پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,763
وێنە 105,975
پەرتووک PDF 19,359
فایلی پەیوەندیدار 97,462
ڤیدیۆ 1,396
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
سکرتێرە 32
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتاکان ئامادەدەکات بۆ توێژینەوە و دەرکەوتنی ڕاستییەکان.
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 32

سکرتێرە 32
سکرتێرە 32

شڕبل گۆتی : ئەتوو وەزعی منت بەتەواوی تێکدایە، ئەوەی ئەتوو دەیکەی هەموومان تێیدا زەرەرمەندین، یەکەمیان بەخۆت، وەتێدەگەی ئەوها بچیەوە ئەو وەزیرانە وازت لێدەینن، وەڵلا هەزار ڕاپۆرتت لەسەر دەنووسن و تەفنیشت دەکەن ! گۆتم : ئەمن بەخۆم وازنامەم نووسیە، بچمەوە یەکسەر دەیدەمە سەرۆک وەزیرانی، لە وراتی من و توو پیاوی دڵسۆز جێی نابیتەوە، هەر جاری فکر لە وراتی خۆم دەکەمەوە، هەقایەتە عەنتیکەکەی مەولودم بەبیر دێتەوە، وەکی دەرێ عارد لەسە گایەو گا لەسەر ماسیەو ماسی لەناو بەحریەو هەتا دوایی، وراتی من ڕێک ئەوهایەو زەحمەتیشە ئەو تڕە کەرە سەر بگری..! گۆتی : ئەمنیش لۆیێ دەرێم فرسەتەو لێدەو خۆت تەئمین کە، هەتا گاو ماسی و مێشەکە سەراوبن نەبووینە، گۆتم : واز لەوەی بینە شڕبل، ئەتوو بەرنامەت چیە لۆ ئەو خولەی ؟ گۆتی : تەواو، پیتەر ڕزقی خۆی بڕی و بەڕێی دەکەین، زەلامەکی دەینم لەگەر ئەو وەزعەی بگونجێ ! گۆتم : مادام وایە ئەمن بەشداری خولەکەی ناکەم ! گۆتی : شتی وا کوو دەبی، ئەدی لۆ هاتی ؟ بەشداری بکەی باشترە..! گۆتم : شڕبل دەچم پیاسەکی لەناو هەدیقەی دەکەم و دێمەوە، گۆتی : بڕۆ، بەران نیو سعاتی دی وەرەوە، بەشکو دەست بە خولەکەی بکەینەوە، هێوارێش خۆ بزر مەکە، دەچینە مەزرەعەی تۆنی و لەوێ دەعوەتین، گۆتم : تۆنی کێ یە ؟ گۆتی : دەورەمەندەکی گەورەی ئێرەیەو لەگەر مەسولەکانینگۆ پڕۆژەی زۆرە، هەم لەهەرێم، هەم لێرە، هەند فوولە شەقی لە پارەی هەردەدا، کۆمپانیای نەفت و کۆمەرەک چشتی دی هەیە، گۆتم : بابزانین کوو دەبی..!
