پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,780
وێنە 105,975
پەرتووک PDF 19,359
فایلی پەیوەندیدار 97,469
ڤیدیۆ 1,396
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
سکرتێرە 57
ئامانجمان ئەوەیە وەک هەر نەتەوەیەکی تر خاوەنی داتابەیسێکی نەتەوەییی خۆمان بین..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 57

سکرتێرە 57
سکرتێرە 57

جەعۆ گۆتی : زۆر باشە چاوەڕێت دەکەین، وەکی لە جادەی لاتدا، تەلەفۆنم لۆبکە، وەبی پێت برێم لە کێندەرێینە، وەستا قووتۆ گۆتی : دەباشە باش، ماخران چەند لەوغەی دەکەی..! ئیدی دانیشتینەوەو چاوەڕێی وەستا قووتۆی بووین، گۆتم : جەماعەت ئەنگۆ برێن ئەو لۆریانە خۆیان لە ڕێیێ مات نەکردبی و چاوەڕێی مە نەکەن !؟ مام عەوڵا گۆتی : زۆر ڕێی دەچی، لۆیێ ئەمن پێم باشە، ئەگەر تڕومبێلەکەی جەعۆی چابوو، جەعۆ بەتەنێ بچتەوە و ئەمن و ئوستاجیش بە پێیان بڕۆین بەناو ئەو داروبارانە، وەکی گەیشتینە ئاوەدانی تەکسیەکی بگرین و بگەڕێینەوە، جەعۆ تەماشای منی کرد، وەکی برێی چاوەڕێی ئەوەی بوو بزانی ئەمن چدەرێم، گۆتم : قسەکەی مام عەوڵای تەواوە، وەدەکەین ئیشاڵلا، ئەمان جەعۆ ئەتووش بەو ڕێی داهاتین، بەوێدا مەگەڕێوە، گۆتی : وەدەکەم ئیشاڵلا..!
وەستا قووتۆ تەلەفۆنی کردو جەعۆ عینوانی دایێ و ئەویش گۆتی : واهاتم..! هەندەی نەبرد گەیشتە کنەمە، هاتە خوارێ و سەلامی کردو گۆتی : دەرێی ئەنگۆ هاتینە دزی، ماخران بەو شەوەی لەو کەندەی چ دەکەن !؟ گۆتم : لە هەندێ گەڕێ و تڕومبێلەکەمان لۆ چاکەوە، وەستا قووتۆ بڕەک دەمن ڕاماو وەکی برێی ئەمنی ناسی، چونکە بەدەردی خۆی گۆتی : هەموو شەوێ تەماشا ئیخباری دەکا، چدەنگی نەکردو چووە گژ تڕومبێلی، بەینەک تەماشا بنی کردو پاشان بۆنیتی هەرداوەو سەری لەناو نا، سەری دەریناو فیتەکی دورو درێژی لێداو گۆتی : فیوووووووووووو..! جەعۆ گۆتی : پیرە سە، نەرێی پێم چانەبی و کرێنەکی بینن..! گۆتی : ناوەڵلا بەسیتە ! جەعۆ گۆتی : سەی خۆڕی ئەدی ئەو فیتە چبوو لێتدا، زەندەقی مەت برد ! گۆتی : ئەمن ئەو نەوعە فیتەی لۆ چشتی فشە لێدەدەم، عەکسی هەموو عالەمێ..! مام عەوڵا گۆتی : خوا موەفەقت نەکا کوڕم ! وەستا قووتۆ ئاوڕەکی لە مام عەوڵای داوەو گۆتی : ماشەڵلا چەند بە چێر کڕەکانی مەیدانی عەیوانان دەچی، ئەرێ گۆشت هەرزان نەبووە !؟ گۆتمە مام عەوڵای واز لە وەستای بینە، با تڕومبێلەکەی چاکاتەوە، وەستا قووتۆ گۆتیە من : ئەرێ وەستا، بە ئاقر بەغداو هەولێر پێک دێن !؟ گۆتم : وەختی هەندێیە ڕەحمەت لە بابت، دە ئیشی خۆت بکە ! گۆتی : دەرێن ئەمریکاش لەسە خەتە ! گۆتم : برێم چ، لەوانەیە..! وەستا قووتۆ چونکە سەری دەخورا لۆ ئیخبارو سیاسەتی دەیوویست عەرش و قورشی بینتە گۆڕێ ! گۆتی : پێم وابی کێشەی مە هەر کێشەی نەفت و واریداتی نیە، زۆر لەوەی گەورەترە کە ئەمە فکری لێدەکەینەوە، مەسەلەکە ڕەبتە بە سیاسەتی ئەمریکاو ئیسڕائیل و ئێرانێ، تورکیاش لەوێ ڕاوەستی..! جەعۆ مێشکی دووکەری لێ هەردەستا، گۆتیە وەستا قووتۆی : وەڵلا وەبیللا دەوت تێکنەنێی یەک عەکست لە دەوو ددانی دەدەم، دەبی هەر سی و دوو ددانت بەگۆڕێ وەرکەم، خۆڕی، خۆی لەمە کردتە ماجید سەرعانی ئیزاعەی لەندەن..! زووبە تڕومبێلەکەی چاکە زووبە..! باشبوو قووتۆ بێدەنگ بوو، جانتای کردەوەو پلایزەکی دەرهینا، دیسان سەری لەناو بۆنیتی ناوە، بەینەک خەریک بوو، ئەوجە گۆتیە جەعۆی : بڕۆ سلفەکی لێدە هەی لە عیززەت دووری خۆڕی تر..! جەعۆ گۆتی : جوابت نادەمەوە چونکە خۆڕی..!
