پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,736
وێنە 105,968
پەرتووک PDF 19,356
فایلی پەیوەندیدار 97,452
ڤیدیۆ 1,396
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
سکرتێرە 19
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سکرتێرە 19

سکرتێرە 19
سکرتێرە 19

هێوارەکەی هەر لەمارێ بووم نەچوومە دەرێ چونکە مێوانەکی زۆرم هاتبوو، هەموو پیرۆزباییان لێدەکردم و هەندەکیان عەرزوحاری دامەزراندن و گواستنەوەی مۆڵەتی کارگەو کۆمپانیاو شتیان لێ تەکلیف دەکردم، کەدەمگۆ ئەو شتانە عایدی من نیە، یەک پێ دەیانگۆ بەوەزیرەکان برێ، ئەگەر عایدی کشت وکاڵیە بەوی برێ، ناوخۆیە بە وەزیری ناوخۆ برێ و هەروەها، لەهەموو عەنتیکەتر داواکاری شێمحەمەدی پلکە ڕحانی بوو، دەیگۆ کوڕەکم لە فڕلەندایە (فنلەندا) بزانە داینامەزرێنی و معاشەکەش شێمحەمەد بەخۆی وەرگری..! گۆتم شتی وا کوو دەبی ؟ گۆتی : کوونابی ڕەعمەت لەبابت، کەمارۆکی عیسا تامیسکەی تەعینەو بابی معاشەکەی وەردەگری و قلف دەکا..!

شەوێش جەولە مێوانەکی دیم هات و بەگەرمی بەخێراتنم کردن، عەبۆ کوێتی سەری مەجلیسێی گرتبوو، دەیگۆ ئەمن لۆیێ ئەتووم خۆش دەوێ چونکە هەر تەکلیفەکت لێبکەین بێ سێ و دوو جێبەجێی دەکەی، خەرکیش هەموو ئەشەدەن و بیللایان لۆ دەکرد، عەبۆ گۆتی : ئەرێ جەنابی وەزیر کوڕەکی زۆر خۆڕیم هەیە بزانە داینامەزرێنی ! گۆتم : ئاخر ئەو کوڕە خۆڕیەی توو لەکێ دامەزرێنم و بەچی دامەزرێنم ؟ گۆتی : وەڵلا مهیم لەکۆرەمنی کەیەوە ئەوجە بەچی دادەمەزرێنی دایمەزرێنە..! حەکیمە گولە پێنج شەش مانگ بوو ژنی مردبوو، حایج ببوو، جێ نەمابوو سەر پێنەکا هەتا ژنەکی بەدەست کەوی، نازانم کێ پێی گۆتبوو بڕۆ کن وەزیری ژنان بەشکو عیلاجەکت لێدەکا، هەر لەدەرکەی هاتە ژۆرێ هاواری کرد : کورە عیلاجەکم لێبکە هەتا خۆم بەپەلەکی دانەدایە..! بەقورعان وەختە شێت بم لۆ ژنێ..! مام عەوڵا بەجواب هات و گۆتی : ئەگەر کەچەر دەرمانی لەکن با چارەی خۆی دەکرد، حەکیمە گولە دەڕاوەستە بائەمە دەستمان لەچشتەکی گیربی، هەنگی خەمی تووش دەخۆین..! مام عەوڵا جار جار لەباتی من لێدوانی دەداو بەخەرکەکەی دەگۆ سەهلە سەهلە دوایێ قسەی لێدەکەین ! هەندەکەس ئەوەندەی سوپاسی ویان دەکردو دوعایان لۆوی دەکرد نیو هەندە لەمنیان نەدەپێچاوە..! وەلحاسل کە خەرکەکە ڕۆیشتن و هەر ئەمن و جەعۆو مام عەوڵا ماینەوە، تەماشام کرد نێزیکەی نیو فەردە عەریزەمان لەپێشە..! تەماشا عەریزەکانم کردو گۆتم : باشە چ لەو هەموو داواکاریەی بکەین ؟ مام عەوڵا گۆتی : سبەینێ لەوەزارەت دادەنیشین و هەمووی عەل دەکەین..!

جەعۆو مام عەوڵام ئیزن داو چوومە ژۆرێ، نوێژی عیشایێم کردو لێم پارداوە، سبەینێ نوێژم کردو نەنووستمەوە، فکرم لەشتەکی کردەوە کوو دەست و پێی مریەم خان و بەفرین خانی ببەستمەوەو نێلم پەل ببزێون، لۆیێ گۆتم : ئەمن چارەتان دەکەم، شەرتبی یان ئەمن یان ئەنگۆ..!

نانی بەیانیم دەخوارد داکی ئەحمەدی گۆتی : ئەمن سبکا لۆ ئەو دەعوەت زنان ؟ گۆتم : جارێ وەختی نیە، بەخۆم خەبەرت دەدەمێ ! گۆتی : ئەدی ئەو کوڕ دەوێ لامبەرگینی، لازم بکڕی لۆ ئەو..! گۆتم : ئەنگۆ وەتێدەگەن ئەمن حەمە قەدۆی موسرێمەو کانتینم دانایە، بابە ئەمن هێشتا معاشەکم وەرنەگرتیە، کێڕان لامبەرگینی بکڕم، هەستام دەستم دا جانتای و چوومە دەرێ، مام عەوڵا دەرکەی پشتەوەی تڕومبێلی لۆ کردمەوەو سەلام قووتەکی لۆ کردم و گۆتی : فەرموو گەورەم ! سواری تڕومبێلی بووم و جەعۆ بەسمەی داگرت و گێڕی هاویشتە دی و گۆتی : ئەڵلا بەناوت..!!

گەیشتمە وەزارەت و لەتڕومبێلی دابەزیم، چوومە ژۆرەکەی خۆم، زێخە هات و قاوەکی لەپێش دانام، گۆتی : گەورەم قاوەکی دەرەجە ئێکم لۆ هینای، وەکی تەواویش بوو ئەوڕۆش قاوەکەت لۆ دەخینمەوە بزانم بەخت و بازاڕت کوە ؟ وەرامم نەداوە و یەکسەر قەرەمم دەرهیناو دوو فەرمانی کارگێڕیم نووسی و دامە مام عەوڵای گۆتم : بدە کۆمپیوتەری با فەوری چاپی کەن..! مام عەوڵا دەستی دایێ و وەکی تەڵقەی دەرپەڕی، تەلەفۆنەکم لۆهات، وەرامم داوە دیتم : وەزیری شارەوانیە ! پاش چاک و چۆنی، گۆتی : هێوارێ دەبی بێیە مەزرەعەی و هەموو وەزیرەکانم دەعوەت کردیە، زۆر حەزم دەکرد سەرۆک وەزیرانیش بێ، بەران گۆتی پێم ناکرێ و مەوعیدم لەگەر کۆمپانیایەکی دەرهینانی نەفتی هەیە، زەرورە بیانبینم..! گۆتم : خوا کەریمە ئیشاڵلە دێم، گۆتی : ئاخر هەردەبی بێی، ئاهەنگەکی خۆش ساز دەکەین و نەجوە کەرەم و باسکال مەشعەلانیم لە لوبنان ڕا هینایە، ئەتوو وەرە بزانە چ لەزەتەکی تێدایە، گۆتم : هەوڵ دەدەم بێم..! خواحافیزی کردو مۆبایلەکەم داخست، مام عەوڵا نووسراوەکانی هیناوە، یەکسەر ئیمزام کردو گۆتم : سادرەی بکەن و بەو کوڕەی برێ بابینێرتە دەست ئو کەسانەی ناویان هاتیە..! مام عەوڵا گۆتی : ناوی منی تێدا ؟ گۆتم : نەخێر..! گۆتی : ماشەڵلا وەزیرەکی حەنتیکەی، دەلۆمەش سەرف کە خۆ دنیا خرانابی ! گۆتم : چت لۆ سەرف کەم ؟ گۆتی : موکافەئە ! گۆتم : ئەوڕۆ دووەم ڕۆژتە دەوام دەکەی و داوای موکافەئەی دەکەی..! مام عەوڵا چدەنگی نەکردو چووە دەرێ..!