چوومە ناو هەدیقەکەی ئوتێلی پیاسەی بکەم و جەووەکی بگۆڕم، بڕەکم پیاسە کرد، دیتم کەونە سەرۆک جاشەکەم لێ پەیدابوو، گۆتم : ئیلاهی ئەوە لێرە چدەکا !؟ هات سەلامی کردو بەگەرمی دۆقەی لەگەر کردم، گۆتی : ئەرێ باشە ئەتوو ئەو جێیە خۆشەت لۆ بەجێهێشت ماخران ؟ گۆتم : کیهان جێ ؟ گۆتی : مەزرەعەکەی مەیدانی کۆتران ؟ گۆتم : لۆ ئەتوو لەوێ بووی ؟ گۆتی : وەڵلا ئەمن لەژۆرێ بووم، ئەتووم لەپەنجەرەی دیت، گۆتم : عەججایب، ئەوە لێرە چدەکا، قاتی لۆ بەزم و ڕەزمی نەهاتیە ! دوایێ دیتم چوویە دەرێ، پێم ناخۆش بوو، پاشان دەستی لەسە شانی دانام و گۆتی : پیاو ئەو پیاوەیە لێدا.. ئەمن زەمانی سەددامیش فوول بووم و ئێستاش فوولم، لەو وراتەی دڵسۆزی و باشی ناخوا، هەمووی ئیشەکەی بە کاتی تێدەگاو دەرێ تێدەپەڕی، لۆیێ دەرێ فرسەتە با لێدەم..! ئەتووش بەگێی من دەکەی لێدەدەی ! گۆتم : وەڵلا ئەو قسەی توو بەیەک فلووسی سووتای ناکڕم و خۆم شەرمەزاری خوای ناکەم، ئەتووش کەیفی خۆتە، گۆتی : بڕوا بکە ئەمن لێرە ئیش و کاری کۆمەرە مەسوولەکی دەورەمەند بەڕێوە دەبەم، حەز دەکەم بزانی ئەو مەسوولانەی مە ئەوەی فکری لێناکەنەوە میللەت و خوایە، لۆیێ قەت چاوەڕێی ئەوەی نەبی وەزعەکە چابی، ئیشاڵلا هێوارێش دەتبینمەوە ! گۆتم : لەکێم دەبینیەوە ؟ گۆتی : لەمەزرەعەی تۆنی، ئیشی تۆنی بریتیە لەسپی کردنەوەی پارەی هەندەک لە مەسوولەکانی خۆمان..!

سەرۆک جاشەکە خواحافیزی لێکردم و بەجێی هێشتم، ئەمنیش دەستم بە پیاسەی کردەوە، وەختەکی جاحێرەک هات گازی کردم و گۆتی : وەرەوە خولەکە دەستی پێکردەوە، ئەمنیش یاغر یاغر گەڕامەوە ئوتێلی و چوومەوە هۆرەکەی، دیتم برادەران هەمووی دانیشتینەو هەر ئەمنیان کەمە، سەلامم کردو دانیشتم، بەسەری لموزی وەرامیان دامەوە، بڕەک پێچوو شڕبل بەخۆی دەستی بەقسان کردو گۆتی : ئەوڕۆ خولەکە نابی و دەیهاوێینە سبەینێ، پیتەر ئیشەکی لەناکاوی لۆ ڕێککەت و نەیتانی بەردەوام بی، داوای لێبوردنی کردو ڕۆیی..! شڕبل کە ئەو قسانەی دەکرد بە لاچاوەکی تەماشا منی دەکرد، وەزیرەکانیش لەبن سمێری پێدەکەنین، شڕبل بەخۆشی ئەمەش هەموومان کوو دەمانزانی خوا بەهەقە، ئەوها دەمانزانی درۆی دەکا، شڕبل دەستی بەقسان کردەوە و گۆتی : دەتوانن پشووەکی بدەن هەتا هێوارێ، هێوارێ خۆتان بزر مەکەن چونکە مستر تۆنی چاوەڕێمان دەکا، تێکڕا گۆتیان : هەربژی مام تۆنی، ئیدی هەستاین هۆرەکەمان بە جێهێشت و هاتینە دەرێ، لەدەرکەی بووم لە واتس ئاپی نامەکم لۆ هات، کردمەوە دەبینم جەعۆیە، نووسیبووی وا جەدوەلەکی خواردنەکانی بەبەغا سوودانیەکانت لۆ دەنێرم، تکایە لەسەر بڕۆ وەبی چیان بەسەرنێ، پێویستت بەهەر ڕێنماییەکی بوو نامەم لۆ بنێرە..! هەرچەندی برێی سەرم لە جەعۆی ئەستوور بوو، لۆم نووسی : دەوەرە ئەو کەرەی لەو قوڕەی دەرینە، ئاخر برێ ئەتوو لۆ تێناگەی هەی حووشتر، بەبەغای چ و حاری چ، ئەگەر دەزانی ئەمن لەچ وەزعەکی دامە، نەک بەبەغای سوودانی، داوای سەی ناو گەنمیش ناکەی..!
