ئەگەر ئەوان دەیانەوێت
ئەگەر دەیانەوێت دەرگاکە بکەنەوە و بڕۆن
تۆ گوڵەکانی خۆت ئاو بدە
لە پەنجەرەکەوە لەو دنیا جوان و دڵڕفێنە بڕوانە،
لە بیرت بێت گوڵ و ئینجانەکان هی تۆن.
هاتن و ڕۆشتنیان تەنیا چیرۆکێکە
تەنیا خەونێکی نیوەشەوە
کە زۆرجار بۆ ئارامیت گرنگە ڕۆژ بێتەوە
خەنجەرەکە ژەهراوی بوو
ئەم خۆیی بۆ جۆرێکی تر لە مردن ئامادە کردبوو:
بۆ نموونە لە باوەشیدا
نەک لەبەر پێیەکانی![1]
#لازۆ ئازاد#