پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
وێنەی ئەو خاتوونەی یەکەم پێناسەی وەرگرتووە کە دراوە بە کۆمەڵانی خەڵکی ئێراق
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
مەحمود ئەفەنی
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فەرهاد بەیگی گەڕووسی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,422
وێنە 105,312
پەرتووک PDF 19,452
فایلی پەیوەندیدار 97,496
ڤیدیۆ 1,395
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
شەوێک لەزیندان 2
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شەوێک لەزیندان 2

شەوێک لەزیندان 2
شەوێک لەزیندان (2)....

کاتێک لەگەڵ سەلەفیەکەدا بەڕێکراین بۆ زیندان،
لەڕێگا بیرم لەوە ئەکردەوە هەرکەداخڵی ناو زیندانەکە بووم سەرەتا ئەیانترسێنم و لەسەر تۆنی خولەچەخماخە ئەڵێم کەیسەکەم قەطڵە، کەسێکم کوشطوەو دوانیشم بەکەلەپاچەکراوی بەجێهێشطوە، دواتر زیندانیەکان کۆئەکەمەوەو خۆم ئەکەم بەئەمیریان، ئاخر ئەو نەزعەی ئەمیرایەتی و براگەورەییە لەخوێنی زۆرینەی مرۆڤدایە، بەمردنیش نەبێت دەستبەرداری نابین، هەر لەخۆمانەوە خۆمان پێ شتە و خەڵکیش لەخوار باڵامانەوە ئەبینین، بەڵام لە ئەسڵدا مرۆڤ هەر ئەوەیە کەخودا ئەفەرموێت
(و خلق الانسان ضعیفا)....

ئینجا دەست ئەکەین بە خاوێن کردنەوەی دارو دیوار و دەرگای زیندانەکە، پاشان وتارێکیان بۆ ئەدەم باسی غیرەت و جورئەتیان بۆ ئەکەم، باسی نەترسان لەوتنی حەق و ئارامگرتن و ڕازی بوون بەقەدەری خوایان بۆ ئەکەم....

نازانم بۆچی ئەو ڕێگایە ئەوەندە دوور و درێژ بوو کۆتایی نەئەهات..
ڕێگای بەرەو زیندان چ عەزابێکە خودایە ؟
بۆچی بەو هەموو خەیاڵە ناکامانەی مرۆڤ نایەتە پایان ؟
ڕێگەی بەرەو زیندان چ ئازارێکە ئەی یار ؟
بۆچی بەو دێڕە ناسکانەی شیعرەکانت نایاتە خاتیمەو مەوداکانی بەکۆتا ناگات ؟

ڕێگەی بەرەو زیندان چ فیراقێکە ئەی دۆست ؟
بۆچی بەو هەموو شۆخیەی نێوانمان دورتر خۆی ئەنوێنێ ؟ ئەو ڕێگەیە بۆ ئەوەندە تولانیەو هەر نابڕێتەوە ؟......

لەپڕ پۆلیسی گواستنەوەکە وتی کاکە فەرموو دابەزن گەیشتین...
زیندان شوێنێکە مرۆڤ دڵی توند ئەبێت تیایدا، هەر لەخۆتەوە واهەست ئەکەیت تاوانێکی گەورەت کردبێت، دیوارەکانی بەرز وگەورەو تەلبەندی بۆ کراوە، کامێرای چاودێری چاوی مرۆڤ دەرئەهێنن، پۆلیس وپاسەوان هەموو ئەوناوەیان تەنیوە....

ناومان تۆمار کرا. بەرزان ئەیوب و کابرای سەلەفی بۆ قاعەی یەک، پۆلیسێک ئێمەی بردە ناو زیندانەکە، درۆم نەکردبێت سێ چوار کیلۆ کلیلی پێ بوو، خڕەخڕی ئەو هەموو کلیلە جۆرێک لەنائارامی ئەبەخشێت، لائیرادی دڵت وابەستەی خەم و بێزاری ئەکات..
چوینە ژورەوە، کوڕێکی گەنج پێی وتین مامەگیان بەخێر بێن، فەرموون پێڵاوو گۆرەویەکانتان داکەنن و دەست و قاچتان بشۆن، تەماشایەکی گەنجەکەم کردو لەدڵی خۆما وتم ها سەرسەری هەرتۆ مابوی پێمان داکەنیت ؟...

