۆتی : پیرداود وازمان لێدەینی، یان بێم بە سەرە سمکان هەموو قوونت هەرزڕڕێنم..! پیرداو بڕەک ترساو کشاوە پاش، ئەمەش سواری تڕومبێلی بووین، ویستم پێ لێنێم، پیرداود گۆتی : ئەو بنەی پەلکی شفتی ڕاستە، یان فشەی فەیس بووکیە، گۆتم : تاقی کردنەوە باشترین بەڵگەیە..! ئیدی پێم لێناو پیرداود بێ ددانم بە جێ هێشت..
گەیشتینە پێش پۆلیسخانەیی و لە تڕومبێلی دابەزین، چووینە ژۆرێ، ویستمان لۆ ژۆری مدیری بچین، دیتمان میرۆیان هینا، کەلەپچەی لە دەستی کرابوو، دوو پۆلیسیش ئەولاو ئەولایان گرتبوو، دیاربوو لۆ ژۆری مدیریان دەبرد، گەیشتە کنەمە و سەلاممان لێکرد، گۆتم : میرۆ کووی ؟ دەستی هەر شەقاندو گۆتی : زیندان جێگای شێرانە..!

مام عەوڵا وەرامی داوەو گۆتی : ئاگات لە خۆبی کلکت نەپسێنن، ئەویان بردە ژۆرێ و ئەمەش ویستمان بە دووی دابچین، وەختەکی دیتمان عەزۆی پلکە نەعیمێشیان هینا، ئاخر ئەویش لەگەر میرۆی لۆ داخوازی و تەراق دانەکەش چوو بوو، عەزۆ گەیشتەمەو گۆتی : ئوستاج هەر بەربووین، دەبی دەعوەتەکەی بکەی ! گۆتم : بابە بەس ئەنگۆ بەربن، شەرتبی ئەمن جۆتە گیسکەک و لۆ لە عاردی دەم، هەردووکیان بردە ژۆرێ، مام عەوڵا گۆتی : چبکەین ؟ گۆتم : هەونکە لەگەر معاونەکەی قسەی دەکەین، بزانین دەگەیەنە کێندەرێ..
چووینە ژۆرێ و سەلاممان لە معاونەکەی کرد، هەر چاوی بەمن کەت، هەستاوە، ئەلهەقی ڕێزەکی زۆری لێناین و دوو کورسی گاز کردو گۆتیە من و مام عەوڵای فەرموون دانیشن ! دانیشتین و بەخێراتنی کردین، جغارەی لۆ ڕاگرتین، گۆتم : زۆر مەمنون جغارە خۆر نینە، گۆتم : وەڵلا لۆ ئەو مەسەلەی ئەو دوو زەلامەی هاتینە، بزانین کوو چارەکیان لێبکەین، گۆتی : وەڵلا ئوستاز لە ئیفادەی شکایەت کەرەکان ناوی تووش هاتیەو دەرێن : ئەتوو ئەو زەلامانەت ناردیتە سەرەوان و هەڕەشەت لێکردینە، کیژەکە دەیگۆ : چونکە مێردم پێنەکردیە، دەیەوێ بە زەبری تفەنگی بمهینی، نەمزانی کوو برێم بڕۆن ئوستازیش بینن، بەران باشبوو بەخۆت هاتی ! گۆتم : سوپاست دەکەم و هەربژی، بەران ئەمە بەڵگەی زندیمان پێیە کە قسەی وان وەنیەو بووختانمان پێدەکەن، گۆتی : کوو، یەعنی ئەو زەلامانە نەچووینە وێ و تەقەیان نەکردیە ؟ گۆتم : چووینە، لە باتی جارەکیش دوو جار، بەران لۆیێ نەچووینە تەقەیان لێبکەن و بیان کوژن..! معاون گۆتی : ئەدی لۆ چووینە ؟ وەڵلا ئەمنیش هەمووم بە دوور و درێژی لۆ معاونی گێڕاوە، هەتا گۆتم : معاون پۆلیسەکەی پۆلیسخانەکەی ئەوسەری شاریش لەگەریان چووە، بەران چونکە بێ پرسی من چوو بوون، ئەمن گۆتم : دەبی بچن ئەو ئیشەی هەروەشێننەوە، ئیدی چووبوون و لەوێ ببووە هەرا، معاون گۆتی : بەڵگەت چیە ؟ گۆتم : عەزۆی پلکە نەعیمێ زۆربەی دانیشتنەکەی تەسویر کردیەو میرۆش دەنگی دانیشتنەکەی بە کاملی تۆمار کردیە، معاون گۆتی : ئەگەر ئەوە وەبی، ئەنگۆ تەبریئە دەبن و بەردەبن، گۆتمە عەزۆ و میرۆی ئەو مۆبایلانە بدەنە معاونی، هەردووک مۆبایلیان دەریناو لە پێش معاونیان دانا، ئەویش تەماشا ڤیدیۆیەکەی کردو ئەوجە گێی دا دەنگەکانیش..
