پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئیشراقی فەقێ تەیران
17-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
16-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
13-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,565
وێنە 105,230
پەرتووک PDF 19,487
فایلی پەیوەندیدار 97,515
ڤیدیۆ 1,394
ژیاننامە
سادق بەهائەدین ئامێدی
شەهیدان
جەلال شارەزووری - جەلال حەم...
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنام...
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
لە بەختەوەرییەوە بۆ بەدبەختی؛ سەبارەت بە ڕۆمانی لافاو
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە بەختەوەرییەوە بۆ بەدبەختی؛ سەبارەت بە ڕۆمانی لافاو

لە بەختەوەرییەوە بۆ بەدبەختی؛ سەبارەت بە ڕۆمانی لافاو
لە بەختەوەرییەوە بۆ بەدبەختی؛ سەبارەت بە ڕۆمانی لافاو

ڕانانی: ئیدریس عەلی

ڕۆمانی (لافاو) یەکێکە لە شاکارە جوانەکانی نووسەری ناوداری فەڕەنسی (ئێمیل زۆلا) و لە لایەن نووسەر و وەرگێڕ (ئەردەڵان عەبدوڵڵا)ەوە، بە شێوەیەکی جوان و سەرنجڕاکێش وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی،
وەرگێڕی ئەم کتێبە شارەزاییەکی باشی لە دنیای فراوان و فرەڕەهەندەکەی ئەم نووسەرە گەورە فەڕەنسییە هەیە و پێشتریش لە دووتوێی کتێبێکدا لێکۆڵینەوەی خۆی سەبارەت بە ژیان و ڕەهەندەکانی ئەم نووسەرە چاپ وبڵاوکردۆتەوە، بێگومان هەر وەرگێڕێک بەم ڕادەیە مەعریفە و شارەزایی لەسەر هەر نووسەرێکی جیهانی هەبێت، چاوەڕێی ئەوەی لێ دەکرێت جوانترین و بێ گرێترین وەرگێڕان پێشکەش بە کتێبخانە و خوێنەری کوردی بکات.
ڕۆمانی لافاو، بە سروشتی خۆی ڕۆمانێکە تێیدا خوێنەر بەر چەندین ئاست لەژیان، دۆخ و جیاواز و تێما دەکەوێت، دیارترینیان بوونی ململانێی مرۆڤە لەگەڵ دیاردە و کارەساتە سروشتییەکاندا، ئەوەش لەپێناو مانەوە لەژیاندا، هاوکات ئەو دیوە پەنهانەی مرۆڤمان پیشان دەدات کە لە ناخی خۆیدا هەڵگری چەندین تایبەتمەندیی سروشتیی و خودییە، لەوانەش بوونی تەماع و باوەشکردن بە ژیاندا و بینینی هەموو شتەکان لە چوارچێوەی قازانجپەرستی و هەوڵی زیاتر و پتر بۆ پاوانکردنی هەموو شوێنەکان بۆ خودی خۆی.
ڕۆمانی لافاو بە قەبارە گچکەیە و خوێنەری وریا لە ماوەی تەنها یەک کاتژمێردا تەواوی دەکات، بەڵام لە ناوەڕۆکدا بێئەنداز گەورەیە و زۆریک لە ڕووداو و دیمەن و کەسایەتییەکانی تا ماوەیەکی زۆری داهاتوو، لە خەیاڵ وزیهنی خوێنەردا دەمێنێتەوە و بەردەوام دەیانهێنێتەوە پێشچاوی خۆی، چیرۆکی سەرەکیی ڕۆمانەکە لە ڕووداوێکی واقیعییەوە وەرگیراوە و ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی نووسینی (ئێمیل زۆلا) و بەو شێوازەوە بەرهەمەکانی دەناسرێنەوە، بەڵام لەسەر ئاستی زمان و تەکنیک و ڕووداو و شێوازی گێڕانەوە شاعیریانەکەی، بە ئەندازەیەک هونەراندوویەتی، کە خوێنەر کتومت وا هەست دەکات لەبەردەم شاشەیەکی گەورەی سینەمادایە و ڕووبەڕوو بەر دیمەنە ترسناکەکان و ڕوخساری تۆقیو و ناخی هەڵچووی کاراکتەرەکان دەکەوێت.