بڕەک پێچوو دیتم یەک دوو کرێکاری سوری و ئێرانی هاتن و قاندرمەک و کۆمەرەک کەل و پەلی ئیشێیان پێبوو، ئیبراهیمی مقاولیان لەگەربوو، ئیبراهیم سەلامی کردو گۆتی : جەنابی وەزیر، ئەوە لە قاتی سەرێ ژۆرەکی تایبەتیان لۆ تەرخان کردی هەتا ئەمە ئێرە نۆژەن دەکەینەوە..! بەتوڕەیی هەستامەوەو قۆرم گرت و هەتا دەرێم بردو گۆتم : جارەکیدی لێرە نەتبینمەوە، یاڵلا بڕۆ دەی، وەکی کرێکارە سوری و ئێرانیەکان دیتیان ئیبراهیمم دەرکردە دەرێ، بەبێدەنگی کەل و پەلەکانیان هەرگرت و چوونە دەرێ ! ئیبراهیم گۆتی : وادەچم بە ست مریەمی دەرێم، گۆتم : بڕۆ لێرە ڕانەوەستی، بابانگی ئەو پۆلیسانەی دەرکەی نەکەم فەللاقەت کەن ! مام عەوڵا تەحیەکی تووندی لۆ کردم و گۆتی : گەورەم، سێ چار شەپیلاغی لێدەم ! گۆتم : پێویست ناکا، ئیوەی نیە شەپیلاغی لێ سەرف کەی..! ئیبراهیم بەتووندی ڕۆیی لۆلای ست مریەمی..! چوومەوە ژۆرێ و دەرکەم پێوەدا..!

خەریکی تەماشاکردنی نووسراوکانی پێشم بووم، مام عەوڵا فەردەکی بەشانی دادابوو، هینای و لەسە مێزی منی داناو گۆتی : دەوجە با عیلاجەکی ئەو عەرزوعارانەی شەوێ بکەین، بتبینم نەتناسم بەیەک نووکە قەرەمی هەمووی ساف کەی ! ئەمن دەوی فەردەم سوڕاندە لای خۆم هەتا عەرزو حارەکان دەرینم، دیتم مریەم خان و بەفرین خان بەژۆرێ کەتن، ئاگریان لەنیوو چەوانی دەباری، هەر ئێکەو وەرەقەکیان لەدەست بوو، بێ سەلام و کەلام گۆتیان : جەنابی وەزیر ئەوە چیە ؟ گۆتم : خیندەواریتان هەیە و دەزانن بخیننەوە، لۆ لەمن دەپرسن ! مریەم خان گۆتی : ئەتوو ئاگات لەخۆیە ؟ بەهێوری گۆتم : بڕۆن هەتا زووە ئینفیکاکەی بنووسن و لەماوەی سێ ڕۆژیدی بڕۆن لەو جێی لۆی گوازراینەوە دەوام بکەن ! بەفرین خان گۆتی : ئەمن وادەچمەوە ژۆری خۆم و کەس ناتانی ئەمن نەقرکا..! گۆتم : بڕۆ زوو کەل و پەلی ژۆرەکەت خڕکەوە چونکە ئێکی دیم لەجێی توو دانایەو ئەو هەونکە دەست بەکار دەبی..! مریەم خان گۆتی : یان ئەمە یان ئەتوو..! گۆتم : بێزەحمەت ژۆرەکەم چۆلکەن چونکە مێوانم دێ..!

مریەم خان گۆتیە بەفرین خانی بابڕۆین پەیوەندی بە جەنابی سەرۆک وەزیرانی بکەین و وەزعەکەی تێبگەینین.! هەردووکیان بەتووندی چوونە دەرێ، مام عەوڵاو جەعۆ هاتن، گۆتیان کورە ئەوە چت کردیە گدۆ ! هەرایە لەناو وەزارەتی ! گۆتم : هیچ نیە خۆتان مشەوەش مەکەن، جەعۆ گۆتی : دەتێمان بگەینە بزانی چت لەو دوو عورمەی کردیە ؟ گۆتم : وەڵلا ئێکەکم نەقری کەلاری کردیە، ئەویدیش چۆمان..!

مام عەوڵا لەسەر چینچکان دانیشت و گۆتی : بەنامووسم تێچووین، گدۆ جانتاو مانتات خڕکەوە بازوو خۆ قورتارکەین، هەتا سندمیان نەکردینە ! جەعۆ گۆتی : ئاخر جەعە گوڕی ئەتوو لەچت کەمبوو، لەناو ئەو هەموو کۆترو تەیرو تارەی هاتی خۆت فڕێدا ئێرە..! گدۆ خوا نانەکی دابووینێ لۆبڕیت ! گۆتم : مەترسێن هیچ نابی، زۆر زۆر دەماننێرنەوە مارێ..!

چوومەوە لای مێزەکەم و دانیشتمەوە، هەر ئەوەندەی داوای چایەکم کرد جەڕەسی مۆبایلم لێیدا، تەماشام کرد سەرۆک وەزیران بوو، وەرامم داوەو چاک و چۆنیم لەگەر کرد، گۆتی : ئەوە چت کردیە بەو سبەینەی سالحان ؟ گۆتم : ئەو وەزارەتە پێویستی بەدەسکاری و پاکسازی بوو، لۆیێ ئەو ئیجرائاتەم کردیە، گۆتی : ئەوجە کەس نەما ئەو دووە، ئەوانە بڕبڕەی پشت و دامەزرێنەری ئەو وەزارەتەینە، گۆتم : وەڵلا ئەوانە کرمی ئەو وەزارەتەینەو وێرانیان کردیە، گۆتی : عەلا کوولین ئەمرەکەی ئیلغا کەوەو ئەمن بانگیان دەکەم و ئامۆژگاریان دەکەم لەگەرت باشبن، گۆتم : ناتوانم ئیلغای کەمەوە، ئەگەر ئەتووش ئیلغای دەکەیەوە، ئەوە ئەمن ئیستیقالەکەم بە سایەقەکەم دەنێرم و دەچمەوە مارێ..! سەرۆک وەزیران بەینەکی بێدەنگ بوو، دوایێ گۆتی : بابزانین کوو دەبی و لەنێزکترین کات دەبی بتبینم، گۆتم : زۆر باشە، مهیم ئەوەیە ئەوانە نێنەوە ناو وەزارەتەکەی من، خواحافیزی کردو مۆبایلەکەی قەپات کرد..!

مام عەوڵاو جەعۆ هەر تەماشایان دەکردم قسەکی بکەم، تەماشام کردن و گۆتم : لۆ ڕاوەستاینە بڕۆنە دەرێ بەجێم بێلن ! مام عەوڵا گۆتی : خزمەکمان ئامیر بەتالیۆنە و سێ چار نەجمەی لەسەر شانیە چدەرێی تەلەفۆنەکی لۆبکەم و پێی برێم واستەکت لۆ بکا ! گۆتم : پێویست بەو ئەزیەتەی ناکا، ئەنگۆ جارێ بەجێم بێلن..!

دەوری سعاتەک تێپەڕی و ناو وەزارەتی کش ومات بوو، وەختەکی مام عەوڵا هاتە ژۆرێ و گۆتی : ئەوە ژنەکی تەنەستوور هاتیە، سێ چار کیژی ناسکی لەگەرە، ماخران دەرێی خیاری سپی کراینە، دەرێ هاتیمە جەنابی وەزیری ببینم و مەوعیدم هەیە لەگەری..! یەکسەر بەبیرم هاتەوە ژنەکەی پەرلەمانیە ئەوەی دکری پێکردم و نەیدەهێشت ببمە وەزیر، هاتیەو سکرتێرەی لۆ هینایمە، گۆتم : بابێنە ژۆرێ..! عەوڵا چووە دەرێ وهەندەی پێنەچوو ژنەکە بەخۆو بە سێ چار کیژەکەی هاتنە ژۆرێ، سەلامیان کردو چاک و چۆنیان کردو فەرمووی دانیشتنم لێکردن، دانیشتن و ژنەکە گۆتی : چیە بابە لەوەتی بوویە وەزیر بەهیچ ناگیرێی، دوو ڕۆژە تەلەفۆنت لۆ دەکەم وەراممان نادەیەوە ! گۆتم : بەخۆت دەزانی وەزارەتەکە تازەیەو ماندی بوونی دەوێ، لەبەر هەندێ کاتم کەمە لۆ وەرام دانەوەی تەلەفۆنان..!

زێخە هاتە ژۆرێ و چایەو قاوەو ئاوی هینا، هەندەکیان چایەیان هەرگرت و هەندەکیش قاوە، ئەمنیش چایەکم هەرگرت چونکە پێشترێ قاوەم خواردبۆوە، مام عەوڵاو جەعۆ خۆیان لەژۆرێ مۆن کردبۆوە خۆیان بە چشتی مەشغول دەکرد و گێیان هەنکی گێی فیلی لێکردبوو، لەبنەوە چاویان لەناو چاوی کیژەکان نابوو، ئیشارەتم دانێ بچنە دەرێ، بڕەک خۆیان گرخاند، کەزانیان مەجالی تێدانیە چوونە دەرێ..!