پاش ئەوەی هەمووی دیت و گێ دایێ، گۆتی : تەواو ئێستا ئیفادەی ئەو دووەش وەردەگرم و ئەو دوو مۆبایلەش لەگەر فایلەکەی دەنێرینە پێش حاکمی و ئەو بڕیاری لەسەر دەدا، گۆتم : زۆر باشەو دەستەکانت خۆشبی..!
ئیدی دەوری سعات و نیوەکی لە پۆلیسخانەی ماینەوە، دوایێ بەڕێکەتین لۆ مەحکەمەی، لەوێش دەوری دوو سعاتی ڕێک سڕەمان گرت، هەتا بەبەرمان کەت، فایلەکە چووە پێش حاکمی و بە هوردی خیندیەوە، ئەمن و عەزۆ و میرۆش لە ژۆری حاکمی ڕاوەستابووین، حاکم بەین بەین سەرەکی بادەداو فیتەکی لێدەدا، گۆتی : وەڵلا سەتا نۆهەت و نۆی کێشەی مە لەو مەحکەمەی، مەسەلەی ژن و ژنخوازی و شەڕە تەقەیە، کا کیهانتان میرۆنە ؟ میرۆ گۆتی : گەورەم ئەمن هەوم..! حاکم تەماشایەکی میرۆی کردو گۆتی : چیە بابە دیارە بوویە عەنتەر دەست و دەبانچەت شەڕە، میرۆ گۆتی : گەورەم دیفاع عەنن نەفس بوو ! حاکم گۆتی : قوربانی قەدو دەبانچەت بم، ئەو عارەبیەی لە کێ فێر بووی ؟ میرۆ گۆتی : گەورەم لە نەقریاتی ! حاکم گۆتی : دیارە سایەق مەنشەئە بووی ؟ میرۆ گۆتی : ناوەڵلا سەکن بووم، لە سبەینێ هەتا هێواری هاوارم دەکرد، هەلە بیلبەغداد، نەفەرێن بەغداد، ئیدی خوا ڕەعمی کرد فێری عارەبی بووم..! حاکم بەینەکی پێکەنی و گۆتی : باشە کێ ئەو ناوە خۆشەی لێنای، ماخران پیاو وەکی گێی لە ناوی توو دەبی دەترسێ ! میرۆ گۆتی : وەڵلا داک ئامینە ناوی لێنایمە..! حاکمەکە دیار بوو حەزی لە قسەی خۆش و فشقیاتی بوو، لۆیێ میرۆی دەدواند، ئاخر میرۆ بەخۆ و بەو سەرو کەللەو جەمەدانیەی سەری دەتگۆ سەری هۆلاکۆی بەغدا تڕێنە، لۆیێ حاکم پێیگۆ : دەزانی ئەتوو بە هۆلاکۆش دەچی ! میرۆ گۆتی : وەڵلا برادەرەکانیشم وام پێدەرێن ! حاکم گۆتی : چت پێ دەرێن ؟ گۆتی : پێم دەرێن ئەتوو بەو پیاوەی دەچی ئەوی تازە ئەتوو باست کرد ! حاکم گۆتی : کیهان پیاو ؟ میرۆ گۆتی : هۆلاکۆن..! حاکم مرد هەنکی پێبکەنی، گۆتی : ئەدی داک ئامینە کێیە ؟ میرۆ گۆتی : مامان بوو لە کۆرانێمە، وەکی ئەمن بووم، ئەو مامانی کردبوو..!
