پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,897
وێنە 106,294
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,315
ڤیدیۆ 1,399
ژیاننامە
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
میم ڕەعنا
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا زێڕین
سکرتێرە 63
زانیارییەکانی کوردیپێدیا لە هەموو کات و شوێنێکەوەیە و بۆ هەموو کات و شوێنێکیشە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 63

سکرتێرە 63
سکرتێرە 63

جەعۆ گۆتی : وەڵلاهی گدۆ وابزانم بەگێی میرۆی بکەیی و داوای سولعی عەشاییری بکەی، بەشکوو کێشەکە دەبڕێتەوەو ئەتووش لێفەکەی نوێ دەکەیەوە ! گۆتم : جەعۆ، ئەمن ئەتوو بە پیاوەکی ئاقر تێدەگەیشتم، نەمزانی لەگە میرۆی فەرقەکی ئەوهات نیە، جەعۆ چ دەنگی نەکردو مام عەوڵا گۆتی : هەردووکیان سەی یەک کولانەینە، ئوستاج درت تووند مەکە، خوان تعالا بەخۆی سەهلی دەکا، گۆتم : خوا بەزارت دابڕۆنێ، وەختەکی میرۆ بەخۆو بەزەلامەکان گەیشتنە کنەمە، لە تڕومبێلی هاتە خوارێ و گۆتی : چدەرێی ئوستاج، ئەوشۆ لەگەر معاونەکەی بچم ؟ گۆتم : بچیە کێندەرێ ؟ گۆتی : سولع و مەسرەتەکەی، پیاو نەبم ئەگەر بە دوو دانیشتنی لۆم عەل نەکردی و ئەو کیژۆرەم لە باغەری نەنای..! گۆتم : میرۆ خێرت دەگاتێ، واز لە سولح و مەسرەتی بینەو ئەو کێشە زۆر لەوەی گەورەترەو بە توو و معاونی چارە بکرێ..! میرۆ گۆتی : لۆ ئوستاج، دیارە ئیعتیراف بەمن ناکەی، گۆتم : ناوەڵلا مەسەلە ئیعتیراف نیە، بەران کێشەی من هەر کێشەی ئەو کیژەی نیە..! میرۆ چ دەنگی نەکرد، سەرەکی لەقاندو تەماشایەکی مام عەوڵای کرد، گۆتمە جەماعەتی : دەوەرن با نیوڕانێ پێکەوە پارە نانەکی بخۆین ! جەعۆ گۆتی : وەڵلا ئەمن دەڕۆم، داکم ساوار بەگۆشتی لێنایەو گۆتی دەبەرت مرم دەبی نیوڕانێ هەربێیەوە ! جەماعەتیش گۆتیان بابە ئەمەش دەچینەوە ماری خۆمان، خواحافیزیمان لێک کردو پەرتەمان کرد..!
لەسە نانی بووم ست گوڵاڵە تەلەفۆنی کرد، دیاربوو زۆر بێتاقەت بوو، گریانی لە قوڕگی بوو، پاش چاک و چۆنی، گۆتی : ئەرێ ئەتوو لەکن کەس گۆتیتت گوڵاڵە خان هاتتە مارێمە ؟ گۆتم : ناوەڵلا ! گۆتی : وەڵلاهی دەنا لە حزب بانگیان کردیمە و سیاسەتی سەییان پێکردم، دەردەکیان دامێ ئەممان دەرد، گۆتیان ئەتوو بەچ سیفەتەک چوویە ماری ئەو کابرایەی، ئەتوو نازانی هەڵوێستی حزب و حوکمەتی کووە بەرامبەری ؟ گۆتم : وەڵلاهی وەکو وەزیرەکی پێشی وەزارەتەکەمان چوویمە، گۆتیان لۆ بێ پرس چووی ؟ ئەدی نابی بەسەرەوەی خۆت برێی ؟ گۆتم : وەلاهی برێم چ، ئەمن لەو خەیارەی نەبووم، ئەنگۆ پێتان ناخۆشبی، گۆتیان : ئەوە شەش مانگ لە حزب سڕ کرایی و ناچیەوە دەوامێش، سەری مانگان معاشەکەت لۆ دەینینە مارێ، جارەکیدیش ئەو غەرەتانە دووبارە بکەیەوە بە تووند ترین شێوە سزات دەدەین، ئێستاش ڕاپۆرتەکی دەنووسی و بە درێژی باسی ئەو سەردانەی دەکەیی و لۆمان دەنووسی باسی چتان کردیە..!
