پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
ئامار
بابەت 519,076
وێنە 106,680
پەرتووک PDF 19,299
فایلی پەیوەندیدار 97,295
ڤیدیۆ 1,392
ژیاننامە
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
کورتەیەک لە مێژووی هۆزی گل
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورتەیەک لە مێژووی هۆزی گل

کورتەیەک لە مێژووی هۆزی گل
﴿ ﮪۆزی گل ﴾
#چۆمان حازم عادل گلی#
نووسیەوە و ئامەدەکردنی؛ چۆمان حازم عادل گلی
25-07-2023

گل:- ﮪۆزێکی زۆر کۆنە دەکەوێتە نێوان دووشیوی ئاوداری بەناوبانگ یەکەمیان ئاوە سپی کەلای خۆرهەڵاتییەوە شۆڕ دەبێتەوە تا باشووری، ئەم چەمە بەزستان ئاوێکی زۆر وێژی هەیە و بە هاوینان کەم، بەشێکی زۆری دێ یەکانی دەوروبەری دوز خورماتوو ئاو دێری دەکات دووەم ئاوی ڕۆخانەیە کە لەدەوروبەری داقوق شایی ئەم ئاوە دەکەوێتە لای باکووریەوه و دێت بۆ خوار ئاوای و سەر چاوەی ئەم شیوە چەمەکانی شاری سلێمانییە.
دێیەکانی هۆزی گل پێکهاتووە لە 18 دێ،

ئەم دێیانە دەکەونە ﴿ بناری گل ﴾ کە دەکەوێتە شارەدێی قادرکەرەم:
1- کۆرمۆر عەلی خان بگ
2- -کۆرمۆر جان وەیس بگ
3- فەرهاد بگ
4- تازە شار
5- بەهرام بگ
6- کانی قادر قەڵا
7- کانی قادر کەلاوە
8- کانی قادر عەلیا
9- سۆفی ڕەزا
10- ئاو باریک
11- دارتو
12- کۆشکی بچوک
13- کۆشکی ناوەڕاست
14- کۆشکی گەورە
14- عەزیز بگ
16- تەختە مینای بچوک
19- تەختە مینای گەورە
18- ئەحمەد بگ

لەبنەڕەتدا هۆزی گل هۆزێکی سەربەخۆبوونە لە بناری گل لەبەر ئەوەی زۆربەی بنەماڵەکان‌ نەخوێندەوار بوونە شتی زۆر کەم دەربارەیان ئەزانرێت مێژوونووسان بەم شێوەیەی خوارەوە باسی هۆزی گل یان کردووە:
لەبەر گرنگی ﮪۆزی گل و تێ‌ دا بوونی چەند چاڵە نەوتێ‌، دەوڵەتی عوسمانی زۆر بایەخی ﮪۆزی گل داوە کە دەکەوێتە نێوانی ئەم هۆزانە کە دەورەیان داوە ( لای باکووری خۆرهەڵاتییەوە زەنگەنە- لای باکووری خۆراوای یەوە جەباری و شێخان - لای باشووری خۆرهەڵاتییەوە داودەی کوردستان - لای باشوورەوە داودەی خواروو )
بەڵام لە سەردەمی حوکمڕانی دەوڵەتی عوسمانی دا بەهۆی دەسەڵاتی ئایینی بنەماڵەی شێخ عەبدولڕەحمانی تاڵەبانی یەوە هەندێک لەنەوەکانی تاڵەبانی له و دەوروبەرە چەند گوندێَکیان داگیر کرد کەوتنە شەڕەوە لەگەڵ بنەماڵەی بەرزنجییەکان کە بەشێخێتی و دەروێشییەوە کەوتبوونە ناو تیرەی شێخان و لە قەرەچێوار دادەنیشتن، لەم شەڕەدا شێخ حسێنی بەرزنجی براگەورەی شێخ حەسەن قەرەچێوار لەلایەن تاڵەبانییانەوە