ئەمن ئەعسابم نەمابوو لە قسەی بەینی حاکم و میرۆی، عەزۆی پلکە نەعیمێش وەکی حاکم پێدەکەنی ئەویش دەوی گڕ دەکردەوە، وەکی حاکم بێدەنگ دەبوو و تەماشا فایلەکەی دەکرد، هەنیشکەکی لە میرۆی دەداو دەیگۆ : گەواد چت دەوێ، عاکمیش بووە برادەرت ! میرۆش دەیگۆ : پیاو دەبی سیاسەتی پەقەوەت بی، خۆ ئەمن وەکی توو نیمە، بە خۆڕیشم عساب نەکەن..! حاکم سەری برند کردو دوو سێ جار فایلەکەی سەراو بن کرد، گۆتی : عەججایب..! گۆتم : خێرە جەنابی حاکم ؟ گۆتی : وەڵلا لێرە باسی بەڵگەی دەکا، کەوا دوو مۆبایل لەگەر فایلەکەیەو بەڵگەی بێ تاوانینگۆی تێدا، بەران هیچ مۆبایل لەگەر فایلەکەی نەهاتیە..!

گۆتم : جەنابی حاکم باش بگەڕێ، وەڵلا دوو مۆبایل لەناو دۆسیەکەی بوو، ئێکیان ئی عەزیزی بوو، ئەویدیش ئی میرۆی ! گۆتی : کاکە، خۆ مۆبایل دەرزی نیە، بزربی و نەبینم، تێدانیەو تەواو، دەبی بچنەوە ئەو مەخفەرەی لێی هاتینە بزانن لەوێ بە جێنەمایە، گۆتم : معاونەکە زۆری تەئکیدی کردەوە کەوا لەناو دۆسیەکەی دادەنێم و لەگەنگۆی دەنێرم..حاکم جەڕەسەکی لێداو پۆلیسەک هاتە ژۆرێ، گۆتی : بەرێ گەورەم ! حاکم گۆتی : بڕۆ لۆم گازی ئەو پۆلیسەی کە کە ئەو بەریدەی هینایە ! پۆلیسەکە گۆتی : بەسەر چاو گەورەم، پۆلیسەکە چووە دەرێ و بڕەک پێچوو هاتەوە، گۆتی : ئەوە هینام گەورەم..! پۆلیسەکەی بەریدی مەی هینابوو هاتە ژۆرێ، سەلامەکی لۆ حاکمی کردو گۆتی : ئەمرکە گەورەم..! حاکم گۆتی : ئەو فایلە دوو مۆبایلی تێدابوو، کا مۆبایلەکان ؟ پۆلیسەکە دەوی تێک ئاراو گۆتی : وەڵلا نازانم گەورەم، ئەمن چ مۆبایلم نەدیتیە، حاکم گۆتی : ئەدی لۆ دەوت تێک ئارایە ؟ پۆلیسەکە ڕەنگی زەرد هەرگەڕاو گۆتی : گەورەم کا دەوم تێک ئارایە، وەڵلا ئەمن ئاگام لە هیچ نیە ! میرۆ گۆتی : ئەی وەڵلا لەبن هەنگرت دا کەززابی درۆزن ! حاکمەکە گۆتیە میرۆی : ئەوجارە قسەی بکەی شەش مانگت داوێمە ژۆرێ، میرۆ گۆتی : وەڵلاهی گەورەم ئەمن ناتانم لەسەر قسەی هەق بێدەنگ بم..! حاکم گۆتی : میرۆ، ئەوجارە گێم لەدەنگت بی وای لە حارت ! عەزۆی پلکە نەعیمێ هەنیشکەکی لە میرۆی داو گۆتی : دەوت تێکنێ و لەوچەی مەکە..! حاکمەکە گۆتیە پۆلیسەکەی : ڕاست و ڕەوان پێم برێ چت لەو مۆبایلانە کردیە ؟ پۆلیسەکە دیسان گۆتی : وەڵلا ئەمن هیچ نازانم گەورەم..! حاکم گۆتی : هەونکە پیشانت دەدەم دەزانی یان نازانی، جەڕەسەکی لێداو گۆتیە پۆلیسەکەی هاتە ژۆرێ بڕۆن حەفتەکی ئەو پۆلیسەی باوێنە ژۆرێ..! ئەویش یەکسەر قۆری پۆلیسەکەی گرت و بردی، ئەو پۆلیسە هیچ قسەی نەکرد و نەیگۆ گەورەم عەفووم کە یان برێ فران مۆبایلەکەی دەرهینایە..!