ئەم ڕۆمانە یەک مانگ دوای کارەساتە سروشتییەکە نووسراوە و تێیدا شاپاڵەوانی حیکایەتەکە ژیانی ڕابردووی خۆی دەگیڕێتەوە، بە دەستپێکێکی بەهێز کە تێیدا خۆی دەناسێنیت، خوێنەر وەدووی خۆی دەخات و دەیانبات بست بە بستی ئەو شوێنانەیان پیشان دەدات کە کارەساتە تراژیدییەکە ڕوویداوە، یەک ئەو کارەکتەرانەیان پێ دەناسێنێت کە هەندێکیان لافاوەکە ڕایماڵین و غەرقی مەرگی کردن، هەندێکیشیان لە ململانێی نێوان مەرگ و ژیاندا، بڕست و حەوسەڵەیان نامێنێت و بە جۆرێک دووچاری دۆخی شێواوی دەروونی دەبنەوە، کە تەنها دەریچەیەکی ڕزگاربوون لە لەخۆکوشتندا دەبیننەوە.
لویس ڕۆبیۆ، پاڵەوانی ڕۆمانی (لافاو)ە، جوتیارێکی بەختەوەرە و خۆی گوتەنی لە ئاسمانەوە خێر وقازانج و بەرەکەت باریوە بەسەر خۆی و کێڵگە و ئەرزەکانیدا، تەمەنی حەفتا ساڵە و لە گوندی سان ژوری دەژی، هاوسەرەکەی مردووە و ئەم لە خانوە گەورەکەیدا نە ئارامی لەگەڵ کوڕ و کچ و برا و نەوەکانیدا دەژی، لویس، زۆر بە وردی باس ئاکنجیانی خانوەکەی دەکات، ناوی یەک بە یەکیان و سروشت و تەمەن و ئاستی خێزاندارییان دەخاتە ڕوو، ڕەنگە خوێنەر لە سەرەتادا پێی وا بێت ناساندنی ئەم کەسانە زیادەن، بەڵام لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ڕەوتی ڕووداوەکاندا خوێنەر بۆی دەردەکەوێت کە ئەو وردەکارییە چەند گرنگ بووە لە ناساندیاندا.
لە ماڵەکەی لویسدا، لە گوندە ئارامەکە، هەموو شتێک بەپێی یاسا ونەریتی تایبەت بە خۆی بەڕێوەدەچێت، هەموان کار و وەزیفەی خۆیان دەزانن و تەنانەت لە کاتی نانخواردن ودانیشتیان بە دەوری مێزەکەدا، هەرکەسە و بەپێی تەمەن و جێگە و ڕێگەی خۆی کورسی بۆ دانراوە، گەورەکان لە بەشی سەرەوە و بچووکەکانیش لە بەشی خوارەوە، لویس لەو جوتیارە بەختەوەرانە بوو کە هەموو شتێک لە بەرژەوەندیی ئەودا بوو، قازانجێکی زۆری لە کێڵگە و ئەرزەکانی دەست دەکەوت، ئەمەش وای لێ کردبوو لە جووتیارێکی سادەوە خەریکبوو وردە وردە سروشتی چینایەتی دەگۆڕا بە کەسێکی دەوڵەمەند و خاوەن موڵک و زێدەبایی و سەرمایە، هەر بۆیە لەگەڵ ئەو گۆڕانە چینایەتییەدا، خەون و بیرکردنەوەکانی ئەمیش گۆڕانیان بەسەردا هات، خەونەکانی بۆ فراوانبوونی زەوی و زارەکەی و ئەسپ و مەڕوماڵاتەکەی زیاتر بوو، چاوی لەوەبوو خانوەکەی بکات بە چەند قاتێک و کاتێک هەرکام لە نەوەکانی بچنە ژیانی هاوسەرییەوە، ئەم قاتێکی دیکە بۆ خانوە گەورەکەی زیاتر بکات، بیری دەکردەوە لە داداهاتوودا خانووەکەی سەری دەگاتە هەور و بزەیەکی تێر و تۆخ ڕۆ دەنیشتە سەر لێوەکانی و دڵی تژی دەبوو لە شادی، بە گشتی لای پیرەی جووتیاری بەختەوەر پێوەری شانس و بەخت ئەوەیە کەسەکان لەگەڵ یەکدیدا شەڕ نەکەن پارەی زۆر کۆبکەنەوە و نەوەی زۆر بخەنەوە، بۆ خۆیشی هەروای کردووە، پارەی زۆری کۆکردۆتەوە و کەسێکی بێکێشە بووە و نەوەی زۆری ستۆتەوە.