جەعۆ سلفی لێداو ئیشی نەکرد، وەستا قووتۆ گۆتی : بەسسە، با پاتریەکەی وەکی خۆت سەگتۆپ نەکەی، جەعۆ کوژاندیەوەو وەستا قووتۆ دیسان سەری هاویشتەوە ناو بۆنیتی، دیسان گۆتی : لێدە سلفی لێدە، وەڵلا جەعۆ سلفی لێداو ئیشی کرد، وەستا قووتۆ گۆتیە مام عەوڵا چاغن هەلهەلە ! یەعنی هەلهەلەکی لێدە ! مام عەوڵا گۆتی : لۆ بەخۆت لێنادەی، دەنگت خۆش دیارە..! وەستا قووتۆ وەرامی نەداوەو گۆتی : یاڵلا بڕۆن، خواتان لەگەر، جەعۆ گۆتی : هەقت چەند دەکا ڕیوی ؟ وەستا قووتۆ گۆتی : گوو خواردن خۆڕی، پارە لە بەینیمە هەیە، لەوچەش نەکەی و بڕۆ دەفن بە..!
جەعۆو وەستا قووتۆ لەگەر ئەوەی ئەو هەموو قسەیان پێک دەگۆ، بەران دریان زۆر ساف و باشبوو بەرامبەر ئێکدی، کابرا بەو نیوە شەوەی هاتیەو تڕومبێلی لۆ چادەکاتەوەو پارەش وەرناگری، زۆرن ئەو نەوعە برادەرانە، کەزمانیان زۆر پیسە بەرامبەر ئێکدی و ڕوحیشیان لەسەر سەری ئێکە..! وەستا قووتۆ گۆتی : جەماعەت خواحافیز، بڕەک ڕۆیی و هاتەوە، گۆتی : ئەرێ هیچ بووە لەو ناوەی ؟ گۆتمان : لۆ ؟ گۆتی : وەڵلا وەکی هاتم، سەیتەرەکی زۆر تووندیان دانابوو، نەفەریان دەهینا خوارێ و ئێک ئێک تەفتیشیان دەکرد، یەک تڕومبێل نەدەڕۆیی، هەتا سندوقی نەکردباوە..!

ئەمن و مام عەوڵاو جەعۆ تەماشایەکی ئێکدیمان کرد و چمان نەگۆ، قووتۆ خواحافیزی کردو ڕۆیی، ئەمەش ماینەوەو نەمانزانی چبکەین، جەعۆ گۆتی : کاکە ئەمن بە تڕومبێلەکەی دەڕۆم، بشمگرن قابیلە چم لێدەکەن، زۆر زۆر هەندە پرسیارم لێدەکەن و بەڕێم دەکەن، ئەوپەڕی دوو سێ ڕاژدیم لێدەدەن، دەرێم تووشی عادیسەی بووین و وەزرەکەی لەگەرم بوو لە تڕومبێلی پەڕی و نازانم کەتە کێندەر، بەران ئەنگۆ لێرە مەمینێن، چونکە لەوانەیە بمهیننە ئێرە، گۆتمان : زۆر باشە، ئەتوو بڕۆو ئەمەش دەڕۆین، مام عەوڵا مۆبایلت بکوژێنەوە بابڕۆین، گۆتی : ئەدی ئەتوو ؟ گۆتم : ئەمن هەر لەناو مەزرەعەی وەزیری ناوخۆی کوژاندمەوە، چونکە دەمزانی دەتانن بە مۆبایلی بمبیننەوە، جەعۆ گۆتی : دەبڕۆن خواعافیزتان بی، بەران نەچنەوە ماری خۆتان، جێیەکی ببیننەوە..! خواحافیزیمان لێکدی کردو جەعۆ بێ لایت ڕۆیی و وەکی گەیشتە سەر جادەی ئەمەش بەناو داروبارەکان دا ڕۆیشتین و ملمان لە تاریکینا..
