شوێن: #هەڵەبجە#
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: هەشتاکانی سەدەی بیست
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: بارام بەگ لە چایخانەی ئەوڕەحمانی سەعە گۆچان ناسراوە بە چاخانەی خاڵە.
بارام بەگ ئەو کەسەی کە تەڵاقەکانی وەک نەخشی بەرد وابون.
$ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لە بەناوبانگترین تەڵاقەکانی:$
تەلاقەکانی بارام بەگ کە هەر یەکەیان بەهۆی سەرگوزشتەیەکی تایبەتەوەیە.
1- تەڵاقم کەوتبێ هەر کەسێ بە فرت و فێڵ پارە پەیا بکات... بە فەقیری ئەمرێت
2- تەڵاقم کەوتبێت تراکتۆر بە سەر شووشەیا بروات تەقەتەق ئەکات.
3- تەڵاقم کەوتبێت کەس ناشرین نییە، بەڵکوو خۆی خۆی ناشرین دەکات.
4- تەڵاقم کەوتبێت ئەگەر کرێچی بیت، لە چاوتروکانێکدا سەری مانگ دێت، بەڵام گەر ساحێب خانوو بیت سەری مانگ هەر نایەت.
5- تەڵاقم کەوتبێت ژن غەیبەتی لە کفتە پێ خۆشترە.
6- تەڵاقم کەوتبێت لە کاتی سەفەر هەر کاتێ ژن وتی من حازرم، ئەوکات تۆ بێ خەم بڕۆ ڕیشت بتاشە.
7- تەڵاقم کەوتبێت هەر کەسێک سێ قسە بکات، دوانیان لەبەرژەوەندی خۆی دەکات، سێیەم قسەشی وا دەیکات کە زیانی بۆ خۆی نەبێت
8- تەڵاقم کەوتبێت ئاوەڕشێن بە قەد دڵداری خۆشە.
9- تەڵاقم کەوتبێت کورد بخەیتە ناو سندوقی ساردییەوە هێشتا هەریەک ڕیزییان تیا نابینی
10- تەڵاقم کەوتبێت فەقیر بەس بۆ قەرەبالغی بازاڕ دروستکراوە.
11- هەرچی گیای جوانە بزن دەیخوات
جارێکیان لە شایەکدا بوک و زاوایەکی بینیوە کە زاواکە زۆر ناشیرین بووە بووکەکە زۆر جوان بووە بۆیە هەر لەوێدا تەڵاقی خواردوە هەرچی گیایی جوانە بزن دەیخوات.
ئامادەکردنی: #سەرچڵ یونس#[1]