خەیاڵی من بۆ زیندانەکە بەتاڵ دەرچوو، چونکە زۆر پاک و خاوێن و کوالیتی باش بوو، هەموی کاشی و کومباری جوان ڕاخرا بوو، بەخۆمم وت تڕحێو کاک بەرزان تۆ ئێستاش لەسەردەمی تیر و کەواندا ئەژیت...

دەستنوێژمان گرت و نوێژی عەسرمان کرد، زۆرمان برسی بوو، نانی بەیانیشمان نەخواردبوو، بەکوڕە گەنجەکەم وت
+ هیچی لێیە بۆ خواردن بشێت ؟
٭ کەمێکی تر لەفە دێت ئەتوانیت بیکڕیت.
+ ئەی حکومەت نانخواردنی بۆ دابین کردون ؟
٭ بەڵێ نانی سێ ژەمەی دابین کردوە.
+سەعات چەند نانی ئێوارە ئەخۆن ؟
٭ شەش و نیو.
تەماشای سەعاتم کرد چارەکی ئەویست بۆ چواری عەسر، لە زیندانیەکان وردبومەوە تا بزانم کێی لێیە ؟ کێ ئەناسم ؟ بە من و سەلەفیەکەوە بیست و حەوت کەس لەو قاعەیەدا بوین، مەجموعەیەک گەنجی زۆر جوان بەجلی ڕاقیەوە، بەڕویەکی خۆشەوە سڵاومان لەیەک کرد، خێرا پرسیارم بۆ دروست بوو،
ئەمانە بۆحەفلەهاتون یان بۆ زیندان ؟ هەمویان ڕووخۆش و بسکەی سمێڵیان ئەهات، منیان ئەناسی، مامۆستا بەخێر بێیت، مامۆستا زیندانت ئاوەدان کردەوە، مامۆستا فەرموو تەشریف بێنە ئەو سەرەوە، سوپاسم کردن و وتم ان شاءالله شەوێکی خۆش بەسەر ئەبەین، برادەرانم وەعدیان پێداوم خەتی ئەنتەرنێت و گوڵەبەڕۆژەو فستەق و دۆمینەم بۆ بێنن، دەستیان کرد بە پێکەنین...
زیاتر چاوم گێڕا بەناو زیندانیەکانا ئەوەی بینیم
عەرەب و ڕەش پێستی بەڕەگەز ئەفریقی و بە جنسیە ئەوروپیشی لێ بوو، عەرەبەکە ئیشی خزمەتکاریی ئەکرد هەفتەی بەهەزار دینار بۆ یەک نەفەر، سفرەی دائەخست نانی تەوزیع ئەکرد قاپەکانی ئەشۆرد، گسکی قاعەکەشی ئەدا....
لەسوچێکی زیندانەکەدا دانیشتم، لەبرساندا باوەشم کرد بە ئەژنۆکانمداو خەیاڵ بردمیەوە...
بارانی خەیاڵ بەخۆی و سێ سەفەرتاسی برنج و بامێ و گۆشتی قازەوە هات بۆلام، بەدەستە ناسکەکانی سڵاوی لێ کردم و بەتۆنە خۆشەکەی پێی وتم...
گیانی من ؟ هەموو ژیانی من ؟
هەموو کەسی من ؟
وتم بەڵێ عیشقی تازەو گەرمی من
(سەمونی حەجەرییە) خێرا قسەبکە با سمێڵم هەڵنەوەرێت بەدەم کزەبای عیشقتەوە.
٭ وتی تۆ نابێت لێرەبیت.
+ ئەی ئەبێت لەکوێ بم ؟
٭ تۆ جێت لەناو شادەماری دڵدایە، وەرە لای من بەو هیچ کات تەنیام مەکە.
+ بارانی من، هەر یەک شەو لێرەم، ئارامبگرە سبەینێ ئازاد ئەکرێم و دێمەوە بۆلاتان.
٭ وتی یەک شەو دوری لەتۆ وەک دوری ئاوە لەماسی، ماڵی بێ تۆی تەنیاییم لە عەزابی قەبرناخۆش ترە، من تەنیاتر مەکەو وەرە پێکەوە بچینەوە بۆ کوخە بچوکەکەی ئەوین و جوانیمان،
+ وتم کچێ کوخت بسوتێنم خەریکە ئەمرم لەبرسا، با برنج و قازەکە بخۆین پاشان وردە وردە بەڕێ ئەکەوین ...