گلۆپەکمان لە دووری کردە نیشانەو بەرەو لای ئەو گلۆپەی چووین، چونکە برندو ڕۆناک بوو وای لۆ دەچووین جادەی قیڕبی، مام عەوڵا لە ڕێیێ گۆتی : ئوستاج بەگێی من دەکەی لەو وراتەی نامینێی، بە قورعان نایێلن بە ئیسراعەت دانیشی، پەلەی بکەو خۆت و مارو مندارت قورتارکە، گۆتم : تازە بەو عومرەی کێوە بچم، خۆم تەسلیمی خوای کردیەو ئینشاڵلا چارەی دەکا، گۆتی : بریا هەر لە ئەوەلیەوە نەتکردبا، زۆر باشتربوو، تووشی ئەو هەموو کێشەو دۆخەش نەدەبووی، گۆتم : وەڵلا ئەمن وامدەزانی دەتانم چشتەکی بکەم و وەزعەکەی بگۆڕم، نەمزانی هیچم پێناکرێ، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج ئەتوو بەتەنێ بووی و مسابەقەت لەگەر خۆت دەکرد، ئێ دیارە بەتەنێش هیچ ناکرێ و ماندیش دەبی، گۆتم : ڕاست دەکەی، قسەکەت تەواوە، گۆتی : وەختە برێم ئەو میللەتە هەقەمستی ئەو وەزعەیە، گۆتم : وەڵلا ئەمن قەت وەنارێم، میللەتی فەقیر چبکا، وەڵلا پەل ببزێوی بە دەبابەی بەسەری دەکەون، گێیان لێنا خین وەکی ڕوباری بڕوا..! گۆتی : ئەتوو برێی ؟ گۆتم : بەرێ، ئەوانەش وەکی بەرپرسەکانی ڕەشهەراتی ناوەڕاست فکردنەوە، خەمی گەورەیان پارەو کورسیە، گۆتی : تەواوە، قسەی تووە، ئەمنیش لۆیێ دەرێم خۆت قورتارکە، گۆتم : بابزانین کوو دەبی..!
وەختەکی گەیشتینە چۆلایی، چونکە مانگە شەو بوو، تارمایی چشتی دەدیترا، وەختەکی دیتمان کۆمەرە تارماییەک بەرەو لایمە دەهاتن، مام عەوڵا گۆتی : ڕاوەستە ! ئەو تەرماییانە چیە لۆلای مەدێن، گۆتم : دەبی سە نەبن، گۆتی : وەڵلا یان سەنە یان زەلامن..! گۆتم : با دانیشین، بزانین چدەبی، دانیشتین خۆمان لوول دادا، وەختەک حەپەحەپی سەی دەستی پێکرد، گۆتم : وەڵلا ڕەوە سەیە ! گۆتی : دوعای بکە هارو دڕ نەبن، وەڵلا زوێر زوێرمان دەکەن، گۆتم : هیچت پێنیە ؟ گۆتی : دەبانچەم پێیە، بەران خۆ ناکرێ تەقەی بکەم، بەخوای یەکسەر کەشف دەبین، گۆتی : زۆر باشە..! حەپەحەپی سەیەکان هەر زیادی دەکردو نێزیکتر دەبۆوە، ئەمە خۆمان بەتەواوی درێژ کرد و هەناسەمان لەخۆبڕی، نازانم بۆنی مەیان کردبوو، یان لە دووری ئەمەیان دیتبوو، دەرێن سە بەتاریکی چاوی تیژەو دوور دەبینی، ئەوجە نازانم وەیە یان نا !؟ وەختەکی تەماشای لای چەپم کرد شتەکی درێژم دیت، ئەوەلجار ترسام ماربی، بەران وەکی دیتم ناجولێ، دەستم لۆ برد دیتم دارەکی درێژ بوو، دامە مام عەوڵای گۆتم : ها ئەو دارەت پێبی، گۆتی : زۆر باشە، ئەگەر بزانین لۆمان دێ ئەوجە شەڕیان لەگەر دەکەین، ئەگەر بە هێوری تێپەڕین هەقمان نیە، گۆتم : زۆر باشە..!
سەیەکان گەیشتنە نێزیکی مەو ڕاوەستان، زمانیان هینابووە دەرێ هانە هانیان بوو، بە دەوری ئێکدی دەسوڕان و لوورە لووریان بوو، ئەمە نەدەوێراین بجولێینەوە، وەختەکی ئێکەکیان هاتە پێش و لەسەر سەری مام عەوڵای ڕاوەستا، مام عەوڵا داری حازر کردبوو لێیدا، بەران چونکە هیچ قەمپاری نەهاویشت و پڕی نەدا مام عەوڵای لۆیێ مام عەوڵا هیچی نەکرد، وەختەکی سەی خۆڕی لاقەکی برند کردو بە چڕو چاوی مام عەوڵای دامیزی..! مام عەوڵا ئەعسابی نەمابوو، نەشدەوێرا جوولەی بکا، ناهەق نەبوو، ڕەوە سەیەکە خۆی لە بیست سەی دەدا، ئەمە بە دوو زەلامان کوو دەرەقەتیان دەهاتین، میزەکەی تەواو کردو کشاوە پاش، سێ چارەکیان کلکیان بادەداو خۆیان تێک دەکردو دەحەپین، وەختەکی لوورەی سەیەکی لە دووری ڕاهات، ئەوانەی کنەمە وەرامیان داوە، ئەویش لەوسەری وەرامی داناوە، هەندەی نەبرد ڕەوە سەیەکە کلکیان باداو دەرپەڕین لۆ لای سەیە دوورەکەی، خوا ڕەحمی کرد لەمە دوور کەتنەوە، مام عەوڵا هەستاوەو پشتێندی کردەوەو دەم و چاوی خاوین کردەوەو گۆتی : ئەی بە لەعنەت بی سەی خۆڕی، جێی نەدیتەوە ئیللا چڕو چاوی من نەبی..!