ژنەکە گۆتی : ئێی جەنابی وەزیر ! گۆتم : ئێی ! گۆتی : ئەمن لەسەر وەعدی خۆمم و ئەوە سکرتێرەم لۆ هینای، هەمووشیان تەعینن لەجێی دی، هەر ئەوەندەی دەوێ نەقری خەدەماتیان بکەین لۆ ئێرە..! وەختەکی مام عەوڵا هاتەوە ژۆرێ و زەرفەکی لۆهینام، زانیم کلاواتەو هەر لۆیێ هاتەوە گێی لەقسەکی بی، عەوڵا زەرفەکەی دامێ و لەنێزیکی من ڕاوەستا..! وەختەکی جەعۆش هاتە ژۆرێ و قۆدیەکی گچکەی شەکری پێبوو لەسەر مێزەکەی داناو ئەویش هاتە لای مام عەوڵای، ژنەکە لەسەر قسەی خۆی بەردەوام بوو، گۆتی : دەوجە لەو سێ چار کیژە ناسک و نازدارەی کیهانت بەدریە هەریبژێرەو بیکە سکرتێرەت، بەئیسرەحات و دیقەت تەماشایان بکەو پەنجەی لەسەر دانێ..! مام عەوڵا سەری لەبن گێی نام و بەسەبری گۆتی : کراس سۆرەکەی هەربژێرە، بەنامووسم لەخورینی دەخورێ ! جەعۆی ماری کمیش سەری لەبن گێی نام و گۆتی : بەگێی ئەو کەرەی مەکە، ئەو ئۆفەرەی لەدەست خۆت مەدە، هەر هەموویان هەربژێرە، بە ڕوعی کۆترەکانم گوناعە ئەوانە بەدر ساردی بنێریەوە مارێ..!!

گۆتمە جەعۆو مام عەوڵای بڕۆنە دەرێ ! ملیان شۆڕ کردو بەپرتەپرت چوونە دەرێ، ژنەکە گۆتی : چبوو هەرت نەبژارد ؟ گۆتم : فکر کردنەوەکی دەوێ، دەبی سیڤی هەمووانیش ببینم، بزانم کیهانیان بەکەلکی ئەو ئیشەی دێ، ژنەکە یەکسەر سیدیەکی دامێ لەگەر فایلەکی، گۆتی : ئەوە هەم بەسیدی هەم بەنووسین سیڤی هەمووان لۆ توو..! گۆتم : باشە دەتوانم چەندیان هەر بژێرم..؟ ژنەکە پێکەنی و لەگە پێکەنینێ سەری برند کرد لۆ عاسمانێ و پشتی بەکورسیەکەی داو گۆتی : دەئەوها برێ غەدداری گەورە، دەزانی ئەمن زۆر موعجیبی توومە، چونکە دۆغری قسەی دەکەی..! تەماشا کیژەکانم کرد بڕەک سۆر هەرگەڕابوون و تەماشا مێزەکەی پێشە خۆیان دەکرد، گۆتمە ژنەکەی : ئەمن پرسیارم کردیە، قابیلە چم گۆتیە ! گۆتی : ئازادی، حەزدەکەی هەموویان هەربژێرە، چاوەکی لێ قووچاندم و گۆتی : بەناو کەوە..! چ دەنگم نەکردو گۆتم دوایێ وەرامت دەدەمەوە..!

ژنەکەو کیژەکان بڕەکی دی دانیشتن و پاشان هەستان بڕۆن، خواحافیزیم لێکردن و لەدەرکەی گۆتی : زوو وەراممان بدەوە..! گۆتم : خەمت نەبی..! ئەوان ڕۆیشتن و جەڕەسەکم لێدا، جەعۆ هات، گۆتم : وەرە با جەولەکی ناو وەزارەت بکەین، بزانین وەزعەکە کووە ! جەعۆ گۆتی : ئەوەم بەدریە بابچین..!

لە ژۆرەکەی خۆم هاتمە دەرێ و دەستم بەگەڕان و سوڕانی کرد، هەر کارمەندی ئەمنی دەدیت هەردەهات لۆ ژۆرەکەی خۆی، دیاربوو ترسیان لێنیشتبوو، بەتایبەتی پاش ئەوەی مریەم خان و بەفرین خانم قاودابوو..! هەندەکیان بزەکیان دەکردو دەیانگۆ فەرموو گەورەم بەخێربێی یاخوا، هەر دەرکەک کراباوە سەرەکم پێدادەگرت و سەلامم لە کارمەندەکان دەکرد، دیتم دەرکەک پێوە درایە، لۆلای دەرکەکەی چووم یەک دوو کارمەند لەوناوەی بوون ترسان، بەدەستی ڕاست و چەپ لەڕوومەتی خۆیان دەدا..! ویستم بکەمەوە، جەعۆ گۆتی : بەگێی من دەکەی ناچی ! گۆتم : لۆ ؟ گۆتی : پێدەچی شتەکی خەتەری لێبی، گۆتم : کوو دەزانی ؟ گۆتی : نەتدیت، هەر ژنەو لۆلایەکی هەرات، لێگەڕێ نەکوو چشتەکی قۆڕ ببینین و ببتە هەڵلا..! گۆتم : وێوەڕوو هەتا دەرکەکەم نەشکاندیە ! جەعۆ گۆتی : بەنامووسم گدۆ ئیش دەکا، ئەوها بکەی قیامەت هەر دەستی..!

دەرکەم بەتووندی کردەوەو چوومە ژۆرێ، چ ببینم ئیلاهی ! کارەسات کارەسات، بالۆتان باس بکەم، ژنەکم دیت ڕاوەستابوو لەدیار نەینۆکەکی یەک پارچە دەم و چاوی شەمعی لێدابوو، ئەو کەسک و ڕەشەکان هەیە جاحێرو ماحێر لەپێش حەللاقی لەچڕو چاویان دەدەن و دادەنیشن گەمەی بە مۆبایلی دەکەن، سێ ژنی دی دانیشتبوون، کەرەستەی دۆڵمەیان لەپێش بوو، دیاربوو کودی و باینجانیان دەکۆری، ئێکیش قیمەو برنجی تێدەکردو سەفتی دەکردن، ژنکیدی لەوسەری لاقی هەتا پشت چۆکی هەرکردبوو، یەک پارچە شیلەی لێدابوو، پلاستیکەکی لەدەستی بوو، شیلەکەی پێ لەلاقی دەکردەوە، ئەو هەرکە چاوی بەمن کەت قووناو قوون بەربۆوە و کەتە ئەو گۆڕەی، ئێکی دی لەسە کورسیەکی دانیشتبوو، کیژەکی جاحێریش داوی بەدەست و دەوی وەبوو، دیاربوو دەم و چاوی لۆ هەردەگرت..!

هەموویان مشەوەش بوون و دەویان تێک ئاراو نەیانزانی چبکەن و کێوەبچن، هیچ خۆم تێکنەدا، تەماشایەکی هەمووانم کردو کشامەوە پاش بچمە دەرێ، ئێک لەو ژنانەی دۆلمەی دەپێچا، لۆلای من هات و گۆتی : جەنابی وەزیر خۆی..! گۆتم : خۆی ڕۆن و ئاشکرایە، ئێرە وەزارەت نیەو ساڵۆن و ڕێستورانتە..! چ قسەی نەکردو کشاوە پاش، ئەمنیش چوومە دەرێ، جەعۆ گۆتی : کورە گدۆ ئەوە چبوو دیتمان، ماخران ئەو لاقە سپیەت دیت ژنەکە هەریکردبوو، بەنامووسم دەتگۆ پیفۆکە..!

گۆتمە جەعۆی بەس بزانم ئەتوو کەنگی دەبیە پیاو !؟ گۆتی : بەس معاشەکی وەرگرم وەکی تۆپیم لێدێ، گۆتم : دوعای بکە معاشەکەت بدەنێ، کێ دەرێ قلف ناکەن ! گۆتی : ئەوجە بەتوو تەرتیب نەبی بەکێ تەرتیب دەبی..! ڕۆیشتین لۆ لایەکی دی وەزارەت و بزانین چ هەیە، دیار بوو هەر حورمە بوو بەخۆو بە تەقەتەقی بابوجی هەردەهاتن لۆ ژۆرەکەی خۆیان، بەلای ژۆرەکی تێپەڕیم بۆنەک دەهات، ڕاوەستام و دووسێ جار لشمەلشمم بەکەپووم کرد، گۆتم : بزانم ئەو بۆنە چیە ! جەعۆ گۆتی : پێدەچی بۆنی کەبابی بی ! گۆتم : دەترسێم کەر داغ کرن بی، چووین لۆلای دەرکەی ژۆرەکەی، کردمەوەو دیتم هیتەرەکی گچکە لەسەر مێزی داندرایە، یەک قاپی گەورە تەماتەو ڕوونی لەسەرە، پڕی ناویان پیازو کەرەوز کردیە، ژنەک بەمراکی تێکی دەداو پشتی لەمنە، قیچەکی لەمراکەکەی کردو هاویشتیە دەوی، گۆتی : ئۆخەی، ئەوە تەماتەو ڕوونە، ئەو وەزیرە ڕەزا گرانەت بەقوربان بی..! سێ ژنیدی لەولای بوون، سەرو نانی فڕنیان لەدەستی بوو لەگەر سەرکە پیازەکی، چونکە چاویان بەمن کەتبوو، هەرسێکیان جام ببوون، ئێکیان پارووی لەدەوی بوو، دەوی بەش ببۆوە، نەیدەزانی نە پارووەکەی ئاواکا، نەفڕێی دا..! ژنەی سەر تەماتەو ڕوونەکەی هاواری کردو گۆتی : پەخشانە کەپوو سەیانی دەوەرە ئەو خێیەم بدێ بابڕەکی تێکەم..! پەخشان دەتگۆ بتە ڕەق بووە، نەیدەتانی وەرام داتەوە، ژنەکە لێی هاوار کرد کچێ لەگەتووم نیە هەی بێ نامووس..! پەخشان بەچاوی ئیشارەتەکی دایێ هەتا ئاوڕ داتەوە پشتەوە، ئەویش خۆی تێکنەداو گۆتی : لۆ ئاوڕ دەمەوە قابیلە ئەو وەزیرە سەر سەیانیە ڕاوەستابی، لەگەر ئەو قسەی ئاوڕی داوەو چاوی بەمن کەت..! کوو پەقرەجە ئاوەکەت بەسەری داکردبا ئەوها تەزی، ئەوەی ڕەنگ بی بەچڕوچاوی وەنەما، مراکی لەدەستی بەربۆوەو ویستی هەرێ لۆ دەرێ، جەعۆ بەرایی لێگرت و گۆتی : مەگەر خۆ بەمن دادەی، دەنا دەرچوونت نیە..!