چووم لە پێشوازی دانیشتم، وەزیرەکانیش لە دەوروبەری من دانیشتن و هەریەکەو داوای شتەکی کرد، ئەمن داوای کەرەزاتم کرد لەگەر چایەی، گۆتم : با کەرەزاتەکە سوور نەبی چونکە سەگە زەختەکم هەیە، جاحێرەکە بەڕێزەوە گۆتی : ئەمر دەکەی بەڕێزم، هەندەی نەبرد هینایان، خەریکی کەرەزات خواردنی بووم، دیتم زەلامەکی سۆر و سپی چارشانە، قاتەکی لەندەنی گرانبەهای لەبەر بوو، جغارەکی چرووتی بەدەوی وەبوو، بەرەو لای من هات، دوو جاحێری کەشخە لە پشتی دەڕۆیشتن، وەکی نێزیکی من بۆوە، دوو جاحێرەکە کشانەوە، ئەویش هاتە پێش و بەزەردەخەنەوە سەلامی لێکردم، چونکە پیاوەکی زۆر بە ویقار دیاربوو، لەبەری هەستامەوەو بەخێراتنم کرد، دەستی درێژ کردو دۆقەی لەگەر کردم، گۆتی : ڕوخسەت هەیە دانیشم ؟ گۆتم : فەرموو فەرموو بەخێربێی..!
کابرا دانیشت و بەخێراتنم کرد، فەوری دوو قاوەیان هینا، ئەمن گۆتم : ناخۆمەوە ! کابرا گۆتی : بیخۆوە، ئەو قاوە تایبەتە بەمن و ئەو کەسانەی لەگەریان دادەنیشم، هەموو کەس نایخواتەوە، بەتایبەتی لۆمدێ و کیلۆی بە پێنج هەزار دۆلاریە..! ئیدی دەستم درێژ کردو فنجانەکەم هەرگرت، قاوەکە بۆنەکی زۆر خۆشی لێدەهات و هەر زێنەت بوو بیخۆیەوە، فڕەکم لێدا، زۆر عەججایب بوو، کابرا گۆتی : کووە ؟ گۆتم : ئێکەمە..! ئەویش فڕەکی لە قاوەکەی خۆیداو ئیشارەتەکی دا جاحێرەکی لێمان نێزیک بوو، ئەویش یەکسەر هات و جغارەکی چرووتی لۆمن ڕاگرت، گۆتم : ببورە جغارەی ناخۆم، کابرا گۆتی : هەر لەبنی ناخۆی ! گۆتم : بەرێ ! گۆتی : دەمادام جغارەکەی وەگرەو لۆ یادگاری هەریگرە، تووتنەکەی زۆر تایبەت و بۆن دارە، ئەمنیش جغارەکەم وەرگرت و بڕەکم تەماشا کردێ و پاشان لەگیرفانم دانا، کابرا وەکی قاوەکەی خۆی تەواو کرد، گۆتی : با خۆمت پێناسێنم، ناوم باسل خەلیفەیەو خەرکی لوبنانم ! کردمە سوعبەت و گۆتم : قاتی برای مایا خەلیفەی نی !؟ کابرا بڕەک گرژیەوەو سەرەکی بادا، گۆتی : نە بابە نا، ئێجگار ئەوهاش نا، خۆ شەرت نیە ئەوەی بابی ناوی خەلیفە بی گازو بەنزینی سەرف کا..! پاشان قوومەکی گەورەی لە جغارەکەی داو دووکەرەکەی بە حەوای وەرکرد، ئەوجە گۆتی : ئەمن ساحێبی زنجیرە ئوتێلەکی مە لێرەو لە دوبەی و لە قاهیرەی، لە ئیسپانیاش پڕۆژەم هەیەو بەرهەمهێنەری فلیمیشم ! گۆتم : فلیمی کوو ؟ پێکەنی و گۆتی : دیسان نەیبەیەوە سەر مایا خەلیفەی !! گۆتم : نانا مەترسێ ! گۆتی : ئاگام لێیە ئەنگۆ کۆمەرە وەزیرەکن و هاتینە لێرە خوولتان هەیە، پرسیم و گۆتیان ئەتوو لەهەمووان باشتری و سەرۆک وەزیران ڕێزی تایبەتت دەگری، حەزدەکەم لەگەر جەنابی باس بکەی، بەشکوو دەعوەتەکم بکا لۆ هەرێمەکەی خۆتان، پێم خۆشە چەند پڕۆژەکی لەکنەنگۆ بکەمەوە، سوودی لۆنگۆش دەبی و لۆمنیش، تەئکیدبە ئەگەر سەر بگری، ئەتووش قازانجەکی باش دەکەی و نسبەکت لۆ دادەنێین، گۆتم : دەکرێ بزانم پڕۆژەکە چیە ؟ گۆتی : زنجیرە ئوتێلەکە بەهەموو تەرتیباتەوە، دەبتە ناوچەکی گەشتیاری و دنیا ڕووتان تێدەکا، چونکە وراتینگۆ ئاوو هەوای خۆشەو جێی گەشتیاریشی زۆرە، لۆیێ حەزدەکەم بە جددی ئەو مەسەلەی وەرگری، گۆتم : لۆ بە وەزیری گەشت و گوزاری نارێی ئەوە لێرە دانیشتیە ! گۆتی : ئەمن بەتوو دەرێم و هەقم لەوی نیە، بەتایبەتی کە وەزیری کاروباری ژنانی، دەکرێ ژنەکانی نگۆش بەشداری لەو پڕۆژەی بکەن و دەعمی سامانی نیشتیمانی بکەن، ئیدی دنیا ئەوهای لێهاتیەو سەردەم سەردەمی بزنسە، بزنسیش بەبێ ژن ناکرێ..!

گۆتم : چیدیکە باسل ؟ گۆتی : سارانە فیستڤالی فلیمی سازدەکەین، فیستیڤالی شاجوانی وڵات و کردنەوەی چەند کەناڵەکی پێشکەوتوو، گۆتم : پێشکەوتووی کوو ؟ گۆتی : جورئەت دان بە کچان کوڕان هەتا یاخی بن لەکۆمەڵگەو ئەو کۆت و پێوەندانەی هەیە، دەبی نەوەکی دروست بکەین ئەوەی لەناخیدایە بە بێ ترس دەریببڕی، هاندانی گۆڕینی ڕەگەز و بەرەو پێش بردنی دنیای میدیا..! باسل کە ئەو قسانەی دەکرد قوومی گەورە گەورەی لە جغارەکەی دەدا و هەندەکجار دووکەرەکەی دەوی دەکردە ئارقە، ئەوجە دەریدەهیناو بەبای دەکرد، گۆتی : لەو جیهانی سێیەی خۆمان دەبی گەنج و کۆمەڵگە مەشغول بکرێ، نابی دابنیشی فکر بکاتەوەو مێشکی بجولێنی، ئەگەر فکری کردەوەو مێشکی جولاند ئیشی مە ڕادەوەستی، دنیای پارەو سەرمایە بوون پشت بە گێل کردنی کۆمەڵگەی دەبەستی..!
بەهوردی تەماشا باسلم دەکردو فکرم لە پڕۆژەکانی دەکردەوە، لەهیکڕا گۆتی : کێوە چووی، دەرێی لێرەنی ؟ گۆتم : ناوەڵلا لێرەمە، بەران فکر لە قسەکانی توو دەکەمەوە، دەرێم باشە ئەتوو هیچ پڕۆژەی دیت هەیە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا دوو پاپۆڕی گەورەی نەفت هەرگرم هەیە، بەوراتانی دنیای دادەسوڕێ و نەفتی ڕەش سپی دەکاتەوە..!