زەرفێکی پڕ لەکولیچەو چۆرەکیشی هێنابوو، وتی ئەو کولیچەو چۆرەکەم بەتایبەتی و بەدەستی خۆم بۆ دروست کردویت، وتم دەستەکانت خۆش بێت بارانەکەم، هیوایەتم چۆرەک و کولیچەکەی تۆیە، زۆر ناسک و خۆشە بەتایبەتی بەچاییەوە تامی هەتا یەک هەفتە لەژێر دانما ئەمێنێتەوە...

سفرەیەکی بچوکی دوو نەفەری ڕاخست و دەستی کرد بە پاروو کردن بۆم،
٭ ڕازی نابم تۆ دەستت چەور بکەیت، خۆم هەموی ئەکەم بەدەمتەوە.
+ وتم ئاخر ئەزیەتەو ئەمانە، نابێت و ئەوانە.
وتی هیچ مەڵێ و پاروەکانت نۆش بکە،
یەکەم پارو کە هێنای بۆ دەمم لەدواوە شتێکیان کێشا بەسەرما حەوت تەبەقەی ئاسمانیان نیشاندام بەملەوەنی، کەوچک پەڕی، برنج نیوەی بەو ناوەیا بڵاو بوەوە نیوەی بەدەم و پلما هاتە خوارەوە، ئاوڕم دایەوە بۆ دواوە تەماشائەکەم ژنەکەم خاتوو غەمگینە بەتێڵایەکەوە هاتوە ئاگر لەچاوی ئەباری، وتی ئەو عیشق و غەرامیاتەتان بسوتێنم لەزیندانیش واز لەو ڕۆمانسیەتە ناشرینە ناهێنن ؟ شەرتبێ لەدەستم دەرناچن، باران هەر کەغەمگینی بینی چنگ لەسەر شان بۆی دەرچوو، ڕاکردنێک ڕایکرد ئەتووت سوپای عێراقەو داعشی بینیوە، داماوە هەر زنووقی چوو، ئێ لەدڵی خۆیا وتویەتی ئەم ژنە بەتێڵا لەمێردەکەی بدات ئاخۆ چی لەمن بکات ؟
تەبعەن هەروایە لەژن زاڵم تر نیەو نەبوەو نابێت بەرامبەر بە ژن، چاویان یەک نابینێت، لەئاگرو بەنزین ئەچن لەچرکەیەکا پەلاماری یەک ئەدەن...

باران ڕایکرد، غەمگین تەماشای سەر سفرەکەی کردو وتی نەیخۆن تاڵە، بەنیازبوون ئەو خواردنە خۆشە بەبێ من بخۆن ؟
چوارمشقی لێی دانیشت و دەستی کرد بە برنج و بامێ و قاز خواردنی هەوێکەی،
بەڕوخساری گرژو مۆنەوە
٭ گوێبگرە بەرزان سبەینێ هەرکەئازاد بویت ڕاستەوخۆ دێیتەوە بۆ ماڵەوەو ئەملاولا ناکەیت،
+ باشە خاتونم بەسەرچاو تۆ ئەمر ئەکەیت،
٭ بەو خاتونە چڵکنەش بڵێ،
+ کام خاتون ؟
٭ ئەو بارانە نازانم لافاوە قوڕاوە چیە،
+ ئێ ئێ تەواو تێگەیشتم،
٭ پێی بڵێ ئەوەنە توخنت نەکەوێت و نەیات بەدەورو خولتا، خوا عەلیمە یەکەم تێڵا کە کێشام بەشان و کۆڵنجیا دڕکە پەتکی ئەشێوێنم و هەتاماوە نەتوانێ لەسەر قنی خۆی دانێشێت، خۆ ئێمەش دەست و پلمان گورگ نەیخواردوە، قابیلە نەزانین برنج و قازێکی قۆڕ لێ بنێین ؟

برنج و قاز، نەیخۆن تاڵە، برنج و قاز، تێڵا، شان و کۆڵنج، غەرامیاتتان بسوتێنم، دەورو خولتا، دڕکە پەتک، خاتونی چڵکن، کولیچەو چیرۆک .... هەمویان ببون بە ئیکۆو وەکو ئیفێکتی داوڵ ساوند لەگوێما ئەزریگانەوە...