گەیشتینە پێش ماری خوشکی مام عەوڵای، پارەم دەریناو دامە شوفێری تەکسیەکەی، گۆتی : با لە عیسابی من بی، گۆتم : مەمنونم، هەقی خۆتە ! گۆتی : کوو دەبی لە وەزیری وەرگرم..! گۆتم : دەرێی ئەمن دەناسی ؟ گۆتی : ئائا، ئەدی وەختەکی وەزیری عورمان نەبووی ؟ پێکەنیم و گۆتم : بەدی، فەرموو ئەوەش هەقی توو، پارەکەم دایێ و خواحافیزیمان کردو هاتینە خوارێ، تەکسیەکە ڕۆیی و مام عەوڵا لەدەرکەی مارێ خوشکی دا، دوو سێ جاران لێیدا، ژنەک لە حەوشێ بەترسەوە هاواری کرد : کێیە ئەوە ؟ مام عەوڵا گۆتی : ئەو دەرکەی بکەوە کۆلکە دار، خۆمانین..! گۆتم : خوشکت ناوی کۆلکە دارە ؟ گۆتی : ناوەڵلا، بەران ئەمن وای پێدەرێم، خوشکی گۆتی : ئەیڕۆ حەولا ئەوە ئەتووی، بە غاردان هات دەرکەی کردەوەو گۆتی : حەولا چبووە، قاتی خانێی ژنت نەمردیە !؟ مام عەوڵا گۆتی : ئەی زاڵم ئەرێوەڵلا، مەرەقتە بمری، هەتا بێی بە فێری تازیەکەی لێدەی لە برنج و ترشی..! سەلاممان کردو چووینە ژۆرێ، دانیشتین و بەخێراتنی کردین، هەندەی نەبرد مندارەکان دەورەیان لێداین، چاک و چۆنی و ئەحوار پرسین تەواو بوو، مام عەوڵا گۆتی : هەستە کۆلکەدار هەستە، جارێ چمەکە چایەکمان لۆ لێنێ، خوشکی گۆتی : ناوەڵلا با کەرەبابەکی بە پۆپیتەتان لۆ سەر ببڕم و بە ئاوی خۆی لۆتان لێنێم پێدەچی برسیتان بی، گۆتم : ناوەڵلا، زۆر مەمنون و مارتان ئاوابی، چایەکە بەسە ! گۆتی : دەنگۆ جارێ پێم برێن چبووە، بەو نیوە شەوەی لۆ هاتینە مارێمە و ئەکید چشتەک قەومایە، مام عەوڵا گۆتی : هیچ نەقەومایەو لەسەر مەڕۆ، ئەوشۆ لێرە دەبین و سبەینێ دەچینەوە مارێ ! گۆتی : با وەبی، فایدەی نیە با هەستم چایەکەی لێنێم، هەستا چوو چایەی لێنێ، گۆتمە مام عەوڵای مۆبایلەکی وەرگرەو تەلەفۆنەکی لۆ نەنە خانێی بکەو برێ خەبەر بداتە مارێمەش کەوا سەلامەتین، مام عەوڵا گۆتیە ئێک لە مندارەکان، بینە ئەو مۆبایلەم دێ کورە ! ئەویش گۆتی : ئێک دەققە، با ئەو زەلامەی بکوژم ! مام عەوڵا گۆتی : ماشەڵلا چەند چەلەنگی، ئەوجە هەر دەبی زەلامی بکوژی، بینە ئەو مۆبایلەم دێ بینە، سەی خۆڕی.! باشبوو مۆبایلەکەی دا مام عەوڵای ئەویش وەریگرت و گۆتی : وەرە کورە ڕەقەمی خارۆژنتم لۆ لێدە، کوڕەکە هەندی دەمێ لێیداو مام عەوڵا بەگێی وەنا، بڕەک پێچوو نەنە خانێ وەرامی داوە، مام عەوڵا گۆتی : ها چرگە هێڕ کووی ؟ نەنە خانێ گۆتی : ئەرێ ئەوە ئەنگۆ ماینە ؟ ماخران ئەمە زۆر مشەوەشین، خێزانی ئوزتاجی ئەوە دەجار بێتە مارێمەو دەرێ چبوو نەهاتنەوەو مۆبایلیشتان قەپات کردیە، مام عەوڵا گۆتی : ماینەو سەلامەتین، بڕۆ خەبەریش بدە داکی ئەعمەدی برێ ئوستاج سەلامەتە، بەران ئەوشۆ ناتانین بێینەوە، نەنەخانێ گۆتی : ئەدی جەعۆ، ئەویش لەگەرەنگۆیە ؟ مام عەوڵا گۆتی : لۆ جەعۆ نەهاتتەوە ؟ گۆتی : ناوەڵلا، لە هێوارەوە داکی مرد هەنکی بێ و بچی، دیارە لەگەنگۆ نیە.. ! وەکی نەنە خانێ ئەو قسەی کرد، درمان کەتە قرت و فرت، گۆتمان سەتاسەت جەعۆ گیرایە، مادام نەچووبیتەوە مارێ مەعنای گیرایە..! مام عەوڵا گۆتی : جەعۆمان ناردیتە ئیشەکی دیارە هێشتا تەواو نەبووە، هەر تەواو بی دەگەڕێتەوە مارێ، نەنە خانێ گۆتی : یەعنی ئەوشۆ نایێنەوە ؟ مام عەوڵا گۆتی : نەخێر، ئەوهاش بە داکی ئەعمەدو داکی جەعۆی برێ ! نەنەخانێ گۆتی : باشە بەسەر چاو، مام عەوڵا خوا حافیزی کردو مۆبایلی قەپات کرد..
مام عەوڵا گۆتی : چبکەین لۆ جەعۆی ؟ گۆتم : بەو شەوەی هیچ ناکرێ، سبەینێ تاقیبەکی دەکەین، بزانین گیرایە یان نا، گۆتی : ئەوجە کوو تاقیبمان پێ دەکرێ بەخۆمان قاچاغین، گۆتم : خوا کەریمە، ئەدی نارێ حەبیبی نەججاڕ ! بنوو بێ خەم و خەیار، خوایەکەو دەرکەی هەزار.. مام عەوڵا گۆتی : سەددەق ئامەنت و بیللا، خوشکی هاتەوەو چایەی لەپێش داناین، چایەکەمان خواردەوەو مام عەوڵا گۆتیە خوشکی : کۆلکەدار ژۆرەکمان لۆ تەرتیب کە، ئەمن و ئوستاج زۆر ماندینە، دەمانەوێ ئیسراعەتەکی بکەین، خوشکی گۆتیە کوڕەکی : هەستە کورە دوو تراسکووتان (تراکسووت) لۆ خارت و مامەستای بینە، قاتی بەو جلکانە نانوون، کوڕەکە گۆتی : بەسەرچاو، ڕۆیشت و هاتەوە دوو تراکسووتی هیناو لە پێشی داناین..
بەینەکی دانیشتین، پاشان هەستان چووینە ژۆرەکەی ئەو دیووی، خۆمان گۆڕی و دەستنوێژمان شووشت و نوێژی عیشایێمان کرد و لەسە جێی پارمان داوە، گۆتم : مام عەوڵا دەرێی خوشکت پیاوەکەی نەمایە ؟ گۆتی : ناوەڵلا ئوستاج ئەتوو خۆش، گۆتم : خوا عەفویکا یاڕەببی، بەداخەوە پێم ناخۆش بوو، گۆتی : گێمەدێ ئوستاج، ماشەڵلا ئەو زاوایەم کابرایەکی بێ بەخت بوو، گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : ئەوە کۆستەرەکی هەبوو ئیشی پێدەکرد لە بەینی سلێمانی و هەولێرێ، وەزعی باشبوو، تێکەری هیچ نەدەبوو، بەس کاسبی خۆی دەکرد، ڕۆژەکی لە ڕێی سلێمانی دەهاتەوە، شەوبوو، کۆستەر پڕی نەفەربوو، لۆ نەبۆرژابوو، کۆستەر لەدەستی وەریگرتبوو، لایدابوو لەڕێیێ و بیست تەقلەی لێدابوو، کۆستەر لەگە وەرگەڕانێ ئاگری تێبەربوو، بووە غەروز، یەک زەلامی لێ دەرنەچوو، پێنج ساری ڕێک خەریکی مەعکەمەو مەعکەمە کاری و سولعی بووین، هەتا نەجاتمان بوو، خزم و کەسی خەرکەکەی هەبوو لێی خۆشبوو، هەبوو داوای خینی دەکرد، ماری خوشکم تووشی دەردەکی بوون، لەسەر هەموو خەمان ئەوەی هەشیانبوو لەسەریان دانا، سفر بوون و هاتنەوە سەر پلێتی..! گۆتم : وەڵلاهی بەداخەوە زۆرم پێناخۆش بوو، خوای گەورە لێیان خۆشبی و ئاخیر موسیبەتە ئین شاڵلا، مام عەوڵا گۆتی : دەتوو دوعای بکە ئەمەش لەو موسیبەتەی قورتارمان ببی..! هەر دوو دەستم برند کردە عاسمانێ و گۆتم : خوای گەورە، بەگەورەیی خۆت فریامان کەوی..!

