پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,733
وێنە 105,968
پەرتووک PDF 19,356
فایلی پەیوەندیدار 97,451
ڤیدیۆ 1,396
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
سکرتێرە 51
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 51

سکرتێرە 51
سکرتێرە 51

گۆتم : مامەستا دیارە قسەت بە حکومەت و مەسولان گۆتیە ؟ گۆتی : ناوەڵلا بەران گۆتم : کورە فریای ئەو میللەتەی کەون مرد لەبرسان، مەعقولە منداری مەسوولەکان تڕومبێلی بە دە دەفتەرو دوازدە دەفتەری بکڕن و لێنگەڕێن کوڕە فەقیریش عارەبانەکی پاقلە فرۆشتنێ لەسە ڕەسیفی ڕاگری، ئێ کوو دەبی مندارە مەسوول هەبی هێشتا نەگەیشتبیتە بیست وپێنج سی ساری و ساحێبی ملیۆنان دۆلاری بی و فەقیریش هەبی چل سارە مامەستایەتی دەکا ئەوجە بە سێ مانگی سەگە معاشەکی بدەنێ..! عومەر گورینگ گۆتی : وەڵلا مامەستا مەمنونی خوای بە هەوای هەردەمژی، ئەوە ئەتوو لێرە دەگێڕیەوە، ئەمن لاقم دەلەرزی، وەڵلا بابە بگەڕێیەوە غوتبەش ئەمن نایێمە مزگەفتی توو، ئەوجە چ گلەییان مەکە ! مام عەوڵا گۆتی : هەی گورینگی کەر، مامەستا غێر لۆ توو ئەو قسانە دەکا، ئەتووش ئەوها دەرێی ! عومەر گورینگ گۆتی : وەڵلاهی چ پێتان ناخۆش نەبی، ئەمن تاقەتی لێدان و تێهەردان و بتل شاردنەوەم نیە، ناوەڵلا بابە، ئەوە بەمن ناکرێ، گۆتمە مام عەوڵا واز لە گورینگی بینە، ئەو فەقیرە چی لەو حارەیە..!
مامەستا و جەماعەت بەینەکی باش دانیشتن و تێر قسەی خۆشمان کرد، پاشان خوا حافیزیان کردو ڕۆیشتن، ئیدی ئەمن لەگەر مام عەوڵاو جەعۆو ئێک دووەکیدی مامەوە، لە هیکڕا جەڕەسی مۆبایلەکەم لێیدا، تەماشام کرد ژمارەکی نەناسرای بوو، وەرامم داوەو گۆتم : فەرموو ! پاش چاک و چۆنی، گۆتی : ئەوە ئەو هەراو هۆریایە چیە لە مارێت دروست کردیە ؟ گۆتم : هەراو هۆریای چ ؟ گۆتی : گەڕەکت لە ماری خۆت خڕکردتەوە بە مەلای مزگەفتێیوەو دانیشتینە قسەی بە حوکمەتی دەرێن ! گۆتم : کا قسەمان بە حکومەتی گۆتیە ؟ گۆتی : ئەدی بابم بوو گۆتیە مەلای دیارە قسەت بە حوکمەتی گۆتیە لۆیێ لە غوتبەی لایان دای..! نەمزانی چبرێم، مێشکم ڕاوەستا، لە دری خۆم گۆتم : پەکوو، هێشتا مامەستا نەگەیشتیتە سەری کۆرانێ، کێڕان قسەکانیمە فەوری و سەوری نەقر کرا..!؟ کابرا گۆتی : ها دەبینم بێدەنگ بووی ؟ گۆتم : وەڵلا چبرێم، وەملێهاتیە دەرکەی لەسەخۆ پێوە دەم و نە بێمە دەرێ و نەپێشوازی لە کەسیش بکەم..! گۆتی : ئەگەر دەتەوێ سەلامەتبی وەبکەی باشە، چشمان پێگۆتی ئەوها بکە، دەنا دووبارە ئیجرائاتت لەگەر دەکەین..! پاشان کابرا مۆبایلەکەی قەپات کرد، ئەمنیش مۆبایلی خۆم قەپات کردو بەینەکی دامام، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج، ئەوە لۆ ئەوها ڕەنگت تێکچووە، خوا نەخواستە کێ مردیە و ماری کێ سووتایە ؟ گۆتم : ئەلحەمدو لیللا نە کەس مردیەو نە ماری کەسیش سووتایە..! جەعۆ گۆتی : ئەدی لۆ ئەوها ڕەنگت تێکچووە گدۆ، ماخران دەرێ ڕیمی شێستی لە پشتڕا لێی دایی و بە ڕەسیفی دادای ! گۆتم : دەنگۆ واز لە هەندێ بینن، باسی وەزارەتم لۆ بکەن، بزانم پاشی من چی بەسەرهات !؟ مام عەوڵا گۆتی : هەر مەپرسە مە، وەڵلا لە پاشی توو هەمووی سەراو بن بوو، لە دەرکەی ڕەیسیڕا گۆڕیان هەتا خوارێ، ئەو شەوی ئەتوو لیخ کرای، لۆ سبەینێ ئەمە نەچووینە دەوامێ، ڕۆژی پاشی تەلەفۆنیان لۆ من و جەعۆی کرد، گۆتیان : فەوری بگەنە ئێرە..! هەستاین بە تڕومبێلی جەعۆی پێکەوە چووین، هەر گەیشتینە ئەوێ و گازیان کردین، گۆتیان : ها بگرن ئەوە کتابی نەقرتان ؟ گۆتمان : نەقری چ ؟ گۆتیان : یاڵلا دەی لێرە مەمینێن، ئەمنیان نەقری زەڕایەنی لای سلێمانی کردبوو، جەعۆشیان فڕێدابووە زاخۆی..! هەر چەند خۆمان هیناو برد فایدەی نەبوو، گۆتم : باشە کێ ئەو ئیشەی کرد، گۆتی : وەڵلا چار پێنجەکی تازەیان هینابوو، برێ کێشیان لە جێی توو دانایە ؟ گۆتم : قاتی زێخەیان دانەنایە ؟ گۆتی : نەبابە، زێخەی چ و عاری چ، ئەو ست مریەمەیان هینایتەوە، ئەوەی وەختی خۆی ئەتوو نەقرت کرد، وەبیرت دێ ؟ گۆتم : بەرێ بەرێ وەبیرم دێ، گۆتی : وەڵلا هەرکی ئەتوو نەقرت کردبوو هەموویان هینایتەوە، ئەوانیش بەناو وەزارەتی کەتن و ئەوەی بۆنی تووی لێدەهات قاویان دا، گۆتم : ئەدی زێخە چی بەسەرهات ؟ جەعۆ گۆتی : وەڵلا زێخە لە هەمووان تڕڕووهات تربوو، هەر بەچەپرەی دەستان ڕاویناین، گۆتم : کوو ئەدی مام عەوڵا زێخە دەسکەلای توو نەبوو، گۆتی : ئوستاج ئەو پیرە چێرە بە بەرنامە مێردی بەمن کردبوو، دیاربوو جاسووس بوو لە سەرە من، شەوێ بە دوو قسەی خۆش هەرچی هەبوو لەو ژۆرەی توو لەمنی دەردەهیناو سبەینێ دەیکردە تەقریرو دەینارد، چوومە کنی، گۆتم : زێخە فریامان کەوە، کچێ ئەمن و ئەتوو هەزار سەراوو دەراومان پێکەوە کردیە، زێخەی دێرە بەبا هەتا جڕت هەبوو لێی بەردام و گۆتی : هەتا زووە دەفن بە، با ئەتووش وەکی وەزیری بن بزر نەکەین، بڕوات هەبی هەر بە پڕەپڕ هەراتین و هەونکەشی لەگەر دابی بەدوو نەقرەکەی دانەچووین و دەوامەکەمان بە جێهێشت..! گۆتم : ئەدی دایە جووجە چیدەگۆ ؟ گۆتی : وەڵلا وەکی هاتینە دەرێ، گۆتی : هەی ئەو دۆڵمەتان بە ڕەششاو بی و وەکی وەزیرەکەتان چوونتان هەبی و هاتنەوەتان نەبی..!

گۆتم : وەڵلا دایە جووجە ئەوها برێ، دەبی ئەوانی دی چبرێن ! مام عەوڵا گۆتی : هەر لێیگەڕێ ئوستاج، بلۆکەکی لەسە دانێ ! گۆتم : باشە ئەدی زێخە خێزانی توو نەبوو، کوو ئەوهای لەگەر کردی ؟ گۆتی : وەڵلا ئوستاج ئەمە عەقدی زەواجمان نەبوو، هەر بە مەلایەکی برادەری خۆم مارەم کردبوو، لۆیێ کە زێخە ئەوهای گۆ، نەمکردە نامەردی و سێ بەردەم لە دەستینا، گۆتم : پێ تێکنەچوو ؟ گۆتی : ناوەڵلا تەققەی سەری دەهات، جەعۆ گۆتیە من : باشە گدۆ ئەتوو دەبیەوەو وەزیر، دەچیەوە وەزارەت، ئەمە چمان بەسەردێ ؟ گۆتم : پێناچی بچمەوە، ئەوهایان لەمن کرد هەتا وازبینم و لە مارێ دانیشم، ئەوەی ئەمن بزانم تەقاویتیشم ناکەن، پێم باشە ئەنگۆش خەریکی ئیش و کاری خۆتان ببن و واز لە وەزیفەکەی بینن ! مام عەوڵا گۆتی : وەڵلا وازمان هینایەو لەوەتی لەوێ نەقر کراینە لێمان نەپێچایتەوە، ئێ ئەوە چار پێنج مانگە، سەتاسەت فەسلیان کردینە، گۆتم : خێری تێدایە ئیشاڵلا، گێ مەدەنێ، خوا دەرکەکیش پێوەدا هەزاری دەکاتەوە، جەعۆ گۆتی : مارت خرانەبی گدۆ، دەبڕەکت شل کردبا، لۆ خۆمان ڕاست و چەپ دەکەتینە ناوێ و لۆ نۆ پشتان پارەمان لە بالیفان دەکرد، گۆتم : ئەوجە بەکەلک چدێ، وەکی پارەکە حەرار نەبی خەرکیش لێت ڕازی نەبی و دوو دوعای خێرت لۆ نەکا..! دیاربوو قسەکەیان چووە ئاقری، لۆیێ چ دەنگیان نەکرد..!