لە بنی درمەوە خەمم لۆ گوڵاڵە خانی خوارد کەوا لەسەرە من تووشی ئەو وەزعەی بووە، ئاخر ئەو ژنەکی زۆر باش و در ساف بوو، ئەوەی ڕک و بوغز هەیە لە دری نەبوو، حسابی حزبایەتیشی نەدەکردو بە چاوی خۆشەویسنی تەماشای هەمووانی دەکرد..! زۆر داوای لێبوردنم لێکرد کە ئەو وەزعەی بەسەر هاتیە بە سەبەبی من، گۆتم : خۆزگە دەمتانی چشتەکت لۆ بکەم، بەران بەخۆت دەبینی وەزعم کووە ؟ گۆتی : هەر گێش مەدێ، بەران هەر حەزم کرد مەسەلەکەی بزانی، دەنا لۆیێم لۆ نەگێڕایەوە هەتا گلەییت لێبکەم..!

نوێژی عەسرێم کردو گۆتمە داکی ئەحمەدی چایەکی عەسریمان لۆ لێنێ، گۆتی : بسەرساو ئەتوو دەخۆم کلێچە ؟ گۆتم : بینە، با دوو کولیچەی ئاوا کەم..! هەندەی نەبرد کولیچەو چایەی هینا، چایەم تێکدەدا وەکی لە دەرکەی درا، چوون کردیانەوە، گۆتیان : بابە وەنەوشەکی جام ڕەشەو داوات دەکا، داکی ئەحمەدی ڕەنگی تێکچوو، ناهەقی نەبوو، ئەو تڕومبێلە جام ڕەشانە زەندەق بەرن، گۆتم : مەترسێ، وا دەچم بزانم چیە، گۆتی : ئگەر ئەوان گرتم ئەتوو ؟ گۆتم : ئەگەر بیان ویستبا بمگرن، لە دەرکەیان نەدەدا، بە پێلەقەی لە دەرکەیان دەداو سێ زەلام دەچوونە سەر دیواری حەوشێ و هەشت نۆیەکیش بە هات و هاوارو چەک ڕاکێشان بە ژۆرێ وەردەبوون و لوولیان دەدەم..! باشبوو داکی ئەحمەدی و مندارەکان هێور بوونەوە، چوومە دەرێ، دیتم وەنەوشەوکەو دوو زەلام ڕاوەستاینە، ئێکیان چاکەت و پانتۆڕی لەبەربوو، ئەویدیش جلکی سەربازی لەبەر بوو، بەخێراتنم کردن، قات لەبەرەکە هاتە پێش و چاک و چۆنی لەگەر کردم، گۆتم : فەرموون دانیشن باخزمەتتان بکەم ! گۆتی : ناوەڵلا زۆر سوپاس، ئەگەر لەگەرمان بێی مەمنون دەبین ! گۆتم : لۆ کێندەرێ ؟ گۆتی : جەنابی سەرۆک وەزیران داوات دەکاو گۆتی : پێی برێن بابێ ئیشم پێیە ! گۆتم : هەر ئێستا ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا، لە مێوانخانەی خۆی چاوەڕێت دەکا ! گۆتم : کوو بزانم ئەنگۆ لەوێ هاتینە ؟ کابرا ناسنامەکەی لەگیرفانی دەرهیناو پیشانی دام، نەیهێشت بەتەواوی ببینم، یەکسەر لە بەڕکی چاکەتی ناوە ! گۆتم : دەکرێ لەگەر سکرتێری سەرۆک وەزیرانی قسەی بکەم ؟ گۆتی : بەرێ بەرێ، فەرموو، مۆبایلەکەی خۆی دەریناو تەلەفۆنەکی کرد، بڕەک پێچوو، گۆتی : مەرحەبا، کوی باشی، کاکە ئەوە جەنابی وەزیر حەز دەکا قسەت لەگەر بکا، ئەوجە مۆبایلەکەی لۆمن ڕاگرت و گۆتی : فەرموو ! مۆبایلەکەم وەرگرت و قسەم لەگەر کرد، لە دەنگ و قسەکردنی زانیم هەوەو سکرتێری سەرۆک وەزی#ڕانیە#، مۆبایلەکەم قەپات کردو دامەوە کابرای، گۆتم : بە ڕوخسەتت دەچم جلکم دەگۆڕم ! گۆتی : فەرموو..!