حاکم گۆتی : وا دەتاننێرمەوە بنکەی پۆلیسەکەیی و بزانین ئەو مۆبایلانە چیان لێهاتیە، گۆتم : گەورەم پێویست ناکا، چونکە ئەمن بەڵگەکانم لە کنە، گۆتی : کا بینە ببینم، ئەمنیش مۆبایلەکەی خۆم لە بەڕکم دەریناو هاویشتمە سەر واتس ئاپی، حاکم لێی وەرگرتم و تەماشای کرد، ئێک دوو جار لێی داوەو بە هوردی گێی دا قسەکان، ئەوجە گۆتیە میرۆی : ئەتوو مۆڵەتی هەرگرتنی دەبانچەت هەیە ؟ میرۆ گۆتی : بەرێ گەورەم، فەرموو ئەوە مۆڵەت، میرۆ هەویەکی دا حاکمی، حاکم تەماشای کردو گۆتی : کاکە ئەنگۆ بێ تاوانن، هەندە شتی لەسەر فایلەکەی نووسی و ئیمزای کردو گۆتی : وا پۆلیسەکی ئێرەتان لەگەر دەنێرم با دۆسیەکەی بگەینی و لەوێ وەکی ئیشتان تەواو بوو، دەتانن بڕۆنەوە مارێ، ئەمەش زۆر مەمنونی بووین و ویستمان بچینە دەرێ، حاکم گۆتیە میرۆی : میرۆ جار جار دیاربە، حەزدەکەم ماوە ماوە بتبینم، عەزۆی پلکە نەعیمێ گۆتی : خەمت نەبی گەورەم، پێکەوە دێین ! حاکم گۆتی : ئەتوو لۆ دێی، کێ بەتووی گۆتیە وەرە ؟ عەزۆ گۆتی : ئاخر گەورەم میرۆ یەعنی عەزۆ، عەزۆش یەعنی میرۆ..! حاکمەکە گۆتی : بڕۆن لەکۆرم ببنەوە بڕۆن..! ئیدی هاتینە دەرێ و بەڕێکەتین لۆ بنکەی پۆلیسی..!
مام عەوڵا گۆتی : چبوو ؟ گۆتم : بێ تاوان دەرچووین، خوا ڕەحمی کرد ئەمن ڤیدیۆو دەنگەکانم لە کن بوو، دەنا فلیممان سووتابوو، مام عەوڵا گۆتی : ئەدی مۆبایلی عەزۆو میرۆی ؟ گۆتم : وەڵلا خیت کرایەو کەس نازانی چی لێهاتیە ! مام عەوڵا گۆتی : عەججایب، دەبی ئەو مۆبایلانە چی لێهاتبی ! گۆتم : دیارە دەستەک هەیەو دزیتی، هەتا ئەمە تووشی کێشە بین..!