جەماعەت بەینەکی دانیشتن و پاشان هەستان و ئەمنیش هەتا دەرکەی حەوشێ لەگەریان چووم، جەعۆو مام عەوڵا لە دەرکەی گۆتیان : گێبدە مە، ئەتوو لەکنەمە هەر وەزیری و ئەمە هەر سایەق و پاسەوانی تووینە ! هەرچت بوێ ڕاوەستاینە، بەس تەلەفۆنەکی بکە، لە خزمەت داینە ! گۆتم : زۆر مەمنونم و مارتان ئاوابی، پیاو برادەری وەکینگۆی هەبی قەت نادۆڕێ..! ئیدی خوحافیزیان کردو ڕۆیشتن، ویستم دەرکەی پێوەدەم، دیتم تڕومبێلەک لە دووری ماریمە ڕاوەستایەو دوو زەلامی تێدا، سەریان دەرهینابوو تەماشا منیان دەکرد، بڕەک تەماشام کردن، هەستم کرد چاودێری من بکەن، ڕووم وەرگێڕاو خۆم لە گێلی دا، بەینەکی تەماشا لایەکەی دیم کرد، لە هیکڕا ڕووم وەرگێڕاو تەماشام کردنەوە، دیتم فعلەن وا تەماشا من دەکەن و چاویان لەسەرە منە، ئیدی زانیم موراقەبەم لە سەرەو هەرکووی بجوولێمەوە لەسەرم حسابە..!
چوومەوە ژۆرێ و نوێژی عەسرێم کرد، دانیشتبووم تەماشا تەلەفزیۆنیم دەکرد، دیتم هەواڵەکانەو دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانە، هەموو وەزیرەکان دانیشتبوون و پێدەکەنین و قسەیان دەکرد، دیتم ست مریەم لەسەر کورسیەکەی من دانیشتیەو دری زۆر خۆشەو شاگەشکە بووە بەوەی بوویتە وەزیر، ناهەق نەبوو، لە وراتی مە وەزیری ئەوەندەی ئیمتیازات و پارە پەیاکردن و ڕاست و چەپ دانە بەرە، نیو ئەوندە پێشکەش کردنی خزمەت نیە بە ورات و خەرکی، لەدری خۆم گۆتم : گێت لێنەبی و سووت لێنەبی، مهیم ئەوەیە بە پاکی لێی دەرچووی، وەختەکی نامەکم لۆ هات لە مۆبایلی، تەماشام کرد دیتم شڕبڵ ناردیتی، پاش سەلام و هەواڵ پرسین، نووسیبووی باشبوو بەربووی، هیوادارم سەلامەت بی و لەوە بەدوا بە جۆرەکیدی تەماشای ژیان بکەی و خۆت نەکەیە قوربانی کەس، پۆست پلەو پایە بیتاقەکەو لۆ هەموو کەس دەرناچی، کوو هاتنەکەینگۆ لۆ لوبنان بیتاقەبوو لۆمن، چونکە تائێسا هەر وەزیری سی دەفتەرم لێستاندینەو بەردەوامیشم لە پارە لێ بەردانەوەیان..! فکرم کردەوە و گۆتم : ئەو شڕبلە تووشی کێشەکی دیم دەکا، وەچاکە خۆمی لێ دەرباز کەم، لۆیێ یەکسەر بێ سێ و دوو بلۆکم کرد، گۆتم مادام سەرم نایێشی لۆ پەڕۆکی لێ ببەستم..!
دەوری دوو حەفتەم بە پێشوازی کردن لە مێوان و خزم و برادەران بەڕێکرد، خەریک بوو هوردە هوردە دەهاتمەوە سەرەخۆ، شنگ و تاقەتم هاتبووەوە بەرێ، فکرم لەوەی دەکردەوە مادام وەزیریەکەم نەماو تەقاویتیش نەکرام، وەچاکە لە دوو ئیشەکی بگەڕێم، هەر هیچ نەبی پارە نانەکی لۆ مندارەکان پەیا بکەم..! ئەوەی عەنتیکە بوو، ئەمن هێشتا موراقەبەم لەسەربوو، چونکە هەر ڕۆژەی نەوعە تڕومبێلەک لە کۆرانێمە دەهات دەچوو، یان لە دووری ڕایدەگرت و چاودێری دەکردم..!
عەسرەکی جلکم گۆڕی و گۆتم : بابچم سەر لە سێ چار برادەران بدەم، بزانم ئیشەک، کارەکم لۆ نابیننەوە، هەر چوومە دەرێ جەعۆ لە پێش دەرکەی حازربوو، پاش چاک و چۆنی، گۆتی : سواربە با بتگەینم، گۆتم : ئەتوو بڕۆ، بە تڕومبێلی خۆم دەچمە دەرێ، گۆتی : چشتی وانیەو دەبی هەر لەگە من بێی، وەختەکی مام عەوڵاش هاتە دەرێ، ئیدی پێکەوە لەگەر جەعۆی سواری تڕومبێلی بووین و پێمان لێنا لۆ جادەی سێتاقان..!