یەکێک لەحیکمەتەکانی ئەم ڕۆمانە ئەوەیە کە فێرمان دەکات چاوی تەماع و بەرژەوەندیخوازیمان هێندە زۆر نەبێت، فێرمان دەکات کەپارە و سەرمایە ناتوانن مرۆڤلەهەندێک قەیران و دۆخی تەنگانەدا بپارێزن، بۆ ئەم مەبەستەش (ئێمیل زۆلا) ڕەوتی ڕوودا و گێڕانەوەکە لە دۆخێکەوە دەبات بۆ دۆخێکی تر، ئەو ژیانە ئارامەی باڵی بەسەر گوندەکەدا کێشاوە دەشێوێت و مەرگی بە کۆمەڵی مرۆڤ و درەخت و ئاژەڵان، لە بەرگی لافاوێکی دڵڕەق و بێڕوحمدا ناوچەکە بە تاریکی دەتەنێت و چ هیوایەکیش نامێنێت و (لویس) لە جووتیارێکی بەختەوەرەوە دەبێت بە بەدبەختێکی تەنیا و نە سامانەکەی بۆ دەمێنێتەوە، نە هیچ کام لە منداڵ ونەوەکانی.
بە هۆی بەردەوامیی شەست سەعات بارانبارینەوە، ڕووباری نزیک گوندەکە پڕ دەبێت و لافاو بە پانتایی ناوچەکەدا بڵاودەبێتەوە، لویس کاتێ هەست بە گەیشتنی مەترسی دەکات بۆ سەر ماڵەکەی، سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە دەباتە قاتی سەرەوە و بەو ئومێدەی لافاوەکە دامرکێتەوە و مەرگ زەفەریان پێ نەبات، یەکێک لە دیمەنە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی ئەم بەشە ئەوەیە سیمای سەرجەم ئەندامانی خێزانەکە ترس دایدەگرێت، دڵەڕاوکە و تێکچوونی باری دەروونیان دەگات بە شوێنێک کە چیدی بڕوایان بەوە نامێنێت کەسیان بە سەلامەتی لێی دەرچن، لەم دیمەندا مرۆڤگەلێک بەرجەستە دەبن کە بە هەموو شێوازێک ململانێ دەکەن لەگەڵ مەرگدا، ژیان و شیرینی و چێژەکانی ژیان لەو ساتەدا سەد بەرابەر بەها و گرنگیی زیاتر پەیدا دەکات، لە چاوی هەر کەسێکدا بڕوایەک دەبینرێت کە وەک مۆم لەبەردەم زریانی مەرگدا خەریکە دەتوێتەوە، نووسەر بە جۆرێک ترس و هەڕەشەی مەرگی لە ڕێگەی لافاوەکەوە وێنا کردووە، کە هیچ خوێنەرێک نییە وا هەست نەکات خۆی یەکێکە لە قوربانییەکان.