لەو قسانە دابووین، گەیشتینە بنکەی پۆلیسی، دابەزین و چووینە ژۆرێ، پۆلیسەکە بەریدەکەی دا معاونی، معاون گۆتی : ئەدی پۆلیسەکەی مە ؟ پۆلیسەکە گۆتی : حاکم سجنی کرد، معاون گۆتی : لۆ ؟ پۆلیسەکە گۆتی : تۆمەتبار کرا بە شاردنەوەی مۆبایلەکانی ناو ئەو دۆسیەی ! معاون گۆتیە من یەعنی مۆبایلەکان دیار نەمان ؟ گۆتم : بەرێ..! معاون تەماشا فایلەکەی کردو گۆتی : ئەدی ئەنگۆ کوو بێ تاوان دەرچوون ؟ گۆتم : ئەمن نووسخەکی دیم لەکن بوو، معاون بەینەکی تەماشای کردم و هیچ دەنگی نەکرد، هەندە چشتی لەسەر فایلەکەی نووسی و گۆتی : ئەنگۆ دەتانن بڕۆن ! ئەمەش سوپاسمان کرد و هاتینە دەرێ، میرۆ گۆتی : دەوجە دەعوەتەکەمان بکە، گۆتم : ئەدی نابی برادەرەکانی دیت لەگەر بی ؟ گۆتی : وا تەلەفۆنیان لۆ دەکەم و وەکی تەیارەی دەگەنە ئێرە..! میرۆ تەلەفۆنەکیدی لە گیرفانی دەریناو
هەمووی ئاگادار کردنەوەو پاشان بە ڕێکەتین لۆ کەبابخانەی، دانیشتین و هەندەی نەبرد نانمان لۆ هات، دوو پارووم با نەدابوو، تەلەفۆنەکم لۆ هات، وەرامم داوەو ئێکەک گۆتی : دوو سعاتی دی لەمارێ بە، دێینە دووت و سەرۆک وەزیران دەیەوێ بتبینی..!

گۆتم : ئەگەر لۆ مەسەلەی وەزیریەکەیە، ئەوە سەلامی لێبکەو پێی برێ گۆتی : داوای لێبوردن دەکەم و ناتوانم ئەو وەزارەتەی وەرگرم ! گۆتی : ئەمن ناتانم پێی برێم، دەبی بەخۆت بێی قسەی لەگەر بکەی، ئەمن سەلاحیەتی ئەوەم نیە ئەو قسانە لەگەر سەرۆک وەزیرانی بکەم، ئیشی ئەوەیە پێت برێم دوو سعاتی دی تڕومبێلەک دێ و دەتهینیتە کن سەرۆک وەزیرانی، گۆتم : باشە دەستت خۆشبی، لە مارێ چاوەڕێتان دەکەم.. بێ خوا حافیزی مۆبایلەکەی قەپات کرد، بڕەک دامام و ئەمنیش مۆبایلەکەم قەپات کرد، مام عەوڵا تەماشایەکی کردم و گۆتی : ئوستاج خێرە ؟ دەرێی چشتەک بووە، گۆتم : شتەکی وەها نیە، بەران پاشی دوو سعاتی دی دەبی بچم سەرۆک وەزیرانی ببینم..! میرۆ و عەزۆ تەماشایەکی ئێکدیان کرد، عەزۆ گۆتی : خێرت دەگاتێ باسی مەش بکە ! گۆتم : چبرێم ؟ میرۆ گۆتی : کورە برێ دوو پیاوی باشن، بزانە مقاوەلاتەک چشتەکمان ناداتێ، گۆتم : زەحمەت بەبەنگۆ بکەوی، ئەو پاروە ئەستورانە هەر لۆ خزم و کەس و کاریتی..
نانەکەمان خواردو دوو چایەی عەننابیم لەسەر کرد، هەستام پارەکەی بدەم، میرۆ گۆتی : لێگەڕێ با عایدی من بی.! گۆتم : قبور ناکەم، ئەنگۆ دەعوەتی منن، بەسەبەبی من تووشی کێشەو دۆخەش بوون، عەزۆ گۆتی : هەرگێش مەدێ، مهیم ئەوەیە کەبابەکەمان لرف کرد، پارەکەم داو بەڕێکەتین لۆلای مارێ، گەیشتینەوە کۆرانێ و تڕومبێلمان لە پێش دەرکەی ڕاگرت، گۆتمە مام عەوڵای : تەلەفۆن لۆ جەعۆی بکە و برێ سعات و نیوەکی دی لێرەبی دەچینە کن سەرۆک وەزیرانی، میرۆ گۆتی : جەعۆی لۆ چیە، ئەمن دێم لەگەرتان ! گۆتم : نا چاوەکەم ئەزیەت مەخۆ، زەحمەت لێ بگەڕێن ئەتوو بێیە ژۆرێ، چونکە ناوت نیە، جەعۆ چونکە شوفێری من بووە، ناوی هەیە و دەیناسن..! باشبوو میرۆ زۆر لەسەر نەڕۆیی و گۆتی : یاڵلا موشکیلە نیە، ئەمن و عەزۆ سەرەکی لە بازاڕی پیرەژنان دەدەین..!