ژنە لەتەنگاویان لەپڕمەی گریانێ داو دوو جار لەسەر یەک سوڕاو کەتە ئەو گۆڕەی..! ئەوانی دی لۆ ئەوەی خۆ لەو هەرایەی قورتار کەن، خۆیان بەسە داداو کردیانە وەی کۆرە بین، وەی کۆرەبین..! گۆتمە جەعۆی بابچینە دەرێ، گۆتی : پارووە تەماتەو ڕوونەکی نەخۆین ! گۆتم : پێشم کەوەو لەغوەی نەکەی ! باشبوو جەعۆ بەپێشم کەت و ئەمنیش لەدوو وی چوومە دەرێ..!

گەڕاینەوە لۆلای نووسینگەکەی خۆم، بە پێش دەرکەی ژۆرە گچکەکەی زێخەی تێپەڕیم، گێم لەدەنگی گۆرانی خشەی دێت و مشەی دێتی بوو، گەڕامەوە بزانم چیە، دەرکەم کردەوە، وەکی دەبینم مام عەوڵا دانیشتیە چەقەنەی لێدەداو زێخەش بەدیار گۆرانیەکەی لۆ مام عەوڵای هەردەپەڕی قوونی لۆ بادەدا..! وەکی چاویان بەمن کەت مشەوەش بوون، عەوڵا خۆی درێژ کردو زێخەش دەستی بە شێلانی پشتی مام عەوڵای کرد، گۆتم : خێرە ئەوە ؟ زێخە گۆتی : وەڵلا عەلەولا قۆرنجی کردیە و دەیشێلم ! گۆتم : قۆرنجی کردیە یان ناوکی کەتیە ! عەوڵای کارخانچی دەستی بە نارەنارێ کردو گۆتی : هەردووکی جەنابی وەزیر هەردووکی..! خۆم توڕە کردو گۆتم : هەستە پێشم کەوە هەستە، گۆتمە زێخەش ئەوجارە عەوڵای لەو ژۆرەی ببینم نەقری (گێمەدێ) ت دەکەم..! عەوڵا قیت بۆوەو ملی شۆڕ کردو کەتە دووم..!

چوومەوە ژۆرەکەی خۆم و دانیشتم و فکرم لەوەزعی ناو وەزارەت دەکردەوە، گۆتم : ئەگەر دەست بە چاکسازیەکی تووند نەکەم ئەمنیش وەکی وانم لێدێ، لۆیێ دەبی بەجددی ئیش بکەم و ئەو فەوزایەی نێلم..! مام عەوڵا هات و گۆتی : گدۆ دەبی لێم ببووری، وەعدبی دووبارەی نەکەمەوە، گۆتم : باشە ئەتوو هاتیە دائیرەی یان گەعدەو جرت و چەقەنەی ؟ گۆتی : وەڵلا چووم چایەکی لەکن زێخەی بخۆمەوە، ئەویش مۆبایلی پێ کردو هاویشتیە سەر ئەو گۆرانیەیی و دەستی بەڕاقیسەی کرد، ئەمنیش گەرم بووم کەتمە هەوای خۆم..! گۆتم : باشە ئەتوو ناترسێی کامیرە لەژۆرێ بی و هەمووی تەسویر کرابی و لەفەیس بووکی براو بکرێتەوە..! چدەنگی نەکرد، جەعۆ گۆتی : ئەرێ دەلێی گەڕێ ڕەعمەت لەبابت، بابڕەک کەیف و سەیفی بکا، هەتا بەبەری وەمایە، سبەینێ پیربی و بکەوی، وەکی پیرەسەی لێدێ، دەبی هەر ددانی خۆی جیڕ کاتەوەو برێ : ئەو نانە بەو دۆشاوەی..!!

گۆتم : وەرن دانیشن با دوو قسەتان لۆبکەم، هەردووک دانیشتن و گۆتیان : فەرموو ! گۆتم : هەرچەندی تەماشا دەکەم پێناچی ئەمە هەتا سەری لەو وەزارەتەی بەردەوام بین، یان دەبی واز بینین، یان بەڕێمان دەکەن، وەزعەکە قۆڕەو لەسەری هەتا بنی بۆگەنی بووە، هەر بابایەو لۆخۆی ڕاکێش ڕاکێشیتی، نەلێپرسینەوە هەیەو نەکەسی خەمی ئەو وراتەیتی، وەڵلاهی ئەوەش بەمن ناکرێ و ناتانم پارووی حەرام باوێمە قوڕگی خۆم و مارو مندارم، بڕواناکەم ئەنگۆش چاوتان لەحەرامیبی..! هەردووکیان بەینەکی دامان و گۆتیان : ناکرێ لەگەر وەزعەکەی بڕۆین و خۆمان فوول کەین، دوایێ لێبچینە دەرێ ؟ گۆتم : ئەدی میللەت، ئەدی ئەولای، هەرچەندی بکەی و ببەی هەر ئەوەندە دەژی کەلۆت داندرایە، زۆر بوون ئەوانەی هات و هاواریان دەتگۆ گەوارەی بوهارێیە، دوایێش بە سەلاموعەلێکەکی خۆیان دۆڕاند، وەڵلاهی ئەوە بەمن ناکرێ..! گۆتیان : ئەدی لۆ ئەو وەزارەتەت وەرگرت !؟ گۆتم : هەقی خۆتانە ئەو پرسیارەی بکەن، بڕواتان هەبی لۆیێم وەرگرت خزمەتەکی بکەم، بەران هەرچەند تەماشا دەکەم هیچ ناکرێ، باش بزانن ئەو وراتە پڕی مریەم و بەفرین و فران و فیسکەیە، هەموو چشتیان هاویشتیتە بن دەستی خۆیان و ئەوەی فکریشی لێناکەنەوە میللەتە..! مام عەوڵا گۆتی : ئەوجە بەتەمای بەجێبێلی ؟ گۆتم : جارێ نا، بابزانین دەگەینە کێ، جەعۆ گۆتی : ئەوقسانەی توو نەک هەر تەعسیری لەمن کرد، لەکۆترەکانیشمی کرد ! گۆتم : کۆتری چ ؟ جەعۆ دەستی لۆ باغەری بردو جۆتە کۆترەکی دەرهینا ! گۆتم : ئەوەچیە جەعۆ، ئەو کۆترانەت لۆ لەگەخۆ هینایە ؟ گۆتی : وەڵلا دامنایە ئەگەر چووینە ئەنجومەنی وەزیران بیدەمە سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی..! گۆتم : ئەوانە گرانن ؟ گۆتی : هەردووکی بە سی و پێنج وەرەقەیە ! گۆتم : لۆ، لەگە پیاوی پێدەکەنن ؟ گۆتی : ناوەڵلا، بەران بیبە لەبنی دنیایێ بەرەڵلایان کە، دێنەوە ناو مارێ، سێ جار لە مسەبباقەی ئێکەم بوویمە بەوانە، بردیتم لە(فاو)ی بەرەڵلام کردیە پاشی ڕۆژەکی هاتیتەوە ناو مارێ..!!

هێشتا سعاتەک مابوو لۆ کۆتایی دەوامێ، فەرمانەکی کارگێڕیم دەرکردو نان خواردن و هەموو نەوعە ئیشەکی دی خاریجی ئیش و کاری وەزارەتم قەدەغە کرد، نووسیشم هەرکەسەک تڕومبێلی وەزارەتی پێیە لەوە بەدوا نابی بیباتەوە مارێ و دەبی لەگەراجی وەزارەت بەجێبێلی، چاپیان کردو ئیمزام کردو ڕەوانی هەموو بەشەکانی وەزارەتم کرد..!