چوومەوە ژۆرێ، داکی ئەحمەدی گۆتی : ها ئەو سبوو هاتم !؟ گۆتم : مەترسێ، سەرۆک وەزیران دەیەوێ بمبینی، گۆتی : ئەو بەڕاست ڕەئیس وزراء ؟ گۆتم : بەرێ خۆیتی..! چوومە ژۆرەکەی خۆم و جلکم گۆڕی و تەلەفۆنەکم لۆ مام عەوڵا و جەعۆی کرد، گۆتم : فەوری بگەنە ئێرە، جەعۆ گۆتی : وەڵلا وا لە شێخەڵلایمەو تۆپە سۆندەکی دەکڕم، ڕاوەستە هەونکە دێمەوە، گۆتم : مێوە، ئیشی خۆت بکە، مام عەوڵاش گۆتی : ئەوە هاتم..! جلکم گۆڕی و چوومە دەرێ، دیتم مام عەوڵا حازرە، گۆتمە کابرای : ئەمن بە تڕومبێلی خۆم دێم، گۆتی : لۆ لەگە مە نایێی، تەئکید بە، دەتبەین و دەتهینینەوە ! گۆتم : سوپاستان دەکەم، ئەمن و مام عەوڵا بە تڕومبێلی خۆمان دێین، کابرا گۆتی : زۆر باشە، لە دوو مە وەرن..! کابرا کە ئەو قسەی کرد، زانیم قسەکەی تەواوەو نیەتی خراپ نیە، ئەوان سواری تڕومبێلی خۆیان بوون و ئەمن و مام عەوڵاش سواری تڕومبێلی خۆمان بووین، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج کێوە دەچین ؟ گۆتم : سەرۆک وەزیران..! گۆتی : ئەتوو بە ڕاستیتە ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا..مام عەوڵا سەرەکی باداو گۆتی : خوایە بمانپارێزی..! وەنەوشەوکە پێی لێناو ئەمەش کەتینە دووی..!

سەت مەترەک لە کۆرانی خۆمان دوور نەکەتبووینەوە، دیتم جەعۆ بەتڕومبێلی خۆی کەتیتە دوومان و دەست هەردەشەقێنێ و دەرێ ڕاگرن با لەگەرتان بێم ! ڕام گرت، جەعۆش تڕومبێلی لە پشتە من ڕاگرت، هاتە خوارێ و هات، گۆتی : ئەوە دەتانەوێ دەعوەتەکەی بەتەنێ بخۆن، بە نامووسی هەرچی کۆترە هەیتم دێم، مام عەوڵا گۆتی : هەی کەر، هەی دۆنکی، هەی زمال، هەی ئیشاج..! ئەمە لۆ ئیعدام کردنێ دەچین، دەعوەتی چ..! دەسوار بە، بە شکوو تۆبزەکت لە قوونی دەبڕن..! جەعۆ گۆتی : دەستت بە قسەی عیز کردەوە ئەبوو زێخە..! گۆتم : کاکە وەختی هەندێ نیە، وا خەریکە وەنەوشەکە بزر دەبی، ئەگەر دێی سواربە، ئەمە دەچینە کن سەرۆک وەزیرانی..! جەعۆ ڕەنگی تێکچوو، گۆتی : بەڕاستیتانە ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا، جەعۆ بڕەک داماو گۆتی : لۆ ناو ئاگریش بی لەگەرتان دێم، کۆنتڕۆڵەکەی دەریناو تڕومبێلەی کلیل داو گۆتی : قوربانت بم یابان، کوو زانیتان جەعۆ مەرەقی ئەو شتانەیەو دروستتان کرد، ئەوجە گۆتیە من جێمکە با ئەمن باژۆم، پەتەکێت (ئەتەکێت) وەها نیە وەزیر بەخۆی باژوا، هەتا جەعۆ هاتە جێی من، وەنەوشەکە گەڕاوە، شوفێرەکە گۆتی : ئەوە لۆ ڕاوەستان ؟ گۆتم : شوفێرەکەم هات، بەڕێکەوە با لەدووت بێین..! ئیدی کەتینە دوو وەنەوشەیی و بەڕێکەتین..!