ڕووم لە باسلی کردو گۆتم : ئەوەی ئەتوو داوای لەمن دەکەی بەمن ناکرێ، چونکە هەست ناکەم ئەو پڕۆژانەی توو هیچ سوودی هەبی لۆ میللەتی، ڕەنگە کۆمەرە کەسەک سوودی لێ ببینی و پارەی بانقەکانیان پێ زیاد کەن، ئەمنیش لەوانە نیمەو داوای لێبوردن دەکەم، گۆتی : نسبەکەت لۆ زیاد دەکەم، چەکەکی بانقی لەگیرفانی دەریناو گۆتی : چەندت دەوێ بنووسە، هەتا باوێمە سەر حسابی بانقیت ! دوایێ ئەمن کا باسی سوودی میللەتیم کردیە، باسی سوودی من و ئەتوو و کاربەدەستانی وراتەکەت دەکەم، ئەمن هیچ پەیوەندیەکم بە میللەتان دانیە..! گۆتم : هیچم ناوێ و وازم لێبینە، گۆتی : خەرکی دی هەیە بە نیوەی ئەو قازانجەی دەیکا کە لۆ تووم دانایە، زۆریش مەمنونە ! گۆتم : بڕۆ لەگەرەوان قسەی بکا، بەڕوخسەتت ئەمن ئیشم هەیە و دەبی بڕۆم، هەستامەوەو باسل لەگەرە من هەستاوە، کارتەکی خۆی هاویشتە گیرفانی چاکەتم و گۆتی : هیوادارم فکر لە داهاتووی مارو مندارت بکەیەوە، پێویستیان بە پارەیە، ژیان ڕۆژ لە ڕۆژ قورستر دەبی، گۆتم : نامەوێ مندارەکانم بە پارەی قەحپەخانەی گەورە بکەم، بەجێم هێشت و چوومەوە ژۆرەکەی خۆم..!
جلکم گۆڕی و لێی ڕاکشام، هەر فکرم لە قسەکانی باسلی دەکردوەو دەمگۆ دەبی چ دەستەکی پیس بی ئەخلاق و خووی میللەتانی ڕەشهەراتی ناوەڕاست تێک دەدا، لەباتی کردنەوەی دوو کارگەی بەسوودو چار پێنج پڕۆژەی باش لۆ میللەتی دێن خەریکی ئەو ئیشە قۆڕانەنە، ئیلاهی کەتینە چ زەمانەکی و چمان بەسەر هاتیە..!
لەگەر زەنگی تەلەفۆنی بەخەبەر هاتم، وەرامم داوە، دیتم شڕبلە، گۆتی : وەرە خوارێ چاوەڕێی توو دەکەین، بێی و بڕۆین، تەماشا سعاتم کرد دیتم وەختی ڕۆژ ئاوا بوونێیە، گۆتم : ئەوە جلکم دەگۆڕم و دێم.
جلکم گۆڕی و پێراوم لەپێ کردو چوومە خوارێ، دیتم هەموو ڕاوەستاینەو چاوەڕێی منیان دەکرد، سەلامم کردو وەرامیان داوە، گۆتیان : یاڵلا کاکە بابڕۆین، چووینە دەرێ، شڕبل پاسەکی کەشخەی ئاخیر مۆدیلی هینابوو، هەموومان سواری پاسەکەی بووین و شوفێرەکە بەخێراتنی کردین، سلفەکی لێداو گێڕی گۆڕی و گۆتی : بژی نیشتیمان، جەماعەت تێکڕا گۆتیان : بااااا، بژی..! بەدەستە خۆم نەبوو پێکەنینم هات، ئاخر باش دەزانم ئەو دروشمانە تەنها لۆ هەرخەرەتاندنی کوڕی فەقیرو هەژاریە، دەنا سیاسیەکانمان هەر زوو کە زانیان نیشتیمان بەنرخەو پارەی دەکا فرۆشتیان..!

لەشاری چووینە دەرێ و بەرەو مەزرەعەکان بەڕێکەتین، جادەکە دوو سایدەکی جوان و ڕێک بوو، ئەوبەرو ئەوبەری دارتێل (عەموودی کارەبا) بوون، گلۆپی گەورەو بریقەداری پێوەبوون، لە دەوروبەری جادەی خەرک دانیشتبوون، کورسی و مێزیان دانابوو، هەبوون دەیانخواردەوە، هەشبوو سەمایان دەکردو هەر دەپەڕین، هەشبوو دانیشتبوون و نانیان دەخوارد، کەش و هەوای لوبنان زۆر لە کوردستانی خۆمان دەچی، خەرکەکەی هێمن و بێ کێشەن، بەران چوونکە دەورە درایە بە ئیسرائیل و سوریای، ناهێلن بێ کێشەبی و لەهەموو کێشەکانیش هەر ئەو زەرەرمەندی ئێکەمە..!