لەسەر جادەی شێستی دەڕۆیشتین، زۆر قەرەبارغ بوو، تڕومبێلەکی برندیش لە پشتمان هەر هۆڕنی لێدەداو دەیوویست دەرچی، گۆتمە جەعۆی : ڕێیکە بابڕوا، تاقەتی کێشەو دۆخەمان نیە ! باشبوو جەعۆ ڕێی کرد، لە تەنیشتەمە وەکی فیشەکی دەرچوو، ئێکیان لە جامی دەستی دەرینابوو و جوونی بەمە دەدا، مام عەوڵا حەماوەی هەستاو گەرم بوو، گۆتم : وازی لێبینەو دەو دەوانێی لەگەر مەکە، باشبوو لەمە تێپەڕی، لۆ لە دەستی وەرینەگرت، خۆی بەماتۆڕەکی دادا، ئەوی عارەبانەیان پێوەیە، ماتۆڕ دەرپەڕی و کەتە سەر ڕەسیفی و سایەقەکە بە تەقڵە بەربۆوە، بووە قەرەبارغی و ڕاوەستاین، لەناو تڕومبێلە برندەکەی دوو چەکدار دابەزین، غاریان دا ساحێب ماتۆڕی و برندیان کرد و کەتنە سەری بە پێلەقەو قۆنداغە کلاشینکۆفان، کابرایان لە خینێ گەوزاند، خەرکەکە کردیانە هەراو ویستیان بچنە بەینیان و زەلامەکەی لە دەستیان دەرینن، ئێکەکیان کلاشینکۆفی ڕاکێشاو گۆتی : ئەوەی بێتە پێش دەیکوژم، خەرکەکە سرەنگانەوەو کشانەوە پاش، دیسان وەرگەڕانەوە کابرای، وەختەکی پۆلیسەکی هات و چووی چووە بەینیان و گۆتی : کاکە ئەنگۆ لۆ لەو زەلامەی دەدەن، ئەمن بەخۆم مرورم و لە قانونی مروری دەزانم، ئەنگۆ مخالفن و ئەو سایەق ماتۆڕە هیچ گوناحی نیە، یاڵلا سەنەوی و ئیجازەتان بینن ! ئەو جارە دوو زەلامەکە خۆیان وەرگێڕا لۆلای مرورەکەی و کەتنە سەری و لێدەو بووکتە، دەبانچەکەشیان لە بەر پشتی دەرینا و ئەویشیان لە خینێ وەردا، وەکی خەرکەکە بەرگەی نەگرت و ویستیان لۆیان بچن، ئێکەکیان یەک سلیەی بەسەر خەرکەکەی وەناو بووە هەڵلا، هەر بابایەو لۆ لایەکی هەردەهات، ئیدی ئەوان کابرای ئەبوو ماتۆڕیان برند کردو فڕێیان دا ناو تڕومبێلی خۆیان و پێیان لێناو ڕۆیشتن..! سێ چارەک چوون مرورەکەیان قیت کردەوەو دوو سێ بتلە ئاویان هیناو دەم و چاویان شووشت، مرورەکە فرمێسک بە هەردوو چاوەکانی دا دەهاتە خوارێ و شەکوای بێ دەسەراتی خۆی ڕەوانەی عاسمانێ کرد..!
ئەمە بەتەواوی زەوق و میزاجمان تێکچوو بوو، بە خەمباری چووینەوە کن تڕومبێلی خۆمان و بەڕێکەتین لۆ جادەی سێتاقان، مام عەوڵا گۆتی : ئەرێ ئوستاج، ئەوە خەون بوو یان ڕاستی بوو، جەعۆ گۆتی : وەڵلا ڕاستی بوو و تەواو، پیاو وەیلێهاتیە لەماری خۆی نێتە دەرێ، زۆر ڕاستە کە گۆتیتیان چوون بەدەستە خۆتەو هاتنەوە بە دەستە خۆت نیە، گۆتم : باشە نەتانزانی مەسوولەکە کێ بوو ؟ جەعۆ گۆتی : ئەوجە بزانین و نەزانین چ لە وەزعەکەی دەگۆڕی، ئەو چشتانە بووینە بەشەک لە ژیانیمە لەو وراتەی، گۆتم : ڕاست دەکەی جەعۆ قسەکەت تەواوە..!
گەیشتینە سێتاقان و هەشت نۆ کۆرانمان کرد هەتا جێیەکمان بە دەست کەت لۆ تڕومبێلی، باشبوو لە کۆرانەکی جێمان بۆوە، ڕامان گرت و هاتینە خوارێ، جەعۆ تەماشایەکی دیوارەکەی کردو گۆتی : وەڵلا عامفەرین ! گۆتم : چ عامفەرین ؟ گۆتی : ئەوی ئەو چشتەی نووسیە کوو دەزانی ئەمن زۆر کەرم ! گۆتم : کا چ نووسرایە ؟ گۆتی : دەبخینەوە ! تەماشام کردو دەبینم نووسرایە : ئەوەی تڕومبێلی لێرە ڕادەگری زۆر کەرە..! گۆتم : ئەوجە چ دەرێی ڕانەگرین ؟ گۆتی : عەیفت نەکرد، کوو ڕاناگرم، چونکە ڕێک ئەو وەسفە لەسەر من جێبەجێ دەبی ! مام عەوڵا گۆتی : قوربانی دەست و قەرەمی ئەو کەسی بم کەنووسیتی..!
شۆڕ بووینەوە لۆ دوکانەکانی سێتاقان، ئەوبەرو ئەوبەرمان کرد، کەس ئیشی نەداینێ، هەرچی دەچووین دەیگۆ : کا ئیش، کا کاسبی، چما کاسبیان هێشت، بریا ئیش هەبایە، بە چاوان، هەشبوو دەیزانی لە وەزیری نەمایمەو گیرایمە، وەکی چاوی بەمە دەکەت زەندەقی دەچوو، خۆی بە بورغی و پلاک و ملاکی دەخافراندو خوا خوای بوو سەلامی لێنەکەین، وەلحاسر بە دەستی بەتار گەڕاینەوە لای تڕومبێلی، مام عەوڵا گۆتی : وەڵلاهی ئوستاج قوونمان هەن بە دووکەرە، وابزانم کەس ناوێری مەرعەبایشمان بکات، لۆیێ وەچاکە بەینەکی خۆ کڕکەین، هەتا خەرکەکە وەزعی تووی لە بیر دەچی، گۆتم : زۆر باشە بزانین کوو دەبی..! سواری تڕومبێلی بووین و بەڕێکەتین، وەختەکی جەعۆ سوڕاوە لۆ لای قەزای، گۆتم : کێوە دەچی، گۆتی : گدۆ، دنیا فشەیە فشە، با بچین لێدەین لە سەر و پێچکی، خەمی ئیشیشت نەبی، ئەگەر هیچ ئیشت بە دەست نەکەت، وەرە وەگە من کەوەو ببە کۆتر باز..!