وەختەکی زێخە هات، شەربەتی لێمۆی لۆ هینام و لەپێشی دانام، گۆتی : جەنابی وەزیر دەبی عەفووم کەی کەلەگەر عەلەولای بڕەک کەیف سەیفمان کرد، گۆتم : ئێرە وەزارەتەو (هەنارە) نیە، ئەوجارە شتی وابکەن نەقری بنی دنیایێتان دەکەم، سنیەکەی بەسینگی وەناو گۆتی : دەبا گلەییۆکەکیشت لێبکەم، گۆتم : خێر ! گۆتی : ئەوە لۆ مەعنت کردیە مووچەخۆرەکان تڕومبێلی وەزارەتی ببەنەوە مارێ ؟ گۆتم : ئەوجە ئەو مەوزوعە چ پەیوەندی بەتوو هەیە ؟ گۆتی : کوو، ئەدی ئەمن بەچ هات و چووی بکەم !؟ گۆتم : ئەتوو لۆ ؟ گۆتی : کوو، ئەمنیش تڕومبێلۆکەکی وەزارەتم پێیە ! گۆتم : نەبابە ؟ گۆتی : ئەرێوەڵلا سەگە ئۆفتڕایەکیان (ئۆپترا) دایمێ، لەکن مەجید سێ سمێریش دەورەم دیت و خۆم فێرە سایەقی کردیە، ئیدی پێ دێم و دەچم..! هەر بەجارەکی مێشکم جامی کرد، ئەتوو وەرە زێخەش بەتڕومبێلی وەزارەتی جرت و فرتیتی و پۆزی لێدەدا، مەعنای وایە نیوەی مووچە خۆرانی من تڕومبێلی وەزارەتیان لەبنە..! گۆتمە زێخەی ئەوە بڕیارە دایتم و لەسبەینێوە دەبی جێبەجێ بکرێ، هیچ مەجالی تێدانیە..! زێخە لچ و لێوی باداو چووە دەرێ..!

دەوام تەواو بوو، چوومە مارێ پشیەکم داو لۆ هێوارێ لەگەر جەعۆو مام عەوڵای بەڕێکەتین لۆ دەعوەتەکەی وەزیری شارەوانی لەمەزرەعەکەی خۆی، مام عەوڵا لەپێشەوە دانیشتبوو، گۆتیە جەعۆی دەشریتەکی خۆش باوێ سەر ئەو تەنزیلەی ! جەعۆ گۆتی : ماخران ئەتوو زۆر کەونی، کا زەمانی شریت و تەنزیلی مایە، ئێستا هەمووی سیدی و میمۆریە ! مام عەوڵا گۆتی : هەونکە چشتەکی خۆش داوێیە سەرێ یان بەخۆم تێهەرکەم..! جەعۆ گۆتی : دەباشە باش، دەرێی مێشی سبەینانی، وەکی بەچڕوچاوی پیاوی وەنووسای لێنابیەوە، جەعۆ دۆگمەی داگرت و کەریم خەمزەیی و جەلال سەعید تێیان هەرکرد لەگۆرانی هەی یاران یاران یاران دوورم لەیاران..!

بەڕێی مەسیفیدا شۆڕبووینەوە، وەختەکی لاماندا لۆ دەستە ڕاست، بەناو مەزرەعەکان دا شۆڕبووینەوە، هەبوو دۆنمەک، هەبوو دوو، هەبوو پەنجا، مەزرعە هەبوو بەس درێژی دیواری دەرێی هەشت نۆ کیلۆ مەتر دەبوو، ئەنواع و ئەشکال داری لەدەرێ چاندبوو، ئەو دارانە جەند سارەک پێش ئێستا لەکوردستان نەبوون، دیاربوو هەمووی بەتایبەتی هاوردە کرابوون، زۆربەی مەزرەعە گەورەکان دیواریان برندبوو، دەرکەشیان داخرابوو، پاسەوانی بەچەکی لەپێش ڕاوەستابوو، سەر دیوارەکانیشی هەمووی کامیرەی چاودێری بوون..!

هەتا گەیشتینە مەزرەعەی وەزیری شارەوانی، دنیا تاریک بوو، ممکینە بایی گەڕەکەکی گلۆپ و بلاجیکتۆری پێکردبوو، دەنگی گۆرانی و مۆسیقای ڕۆژە ڕێیەک دەڕۆیی، هەر لەدەرکەی ڕا بۆنی گۆشتی برژایی و ماسی سەر داری گێژی کردین، مام عەوڵا گۆتی : قوربانت بم گدۆ، دەتوو بمانهینە ئەو جێیانە، ئەڵلا لەو نازو نیعمەتەی..!

لەدەرکەیڕا چەکدارەک هاتە بەرایی تڕومبێلی، جەعۆ تێیگەیاند ئەمە کێینە، چەکدارەکە غاریدا دەرکەی کردەوەو فەرمووی لێکردین، چووینە ژۆرێ و بەینەکی باش ڕۆیشتین، هەتا گەیشتینە لای جەماعەتی، دیاربوو ئاهەنگەکە زۆر تایبەت بوو، بەس وەزیرو کۆمەرە بازرگانەکان و هەندە کونسوڵی وراتان و چەند پەرلەمانتارەکیش دەعوەت کرابوون..! چوومە پێش دیتم نەجوا کەرەم لەپێشەوە لەسەر سەکووەکی برند ڕاوەستایەو جلکەکی تەنک و تەسکی لەبەربوو، مایکەکی پێبوو گۆرانی دەگۆ، کارەساتەکە لەوەیدابوو، وەزیری پەروەردەو ئاوقاف و کشت و کاڵم دیت، سەرو پەڕۆکیان لەقوونیان بەستبوو، فوول سەر خۆشبوون و لەگەر گۆرانیەکەی نەجوای قوونیان با دەدا..!!

کونسووڵی ئێک لە وراتەکانیش لەسە چۆک دانیشتبوو، پەرداغەکی پڕی ئارەقی لەسەر سەری دانابوو، سەری دەلەقاند و شان و ملی بادەداو قیچ قیچە دەجولاو لۆلای نەجوای دەچوو، دیاربوو ئەویش هەندی خواردبۆوە ببووە عارەبانە، تەماشا ئەو تیپەم کرد کە مۆسیقایان لێدەدا، دیتم وەزیری ڕۆشنبیری دمبکەکی پێیەو بە هەموو هێزی خۆی لێدەداو سەر لەگەر بادەدا، بەین بەین هەردەستاوەو دمبکەکەی بەدەستی ڕاستی برند دەکردو بەینەکی خۆی بادەداو وەکی منداران مامەسوڕەی دەکرد، تەماشا جەعۆو مام عەوڵام کرد دیتم چەقەنەی لێدەدەن و مل بادەدەن، جەعۆ ئاوڕی لای منی داوەو سەری لۆ پێشەوە لەقاندو گۆتیە من تەماشا بکە، ئاوڕم داوە لای هەراو هوریایەکەی دیتم وەزیری نەفت هات و بەسەفتە شەددە دۆلاری بەسەر شان و ملی نەجوای دادەکرد، هەرکە شەددە دۆلارەکە تەواو دەبوو زەلامەک لەپشتی شەددەکی دی دەدایێ..!

ویستم بگەڕێمەوە وەزیری شارەوانی بەغاردان هات و قۆری گرتم، گۆتی : چدەکەی، دەتەوێ بگەڕێیەوە ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا، ئێرە جێی من نیە، بمزانیبا ئەو بەزمەیە هەر نەدەهاتم، گۆتی : ڕەحمەت لەبابت خەرک شەڕیتی لەسەر ئەوەی، وەرە بڕەک کەیف و سەیفی بکە، گۆتم : وەڵلاهی ئەو کەیف و سەیفە بەمن ناکرێ..! وەختەکی دەنگی دۆرو زوڕنای چووە عاسمانێ، دیتم کۆمەرە ژنەکی کێوەلی لەوسەری ڕاهاتن و بە سەماو خۆبادان و سەرو پرچیان دەسووڕاندو سینگیان لەگەر بادەدا، چوونە پێش ئەندام پەرلەمان و بازرگانەکان و هەریەکەی لەپێش ئێکەکی قوونی بادەداو خۆی شۆڕ دەکردەوەو سینگی نێزیکی دەم و چاوی ئەندام پەرلەمان و بازرگانەکان دەکرد..! ئەوانیش پێدەکەنین و چەپرەیان لێدەدا، لەهەمووی سەیرتر وەزیری گواستنەوەو گەیاندن لەسەر چۆک ودەست خۆی درێژ کردبوو، ژنەک لەسەر پشتی دانیشتبوو و سەمای دەکرد، وەزیریش دەجولاو ژنەکەی دەگەیاندە ئەوسەری سەکووەکەی، دوایێش دەیبردەوە ئەوسەری..!