ئەمن لەو داڵغانە دابووم، وەختەکی تەلەفۆنەکم لۆهات، تەماشام کرد مام عەوڵایە، وەرامم داوەو یەکسەر گۆتی : گدۆی غەددار بەخۆت هەر بڕۆ کەیف و سەیرانێ، ئەمەش لۆ قوڕبەسەری بە جێبێلە ! گۆتم : واز لەوەی بینە، تەندروستیت کووە ؟ گۆتی : وەڵلا باشترم، ئەوە جەماعەت هەموو لێرەنە سەلامت لێدەکەن، پیرداود بێ ددان دەرێ : چای مۆرینگۆ لەبیرنەکاو لۆم بینی، با لەوشەرمەزاریەی داکی منداران دەرچم ! گۆتم : بەس هەبی لۆی دەینم، برێ هیچ خەمی نەبی ! گۆتی : زۆر ئاگات لەخۆبی گدۆ، بەخوای جەماعەت دەرێن هەیتن نیتن ئەو وەزیرۆکە ! هەها بەبیرم نەبوو ئەگەر دەنگم بڕا، ئەوە بزانە کارەبا کوژایتەوەو ئەنتەرنێت بڕا، گۆتم : زۆر باشە سەلامم بەهەمووان بگەینە ئەمن باشم ! گۆتی : ها ئەوە جەعۆ قسەت لەگەر دەکا..! وەکی گۆتی جەعۆ قسەت لەگەر دەکا یەکسەر بەبەغایە سوودانیەکانم بەبیر هاتەوە، دەمزانی یەکەم قسەو ئاخیر قسەی ئەو بەبەغایانەیە، بەران چارەم نەبوو دەبا قسەی لەگەر بکەم..
جەعۆ یەکەم قسەی ئەوەبوو : ئەرێ لەکنەنگۆ شەوە یان ڕۆژە ؟ گۆتم : ڕەحمەت لەبابت دەبرێ کوی ئەحوارت کوە باشی ؟ گۆتی : کوی ئەعوارت کوە باشی، شەوە یان ڕۆژە ؟ گۆتم : پاش مەغریبەو وا دنیا تاریک دەبی، گۆتی : ئۆی وەکی گەڕەکی خۆمانە، عەلاکووللین، قەفەزەکان هەگرە و بیان بە نێزیک پەنجەرەی ! گۆتم : قەفەزی چ ؟ گۆتی : ئی بەبەغایەکان، بەبەغا هێواران عەزیان لەبەر پەنجەرەیە، جار جار فیتەکیان لۆلێدەو برێ بغغغغغ، بغغغغغغغغ..! عەزدەکەن بنیادەم لەگەریان بدوێ، دەنا دریان دەکووشرێ..!! ئەوەی ئەعساب و مێشک و دەماغبی لەسەرم نەما، گۆتم : ئەتوو تەواوی ؟ گۆتی : ئەوە لۆ نارێی بغغغغغغ، بغغغغغغغ، سەماعەی مۆبایلەکەی بکەوەو لەکن بەبەغایەکان ڕاگرە با بەخۆم برێم بغغغغغغغ، بغغغغغغغ، گۆتم : کورە هەی بێ ئاقر ئەتوو کەنگی تێدەگەی ؟ وەختەکی دەنگی بڕا، چەند جار گۆتم : جەعۆ جەعۆ ! وەرام نەبوو، تەماشا مۆبایلم کرد نووسرابوو : ئەوە خەتی نەما..! ئیدی مۆبایلەکەم قەپات کرد و تێر تێر بە جەعۆی ماری کم پێکەنیم..!