ناوی خوامان هیناو لێمان پارداوە، چونکە زۆر هیلاک بووین، یەکسەر خەومان لێکەت، سبەینێ لەگەر دەنگی بانگی نوێژی بەیانی بەخەبەر هاتم، گازی مام عەوڵام کردو دەسنوێژمان شووشت نوێژی سبەینێمان کرد، هەرکەسەو چووینە سەرجێی خۆمان و لێمان پارداوە، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج وەزعت کووە ؟ گۆتم : بەتەمای خوای باش دەبین ئیشاڵلا، گۆتی : ماشەڵلا ئەوشۆ خەونەکی عەنتیکەم دیت، گۆتم : ئەگە ناخۆشە مەگێڕەوە، گۆتی : وەڵلاهی لە خەونمدا دنیا تێک قژقژابوو، هەرایەک بوو نەبیتەوە، خەرک بە پانایی جادەی دەڕۆی، هەر بابایەو غاری دەدا سەر بارەگووی عیزبەکان و دەیان سووتاند، ئەو خەرکە مار بەماری مەسوولەکان دەگەڕان و دەیانهینانە دەرێ، هەبوو بە کراس و بێجامەی، هەبوو سەگە دەرپێ قووتەو فانیلەکی لەبەر بوو، سەکووەکی برندیان دروست کردبوو، ئەو مەسوولانەیان دەبردنە سەر سەکووەکەی و دادگاییان دەکردن، دەیانگۆ ئەوە دادگای میللەتیە، هەر مەسوولەک کە لەسەری ئیسپات دەبوو، دزی و گەندەڵی کردیەو ماری میللەتی خواردیه، یان غیانەتی کردیە، فەوری و سەوری لەوێ ڕمیان دەکرد، بڕوات هەبی لەو خەونەی یەک مەسوولیان نەهێشت، لەگەورەی هەتا گچکەی، هەر هەموویان ڕمی کرد، هەرایەک بوو، هوتاف لێدانەک بوو نەبیتە، ئەو خەرکە هاواری دەکرد، بژی دادگای میللەتی ! گۆتم : خۆ ئەمنیشیان ڕمی نەکرد، بە تۆمەتی کەونە وەزیری ژنان ؟ گۆتی : وەڵلا ئوستاج ئەتووشیان ڕاکێشا لۆ مەعکەمەی، پاش بینەو بەردەکی زۆر بەدەردەسەری قورتارت بوو، چونکە خەرکەکی زۆر دیفاعیان لێکردی و گۆتیان بابە ئەو بەستەزمانە بەخۆی گیرابوو، لە وەزیریش دەریانکردبوو.. گۆتم : چاوەکەمی مام عەوڵا ئەو خەونەی لۆ کەس مەگێڕەوە، وەڵلا بگاتەوە حکومەتی، لەوانەیە بتگرن بەتۆمەتی تیرۆر و ئاژاوە نانەوەی، گۆتی : وەڵلا ڕاست دەکەی، کاکە بابڕەکی بنووینەوە، پارمانداوە و چاومان قووچاند، بەشکو خەومان لێبکەوتەوە..!
وەختەکی لە دەرکەی ژۆرەکەیمە درا، لەگەر لێدانی دەرکەی بەخەبەر هاتین، مام عەوڵا لە بن جێی هاواری کرد، کێیە ئەوە ؟ خوشکی دەرکەی کردەوەو گۆتی : حەوڵای برا هەرناستن پارە نانەکی بخۆن، ئەوە سحات نۆی بەیانیە، قیت بووینەوەو دم و چاومان شووشت و چووینە هۆدەی پێشەوە، سفرە ڕاهێخسترابوو، نانی گەرم لەلایەکی داندرابوو، دوو سێ قاپە ماستی پڕو فەخفوریەکی گەورەی پڕی هێلکەو ڕوونیش داندرابوو، تەماتەیان کوزی کوزی کردبوو، لەگەر زەیتوونی داندرابوو، دوو قاپی قۆر پڕی لۆر بوون، دوو قاپیش موڕەبای هەنجیریان تێدابوو، خوشکی مام عەوڵای لە دووری سفرەکەی دانیشتبوو، سەماوەری دانابوو، گیزەی سەماوەری ڕۆژە ڕێیەک دەڕۆیی، بۆنی ئەو چایەی ژۆرەکەی پڕ کردبوو، چووینە سەر سفرەیی و دانیشتین، مام عەوڵا گۆتیە خوشکی : کۆلکەدار کوی ؟ خوشکی گۆتی : باشم حەولا، ئەتوو کوی ؟ مام عەوڵا گۆتی : دەتێکە دوو چایان تێکە خوشکۆرە، ئیمن ئێک ڕەنگ بی، بەران ئی ئوستاجی با بڕەک خەفیف بی، ئەویش هەندی دەمێ دوو چای لۆ تێکردین و هەرمی سەر چایەکەی هەتا بنمیچی ژۆرەکەی برند دەبوو، ناوی خوامان لێهیناو کەتینە سەر نانی، ماشەڵلا نانەکی بە تەبیعات بوو، نانەکەمان تەواو کردو یەک دوو چایەی دیمان لەسەر کرد، مام عەوڵا گۆتی : ئەدی کا، لۆ مندارەکان دیارنینە ؟ خوشکی گۆتی : وەڵلا هەموو چووینە ئیشێ، ئێکیان لێرە نەماینە، بە ناشکوری نارێم، هەموو خیندنیان تەواو کرد، هیچیان دانەمەزران، وا خەریکی کاسبینە، مام عەوڵا گۆتی : لۆ شوکری خوای ناکەی چانیە لەو وراتە وێرانەی ئیشەکیان بەدەست کەتیەو پێ دەژین، هەیە ئەوەشی نیە ! گۆتم : وەڵلاهی ڕاست دەکەی مام عەوڵا، ئەوانە نە ئیشیان هێشت، نە بازاڕیان هێشت، نە ژیانیان هێشت..!