کوژرا و له و نێوەندەدا تیرەکانی گل و داوده و شێخان پیشتیووانیان لە شێخانی بەرزنجی کرد، هەر کە (ئیستعماری ئینگلیز) وڵاتی خواروی ئێراقیان داگیرکرد و گەیشتنە قەرەخان جەلەولا شێخ حەمیدی تاڵەبانی و خزمەکانی چوونە پیریانەوه و دەوڵەتی ئینگلیز دەسەڵاتی شێخ حەمیدی تاڵەبانیان زۆر بەهێز کرد و لە سەرەتادا کردیان بە قایمقامی کفری و لە دوای خۆی کوڕەکەیان لەجێی دانا ئەوی بردەوە گل و ناونرا شارەدێ و فەرمانگاکەی برایە چەم سوور خاو پاش ئەوەی سەید محەمەد جباری ئەم فەرمانگەیەی سووتاند لەم کاتەوە گوێزرایەوە قادر کرم و گل کرا بە شارۆچکە مەرکەزی شارۆچکەی گل سەردەمێ‌ برایە لەیلان و سەردەمێ‌ برایە داقوق پاشان برایە دوز خورماتو لەبارەی هێرش بۆ سەر شارەدێی چەم سوورخاو، عەولقادرگولشەن جەباری کە یەکێکە لە پیاوە سەربەدەورەکانی جەباری و خزمی سەیید محەمەدی جەبارییە و لە ژیان ماوه و ئێستا نابینایە و لە گوندی عەلی مستەفا نیشتەجێ یه و ئەگێڕێتەوە و دەڵێت: کە سەید محەمەد جەباری هێرشی کردە سەر ئەوناحییە، کەریم بەگی فەتاح بەگی هەمەوەند و شێخ مستەفای کوڕی سەیدعەبدولقادری گولەنەبڕی بەرزنجی لەگەڵیان بوو ژمارەی هێرش بەرەکان 400 سوار بوو منیش یەکێک بووم لە وان دوای گەڕانەوە لە هێرش بردنە سەر شارەدێکه و سووتاندنی مەرکەزەکەی لەڕێگادا لووتمان بووە لووتی کاروانێکی میرییەوە ئەوانیشمان ڕووت کردەوە چەک و کەلوپەلێکی زۆرمان لێ سەندن، لە ئەنجامی ئەوهێرشەدا فڕۆکەکانی ئینگلیز هاتن بۆ بۆردومان کردن و لە ئەنجامی ئەو بۆردومانە 16 کەس لەدێی پاریاوڵە لە ناوچەی جەباری شەهید بوون، هەر ئەم سەید محمەدەش بوو برایم خانی دەلۆ پەنای ﮪاوردبووە لای ئەویش ناردی بۆلای شێخ مەحمودی حەفید لە داری کەلی پێش ئەوەی دەس بکات بە شۆڕشەکەی، هەر لەجێگایەکی تر د. موکەڕەم تاڵەبانی لە پەڕتووکی (ئیبراهیم خان ثائر من کردستان) دەڵێت: لەوبەری چەمی ئاوە سپی یەوە شێخ حەمیدی تاڵەبانی لەتۆڵەی شێخ وەهابی کوڕی دا کە لەدەشتی قەرە ئۆغلان کوژرابوو، هێزی خۆی کۆکردەوە بۆ یارمەتیی دانی ئینگلیزەکان و ئەم شێخ حەمیدە لە ماوەیەکی زۆر کوورتدا لە سەردەمی عوسمانییەکاندا زەوی و زارێکی زۆر بەپیت و بەرەکەتی لە سەرۆک خێڵەکانی گل زەوت کرد، دوای ئەوی فرستەی وەرگرتبوو بەوەی کە بەسەدان کەس لەخاوەن موڵکەکان لەپێناو بژێوی ژیان ڕوویان لە شاری کەرکووک کردبوو کە زۆری شەڕەکان و دەوڵەمەندی ئەم ناوچەیە بە نەوت و غاز وای کردبوو بەردەوام ململانێ‌ و شەڕ لە ناوچەیەدا ڕوولە