وەزیری کارەبای هاتە تەنیشتم و گۆتی : لەگە مارێ قسەت دەکرد ؟ گۆتم : ناوەڵلا لەگە جەعۆی سایەقم، بەران خەتەکە بڕاو نەمانتانی قسەکان تەواو کەین، گۆتی : دەبی لۆ بڕابی ؟ گۆتم : غێر کارەبا کوژایتەوە، وەرە ئەوە چەند سارە کارەبای ئەو میللەتەتان چانەکرد، یەعنی ئەوەندە زەحمەتە ؟ گۆتی : ناوەڵلا هیچ زەحمەت نیە، بەران ئەدی میللەتی بەچ مەشغول کەین، دوایێ کارەبای چاکەین، چ لەو مووەلیدانە بکەین، دەوی ئەو هەموو مەسوولەی بەچ قەپاتکەین کە شریکن لەگەر مووەلیدەکان، مقاولی گازیش لەوێ ڕاوەستی، گۆتم : گازی چ ؟ گۆتی : ئەو گازەی دەدرێتە موولیدەکان درایتە پیاوەکی لەمەچێترو ئەو بەقۆنتەرات گرتیتیەوەو دەیداتە مووەلیدەکان و قازانجەکی باش دەکا..! گۆتم : یەعنی بەرژوەندی مەسوولەکان لەپێش بەرژەوەندی میللەتیە ؟ گۆتی : چشتەک نیە بەناوی بەرژەوەندی میللەتی، کورە چاوەکەم بەناوی من ئەو قسانە نەکەی، وەڵلا وەبیللا مزم (مس) لەگەرووی دەکەن..! پاشان لەتەنیشتە من هەستاو چۆوە جێی خۆی، ئەمنیش کەتمە داڵغەو فکر کردنەوەی لە قسەکانی وەزیری کارەبای، لەناو ئەو داڵغانە دابووم، لەهیکڕا سایەقی پاسەکەمان ئیستاپەکی تووندی گرت و ڕاوەستا، هەموومان بەرەو پێش و پاش هەژاین، گۆتمان : خێر ئەوە ئەو ئیستاپە چبوو ؟ گۆتی : سەیتەرەمان لەپێشە، گۆتم : سەیتەرەی حکومەتی ؟ گۆتی : ناوەڵلا، گۆتم : ئەدی ئی کێ ؟ گۆتی : ئی حزبووڵلای..!

گۆتم : وەڵلا هەر لە حزبوڵلامان کەمبوو، یاخوا بەخێربێی سۆرە گورێ باخان..! شوفێرەکە دەرکەی پاسەکەی کردەوە، وەختەکی چەکدارەکی پیس و پەرۆس بەسەکەت، کراوەکی قیتی لەسەری بوو، ڕسمی ئیمامی حوسێنی لەپێشەکەی درابوو، تفەنگەکی ئەمریکی پێبوو، پەنجەی دۆشاو مژەی(شهادە) لەسەر پەلاپیتکەی بوو، بەدەستی چەپیشی تفەنگەکەی بەسینگی خۆی وەنابوو، ئێک ئێک تەماشای کردین، زانی ئەم خەرکی لوبنان نینە، لۆیێ چووە خوارێ، لەجامی تەماشام کرد چووە کن ئێکەکی قەرەوی سەرکەستووری ڕدێن گەورە، جیهازەکی گەورەی لەدەست بوو، جار جار بەگێی وەدەناو جار جاریش بەدەوی و قسەی پێ دەکرد، گۆتم : تەواو ئەوجارە تێکەتین، ئیلاهی فریامان کەوی..! کابرا سەری لەبن گێی ئەبوو جیهازی ناو قسەی لۆکرد، ئەویش بەهوردی گێی دابووێ، وەختەکی سەری لۆلای پاسەکەی مە سوڕاندو بەهوردی تەماشای کردین، یەکسەر بەپەلە لۆلای پاسەکەی مە هات، زانیم ئەو زمتەستوورە مەسوولی سەیتەرەکەیە، پێی هاویشتە ناو پاسی و گۆتی : یا حوسێن، وەزیری ئاوقاف بەسەبری گۆتی : حوسێن لەبن گێت دا ئەرێوەڵلا ! گۆتم : دەڕاوەستە بزانین ئەو سەگبابانە چیان دەوێ، وەڵلا کابرا بەسەکەت و ئێک ئێک تەماشای کردین، پاشان ڕووی لە شڕبلی کردو پێیگۆ : ئەوانە کێنە ؟ شڕبڵ ڕەنگی پڕیبوو، بە دەردەسەری گۆتی : ئەوانە وەفدن و هاتینە لوبنان لۆ بەشداری کردن لەخولەکی پێگەیاندنی سەرکردەی ! کابرا گۆتی : هیچ سەرکردەک نیە غەیری ئیمامی مەهدی مونتەزەری..! شڕبل چ دەنگی نەکرد، دوایێ کابرا گۆتی : ئەوانە خەرکی چ وراتەکینە ؟ شڕبل گۆتی : عیراق، هەرێمی کوردستان، کابرا گۆتی : ئەنگۆ کوردن ؟ گۆتمان : بەرێ کوردین ! گۆتی : ئاااا، ئەنگۆ نەوەی جندوکەینەو(جنۆکە) دوژمنی ئەهلی بەیتی ئەتهارن..! گۆتم : وەڵلا نەوەی ئادەمینەو نەوەی جندوکەی نینە، دە تەماشامان بکە بزانە کلکمان پێوەیەو گێشمان درێژە وەکی ئی جندوکان..! کابرا بەینکی تەماشای کردم و گۆتی : کورد هەموویان خائینن و بەکرێ گیراوی ئیسڕائیلینە ! وەزیری کارەبای گۆتی : وەڵلا ئەمە چ بەکرێگیراو نینە و دیعایەیە لە دوومان دەکەن ! بەتووندی هاواری کردو گۆتی : یاڵلا دابەزن..! وەڵلا ئەمەش مەجبور بووین دابەزین، هەرکەسە و لەڕاستەخۆ : فاتیحەو قولوەڵلای دەخیند ! شڕبل بە چپەچپ گۆتی : کاکە هەرچیگۆ وەرامی مەدەنەوە، ئەوانە زۆر کەرن، بەخوای ئاقریان وەزعەکەی نەگری بەگوونی هەرمان دەواسن..! لەخوارێ لە دووری سێ مەتری لە پاسەکەی ڕێزیان کردین، کۆمەرە چەکدارەک چەکیان سوار کردو لوولەی تفەنگەکانیان لەمەکردو پەنجەیان هاویشتە سەر پەلاپیتکەی، گۆتم : وەڵلاهی ئەو ڕۆژی تێچووبین ئەوڕۆیە..! کابرا هات داوای هەویەی لە وەزیری کارەبای کرد، ئەویش پاسەپۆرتی داییێ، هەرکە تەماشای پاسەپۆرتی کرد چاوی چووە پشتی سەری، لەبێ بەختی وەزیری لۆ ناوی بابی عومەر بوو، کابرا شێت و هار بوو، گۆتم : تەواو تازە وەزیری کارەبای فت، ئاوڕەکم داوە لۆلای شڕبلی دیتم بەمۆبایلی قسەی دەکا، بەعەستەم دەنگی دەهات، خوا ڕەحمی کرد نەیان دیت، دەنا قوڕقوشمیان لە قوڕگی دەکرد، ئەوجارە کابرا تەماشایەکی منی کردو داوای پاسەپۆرتی کرد، ئەمنیش دامێ، لێی وەرگرتم و تەماشایەکی کردێ، وەختەکی زەردەخەنەکی هاتێ و بڕەک ڕەنگی هاتەوە بەرێ، برێن لۆ ؟ یاڵلا بەخۆم دەرێم لۆ ؟ چونکە کە تەماشای کرد دیتی ئەمن باپیرم ناوی عەلیە..!!
مایتی[1]
ئەم بابەتە 1,035 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 05-12-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 08-12-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,035 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
کورتەباس
لیزەر .. میزەر
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
کورتەباس
تاوانی دژی پزیشکی
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ناهەمواری کتوپڕ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
میللەتانی جیهان لەروانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە-بەشی دووەم
کورتەباس
نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ڕاستی مێژوودا

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
21-12-2009
هاوڕێ باخەوان
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
26-08-2022
شەنە بەکر
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
04-06-2023
ئاراس ئیلنجاغی
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
30-05-2024
کشمیر کەریم
شاهۆ غەفور حسێن
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,763
وێنە 105,975
پەرتووک PDF 19,359
فایلی پەیوەندیدار 97,462
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
کورتەباس
لیزەر .. میزەر
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
کورتەباس
تاوانی دژی پزیشکی
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
شەم سامان
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
ناهەمواری کتوپڕ
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
میللەتانی جیهان لەروانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە-بەشی دووەم
کورتەباس
نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ڕاستی مێژوودا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.844 چرکە!