سەرەنجام دۆخی ئەندامانی خێزانەکە بە شوێنێک دەگات، کە هەر یەکەیان بە جۆرێک دەبنە قوربانی و لافاوەکە ڕایاندەماڵێت، بەڵام غەمگینترینیان ئەوانەن کە چهیوایەکیان بە ژیان نامێنێت و لە پرۆسەیەکی خۆکوژیدا خۆیان هەڵدەدەنە نێو لافاوەکە، ڕۆژی دواتر کە ناوچەکە ئارام دەبێتەوە و خۆر هەڵدێت، پیرەی جووتیاری بەدبەخت خۆی تاک و تەنیا دەبینێتەوە و لە دۆخێکی نائارامدا بڕیار دەدات کە هەرچی لە کێڵگە و سەروەت و سامان و زەوییەکانی هەیە یبەخشێت بەو خێزانانیە کە منداڵیان هەیە، ئەو کارەسات سروشتییە و دۆخە غەمگینەی دوای مردنی سەرجەم منداڵ و برا و نەوەکانی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، گۆڕانێکی ئەوتۆ لە شێوازی ژیان و بیرکردنەوەیدادروست دەکەن، کە خوێنەر لە شوێنی خۆیەوە نەفرەت بۆ ئەوانە دەنێرێت کە تێر نابن لە ژیاندا و چەندیان هەبێت، هێشتا هەر چاوەڕێی زیاتر دەکەن
لە ڕاستیدا ئەم نووسینە هیچ نییە جگە لە هەوڵێکی سادە و بە زمانێکی سادە، بۆ ئەوەی خوێنەر هان بدەین خۆیان لە چێژ وجوانیی ئەم ڕۆمانە بێبەش نەکەن.[1]
ئەم بابەتە 354 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | دەزگای سەردەم
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
پەرتووکخانە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 12-11-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 12-11-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 354 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
کورتەباس
شیزوفرینیا چی یە و چۆن چارەسەر دەکرێت
کورتەباس
ئەو مرۆڤەی ژیانی سەربەستی لەهەموو شتێ لا بەرزتر بووە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
پەرتووکخانە
ئیشراقی فەقێ تەیران
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
مەی و مەیخانە لە شیعری هێمن دا
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
گرنگی و دەوری فێرکردنی گەوران لە پەرەسەندن دا
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
گەشەکردنی ئابوری و لێدوانێک دەربارەی زاراوەی دواکەوتن

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
سادق بەهائەدین ئامێدی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سادق بەهائەدین ئامێدی
شەهیدان
جەلال شارەزووری - جەلال حەمە حسێن
04-03-2009
هاوڕێ باخەوان
جەلال شارەزووری - جەلال حەمە حسێن
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
30-10-2009
هاوڕێ باخەوان
مەهاباد قەرەداغی
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
تاراوگە
02-06-2018
هاوڕێ باخەوان
تاراوگە
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئیشراقی فەقێ تەیران
17-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
16-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
14-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ببن بە تیشک
13-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کۆمەڵەی رەنجدەران بۆ کوردستانیە؟
13-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,565
وێنە 105,230
پەرتووک PDF 19,487
فایلی پەیوەندیدار 97,515
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
تارمایی مەرگ
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
کورتەباس
شیزوفرینیا چی یە و چۆن چارەسەر دەکرێت
کورتەباس
ئەو مرۆڤەی ژیانی سەربەستی لەهەموو شتێ لا بەرزتر بووە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەپێنووسی چەند بنووسێک
پەرتووکخانە
من هەبم یاخود نا .. ئەمەیە مەهزەلەکە
پەرتووکخانە
خرۆشان و ڕامان
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
پەرتووکخانە
ئیشراقی فەقێ تەیران
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
مەی و مەیخانە لە شیعری هێمن دا
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
گرنگی و دەوری فێرکردنی گەوران لە پەرەسەندن دا
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
کورتەباس
گەشەکردنی ئابوری و لێدوانێک دەربارەی زاراوەی دواکەوتن
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وێنە و پێناس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - ڕاپۆرت کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - یاسایی کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم کورتەباس - جۆری وەشان - دیجیتاڵ کورتەباس - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - چیرۆک

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.391 چرکە!