بێزم لەژیان و کەرامەت و مرۆڤ و کەسێتی کۆمەڵێک مرۆڤ بۆوەو، بەتووندی گەڕامەوە پاش و لۆلای تڕومبێلەکەم گەڕامەوە، هەرچەند وەزیری شارەوانی هاواری کرد مەڕۆ، وەرامم نەداوەو ڕۆیشتم، جەعۆو مام عەوڵاش کەتنە دووم، کەدیتیان زۆر توڕەمە، چ قسەیان نەکرد، مام عەوڵا دەرکەی لۆ کردمەوەو سواری تڕومبێلی بووین و گەڕاینەوە..!

بەناو مەزرەعەکانداو بەجێی خۆمان دا گەڕاینەوە، درم زۆر تووندبوو، قوڕگم پڕی گریان بوو، نەمدەتانی ئەو دیمەنە قێزەونانە لەمێشکم ببەمە دەرێ، بەتایبەتی دیمەنی وەزیری تەندروستی، ژنەکی کێوەلی لەباوەشی خۆی دانابوو، دەستی بردبووە ناو سینگی و سەری لەبن گێی نابوو، قسەی لۆ دەکردو ژنەکەش یەک بەدەنگی پێدەکەنی..! چ کارەساتەکە ڕوودەداو ڕوویدایە، ئەمن لەو خەیارانە دابووم، گەیشتینە بازگەکی و ڕایانگرتین، گۆتم : خێرە ! گۆتی : چاوەڕێکە هەندە تڕومبێل با تێپەڕن، ئەوجە ئەنگۆ بڕۆن ! گۆتم : کاکە ئەمن وەزیرم، گۆتی : سەر سەرو سەرچاوم، بەران نابی بڕۆی، هەتا ئەو تڕومبێلانە نەڕۆن..! توڕەبووم تەلەفۆنم لۆ سەرۆک وەزیرانی کرد، وەرامی نەداوە، دوو سێجار لۆم کرد هەر وەرامی نەبوو، هەتا ئەمن ئەو تەلەفۆنانەم کرد، ڕێیەکە کراوە، چەکدارەکە گۆتی : فەرموو بڕۆ ! تێپەڕین و بازگەکەمان بەجێهێشت..! زۆر توڕەبووم و خینی خۆم دەخواردەوە، وەختەکی سەرۆک وەزیران تەلەفۆنی کردەوە، وەرامم داوەو وەزعی بازگەکەم تێگەیاند کە نەیانهێشتیە بڕۆم..! زۆر پێکەنی، گۆتم : بەچ پێدەکەنی، گۆتی : وەڵلا ئەوە تڕومبێلەکانی کوڕەکەی من بوون، چوون لە فڕۆکەخانەی هینایانەوە، گۆتم : لۆ کوڕەکەت لەکێبوو ؟ گۆتی : وەڵلا لە ئیسپانیای بوو، چووبوو تەماشای گەمەکی ڕیال مەدرید و بەرشلۆنەی بکا..!

گەڕاینەوە لای مارێ، مام عەوڵاو جەعۆم ئیزن داو بەخۆشم چوومەوە ژۆرێ، مام عەوڵا گەڕاوە لای من و گۆتی : ئەرێ ئەتوو بەتەمانی ئەو خانیە وەگری ؟ گۆتم : کیهان ؟ گۆتی : ئەوی لۆ وەزیران داندرایە، گۆتم : دیارە لەجیرانەتیم بێزار بووی و حەزت لێیە بارکەم، گۆتی : ناوەڵلا بەران هەر عەزم کرد بەبیرت بینمەوە، گۆتم : ناوەڵلا ناچم، ئێرەم پێخۆشترە لەوێ، مام عەوڵا سەرەکی باداو ڕۆیی، نەمزانی نە بەگێلم تێگەیی، نەدری خۆشبوو بەوەی بەجێیان ناهێلم..!

نوێژی عیشایێم کردو بڕەکی دانیشتم لەگەر منداران، کوڕی گەورەم هات و گۆتی : دەرێی بەتەمانی لەمبەر گینیەکەم لۆ بکڕی ؟ گۆتم : کوڕم بە چ لۆت بکڕم ! گۆتی : کوو بە چ لۆم بکڕی، ئەدی ئەتوو وەزیرنی ! گۆتم : وەڵڵاهی کوڕم بە معاشی وەزیری ناکڕدرێ، ئەگەر دەتەوێ بە پارەی حەرامیش لۆت بکڕم، ئەوە چشتەکی دیە، چ دەنگی نەکردو هەستا ڕۆیی و چووە ژۆرەکەی خۆی..!

چوومە سەرێ پارم داوە، چونکە هیلاک بووم کووی پارم داوە خەوم لێکەت، لۆ نوێژی بەیانی بەخەبەر هاتم، نوێژم کردو نەمتانی بنوومەوە، دانیشتم و هەندە فایل و مایلم لەناو جانتای بوو، هینام تەماشای ئەو فایلانەم کردو بە بەریدی ڕۆژانەش داچوومەوە، هەتا ئەمن ئەو ئیشانەم کرد، داکی ئەحمەدیش نانی بەیانی دانا، دەستمان بە نان خواردنێ کرد، گۆتی : ئەمن سبکا لۆ ئەو عەزیمە ؟ گۆتم : پێویست ناکا کەس دەعوەت بکەی، کێ دەرێ وەزارەتەکەی بەجێ ناهێلم، گۆتی : ئەوە س ئەو قسە، لۆ بەجێ دێلی ئەو وزارەت ؟ گۆتم : بەکەلکی من نایێ، یان دەبی ڕاست و چەپ بکەویە ناوێ و گێنەدەیە حەرام و حەراو میللەت و فەقیری هەژاری، یان بەجێبێلی..! گۆتی : وەڵلا وامزانی ئەتوو دەکا خدمەت، بەس مادام ئەهوا، ئەتوو کەیف خۆت، ئوو ئەمن نایکەم ئەو عەزیمە..! گۆتم : خێری تێدایە ئین شاڵلە، بزانین دەگەینە کێ..!

جانتام هەر گرت و چوومە دەرێ، مام عەوڵاو جەعۆ چاوەڕێیان دەکردم، سواری تڕومبێلی بووم و بەڕێکەتین، لەڕێیێ بووین، جەڕەسی تەلەفۆنم لێیدا، تەماشام کرد سەرۆک وەزیران بوو، پاش چاک و چۆنی، گۆتی : مەچووە وەزارەت، وەرە کنەمن بادوو قسان بکەین، ئەگەر نانی بەیانیشت نەخواردیە پێکەوە قاوەڵتیەکی دەکەین، گۆتم : وەڵلا نانم خواردیەو ئەتوو عافیەتت بی، ئەوە هاتم..! گۆتمە جەعۆی بادەوە لۆ ئەنجومەنی وەزیران، گۆتی : دەفەرموو دەی، غێر زوو وەت دەگۆ، هەتا کۆترەکانم هینابا لۆ سەرۆکی دیوانی، دونێ هینابووم و نەمانتانی بیبینین و بیدەینێ ! بابگەڕێینەوە بچم کۆترەکان بینین، گۆتم : مەگەڕێوەو باژۆ..!

گەیشتینە ئەنجومەنی وەزیران و دابەزیم، چووم لۆ ژۆری سەرۆک وەزیرانی، گەیشتمەوێ و سەرۆک وەزیران بەپیرم وەهات، پاش چاک و چۆنی و دانیشتین، قاوەکیان لۆ هینام، فڕەکم لێدا زۆر بەتام بوو، قاوەکەم زوو تەواو کرد، سەرۆک وەزیران تەماشای کردم و پێکەنی، گۆتی : دەرێی قاوەکەت بەدری بوو، گۆتم : ئەرێوەڵلا دەکرێ قاوەکی دیشم لۆبێ..! ئیشارەتی دا قاوەکیدی بینن، گۆتی : ئەو قاوە تایبەتەو لەئیتالیای بەتایبەتی لۆم هاتیە، هەموو کەس بەدەستی ناکەوی..! قاوەکە هات و لەپێشم داندرا، سەرۆک وەزیران گۆتی : ئێ چ هەیە چ نیە !؟ گۆتم : وەڵلا شتەکی وانیە دەڕوا، گۆتی : چوویە دەعوەتەکەی دونێ شەوێی وەزیری شارەوانی ؟ گۆتم : چووم و نەچووم ! گۆتی : مەعنای چیە ؟ گۆتم : چووم، بەران کەدیتم لەگەمن ناگونجێ کشامەوە..! زەردەخەنەکی کردو گۆتی : خێری تێدایە..!