بەینەکی باش ڕۆیشتین و لە شاری چووینە دەرێ، پاشان بە دەستە ڕاست لایدا ڕێیەکی باریک، ڕێیەکە گچکە بوو، بەران قیڕەکی دەرەجە ئێکی لێدرابوو، هەر بەین بەین پاسەوانەکمان دەدیت، بەخۆو بەچەکەوە ڕاوەستابوو، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج وابزانم ئەو جارە تێدەچین ! جەعۆ گۆتی : شهادەکی بەهەق بینن، چانیە بە زگی تێری دەمکوژن، نیوڕانێ هەنکی یەک کەری ساوار بەگۆشتم خواردیە، لە بازاڕیش لە سلۆری لەففەکم ئاواکرد، ئەرێ گدۆ، کا ئێرە ماری سەرۆک وەزیرانیە ؟ گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : ئەمە چەند جار چووینە کنی، کا هاتینە ئێرە ؟ گۆتم : لۆ ئەتوو وەتێدەگەی، سەرۆک وەزیران لە خانیەکی سەت مەتری دانیشتیە، بابە لایەکی ئەو وراتەی ئی ویە، هەزارو یەک کۆشک و تەلاری هەیە..! مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا وەیە، ئەمنیش دوو سارە گیرم خواردیە، نازانم لە کێندەرێ مەتبەخ عەمەلەکی لۆ خانێی دروست کەم..!
وەختەکی گەیشتینە دیوارەکی دورو درێژی برند، بەین بەین قوڵغەکی لەسەر کرابوو، چەکدارەکیش لەناو دانیشتبوو، بەینەکی باش ڕۆیشتین و گەیشتینە دوو دەریەکی گەورە..! وەنەوشەکە سەلامی لە پاسەوانەکان کردو دەستی لۆلای تڕومبێلەکەی مە ڕەوان کرد، ئەوانیش سەریان لەقاند، وەنەوشەکە چووە ژۆرێ و ئەمەش لە دووی وی، دەوری دوو کیلۆ مەترەک ڕۆیشتین و بەناو دارو بارەکان دا شۆڕ بووینەوە، وەختەکی گەیشتینە ڤیللەکی زۆر گەورە، چار دەوری هەمووی داروبارو باخچەو گور بوو، مەسبەحەکی گەورەی لە پێش بوو، وەنەوشەکە ڕایگرت و ئەمەش لە دوو وی وەستاین، شوفێرەکە هاتە خوارێ و لۆلای مە هات، سەلامی کردو گۆتیە من : فەرموو کەرەم کە..!

گۆتمە مام عەوڵاو جەعۆی : ئەنگۆ لێرە بن، جەعۆ گۆتی : ئەگەر پاروو بادان هەبوو ئەمە لەبیر نەکەن..! پێکەنیم و وەگە کابرای کەتم لۆ ژۆرێ، بە قاندرمەکانی دەرێ بەسە کەتین، لە دوو دەریەکی ساجی نەخش نەخش چووینە ژۆرێ، دەبا بە ناو ئامێری پشکنین دابچم، هەر چوومە ناو ئامێرەکەی دەستی بە ویقە ویقێ، دوو سێیەک بە غاردان هاتن، گۆتیان : چەکت پێیە ؟ گۆتم : ناوەڵلا، گۆتیان ئەدی ئەو دەنگە چبوو ؟ گۆتم : وەڵلا برا هیچم پێ نیە، حەز دەکەی تەفتیشم کەن، وا تێدەگەم ئەو ئامێرە کێشەی تێدابی، بزانن پاتری زەعیف نەبووە، یان شەحنی نەهاتتە خوارێ ! ئێکیان گۆتی : مامەستا ڕادەبوێری ؟ گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : ئەو ئامێرە گەورەو گرانە، زەلامی بەناو وەدەچی، پێت وایە بە پاتری ئیش دەکا، وەیاری کارەبای نابینی !؟ گۆتم : ڕەنگە موەلیدەکەتان ڤۆڵتیەی دابەزی بی، گۆتی : کارەبای نیشتیمانیەو فیل نیە بیکوژێنتەوە، گۆتم : کاکە، حەزدەکەی تەفتیشم کە، گۆتیان بڕۆوە دەرێ و وەرەوە ژۆرێ، گۆتم : باشە بەسەر چاو، چوومە دەرێ و هاتمەوە ژۆرێ، ئامێری سندان کووشتی دیسان لێیدا..! ئێکەک گۆتی : هەونکە چشتەکت لە بەڕکیە ئەوجە دەری بینە ! دەستم لە گیرفانەکانم ڕاکردو هەرچی تێیدا بوو دەرمهینا، وەکی چاویان دا چشتەکان، گۆتیان : ئەوەتە، نەمانگۆ چشتەکت لە گیرفانیە..! زەندەقم چوو گۆتم : کورە بابە وەڵلا هیچم پێنیە، گۆتیان : بەدی ئەوەتە، ئەو نینۆک بڕەیە..! گۆتم : یەعنی لۆ نینۆک بڕیش لێدەدا ؟ گۆتیان ئەرێوەڵلا..! گۆتم : بابە هەر لۆ خۆتان بی و نامهەوێ، مەمنونم بە تکەی خۆم هەستم، ئیدی لە ئامێرەکەی تێپەڕین و ڕۆیشتین لۆ بنەبانێ..!