بەدەنگی موراقیب قاعەکە خەیاڵەکەم بچڕا، کاتێک هاتمەوە دنیای واقیع، وتی ئەوەچیە برا ؟ سێ چوار جار بانگم کردیت، خەیاڵت لەکوێ بوو ؟ وتم فەرموو مامەگیان ؟
٭ لەفە هاتوە بڕۆ وەریبگرە.
چوم لەفەیەکی قیمەم کڕی بەهەزار دینار و هاتمەوە شوێنی خۆم، ئای خودایە ؟ ژن و موراقیب قاعە چۆن نەیانهێشت ئەو برنج و قازە بخۆم لەگەڵ بارانە داماوەکەیا، خوایە هاوارم بگاتە لای تۆو ئەو زوڵمە قبوڵ نەکەیت....

لەناچاری و برسێتیەکی زۆردا لەفەکەم خوارد، لەفەی چی ؟ تەنیا خواو ئەو کەسەی پێچابویەوە ئەیانزانی چی تیایە، بەحساب لەفەی قیمە بوو ئەمما تامی هەرچی شت هەیە ئەیداجگە لەقیمە، سوێریەکەی چاوی تەڵخ کردم، بیرم لەو خواردنە پاک و خۆشانەی دوکانەکەی خۆم ئەکردەوە ئێمە چی ئەفرۆشین و خەڵکیش چی ئەفرۆشێت ؟ بەهەرحاڵ لەفەکەم خوارد و چاوەڕێی مردن بووم و نەمردم، مادام ئەو لەفەیە نەیکوشتم باوەڕناکەم تا سەد ساڵی تر هیچم لێ بێت...

لەپەنجەرەی زیندانەکەوە هاواریان کرد بەرزان ئەیوب بابێتە دەرەوە، ، ، وتم ئەرێ بەخوا تەرتیباتیان بۆ هێنام، ڕۆیشتمە دەرەوە پۆلیسێک وتی کاک بەرزان تەلەفونە ئەیانەوێت قسەت لەگەڵ بکەن، مۆبایلەکەیان دایە دەستم، مامە ئاکۆی ئەفسەر بوو لەگرتن و گواستنەوە، چاک و چۆنی و دنیایەک لوتفی نواند، بەخاوەنی مۆبایلەکەی وت بەتانیەکی باشی بدەرێ، بەتانیم وەرگرت و گەڕامەوە بۆ قاعەکە، لێتان ناشارمەوە بەتانیەکەم لێ تێکەڵ بوو لەگەڵ بەتانی زیندانیەکان و کەئازادیش کرام هەر نەمدۆزیەوەو خۆم لێکرد بەکەڕەی شەربەت....

دواتر بەبێ ئەوەی یەک قسە لەگەڵ کەس بکەم بە وردی تەماشای ناو زیندانەکەم کرد، شوێنی کارەباو سپلیت و تیڤی جیاکرابوەو بەبۆری ئەستور دەوریان گیرابوو، یانی بەشێوەیەک بوو هیچ کەس دەستی نە ئەگەیشتە کارەباو ئامێرەکانی، ئەویش لەبەر سەلامەتی زیندانیەکان، دوو پەنجەرەی بەرز کەهیچ کەس دەستی نەئەگەیشتێ لەلایەکی دیوارەکەوە هەبوو، تەرمۆزی چایی و شەکرو پەرداخ و کەوچکی سەفەری زۆر دانرابوو، سەدان عەلاگە جل و پێداویستی زیندانیەکان لەسوچێکی هۆڵەکەدا هەڵواسرابوو...