چوومەوە ژۆرێ و نوێژی نیوڕانێم کرد و دانیشتم و چایەکم خواردەوە، فکرم لەوەی دەکردەوە، کوو وەرامی سەرۆک وەزیرانی بدەمەوە و بە چ شێوەکی قسەی لۆ بکەم، وەلحاسر دەوری سعات و نیوەکی لەو خەیارانە دابووم، وەختەکی لە دەرکەی درا، چووم کردەوە، دیتم تڕومبێلەکی جام ڕەش ڕاوەستایەو دوو زەلام هاتینە خوارێ، جەعۆ و مام عەوڵاش ڕاوەستاینە، بەخێراتنم کردن و گۆتیان : فەرموو با بڕۆین ! گۆتم : ئەمن بە تڕومبێلی خۆم دێم، گۆتیان : نابی، دەبی لەگەمە سواربی، بەران با ئەو شوفێرو حیمایەی خۆشت لە دوومە بێن، گۆتم : زۆر باشە..! ئێکیان دەرکەی پشتەوەی لۆ کردمەوەو سوار بووم، ئەوانیش سوار بوون و بەڕێکەتین، جەعۆ و مام عەوڵاش بە تڕومبێلی من کەتنە دوومان..!
ئەوجارە بە ڕێیەکی دی داچووین و نەچووینەوە مەزرەعەکەی جاران، بەرکوو جێیەکی دی بوو، کە سێ هەندەی ئەوی پێشترێ گەورە ترو خۆشتر بوو، گەیشتینە دەرکەی، شوفێرەکە گۆتیە پاسەوانەکان : لێبگەڕێن با ئەو تڕومبێلەی پشتمان بێتە ژۆرێ ! گۆتیان : باشە بە سەرچاو، ئیدی دەرکەیان کردەوەو چووینە ژۆرێ، گەیشتینە ڤیللەکەی و تڕومبێلەکە ڕایگرت، هاتمە خوارێ و دیتم سەرۆک وەزیران لە ناو فریزەکەی پیاسەی دەکاو زۆر توڕەیە، گۆتم : هەبی و نەبی لەمن توڕەیە، لۆیێ بە هێوری سەلامم لێکرد، ئەویش وەرامی داوەو دۆقەکی لەگەر کردم و بەخێراتنی کردم، پاش چاک و چۆنی، گۆتی : نیو سعاتەکی چاوەڕێکە، هەونکە دادەنیشین، گۆتم : زۆر باشە..بەگێرەی توڕە بوون و هات و چووەکەی دیار بوو چاوەڕێی ئێکەکی دەکرد بێ، هەندەی نەبرد، زەلامەکی سەر گەورەی تەنگەستووری چار شانە لە ناو ڤیللەکەی هاتە دەرێ، دیاربوو کۆمەرە ئەوراقەکی لە دەستی بوو، گۆتیە سەرۆک وەزیرانی : ئەو زەلامە هەر نەهات ؟ ئەویش گۆتی : ئەوە لە ڕێیێنەو هەونکە دەگا..
ئەمن دانیشتبووم، چایەم تێک دەدا، کابرا ئاوڕەکی لەمن داوەو تەماشایەکی کردم، سەرەکی لەقاند، وەکی برێی گۆتی : بەخێراتی، ئەمنیش وەکی وی بەس سەرم لۆ لەقاندەوە و سوپاسم کرد..! هێشتا چایەکەم تەواو نەکردبوو، زەلامەکیان هینا، بە ترسەوە هاتە پێش و سەلامی کرد، سەرۆک وەزیران وەرامی نەداوە، یەکسەر گۆتی : ئەوە لۆ ناهێلی ئەو کەل و پەلانەی ئەو خزمەی من لە سنووری داخیل بی ؟ ئەویش گۆتی : گەورەم وەڵلاهی هەمووی ئێکسپایەرە، هەر لە هێلکەکان دەرێی، هەتا جەرگی مریشکەکان و مریشکەکان و ئەو سەت هەزار سەرو پێچکەش کە لەناو تەنکەری نەفتیان کردیە..! سەرۆک وەزیران گۆتی : ئەمن پێم نەگۆتی : ئەو کابرایە هەرچی داخیل کرد نە ڕایدەگرن و نە مەوادەکەی گومرگ دەکەن، دەبی هەموو ڕۆژێ ئەو قسەی لۆنگۆ دووبارەکەمەوە !؟ کابرا گۆتی : ئاخر گەورەم وەڵلاهی خوا قبوور ناکا ئەو هەموو زەهرە پیسە بچیتە هەناوی خەرکی، دوژمنیش ئەوەی لەگەر ئەو میللەتەی ناکا..! سەرۆک وەزیران ئەعسابی نەماو ئاگر لە کوونە کەپووی هاتە دەرێ، هەتا ڕاژدی گرتی لە کابرای داو لەسەر ئێکی سوڕاند..!