پاش نانی لەگە مام عەوڵا خۆمان گۆڕی و دانیشتینەوە، گۆتی : چبکەین ؟ گۆتم : بابچینەوە لای مارێ، بزانین دەنگ و باس چیە، مام عەوڵا گۆتی : ناترسێی بتگرن، بتکوژن، گۆتم : ئەتوو برێی بەو نوێژی نیوڕانێ ئەو ئیشەی بکەن، هەستە بابڕۆین هەستە، ئیشاڵلا هیچ نابی، خوشکی گۆتی : توخوا ئەگەر بڕۆن، با نیوڕانێ دۆڵمەکی بە پەراسووتان لۆ لێنێم ! گۆتمان ناوەڵلا هەر دەبی بڕۆین، زۆر مەمنون ئەزیەتینگۆشمان دا، گۆتی : ئەیڕۆ مامەستا کوو درت دێ ئەو قسەی بکەی، ئەتووش وەکی حەولای برامی، خوا بتانپارێزی یاڕەببی، خواحافیزیمان کردو هاتینە سەر جادەی و سواری تەکسیەکی بووین و بەڕێکەتین لۆلای مارێ..!

گەیشتینەوە کۆرانێ دیتمان کش و ماتە، هەستمان بە چشتەکی وانەکرد لێی بترسێین، هاتینە خوارێ و پیرداود بێ ددان گەیشتە سەرسەرمان، سەلامی کردو گۆتی : ئەرێ ئوستاج ئەوە ئەتوو لەکێی هەی مارت خرانەبی، لە دونێوە ممکینە پازدە جار هاتبمە مارتان ! گۆتم : خێر خۆ چنەبووە ؟ مام عەوڵا گۆتی : هەبی و نەبی ئەو پیرە سەیە چایەی مۆرینگۆی لێبڕایە، لۆیێ کێچی چوویتە قالبی و عەجمانی نەمایە، تفوو لەو وەزعەی بە زەبری مۆرینگۆو عەبی گۆلەکی بکەی..! گۆتم : مام عەوڵا وازی لێبینە، ماخران کابرات نەهێشت و لەبە سەت ڕووکرد، پیرداو بێ ددان گۆتی : لێی گەڕێ ئوستاج لێی گەڕێ، پیاو وەکی براگەورەی مرد، دەبیتە قەشمەڕجاری دنیاو قیامەتێ، گۆتم : هەونکە چت دەوێ ؟ گۆتی : وەڵلا قسەی عەوڵارۆکیە و چای مۆرینگۆم خلاس بووە ! گۆتم : ئێ پیرداود ئەمن وەکیلی مۆرینگۆیمە، مەعمەلی چایەم هەیە، ئاخر مۆرینگۆی لۆتوو لەکێ پەیاکەم، جارێدی شڕبل مل پان بەخێری ناگیانی هەندەکی لۆ ناردی، ئەوجارە کوو پێی برێمەوە ! پیرداود بێ ددان زەوق و میزاجی تێکچوو، گۆتی : کورە وەڵلا خێرت دەگاتێ، بیللا خێرت دەگاتێ، بڕوات هەبی عەفتەکی دی وەزعم ئەوها بی لەمارێ دەرم دەکەن، گۆتم : کێ دەرت دەکا ؟ گۆتی : پیرەژنکەم و مندارەکان، گۆتم : مندارەکان لۆ ؟ گۆتی : لۆ بەخۆت نازانی، وەکی ژن منداری جاعێر بوون و پێڕاگەیشتن، لە زددی مێردی کلکی لەگە مندارەکانی دەکاتە ئێک و مل لەبەر ملی پیاوی دەنێ..! مام عەوڵا توڕەبوو، گۆتیە پیرداود بێ ددانی : ئەرێ وەختی هەندێیە هەی پیرەسە، دەبڕۆ وازمان لێبینە، هیچ ئیش و کارمان نیە ئیللا خەریکی گەرو گوونی تووبین، پیرداود گۆتی : عەوڵا جورج، کەس قسەی لەگەتوو کردیە، کانگی هاتمە پێش دەرکەی توو هەنگی دەرمکە..! لۆ ئەوەی هەرایەکەی بڕێنمەوە، گۆتم : پیرداود، خەمت نەبی، ئیشاڵلا هیممەتەکت لۆ دەکەم، گۆتی : زۆر مەمنون و مارت ئاوا، ئیدی لێیداو ڕۆیی..!