چارەکێک پێش بانگی مەغریب خەوم لێکەوت، هەر کەبانگی فەرموو سەلەفیەکە خەبەری کردمەوە، وتی کاک بەرزان نوێژ بەحازری ئەکەیت یان بە جەمع ؟ وتم بەلێکدانەوەی خۆم وام پێباشە بەجەمع نوێژەکان بکەین.
وتی بۆچی ؟
وتم لەبەرئەوەی هەم زۆر لەماڵەوە دوورکەوتوینەتەوە، هەم ئێرە زیندانە لەپڕ زیندانیەک دەست بوەشێنێ و وەزعەکە
تێک بچێت نوێژمان پێ ناکرێت.
وتی نانا من پێم باشە نوێژەکان بەحازری و هەریەکەیان لەشوێنی خۆی بکەین...
وتم ئەوەی تۆش زۆر تەواوە، چۆنت حەز لێیە ئاوا بیکە، کوڕە حەزئەکەیت هەر مەیکە..
وتی نانا برا نوێژ نەکردن هەر نیە.
وتم ئێ مامەگیان تۆ وائەزانیت من سوڵتەی قەزاییم ؟ حاکمی دەولەی ئیسلامیم ؟ موفتی سعودیەم ؟ ئەو شەرواڵە کورتەت بسوتێنم لەوخەوە خۆشە خەبەرت کردومەتەوە بۆ پرس و ڕا و بەقسەشم ناکەیت........

بەرزان ئەیوب، سلێمانی[1]
ئەم بابەتە 276 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | barzan ayub
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: یاداشت
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 04-11-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 04-11-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 276 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
پێداچوونەوە
کورتەباس
فاتمە محی الدین پەری ی پێشرەوو سەربازی نەناسراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
کورتەباس
ئاوازی سەرکەوتن لە چیرۆکی (شەن)دا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
عەبدولخالق قوتب
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
عەبدولخالق قوتب
ژیاننامە
شێخ موختار عەلایی
15-06-2010
هاوڕێ باخەوان
شێخ موختار عەلایی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
09-06-1985
18-03-2021
هاوڕێ باخەوان
09-06-1985
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
میلاد مەجید ئیسماعیل
08-06-2024
ئەمیر سیراجەدین
میلاد مەجید ئیسماعیل
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
13-06-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
13-06-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
12-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
وێنەی ئەو خاتوونەی یەکەم پێناسەی وەرگرتووە کە دراوە بە کۆمەڵانی خەڵکی ئێراق
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
مەحمود ئەفەنی
11-06-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
فەرهاد بەیگی گەڕووسی
11-06-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 518,422
وێنە 105,312
پەرتووک PDF 19,452
فایلی پەیوەندیدار 97,496
ڤیدیۆ 1,395
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
دیوانی ڕەواس
ژیاننامە
یونس نەبیزادە
کورتەباس
ئەو جۆرەی بتەوێ
ژیاننامە
ڕەحیم ئیبراهیمی
وێنە و پێناس
شەهید دڵشاد مەریوانی لە ساڵی 1965
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
پێداچوونەوە
کورتەباس
فاتمە محی الدین پەری ی پێشرەوو سەربازی نەناسراو
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
محەمەد عەلی شێرۆ
کورتەباس
تێکستە فەلسەفی یەکەی میلیسوس سامۆسی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
ئامەی جۆڵا لە ساڵی 1964
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
هەژیر مەحمود پوور
وێنە و پێناس
مامۆستایانی پەیمانگای ناوەندی مامۆستایانی هەولێر ساڵی 1983-1984
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
تەڵاخان خێزانی شێخ لەتیفی حەفید، ساڵی 1967
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
جەعفەر گەردی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
خەونەکانی مەتڕان
پەرتووکخانە
کەشکۆڵی ئاغا؛ بەرگی 07
پەرتووکخانە
تیری رۆژگار
کورتەباس
ئاوازی سەرکەوتن لە چیرۆکی (شەن)دا
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
دۆزی ناسیۆنالی کورد، ئۆتۆنۆمی یا کوردستانێکی سەربەخۆ یا بڕیاری چارەنووس لە ئازادیدا و بۆ ئازادی
وێنە و پێناس
تۆفیق تەیارە و تۆفیقی دەڵاڵ ساڵی 1955 لە سلێمانی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
فۆڵدەرەکان
پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - یاداشت پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ کورتەباس - پۆلێنی ناوەڕۆک - یاداشت کورتەباس - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست کورتەباس - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی کورتەباس - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.875 چرکە!