زیاد بوون بکات کە بێ‌ گوومان ئەمەش بووە مایەی کەم بوونی ئیش و کارەکانی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە بەمەش شێخ حەمید کەتوانی جێ‌ پێی خۆی لەناو هۆزی گل جێ‌ گیر بکات، بەمەشەوە نەوەستا ویستی زەوی و زاری شێخەکانی بەرزنجە و ئاغاکانی داودە داگیر بکات، لەئەنجامی ئەم هەوڵ و تەقەلایەی کەدای شێخ سەمەدی برای شێخ حەمید بەدەستی شێخ حسێنی قەرەچێوار کوژرا و ئەویش لە تۆڵەی دا شێخ حسێنی قەرەچێواری کوشتەوه و له و لاشەوە دێهاتی داودەی ئاگر تێ‌ بەردا وژمارەیەک خەڵکی لێ‌ کوشتن، پاش کشانەوەی تورکەکان و هاتنی ئینگلیزەکان شێخ تاڵبی کوڕی شێخ حەمیدیان کرد بە بەڕێوبەری ناحەی گل شێخ حەمیدیش دەستی هاوکاری بۆ درێژ کردن ئەوانیش جڵەویان بۆ شۆڕشکرد زەوی و زاری کێ‌ داگیر بکات، بەم جۆرە ناوی گل مایەوە، بەڵام تاڵەبانییەکان بەهۆی ئەوەی کە گلەکان یارمەتیی بەرزنجی یەکانیان دابوو وە لەگەڵ جەبارییەکان دۆست بوون هەموو گوندەکانیان داگیر کرا و دەر بەدەر بوون هەندێک ماڵیان مایەوە تا ساڵی (1930ز) کە شەڕی ئاو باریک لەنێوان شێخ مەحمودی حەفید و هێزی دەوڵەت و ئەو تیرانەی سەر بە دەوڵەت بوون ڕووی دا گل بە تاوانی هاوکاری کردنی شێخ مەحمودی حەفید و لە ڕێگەی محەمەد بەگی جان وەیس بەگە وە گەورەی ﮪۆزی گل و چەن سەرۆک خێڵکی تر لەگەڵ شێخ مەحمود و هێزەکانی لە گوندەکان دەرکران و زۆر لە ڕۆڵەکانیان خرانە بەند و زیندان، ئەم ﮪۆزە لە دوای ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی و داگیرکەری ئینگلیز تەنگیان پێیان هەڵچنی و گەورەی خێڵەکانیان بە هەڵاتن دا هێلانەی ڕۆڵەکانیان تێک دان، خەلە و خەرمان و دارودرەختیان بە سووتان دا، له و بنارە دەریان کردن، پەرش و بڵاوەیان پێ کردن و بە ناو شار و دێ و دێهاتی گەرمیان و داودە و جەباری و زەنگنە و شێخان و جاف دا، بەڵام بە پەنا بەری و کۆچەواری ئارامیان نەگرت و گەورە و بچوکیان تۆڵەسەندن لە داگیرکەران و دوژمنان بوو بە پیشەیان .
محمەد بەگی جان وەیس بەگی گل: (18851960ز) سەرۆکی هۆزی گل لە دەورانی عوسمانی دا دوای دەرچوونی لە وڵات گل و پەنابەری لە وڵاتی داودەی گەرمیان و دامەزراندنی لە گوندی (قوین پەلک شێخ هەوازی) ، لە ﮪاوینی ساڵی (1907ز) نەوتی (گل) ی سووتاندووە لەگەڵ قادر عاشوور و چەند ڕۆڵەیەکی هۆزەکەیان دەوڵەتی عوسمانی بەندی کرد لە شاری کەرکووک و فەرمانی خنکاندنی داوە، بەڵام بەهۆی دەسەڵاتی سەید ئەحمەدی خانقاە و سەید وەڵەد کاکەیی یەوە ڕزگاری بوو.