گەیشتمە هۆرەکی گەورە، هەمووی قەنەفە بوو، جێی دوو سەت کەسی دەبۆوە، دیتم سەرۆک وەزیران لەوسەری ڕاوەستایە، تیشێرتەک و کابۆیەکی لەبەربوو، مۆبایلی بەگێی وەبوو، قسەی دەکرد، لەجێی خۆم ڕاوەستام، گۆتم : با قسەکان تەواو کا، ئەوجە دەچم، بە دەستی ئیشارەتی دامێ و گۆتی : وەرە..! بەڕێکەتم، هەتا گەیشتمە وێ، قسەکانی تەواو بوو، مۆبایلەکەی قەپات کردو بەینەکی تەماشا شاشەکەی کرد، دوایێ فڕێیدا سەر ئەو قەنەفەی تەنیشتی، گەیشتمە کنەوی، سەلامم کرد، بەگەرمی وەرامی دامەوەو دەستی درێژ کرد لۆ دۆقەی، دەستم درێژ کرد، دەستی تووند گرتم و ئەولاو ئەولاشی ماچ کردم، بەگەرمی لە تەندروستی پرسیم، گۆتی : فەرموو دانیشە ! دانیشتم و هات لە تەنیشتم دانیشت و بەخێراتنی کردم، فەوری قاوەک و پەرداخە ئاوەکیان لۆ هینام، گۆتی : فەرموو قاوەکەی بخۆوە، دەستم دا فنجانەکەیی و قوومەکم لێدا و دامناوە، گۆتی : بەدرت نەبوو ؟ گۆتم : دەرەجە ئێکە.! پێکەنی و گۆتی : عافیەتت بی..!
بەینەکی قسەی ئەولاو ئەولامان کردو لە ئەخباری ئێکدیمان پرسی، دوایێ هاتینە سەر دەنگ و باسی دنیایێ، دەستم دا پەرداخە ئاوەکەیی و قوومەکم خواردەوە، گۆتی : ئاوەکی کووە ؟ گۆتم : زۆر خۆشە..! گۆتی : ئەوە لە کانیاوەکانی یۆنان بە تایبەتی لۆم دێ، گۆتم : دیارە ئی ئێرە نیە، پێکەنی و گۆتی : ئێه، با بێینە سەر مەوزوعی خۆمان، گۆتم : فەرموو ! گۆتی : ئەوە چیە ئەو هەڵلایەت دروست کردیەو هەر ڕۆژەی لە مەرکەز شورتەکی و خۆت تووشی ئەو کێشەو دۆخەی کردیە !؟ گۆتم : وەڵلا ئەمن وازم هینایە، بەران ئەنگۆ لەمن ناگەڕێن..! گۆتی : لەو ماوەی باس هەر باسی تووە، لە فەیس بووک و گۆڤارو ڕۆژنامەکان، یەک دوو قونسلی وڵاتانیش باسیان کردی، هوردو درشتی گیرانی توویان لۆ باس کردیمە، مەلەفی توویان بە مافی مرۆڤ و ئەو شتە قۆڕانە ڕەبت کردیە، کاکی من لۆ خۆت تووشی ئەو سەر هێشەی کردیە، خوا نانەکی دابوویێ لۆ نەتخوارد، بەس بەمن برێ کێ منەتی پێیە !؟ خۆ لۆ کێ ماندی دەکەی ؟ وەتێدەگەی ئەو خەرکە لۆتوو دێتە سەر جادەیی و ناڕەزایی دەردەبڕی !؟ بە وەڵلا پارچە پارچە بکرێی کەس گوونی خۆی لۆ توو لە خمی نانێ، لۆ خۆت بە هوردی فکر بکەوەو هەڵوێستت بگۆڕە، وا تێنەگەی بەو چشتانە دەبیە پاڵەوان و خەرک پشتت دەگری، ڕاست و دروستت پێ برێم، ئەمە منەتمان بەکەس نیەو لەکەسیش ناترسێین، هەتا لەبەرمان بڕوا دەیکەین، وەکی تێکیش چوو لە هەمووان تێکدەچی..!