شۆڕ بووینەوە و لە سەروپێخانەکی لاماندا، دانیشتین و سەرو نەفەرمان لۆهات، ناوی خوامان لێهیناو کەتینە سەرێ، جەعۆ گازی شاگردەکەی کرد، گۆتی : دوو سێ گێمان لۆ بینە گێ، ئەمن مەرەقم خرمەخرمی گێیە، بەخوای بەتامە ! مام عەوڵا گۆتی : ناوەڵلا هەندە مێشکی لۆبینە مێشک، بەشکو واز لە کەراتی دەینی و دەبتە پیاو، شاگردەکە گۆتی : هەونکە چبینم ؟ گۆتم : کاکە هەردووکی بینە، وەلحاسر نانەکی هەتا برێی زەریفمان خوارد، ئەوجە وەکی ئەو کۆلایەمان لەسەر دەکرد، ناو مەعیدەمان دەیگۆ کییفففففف، ماشەڵلا بەتام بوو، لێبووینەوەو دەست و دەومان شووشت و سەرو دوو چایەی عەننابیمان لەسەر کرد، هەستام پارەی بدەم، جەعۆ سوند و تەراقی خوارد، گۆتی : دەوعەتی منی گدۆ، وەکی ئیشت بەدەست کەت تۆرەی بکەوە، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج لەو کەرەی گەڕێ با پارەکەی بدا، با مووەک لە بەرازی ببتەوە ! جەعۆ گۆتی : خەتای منە، ئەگەر نەنەخانێم لێ هار بکردبایی و سەگاتی تووم لەگەر زێخەی قوونەستوور لۆ باس کردبا، ئەوهات نەدەکرد، مام عەوڵا گۆتی : بەخوای خۆڕی..! جەعۆ گۆتی : زۆر مەرێ و هەستە پاقلاوەکەمان لۆ بکڕە، هەر زێنەتە پاشی سەرو پێچکی پەقلاوەی لەسەر کەی..! مام عەوڵا گۆتی : هەستە بابچین بیخۆین هەی سەی خۆڕی، بە پاقلاوەی ئەمن دەترسێنی، گۆتم : کاکە وەڵڵا پێویست ناکا، ئەو هەموو چەوری و شیرینیە باش نیە، با سەگە جەڵتەک لێمان نەدا، جەعۆ گۆتی : ترسی ناوێ گدۆ، ئەوەی دەیخۆی ئی تووە، ما باقی دەبتە میرات و سەو و سوار لەسەری بەشەڕ دێن..!
پاش خواردنی شیرینیەکەی شۆڕ بووینەوە لۆ لای مارێ، ئەمن دیقەتم دەدا تڕومبێلەک بە دائیمی لە دوومانە، بەران نەموویست مام عەوڵاو جەعۆ تێبگەن، نەمزانی ئەوانیش دەزانن، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج دەزانی تاقیبمان دەکەن، خۆم لە گێلی دا و گۆتم : تاقیبی چ ؟ گۆتی : ئەو تڕومبێلە شینەی نابینی لە دوومان ؟ گۆتم : با دەبینم، بەس هیچ نیە ئین شاڵلا، بەران حەز دەکەم چشتەکی برێم ! جەعۆ گۆتی : ئەمرکە..! گۆتم : وەڵلا پێم باشە ئەو بەینەی ئەنگۆ بڕەک لەمن دوور بن، هەتا وەزعەکە هێور دەبتەوە، وەبی تووشی کێشە نەبن، مام عەوڵا گۆتی : ئەوە بەڕاستیتە ئوستاج، ئەمە کوو واز لەتوو دەینین، لەسە توو هەرچیمان لێبێ گێمان لێنیە، جەعۆ تەئیدی مام عەوڵای کرد و ئەمنیش گۆتم : خوای گەورە هەموو لایەکی بپارێزی و ئەنگۆم لێنەستینی..!
گەیشتینەوە کۆرانێ، هەر لە تڕومبێلی دابەزین نەنە خانێ وەکی تەلقەی هاتە دەرێ و ڕوو بووە سینگی مام عەوڵای و دوو سێ جار بایداو گۆتی : ئەوجە لە دەوی خۆت و عێل و عەشیرەتت دەڕیم، بزانم کوو ژنت بەسەمن هینایە، مام عەوڵا هیشک بوو، ڕەنگی وەکی پەلکە پیازی لێهات و دەوی تێک ئاراو نەیزانی چبرێ، نەنە خانێ یەک بە دەنگی دەیقیژاندو هاواری دەکرد، گۆتمە جەعۆی : ئەتوو قسەت نەکردیە ؟ گۆتی : هەموو کۆترەکانم بمرن لە دەوی من نەهاتتە دەرێ ! چوومە بەینی مام عەوڵاو نەنە خانێی و هەر کووی هەبوو لێکم کردنەوە، گۆتمە نەنەخانێی خێرت دەگاتێ هێور بەوەو با بچینە ژۆرێ و کۆرانمان لەسەر خڕمەکەوە ! دەستی بە گریانێ کردو گۆتی : چوونە ژۆری چ، برێ خانێی تیتک بەگوو بڕۆ قەبرستانی وبمرە، چونکە عەوڵارۆک ژنی بەسەر هینای و غیانەتی لێکردی..! مام عەوڵای فەقیر دەیگۆ : کچێ دەبا بچینە ژۆرێ، هەی تڕڕووهات، ئەمن لە ژۆرێ هەموو چشتت تێدەگەینم..!