جارێکی تر لە ساڵی 1930ز دا، لە شەڕی (ئاوباریک) لەنێوانی شێخ مەحمودی حەفید و هێزی دەوڵەت و ئینگلیزەکان و ئەو تیرانەی سەر بە دەوڵەت بوون، دژی شێخ مەحموود وەستانەوه و ئەوانەی یارمەتیی شێخی حەفیدیان دا بریتی بوون لەخێڵەکانی گل و ڕۆڵەکانی
( ئەحمەد خالید بەگ، سەعدالله بەگ، نەسڕوڵڵا بەگ، قادر عاشوور محەی مخە، غەفور نازه و ) پێش ئەو شەڕەش خۆی و سەعدواللە بەگ و سەید محەمەدی جەباری لەگەڵ شێخ مەحمود لە گوندی (داری کەلی) دەربارەی هەڵگیرسانی ئەو شۆڕشە تەگبیریان کرد، لەگەڵ تیرەکانی ناوچەی گەرمیان و سەرۆکەکانیان و بەگزادەی داودە (عەزیز عەباس ئاغا، ڕەزای مستەفا ئاغا، ئیبراهیم مەدحەت ئاغا، کەریم ئاغا) و شێخ مەجیدی شێخ ڕەزای تاڵەبانی ئامۆزای شێخ حەمیدی تاڵەبانی لە گوندی ئاوباریک لە ناوچەی گل بەشداری ئەو شۆڕشەی کردووە و لەوێ‌ بریندار بووە و له و شۆڕشە لەشکری کورد شکاوە، شێخ مەحمود ئەسیر دیل بووە، ئەمانیش هەڵاتون بۆ ناوچەی جەباری و زەنگەنە و لە کاتی گەڕانەوەی شێخ مەحمود دا لە ئەسیری، مەحەمەد بەگ جان وەیس بەگ یەکێک بووە لە سەرانی هۆزە کوردەکان لەگەڵ سەعدواللە بەگی گل کە چوون بەپیریەوە لە شاری کفری و سێ ڕۆژ لەگەڵیدا میوانی ماڵی سەید موحەسەن ئاغای بەرزنجە بوون و لەگەڵ شێخ مەحمود چوونەوە بۆ سلێمانی.
لە بەشی دووەمی پەڕتووکی (دلیل تأریخ مشاهیر الالویە العراقیە/1947) دا دەڵێت لە باسی ژیانی عەبدولمەجید محەمەد بەگی کوڕی، باوکی محەمەد بەگی جان وەیس بەگی گل یەکێکە لە خێڵەکانی گل و بەوە ناسراوە، کە عەزمی بە هێزە و نیشتمانپەروەرێکی ڕاستە .
عەزیز بەگی حاجی محمەدی گل هەر لە دەورانی عوسمانی دا لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم لەگەڵ جوامێر ئاغای هەمەوەند دژی دەوڵەتی عوسمانی شۆڕشیان کردووە، وڵاتیان جێهێشتوو چوونەتە (قەسری شیرین) ، فەرماندەی هەرێمەکە دراوە بە جوامێر ئاغای هەمەوەند و عەزیز بەگی گل کراوەتە یارمەتیی دەری پاش ماوەیەک دەوڵەتی ئێران پیلانێکی دژیان درووست کردووە لە پاشان توانی ڕزگاری بێت و گەڕاوەتەوە وڵات لە جێی خۆی دامەزراوە.
ئەحمەد بەگ خالید بەگی گل پاش ئەوەی کە هێزی کورد چوونە شەڕەوە لەگەڵ ئینگلیزەکان لە شەڕی شعیبە دا لەگەڵ خێڵی نامیق عەلی ئاغای داودە بەشداری لەشکری شێخ مەحمودی کردووە، لەگەڵ سەعدوالله بەگی گل لەوێ‌ نامیق عەلی ئاغای داودە و شێخ عەلی قەڵ بەزەی جەباری شەهید بوون .
﴿تیرەکانی ﮪۆزی گل﴾
هۆزی گل پێک دێت لە 7 تیرە، هەروەها هەموو تیرەکان دەگەڕێنەوە سەر خالید بەگی گل.
بﮪرام بەگ
جان وەیس بەگ
فەرﮪاد بەگ
میران بەگ
عەلی خان بەگ
عەزیز بەگ
کوێخا عاشور
﴿ بناری گل ﴾
لە دەڤەری گەرمیان ﮪۆزی زۆر هەن، دیارترینیان: گل، جاف، داودە (داوێ) ، زەنگنە، لەک، ڕۆژبەیانی...