سەرۆک وەزیران هەندەک جار بەتووندی قسەی دەکرد و هەندە جار نەرمی دەکردەوە، بەران بە زۆری تووندبوو، لەو قسانە دابووین، کوڕەکەی هاتە ژۆرێ، بێ ئەوەی سەلام لەمن بکا یان تەماشام بکا، فایلەکەی دەستی دا بابی و گۆتی : بابە، وەزیری شارەوانی ئیشەکەی لۆ نەکردم و معامەلەکەی ڕەفز کرد..! سەرۆک وەزیران ئەعسابی نەماو هاواری کردە ئێکەکی لەو سەری ڕاوەستابوو، گۆتی : وەرە..! ئەویش بە غاردان هات، گۆتی : بەرێ گەورەم ! سەرۆک وەزیران گۆتی : هەر ئێستا دەچن وەزیری شارەوانیم لۆ دەبیننەوە، لەبن عاردیش بی دەیهننە ئێرە..!

لە دری خۆم گۆتم : ئەی قوڕت بەسەری وەزیری شارەوانی، وەڵلا ئێستا شاپ شاپانێت پێدەکەن، ئەمن لەو داڵغەو خەیارانە دابووم سەرۆک وەزیران گۆتی : هەستە بابچین پارە نانەکی بخۆین ! گۆتم : زۆر سوپاس، ئەمن هێواران نانی ناخۆم، لەبەر تەندروستی خۆم جەمەکم کەم کردتەوە، قۆری گرتم و گۆتی : کورە دە هەستە ڕەحمەت لە بابت، ماسی بخۆ، ماسی نەک هەر زەرەری نیە، قازانجیشی زۆرە، یەک دوو وەستای عارەبم هینایە، بە تایبەتی ماسیم لۆ سۆر دەکەنەوە، نەوعە خەلتەکی پێدادەکەن، بڕوا ناکەم هیچ کەسەک بزانی بگرتەوە، دوایێ ماسیەکەش ساف بەحریە و ئی دەواجین و مەواجینی نیە..! ئیدی ناچار بووم و هەستم و وەگەری کەوم..
گەیشتینە جێی نان خواردنێ، جێیەکی تایبەت بوو، هەموو دیکۆرات و گور و مەرکانە بوو، نافورەکی گەورە لە گۆشەی ئەوسەری هۆرەکەی بوو، ئاوەکی سپی پێدا دەهاتە خوارێ، هاژەی ئاوەکەی هەند بەخوڕ بوو، مەعیدەت دەبۆوە لۆ نان خواردنێ، مێزەکی گەورە داندرابوو، ئەوەی درت لۆی دەچی لەسەری بوو، دەستی لۆ کورسیەکی درێژ کردو گۆتی : فەرموو لێرە دانیشە، دانیشتم و گۆتی : فەرموو دەست پێبکە، قاپەک سەلاتەم لە پێش بوو، دەستم بەسەلاتە خواردنێ کرد، ئەویش هوردە هوردە سوپی دەخوارد، کوڕی سەرۆک وەزیرانی لە دووریمە دانیشت و مۆبایلی دەرینابوو، دیاربوو خەریکی پۆبجی بوو، بابی گۆتی : دە ئەو مۆبایلەی دانێ و کوڕم وەرە پارە نانەکی بخۆ، بەس سەری لە بابی برند کردو تەماشایەکی کردو هیچ وەرامی نەداوە، دەستی بە پۆبجی کردەوە..! وەختەکی گەنجەک هات و سنیە ماسیەکەی هینا پێشە من و ڕایگرت، سەرۆک وەزیران گۆتی : هەمووی لەپێش دانێ، ئەو حەزی لە ماسیە، ئەمنیش پێکەنیم و گۆتم : ئەو هەمووە بە کێ دەخورێ، پارچەک بەسە، بە مراکی پارچەکم هەرگرت و لە قاپەکەی پێشە خۆم کرد، گەنجەکە پارچەکیدیشی لۆ دانام، پارچەکم لە ماسیەکەی هەرگرت و هاویشتمە دەوم، قسەکەی سەرۆک وەزیرانی تەواو بوو، ئەو ماسیە ماسیەکی شاهانە بوو، هەم تامی زۆر خۆشبوو، هەم هێسکیشی کەم بوو..!