هەرکووی هەبوو نەنەخانێمان هێور کردەوە و گۆتم : با بچینە مارێمەو کێشەکەی حەل کەین، جەعۆی کارخانچی لەسە پشتێ کەتبوو هەنکی پێبکەنی، سەری بادەداو دەیگۆ : عارم بە عارت نەبی عەوڵا سەرکەسە، ئەی خوایە ئەو خۆشیەمان لێ تێک نەدەی..! گۆتم : هەستە وەرە بچینە ژۆرێ هەستە، کەیفت دەگە ئەو حارەی دێ، گۆتی : گدۆ بڕوا بکە وەختە لە خۆشیان بفڕم و بە عاسمانێ کەوم..! هەر کووی هەبوو چووینە ژۆرێ، دانیشتین و بڕەک وەزعەکە هێور بۆوە، سەرو پەرداغە ئاومان خواردەوە، گۆتمە داکی ئەحمەدی : چایەکمان لۆ لێنێ ! نەنە خانێ گۆتی : لۆ من پتە زەهرەکی تێکەو بابمرم و لە کۆر عەوڵای ببمەوە..! گۆتم : ئەرێ دە سەبرەکی بگرە نەنە خانێ ڕەحمەت لە بابت..! مام عەوڵا گۆتی : هەونکە دەتێمان بگەینە بزانین چ سەگبابەک بەتووی گۆتیە عەوڵای مێردت ژنی بەسە هینای..!؟

نەنە خانێ گۆتی : ئەوڕۆ تەلەفۆنیان لۆکردم، گۆتیان : بابان کۆر ئاگات لێنیە ژنت بەسەر هاتیە، جەعۆ گۆتی : مادام تەلەفۆن کرابی مەعنای وەیە تەواوە ! مام عەوڵا گۆتی : ئەتوو ببڕێنەوەو زمانت نەگەڕێ، ئەوجە گۆتیە نەنە خانێی : کچێ ژنێ ئاقرت بینەوە سەرەخۆ، کێ دەرێ ئێکی ناعەز نیەو دەیەوێ بەینی من و توو تێک دا، نەنە خانێ گۆتی : ناوی هەوێیەکەشیان پێگۆتم ناو..! جەعۆ گۆتی : تەواو، ئیشەکە لە فشەی دەرچوو، دەبرێ نەنە خانێ برێ، بزانین هەوێی تازەت لەسەر خێران ناوی چیە !؟ نەنە خانێ ئاگری لە چاوی دەباری، وەڵلا لەبەمن نەبا قیت دەبۆوە و بە لنگە نەعلان هەموو چڕوچاوی جەعۆی دەکردە خین..! گۆتم : جەعۆ ڕجای خوات لێدەکەم بێ دەنگبە، بابزانین دەگەیەنە کێ، دەبرێ نەنە خانێ برێ، بزانین ناوی چیە ؟ گۆتی : ناوی زێخەیە، هەی ڕەببی نە خۆی کاو نە ناوی کا..! جەعۆ دیسان خۆی پێنەگیراو گۆتی : وەڵلاهی ئەو ناوە غەریب نیە، عەوڵا دەبی زێخەی خۆمان نەبی، ئەوی وەزارەتی..!؟ نەنە خانێ شێت بوو، هەستاوەو لەسەر چۆک دانیشت و هەردوو دەستی برندکە عاسمانێ و گۆتی : ڕەببی عەولارۆک نەگەیە هێوارێ چونکە ژنت بەسەر هینایمە..! لەو دەمی داکی ئەحمەدی چایەی هیناو ویستی دانێ، نەنە خانێ ڕووی لە داکی ئەحمەدی کردو گۆتی :کچێ هەی بابان کۆر چایەی لۆکێ دادەنێی، کێ دەرێ ئەتووش وەکی من ژنت بەسەر نەهاتیەو ئاگات لێنیە..! داکی ئەحمەدی دەستی ڕەق بوو، چایەکەی لە دەستی بەر بۆوە، خوا ڕەحمی کرد بەسەر کەسمان دانەڕژا، دەنا تەفنیشی دەکردین..! مام عەوڵا لە خەمان نەیدەزانی چبکا، هەر ئەوەندەی پێکرا دەستی بە پێکەنینێ کرد، نەنە خانێ گۆتی : لە سەر عاری خۆمان پێشمان پێبکەنە عەوڵارۆک..! جەعۆ لەسەر پشتێ کەت هەنکی پێبکەنی، خۆی بادەداو دەیگۆ : خوایە ئەو خۆشیەمان لێ تێکنەدەی ! مام عەوڵا ئەعسابی لە جەعۆی نەماو گۆتی : هەستە بڕۆ دەرێ هەستە هەی سەی خۆڕی، بەس لە فتنان ئازای..! داکی ئەحمەدی هەریدایێ و گۆتی : وەڵلا ئەو لازم نەڕوا، بنیش کاکە جەعۆ بنیش ! جەعۆ گۆتی : وی بیسمیللا ئەو ژنە ئەمن بە کۆتر تێگەییە دەرێ بنیش کاکە جەعۆ بنیش..! گۆتم : کەرە، ئاخر ئەو کوردیەکەی تەواو نیە لۆیێ ! گۆتی : دەی ئەمن بە عارەبی پێی دەرێم ژنت نەهینایە..!