گۆتمە مام عەوڵای ئەتوو بڕۆوە ماری خۆت، ئەمنیش دەچمەوە ماری خۆم، بزانین دەنگ و باس چیە و ئاگامان لێک دەبی، گۆتی : زۆر باشە، بەران کوو وە خەبەرەکی جەعۆی بکەوین، گۆتم : مۆبایلت بکەوەو تەلەفۆنەکی لۆبکە، گۆتی : زۆر باشە، مۆبایلی دەریناو کردیەوەو سێ چار جار تەلەفۆنی لۆ کرد، مۆبایلی جەعۆی هەر قەپات بوو، گۆتی : چبکەین، مۆبایلی قەپاتە ! گۆتم : وەڵلاهی زۆر سەیرە، باشە دەبی کێوە چووبی، ئێ ئەگەر چووشبیتە ماری ئەو برادەرەی هەتا ئێستا دەهاتەوە، مام عەوڵا گۆتی : بەخوای وابزانم گیرایە ! گۆتم : دەبا جارێ بچینەوە ماری خۆمان، پاشی هەنگی قسەکی لێدەکەین، ئەو چۆوە ماری خۆی و ئەمنیش ماری خۆم..
وەکی چوومە ژۆرێ داکی ئەحمەدی شاگەشکە بوو، مندارەکان دەورەیان لێدام، ناهەق نەبوون، وایان زانیبوو چشتەکم بەسەر هاتیە، لۆیێ شەوێ نەهاتیمەوە، داکی ئەحمەدی گۆتی : ئەتوو لەکێ، وەڵلا ئەو وەزع نەباش، گۆتم هیچ نیە ئیشاڵلا خوا حەلی دەکا، ئەلحەمدولیللا سەلامەتم، گۆتی : وەڵلا ئەو دایک جەعوو هەر دێ ئوو دەسی، ئەو زۆر گڕیا ئوو خەفەت خواردی، وەڵلا وابزانم ئەو جەعوو بلسجن ! گۆتم : نانا ئیشاڵلا هیچ نیە، بەخۆم تاقیبەکی دەکەم..!
نوێژی نیوڕانێم کردو لەسە نانی بووم لە دەرکەی درا، درم لێیدا چشتەک بووبی، مندار چوون کردیانەوە، مام عەوڵاو داکی جەعۆی بوون، بەخێراتنم کردن و گۆتم : فەرموون نانی بخۆن، داکی جەعۆی گۆتی : نان کوو دەخۆرێ ڕۆرە، خوا بزانی هەونکە جەفعەرۆکە لەچ عەپسخانەکی تەعزیب دەدرێ و بە گۆپاران لەناو ملانی دەدەن، گۆتم : نانا، ئیشاڵلا هیچ نیە، ممکینە چووبیتە کن برادەرەکی، هەبزانە بە دەرکەت، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج ئیشەکە لەوەی گەورەترە ! گۆتم : کوو ؟ گۆتی : وەڵلا خزمەکی جەعۆی چووە تاقیبی کردیە، دیارە گیرایە، کە بەدوو داچووە، گۆتیتیان وا لەکنەمە مێوانەو هەندە پرسیاری لێدەکەین و ئیزنی دەدەین..!
مایتی[1]
ئەم بابەتە 991 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 31-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 31-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 991 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
تاوانی دژی پزیشکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
کورتەباس
نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ڕاستی مێژوودا
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
لیزەر .. میزەر
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
کورتەباس
میللەتانی جیهان لەروانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە-بەشی دووەم
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ناهەمواری کتوپڕ

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
21-12-2009
هاوڕێ باخەوان
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
26-08-2022
شەنە بەکر
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
04-06-2023
ئاراس ئیلنجاغی
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
30-05-2024
کشمیر کەریم
شاهۆ غەفور حسێن
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,780
وێنە 105,975
پەرتووک PDF 19,359
فایلی پەیوەندیدار 97,469
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
تاوانی دژی پزیشکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
کورتەباس
نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ڕاستی مێژوودا
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
لیزەر .. میزەر
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
کورتەباس
میللەتانی جیهان لەروانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە-بەشی دووەم
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ناهەمواری کتوپڕ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.625 چرکە!