لەو قسانە دابووین، سکرتێرەکەی هات و گۆتی : گەورەم خەیاتەکە هاتیە، گۆتی : بابێتە ژۆرێ، هەندەی نەبرد خەیاتەکە هات، سەرو سیمای لەوە دەچوو لوبنانی بی، هەرواش دەرچوو، کەقسەی کرد زانیم لوبنانیە، پاش چاک و چۆنی سەرۆک وەزیران ئەمنی پێناساندو گۆتی : ئەوە وەزیری کاروباری ژنانە ! کابرای خەیات وەکی ئەو خەبەرەی بیست گەشبۆوە، گۆتی : اللە علصبایا الله..! یەعنی ئەڵلا لەکچان ئەڵلا..! دوایێ گۆتی : دەبی سەردانمان بکەی لە لوبنان، لوبنان بەهەشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەو کانگای کچی جوانە، وەرە لەخزمەتت دادەبین..! زەردەخەنەکم لۆ کردو وەرامم نەداوە..!

خەیاتەکە فیتەی دەریناو قیاسی سەرۆک وەزیرانی کرد، پاشان کۆمەرەک ئۆردەری دەریناو ئەنواع قوماشی تێدابوو، گۆتی : ئەوانە لەندەنی و هەرقاتی پازدە هەزار دۆلاری تەکلیف دەکا، ئەوانەش ئیتالین و لە دەهەزار دۆلاری بەرەو سەرن، سەرۆک وەزیران دەستی لە قووماشەکان داو دەوری شەش هەتا حەفت نەوعی هەربژارد، دوایێ ڕووی لەمن کردو گۆتیە خەیاتەکەی، وەرە قیاسی وەزیریش بگرە، با ئەویش چەند قاتەکی بکا، گۆتم : زۆر سوپاس پێویست بەو ئەزیەتەی ناکا، وەلحاسر سەرۆک وەزیران وازی نەهیناو قیاسی منیشی گرت، ئەمنیش دوو پارچە قووماشم هەر بژاردو سەرۆک وەزیران گۆتی : زیاتری هەگرە، گۆتم : ناوەڵلا بەسە مەمنون، کابرای خەیات گۆتی : هەر لەگەر قاتەکان کەتەوابوو کراس و بۆینباغ و پێراویش دەینم، سەرۆک وەزیران گۆتی : ئائا، با سێت کامل بی..!!

کابرای خەیات ئیشی خۆی تەواو کردو هاتە تەنیشتەمن، کارتەکی خۆی دامێ و گۆتی : چاوەڕێت دەکەم لە بەیروت..! گۆتم : خوا کەریمە..! لەگەر سەرۆک وەزیرانی دانیشتینەوەو خەریک بوو دەست بەقسان بکەین، دیسان سکرتێرەکەی هاتەوەو گۆتی : گەورەم نان حازرە ! سەرۆک وەزیران گۆتی : بابچین نانی بخۆین ! گۆتم : ئەتوو بخۆ عافیەتت بی، ئەمن نانم خواردیە، گۆتی : مادام ئەمنیش جارێ ناخۆم..! ئیشارەتی دا سکرتێرەکەی و گۆتی : جارێ نانی ناخۆم..! پاشان ڕووی لەمن کردو گۆتی : دەوجە بابێینە سەر مەسەلەی خۆمان..! پێم برێ بزانم چ کێشەت لەگەر مریەم خان و بەفرین خانی هەیە..!؟

گۆتم جارێ لەوەی گەڕێ، دەکرێ لەبەر خاتری کوڕی توو کەهیچ پۆستەکی ڕەسمی نیە، وەزیرەک لەجادەی ڕابگیرێ و نێلن بڕوا..!؟ سەرۆک وەزیڕان بڕەک ڕەنگی تێکچوو، بەران بەسەر خۆی نەهیناو گۆتی یاڵلا لەسەر منی حساب کە، وەرەوە سەر کێشەی مریەم و بەفرینی..! گۆتم : وەڵلا ئەوان هیچ حسابەکیان لۆمن نەدەکرد، بەکەیفی خۆیان کۆنترۆلی وەزارەتیان کردبوو، ئەو پارە جوانەیان تەخشان و پەخشان دەکرد، ئەگەر ڕاستت دەوێ ئەوان وەزیر بوون و ئەمنیش فڕفڕۆک، بەڕاستی ئەو وەزعەم پێ قبور نەکراو هەردووکم گواستەوە ! سەرۆک وەزیران گۆتی : عەلا کووللین ئەمرکەی هەروەشێنەوە بابگەڕێنەوە، ئەمنیش ئامۆژگاریان دەکەم لەگەرت باشبن و بەگێت بکەن، گۆتم : وەڵلا ببورە هەریناوەشێنمەوە، یان ئەمن یان ئەوان ! گۆتی : ئاخر ئەمن سەرۆک وەزیرانم دەرێم هەریوەشێنەوە..! هەستامەوە و گۆتم : مادام وایە، ئەو ئەمن وەزارەتم بەچێهێشت و نایکەم، وادەچمەوە وەزارەت و وازنامەکەم دەنێرمە پێش جەنابت، ویستم بڕۆم، هەستاوەو قۆری گرتم، گۆتی : ئەتوو ئیشەکەی ئەوها لێمەکە ڕەحمەت لەبابت، تەواو کووت پێ باشە ئەوها بکە..! ئیدی دانیشتمەوە و شەربەتەکی لیمۆیان لۆ هینام و گۆتی : ئەو شەربەتەی بخۆوە با دەمارەکانی مێشکت هێور بنەوە..!

شەربەتەکەم نیوە کردبوو، سکرتێرەکەی سەرۆک وەزیرانی هات و گۆتی : گەورەم مقاولەکان گەیشتن ! سەرۆک وەزیران گۆتی بابێنە ژۆرێ ! هەندەی نەبرد پێنج شەش مقاولی پاک و خاوین هاتنە ژۆرێ، هەندەکیان کری (شاڵی) زاخۆییان لەبەربوو، هەندەکیشیان قاتی کەشخەو پاک و خاوین، سەلامیان کرد دۆقەیان لەگەر کردین، سەرۆک وەزیران بەخێراتنی کردن و فەرمووی لێکردن دانیشن، ئەوانیش دانیشتن و بەخێراتنمان کردن، ئەمن ڕوخسەتم لەسەرۆک وەزیرانی وەرگرت بڕۆم، گۆتی : مەڕۆ، جارێ دانیشە، ئیدی دانیشتمەوە..

پاش قاوە خواردنەوە دەنگ و باس پرسینی ئێکدی، ئێک لە مقاولەکان گۆتی : گەورەم چبکەین و ئەتوو چدەرێی ؟ سەرۆک وەزیران گۆتی : کاکە ئەمن دوا قسەی خۆم لۆ ناردن، سەرو بیست ملیۆن دۆلارم بدەنێ بڕۆن دەست پێبکەن، مقاولەکیدی گۆتی : گەورەم وەڵلاهی زۆرە، ئاخر ئەگەر بیست ملیۆن دۆلاری بدەین چمان لۆ دەمینێتەوە، غێر دەبی ئەمەش قازانجەکی بکەین، سەرۆک وەزیران گۆتی : لۆ دەتانەوێ هەر ئەوها لەخورت خۆڕایی ئیجازەتان بدەمێ و کۆمەڵگەکی دروست کەن و هەمووی لووش کەن..! ئەوجە ئەمن لەو قسانە تێگەیشتم ئەو مقاولانە دەیانەوێ کۆمەڵگەو شارومارو ستی و متی دروست بکەن و بیفرۆشن، سەرۆک وەزیرانیش مۆڵەتیان ناداتێ هەتا بەشی نەدەن..! ئیدی پاش بینەو بەردەکی زۆر هەردوولا ڕێککەتن لەسەر ئەوەی هەریەکەی پازدە ملیۆن دۆلاری بدەنە سەرۆک وەزیرانی و ئەویش مۆڵەتیان بداتێ..! ئێکەکیان گۆتی : وەڵلا ئەگەر لەکوالێتی خانیەکان نەینینە خوارێ زەرەر دەکەین ! سەرۆک وەزیران گۆتی : کەیفی خۆتانە چدەکەن بکەن، تەئمینیش بن ئەمن دەتانپارێزم..!!