مایتی[1]
ئەم بابەتە 801 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 12-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 12-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 801 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری (کاروان)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
دروست کردنی باسوق و سنجوق لە دۆشاوی ترێ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
شانۆگەریی ورچ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
کورتەباس
وەرگێڕی: کوردی-هۆرامی بۆ کوردی-کورمانجی
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
ئەستێرە گەشەی ئاسمانی شارەزوور (سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی)-بەشی دووەم و کۆتایی
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
18-03-2021
هاوڕێ باخەوان
09-06-1985
ژیاننامە
تاهیر عەبدوڵڵا عوسمان
16-07-2022
سەریاس ئەحمەد
تاهیر عەبدوڵڵا عوسمان
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
حسێن ئارسان
10-06-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
حسێن ئارسان
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
میلاد مەجید ئیسماعی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
10-06-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
09-06-2024
هەژار کامەلا
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
08-06-2024
سەریاس ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
شوێنەکان
مەڵکەندی-سلێمانی
08-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
08-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
08-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
08-06-2024
سارا سەردار
ئامار
بابەت 518,395
وێنە 105,450
پەرتووک PDF 19,429
فایلی پەیوەندیدار 97,433
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
ناوەرۆکی ژمارەکانی ساڵی پێنجەمی گۆڤاری (کاروان)
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
دروست کردنی باسوق و سنجوق لە دۆشاوی ترێ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
وێنە و پێناس
وێنەی( مارف ئاغایی، شێرکۆ بێکەس، دکتۆر قوتبەدین سادقی)
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
شانۆگەریی ورچ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئەحمەد دەروێش
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
پەرتووکخانە
ڕاستکردنەوەی رێڕەو، ژانی ژیاندنەوەی حزبایەتی
وێنە و پێناس
باخی بەختیاری لە سلێمانی ساڵی 1970
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی شەھید عەزیز ئەتروشی لە گەڕەکی مەڵکەندی؛ ساڵی 1973
وێنە و پێناس
قەڵای شێروانە ساڵی 1962
کورتەباس
وەرگێڕی: کوردی-هۆرامی بۆ کوردی-کورمانجی
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
چەتری بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
ئەستێرە گەشەی ئاسمانی شارەزوور (سوڵتان ئیسحاقی بەرزنجی)-بەشی دووەم و کۆتایی
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعی
پەرتووکخانە
شکسپیر لەسینەمادا
وێنە و پێناس
دوو گەنجی ئامێدی ساڵی 1950
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
فۆڵدەرەکان
کۆمەڵکوژی - تەرمەکەی دۆزراوەتەوە؟ - نەخێر (تا کاتی تۆمارکردن - چاککردنی ئەم بابەتە) کۆمەڵکوژی - ڕەگەزی کەس - نێر کۆمەڵکوژی - وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی) - ئێڕاق کۆمەڵکوژی - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان کۆمەڵکوژی - نەتەوە - کورد کۆمەڵکوژی - قۆناغەکانی ئەنفال - ئەنفالی 8 (بادینان) کۆمەڵکوژی - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - زاخۆ کۆمەڵکوژی - زمان - شێوەزار - کرمانجیی سەروو کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - ئەنفالکراو کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - قوربانیی ئەنفال

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.656 چرکە!