جەعۆی تڕڕووهات لەباتی بە عارەبیە شەگگەو بەگگەکەی بەداکی ئەحمەدی برێ زەواج ماکو، گۆتی : وەڵلا ئوم ئەعمەد ئەبو ئەعمەد زەواج ئەکوو..! کاکە داکی ئەحمەدی ئەوەی ڕەنگ بی لە دەم و چاوی نەما، شین بوو، سۆر بوو، مۆر بوو، وەختەکی سەری سوڕاو کەتە ئەو گۆڕەی..! نەنە خانێ خۆی لەبیر کردو گۆتی : ئەی کۆرە بم، ئەو ژنە لۆ پەلەقاژی بۆوە..! گۆتم : جەعۆی تڕڕوهات بزانی، لەباتی برێ ئەبوو ئەحمەد ژنی نەهینایە گۆتی ژنەکیدی هینایە..! مام عەوڵا قیت بۆوە پەلی جەعۆی گرت و هەستە بڕۆ دەرێ هەستە پیرە سە، هەتا بەمن ڕادەگا ماری ئوستاجیشت وێران کرد..! جەعۆ گۆتی : دە فەرموو دەی، لەباتی چاکەی، ئاخر خەتای منە دیفاعتان لێدەکەم..!
هەندە ئاومان بە دەم و چاوی داکی ئەحمەدی داکردو بڕەک هاتەوە سەرەخۆ، تەماشا منی کردو گۆتی : ئەتوو کردی ئەو زەواج ؟ گۆتی : وەڵلا ئەمن نەکردی ئەو زەواج، بیللا نەکردی ئەو زەواج..! نەنە خانێ گۆتی : کچێ دە هەستە داکی ئەحمەدی هەستە، با دەست تێکبگرین و سەر هەرگرین و بڕۆین، ئەو مارە کاول بووانە بە جێ بێیلین، هەی ڕەببی بە سە سەری عەولارۆک و ئوزتاجی کۆر بیتەوە..!

هەستامەوەو گۆتم : دانیشن بابە دانیشن، ئەنگۆ لۆ دەڕۆن و ئەو مارەی بە جێدێلن، نەنە خانێ ڕجات لێدەکەم دانیشە با مەسەلەکەت لۆ ڕۆن کەمەوە..! باشبوو نەنە خانێ دری نەرم بوو و دانیشتەوە، گۆتی : دە لۆم ڕۆن کەوە ئوزتاج، هەتا درم نەتەقیە ! داکی ئەحمەدی گۆتی : جارێ ئەتوو ڕاوست، بزانم قەزیە ئەمن ئوو ئەتوو س، هینای زن ؟ گۆتم : داکی ئەحمەدی ئەتوو هیچ خۆت مشەوەش مەکە، ئەمن وا لە بایی غاری پێت دەرێم ژنم نەهینایە و تەواو ! مام عەوڵا گۆتی : هەئهوو هەئهوو، کورە ئوستاج ئەوە ئەمن نازانم بایی غاری چیە، ئەوجە دەتەوێ ئەو ژنە عارەبە تێبگا، ڕەعمەت لە بابت بە عارەبی برێ ماکوو زەواج و ئیللەڵلاو بڕایەوە ! گۆتم : یابە ماکو زەواج وەڵلا ماکو زەواج..! باشبوو داکی ئەحمەدی هێور بۆوەوە هاتەوە سەرەخۆ، مام عەوڵا گۆتی : ئوستاج خێرت دەگاتێ، خانێی خێزانیشم تێبگەینە، با نەجاتمان بی، گۆتم : نەنە خانێ، ئەوی ڕاستیبی مام عەوڵا ژنی هینابوو ؟ گۆتی : چ چ، هینایتی ؟ گۆتم : نانا هینابووی، بەران هەونکە لەکنی نەمایەو دەستی لێکردتەوە ! گۆتی : تێم بگەینە بزانم کوو دەستی لێکردتەوە، گۆتم : وەڵلا مام عەوڵا زێخەی هینابوو، بەران پاشی بەینەکی دەستی لێکردەوەو وازی لێهینا..! جەعۆ لە پشت دەرکەی پەیابوو، گۆتی : دەتانین برێین وەیەو دەتانین برێین وەنیە..! نەنە خانێ قیت بۆوە جەعۆی ڕاکێشا ژۆرێ، گۆتی : لۆم ڕۆن کەوە، کوو وەیەو کوو وەنیە..!؟ مام عەوڵا گۆتی : یاڕەببی خوایە زۆر شوکر، ئەتوو بڕۆنێ ئەمن کوو لەگە سەی کەتیمە چارێ..! جەعۆ گۆتی : خۆی وەیە وازیان لێکهینایە، بەران زێخە وازی لە عەوڵا چرمنی هینایە، نەک عەوڵا وازی لەوی هینابی، لۆیێ دەرێم وەیەو وەش نیە..! دیسان نەنە خانێ کردیە شین و واوەیلاو وەرگەڕا سینگی خۆی بە کۆرە مستان..! بڕەک خۆم تووند کردو گۆتمە نەنە خانێی : ئەرێ ئەتوو عەیب ناکەی بەو تەمەنەی ئەوها لە خۆت دەکەی، خەریکە هەموو گەڕەکمان دەینیە سەر سەرو کۆکری، مهیم ئەوەیە ئێستا پێکەوە نەماینە، ئەرێ مام عەوڵا، هەونکە زێخە بنێرتە دووت برێ : وەرە پێک بێینەوە، ئەتوو پێک دێیەوە ؟ جەعۆ هەریدایێ و گۆتی : ئەرێوەڵلا پێک دێتەوەو دوو شاپیش لە قوونی خۆی دەدا..! مام عەوڵا قیت بۆوەو جەعۆ لەبن دەست و پێی خۆی ناو کەتە سەری بە مستان، وەڵلا لەبەر دەستم دەرنەهینابا دەیکووشت، پیلی جەعۆم گرت و گۆتم : خێرت دەگاتێ بڕۆو وازمان لێبینە، بەس بەنزینی بەو ئاگرەی داکە ! گۆتی : باشە دەڕۆم، بەران سبەینێ سعات نۆ عازربە، گۆتم : لۆچ حازربم ؟ گۆتی : دەچینە مەیدانی کۆتران، ئەتوو لەو ڕۆوە شاگردی منی، گێبدەمن، هەر چاوەکی دەکەیە چار چاو، تێکەر ئیش و میشی پارەو معامەلەش نابی، باشە ! گۆتم : باشە بە چاوان، بەس لە کۆرم بەوە..! باشبوو خوا ڕەحمی کردو جەعۆ ڕۆیی..!