(گل) هۆزێکی گەورەیە، سەردەمانی زوو لە ناوچەیەکی فرەوان بە ناوی بناری گل یان (بنار گل) نیشتەجێ بوونە، کە لە سەردەمانێکی زووەوە کشتوکاڵیان تێدا کردووە، تا ئەوەی لە کۆتاییەکانی حوکمی عوسمانی و سەرەتای هاتنی ئینگلیزدا، کۆمەڵێک لە شێخەکانی هۆزی تاڵەبانی ڕوویان له و بنارە کردووە و وردەوردە ناکۆکی و کێشمەکێشم کەوتووەتە نێوان جووتیارە گلەکان و ئاغاکانی تاڵەبانییەوە.
بنار گل ﮪاوتخووبە لەگەڵ دوو ناوچە: لە لایەکەوە بە سنووری هۆزی داودەوەیە کە‌ لە گەرمیاندا پێی دەڵێن (ناو داوێ) . ئەگەر لە ناحییەی زنانەوە بڕۆیت، ئەوا لە دوای دێی (گەرمک) کە سەر بە داوێیە، دەگەیت بە یەکەم گوندی بناری گل کە ناوی (کۆشک) ە، دوای کۆشک دارتوو دێت‌، ئینجا ئاوباریک، سۆفی ڕەزا، کانی قادر جینگڵاوە، کانی قادر کەلاوە، کانی قادر قەڵا، ئاوایی بەهرام بەگ (یان شێخ حەمید) ، ئاوایی فەرﮪاد بەگ (یان ئاوایی جەلال) ، تازە شار، کۆرومۆر بچووک (جانوەیس بەگ) ، کۆرومۆر گەورە (ئالی خان بەگ) ، لە پشتی ئەو دێهاتانەیشەوە هەردوو گوندی عەزیز بەگ و تەختەمینە هەن کە لە سنووری گلدان.
ئەگەر بە گوندی نەوجوولدا بڕۆیت بەرزاییەک سنووری هەردوو ناوچەی
(ناو داوێ و بنار گل) لە یەک جیا دەکاتەوە، ئەو بەرزاییە پێی دەگوترێت
(خڕ وەسەرە یان بێژنگ وەسەرە) ، بەرزاییەکە له سەرەوە وەک لاکێشەی لێ هاتووە و دەڵێی کەسێکە بێژنگێکی کردووەتە سەری، ڕەنگە ناوەکە لەوەوە ﮪاتبێت.
لە بێژنگ وەسەرەوە ئیتر دەشتاییەکی بە پیت دەست پێ دەکات کە لە لای ڕاستییەوە بە ئەحمەد بەگ ناسراوە، دەگوترێت کاتی خۆی گوند بووە و ئێستا نەماوە، لە دەستی چەپی خڕ وەسەرەیشەوە عەزیز بەگ و تەختە مینە هەڵکەوتوون.
ژمارەی گوندەکانی بنار گل بە هەمووی 18 ئاوای دەبێت، کە پێش ئەنفال دانیشتووانێکی زۆریان هەبوو و بە مەڕدارییەوە سەرقاڵ بوون،
ئەوەی جێگەی سەرنجە، هەڵکەوتەی جوگرافی و سرووشتی تایبەتیی بنارەکەیە. کێڵگەی کۆرمۆر کە کۆمپانیای (دانا غاز) بەڕێوەی دەبات، یەکێکە لە گەورەترین کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەر گەورەترینیان نەبێت.
وا دەردەکەوێت ئەم ناوچەیە پڕ بێت لە کانزای جۆراوجۆر، لە چەند شوێنێکی نزیک ئاوایی کانی قادری قەڵا نەوتی ڕەش هەڵدەقووڵێت و دێتە دەرەوە و بەسەر ڕووبەرێکی بەرفراواندا دەڕوات،
لە جێیەکی دیکە، لە نزیک گوندی کۆرمۆر کانیاوێکی گۆگردی هەڵدەقووڵێت، بۆنێکی وەک بۆنی هێلکەی لێوە بەرز دەبێتەوە، بە (گەڕاوەکه) ‌ ناسراوە، خەڵکی لە زۆر شوێنی ئێراقەوە دێن و خۆیانی تێدا دەشۆرن یان بۆ نەخۆشییەکانی پێست بەکاری دەهێنن. تاوێرە بەردی زەلام و بەرزایی و نشێوی زۆریشی تێدان.