نانمان خواردو هەستام دەستم بشۆم، گەنجەک ئیشارەتی دامێ و جێی دەست شووشتنێی پیشان دام، چووم دەستم شووشت و هاتمەوە، دیتم سەرۆک وەزیران لە بەر پەنجەرەکی گەورە ڕاوەستایەو تەماشا داروبارەکانی دەرێ دەکاو بە داری ددانی کەلەنی ددانەکانی پاک دەکاتەوە، چوومەوە نێزیکی و گۆتم : دەستەکانت خۆش و سوپاس لۆ ئەو نان خواردنەی، گۆتی : باشم دیقەت داییێ هیچت نەخوارد، یان برسێت نەبوو، یان بێتاقەتی و وەزعەکەت بە دری نیە ! گۆتم : هەر کەس لە جێی من بی بێتاقەت و نیگەران دەبی، تووشی وەزعەکی واتان نەکردیمە جارەکیدی هەست بە تام و بۆنی ژیان بکەم..! گۆتی : خەتای مەیە یان خەتای خۆتە، هەموو شتم هاویشتە بەر دەستت و ئەتوو لە خۆت تێکدا، گۆتم : ئەمن ئەو پۆستەم لۆیێ وەرنەگرت هەتا خۆم پێبگەینم، تاکە هەدەفی من ئەوەبوو، خزمەتەکی پێشکێش بکەم و گەندەڵیش لەو وەزارەتەی نێلم..! تەماشایەکی کردم و بەینەکی بێدەنگ بوو، ویستی وەرامم بداتەوە، ئێکەک هات و گۆتی : گەورەم، وەزیری شارەوانی هاتیە، سەرۆک وەزیران سۆر هەرگەڕاو بووە یەک پارچە لە توڕەیی، بە تووندی گۆتی : بیهننە ژۆرێ، پاسەوانەکە گۆتی : بەسەر چاو گەورەم..! هەندەی نەبرد وەزیری شارەوانی هاتە ژۆرێ، ڕەنگی بە تەواوی تێکچوو بوو، کە بەرەو لای مە دەهات لاقی تێکداراو دەمگۆ هەونکە نا هەونکە بەردەبتەوە، گەیشتە پێش سەرۆک وەزیرانی و بەدەنگەکی هەربزڕگای گۆتی : باشی گەورەم..! سەرۆک وەزیران لە باتی وەرامی بداتەوە، یەک ڕاژدی لێداو لەسەرئێکی سوڕاند..!

وەزیری شارەوانی کەتە ئەو گۆڕەی، سەرۆک وەزیران بە پێلەقان کەتە سەری، لێدەو لێدە، گۆتم : بە قورعان ئەوشۆ هورگی دەدڕێنی، لە هەموو سەیرتر ئەوەبوو، کوڕی سەرۆک وەزیرانیش هات و ئەویش بەڕەکی هاویشتە مزگەفتێ و سێ چار شەپیلاغی خێواندە وەزیری شارەوانی..! کێشەکە ئەوەبوو، کەس لە پاسەوانەکان نەدەوێران بچن دەستی سەرۆک وەزیرانی بگرن، کاکە خۆ ئەو خەرکە خۆی لە دەشتێ نەدیتتەوە، وەڵلا ئەوەی بچووبا پێش ئەوهایان لێدەکرد، ئاخیری بە ناچاری هێزم دا بەر خۆم و چووم، دەستی سەرۆک وەزیرانم گرت و گۆتم : جەناب ئەو جارە لێی خۆشبە، وەڵلا هەندەی نەمایە بمری..! پاش بینەو بەردەکی زۆر سەرۆک وەزیرانم سارد کردەوە، بەران کوڕەکەی وازی نەدەهینا، هەتا ئەویشم وەلا نا، قیڕ سپی بوو..! وەزیری شارەوانیم قیت کردەوەو لەسەر کورسیەکم دانا، سەرۆک وەزیران دیسان لۆی هات و غاریدایێ، گۆتی : کەری کەرباب، وەت لێهات لە حزوری من لەسەر کورسی دانیشی، چوومە بەرایی و گۆتم : بکە لە ڕاهی خوای عەفووی کە ! باشبوو سارد بۆوەو کشاوە، وەزیری بەستە زمانیش لە ترسان قیت بۆوەو هەرکووی هەبوو خۆی لەسەر پێیان ڕاگرت..!