مقاولەکان بەدر خۆشی چوونە دەرێ و دوعای بەردەوامیان بۆ سەرۆک وەزیران کردو لەخوای گەورە پاڕانەوە تەمەنی درێژکا لۆ خزمەتی میللەتی..! سەرۆک وەزیران گۆتی : ئەتوو ئێستا چ ئیشت هەیە ؟ گۆتم : وەڵلا ئەگەر ئیشت بەمن نەمایە دەچمەوە وەزارەت ! گۆتی : کلیلی خانیەکەت وەرگرت ؟ گۆتم : ناوەڵلا، گۆتی : لۆ ؟ گۆتم : حەزدەکەم هەر لەو کۆرانەی بمینێم و ئەو جیرانە باشانە بەجێنێلم..! بڕەک داما، پاشان هەستاوەو لەناو ژۆرە گەورەو دورو درێژەکەی بڕەک پیاسەی کرد، گەڕاوە لای مێزەکەی و دەستی دا سندوقەکی داری بریقەدار، هەرچەندی برێی جوان و ناسک بوو، قەپاغەکەی کردەوەو دوو چشتی درێژی دەرهینا، تەماشام کرد، جغارەی چرووتی کوبی بوو، ئەو جغارە درێژو ئەستوورانەی وەختی خۆی فیدل کاسترۆی سەرۆکی کوبای دەیکێشاو بەو دواییەش سەددام حوسێن و عودەی کوڕی دەیانکێشا، جغارەکی لۆمن ڕاگرت، گۆتم : ببورە جغارەی ناکێشم، گۆتی : بەباکە بەبا..! گۆتم : زۆر مەمنون، ئەمن سووندم خواردیە جغارەی نەکێشم، پێکەنی و نایلۆنەکەی لەجغارەکەی کردەوەو گەڕاوە لای مێزەکەی چەرخەکی دەرینا، ئەو چەرخە زەرد زەردبوو، لە تابلۆیەکی دەچوو، چەرخەکە وەها دروست کرابوو : سێ زەلامی وەرزشوان بوون، بەدەستیان چەرخەکەیان برند بوو، سەرۆک وەزیران چەرخەکەی داگرت و پێبوو، جغارەکەی پێکردو چەرخەکەی داناوە، دیتی دیقەتم دایتە چەرخەکەی، گەڕاوەو چەرخەکەی دەست دایێ و لۆمنی ڕاگرت، گۆتی پێشکەشت بی، گۆتم مەمنون نامهەوێ، کێ دەرێ بەدیاریش لۆ توو نەهاتیە ! پێکەنی و گۆتی : وەڵلا ئەوە کۆمپانیایەکی نەفت دەرهینانێ، لەگەر شیرنی نەفتەکەی ئەوەشیان بەدیاری لۆ هینام، یەک پارچە زێڕە..! گۆتم : مادام وایە نامهەوێ و پیرۆزی خۆت بی..!

جەڕەسەکی لێداو گۆتی : دوو قاوەی دیمان لۆبینن، یەک دوو قوومی لە جغارەکەی داو گۆتی : ئەوجە برێ بەتەمانی ئەو کۆرانەی خۆتان بەجێبێلی ؟ گۆتم : ناوەڵلا..! گۆتی : دەزانی چیە ؟ گۆتم : چیە ؟ گۆتی : لەسیاسەت جیرانەتی و خزم و برادەرو مەبدەئوو ئەخلاق نیە، ئەوەی هەیە تەنهاو تەنها بەرژەوەندیە، ئەتووش مادام وەزیری، کەواتە سیاسی، لۆیێ ئەو کەونە قاپووتەی فڕێدەو واز لە سۆزو عاتیفەی بینە، وەرە سیاسەت بکە، بەران وەکو مقاولەکی، بازرگانەکی، یان بزنس مانەکی، تەنها و تەنها فکر لەپارەو سەرمایەداری بکەوە، چونکە ئەوڕۆ دنیا ئەوهای لێهاتیە، پارەت نەبی سیاسەتت پێناکرێ، ژیانیش بیتاقەکە یەکجار لۆت دەردەچی، زوو گۆلی خۆت بکەو گێمەدە سافیڕەی ناوبژیوانی..!!

گۆتم : باشە ناکرێ ئەوها نەبی و سیاسەت بەنەوعەکیدی بکرێ، گۆتی : ئەو سەردەمە بەسەرچوو، ئەوڕۆ سیاسەت یەعنی پارە، یەعنی بازرگانی..! گۆتم : ڕوخسەتم دەدەی بڕۆم، گۆتی : نا، کۆنگرەکی ڕۆژنامەوانیم هەیە، هەندە قسان لۆ کەناڵەکان دەکەم، ئەتووش وەرە لەگەرم ڕاوەستە، گۆتم : ناکرێ بڕۆم، گۆتی : ناوەڵلا، دەبی لەگەرم بی..! لەو قسانە دابووین، سکرتێری ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی هات و گۆتی : گەورەم کۆنگرەکە ئامادەیە فەرموو..! ئیدی هەستاوەو گۆتی : یاڵلا بابڕۆین، بەیەکەوە چووینە دەرێ و بەرەو ئەو هۆرەی کە ڕۆژنامەنووسەکان چاوەڕێیان دەکرد ڕۆیشتین، گەیشتینە بەر دەرکەیی و وەزیری ناوخۆو دارایش هاتن..! چاک و چۆنیمان کردو چووینە دەرێ..

گەیشتینە هۆرەکەی و چووینە ژۆرێ، سەلاممان لە ڕۆژنامەنووسەکان کرد چووینە پشت ئەومێزە درێژەی لۆمە داندرابوو، سەرۆک وەزیران سڵاوی لەڕۆژنامەنووسەکان کردو گۆتی : ببورن تۆزەک دواکەتم، دانیشتنەکی گرنگمان هەبوو، نەموویست بەسەر پچڕی بەجێی بێلم، لەگەر ئەو وەزیرە بەڕێزانە پلانی چۆنیەتی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاریمان دەکرد بۆ خزمەتی میللەتی خۆمان، ڕۆژنامەنووسەک گۆتی : دەکرێ ئەوە بکەینە هەواڵەکی مژدە بەخش بەهاوڵاتیان !؟ سەرۆک وەزیران گۆتی : بە تەئکید دەتوانن و دڵنیابن، ئایندەی گەلەکەمان ڕوونەو ئەوەی لەتوانامان دابی لۆ میللەتی خۆمان دەیکەین، ناحەزانی دنیا چاویان بڕیتە ئێمەو دەیانەوێ شکست بێنین، بەران هەر سەردەکەوین..!

مایتی....[1]
ئەم بابەتە 1,883 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆماری تایبەت بۆ کوردیپێدیا | کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - زریان عەلی
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 85
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕۆمان
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 24-04-2021 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 24-04-2021 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 31-07-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,883 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.350 KB 31-07-2022 زریان عەلیز.ع.
فایلی وێنە 1.0.2285 KB 15-06-2021 زریان عەلیز.ع.
فایلی وێنە 1.0.1299 KB 24-04-2021 زریان عەلیز.ع.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
کورتەباس
نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ڕاستی مێژوودا
کورتەباس
لیزەر .. میزەر
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
میللەتانی جیهان لەروانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە-بەشی دووەم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
کورتەباس
تاوانی دژی پزیشکی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ناهەمواری کتوپڕ
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ڕەوشەن بەدرخان
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ڕەوشەن بەدرخان
ژیاننامە
مستەفا زەڵمی
21-12-2009
هاوڕێ باخەوان
مستەفا زەڵمی
ژیاننامە
شێخ مستەفا بەرزنجی
26-08-2022
شەنە بەکر
شێخ مستەفا بەرزنجی
ژیاننامە
فرەنسیس شێر
04-06-2023
ئاراس ئیلنجاغی
فرەنسیس شێر
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
30-05-2024
کشمیر کەریم
شاهۆ غەفور حسێن
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
04-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
03-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
03-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
03-06-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
02-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕستەی باسمەند لە زمانی کوردیدا
01-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
هەستانەوەی کوردستان؟
01-06-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 518,736
وێنە 105,968
پەرتووک PDF 19,356
فایلی پەیوەندیدار 97,452
ڤیدیۆ 1,396
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
مامۆستایانی قوتابخانەی ئابڵاخ
کورتەباس
نەورۆز لە نێوان ئەفسانەو ڕاستی مێژوودا
کورتەباس
لیزەر .. میزەر
پەرتووکخانە
چەمکی ڕێزمانێتی لە تیۆری بەرهەمهێناندا
پەرتووکخانە
ڕۆژگاری ژیانم
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
پەرتووکخانە
نوسین و شیکردنەوەی جفرە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گۆران ساڵی 1988 لە شاری سلێمانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
شاهۆ غەفور حسێن
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کاک عەبدوڵڵا عارف و منداڵەکانی لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
شەم سامان
وێنە و پێناس
بەردەرکی سەرا ساڵی 1959
ژیاننامە
فاتیح عەبدولکەریمی مودەریس
کورتەباس
میللەتانی جیهان لەروانگەی ئەتنۆگراف ناسەکانەوە-بەشی دووەم
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
مەلا سەید ئەحمەدی فەیلەسوف
پەرتووکخانە
لەیلێ و مەجنوون؛ دەباغیان
پەرتووکخانە
پرۆژەی لە چاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی پاسۆک؛ بەرگی 02
وێنە و پێناس
دوو خانمی کورد لە ماردین ساڵی 1900
کورتەباس
تاوانی دژی پزیشکی
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
ناهەمواری کتوپڕ
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.188 چرکە!