یەکێکی دیکە له و شتانەی سەرنج ڕادەکێشێت زۆریی (کانی) یە. زۆرێک لە گوندەکان زیاد لە کانییەکیان تێدا بووە کاتی خۆی، هەندێکیان تا ئێستایش ماون. جۆرە ڕەنگی گوڵ و چەندین جۆر بۆنی گوڵ و چەندین جۆر دەنگی مەل له و بنارەدا دەبینرێن.
باوەقەتاڵ: زیارەتگایەکی ئایینی یە بەسەر لووتکەی چیایەکەوە لە نزیک ئاوایی (کۆرمۆری جان وەیس بەگ) ، کانیاوێکی گەڕاویشی لەپاڵدایە ئاوەکەی گۆگردییە .
پێشان خەڵکی ناوچەکە و دەوروبەری و زۆر لە کاکەیی یەکانی هەورامان هەموو ساڵێ دەهاتن بۆ سەر ئەم باوە قەتاڵە بۆ زیارەت و بەرەکەت و دەوریان لێ دەدا و چەند مانگێ لەوێ‌ دەمانەوە، خەریکی درووستکردنی کەوچکی دار و کاسە و تەشی و شتی تریان لەم بابەتە درووست دەکرد و دەیان فرۆشتن بە خەڵکی ئەو بنارە.
[1]
ئەم بابەتە 531 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
ژیاننامە
شوێنەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 25-07-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 06-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 27-07-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 531 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.114 KB 26-07-2023 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەلی توانا
11-03-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلی توانا
ژیاننامە
نوری ئەحمەد تەها
25-06-2010
هاوڕێ باخەوان
نوری ئەحمەد تەها
ژیاننامە
فازیل قەفتان
16-05-2019
زریان سەرچناری
فازیل قەفتان
ژیاننامە
سەبری کایا
22-05-2020
هاوڕێ باخەوان
سەبری کایا
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
22-05-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
21-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
ئامانج نازم بیجان
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
20-05-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
20-05-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
20-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
هەرەمی هەڵگەڕاوە
20-05-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی
20-05-2024
شەنە بەکر
ئامار
بابەت 519,076
وێنە 106,680
پەرتووک PDF 19,299
فایلی پەیوەندیدار 97,295
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
ژیاننامە
ئارەزوو سەردار
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
کامەران پاڵانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
لە سنووری بەردەڕەش کەسانی نەناسراو گردێکی شوێنەواری هەڵدەکۆڵن
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
مرۆڤی گێل خواردەی گورگی لەڕە!
پەرتووکخانە
ڕێبەری کچە زیرەکەکان؛ چۆن خۆمان خۆش بوێت؟
کورتەباس
جوانییەکانی سروشت لە ئەشکەوتی بەستوون
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
بەوێنە.. قۆناغەکانی نۆژەنکردنەوەی قشڵەی ئاکرێ بەرەو تەواوبوونن
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
حسێنی پاسکیلچی
وێنە و پێناس
کرماشان ساڵی 1960
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
شەقامی باتا لە هەولێر ساڵی 1960
پەرتووکخانە
مارکس و سۆشیالیزم و دەوڵەت
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
دوو ئافرەتی گەڕەکێکی قەڵاتی هەولێر ساڵی 1963
کورتەباس
توێژینەوەیەک: لە تورکیا و باکووری کوردستان نزیکەی 60%ی خێزانی کورد لە ماڵەکانیان بە کوردی قسە ناکەن
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی
کورتەباس
بنکەی کەلەپووری قەسرۆکە... ماڵێک بۆ هەوادارانی هونەر و فۆلکلۆری کوردی و ڕەسەنایەتی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
پەرتووکخانە
مەترسیەکانی سەر ئازادی ڕادەربڕین
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ڕابەر فایەق مەحمود
ژیاننامە
کارزان کەریم مەغدید
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
ئیبراهیم ڕەئیسی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.235 چرکە!