پاسەوانەکان پەرداخە شەربەتەکی لیمۆیان لۆ سەرۆک وەزیرانی هینا و دەستە کلینسەکیشیان لۆ ڕاگرت، هەتا دەم و چاوی پێ هیشک کاتەوە، ئاخر ئارەقەی زۆر کردبوو، چونکە زۆری لە وەزیری شارەوانی دابوو، دەم و چاوی سڕیەوەو قوومەکی لەشەربەتەکەی دا، کوڕیشی چوو لە سەر قەنەفەکی ڕاکشاو دەستی بە پۆبجی کردەوە، وەزیری شارەوانیش سەری لە بەرەخۆ نابوو، نەدەوێرا نەجوولەی بکا نە فززە..!
سەرۆک وەزیران شەربەتەکەی خواردەوەو هاتە پێش لە وەزیری شارەوانی، وەزیری شارەوانی زەندەقی چوو، لە ترسان دەلەرزی و بە لا چاوەکیش تەماشا منی دەکرد، مەخسەدی ئەوەبوو، ئەگەر دیسان تۆپانێیان پێکردم، فریام کەوە..! سەرۆک وەزیران گۆتی : سەگی سەگباب، ئەتوو بوویە ئەو پیاوە نووسرای کوڕی من ڕەفزکەی، ئەتوو لە بیرت کرد چبووی ؟ کەچە مێزەکی شکات دانابوو لە ناو قەسابان و هێسک و بەزت دەفرۆشت، خوا خوات بوو پیرەژنەک بێ چارێگەکت لێ بکڕی، ئەتوومان هیناو پێبلقە بە پێبلقە بەسەرمان هێخستی، هەتا بوویە وەزیر، ئەوجە دێی نووسراوی کوڕی من ڕەفز دەکەی..!؟ وەزیری شارەوانی بەترس و لەرزەوەو گۆتی : گەورەم وەڵلا نووسیم بەپێی ڕێنماییەکان، سەرۆک وەزیران گۆتی : یەعنی ڕەفز، لۆ ئەمن نازانم بە پێی ڕێنمایی ئەو ئیشە ناکرێ ! وەزیری شارەوانی گۆتی : ئاخر گەورەم وەڵلاهی زۆر زەحمەتە دوو سەت دۆنم زەوی بەناو بکەم، لەوێ مەتری بیست و پێنج وەرەقەی دەکا، ئاخر کوو دەبی بە دوو سەت و پەنجا دیناری بیدەمێ، وەڵلاهی قورسە، ئەمن لۆیێ نەمکرد هەتا خەرک و ڕۆژنامەو سۆشیال میدیا نەکەنە هەرا لەسەر جەنابت..! سەرۆک وەزیران ئەعسابی نەماو گۆتی : ئەوجە ئەمن کەنگی حسابم لۆ ڕۆژنامەو سوشیال میدیاو تەلەفزیۆنی کردیە، پێت دەرێم ئێستا ئیمزای دەکەی و هەر ئێستاش دەچیەوە مارێ و دادەنیشی هەتا خەبەرت لۆ نەنێرم ناچیەوە دەوامێ..! ئەوجە ئیشارەتەکی دا کوڕەکەیی و گۆتی : ئەو فایلەی بینە..! کوڕەکەی یەک پێ هەستاو هینای، لێی وەرگرت و دایە دەست وەزیری شارەوانی و گۆتی : یاڵلا، بە ملی شکات ئیمزای کە، هەتا لە قیمەم نەدای..!
مایتی[1]
ئەم بابەتە 1,040 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 12-01-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ئاراس ئیلنجاغی )ەوە لە: 12-01-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,040 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سواکردنەوە
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
پێ پەتی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
یار و نەیار
کورتەباس
سۆبەی دار
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
تەها کەریمی
01-01-2009
هاوڕێ باخەوان
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
04-09-2010
هاوڕێ باخەوان
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
میم ڕەعنا
09-08-2017
سەریاس ئەحمەد
میم ڕەعنا
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
31-05-2018
سەریاس ئەحمەد
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
عەبدوڵڵا زێڕین
30-01-2021
زریان سەرچناری
عەبدوڵڵا زێڕین
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
27-05-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
27-05-2024
زریان عەلی
ڤیدیۆ
غەریبیت دەکەم
27-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 518,897
وێنە 106,294
پەرتووک PDF 19,330
فایلی پەیوەندیدار 97,315
ڤیدیۆ 1,399
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سواکردنەوە
پەرتووکخانە
هەگبەی کوردەواری
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
پێ پەتی
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
یار و نەیار
کورتەباس
سۆبەی دار
ژیاننامە
موتیع جەباری
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
کورتەباس
گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
گەرمیان..دەرکەوت شوێنەوارە کەلەپوورییە دۆزراوەکە بیرێکى ئاو بووە
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.766 چرکە!