چوومەوە ژۆرێ و دانیشتمەوە، گۆتم : داکی ئەحمەدی خێرت دەگاتێ ڕێزە ئاوو چایەکی بینە ! باشبوو چونکە بڕوای کردبوو ئەمن ژنم نەهینایە، وەکی زێڕان هەستاو پیارەو میارەکانی خڕ کردەوەو ڕۆیی لۆ ناندینی، هەتا چایەو ئاومان لۆبینی..! ڕووم لە نەنە خانێی کردو گۆتم : خوشکی من، خۆت شێلوو مەکەو گێبدە برای خۆت، ڕاستە مام عەوڵا غەرەتەکی کردو زێخەی هینا، بەران لە من وەرگرە جودا بوویتەوە، بڕوات هەبی هەموو دنیای بدەنێ جارەکیدی دەست لەگەر دەستی زێخەی تێکەر ناکاتەوە و کراوی خۆی لە دەستی زێخەی نانێ..! نەنەخانێ گۆتی : ئوزتاج خەمی هەندێم نیە بچتەوە کن زێخەی، بەران ئەو سەیە دەوی پێبووەو تامی کردیە، کێ دەرێ ئێک دوو مانگیدی بە ئێکەکی دی وەنادا..! عەوڵا گۆتی : وەڵلا تەڕ زەلامت دیتەوە، تۆبە ئەمن جارەکیدی ئەو ئیشەی بکەم، خلاس پیاو لە کوونەکی یەک جار مار پێی وەدەدا، نەنە خانێ گۆتی : وەڵلا وەبیللا وە تیللا، هەر سێکی ناوی خوایە، هەر ژنەکی سیقەی بە پیاوی بکاو پێی باوڕ بکا، ئەوە ئەو ژنە ئەوەی مێشک بی لەسەری نیە، بەرکوو ئەو سەرکەی وی کای تێدایە کا..! گۆتم : بابە ئەمن بە دە پەنجان لە باتی مام عەوڵای لۆت مۆر دەکەم کەوا جارەکیدی چشتی وەها نەکاتەوە، ئێ لەوەی زیاتر چت دەوێ ؟ نەنە خانێ گۆتی : دوو چشتی دیم دەوێ، مام عەوڵا گۆتی : برێ بزانم چیە ؟ نەنە خانێ گۆتی : ئێکەم ؛ دەبی ئەو خانیەی هەیتمان بە ناوی منی بکەی، دووەمیش ؛ دەچینە زێڕینگری و دەبی شەش تاک بازنم لۆ بکەی ! مام عەوڵا ئەعسابی نەماو گۆتی : پیرەژنی سەیانی، ئەدی ئەوە چیە لە دەستت، وەنیە شەش تاک بازنت هەیە ؟ گۆتی : ئەوجە چیە هەیتم، شەشی دیشم دەوێ و تەواو..! گۆتم : وەڵلاهی نەنەخانێ، ئەتوو وەکی ئەمریکای دەکەی، برێ سولحی ناکەم و تەواو..!
مایتی [1]
ئەم بابەتە 920 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: چیرۆک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 920 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
تاوانی دژی پزیشکی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
ناهەمواری کتوپڕ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
میللەتانی جیهان لەروانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە-بەشی دووەم
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ڕاستی مێژوودا
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
لیزەر .. میزەر
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
21-12-2009
هاوڕێ باخەوان
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
26-08-2022
شەنە بەکر
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
04-06-2023
ئاراس ئیلنجاغی
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
30-05-2024
کشمیر کەریم
شاهۆ غەفور حسێن
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,733
وێنە 105,968
پەرتووک PDF 19,356
فایلی پەیوەندیدار 97,451
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
کورتەباس
تاوانی دژی پزیشکی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەم سامان
کورتەباس
ناهەمواری کتوپڕ
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
کورتەباس
میللەتانی جیهان لەروانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە-بەشی دووەم
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
کورتەباس
نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ڕاستی مێژوودا
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
لیزەر .. میزەر
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
ژیاننامە
سروە ساڵەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.39 چرکە!